ئەمرۆ 2/6/2010 وە فدێکی مەکتەبی
سیاسی کە پێکهاتبوو لە نەوزاد بابان و شوکاک عبدالستار
لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ( ئەمنستی
ئینتەرناسیونال ) کە بۆ لێکۆلینەوە لە کۆمەڵێک کەیس
بەتایبەتی کەیسی " سەردەشت عوسمان " هاتبوونە
کوردستان، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قسەوباس لەسەر
دیاردەی تیرۆری سیاسی لەکوردستان بەشێوەیەکی گشتی و
تیرۆری "سەردەشت عوسمان " بەتایبەتی کرا. هەروەها
دیاردەی کوشتنی ژنان بەبیانووی ناموسپەرستی و
تووندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ناچارکردنیان بە
خۆکوشتن و خۆسووتاندن و توندوتیژی و چەوساندنەوەى
کەمینە ئاینیەکانیش تەوەرێکی تری قسەوباسەکان بوون کە
شاندەکەی ئەمنستی بایەخ و گرنگیدانی خۆیان بۆ تەواوی
ئەو کەیسان نیشاندا.
کۆبوونەوەکە نزیکەی سەعاتێکی
خایاند.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان