|
ئه‌مڕۆ
12ی ئایاری 2010، له‌سه‌ر بانگه‌وازی کۆمیته‌ی فینله‌ندای
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، جه‌ماوه‌رێکی زۆر له
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزب و ره‌وه‌ندی کوردی
له‌دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، له شاری هیلسنی
پایته‌خت، خۆپیشاندانێکی شکۆمه‌ندیان به‌ڕێخست.
سه‌ره‌تا، خۆپیشانده‌ران له ئیزگه‌ی کوڵۆساری که چه‌ند
سه‌د مه‌ترێک دووره له بالوێزخانه‌ی عێراقه‌وه،
کۆبوونه‌وه‌و پاشان به‌ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشمی
"ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا، سه‌رکوت ئه‌کاته ڕێگا"، "نه تیرۆر
و نه تۆقان – ئازادی و مافی یه‌کسان"، "دوێنی سۆران
ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت، نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ ده‌ربه‌ست" به‌ره‌و
باڵوێزخانه‌ی عێراق به‌ڕێکه‌وتن.
کاتێك گه‌یشتنه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق،
خۆپیشانده‌ران به هه‌ردوو زمانه‌کانی فینله‌ندی و کوردی
چه‌ندین دروشمیان ده‌وته‌وه که سه‌رکۆنه‌ی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژنامه‌نوسان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی
ده‌کرد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه‌وه له
کوردستان.
پاشان مسته‌فا باهر به‌رپرسی کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پاشئه‌وه‌ی به‌ناوی حیزبه‌وه
به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد، وته‌یه‌کی پیشکه‌ش کرد و
تیایدا باسی له چۆنێتی ڕوودانی تیرۆره‌که کرد . باسی
له‌وه کرد که‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان په‌نجه‌ی گومان بۆ
ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی حکومه‌ت و پارتی دیموکراتی کوردستان
راده‌کێشن که‌ده‌سه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری به‌ده‌سته‌وه‌یه.
باسی له‌وه‌کرد که ناکرێ له ناوجه‌رگه‌ی شاردا
به‌به‌رچاوی پاسه‌وانانی زانکۆوه باندێکی تیرۆریست
خوێندکارێك برفێننن و پاشان به 11 بازگه‌دا تێیپه‌ڕێنن
به‌ره‌و موصل و که‌سیش نه‌توانێت بیانگرێت. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌تائه‌وکاته‌ی ده‌سه‌لاتدارانی
هه‌ولێر تاوانباران ده‌ده‌نه دادگا گومان له‌سه‌رخۆیان
ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌کو له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا مسته‌فا
باهیر به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له فنله‌ندا باسی له‌تیرۆری
چه‌ندین که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراوی سیاسی دیکه کرد که
له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتیدا تیرۆرکراون؛ له‌وانه نه‌زیر عمر
ناسراو به‌ئارام ،ابونصیر، شاپور و قابیل و .. هیچ کاتێکیش
تاوانباران ئاشکرا نه‌کراون و دادگایی نه‌کراون. له
کۆتایی وته‌که‌یدا به‌رده‌وام بوونی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستانی ڕاگه‌یاند له وه‌ستانه‌وه به‌دژی
تاوانی تیرۆر و ئینساکوژی و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی له
کوردستان و تێکۆشان له پیناو ئازادی‌دا و بانگه‌وازی
ئاماده‌بووانیشی کرد بۆ به‌شداریکردن له‌م خه‌باته‌دا.
پاشان هه‌ریه‌که له عه‌باس شوان- نوسه‌ر، ڕێبوار عارف-
له‌لایه‌ن فیدراسێۆنی په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه، ره‌زا
که‌مانگه‌ر له لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی-حکمه‌تیسته‌وه و هه‌ردی فه‌تاح له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه له فنلاند وته‌یان
پێشکه‌شکردو تاوانی کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و تیرۆر‌و
تۆقاندنیان له کوردستان ئیدانه‌کرد و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر
تێوه‌گلانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێریان له‌و روداوه‌وه
کرد.
له‌کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا مسته‌فا باهر له‌گه‌ڵ 2 که‌سی
دیکه‌دا وه‌کو نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران یاداشتێکی
ناره‌زایه‌تیان دایه‌ده‌ست نوێنه‌رانی باڵویزی عێراق تا
له‌رێگای ئه‌وانه‌وه بگه‌یه‌نرێته مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێم. یاداشتنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه که
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر به‌رپرسن به‌رامبه‌ر تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان و داوای لێکۆڵینه‌وه و دادگایی‌کردنی
تاوانباران ده‌کات. پاشان خۆپیشاندانه‌که به‌وتنه‌وه‌ی
دروشمه‌کان کۆتایی پێهێنرا!
کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
12.5.2010 |