هەروەک زۆربەمان دەزانین لە چەند ڕۆژی ڕابردووا،
ناڕەزایەتی خەڵک لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، بە
شیوازی جۆراو جۆر شهپۆل دەدات، لە بهرامبهر
دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان بة گشتیی و پارتیی دیموکراتی
کوردستان بە تایبهتیی، بەهۆی تێرۆرکردنی سەردەشت
عوسمانی خوێندکاری زانکۆی سەلاحەدین و ڕۆژنامەنوس لە
ڕۆژی 6 ی ئەم مانگەدا.
بۆیە ئێمەش وەک کۆمیونیتی کوردیی لە ئوسترالیا بۆ
بهرگریی لە ئازادیی سیاسیی و ڕادەربڕین و
سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە سیاسییه پێویستە دەنگی
ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنین بە ڕای گشتیی کوردستان
وئوسترالیا و جیهان .وە فشار بێنین بۆ سەر
دەسەڵاتداران لە کوردستان بۆ ئەوەی بکوژانی سەردەشت
عوسمان بدۆزنەوەو دەسگیر و ئاشکرا بکرێن و بە سزا
بگهیهندرێن تا تیرۆری رۆژنامهنووسان و هەڵسوراوانی
سیاسیی و هیچ مرۆڤێک دووباره نەبێتەوە.
بۆئەم مەبەستە داوا لە هەموو کۆمیونیتی کورد لە شاری
سیدنی دەکەین کە بهشداربن لە کۆبوونهوهی
ناڕهزایهتیی بە پێی کات و شوێنی خوارەوە:
ڕۆژی هەینی 21-5-2010- کاتژمێر 6 ئێوارە لە بەردەم
CITY
TOWN HALL-CORNER OF GEORGE AND BATHURST ST
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پهیوهندیی بەم ژمارە
تەلەفۆنانەوە بکەن:
0423328191-0431242401
دەستەی سهرپهرشتییکردنی ناڕهزایهتیی لە دژی
تیرۆری سەردەشت عوسمان لە سیدنی –ئوسترالیا
16-5-2010