Public
and Commercial Services Union
یه‌کێتی
کرێکارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریه گشتی و بازرگانیه‌کان(PCS)
لقی له‌نده‌ن
Eland House
London SW1E 5DU
ژماره
ته‌له‌فۆن 03034441114
به‌رێز
سه‌رۆک بارزانی
من له‌جیاتی
یه‌کێتی کرێکارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریه گشتی و
بازرگانیه‌کان(PCS)
به‌شی له‌نده‌ن ئه‌م نامه‌یت بۆده‌نوسم. ئێمه دڵگران
و توشی شۆك بووین کاتێك هه‌واڵی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان، خوێندکار و رۆژنامه‌نوسی 23 ساڵه‌مان بیست.
سه‌رده‌شت له‌سه‌ر رێگای خۆی بۆ کۆلیژه‌که‌ی له‌لایه‌ن
دوو پیاوه‌وه که‌له ئۆتۆمبیلێکی جام تاریک‌دا بوون،
ده‌ڕفێنرێ. ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ته‌رمی
سه‌رده‌شت دوای دوورۆژ له رفاندنه‌که‌ی
ده‌دۆزرێته‌وه‌و ئاسه‌واری لێدانیشی پێوه‌دیاربوه،
لقه‌که‌ی ئێمه له‌دوای روخانی سه‌دام حسینه‌وه به
گرنگیه‌وه چاودێری پێشکه‌وتنه‌کانی حکومه‌تمان له
عێراق و کوردستاندا کردوه. ئه‌گه‌ر کوردستان بیه‌وێ
ببێته ده‌سه‌ڵاتیكی دیموکراتیك ئه‌وا ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه که رێگا نه‌درێ تیرۆر
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا حوکم بکات. ئێمه داوا له
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که لێکۆڵینه‌وه له‌م
تیرۆره خه‌ته‌رناکه بکات و ئه‌نجامده‌رانی
رابکێشێته به‌رده‌م عه‌داله‌ت.
ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری و مافی هه‌موو خه‌ڵک بۆئه‌وه‌ی بۆچونی
خۆیان به ئاشکرا رابگه‌یه‌نن، یه‌کێکه له گرنگترین
سیفاته‌کانی
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیك. بۆیه ئێمه به
ته‌واوی پشتیوانی له خواستی ئازادی بیروڕاو و
ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان ده‌که‌ین که
له‌خۆپیشاندانی رۆژی 11ی ئایار له‌به‌رده‌م ئۆفیسی
حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی
په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه به‌رزکرایه‌وه.
دڵسۆزتان
کارن جۆنسۆن
به‌رپرسی لقی
له‌نده‌ن