
رۆژی 14ی مانگی مه‌ی ، له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و به‌هاوکاریی هه‌ردوو
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و حیزبی حیکمه‌تیست،
خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی دژبه تاوانی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رکوتکردنی ئازدای سیاسی و
ئازادی راده‌ربڕین له کوردستان به‌رپاکرا!
خۆپیشاندانه‌که له به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌منستی
ئه‌نته‌رناسیونال له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا
ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی
ئازادیخواز‌و ره‌وه‌ندی کوردی ئاماده‌بوون.
"عادل ئه‌حمه‌د" کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد که تێیدا
ئیدانه‌ی ئه‌و کاره تیرۆررستیه‌ی کرد‌و جه‌ختیشی
کرده‌وه له به‌رده‌وام بوونی خه‌بات بۆ داکۆکی کردن
له ئازادی بیر‌و ڕاو نوسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری به گشتی.
پاشان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌رانه‌وه
یاداشتانامه‌یه‌ک درایه ده‌ستی به‌رپرسانی
نووسینگه‌ی ئه‌منستی و ئه‌وانیش رایانگه‌یاند که
به‌رزی ده‌که‌نه‌وه بۆ حکومه‌تی که‌نه‌دا.
له‌یاداشته‌که‌دا هاتوه که:
1- سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که
ده‌سه‌لاتدارى واقعیی هه‌ولیره به‌رپرسیارێتى رودانی
ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن. ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه
و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له پرۆسه‌یه‌کی شه‌فافدا
ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که و ئه‌و لایه‌نه‌ی که
له‌پشتی تیرۆره‌که‌وه وه‌ستاوه بۆ راى گشتى
ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.
2- ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى
خۆیان به‌پاراستنى ئازادی سیاسی، بیروڕاو ویژدان،
ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نن.
به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و
رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه
بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و
ئینسان كوژى له کوردستان.
له‌کۆتاییدا عادل ئه‌حمه‌د سوپاسی ئاماده‌بوانی کرد
بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی بانگه‌وازی حیزب و ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان.
کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
15/5/2010