ماڵه‌وه

بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەکى ناڕەزایەتى دژ بە تیرۆرکردنى (سەردەشت عوسمان ) وبەرتەسک کردنەوەى ئازادى لە کوردستان

 حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لە شارى ڤانکوڤر-کەنەدا بەشدارى دەکات لە کۆبونەوەى ناڕەزایەتى دژ بەم تاوانە وئاشکراکردن و ڕسواکردنى ئەنجامدەرانى شانبەشانى سەرجەم ئازادیخوازان وبە ئەرکى سەرشانى خۆمانى دەزانین

لەدرێژەى ئەوچالاکیانەى کە حیزب لە ناوخۆو دەرەوەى کوردستان وعێراق دەستى پێکردووە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانى ناڕەزایەتى دژ بە تیرۆرکردنى (سەردەشت عوسمان) لە شارى هەولێرى ژێر دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان/عێراق دوابەدواى ئاشکراکردنى گەندەڵى و جیاوازى چینایەتى نێوان دەسەڵاتداران و خەڵکى کوردستان ...حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق لە شارى ڤانکوڤر-کەنەدا بەشدارى دەکات لە کۆبونەوەى ناڕەزایەتى دژ بەم تاوانە وئاشکراکردن و ڕسواکردنى ئەنجامدەرانى شانبەشانى سەرجەم ئازادیخوازان وبە ئەرکى سەرشانى خۆمانى دەزانین و لەم پێناوەشدا بانگەوازى سەرجەم مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانیان دەکات بۆ بەشداریکردن لەم کۆبونەوەى ناڕەزایەتیەدا لەپێناو داخوازى ئاشکراکردنى تاوانباران و بکوژانى (سەردەشت عوسمان )و ئازادیخوازان ودانیان بە دادگایەکى سەربەخۆ و جەماوەرى و هەروەها پابەند کردنى سەرجەم یاسا و دەسەڵاتى سیاسی لە کوردستان لە ڕێزگرتن لە ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى بێقەید و شەرتى سیاسی لە درێژەى ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەریەدا...

هەربۆیە بەشداریکردنتان لەم کۆبونەوەیەدا بەهێزکردنى دەنگى ناڕازى و وەستانەوەیە بەڕوى تیرۆرو تۆقاندندا ...

کات و شوێنى کۆبونەوەکە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:-

 شوێن  Grandview Park، located on Commercial Drive، and Charles street 

کات : رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 29/5، کاتژمێر چواری ئێواره‌.

Vancouver، BC

Saturday   May 29، 2010     04:00 pm

حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق

 فانکوفر/ کەنەدا

23/5/2010

ماڵه‌وه