ماڵه‌وه

نەوشیروان گەورەترین ناپاكەو دەبێ دادگایی بكرێ!

سەلام عەبدوڵڵا

ناپاكی بە ئەمتیاز: چەندە پارتی و یەكێتی بە پارەوپوول سەرخۆشن و پشتیان لە داخوازی زۆرێك لە شەهیدو زیندانیان و دەربەدەرەكان كردووە و خەریكی قازانجی كۆمپانیاو گرێبەستە زلهێزەكانیان كە دەتوانین بە ناپاكی ناویان بهێنین، نەوشیروان موستەفا هەزارجار لەوان ناپاك ترە:

نزیكەی30ساڵ نەوشیروان موستەفا سكرتێری كۆمەڵەی ماركسی-لینینی كوردستان بوو كە پاشان ناوەكەیان كرد بە(كۆمەڵەی رەنجدەران). لەو ساڵانە سەدان كوڕو كچ گیانی خۆیان لەپێناو كۆمەڵەو ئامانجەكانی بەختكرد یان ئەشكەنجە و لانەوازبوون، كەچی نەوشیروان پاش30ساڵ لە كتێبەكەی(پەنجەكان یەكتر ناشكێنن)، دەنووسێ: من هەرگیز بڕوام بە ماركسیزم نەبووە. تەكلیفیان لێكردم و قبووڵم كرد.

ئایا لەمە ناپاكتر هەیە؟

30ساڵ منداڵە خێرنەدیوكەكانی خەڵك لەپێناو درووشم و ئامانجی ماركسیزم لینینیزم بەكوشت دەدەی و پاش ئەو رووبار خوێنە تازە بە تازە دەڵێی من بڕوام بە ماركسیزم نەبووە؟!

30ساڵ درۆكردن لەگەل خەباتگێڕانی كۆمەڵە و كەسوكاریان

30یارییەكی قیزەوەن بە چارەنووسی رێكخراوێكی بەرفراوان

30ساڵ درۆ لەگەل خۆی و خەڵك

چۆن یەكێك 30ساڵ دەبێ بە سكرتێری حزبێك بەبێ ئەوەی بڕوای بە بیروباوەڕەكەی هەبێت؟! ئەمە چی پێدەڵیًن؟

ئەی درۆكەی نەوشیروان ئاسۆكەت چەند درێژ بوو، ئەی ماركسیزم ئێستاش، تیشكی تۆ چەند جوان و دڵرەفێن و روونە: نەوشیروان توانی زیرەكانە سوود لە گەرمی باوەشی ماركسیزم و لایەنگرانی وەربگرێت، ئێستا هاتووە بە پارەو ئەندام و كادری حزبەكەی، بەڵام بەناوی"گۆڕان"ەوە30ساڵی تر تەقڵە بە خەڵك بدا"هیوای مەرگی بۆ ناخوازم"، دووبارە قەڵەم بەدەستەوە بگرێ و بڵێ"مەبەستێكی ترم هەبوو...

ئەوە مافی رەوای كەسوكاری شەهیدانی كۆمەڵە، پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵەیە، نەوشیروان بە تومەتی"نیاز پیسی و هەڵخەڵەتانی"جگەرگۆش و ژیانیان"داوای دادگاییكردنی بكەن.

ئایا هیچ ناپاكییەك لەم ناپاكییە دەرهەق بە ژیان و گوزەرانی خەڵك هەیە؟ 

ئێستا ئەم ناپاكە بۆ نەگبەتی ژێردەستەكان، بە ئەستێرەو فریادرەس هاتووەتە مەیدان و بێچارەیەك بە جیڤارای شوبهاندو وتی(ئەو نەوشیروانە كە لە مێژوودا جیڤارەیە)، بەبێ ئەوەی بزانێ جیڤارا كۆمونیست بووەو"كاكە"لە خوێنیان تێرنابێت! 

هەرزار رەحمەت لە بێ ڕێزییەكەی عەدنان عوسمان كە مافی خۆیتی چی دەڵێ و گەر هەڵەش بێت، دەتوانێ رەخنە لە خۆی بگرێت و لێی پاشگەزبێتەوە. ئەمە مەترسییەكی گەورە نییە لە چاو 30ساڵ لە تەفرەدانی خەڵك: سەد رەحمەت لە كفن دز!

                                                تاقە حەقیقەت!

راگەیاندنی گۆڕان ئەم درووشمە هەڵگرتووە(ئەوانەی دەیانەوێ بەر بە گۆڕان بگرن، دەچن بە گژ ئیرادەی خەڵك و مێژوودا)!

لەم درووشمە گۆڕان رەهایی بە خۆی دەداو وەك تاكە حەقیقەت و مێژوو و لەدەروەی خۆیان هیچیان بوونی نییە: ئایا دەزانن مەترسی ئەم جۆرە بۆچوونە چەندە؟!

لەم بارەیشەوە دەڵێم: درۆ بكەن، درۆبكەن، درۆبكەن، تا خەڵ بڕواتان پێدەكات.

گرنگ نییە تۆ چیت!

دزو جەردەی یان جاش، هەژارو لێقەوماوی یان خاوەن كۆمپانیای كەرتی تایبەت، سەرۆك عەشرەتی عەرەب یان كورد، رەوتێكی شوفێنیستی عەرەبیت یان ئیسلامی، پێشكەوتوو یان دواكەوتو، هیچیان بۆ برادەرانی گۆڕان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە"بیگۆڕی"!

جاش و جەوهەر نامیق:

جاشی بەناوبانگ خالیدی خولە سوور راستی وتووە: (ئەگەر نەوشیروان نەبێت، كێ بەم حوتانە دەوێرێ)، چونكە نەوشیروان فەرماندەو هێزی چەكداری هەیە(مع وقف التنفیژ)و پارەو پوول و راگەیاندنی هەیە. جەهەر نامیق گوایە"خوێندەوارە" لەبارەی بەرنامە پڕ هەڵەو بۆچوونە ترسناكەكەی گۆڕان، دەڵێ: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵبدرێت هه‌م شه‌قامی‌ كوردستانی‌‌و هه‌م لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش له‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ ئه‌م هێزه‌ نوێیه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ئه‌م عێراقه‌دا، به‌و پرۆگرامه‌ی‌ خستویه‌تیه‌ڕو، سوربون له‌سه‌ر مافه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كورد‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی‌ دیالۆگ، ئه‌مانه‌ خاڵی‌ سه‌ره‌كین بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ تایبه‌ت گۆڕان، بتوانن له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵات پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن. 

ئایا جەوهەر نامیق بۆ نموونە لە مانای بەكارهێنانی"ناوچەكانی جێ ناكۆكەكان" تێگەیشتووە؟ بەڕاست بەرنامەكەی خوێندووەتەوە؟! بەگوێرەی وەڵامەكەی، نەخێر نەیخوێندووە.

داهێنانێكی نوێ!

گۆڕان گوایە داهێنانێكی نوێی دەكات لە خیتابی سیاسی و باسی چەمكی هاوڵاتیبوون و داوای پێكەوە ژیانیان لێدەكەن. ئەمە گاڵتەجاڕییەكی زۆر كۆنی دەسەڵاتدارەكانە بە ژێردەستەكانی گەلانەو لە بەرامبەریاندا دەڵێم:

هاوڵاتی ژێردەست و پەراوێزخراو وچەوساوە: بە راگەیاندنی هیچ حزب و لایەنێكی بۆرژوازی هەڵمەخەڵەتێ، رازی مەبەو هەرگیز لە هاوڵاتی سەرمایەدار، چەوسێنەرو گەندەڵ خۆش مەبە!

نەوشیروان و پەیامەكەی سەبارەت بە ناوچە دابڕاوەكان!

زۆر باشە كە نەوشیروان پاش رۆژێك لە بڵاوكردنی هةنديَ رەخنە لە پەیامەكەى، زمانه ترسناكه كه ى راستكردەوە، بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەو نابەجێیانەی تێدایە:

1-         ئەو وتی(پرسی كەركوك، پرسی خانەقین و مەندلی، پرسی سنجار و شوێنەكانی تر...)و پاشانیش وتی)هەموو ئەم كێشانە چارەسەر...)

منیش دەڵێم: هەر هەموویان یەك پرسەو لەیەك جیا نین و بە كورتی پێی دەڵێن: كێشەی ناوچە بە زۆرەملی دابڕاوەكانی كوردستان! لەچەندین شوێنی تری وتارەكەی دووبارەی ئەو هەڵەیە دەكاتەوەو لە هەندێ شوێنیش بەدرووستی وتی(ناوچە دابڕاوەكان)، بەڵام پێدەچێ ناتوانێ جیاوازی لە مانای ئەو دوو دەربڕینە بگات..

2-         ئەو وتی(حیزبە كوردییەكان لەبری ئەوەی عەدالەت و دیموكراسی و ئازادی بۆ خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەرن، ململانییەكی حیزبی نامەسئولانەیان بۆ ئەم ناوچە دبڕاوانە بردو لەوێش دووبارە هەموو ئەو هەڵەو كەموكوڕییانەیان دوبارە كردووە....)

 أ- چما لە كوردستان عەداڵەتیان دابینكردووە تا بیبەن بۆ ناوچە دابڕاوەكان؟!

 ب- كەركوك لە ناوچە دابڕاوەكان جیا نییە، بۆیە ئە(و)لەنێوانیاندا زۆر بێمانایە!

 3- لە پەیامەكەی هاتووە(ئەو جێگەیەیە كە ئەبێ هەم دیموكراسی راستەقینەی لێ لەدایك بێ و هەم كۆتایی بە عەقلییەتی حیزبسالاری بهێنێ كە هەم ناوچە دابڕاوەكان و هەم كۆمەڵگەی كوردی لەناوەوە توشی چەندان قەیرانی كۆمەڵایەتی، سیاسی و رۆشنبیری كردوە).

لێرەدا مام نەوشیروان هۆی سەرەكی قەیرانەكانی كۆمەڵكەی كوردستان بۆ حیزبسالاری دەگەڕێنێتەوە. ئەمەیە گاڵتەكردن بە خەڵك: لە چ وەڵاتێكی دنیا حزب یان هاوپەیمانی چەند حزبێك حوكمڕانی ناكات؟ حزبەكان بەشێكن لە(سەرخانی)كۆمەڵگەو ئابووری ژێرخانەكەیە. ئەمەی ئەم برادەرە دەیڵێ لە قوتوی هیچ عەتارێكی ئەم گەردوونە نییە!

نەوشیروان لەدوا رستەی پەیامەكەی، دەڵێ: (ئەگەر ئەتانەوێ وڵاتێكتان هەبێ لە سەر بنچینەی یەكسانی لەبەرامبەر قانون دا دابمەزرێ و لەسەر بنچینەی دادی كۆمەڵایەتی بەرێوە بچێت، دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان.

ئاخر چی بڵێین لەبارەی نەزانی؟!

بۆچی نەوشیروان تا ئێستا پێمانی نەوتووەو  ناڵێ چۆن دادی كۆمەڵایەتی بەرێوە دەچێت؟. ئەمە پرسە هەرە گرنگەكەیە. ئایا سەر لەبەری(سەرمایە)دەردەكات یان وەك سیاسەتمەدارە باڵادەستەكانی سیستێمی سەرمایەداری، تەنها بۆ لەخشتەبردنی هەژاران و پاشان سەركوتكردنیان، بانگەشەی دادی كۆمەڵایەتی دەكات؟!

راستە من لە سوچێكی دووری وەڵاتەكەم دەژێم، بەڵام لێرەوە بە گوێرەی توانام و دوور لەهەر بەرژەوەندییەكی شەخسی،  بزانم لەتلەتم دەكەن، ناهێڵم هیچ لایەنێك و لە پێشەوەشیانەوە هەردوو حزبی دەسەڵاتدارو كۆمپانییەكانی دەوروبەریان، خەڵكە رەشورووتەكەی وەڵاتەكەم هەڵخەڵەتێنن!

هیچ شەرم و نەنگییەك نییە كە بەرەی چەپ لاوازەو سەوداكاری لەسەر دەكرێ و بەهۆیەكی نازانم بۆ ئەوەی هاواری: (بژی شوعییەت)بكەم....تاقە رێگای سەرفەرازیمان: بەرنامەی دەسەڵات و ئابووری و رەوشت و هونەری ژیانی هەرەوەزییە! 

 07701929872       

 dwaroj@yahoo.de

ماڵه‌وه