|
||
|
به‌بێ ڕێکخراوبوون وکۆبونه‌وه‌گشتیه‌کان هیچ داخوازیه‌کی کرێکاران وکارمه‌ندانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌کان نایه‌ته‌دی! باوکی دانیار وه‌ک ئاگادارن له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا له‌چه‌ند نه‌خۆشخانه‌و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیدا مانگرتن ده‌ستی پێکردووه، به‌مه‌به‌ستی سه‌رفکردنی ده‌ره‌ماڵه‌ی مه‌ترسی به‌بڕی 30% بۆکارمه‌ندانی ئیداری وکارگوزاری نه‌خۆشخانه‌کان، که‌تاکو ئێستا هینچ ده‌ره‌ماڵه‌یه‌کیان نییه‌وبۆیان سه‌رف نه‌کراوه. گه‌رچی ئه‌وبڕه‌ی داواکراوه، واته‌له30%، به‌شی هیچ ناکات وله‌ئاستی ماندوبوون وکاری کرێکاران وکارمه‌نداندا نییه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌سه‌ره‌تایه‌وده‌توانرێ هه‌نگاوی تر له‌ڕاستای باشکردنی ژیانی ئه‌م به‌شه‌له‌کرێکاران وکارمه‌ندانی کوردستاندا به‌دوای خۆیدا بهێنێ. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا له‌به‌ره‌یه‌وه‌بدوێم ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م جۆره‌مانگرتن وناڕه‌زایه‌تییه‌ناڕێکخراوبوونه‌یه‌که‌لێره‌و له‌وێ، سه‌ره‌رای به‌رهه‌ق بوونی، سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌یا سه‌رهه‌ڵده‌دات. که‌ده‌توانرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران وسه‌رمایه‌دارانه‌وه‌سه‌رکوت بکرێ وه‌یا پشت گوێ بخرێ وبێوه‌ڵام بمێنێته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌چییه‌وبۆچی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌توانای به‌دیهێنانی داخوازیه‌کانی نییه؟. به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی که‌موکوڕی و خاڵی لاوازی ئه‌م هه‌وڵ وتێکۆشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمانه، ئه‌وه‌یه‌که‌ئێمه‌کرێکاران وکارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان ڕێکخراو نیین ویه‌کڕیز ویه‌کگرتوو نه‌هاتوینه‌ته‌مه‌یدانه‌وه‌وبه‌م هۆیه‌شه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌به‌هه‌لێکی باش ده‌زانن که‌له‌ڕیگای دانی چه‌ند وه‌عدێکی درۆزنانه‌وه‌که‌گوایه‌وه‌ڵام به‌داخوازیه‌کانمان ده‌ده‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌بێت، ئه‌م خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیانه‌مان به‌ره‌ودووا ببه‌ن و به‌ئه‌مڕۆو به‌یانی له‌چاوه‌ڕ‌ده‌مانیدا ڕامان بگرن.. بۆیه‌ده‌بێ چیتر به‌م به‌ڵێنانه‌فریو نه‌خۆینو به‌خاڵه‌لاوازه‌کانی خۆاندا بچینه‌وه‌و خۆمان ڕێکخراو بکه‌ین وبۆ دامه‌زراندنی سه‌ندیکایه‌ک، یان نه‌قابه‌یه‌ک که‌هه‌ر ناوێکیتری ببێت، ده‌ستبه‌رین، بۆئه‌وه‌ی زیاتر خۆمان ڕێکخراوتر ویه‌کگرتوو بکه‌ین و هوشیارانه‌تر بۆ داخوازیه‌کانمان مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان به‌ره‌و پێشه‌وه‌به‌رین . به‌دڵنیاییه‌وه‌ده‌ڵێم ته‌نها به‌رێکخرواو بوون ویه‌کڕیزی خۆمان ده‌توانیین نه‌ک هه‌ر داخوازی ده‌ره‌ماڵه‌ی مه‌ترسی له% بۆخۆمان مسۆگه‌ر که‌ین، به‌ڵکو هه‌رخواستێکی تر که‌ژیانمان به‌ره‌و باشتربوون به‌رێ، به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا داسه‌پێنین. که‌وایه‌بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که‌ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ره‌مه‌ڵه‌ی مه‌ترسی که‌وتۆته‌ڕی، به‌سه‌رکه‌وتن بگات، داوا له‌سه‌رجه‌م له‌سه‌رجه‌م کرێکاران وکارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌که‌م که‌هه‌رچی زووتره‌خۆمان ڕیکخراوتر ویه‌کگرتووتر بکه‌ین وله‌ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆماندا ڕیزه‌کانمان کۆکه‌ینه‌وه. چونکه‌هه‌رسه‌رکه‌وتنێک ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیش بێت، به‌بێ ڕێکخراوببون، شایانی له‌ده‌ستدان ولێسه‌ندنه‌وه‌یه،له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکاره‌کانه‌وه. ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه‌ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران وکارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان پێک بهێنین ... 22/12/2011 |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |