ماڵه‌وه

به‌شداری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

له‌خۆپیشاندانی ده‌ربه‌ندیخان

له‌چوارچێوە و درێژەدانی چالاکییەکانی کۆمیتەی سلێمانی بەرامبەر بەناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کوردستان سەبارەت بە تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و ئازادی سیاسی ئەمڕۆ وەفدێکی حزب کە پێک هاتبوو لە هاوڕێیان نەوزاد بابان و شاباز مەحموود و منیر جەبار و نامیق کەریم و بەڵێن اسماعیل و شاخەوان ناسح بەشدارییان کرد لە ڕێپێوانێکدا کە لە شارۆچکەی دەربەنی خان سازدرا کە تیایدا سەدان بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر بڵاوکرایەوە و چەندین لافیتە هەڵواسرا کە ئیدانەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ڕێگری ئازادی ڕادەربڕین و سیاسەتی ئەکرد پاشان لەلایەن جەماوەرەوە یاداشتێک ئاراستەی قائیمقامی ئەو شارۆچکەیە کرا کە تیایدا داواکرابوو بەزوترین کات بکوژانی سەردەشتەکان ئاشکرا بکرێت و بە دادگا بسپێردرێت لە هەمان کاتدا دروشمی ((ئازادی ئازادی)) و ((دەسەڵاتی بێ دەربەست کوانێ بکوژی سەردەشت)) لە لایەن ئامادە بوانەنەوە بە دەنگی بەر ئەوترایەوە پاشان نەوزاد بابان بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی حزب وتارێکی خوێندەوە کە تیایدا ئیدانەی ئەم کارەی کرد و دەسەڵاتی بە بەرپرس لە قەڵەمدا بەرامبەر بە تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و بۆ ئامادە بوانی ڕوون کردەوە کە ئەمە هەڕەشەیەکە بەرامبەر بەهەموو تاکێکی ئازادی خوازی ئەم کۆمەڵگایە ووتیشی ئێمە ئەبێ بێدەنگ نەبین و بەردەوام بین لە ناڕه‌زایەتی دەربڕین تا دەسەڵات ناچارکەین بەوەی دەست لەم کارانە هەڵگرێ و بەسزا بگەیەنرێت .

ماڵه‌وه