|
ئامانج
پیرۆت
amang70@hotmail.de
به‌شی
یه‌که‌م:
یه‌کێک له تێبینی یه‌کانی زۆربه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که دوای ده‌سڵات
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی،
خه‌ڵکی کوردستان زیاتر و زیاتر به‌سه‌ر دوو چین و به‌شی
سه‌ره‌کی دا دابه‌ش بوون، هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێ‌کاری و
بێ خانه‌ولانه‌یی و نائومێدی، ده‌ستی ناوه‌ته بینی
به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌یان
هه‌زار که‌س ناچار بوون له‌تاو ئه‌م
ناعه‌داله‌تی و ناهه‌مواری یانه‌دا
هێنده‌ی ده‌رده‌سه‌ری و مه‌ترسی یه‌کانی سه‌رده‌می
(پێشمه‌رگایه‌تی!) بچێژن و تا له‌و کوردستانه دوور
که‌ونه‌وه و به‌جێ بێڵن که چه‌ندین ساڵ بوو قوربانی بۆ
ده‌درا و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به حزب و سه‌رکرده و
نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ....ه‌کانیه‌وه، کردبویان
به ئه‌و ئامانجه‌ی که وه‌ک ده‌ستکه‌وتنی هه‌گبه‌یه‌کی
سیحری وابێت، چیت بوێت تیایدایه و نه‌ک هه‌ر پێویست ناکات
باسی هیچ شتێکی تری وه‌ک عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شی
ئینسانه‌کان و ئازادی و نه‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان و
دروستکردنی ئه‌و چوارچێوه و ڕێکخراوانه بکرێت که توانای
ئینسانه‌کانی چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن،
به‌ڵکو ئه‌م ئامانجه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و پیرۆز‌و گرنگه
که حه‌ق به بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزب و
سه‌رکرده‌کانی ده‌دات به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ش ته‌ریک بکه‌نه‌وه که باسی شتی تر ده‌که‌ن و
ته‌نانه‌ت ده‌بێت به شێوه‌ی جۆراوجۆریش سه‌رکوت بکرێن و
به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ڵسوڕانیشیان له‌م ڕووه‌وه سڵیان
له هیچ شیواز و دڕندایه‌تی یه‌ک نه‌کرده‌وه. به لای
ئه‌وانه‌وه ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزب و
سه‌رکرده و ڕه‌مزه جۆراوجۆره‌کان خۆیان ده‌زانن چۆن چۆنی
کوردستانی ڕزگاربوو بکه‌ن به به‌هه‌شت و له پێناو
پاراستنی ئه‌م به‌هه‌شته‌شدا ئه‌وه ئه‌وانن بڕیار ده‌ده‌ن
چ جۆره داموده‌زگایه‌ک بنیاد بنێن و سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن و
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی( گشتی) دا ئاڕاسته‌یان بکه‌ن!
ئێستا ئیتر به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان
گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستی یه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژاری و
نه‌بونی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و نائومێدی و نه‌بوون و خراپ
بوونی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کانی وه‌ک شه‌قام و
قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و... دا که ژیانی زۆربه‌ی
خه‌ڵک ( به‌تایبه‌تی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش) یان
هه‌راسان کردووه، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره
بوووه‌ته نسیبی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان که له
مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا سه‌رۆک مافیاکان ده‌توانن
له‌و ماوه که‌مه‌دا پێی بگه‌ن، هه‌ندێکیان له‌ماوه‌ی ئه‌م
چه‌ند ساڵه‌دا سه‌روه‌تیان گه‌یشتووه‌ته چه‌ندین ملیار!
ئه‌م به‌شه‌ش ده‌بن به دوو به‌شه‌وه:
به‌شێکیان یان بریتن له خودی ڕابه‌ر و
گه‌وره سیاسه‌تمه‌دار و بنه‌ماڵه‌کانیان و کاربه‌ده‌سته
ده‌ستڕۆشتووه‌کانی دام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی حکومه‌ت و
یان ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ن که په‌یوه‌ندی یه‌کی
ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌یه و شه‌ریک و
هاوبه‌شیانن، به‌شه‌که‌ی تریش بریتین له‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و
بازرگانانه‌ی که پێشتر( نسبه‌ته‌ن به زۆربه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان سه‌روه‌تێکی زیاتریان هه‌بووه) و ئێستا یان به
دروستکردنی په‌یوه‌ندی یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
سه‌رمافیاکانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا یان به‌سود
وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
حزبه‌کانی له ڕێگای یاساکانیان و ده‌ستئاوه‌ڵاکردنی ئه‌ون
و سه‌رکوت کردنی چینه نه‌داره‌کانه‌وه فه‌راهه‌میان
هێناوه: سه‌رنج بده‌یته سه‌رجه‌م یاساکانیان، جگه له
پشتگیری سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و جیهان و
هاوکاری کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وان و بێ ده‌سڵات کردنی
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و بێ به‌شکردنیان له هه‌بوونی
فرسه‌تی وشیار بوونه‌وه‌و ڕێکخراوبوون تا بتوانن دیفاع له
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان بکه‌ن و دامه‌زراندنی چه‌ندین
ده‌زگای جاسوسی و سه‌رکوت و فریودان بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌ستانه( کارنامه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئاسایش و
پۆلیس و پاراستن و زانیاری و ده‌یان سه‌ندیکای ڕوو زه‌رد و
ڕیکخراوه‌ی کرێگرته و....له‌م بواره‌دا ڕۆشنه و له هیچ
که‌سێکی وشیار شاراوه نی یه) هیچ شتێکی تر نابینرێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌م نۆزده ساڵه‌دا
هه‌زاران تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئیکسپایه‌ر له‌م
کوردستانه ڕزگار! کراوه‌دا ساغ کراونه‌ته‌وه و
قازانجه‌که‌ی چووه‌ته گیرفانی ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه.
به واته‌یه‌کی تر ئێستا زۆربه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان له‌م تێبینی یه واوه‌تر چوون و ئه‌م
وه‌زعیه‌ته وه‌ک به‌ڵایه‌کی خوایی، وه‌ک سیاسه‌ت و
کارکردی نه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وکه‌رانی دینێکی تر سه‌یر
ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌ڕوونی هه‌مان ئه‌و سه‌رکرده و کادر و
نوسه‌ر و شاعیر و پێشمه‌رگه پله به‌رزانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی ده‌بینن که تا دوێنێ توانیبویان به قسه‌و
به‌ڵێن و هه‌ڵس و که‌وته‌کانیان وا له‌وان بگه‌یه‌نن که
ئه‌وان له‌و (خه‌ڵك به کوشت دان و گیانبازی یه‌ی خۆیاندا)
هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان نی یه، که‌چی ئه‌مڕۆ دوای
سه‌رکه‌وتنیان و ده‌سڵات په‌یدا کردنیان هه‌ریه‌که‌یان
بوونه‌ته خاوه‌نی یه‌کێک یان چه‌ند سیفه‌تێکی قێزه‌ون
یان که‌سایه‌تی یه‌کی ئه‌وه‌نده خۆپه‌رست، که ڕۆژه‌ڕێ
یه‌ک( ئه‌ویش به خێرایی سه‌یاره مۆدێل به‌رزه‌کانی خۆیان
یان مناڵه‌کانیان)، پیاوه‌کانی ڕژێمی به‌عسیان به جێ
هێشتووه: له هه‌ڵپه‌کردندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، هه‌موو
ڕێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر: تاڵانچێتی، دزی، گه‌نده‌ڵی ،
چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری کرێکاران، له
به‌کارهێنانی پۆسته‌کانیاندا بۆ حه‌زو ئاره‌زووه شه‌خسی
یه‌کانیان و ئیستغلال کردنی که‌سانی سه‌ر به چینه
نه‌داره‌کان، له درۆزنی و بێ به‌ڵێنی دا، له فریوداندا،
له ترساندن و تیرۆر و سه‌رکوتدا، له و له،... دا.
به‌ڕاده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له ئاستی دنیادا ناویان
ده‌رکردووه!
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدان و
دروستبوونی هه‌ندێک له‌م تێبینی یانه و ڕه‌سمی یه‌ت
په‌یدا کردنیان له ئاستی کۆمه‌ڵ دا خۆی له خۆیدا
نیشانه‌ی ئاستێکه له ده‌رکه‌وتن و هاتنه مه‌یدانی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز و جیاوازی یه‌کی
نه‌وعی یان له گه‌ڵ ئه‌و تێبینی یانه‌دا هه‌یه که پێشتر
له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دا سه‌رکرده و که‌سایه‌تی یه
جۆراوجۆره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی توانی یان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵی بکه‌ن و به‌ناوی ( هه‌وڵدان و خه‌بات)
ه‌وه بۆ گه‌یاندنی کورد به ده‌سڵاتی تایبه‌ت به‌خۆی، که
کورد خۆی حوکمی خۆی بکات و سه‌روه‌ت و سامانی کورد بۆخۆی
بێت و...چی و چی، توانی یان هێزێکی ئه‌وتۆ له کۆمه‌ڵگادا
دروست بکه‌ن که هه‌ر جۆره تێبینی یه‌ک که نیشانه‌ی
بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه ئینسانی و پێشکه‌وتووه‌کان
بوایه، به فریودان و ترساندن و ته‌نانه‌ت سه‌رکوتی
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه زه‌بوون و
به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه
به‌ته‌نیا نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ببێته هێزێکی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وا که ( هه‌وڵ و خه‌بات!) ی هێزه
سه‌رکه‌وتووه‌کان بۆ پاراستنی ئه‌و دیاردانه و
زیادکردنیان پوچه‌ڵ بکاته‌وه، به‌ڵکو ناتوانێت ڕێگه له
(خه‌باتگێڕه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌مڕۆ!) ش بگرێت که
ده‌یانه‌وێ به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م تێبینی یه واقعی
یانه، ئیعتبار و مه‌وقعیه‌تێک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بێنن و
داوا له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن که پشتیوانی و هاوکاری یان بکه‌ن
تا ببنه هێزێکی وا که (خه‌باتگێڕه‌کانی دوێنێ!) له‌و
پۆست و مه‌وقعیه‌تانه ده‌رپه‌ڕێنن و خۆیان بچنه
جێگاکانیان. به‌واته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌رچی هه‌ر زاڵبوونی
ئه‌م تێبینی یانه خۆی ڕاده‌یه‌که له سه‌رکه‌وتنی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت که ورد تر و
ئینسانی تر و وشیارانه تر و حه‌ساس تر حسابات ده‌کات
به‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌دا که
هه‌میشه ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێبینی یانه زاڵ بن که ناڕۆشن
و دواکه‌وتوانه‌و نائینسانانه‌ن ، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و
ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه که بزوتنه‌وه‌کانی تر ئه‌م تێبینی و
ناڕه‌زایه‌تی یانه بکه‌ن به ئاماده‌یی و ئینێرژی و
ئاڕاسته‌ی سێبه‌ری هۆکار و سه‌رچاوه‌کانی بکه‌ن نه‌ک خودی
سه‌رچاوه‌ی ناهه‌مواری یه‌کان و له‌وێشه‌وه ته‌نیا
جێگۆڕکێ به هه‌ندێک له ڕموزه‌کانی دزی و تاڵانچێتی و
چه‌وساندنه‌وه و فریودان و ترساندن و سه‌رکوت بکه‌ن و
وه‌ک هه‌میشه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵک به گوزه‌ران و ئازادی خۆیان
باجی دزی و گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و ده‌وری ئه‌وان له
پاراستنی سیسته‌مێکدا بده‌ن که ئینسانه‌کانی بۆ چینه‌کان
دابه‌شکردووه و ڕاگرتنیشی پێویستی به‌و مه‌وقعیه‌ت و پۆست
و دام و ده‌زگایانه هه‌یه که ده‌بنه بنه‌ما و
یارمه‌تیده‌ر و سه‌رچاوه‌ی پیاده‌کردنی ئه‌و تاوانانه
ده‌رهه‌ق به زۆربه‌ی خه‌ڵک.
هه‌ربۆیه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که
ئێستا به‌م تێبینی یانه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته،
ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئاستێکی تر ( که ئه‌گه‌ری
ئیحتواکران له لایه‌ن بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی
تره‌وه، که‌متر بکاته‌وه)، ده‌بێت بتوانێت لانی که‌م
تێبینی یه‌کانی خۆی تایبه‌ت تر و پوخته‌ترو زه‌قتر و زاڵتر
بکات و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش بداته‌وه که له‌گه‌ڵ
ئه‌م تێبینی یانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر خه‌ریکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تایبه‌ت
به خۆیانن پێی. به مانایه‌کی تر دوای سه‌رکه‌وتنی
بزوتنه‌وه ئینسانی یه‌که له زاڵکردنی به‌شێک له تێبینی
یه‌کانی خۆیدا، ئێستا قۆناغێکی تازه له شه‌ڕ ده‌ستی
پێکردووه، که سه‌رکه‌وتن و دۆڕان تیایدا له ڕێگای
سه‌رکه‌وتن و دۆڕان له چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و
پرسیارانه‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌یان‌دا به‌دی دێت که
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م تێبینی یانه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
حاڵی حازر که‌م نین ئه‌و بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌ی که له ڕێگای به‌شه
جۆراوجۆره‌کانیان و به شێواز و که‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه
ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامه تایبه‌ته‌کانی خۆیان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بکه‌ن. بێجگه له به‌شێک له بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، ئێستا چه‌ندین حزبی ئیسلامی و چه‌نده‌ها
نوسه‌ر و سیاسی لیبراڵ مه‌شغوڵی زاڵکردنی وه‌ڵامه‌کانی
خۆیانن.
بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان چۆن
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه؟
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامه‌کانی
ئه‌و حزب و لایه‌نانه بخه‌مه ڕوو، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و
ئنێرژی و ئاماده‌یی یه‌ی که تێبینی و پرسیاره‌کانی چینه
چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان دروستیان کردووه،
بیخه‌نه پشتی خۆیان بۆ جێگۆڕکێ ی( خه‌باتگێڕه‌کانی دوێنێ
و دزو تاڵانچی و گه‌نده‌ڵ و ....ه‌کانی ئه‌مڕؤ) به
هه‌ندێک ڕموزی تر و درێژه‌دان به هه‌مان سیسته‌م و
ده‌سڵاتی چه‌وسێنه‌رانه و تاڵانچی.
وه‌ڵامی به‌شێک له هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی
ده‌سڵاتدار( گۆڕان، پارتی چاره‌سه‌ر، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و
نوسه‌رانه‌ی که له سایته‌کاندا ده‌نوسن)
ئه‌م به‌شه، که نه‌ک ته‌نیا له
ڕووی فیکری و سیاسی و زمانی ته‌بلیغیشه‌وه به‌شێکن له
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به‌ڵکو له ڕووی پێکهاتنیشه‌وه
زۆربه‌ی که‌سایه‌تی یه ناسراوه‌کانیشیان ڕابه‌ر و کادر و
نوسه‌ر و کاربه‌ده‌ست و پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ ی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به‌شداری له
داڕشتن وجێگیر کردنی دام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدا کردووه (هه‌ر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه
بیگره تا ده‌گاته ده‌زگا ئیداری و سه‌ربازی و جاسوسی و
سه‌رکوتگه‌ره‌کانیش) ، له‌پاڵ درێژه‌دان به هه‌مان ڕێبازی
پێشتری حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یانه‌وه بۆ زاڵ کردنه‌وه‌ی
ئه‌و تێبینی یه غامض و دواکه‌وتوانه‌ی که پێشتر دایان
سه‌پاند و لێدانه‌وه‌ی هه‌مان قه‌وانی ( ڕزگاری کورد و
کوردستان) ده‌شیانه‌وێت به ناوی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌وه و
له‌ڕێگای وه‌ڵامه تایبه‌ته‌کانیانه‌وه بۆ ئه‌و
پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و ئنێرژی یه واقعی یه‌ی که
ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی ململانێی سیاسی دا هه‌یه، بخه‌نه
پشتی خۆیان و ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که به گۆڕینی
که‌سایه‌تی و کاربه‌ده‌ست و ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی
پۆسته سیاسی و ئیداری و په‌رله‌مانی و سه‌ربازی و ده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئاسایش و پۆلیس و به گۆڕینی ئه‌دای
ئه‌م ده‌زگایانه! ده‌توانن هه‌م ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا
بگۆڕن و هه‌م دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و پۆست
ئیستغلال کردن بۆ مه‌رامه شه‌خسی یه‌کان و پێشێل کردنی
مافه شه‌خسی و مه‌ده‌نی یه‌کان و... نه‌هێڵن! به‌کورتی
ئه‌م به‌شه هۆکاره سه‌ره‌کی یه‌کانی وه‌زعی ئێستا و
دیارده‌کان له دوو خاڵدا کۆده‌کاته‌وه: 1 . (
که‌سایه‌تی) ڕابه‌ر و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن پۆسته
گرنگه‌کان، که دڵسۆزی یان بۆ دۆزی کورد له ئاستی
پێویستدا نی یه و وای کردووه که کورد له عێراق و
ناوچه‌که‌و دنیادا کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێت . به
گۆڕینی ئه‌مانه به ڕابه‌ر و که‌سایه‌تی و کادره‌کانی
ئه‌مان ، کورد ده‌توانێت قورسایی یه‌کی زیاتری هه‌بێت له
هاوکێشه سیاسی یه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌و دنیادا، ئه‌وا
ده‌شتوانێت وه‌زعێکی باشتر بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات!
واته جوینه‌وه‌ی هه‌مان بنێشتی ڕزیوی له‌وه‌و به‌ر: تا
کورد باش باش ڕزگاری نه‌بێت، ناشتوانێت له نایه‌کسانی و
ناعه‌داله‌تی و تاڵانچێتی و دزی و سه‌رکوت و .... ڕزگاری
بێت!
2 . ئه‌دای داموده‌زگاکان، که بێجگه
له ( که‌سایه‌تی) به‌رپرسه‌کان، که به ڕۆحێکی حزبی گۆش
و په‌روه‌رده کراون و ده‌کرێن(نه‌ک کوردانه!) و
ئه‌فراده‌کانیشی ئاشنا نین به مافه‌کانی مرۆڤ ، ده‌ستوور
و یاسا و پره‌نسیپه‌کانیش دروست و ڕوون نین. هه‌ربۆیه
باشتر بوونی ئه‌م وه‌زعه له گره‌وی هه‌بوونی ده‌ستور و
یاسا و لێپرسینه‌وه و چاودێری و دانانی که‌سانی شیاو له
شوێنی شیاودا ده‌بێت.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی
سه‌رکرده‌و کادرو نوسه‌ره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ش هه‌روه‌ک
ئه‌وسای خۆیان و هاوڕێ ده‌سڵاتداره‌کانی ئه‌مڕۆیان
ئه‌وه‌یه که له‌م (خه‌بات و هه‌ڵسوڕانه‌یاندا!) هیچ
مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان نی یه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌و سیاسی
و ئیعلامی یه‌کانی ئه‌م به‌شه، که ئێستا ده‌یانه‌وێت
ئه‌و هاتنه مه‌یدانه‌ی ئه‌م ئاسته له بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ناڕازی ئیحتوا بکه‌ن و به ئاڕاسته‌ی
به‌رژه‌وندی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا به‌کاری
بێنن و له‌وێشه‌وه خزمه‌ت به سه‌رمایه‌داران و
ده‌وڵه‌مه‌ندان بکه‌ن و خۆشیان فرسه‌ت و ده‌سڵاتیان بۆ
دزین و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه زیاتر بێت،
خۆیان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تا پێش ئه‌م هاتنه
مه‌یدانه، نه‌ک هه‌ر قسه‌و هه‌ڵسوڕانێکیان بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌بوو، بگره ژیاننامه‌ی سیاسی و شه‌خسی
زۆربه‌شیان پڕه له‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که تا ڕاده‌ی
سه‌رکوتکردن و کوشتنی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی که ده‌یانویست
سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌م تێبینی یانه ڕاکێشن.
له‌م نێوه‌دا ده‌وری زۆرێک له سیاسی یه‌کانی ئه‌م به‌شه
له دروستکردن و ڕابه‌رایه‌تی کردنی ده‌زگا جاسوسی و
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پێش ده‌سڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن و دوای
ده‌سڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتندا، شاراوه نی یه. ساده‌ترین
نمونه ده‌وری هه‌ریه‌که له نه‌وشیروان و قادری حاجی
عه‌لی یه له دروستکردن و ڕابه‌رایه‌تی کردنی ده‌زگای
زانیاری دا، بوونی عوسمانی حاجی مه‌حمووه له وه‌زاره‌تی
ناوخۆ دا، سالار عه‌زیزه له ئیداره‌ی سلێمانی دا، ....
زۆربه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن که له سایته‌کاندا ده‌نووسن(
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان به‌ناوی نهێنی یه‌وه ده‌نوسن،
به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌وه ناشارنه‌وه که پێشتر له
ڕیزه‌کانی یه‌کێتی دا بوون) . 01.03.2010
به‌شی دووه‌م
و کۆتایی:
سیاسه‌تمه‌دار و کاندیده‌کانی گۆڕان و
ئیسلامی یه‌کان: بۆچی به‌رگری له سیسته‌می چینایه‌تی
ده‌که‌ن؟
ـ ئایا ته‌نیا چاوساغی بۆ دز ده‌که‌ن و
خۆیان له
گۆشته‌که ناخۆن؟
ـ ئایا ده‌ڵاڵی ده‌که‌ن و به‌خشیش
وه‌رناگرن؟
ـ یان ڕقێکی ئه‌ستووریان به‌رامبه‌ر
چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کان هه‌یه؟
ئامانج
پیرۆت
به‌شی دووه‌م و کۆتایی:
وه‌ڵامی ئیسلامی یه‌کان ( یه‌کگرتوو،
کۆمه‌ڵ،)
ئه‌م به‌شه‌ش وه‌ک به‌شه تۆراوه‌که‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی که تێبینی یه‌کانی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نه‌بوو به واقعیه‌تێک و له
پیشانگا ساده‌که‌ی خۆیدا وێنه‌ی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک
هه‌رێم و سه‌رۆک حکومه‌ت و پارله‌مانتار و کاربه‌ده‌سته
تاڵانچی و دز و درۆزن و بێ به‌ڵێن و سه‌رکوتگه‌ر و... انی
له جیاتی سه‌رکرده و سیاسی و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست و
موعته‌به‌ره‌کانی دوێنێ هه‌ڵنه‌واسی، سه‌رجه‌م
هه‌وڵه‌کانیان له‌وه‌دا چڕ ده‌بووه‌وه که تێگه‌یشتن و
ته‌وه‌قوعی مناڵان و قوربانی یه جۆراوجۆره‌کانی سیاسه‌ت و
کارکردی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پارێزه‌ره‌کانی
بگێڕنه‌وه بۆ هه‌زاروچوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و وه‌ک
ئینسانێکی ئه‌و سه‌رده‌مه تا بتوانێت به‌ئاسانی وه‌ڵام
به کێشه‌کانیان بداته‌وه‌و له‌وێشه‌وه ڕابه‌رایه‌تی
ئه‌وان مسۆگه‌ر بکات: ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو ده‌توانیت
ته‌یه‌موم بکه‌یت.
کاتێک ژماره‌ی ئافره‌ت زیاتر بوو،
ده‌توانیت چه‌ند ژنه حه‌ڵاڵ که‌یت.
ئه‌گه‌ر خه‌وی ناخۆشت بینی، وا بکه.
ژیانی پێغه‌مبه‌ر و سه‌حابه‌کان ئاوا
بوو.
ئه‌م دنیایه هیچ نی یه و خوا ته‌نیا
بۆ تاقی کردنه‌وه دایناوه
ده‌بێت هه‌میشه له خوا بترسیت،
چونکه دۆزه‌خی هه‌یه.
ده‌بێت ته‌نیا و ته‌نیا پشت به خوا
ببه‌ستیت چونکه ئه‌و توانا‌و ده‌سڵاتی هه‌موو شتێکی
هه‌یه.
....
خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌م
به‌شه(ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێکی ئاساییش ده‌توانێت
ببینێت و ده‌رکی پێ بکات) ئه‌وه‌یه که خۆیان له ژیانی
شه‌خسی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ: زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان،
خۆشترین و گه‌وره‌ترین خانوو، خۆشترین و سیححی ترین
خواردن، باشترین دکتۆر و ده‌رمان، باشترین پۆست و کار،
ته‌نانه‌ت زۆرترین ژن! که‌چی به کرێکاران و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده سه‌رنجتان مه‌خه‌نه سه‌ر
ژیانی ئێستا، باهه‌موو سه‌رنجتان یان له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌لانه بێت که هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
جێگای سه‌رنج بوون و یان له‌سه‌ر مردن بێت، چونکه ئه‌م
ژیانه هیچ نی یه و خوا ته‌نیا بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی
ئینسانه‌کان دایناوه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت له
ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زیاتردا تێی بگه‌ین و ماناکه‌ی
بزانین ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌م به‌شه له
ئه‌رزی واقعدا له دووشت زیاتر ناگه‌یه‌نێت:
یه‌که‌م: بێبه‌شکردنی ئینسانه‌کان له‌و
هه‌موو چه‌که زانستی یه‌ی که ئینسان بۆ تێگه‌یشتن له
سروشت، له به‌ش و مه‌وقعیه‌تی ئه‌و له ژیاندا و چۆنێتی
هه‌وڵدان بۆ زیادکردن و باشتر کردنی و ته‌نانه‌ت بنه‌بڕ
کردنی سه‌رچاوه‌ی هه‌رچی ئه‌و نه‌هامه‌تی یانه‌ی که
به‌سه‌ر ئینسانه‌کاندا دێت و به‌مه ئه‌م به‌شه
خزمه‌تکاری یه‌که‌ی خۆی بۆ دوژمنانی چینه نه‌داره‌کان
ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وان به گێلکراوی و
به بێ ئیراده‌یی و به دابڕاوی له هه‌موو ته‌جروبه‌ی
هاوژیانه‌کانی پێشتری خۆیان و به پرش و بڵاوی، ته‌سلیم
به دوژمنه‌کانیان بکات، چونکه
سه‌رچاوه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی یه‌که‌یان
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یه و تاقه چه‌کی ئه‌مانیش بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تی یانه بریتی یه له
وشیاری و ڕێکخراوبوون و ئه‌مه‌ش له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات
که سه‌رنجیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانیان بێت
نه‌ک ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که هی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر بوون و خه‌ڵکی له وه‌زعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
وئابووری و سیاسی و زانستی جیاوازدا ژیاون.
دووه‌م: به‌شداری کردن له تاوانه‌کانی
چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژاری و بێ‌کاری و بێ خانه‌لانه‌یی و
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کان و نائومێدی و زیاتر
کردنی سته‌م له سه‌ر ژنان و مناڵان و...تد. چونکه
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که ئه‌م به‌شه ده‌یه‌وێت
بمێنێته‌وه(لای ئه‌مانیش موڵکایه‌تی سه‌رمایه‌داران یان
ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان ڕه‌وا و موقه‌ده‌سه، ئه‌مه‌ش یانی
چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران له ڕێگای کاری به‌کرێ و قازانج
کردن ڕه‌وایه ) له باشترین نمونه‌ی خۆی دا که له
ئه‌وروپایه ( ئه‌ویش له ژێر فشاری کرێکاراندا و له ڕێگای
ئیحتوا کرانی ئه‌م فشارانه‌وه له لایه‌ن سۆسیال ـ
دیموکراته‌کانه‌وه و کاریگه‌ری ئه‌مان له داڕشتن و
چه‌سپاندنی هه‌ندێک له‌و مافانه‌دا له‌ده‌ستوردا به‌دی
هاتووه نه‌ک به خێر و سه‌ده‌قه‌ی لایه‌نه دینی یه‌کان)
زۆرێک له‌م دیارده‌و نه‌هامه‌تی یانه هه‌روا ماون و تا
دێت زیاتر و توند تریش ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی
زیاتربوونی کاریگه‌ری ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌دا که هه‌ندێک
خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا هه‌یه و مانه‌وه
و پته‌وبوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و زه‌مانه‌تکردنی
قازانجێکی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌داران له ژیان و
به‌خته‌وه‌ری کرێکاران به گرنگتر ده‌زانن.
شه‌ڕی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا ده‌بێت له سه‌ر ئه‌رزی
واقع بێت و به‌شێکی گرنگی ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت له ڕێگای
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رنجی چین و توێژه چه‌وساوه و
به‌شخوراوه‌کان بێت بۆ سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیان و
مایه پووچ کردنی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م به‌شه بێت بۆ لادانی
سه‌رنجی ئه‌وان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیان و
چه‌سپاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که به قازانجی
ژیان و مه‌وقعیه‌تی سه‌رمایه‌داران و خزمه‌تکاره‌کانیان و
به زیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چین و توێژه چه‌وساوه و
به‌شخوراوه‌کان ده‌که‌وێته‌وه. ئاخر ئێوه سه‌رنج بده‌نه
ئه‌م حاڵه‌ته: کرێکارێک ڕۆژانه ده‌چه‌وسێته‌وه، کرێ
که‌ی به‌شی هه‌بوونی سه‌رپه‌نایه‌کی باش ناکات، ناتوانێت
به‌دڵی خۆی خواردن و جل و پێداویستی یه‌کانی تری ژیان و
خۆشگوزه‌رانی دابین بکات، که خۆی و هاوسه‌ر و مناڵه‌کانی
نه‌خۆش ده‌که‌ون ناتوانێت به پێی پێویست و به کوالیتی
باش ده‌رمانیان بۆ بکڕێت، به‌هۆی که‌می کرێ که‌یه‌وه
ناتوانێت له داهاتووی مناڵه‌کانی دڵنیا بێت
و.......چه‌ندین نه‌هامه‌تی تر. ئه‌گه‌ر لایه‌ن و حزب و
که‌سانێک نه‌یه‌ن و سه‌رنج و مه‌شغه‌ڵه‌ی نه‌گۆڕن بۆ سه‌ر
مه‌سایلێکی تر، ده‌بێت ئه‌و کرێکاره سه‌رنجی له‌سه‌ر چی
بێت و بیر له چی بکاته‌وه؟ ئایا تا ئینسان زیندوو بێت و
ئه‌قڵی له‌سه‌ر خۆی بێت، بێجگه له‌ژیان مه‌سه‌له‌یه‌کی
تری بۆ گرنگه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌لانه بێت ، ئایا پرسیاری لا دروست نابێت و به‌دوای
چاره‌سه‌ریشدا ناگه‌ڕێت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر مێژوویه‌ک بێت ئه‌م
مه‌سه‌لانه هه‌بن و ملیۆن، ملیۆن ئینسان سه‌رنجیان
له‌سه‌ری بووبێت و به‌دوای وه‌ڵام دا گه‌ڕابن، ئایا له‌م
ڕووه‌وه ته‌جروبه‌یه‌کیان نی یه که به‌کار بهێنرێت؟ وه‌ک
چۆن ئه‌مڕۆ خه‌ڵک سود له ته‌جروبه‌ی خه‌ڵکی تر بۆ
چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی، بۆ هاتوچۆ و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی تر
وه‌رده‌گرن؟ وه ئه‌گه‌ر بواریان هه‌بێت به زووترین کات
ئه‌و وه‌ڵامانه ناناسنه‌وه که واقعی تره؟ به‌ڵام
لێره‌دا کێ قازانج ده‌کات و کێ زه‌ره‌ر ده‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وه مه‌علومه که له شه‌رعی بوون و ڕه‌وا بوونی
موڵکایه‌تی تایبه‌تی که‌سه‌کان یان ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا،
قازانجی خاوه‌نه‌کان ته‌نیا ئه‌و کاته به‌دی دێت و
به‌رده‌وام ده‌بێت که که‌سانێکی تر( که له موڵکایه‌تی
دابڕاون) به‌پێی خواست و مه‌رجه‌کانی خاوه‌نه‌کان به‌شداری
له کارکردن و به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه‌دا
بکه‌ن، ئه‌گینا هه‌ر کاتێک ئه‌وان بتوانن مه‌رجی خۆیان
به‌سه‌ر خاوه‌نه‌کاندا فه‌رز بکه‌ن ئه‌وه حه‌تمه‌ن هه‌ر
ئه‌وه ده‌که‌ن که به قازانجی خۆیان بێت، که‌س هه‌یه
کاتێک توانا و ده‌سڵاتی هه‌بێت بڕوات هه‌موو ڕۆژێک به
به‌لاش یه‌ک دوو سه‌عات زیاتر بۆ خاوه‌ن ئیش یان ده‌وڵه‌ت
ئیش بکات؟ ئه‌ی که‌س هه‌یه بڵێت قه‌یناکا من کرێ یه‌کی
که‌مترم ده‌وێت، چونکه حه‌زم له خواردنی خۆش و سیححی نی
یه و ئه‌وه‌نده‌م به‌سه که بیده‌م به خواردنه
به‌سه‌رچووه‌کان، مناڵه‌کانم هیچ خۆش ناوێت و نامه‌وێت
ژیانێکی خۆشتریان بۆ دابین بکه‌م و دڵخۆشیان بکه‌م؟ ئه‌ی
که‌س هه‌یه بڵێت با ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌کی که‌متر بۆ
خزمه‌تگوزاری یه ئینسانی و گشتی یه‌کان خه‌رج بکات،
چونکه سه‌رۆکه‌کان و وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کان و
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا جاسوسی
یه‌کان، زیاتر پێویستیان پێ یه‌تی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌زگاکانی سه‌رکوت و جاسوسی و
فریوداندا ده‌بن به ئه‌ڵقه له‌گوێ و دژایه‌تی خه‌ڵکیان
پێ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆیان یان باوک و دایکیان
بێت و قووتی ژیان و خۆشگوزه‌رانی یان له گیرفان و ژێر
ده‌ستی سه‌رمایه‌داره‌کان و ده‌وڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌و
کارانه ده‌که‌ن؟ وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ناچار نه‌بن
و به‌رده‌وام ناچار نه‌کرێن سه‌رمایه‌داران و
کاربه‌ده‌سته مشه‌خۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت قازانج ده‌که‌ن و
ده‌توانن ئه‌م هه‌موو نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داله‌تی یه
بپارێزن؟ ئا لێره‌شه‌وه ئه‌وه مه‌علوم ده‌بێت که هه‌ر
که‌س و لایه‌ن و حزبێک که هه‌وڵ ده‌دات به جۆرێک له
جۆره‌کان و به هه‌ر ناوێکه‌وه بێت سه‌رنجی چینه
نه‌داره‌کان له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستی یانه لابدات، ئه‌وه
له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بێ ده‌سڵاتی زۆربه‌ی خه‌ڵک
(واته چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان)
دایه و له‌وێشه‌وه له مانه‌وه و به‌رده‌امی هه‌موو
ئه‌و تاوانانه‌دا که ده‌رهه‌ق به به‌ش و مه‌وقعیه‌ت و
که‌رامه‌ت و داهاتووی ئینسانه‌کاندا به‌شدارن.
ئایا ئه‌م ڕاستی یانه ئه‌وه
ده‌رناخه‌ن که هه‌ر که‌س و لایه‌ن و حزبێک نکولی له
هه‌بوونی دوو چینی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له
کۆمه‌ڵگادا بکات و بیه‌وێت سه‌رنجی چینه چه‌وساوه و
توێژه به‌شخوراوه‌کان بخاته سه‌ر مه‌سایلێکی تری غه‌یری
ئه‌مه، ئه‌وه ده‌یه‌وێت زنجیر و کۆت بخاته ده‌ست و
پێیان و چینه چه‌وسێنه‌ر و تاڵانچی یه‌کان به‌رداته
گیانیان بۆ ئه‌وه‌ی به قازانجی خۆیان بیانچه‌وسێننه‌وه و
به ئاسانی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا تاڵان بکه‌ن؟
ئایا هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه
ناتوانرێت ئه‌وه بزانرێت که ئایا ئه‌مانه بۆچی ئه‌م
کارانه ده‌که‌ن؟ ئایا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان نابن به
شه‌ریکی ئه‌م دزو چه‌وسێنه‌رانه؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ش که
(گریمان نابن به شه‌ریک!) له‌وانه ناچن که چاوساغی بۆ
دز ده‌که‌ن و خۆشیان له گۆشته‌که ناخۆن؟ ئایا له‌و
ده‌ڵاڵانه ناچن که( به‌خشیش) به حه‌رام ده‌زانن؟ یان
ڕقێکی ئه‌ستوریان له چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
هه‌یه؟
ئایا سیاسه‌تمه‌دار و کاندیده‌کانی
گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان له کام به‌ش ده‌بن؟
مێژووی چه‌ند ساڵی داهاتوو به ڕوونی
وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
01.03.2010
|