له‌نامه‌یه‌كدا
كه 18 نووسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نووسی بیانی نووسیویانه‌و
ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه، داوایان
لێده‌كه‌ن لاسایی سیاسه‌تی سه‌رکوتکارانه‌ی ئه‌و
ڕژێمه نه‌که‌نه‌وه، که ساڵانێکی درێژ خه‌ڵک دژی
خه‌باتیانکردووه.
له‌نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ده‌ستوور
نێراوه هاتووه "وه‌ک کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووس که
ساڵانێکی زۆر ڕووماڵی کوردستانی عێراقمان کردووه،
به‌م شێوه‌یه نیگه‌رانیی خۆمان به‌رانبه‌ر
دابه‌زین‌و که‌وتنی مافی ڕۆژنامه‌نووسانی کورد بۆ
ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌و به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر کوشتنی ئه‌م
دواییه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی 23 ساڵ به‌ناوی سه‌رده‌شت
عوسمانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین".
هه‌ر له‌نامه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رده‌شت عوسمان، وه‌ک
ئێوه‌ش ده‌زانن، پێش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ‌و وه‌ک خانه‌واده‌كه‌ی
به‌هه‌مووانیان ڕاگه‌یاندووه، که‌له‌بچه کراوه،
ئازار‌دراوه‌و کوژراوه. ئێمه به‌پشت به‌ستن
به‌ماده‌ی 5 و 6 ی یاسای ڕۆژنامه‌نووسیی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان، داوای سزادانی توندی
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره ده‌که‌ین له‌هه‌ر جێگه‌و
پله‌یه‌کدا، به‌هێزه‌كانی ئاسایشیشه‌وه که
هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان".
له‌نامه‌ی نووسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كاندا
هاتووه "ڕۆژنامه‌ونووسیی کوردی هه‌ر
له‌کوردستانه‌وه که وه‌ک یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی
ساڵی 1989 له‌قاهیره ده‌رچوو، نه‌ریتێکی پڕ شانازیی
هه‌یه. ئێمه شانبه‌شانی هاوکاره کورده‌کانمان‌و
وه‌ک دۆستی کوردان، داواتان لێده‌که‌ین لاسایی
سیاسه‌تی سه‌رکوتکارانه‌ی ئه‌و ڕژێمه مه‌که‌نه‌وه
که ساڵانێکی درێژ خه‌ڵکه‌که‌ی ئێوه دژی خه‌باتیان
کردووه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی ته‌واوی نامه‌كه‌یه:
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان‌و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک كۆماری
عێراق
به‌ڕێزان
وه‌ک کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووس که ساڵانێکی زۆر ڕووماڵی
کوردستانی عێراقمان کردووه، به‌م شێوه نیگه‌رانیی
خۆمان به‌رانبه‌ر دابه‌زین‌و که‌وتنی مافی
ڕۆژنامه‌وانانی کورد بۆ ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌و به‌تایبه‌ت
به‌رانبه‌ر کوشتنی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی 23
ساڵ به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کوشتنه‌که‌ی ئیدانه‌كردو
ڕایگه‌یاند "ئه‌مه تاوانێکی قێزه‌ونه‌و تاوانێکه بۆ
هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌مایی ئاسایشی هه‌رێم‌و لێدانی
ژیان‌و ئازادیی خه‌ڵک نه‌خشه‌کێشراوه. هێزه
ئاسایشییه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌وردی سه‌رقاڵی
لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌م فایله‌وو زۆرترین هه‌وڵی خۆیان بۆ
ڕاکێشانی بکه‌ران بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌ده‌ن". ئێمه
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیدانه‌كردنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانداین. هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و باسه
باوه‌ڕپێکراوانه‌ی له‌سه‌ر بوونی ده‌ستی هێزه
ئاسایشییه‌کان له‌ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان‌و
تیرۆركردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی له‌ئارادایه، ئێمه
دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌و داواده‌که‌ین
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌م ڕووداوه
ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رده‌شت عوسمان، وه‌ک ئێوه ده‌زانن، پێش
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ‌و
وه‌ک خانه‌واده‌كه‌ی به‌هه‌مووانیان ڕاگه‌یاندووه،
که‌له‌بچه کراوه، ئازار دراوه‌و پاشان کوژراوه.
ئێمه به‌پشت به‌ستن به‌ماده‌ی 5 و 6 ی یاسای
ڕۆژنامه‌نووسیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، داوای
سزادانی توندی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره ده‌که‌ین
له‌هه‌ر جێگه‌و پله‌یه‌کدا بێت، به‌هێزه‌كانی
ئاسایشیشه‌وه که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر
ڕۆژنامه‌نووسان.
کوشتنی سه‌رده‌شت، خوێندکارێکی زانکۆ که ئه‌و
ڕه‌خنانه‌ی له‌سه‌رۆکایه‌تی گرتوویه‌تی‌و ئه‌و
نووسینه گاڵتانه‌ی بلاویکردووه‌ته‌وه،
له‌دیموکراسیه‌کانی تردا‌و لای ڕێبه‌رانی تر زۆر
به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێت، ته‌نیا دوا ڕووداوی زنجیره‌ی
سووکایه‌تیکردنه به‌ڕۆژنامه‌نووسیی سه‌ربه‌خۆ
له‌کوردستانی عێراق. پێرار، ڕۆژنامه‌نووسێكی کورد
به‌ناوی سۆرانی مامه‌حه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
تاوانی کاربه‌ده‌ستانی حکومی نووسیبوو، له‌به‌رده‌م
ماڵه‌كه‌یان له‌که‌رکوک، کوژرا. له20 ی نیسانی 2010
دا لانیکه‌م 16 ڕۆژنامه‌نووس له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی
خۆپیشاندانی خوێندكاران‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ئاسایشه‌وه هێرشیان کرایه سه‌ر. هه‌ندێکیان به‌توندی
لێیاندراو ئه‌وانی تریشیان کامێراکانیان لێوه‌رگیراو
وێنه‌کانیان پێسڕایه‌وه. له28 ی نیساندا، پۆلیس پێنج
کاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی
به‌ناوبانگی هاوڵاتی کرد، که ڕاپۆرتیکی له‌سه‌ر
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌گونده‌کانی کوردستان
بڵاوکردبووه‌وه. سه‌رنووسه‌رێکی تریش به‌ناوی فوئاد
سادق به‌هۆی ڕه‌خنه له‌به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆكی
حكومه‌ت بێکارکرا. قوبادی جه‌لیزاده، دادوه‌رو شاعیری
کورد، به‌هۆی نووسین له‌باره‌ی سیستمی دادوه‌ری
له‌ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ له‌کار ده‌رکرا. وێڕای ئه‌م
ڕووداوانه‌و گه‌لێك سووکایه‌تیی تر، هیچ که‌س
لانه‌براوه یان نه‌دراوه‌ته دادگا. ئه‌م
ده‌سته‌وه‌ستانییه‌ی حکومه‌ت، بووه‌ته هۆی ترسانی
ڕۆژنامه‌نووسانی کورد‌و زۆربه‌یان له‌ژیانی خۆیان
ده‌ترسن.
به‌درێژایی خه‌باتی کورده‌كان دژی دیکتاتۆری عێراقی،
کاتێك کورده‌کان له‌ژێر هێرش‌و جینۆسایدی
بێبه‌زه‌ییانه‌دا بوون، بنه‌ماکه ئه‌مه بوو که
"کورده‌کان جگه له‌چیاكان، هیچ دۆستێکیان نییه".
ڕاستیه‌که ئه‌وه بوو که کورد له‌ڕاگه‌یاندنی
ئازاد‌دا گه‌لێك دۆستیان هه‌بوو، زۆرێك له‌وانه‌ی که
ژیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانه‌کانی ڕژێمی عێراق دژی خه‌ڵکی کورد بۆ دنیا
بگوازنه‌وه. دانا ئادامز له‌ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز
ساڵی 1963، پیته‌ر ستارکه‌ن له‌ئه‌ی.بی.سی نیووز ساڵی
1975، گۆین ڕابێرتز پاش قه‌تڵ‌و عامی هه‌ڵه‌بجه‌و
چه‌ندان که‌سی تر زه‌نگی مه‌ترسییان له‌و به‌شه‌ی
دنیای ده‌ره‌وه‌دا که ئاگای له‌کوشتن‌و تاوان
به‌رانبه‌ر کورده‌کان نه‌بوو لێدا. ئێمه هه‌میشه‌ش
سوپاسی ئه‌و پشتیوانیانه ده‌که‌ین که هێزی
پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئێمه له‌ئه‌رکه
مه‌ترسیداره‌که‌مان لێیان کردووین. هه‌موو ئێمه که
ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌كه‌ین، ڕووماڵی
وڵاته‌که‌ی
ئێوه‌مان کردووه له‌و په‌ڕی مه‌ترسیدا، له‌کاتی شۆڕشی
باوکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد مه‌لا مسته‌فای
بارزانی. هه‌ندێك هاوکاری ئێمه، وه‌ک گاد گرۆزو کاوه
گولستان، گیانیان له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی
کورد بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌دا داناوه. زۆرجار، ئه‌و
کاتانه‌ی له‌چیاكان به‌نهێنی ده‌ژیان‌و ئه‌و کاتانه‌ی
له‌غوربه‌ت بوون، ئێوه هه‌ردووکتان گرنگیدانی خۆتان
بۆ کۆتاییهێنان به‌سووکایه‌تی به‌ئازادی و ته‌نانه‌ت
به‌ئازادیی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه، له‌وڵاته‌که‌تاندا
دووپاتده‌كرده‌وه. ئێمه‌ی نێره‌رانی ئه‌م نامه‌یه،
ئه‌مڕۆ زیاتر وه‌ک دۆستی ئێوه ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ
ده‌نێرین، نه‌ک وه‌ک دوژمنی ئێوه، وه‌ک هه‌ندێك
هاوڕێ که باوه‌ڕمان به‌وشه‌کانی ئێوه هه‌بوو ئه‌و
کاته‌ی هێشتا له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوون‌و وه‌ک هه‌ندێك
ڕۆژنامه‌نووسیش که له‌گه‌ڵ رێزماندا به‌ڵێنی ئێوه بۆ
ئازادی به‌خه‌ڵکه‌که‌تانتان به‌بیرده‌هێنێته‌وه.
ئازادی بۆ ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی‌و بۆچی نا، به‌ئازادی
بۆ گاڵته‌کردن به‌ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه.
ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی هه‌ر له‌کوردستانه‌وه که وه‌ک
یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی ساڵی 1989 له‌قاهیره
ده‌رچوو، نه‌ریتێکی پڕشانازیی هه‌یه. ئێمه
شانبه‌شانی هاوکاره کورده‌کانمان‌و وه‌ک دۆستی
کوردان، داواتان لێده‌که‌ین لاسایی سیاسه‌تی
سه‌رکوتکارانه‌ی ئه‌و ڕژێمه مه‌که‌نه‌وه که
ساڵانێکی درێژ خه‌ڵکه‌که‌ی ئێوه دژی خه‌باتیان
کردووه.
جێڕاڵدین برووکس
جێرارد چالیه‌ند
چارلز گلاس
ئێڤس هارت
سێسیل هێنیۆن
ده‌یڤید هێرست
جیم هۆگلاند
مارک کراڤێتز
کریس کۆچێرا
کوولی لاورێنس
فرانچۆیس خاویه‌ر لۆرانس
ده‌یڤید مه‌کدۆڵ
ئێدوارد مۆرتیمێر
فابریک موسۆس
جیم مۆیر
جۆناسان ره‌نده‌ل
هه‌ژیر ته‌یمووریان
مارتین ۆلاکۆت
سه‌رچاوه سایتی ده‌ستور
http://www.destur.net/index.php?option=com_content&view=article&id=2643:18-&catid=81:kurdistan&Itemid=458
ئه‌مه‌ش ده‌قه ئینگلیزیه‌كه‌یه‌تی
Open Letter to Massoud Barzani, President of
the Kurdistan Region of Iraq, and Jalal Talabani,
President of Iraq
Your
excellencies,
As journalists who have covered Iraqi Kurdistan for
many years,
we are writing to express our concern over the
apparent deterioration in the
right of Kurdish journalists to report and comment
freely and in particular
about the recent murder of twenty-three year old
journalist Zardasht Othman. The
Kurdistan Regional Government condemned the killing
and stated, “This is a
heinous crime and a crime designed to undermine the
security of the region and
to attack the life and liberty of the people. The
relevant security forces are
closely investigating this case and are doing their
utmost to bring the
perpetrators to justice.” We echo the condemnation
of the Kurdistan Regional
Government. However, given the credible allegations
of security force
involvement in Mr. Othmans kidnapping on 4 May and
his brutal murder
immediately afterwards, we respectfully request that
an independent
investigation be empowered. Mr. Othman, as you know,
was handcuffed, tortured
and shot dead, before his family were told to
collect his body from the
outskirts of Mosul. We further request a public
commitment from the Kurdistan
Regional Government to Articles V and VI of the
Kurdish Press Law of 2008
calling for severe punishment of anyone, including
the security forces, who
attacks members of the press.
The murder of Mr. Othman, a university student
who had written critically of the leadership and
published biting satires of a
kind that are tolerated by leaders in other
democracies, is only the latest in a
series of assaults on independent journalism in
Iraqi Kurdistan. Last year,
Kurdish journalist Soran Mama Hama was murdered in
front of his house in Kirkuk
after he had written articles that offended
government officials. On 20 April
2010,
regional security forces attacked at least sixteen
Kurdish journalists
reporting student demonstrations in Suleimania. Some
were beaten severely by
police, and others had their cameras taken and their
photographs destroyed. On
28
April, police interrogated the editor of the
respected journal Hawlati, Kamal
Rauf, for five hours after he published information
on the absence of public
services in a Kurdish village. Another editor, Fuad
Sadiq, lost his job for
criticizing Prime Minister Barham Salih. Hakim
Qubadi Jali Zada, a Kurdish
jurist and poet, was dismissed as a judge in
Suleimania for writing an article
in the newspaper Hawal that disparaged aspects of
the judicial system. Despite
these and other assaults on Kurdish journalists, no
one has been apprehended or
charged in a court of law. The effect of the
governments inaction has been to
intimidate Kurdish journalists, many of whom rightly
fear for their
lives.
During the Kurdish struggle against the Iraqi
dictatorship, when Kurds
suffered savage repression and attempted genocide,
the maxim was that the “Kurds
had no friends but the mountains.” The truth was
that the Kurds had friends in
the free press, many of whose members risked their
lives to cover Iraqi
government crimes against the people. Dana Adams
Schmidt of the New York Times
in 1963, Peter Sturken of ABC News in 1975, Gwynne
Roberts after the massacre at
Hallabja and many others raised the alarm to an
outside world that would
otherwise have been ignorant of the crimes committed
against the Kurds. We were
always grateful for the protection that the Pesh
Merga afforded us on hazardous
missions in northern Iraq. All of us who send you
this letter have covered your
country at great personal risk going back to the
revolts against the Iraqi
dictatorship by the father of the Kurdish national
movement, Mulla Mustafa
Barzani. Some of our colleagues, including Gad Gross
and Kaveh Golestani, died
to bring the news of the Kurds suffering to the
world. On many occasions, when
you were in hiding in the mountains or in exile,
both of you told us of your
intention to end the abuses of freedom, including
the suppression of the press,
in your country. We who write to you today do so as
friends rather than
opponents, as correspondents who believed your words
when you were seeking power
and as journalists who respectfully remind you of
your past commitment to your
peoples liberty. This liberty includes the right to
expose corruption and, yes,
to satirise national leaders.
Kurdish journalism has an honorable tradition
dating to the first Kurdish-language newspaper,
Kurdistan, in Cairo in 1898. In
solidarity with our Kurdish colleagues and as
friends of the Kurds, we urge you
not to imitate the oppressive policies of the regime
your people struggled
against for so long.
Yours sincerely,
Geraldine Brooks
Gérard
Chaliand
Charles Glass
Yves Harté
Cécile
Hennion
David Hirst
Jim
Hoagland
Marc Kravetz
Chris Kutschera
Quil Lawrence
François-Xavier
Lovat
David McDowall
Edward Mortimer
Fabrice Moussus
Jim
Muir
Jonathan Randal
Hazhir Teimourian
Martin Woollacott