ماڵه‌وه

نامه‌ی مارتین تۆماس له‌ئازادیی کرێکار( Workers' Liberty) ه‌وه‌ به‌کوردی و به‌ئینگلیزی

بۆ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا دژی رفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان

 

 20ی ئایاری 2010

بۆ به‌رێز به‌یان سامی عبدالرحمن

نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا

Fax +44 (0)20 7170 4301

 

بابه‌ت رفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان

ئێمه‌ راگه‌یاندنه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی رفاندن و کوشتنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له‌ رۆژی 6ی ئایارمان خوێنده‌وه. ئێمه‌ ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نوسین تا ‌پێتان بڵێین که‌ هه‌نگاوی دیکه‌ پێویسته‌ بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان، که‌سوکارو هاورێکانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هه‌موو که‌سێك که‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕینی بۆ گرنگه‌، بگێرنه‌وه‌.

 

به‌ژدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان، وتویه‌تی که‌ سه‌رده‌شت له‌ مانگی جه‌نیوه‌ریدا به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌، پێی وتراوه‌ که‌ هه‌ولێر به‌جێبهێڵێ،  هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش به‌وه‌ ده‌زانن که‌ کاری رۆژنامه‌گه‌ری کردوه‌. پێویسته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مردنی سه‌رده‌شت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش له‌‌به‌رچاوبگرێ، هه‌روه‌کو ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ش بکرێ که‌‌ ئایا له‌و ئه‌ڵقه‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ یان به‌و حیزبانه‌وه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم پێكده‌ێنن، که‌ سه‌رده‌شت وه‌کو رۆژنامه‌نوسێك ره‌خنه‌ی لێگرتون.

 

سه‌رده‌شت عوسمان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، 4ی ئایاری 2010، پاش ئه‌وه‌ی له ئۆتۆبیلی براکه‌ی له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولێر داده‌به‌زیت، ده‌ڕفێنرێت که‌ به‌رده‌وام نزیکه‌ی 6 که‌س پاسه‌وانێتی ئه‌و ناوه‌ ده‌که‌ن. پێویسته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ش بکرێ.

 

 سه‌رده‌شت عوسمان رۆژی 6ی ئایار له‌شاری موسڵ ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌. رفێنه‌رانی ده‌بێ به‌ناو چه‌ندین خاڵی پشکنیندا تێپه‌ڕیبن تا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ موسڵ. ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ی پاسه‌وانانی ئه‌و خاڵی پشکینانه‌ش بکرێت.

 

کرده‌وه‌ی  رفاندن و کوشتنی‌ سه‌رده‌شت عوسمانی " له‌سه‌روو توانای که‌سێك یان گورپێکی بچوکه‌وه‌یه‌"، به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که‌ له‌لایه‌ن 75 رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیری کورده‌وه‌ رۆژی 6ی ئایار ئیمزاکراوه‌. لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچآوبگرێ که‌ کام گروپ ئه‌و ئیمکاناته‌ی هه‌بوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی له‌وچه‌شنه‌ و چۆنیش توانیویانه‌ به‌وکاره‌ هه‌ستن.

 

خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان داوایان کردوه‌ که‌ ده‌بێ له‌ پرۆسه‌ی رفاندن و تیرۆره‌که‌دا به‌شداربکرێن، به‌وجۆره‌ ده‌توانن‌ دڵنیابن که‌ وه‌ڵام به‌و پرسیارانه‌ ده‌درێته‌وه‌. هیوادرام که‌ ئێوه‌ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم به‌رزبکه‌نه‌وه‌.

دڵسۆزتان

مارتین تۆماس

له‌لایه‌ن ئازادیی کرێکار( Workers' Liberty) ه‌وه‌

 

ده‌قی نامه‌كه‌ به‌ئینگلیزی:  


20 May 2010
To Ms Bayan Sami Abdul Rahman
KRG representative in the UK
Fax +44 (0)20 7170 4301

Dear Ms Rahman,

Abduction and killing of Mr Sardasht Osman

We have read the KRG's statements on the abduction and killing of the
journalist Mr Sardasht Osman on 4-6 May. We put it to you that further
measures are necessary to reassure people in the Kurdistan Region, their
friends and families abroad, and everyone worldwide who is concerned for
the freedom of the press.

Sardasht Osman's brother, Beshdar Osman, has said that Sardasht Osman
received a threatening phone call in January, telling him to leave
Erbil, and understood that the reason for the threats was his
journalistic work. The investigation into Mr Osman's death should look
into those threats, and whether they came from those circles connected
with the KRG or with parties represented in the KRG which were
criticised by Mr Osman in his work as a journalist.

Mr Sardasht Osman was abducted on Tuesday morning, 4 May 2010, after
being dropped off by his brother Sardar Osman in front of the Fine Arts
Institute at the University of Salahaddin in Erbil. There is a
round-the-clock guard of at least half a dozen soldiers there. The
investigation should look into the response of those guards.

Mr Sardasht Osman was found dead on 6 May in Mosul. His abductors must
have travelled through security checkpoints to reach Mosul from Erbil.
The investigation should look into the response of the guards at those
security checkpoints.

The operation in which Mr Sardasht Osman was abducted and killed was
"beyond the capability of one person or one small group,” as a statement
issued on Thursday 6 May and signed by 75 Kurdish journalists, editors
and intellectuals pointed out. The investigation should consider what
groups may have had sufficient resources for such an operation, and how
they were able to carry it out.

Mr Sardasht Osman's family have asked to be fully involved in the
investigation of the abduction and murder, so that they can be sure that
such questions will be looked into. I hope you will raise these concerns
with the KRG.

Yours sincerely


Martin Thomas
for Workers' Liberty


IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT:00447856032991
Or 0041313021966 www.csdiraq.com www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk

ماڵه‌وه