ماڵه‌وه

کۆبونەوەى ناڕەزایەتى دژ بە تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوسى ئازادیخواز (سەردەشت عوسمان) لە شارى ڤانکوڤەرى کەنەدا بەڕێوەچوو

حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لە شارى ڤانکوڤر-کەنەدا بەشدارى کرد لە کۆبونەوەى ناڕەزایەتى دژ بەم تاوانە ولە درێژەى هەڵسوڕانى بەردەوام لە پێناوئاشکراکردن و ڕسواکردنى ئەنجامدەرانى شانبەشانى سەرجەم ئازادیخوازان لە کوردستان و عێراق و جیهان ...

چەندین کەسایەتى و ڕیکخراوى کوردى عێراقی و کەنەدى سەرلە ئێوارەى 29/5/2010 لە کاتژمێر 5 لە( گراندڤیو پارک) لە شارى ڤانکوڤەر کۆبونەوە بۆ شەرمەزارکردنى تاوانکارانى تیرۆری (سەردەشت عوسمان )بەشداریان کرد.لەو کۆبونەوەیەشدا هاوڕێ ( عمار شریف ) بەنوێنەرایەتى حزبى کۆمۆنیستى عێراق و ( ئەکرەم نادر ) بە نوێنەرایەتى یەکێتى شوراو سەندیکا کرێکاریەکان  لە عێراق ووتاریان پێشکەش کردباسیان لەوە کرد کە دەبێت هەوڵەکانما چرکەینەوە لەپێناو خستنەگەڕى هەموو تواناکان بۆ بەرگرتن بەو هێرشە بۆسەر ئازادیخوازان لە کوردستان دا و دەبێت نەهێلین ئەو هەوڵانەى لە پێناو ساردکردنەوەونائومێدکردنى جەماوەردا کارى بۆ دەکرێت سەربگرێت و دەبێت تەنها نەبونى ئازادیخوازان لە کوردستان و عێراق دا لەم خەباتەیاندا بە پشتیوانیەکى ئازادیخوازانەى جیهانى نمایش بکرێت و حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق و کوردستان و یەکێتى شوراو سەندیکا کرێکاریەکان لە عێراق لە ڕیزى پێشەوەى ئەم خەباتەو هاوکارى و هاوپشتیەوە ئەبن تا گەیشتن بە سەقامگیرکدنى (ئازادى بێقەید و شەرتى سیاسیى ) بەسەر دەستورو یاساو حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا لە کوردستان بەتایبەتى ولە عێراق بەگشتى...

ئەوەى شایانى باسە لەسەر بانگهێشتى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق ویەکێتى شوراو سەندیکا کرێکاریەکان لە عێراق بەشدارى (مایک بالاسک) ووتارێکى بە نوێنەرایەتى یەکێتى کرێکارانى پۆستى کەنەدا بەشى ڤانکۆڤەر وەک نوێنەرى 3500 کرێکار هاوپشتى و ناڕەزایەتى خۆى نیشاندا بەرامبەر بەو تاوانە وە  ڕوى دزێوى داگیرکارى و فرتوفێڵى پێش جەنگى داگیرکارى ئەمریکا بۆ عێراق بە بیانوى هێنانى ئازادى بۆ ئەو ووڵاتە لە میدیاکانى وەک درۆیەکى شاخدار خستە ڕوو وە لەو پێناوەشدا بەستنەوەى ئەم تاوانانەى لەگەڵ داگیرکارى ئەمریکادا بە هاوشان دانا چونکە ئەوانەى لە عێراق و کوردستان حاکمن دەستکردى داگیرکارى ئەون و دەبێت کردەوەکانی هەموو تیرۆریستان ڕسوا بکرێن...

هەروەها (کیڤن بیل ) بەنوینەرایەتى (فایت باک) ڕەوتى مارکسیستى ئینترناسیونال ( ئاى ئێم تى )  قسەوباسێکى پێشکەش کرد وەک هاوپشتى و ناڕەزایەتى لە بەرامبەر تیرۆرى ئازادیخوازان و (سەردەشت عوسمان )هەروەها هەر لەیەکەم ساتەکانى ئەم ڕوداوەوە (کێڤن بیل و ئەکرەم نادر ) پێکەوە کەمپینێکى هاوبەشیان ڕاگەیاندبوو بۆ ڕسواکردنى ئەم تاوانەو لە ماڵپەڕى جیهانى ئەو ڕێکخراوەدا بڵاوکراوەتەوەو بە چەندین نامەى ناڕەزایەتى وهاوپشتى لە سەرانسەرى جیهانەوە بۆ ناساندنى ئەم تاوانە ئاراستەى کاربەدەستانى حکومەتى هەرێم و سەرۆکى هەرێم کراوە وەک بەرپرسیارى یەکەم لە سەلامەت و پاراستنى ژیان و ڕیزگرتنى ئازادى و ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى ئەو تاوانانە بۆ بینینى ئەو ماڵپەڕە دەتوانن سەردانى ئەم سایتە بە زمانى ئینگلیزی و عەرەبی بکەن:

http://www.marxist.com/solidarity-appeal-student-journalist-killed-in-iraq.htm

http://www.marxist.com/solidarity-appeal-student-journalist-killed-ar.htm

     لە کۆتایى کۆبونەوەکەشدا ( ئەکرەم نادر) بانگەوازى (بەکر عوسمان ) براى سەردەشتى بە ئامادەبووان ڕاگەیاند سەبارەت بە پشتیوانیکردن بۆ دروستکردنى پرۆژەى پەیکەرى سەردەشت عوسمان وەک سومبولى ئازادى لە کوردستان و بانگەوازى ئامادەبووانى کرد بۆ پشتیوانى لەو پرۆژەیە...

حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لە ڤانکۆڤەر دەستخۆشى لە بەشداربونى سەرجەم ئازادیخوازان و هەموو ئەو کەسانە دەکات بۆ سەرخستنى ئەم ئێوارە ناڕەزایەتیەو بەو هیوایەین هاوکارو هاوپشتى بەردەوامى ناڕەزایەتیەکان بین بەگشت لایەک وەک بەرپرسیاریەتێکى مێژوویى سەرشانمان تا چیتر تاوانکاران و دەسەڵاتەکانیان نەوێرن دەنگى ئازادیخوازان بخنکێنن دەبێت کوشتنى ( زەردەشت  عوسمان ) وەک هێڵى سورى نەبەزێندراوى ئازادیخوازان ئەژمار بکرێت لە مێژوى نوێى ئازادیخوازاندا لە کوردستان ...لەم پێناوەدا بەردەوامین...

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق

فانکوڤەر – کەنەدا

30/5/2010

ماڵه‌وه