|
محمود أحمد
شه‌پۆلی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی
مۆنۆپۆلی چه‌ک به‌ده‌ستی حاکمانی کوردستانه‌وه سیمای شار‌و
گوند نشینی کوردستانی سه‌رتاپا گۆڕیوه‌و واخه‌ریکه و
وێنه‌ی جیاواز‌و مێژوویه‌کی نوێ له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگی کوردستان به‌خۆیه‌وه ئه‌نه‌خشێنێت...
خه‌ڵکی
ئازادی خوازی کوردستان 18 ساڵه به‌ده‌ست ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتداری کوردی یه‌وه له ناهه‌موارترین و
دژی ئینسانی ترین هه‌ل و مه‌رجی ژیاندا ته‌مه‌ن به‌سه‌ر
ئه‌بات...ته‌خشان و په‌خشان و تارومارکردنی ملیاردها دۆلار
و که‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه..قۆرخ کردن و پاوان
کردنی هه‌موو جومگه ئابووری و ماددیه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردی و مۆنۆپۆل کردنی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.. دزین و به‌تاڵان بردن و فه‌رهوودی
کردنی به ئاشکرای ژیان و گوزه‌ران و قووتی خه‌ڵکی
کوردستان..به‌رته‌سک کردنه‌وه‌و پێشێل کردنی ئازادیه‌کانی
خه‌ڵک و کۆنترۆڵ کردنیان..شه‌ڕو شۆڕی کۆن و نوێیان و
هه‌وڵدانی بێ ووچان بۆ به کۆنه‌په‌رست کردنی
کۆمه‌ڵگا..ئیعتبار دانه‌نان و بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی حورمه‌ت
و به‌ها ئینسانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر بڕیارێک
که بیانه‌وێت ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵبڕن و؛..تاد ئه‌مانه
چه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌م و زیندوون که ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتداری کوردی
به‌دیاری بۆ
خه‌ڵکی کوردستانیان هێناوه...
شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌دژی " بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "
له‌ڕاستیدا په‌ڵپ و شه‌ڕفرۆشی یه کی بێ په‌رده‌یه
به‌ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان که ئیتر نایانه‌وێت که‌م تا
زۆر بچنه ژێر چه‌تری محترمی ئه‌م حیزبانه‌وه..نایانه‌وێت
له‌سه‌ر شه‌رافه‌ت و له‌سه‌ر ژیان و له‌سه‌ر گوزه‌ران و
سفره‌ی به‌تاڵان براویان ئیتر سه‌رمایه‌کانیان که‌ڵه‌که
بکه‌ن و بیکه‌نه کۆشک و ته‌لارو ڕابواردنه‌کانی
خۆیانه‌وه..خه‌ڵکی کوردستان ئه‌یانه‌وێت هه‌رچی زووتره
ئێخه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگی دژی
ئینسانیان بکه‌نه‌وه‌و خۆیان ڕزگارو قوتار بکه‌ن له‌هه‌موو
ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی که‌ساڵه‌های ساڵه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه
باجه‌که‌یان به‌هه‌زارو یه‌ک ڕه‌نگ داوه‌ته‌وه
..
با له‌وه
بگوزه‌رێم که " بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان " سیاسه‌ت
وئامانجه‌کانی چین و به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات ..به‌ڵام
ناعه‌داله‌تی تاسه‌رئێسقان و بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵک له دیدو مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه‌وه هیچ نرخی نیه‌و ئه‌سڵه‌ن بێباکی خۆیانیان
نیشانداوه به‌درێژایی مێژووی پڕ له‌تاوانیان
به‌رامبه‌رچاره‌نووس ومقدراتی چه ندین ده‌یه له‌نه‌وه‌کانی
ئه‌م
ووڵاته‌دا..
مسعود
بارزانی له‌دووتوێ ی په‌یامه‌که‌یدا له‌ساڵڕۆژی
دامه‌زراندنی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستاندا جارێکی تر
په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رزکرده‌وه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی
که ئیتر نایانه‌وێت له‌ساو په‌نای ئه‌واندا بژین و گوێ
ڕایه‌ڵ ومل شۆڕبن بۆ ئیراده‌ی ئه‌وان..ئه‌وان له‌ڕێ ی
میلیشیای چه‌کداریانه‌وه 18 ساڵه خه‌ڵکی کوردستان
به‌شه‌ڕ ئه‌ده‌ن و دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه له‌نێویاندا
ئه‌نێنه‌وه..خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته دووناوچه‌ی
جیاوازی نفوزی خۆیان و ،هێشتاش یه‌ک زه‌ڕڕه ئاماده نین
که ئاووڕێکی جدی له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان
بده‌نه‌وه...ئه‌یانه‌وێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی
به‌زۆر سه‌پێنراوی خۆیان هه‌روا ئاسان بهێڵنه‌وه و له‌ژێر
ناوی داهێنراوی خۆماڵیدا به‌ر به شه‌پۆلی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بگرن...له‌وه‌ش خراپتر مسعود
بارزانی خۆی له‌بیر چۆته‌وه که خۆی به‌سه‌رۆک ئه‌زانێت و
خه‌ریکه خه‌ڵکی نه‌فی ئه‌کات له‌کوردستاندا وه‌ک ئه‌وه‌ی
که کوردستان موڵکی ئه‌وان بێت و ئیتر که‌س مافی دانیشتنی
نه‌بێت !! ئه‌بوا ئه‌و زۆر به ڕاشکاوی و به بێ ئه‌وه‌ی
سه‌رۆک بوونی خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌و
هه‌ڵایه‌ی که‌دژی په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان کرا حه‌واڵه‌ی
دادگا بکردبایه..خۆ به‌ناشکوری بێت ئه‌و خۆی له‌هه‌موو
که‌س به قانوونی تر‌و ماف په‌روه‌ورترو یاسا و بڕیاره‌کانی
دادگای له‌سه‌روو هه‌موو ئیعتباراتێکی تره‌وه دانا !!!
یان پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته که خه‌ڵکی کوردستان له
ئه‌نجامی بێ قانوونیه‌کانی ئه‌وانه‌وه 18 ساڵه باجی
نه‌هامه‌تیه‌کانیان
ئه‌ده‌نه‌وه...
به‌ڵام
له‌مانه‌ش ئه‌سه‌ف بارتر بۆ سه‌رۆک و سه‌رانی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگی کوردستان ئه‌وه‌یه که دێن و ئه‌یانه‌وێت خه‌تی
سور بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه دابنێن که گوایه ناوی "
پێشمه‌رگه " ناشیرین ده‌کات و به میلیشیا ناوئه‌بات !!
به‌ڵام یه‌که‌م : ئه‌وان له‌وه بێ ئاگان که مقوله‌ی
میلیشیا ووشه‌یه‌کی ئینگلیزیه‌و به هێزێکی چه‌کداری نا
قانوونی یان نا حکومی ئه‌وترێت..له جیهانداو
له‌هه‌رووڵاتێکدا جۆره‌ها ناوی هه‌یه گه‌ریلا،
به‌وره‌کانی تامیل ، مجاهیدینی ئیسلامی، شۆڕش گێڕه‌کان "
ثوار" و ؛...به‌ڵام ئه‌وان ناهه‌قیان نیه چونکه
فه‌رهه‌نگی سیاسیان ئه‌وه‌نده له‌خواره‌وه‌یه که
ئاگایان له‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نیه‌و نازانن هۆش و
عه‌قڵ و ئیدراکی ڕوو له پێشی خه‌ڵکی زۆر له‌وان له
پێشتر‌و به‌ئاگا تره..وه دووه‌م ده‌ست ئه‌نقه‌ست و به
مه‌به‌ستی ڕه‌کلامی هه‌ڵبژاردن دێن و هه‌ستی دواکه‌ووتوی
ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌ووروژێنن تا به‌هه‌ر نرخێک بووه بتوانن
به‌ر به‌م شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری
کوردستان بگرن و له پێش چاوی بخه‌ن و له‌که‌دارو
مایه‌پووچی بکه‌نه‌وه...ئه‌گه‌ر چی له‌م هه‌وڵه
نه‌زۆکه‌یاندا به‌رنده نابن ، به‌ڵام بۆ به‌گوڕو تین
هێنانه‌وه‌ی تین و تاویان ئه‌م ڕه‌کلام و ته‌بلیغات و
په‌نجه ڕاوه‌شاندنه لانی که‌م له‌باری سایکۆلۆژی یه‌وه
بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیان حه‌یاتیه ، تا نه‌بادا دوودڵی و
گومان په‌ره بستێنێت و ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ویته ژێر
پرسیاری جدی تره‌وه....ئه‌گینا کێ هه‌یه نه‌زانێت ئه‌و
توێژاڵه له پێشمه‌رگه‌ی به‌دبه‌خت که بوونه‌ته ده‌ست
که‌لای سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه و ، به ئیعازو به پێ ی
میزاجی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار قه‌ده‌رو چاره‌نووسیان دیاری
ئه‌کرێت و له‌سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئیمکاناتی ماددی بێ
به‌هره‌ن و بێ به‌ش کراون و ئه‌کرێن ؛....تازه به تازه
خه‌ریکی ڕشتنی فرمێسکی تیمساحین بۆیان و به‌قوربانیان
ئه‌بن که نه‌چنه ڕیزی ئه‌وبه‌ره‌وه ئه‌ویش ته‌نها
له‌به‌رخاتری ده‌نگه‌کانیان..ئه‌وان ته‌نانه‌ت هێشتا
به‌وه‌فاش نه‌بوون بۆ پێشمه‌رگه‌کانیان که له‌وانه‌یه
گیانی ده‌یان مسئولیان له‌مه‌گ ڕزگار کردبێت ، ئه‌بوا
ئێستا ئه‌وان له‌ژیانێکی شایسته‌و له خانووی ڕاقی و له
ناو ژیانێکی ئینسانی و نۆرماڵدا بژیبانایه نه‌ک زۆربه‌یان
بێ خانوو ، ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی و موحتاج بۆ پاروویه‌ک
نانی ئیسراحه‌ت...
ئه‌بێت خه
ڵکی کوردستان بیریان بێته‌وه که سه‌ران و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان زۆر له مێژه خه‌تی سوریان
به‌زاندووه..ئه‌وان کاتێک خه‌تی سوریان به‌زاند که
ده‌دستیان نایه قوڕگ قوڕاگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ،
خه‌ڵکه‌که‌یان له‌و په‌ڕی هه‌ژاریدا ڕاگرت..که داهات و
سامانی جه‌ماوه‌ری کوردستانیان به‌تاڵان برد‌و خۆیانیان پێ
ده‌وڵه‌مه‌ند کرد..که ئازادیه‌کانیان پێشێل کرد و به‌ر
به هه‌ر ده‌نگێک ئه‌گرن که له‌دژی ئه‌واندا بێت..ئه‌وان
ئه‌وکاته خه‌تی سوریان به‌زاند که په‌لکێشی سوپای
پاسداران و سوپای تورکیا و به‌عثیان کرد بۆ ناو قوڵایی
کوردستان و له پێناوی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌همی زیاتر‌و ،
له پێناوی کۆنترۆڵ کردنی چاڵه‌نه‌وته‌کانی کڵاو قاسم
سه‌دان ئینسانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و ئێستاش زۆربه‌ی
کوژراو‌و ئه‌نفال کراوه‌کان هێشتاش ئاشکرا
نه‌کراوون...ئه‌وان ئه‌و کاته خه‌تی سوریان به‌زاند که
ڕاشکاوانه دژ به ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
له‌هه‌ر بڕیارێک بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزه‌رانیان
به‌چه‌ک و زیندانی کردن وه‌ڵامیان ئه‌دانه‌وه...بانێکه‌و
چه‌ند هه‌وا ! هێشتا ئه‌وان خه‌ریکن خه‌تی سور بۆ خه‌ڵکی
کورد دابنێن
!!
کاتی ئه‌وه
هاتووه خه‌ڵکی کوردستان خۆیان جیا بکه‌نه‌وه و هێڵی سور
بکێشن له نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگ باری ئه‌واندا و
، بێنه مه‌یدانه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئابڕو
تکاویان ....کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵکی کوردستان
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ڕاوه‌شێنێت و بیخاته ژێر پرسیاری جدی
تره‌وه و ، له جێگای دا ده‌سه‌ڵاتی ئینسانیانه‌ی خۆی
ڕاگه‌یه‌نێت ، له‌پێناو ژیان و ئاینده‌یه‌کی ئینسانی و
گه‌شاوه بۆ خۆیان و
منداڵه‌کانیان.
2010/02/2 |