لهچوارچێوەی
چالاکیەکانی کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16/5/2010 ڕۆژی یەکشەممە
هاوڕێیان نەوزاد بابان و وەستا حسێن و بەڵێن اسماعیل و
شاباز مەحمود و جەمال جەمیل و نەغەدە عوسمان
بەشدارییانکرد لە ڕێپێوانێکدا لەشارۆچکەی سەید سادق
کەتیایدا هاوڕێ نەوزاد بابان وتارێکی پێشکەش بە
ئامادەبوان کرد و پاشان وەستا حسێن وتاری بنەماڵەی
سەرردەشت عوسمانی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە هەر لەمیانەی
ئەو سەردانەدا چەند لایەنگر و دوستانێکی حزبیان بەسەر
کردەوە و سەدان دانە لە ڕژنامەی ئۆکتۆبەریان
بڵاوکردەوە ، شایانی باسە چەندین گەنج و خەڵکی ئازادی
خوازی ئەو ناوچەیە پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لە
هاوڕیانی حزب کردو قسەوباسێکی زۆر لەنێوانیان دا دروست
بوو پاشان چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا
سازدرا لەلایەن هاوڕێیانمانەوە . دواتر سەردانی
شارۆچکەی هەڵەبجە کرا و چەندین لافیتەی حزب و ڕۆژنامەی
ئۆکتۆبەریش بلاو کرایەوە و سەردانی چەند دۆستێکی حزبیش
کرا لەوێدا .
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان