یه‌کێتی
سه‌راسه‌ری رۆژنامه‌نوسان
National Union of Journalists
Headland House, 308-312 Gray’s Inn Road, London WC1X
8DP
info@nuj.org.uk
020 7843 3700
15 ی ئایاری
2010
عه‌داله‌ت بۆ
سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی له
کوردستان
به‌رێز
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رده‌شت
عوسمان. رۆژنامه‌نوسی کوردی 23 ساڵه که له هه‌ولێر
کاری ده‌کرد رۆژی 4ی ئایار له کاتژمیر 8.30ی به‌یانی
له‌به‌رده‌م به‌شی زمانه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له
شاری هه‌ولێر رفێنرا. ته‌رمه‌که‌ی رۆژی 6ی ئایار له
موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌رله‌مردنه‌که‌ی، سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ند بابه‌تێکی
له بڵاوکراوه‌ی ئاشتینامه‌دا که له‌هه‌ولێر
بڵاوده‌بێته‌وه و له‌چه‌ند بڵاوکراوه‌ی دیکه‌دا
نوسیبوو. به‌پێی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان، ناوبراو له‌م
دواییانه‌دا بابه‌تێکی له ئاشتینامه‌دا بڵاوکردبوه‌وه
و ره‌خنه‌ی له که‌سایه‌تیه سیاسیه کوردیه خاوه‌ن
پله و ده‌سه‌ڵاته‌کان گرتبوو که به‌هۆی ئه‌وه‌وه
چه‌ندین هه‌ره‌شه له لایه‌ن جهه‌تی نه‌ناسراوه‌وه بۆ
مۆبایله‌که‌ی نێردرابوو.
ئێمه
په‌یوه‌ست ده‌بین به رێکخراوی لێبوردنی
نێوده‌وڵه‌تی(ئه‌منستی نیته‌رناسۆناڵ) و فیفراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له مه‌سه‌له‌ی
سه‌رکۆنه‌کردنی کوشتنه‌که‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه،
پێده‌چێ که رفاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان
دواهه‌مین ئه‌ڵقه بێت له زنجیره‌ی هێرش و
په‌لاماره‌کان که له‌دژی رۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆکان
ئه‌نجامدراون له‌م ساڵانه‌ی دواییدا.
یه‌کێتی
سه‌راسه‌ری رۆژنامه‌نوسانNUJ)
داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که ئه‌و
که‌سانه‌ی له کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رجه‌م
په‌لاماره‌کان بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌رپرسیارن
بدۆزێته‌وه‌و
ته‌سلیمی دادگایان بکات.
دڵسۆزتان
جێرمی دیه‌ر
سکرتێری
گشتی(NUJ)