له‌لایه‌ن به‌کر عوسمان. برای
سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه، که‌مپینێک بۆ دانانی په‌یکه‌ری
ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان راگه‌یاندراوه. ئه‌مه
هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه بۆ به‌رزڕاگرتنی په‌یامی
سه‌رده‌شت و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی کوردستان
وزیندوڕاگرتنی سیمای بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌وره‌یه، که‌له‌دژی تیرۆری سیاسی
وبۆ ئازادی به‌یان وڕه‌خنه‌و ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی
پێی نایه مه‌یدانه‌وه..
ئێمه به‌ته‌واوی توانامانه‌وه
له‌که‌نار ئه‌م که‌مپینه‌و سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌کانی
ڕاده‌وه‌ستین و خۆمان به‌شه‌ریک و هاوکار ده‌زانین.
له‌م ڕێگایه‌شه‌وه داوا له‌هاوڕێیان ودۆستانی حزب
وئازادیخاوازانی کوردستان، له‌ده‌ره‌وه وناوخۆی
کوردستان ده‌که‌ین که‌به‌شێوه‌ی گونجاوی خۆیان
به‌شداری له‌م که‌مپینه‌دا بکه‌ن و بۆ فه‌راهه‌مکردنی
پێداویستیه‌کانی به‌ته‌واوی تواناوه تێ‌بکۆشن..
بژی سه‌رده‌شت عوسمان
وپه‌یامه‌که‌ی!
سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
28/5/2010