ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵا
ئه‌گه‌ر بێ و به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان هه‌ولێر و
دوبه‌ی ده‌توانیین بڵێین ره‌نگه له شێوه‌ی رووکه‌ش و
هه‌یکه‌لی قه‌سر و شووقه ههوڵدرابێ که‌مێک
لێکچوونێک هه‌بێ، یاخود له داهاتووێکی نزیکدا وه‌ک
کاربه‌ده‌ستان و پاره‌دارانی شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی
راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه به‌رده‌وام پاگه‌نده‌ی ئه‌وه
ده‌که‌ن که گوایه له ماوه‌ی پێنج ساڵی تر ده‌بێ
شاری هه‌ولێر له دوبه‌ی خۆشتر و بێ به‌رده‌وام باس
له‌وه ده‌که‌ن که ده‌ڵێن ده‌بێ ڤێلایه‌کانی شاری
هه‌ولێر زۆر به‌رزتر بێ، شه‌قامه‌کان پانتر بێ،
زۆرترین شووقه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدا
به‌رز بکرێته‌وه، شار ده‌بێ له نێو باق و بریقی
شوشه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ نه سه‌ری دیار بێ نه بنی!
به‌ڵام بۆ کێ؟!
لێره‌دا
چه‌ند پرسیارێک دروست ده‌بێ! تۆ
بلێی ئه‌و ناز و نیعمه‌ته هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و شاره
بگرێته‌وه؟ ئاخۆ ده‌بێ
خه‌ڵکی هه‌ژار
و نه‌داری ژێر خانووه که‌لاوه‌کان یاخود ئه‌و
که‌سانه‌ی له کرێچی و به‌ده‌ردی بێکاریی تووشی
چه‌ندان نه‌خۆشیی ده‌روونیی بوونه ته‌نیا
بۆ شه‌وێکیش
بێ به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌بێ له نێو
شوقه و ڤێلایه‌کان رۆژ
بکه‌نه‌وه؟! یان ئه‌و
به‌هه‌شته‌ی سه‌ر ئه‌م پارچه زه‌مینه ته‌نیا
بۆ به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و زه‌نگینه‌کانه؟
وه‌ڵامه‌که بۆ خه‌لکی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تیی و
کوردستان به گشتیی جێده‌هێلم. چی له خۆشی وڵاتێک
که‌م (هه‌رچه‌نده وڵاتیش نییه!) له بازاره
ره‌شه‌کانیدا
هه‌رچی کاڵا و پێداویستیه‌کانی
مرۆڤ هه‌یه به ئهندازهک گرانبه‌هان که مرۆڤی
هه‌ژار و بێ ده‌رامه‌تی هه‌ولێر توانای کڕینیان نه‌بێ
و ته‌نیا چه‌ند که‌سێکی دیارکراو وه‌ک پاشا تێیدا
بژین.
'' له‌م بازاڕه بێ روحمهدا ژیان هه‌رزانتره له
نان'' ئه‌مه هه‌ست و ده‌ربڕینی ئه‌م شاعیره پڕ له
ئازاره‌یه که دڵی بۆ
خه‌ڵکه‌که‌ی
خۆی لێ ده‌دا.
هه‌رچی سوپه‌رمارکێت و
بازاڕی گه‌وره هه‌یه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان
به‌سه‌ر داگرتیه و به ئاره‌زووی خۆیان
که‌لوپه‌له‌کان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و یاری به ژیانی
رۆژانه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن.
لێکچوونی دووه‌میان زۆر ئاشکرا خه‌لکی هه‌ستی پێ
ده‌که‌ن ئه‌ویش له نێوان هه‌ولێر و ئه‌فغانستانه،
به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه؛ گرتن و ئازاردان و بگره فڕاندن
و تیرۆرکردنی مرۆڤه‌کانه له‌سه‌ر نه‌بوونی ئازادیی،
که تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه ناتوانن به ئازادیی بیر
و بۆچوونه‌کانیان ده‌رببڕن.
نه‌بوونی یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو و ئه‌شکه‌نجه‌دان
و خۆسوتاندنی رۆژانه‌ی ژنان به‌رچاوترین به‌ڵگه‌ن که
کوردستان به هۆی سیسته‌می باوکسالاریی و زاڵبوونی
ره‌گه‌زی نێر به‌سه‌ر خێزان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
داموده‌زگا حکومیی و ئه‌هلیه‌کان که ئه‌مڕۆ له
کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی ئێمه به روونی ده‌بینرێ و له ژێر
په‌رچه‌می ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه به‌هێزتر و
باڵاده‌ستتر ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به هیچ
شێوه‌یه‌ک کچ و ئافره‌تانی کوردستان نه‌یانویستوه به
زۆری زۆردارکیی له‌چک و سه‌رپۆش له‌سه‌ر بکه‌ن و رێگای
زانست و پێشکه‌وتنیان لێ قه‌ده‌غه بکرێ، هه‌ر وه‌ک
چۆن له ئه‌فغانستان تیزاب و ده‌رمانی ژه‌هراویی
ده‌ڕێژرێ بۆ خوێنکارانی کچ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام
نه‌بن له خوێندن و زانست، رێگه‌یان لێ ده‌گیردرێ له
هه‌موو جۆره پێشکه‌وتنێک، له‌نێوبردن و سه‌رکوتکردنی
ئه‌و توانا و هێزه‌ی هه‌یانه وه‌ک هونه‌ر و وه‌رزش
له‌گه‌ڵ تێکڕای ئه‌و چالاکیه هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ی که
له بواره‌کانی ژیانیاندا به‌دی ده‌کرێ. سه‌رباری
هه‌موو ئه‌وانه‌ش رێگرتن له مافه هه‌ره
سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌ویش رێگرتنه له خۆشه‌ویستی نێوان
تاکه‌کان.