ڕێپێوانی سه‌نته‌ری به‌رگری
له‌مافه‌کانی منداڵان له‌سوید – یاڤله‌له‌دژی بڕیاری
به‌ردبارانکردنی سه‌کینه(43) ساڵ له‌له‌لایه‌ن ڕژێمی
جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوو بوونه‌وه‌ی
هه‌واڵی بڕیاری به‌ردباران کردنی سه‌کینه‌محه‌مه‌دی
له‌ته‌بریز له‌لایه‌ن میدیاکانی سویدی و جیهانه‌وه،
شان به‌شانی ملێۆنه‌ها خه‌ڵکی ئازادیخوازی دنیا
که‌له‌دژی یاسا دژی ئینسانییه‌کانی جمهوری ئیسلامی
ئێران وه‌ته‌نگ هاتوون و به‌شکل و شێوه‌ی جۆراو جۆر
ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و ڕێپێوان و خۆ پیشاندانیان کرد،
له‌م کاته‌دا سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانی منداڵان
له‌شاری یاڤله‌له‌سوید، به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ هێلێنا
کۆشلۆڤ Helena
Kerslow، کۆمه‌ڵه‌ی
ئێرانییه‌کان له‌یاڤله، کۆمیته‌ی یاڤله‌بۆری
بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری
Asyl kommittén i
Gävleborg، هه‌روها
کۆمه‌ڵێک له‌خوێندکارانی لاوی خوێندنگای
Färnebo folkhögskola
له‌شاری یاڤله‌و به‌ئاماده‌بوون و هاوکاری خه‌ڵکانی
ئازادیخوازی خواز له‌شاری یاڤله، هه‌ستا به‌سازدانی
ڕێپوانێکی شکۆدار بۆ وه‌ستانه‌وه له‌دژی سیاسه‌ته
نامرۆییه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران، وه‌بۆ به‌رگری
کردن و ئازاد کردنی‌سه‌کینه‌و مه‌ریه‌م و هه‌موو ئه‌و
لاوانه‌ی که‌له‌ژێر سایه‌یی چه‌قۆی ژه‌نگاوی و
پیاوسالاری و مه‌زهه‌بدا قه‌راریان گرتووه‌و له‌ژێر
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان.
پاش کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له‌مه‌یدانی
Södermalmstog،
له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ڕێپێوان شێرزاد فاتیح
به‌رپرسی سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانای مندڵان
قسه‌وباسێکی کورت کراو تێیدا باسی له‌ئا مانجی ئه‌م
ڕێپێوانه‌کرد و ڕێکخه‌رانی ڕێپێوانه‌که‌ی
به‌ئاماده‌بووان ناساند، پاشان به‌ده‌م ووتنه‌وه‌ی
چه‌ندین دروشم وه‌ک:" ئێمه‌چی ده‌که‌ین ..
سه‌کینه‌ئازاد ده‌که‌ین.. که‌ی که‌ی که‌ی ..
هه‌رئێستا.. هه‌رئێستا.. هه‌رئێستا.."، " ئازادی بۆ
سه‌کینه‌و مه‌ریه‌م"، "نا بۆ به‌ردباران ... نا بۆ
جمهوری ئیسلامی"، و به‌ڕێپێوان به‌ناو شه‌قامی
سه‌ره‌کی شاردا به‌ره‌و سه‌نترومی شارStortorget
به‌ڕێکه‌وتن. شایانی باسه‌ده‌نگی به‌رزی نا
بۆ‌به‌ردباران، سه‌کینه‌ئازاد بکه‌ن ... که‌له‌گه‌روی
ده‌یان که‌س ده‌هاته‌ده‌رو به‌دوای بڵندگۆی
سه‌رپه‌رشتیاری ڕێپێوانه‌که‌دا ده‌ووترایه‌وه‌و
سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکانی سه‌رشه‌قامه‌کان و بازاڕی بۆ
لای خۆی ڕاده‌کێشا، به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌و دڕووشم و
پلاکارته‌کان هێنده‌ی تر هه‌ستی مرۆیی و هاوکاری
ئاماده‌بوونی بۆ ئامانجی ڕێپێوانه‌که‌ده‌بزوان.
پاش کۆبوونه‌وه له‌سه‌نته‌ری
شاردا چه‌ندین ووتارو قسه‌وباس به‌زمانه‌کانی سویدی،
کوردی و فارسی پێشکه‌ش کران، له‌هه‌مانکاتدا سێ
پارچه‌قوماشی سپیمان له‌سه‌ر زه‌وی ڕاخست و سه‌دان
که‌س وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌دژی به‌ردباران
کردنی ژنان له ئێران وله‌پێناوی ڕزگار کردنی
سه‌کینه‌دا، هاوئاهه‌نگییان نیشاندا‌و ئیمزا
کۆکرایه‌وه.
شایانی باسه‌چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس
له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌کانی یاڤله‌وه ئاماده‌ی
ڕێپێوانه‌که‌بوون و وێنه‌و ڕێپۆرتاژیان له‌سه‌ر
ناڕه‌زایه‌ییه‌که‌ئاماده‌کرد.
نا بۆ به‌ردبارانی ژنان له‌ئێران
به‌ڵی بۆ ئازادی سه‌کینه‌و مه‌ریه‌م
سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانی منداڵان – سوید
0046735715449
www.childiraq.com