ئه‌مڕۆ 26 ی ئایاری 2010 وه‌فدێکی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزب که پێکهاتبوو له موحسین
که‌ریم به‌رپرسی کۆمیته‌و ده‌شتی جه‌مال
ئه‌ندامی کۆمیته‌و به‌رپرسی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی
(ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆناڵ)
له له‌نده‌ن کۆبونه‌وه. کۆبونه‌وه‌که له‌سه‌ر
داوای کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزب به‌سترا و ته‌رخان بوو
بۆ قسه‌وباس له‌سه‌ر تیرۆری سیاسی و تیرۆر
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی وه ئاگادارکردنی رێکخراوی
ناوبراو له که‌یسی کۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری دیپۆرتکراو
که بێسه‌روشوێنن و داوا له ئه‌منستی کرا
له‌وباره‌وه هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵبگرن.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا موحسین که‌ریم
باسی له‌وه‌کرد که له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا
گرنگترین مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ی
لێکۆڵینه‌وه و دادگایکردن ده‌بێ ده‌سته‌یه‌کی
بێلایه‌ن بێت و نوێنه‌رانی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی
تێدابێت و سه‌رباری نوێنه‌ری خێزانی سه‌رده‌شت و
لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رۆشنبیریه‌کانی
کوردستان. له‌کاتێکدا خه‌ڵک و زۆرێك له لایه‌نه
سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان گومانیان له
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌یه له په‌یوه‌نده به
ئه‌نجام‌دانی ئه‌وکاره‌وه بۆیه هه‌رچی هه‌یئه‌تێك
له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌تایبه‌تی و
ده‌سه‌ڵات به‌گشتی که بۆ لێکۆڵینه‌وه پێک‌بێت جێگای
قبوڵ و متمانه‌ی خه‌ڵک نیه‌و نابێت. وه داوای له
رێکخراوه‌که کرد که هه‌وڵی خۆی له‌و رێڕه‌وه‌دا
بخاته گه‌ڕ.
هه‌روه‌کو ده‌شتی جه‌مال
ده‌رباره‌ی که‌یسی په‌نابه‌رانی به‌زۆر دیپۆرتکراو
زانیاری پێویستی دایه ده‌ستی کارمه‌ندانی ئه‌منستی.
له په‌یوه‌ند به که‌یسی قادر ساڵحی دانیشتوی
سه‌یدسادق که پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆکوردستان رفێنراو
بێسه‌روشوێن کرا داوای کرد ئه‌منستی هه‌وڵی خۆی بدات
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی بۆ رونکردنه‌وه‌ی
چاره‌نوسی ناوبراو. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی
په‌نابه‌رێکی دیکه به‌ناوی به‌یاد ئه‌کره‌م محمد که
له‌ساڵی 2007دا له‌لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه دیپۆرت
کراوه‌ته‌وه له‌رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ممانه‌وه،
به‌ڵام له‌وکاته‌وه بێسه‌روشوێنه داوای ئه‌وه‌کرا
رێکخراوه‌که به‌دواداچون بکات و هه‌وڵی دیاریکردنی
چاره‌نوسی بدات. که‌یسێکی دیکه 3 په‌نابه‌ری کوردی
عێراقی بوو که ساڵی 2001 له یۆنانه‌وه دیپۆرتی
تورکیا ده‌کرێن و له شاری دیاربه‌کر بێسه‌روشوێن
ده‌بن و له‌وکاته‌وه په‌یوه‌ندییان به
که‌سوکاریانه‌وه نه‌ماوه. ناوه‌کانیان بریتیه له:
هێمن که‌ریم ساڵح، سه‌ردار عه‌لی ره‌زا و هێمن محمد
مه‌لا محمد ن .. ئه‌وه‌بوو که‌یسی ئه‌و 3 که‌سه بریار
درا بدرێ به به‌رپرسی کاروباری تورکیایان بۆ
به‌دواداچون.
شایانی ووتنه که‌ربه‌ده‌ستانی
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رباری خۆشحاڵییان
بۆ بینینی وه‌فده‌که‌ی کۆمیته تێگه‌یشتنی خۆیان بۆ
نیگه‌رانی و سه‌رنجه‌کانی هاورێیانی حزب راگه‌یاند و
دوای نزیکه‌ی سه‌عاتێك کۆبونه‌وه‌که ته‌واوبوو.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
26ی ئایاری 2010