|
ئامانج پیرۆت
دڵنیام زۆرێک له خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێڕه، له
بیره‌وه‌ری خۆیاندا هه‌موو یان به‌شێک له‌و مێژووه‌یان له
بیره که سه‌رکرده سیاسییه‌کانی ینک و پ‌د‌ک به ناوی
خه‌بات بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان و کوردایه‌تی
یه‌که‌یانه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌سیان به‌کوشت دا، ده‌یان
هه‌زاریان تووشی زیندان و سه‌دان هه‌زاریان توشی ئاواره‌یی
کرد و دواتریش ئه‌وه‌یان به چاوی خۆیان بینی که مانای
واقعی ئه‌مانه جگه له دروستکردنی میلیشیایه‌ک و دواتریش
حکومه‌تێک بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی
کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن خۆیان و چینه داراکانهوه و بێبه‌ش
کردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک لێی و دروستکردنی
زه‌مینه‌یه‌ک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کان و
سه‌رکوت کردنیان و یاری کردن به چاره‌نوسیان، شتێکی تر
نه‌بوو! به واتایه‌کی تر ئه‌مانه شتێک نه‌بوون بێجگه
له بازرگانانی خوێن و نه‌هامه‌تی و توانی یان به
فریودانی خه‌ڵک خوێن و نه‌هامه‌تی یه‌کانی ئه‌وان بکه‌ن
به هێز و سه‌روه‌ت و سامان بۆ خۆیان و چینه دارا‌کان.
هه‌ر له‌م نێوه‌شدا کارنامه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی کاندیده‌کانی
ئه‌و حزبانه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌وان بێجگه له
دوکانداره‌کانی درۆی ناو ئه‌و بازاڕه‌ی که بازرگانه‌کانی
خوێن و نه‌هامه‌تی دروستیان کردبوو و به‌ڕێوه‌یان ده‌برد،
شتێکی تر نه‌بوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه بۆ زۆر که‌س ڕوون نه‌بێت
ئه‌وه‌یه که ئایا گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان چی له
هه‌گبه‌که‌یاندایه؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پرۆفیسۆر و دوکتۆر و
یاساناس و مه‌لا و مامۆستایانه‌ی که خۆیان بۆ په‌رله‌مان
کاندید کردووه چ کاره ده‌بن؟
ئه‌گه‌رچی من دڵنیام هه‌مووی چه‌ند ساڵێکی تره و مێژوو و
واقع وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه و نه
سه‌رکرده سیاسی یه‌کانی گۆڕان و نه سه‌رکرده ئیسلامی
یه‌کانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و چاره‌نووسه
ده‌رباز نابن که واقعیه‌تی چینایه‌تی و دابه‌شبوونی
کۆمه‌ڵ بۆ دوو چین و خزمه‌تکارێتی ئه‌وان بۆ چینه دارا‌کان
و دژایه‌تی کردنیان بۆ چینه نه‌داره‌کان و بیروباوه‌ڕی
یه‌کسانی خوازییان به‌سه‌ریاندا ده‌یبڕێت. به‌ڵام
خۆشبه‌ختانه لێکدانه‌وه زانستی یه‌کانی ڕابه‌رانی چینه
نه‌داره‌کان ئه‌وه‌نده توانایان داوه به چینه
نه‌داره‌کان که ته‌نیا چاوه‌ڕێی تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی یانه نه‌که‌ن که خزمه‌تکاره‌کانی
چینه دارا‌کان به‌سه‌ریان ده‌هێنن و خوێن و ڕه‌نجیان
ده‌که‌نه قوڕی نه‌هامه‌تی یه‌کانیانه‌وه و خشت خشتی
بینای هێز و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی فریودان و سیخوڕی و
سه‌رکوتگه‌ری خۆیان دروستکه‌ن و بکه‌ونه وێزه‌ی چینه
نه‌داره‌کان، به‌ڵکو ده‌کرێت پێشوه‌خت پێشبینی بکرێن و
ڕێگه‌یان پێبگیرێت و هه‌ر له سیاسه‌ت و به‌رنامه و
ئیدیعا و شیعار و زاراوهکانیانهوه، دڕنده‌یی و
بازرگانێتی یان به خوێن و ڕه‌نجی چینه نه‌داره‌کانه‌وه
نیشان بدرێت. ئه‌و ڕێنوێنی یانه‌ی ڕابه‌رانی چینه
نه‌داره‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که ئه‌وان له‌م چوار
ساڵه‌ی داهاتوودا ئه‌و هێزه سیاسی و یاسایی و دارایی و
ڕاگه‌یاندنه‌ی که به داخه‌وه له نۆره‌یه‌کی تری
فریوخواردنی چینه نه‌داره‌کانه‌وه به‌ده‌ستی دێنن بۆ
ئه‌وه ده‌یخه‌نه کار که:
• ئه‌وه له بیر ئینسانه‌کان ببه‌نه‌وه که ئینسانن و
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن خۆیان به
ئینسان نه‌زانن به‌ڵکو خۆیان به: کورد، عه‌ره‌ب، سوننی،
شیعه، مه‌سیحی، یه‌زیدی، شه‌به‌ک،.... بزانن. ئایا
ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه نی یه که سه‌رجه‌م دڕنده‌کانی مێژوو
و بازرگانه‌کانی خوێن کردوویانه؟ ئایا کاتێک هێزێک به
به‌رنامه و به به‌کارهێنانی چه‌ندین داموده‌زگا به‌دوای
ئه‌وه‌وه بێت که ئینسان وه‌ک ئینسان له خۆی نه‌ڕوانێت و
له ده‌وروبه‌ری خۆی ئینسان نه‌بینێت و ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت
و ده‌یبینێت ئه‌وه بێت که ئه‌و کورده، عه‌ره‌به، سوننی
یه، شیعه‌یه، .... و هه‌موو ڕؤژێکیش ئه‌وه‌ی به گوێ دا
بقیڕێنرێت که ئه‌مانه کێشه و ململانێ‌یان هه‌یه و به‌شی
یه‌ک ده‌خۆن، دوژمنی یه‌کن، نابێت قبووڵ بکرێت، بێجگه له
ژه‌هراوی کردنی مێشکی ئینسانه‌کان و ئاماده‌کردنیان بۆ
دوژمنایه‌تی و کوشت و کوشتار چی لێده‌که‌وێته‌وه؟ جگه له
بازرگانانی خوێن و نه‌هامه‌تی کێ له‌مه‌دا سودمه‌ند
ده‌بێت؟
• به‌مه‌به‌ستی بێبه‌شکردنی چینه نه‌داره‌کان له سامانی
کۆمه‌ڵگا، سه‌ره‌تا دیفاع له زه‌وتکردنی سه‌روه‌ت و
سامانی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌که‌ن و پاشان
ورده ورده ڕێگه بۆ ئه‌وه خۆش ده‌که‌ن که به هه‌رزان
و تاڵان بکه‌ونه ژێر ده‌ستی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و
ناوچه‌که و جیهان. که‌رتی تایبه‌ت و موڵکایه‌تی تایبه‌تی
لایان موقه‌ده‌سه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دیفاعیان
لێده‌که‌ن. یاساکانی زیاتر چه‌وساندنه‌وه و به کۆیله
کردنی چینه نه‌داره‌کان جێگیر ده‌که‌ن و لایه‌نگری هه‌مه
لایه‌نه‌ی چینه دارا‌کان ده‌که‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان و
مناڵ و که‌سوکاریان بچنه ڕیزی ئه‌و چینه داراکانهوه و
هه‌ریه‌که‌تان ده‌بنه خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیا و قه‌سر و
قسور و ژن و که‌نیزه‌ک و سه‌یاره و سه‌ردانی وڵاتان و
ملیۆنه‌ها دۆلار.
• هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌زار و یه‌ک به‌ند و به‌ست له‌گه‌ڵ
هێزه کۆنه‌په‌رست و ده‌وڵه‌ته دژی ئینسانی یه‌کان و
سه‌رمایه‌داره ناوچه‌یی و جیهانی یه‌کاندا گرێ بده‌ن و
داهاتووی خه‌ڵک بخه‌نه ناو ئه‌و گه‌مه سیاسی و ئابووری
یانه‌وه که ته‌نیا قازانجی بۆ سه‌رمایه‌داران هه‌یه و
چینه نه‌داره‌کان ده‌بێت باجه‌کانی به خوێن و هه‌ژاری و
ده‌یه‌ها نه‌هامه‌تی بده‌ن.
• هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌میشه خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و کێشانه‌ی
هه‌بێت که ته‌نیا خۆتان و چینه دارا‌کان سوودیان
لێوه‌رده‌گرن و وه‌ک سکرتێری گشتی ینک له خوا
ده‌پاڕێنه‌وه چه‌ندین هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ببێته نسیبی
خه‌ڵکی کوردستان، تا له دڕندایه‌تی
مونافهسهکانتانهوه( که ئه‌وانیش وه‌ک ئێوه دوژمنی
چینه نهدارهکانن) ئه‌وه بۆ خه‌ڵک بسه‌لمێنن که
ئه‌وه‌تا دنیا مه‌یدانی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌کانه، مه‌یدانی
شه‌ڕی دین و تایفهکانه نه‌ک مه‌یدانی شه‌ڕی چینایه‌تی.
هه‌رچی کاندیدهکانیشیانه، دوای چوار ساڵی تر
ده‌یانبینینه‌وه که گیرفان و حسابی بانکی یان و جۆری
سه‌یاره و خانووه‌کانیان و سه‌ردان و گه‌شتی وڵاتان و
جۆری مه‌کته‌ب و خوێندنی مناڵه‌کانیان و بێمنه‌تی یان به
خه‌ڵک چۆن ده‌بێته دهنگوباسی ناو خه‌ڵک.
به‌ڵام هه‌ر ئێستاش ده‌توانین ئه‌وه بزانین که ئه‌م
که‌سانه چ کاره‌ن و به دوای چی یه‌وه‌ن:
له ڕاستیدا ئه‌وان بێجگه له که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستێک له ئاسته‌کانی ژیان و
مه‌وقعیه‌تی چینه دراکانی کۆمه‌ڵگه( که خۆیان باش
ده‌زانن کۆمه‌ڵگا زۆر به خێرایی به‌ره‌و دابه‌شبوونێکی
قووڵ ده‌چێت و تادێت پلان و به‌رنامه‌ی چینه دارا‌کان له
ئاستی جیهان و ناوچه‌که و ناوخۆدا، چینه نه‌داره‌کان و
ئینسانه شه‌ریفه‌کان ڕوبه‌ڕوی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی تر
ده‌کاته‌وه) و بێجگه له پرۆفیسۆر بوون و دوکتۆر بوون و
مه‌لا بوون و مامۆستا بوون و یاساناس بوون، په‌نایان بۆ
(که‌سابه‌تێکی تر) بردووه که تیایدا ئیعتیباری پێشتری
خۆیان و به‌ڵێن دان به خه‌ڵک و خزمه‌تکاری یان به
بازرگانه‌کانی خوێن و نه‌هامه‌تی، بکه‌ن به پاره و پۆست،
بێجگه له‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت ببن به دوکانداری درۆ
فرۆشتن تا بڕێک له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یان ده‌ست بکه‌وێت
که بازرگانانی خوێن و نه‌هامه‌تی له به کوشتدان و
چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کان و تاڵان‌کردنی سامانی
کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی دێنن، بوونه‌وه‌رێکی تر نین. ئه‌گینا
که‌سێک که خۆی ده‌خاته پلان و به‌رنامه‌ی بازرگانانی
خوێن و نه‌هامه‌تی یه‌وه ده‌بێت چی له‌ده‌ست بێت؟ ئه‌و
ده‌توانێت له وڵاتێک‌دا که گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌م
بازرگانانه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا به ناوی نه‌ته‌وه
و دین و تایفه‌وه وڵاتی کردبێته چه‌ندین به‌شی دوژمن به
یه‌کتره‌وه، چه‌ندین داموده‌زگای فریودان و ترساندن و
سه‌رکوت و سیخوڕی یان به‌ردابێته گیانی چینه
نه‌داره‌کان، ده‌یان یاسایان به قازانجی سه‌رمایه‌داران
دانابێت، چه‌ندین بهندوبهستیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
و چینه دارا‌کان و له دژی چینه نه‌داره‌کان گرێ دابێت،
چینێکیان له خه‌ڵک له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و هۆی
به‌رهه‌مهێنان و وشیاری و ڕێکخراوبوون دابڕیبێت، له
ژێره‌وه( عه‌قد و په‌یمان) ی بۆ ئه‌و سه‌رکرده و حزب و
لایه‌نانه ئیمزا کردبێت، ئیتر کام له‌م کاندیدانه
ده‌توانن بۆ ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵک و به‌شی خه‌ڵک
وه‌فادار بن؟ ئایا ئه‌مه ته‌نیا درۆ فرۆشتن نی یه کاتێک
به‌خه‌ڵک ده‌ڵێن متمانه‌یان پێ بکه‌ن و بیاننێرنه
په‌رله‌مان و به‌ڵێنیان ده‌ده‌نێ که ئاوات و
ئامانجه‌کانیان به‌دی بێنن، له کاتێکدا چ ده‌سڵاتی
سه‌رکرده‌کانیان و حزب و لایه‌نه‌کانیان و چ به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌و چینه‌ی که ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێکوڕهیی
یه‌وه تا ده‌گاته ئه‌و کاته‌ی که هێزیان گرتووه و باز
بازێن ده‌که‌ن خزمه‌تیان کردووه و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان
هاتبێت بۆ دژایه‌تی کردنی چینه نه‌داره‌کان و بیر‌و باوه‌ڕ
و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان درێغی یان نه‌کردووه، پێویستی به‌و
دوژمنایه‌تی یه نه‌ته‌وه‌یی و دینی و تایفی یانه و به‌و
بێمافی و ترساندن و سه‌رکوت و هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه و
بێدهسڵاتی یه هه‌یه که به‌سه‌ر چینه نه‌داره‌کاندا
بسه‌پێنرێت؟
پێوه‌ری چینه نه‌داره‌کان بۆ ڕاستگۆیه‌تی و دڵسۆزی
هه‌ڵسوڕاوه‌کانی خۆی ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بێت، بریتی بێت
له: هه‌وڵدانیان بۆ ئاشکرا کردنی هه‌بوونی چینه جیاواز و
دژبه‌یه‌که‌کان بێت له کۆمه‌ڵگا دا، هه‌وڵدان بێت بۆ
حه‌ساس کردنی چینه نه‌داره‌کان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئیدیعا
و جموجوڵ و به‌رنامه و پلانێکی چینه دارا‌کان و
پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانیان و وشیار کردنه‌وه و
ڕێکخراوکردنی چینه نه‌داره‌کان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
پێوه‌رانه هه‌رکه‌س بیه‌وێت نکولی له‌وه بکات که
کۆمه‌ڵگا دوو چینه، نکولی له‌وه بکات که دین و حکومه‌ت
و داموده‌زگاکانی ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی چینه دارا‌کان
ده‌پارێزن، نکولی له‌وه بکات که بانگه‌شه کردن و
هه‌وڵدان بۆ داماڵینی سیفه‌تی ئینسان له ئینسان و
ناساندنی وه‌ک که‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک یا دین و
تایفه‌یه‌ک، بێجگه له دوژمنایه‌تی ئینسان به گشتی و
چینه نه‌داره‌کان شتێکی تر نی یه، نکولی له‌وه بکات که
چینه دارا‌کان به‌ر له‌وه‌ی هپرلهمانێکیان هه‌بێت،
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان
داگیر کردووه و چینه نه‌داره‌کانیان بێبه‌ش کردووه و
به‌مه زه‌مینه‌ی سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانی خۆیانیان پته‌و
کردووه، نکولی له‌وه بکات که هه‌ر جۆره پاساو دان و
پشتگیری و به‌رگری یه‌ک له موڵکایه‌تی حکومه‌ت و
سه‌رمایه‌داران به مانای هێشتنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کانه
له ده‌روه‌ی ئیمکاناتی ژیان و پاراستنی ئیراده و
ئازادی،... ئه‌وه بێجگه له خزمه‌تکارێکی کرێگرته‌ی
چینه دارا‌کان و دوژمنێکی چینه نه‌داره‌کان شتێکی تر نی
یه. مێژووش هه‌میشه ئه‌م ڕاستی یانه ده‌سه‌لمێنێت.
20.02.2010
amang70@hotmail.de
|