|
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمیته‌ی
نه‌رویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له به‌رده‌م
په‌رله‌مانی نه‌رویجدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی
سازدرا که ئه‌ندامان و دۆستانی حزب و چه‌ندین که‌سی
ئازادیخواز ئاماده‌ی بوون.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به وووته‌ی جه‌مال محسن ده‌ستی
پێ کرد. جه‌مال دوای ده‌ستخۆشانه له ئاماده‌بووان و
ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌وه‌ی که به بۆنه‌ی تیرۆرکردنی
ڕۆنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه،
له ووته‌که‌یدا ووتی: "... ئێمه خه‌ڵکی ووڵاتێکین که
له‌سه‌ر ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن، له‌سه‌ر ڕه‌خنه له
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی، له‌سه‌ر ڕه‌خنه له
خێڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده
له‌سه‌ر چه‌په‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵئه‌درێته‌وه ئه‌بێ
ئینسان چاوه‌ڕێی مه‌رگ بێ. ناڕازی بوون، ڕه‌خنه گرتن به
فیشه‌ک جوابی ئه‌درێته‌وه... فڕاندنی سه‌رده‌شت به ڕۆژی
ڕووناک و دواتر تیرۆرکردنی نیشانه‌ی سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تیه که چه‌ند ساڵه خۆی له‌سه‌ر بنیات ناوه...
ده‌سه‌ڵاتێک که ڕه‌خنه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به ناو
پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگای به هێڵی سوور ناولێناوه و که‌س
بۆی نییه بیبه‌زێنێ. له کاتێکدا له ووڵاته
پێشکه‌وتوه‌کان که ئازادی بیروڕا و ڕاده‌ربڕین تێیدا
مه‌یسه‌ر بووه ساده‌ترین ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌ت و سه‌رانی
ده‌وڵه‌ته و هه‌ر که‌سێک هه‌ر بیرێک به مێشکیدا دێ
ئه‌توانێ بیخاته سه‌ر کاغه‌ز، له ووڵاتی ئێمه ده‌یان
که‌س له‌سه‌ر ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات گیانی به‌خشیوه.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که نیشانه‌یه بۆ سه‌رکوتگه‌ریی
ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی. نابێ قبوڵی بکه‌ین
که ئه‌م هه‌لومه‌رجه درێژه بکێشێ. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆ و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که له زۆرێک له
ووڵاته‌کانی دنیا و کوردستان به‌ڕێکه‌وتووه هه‌نگاوێکی
گرنگه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ریی
کوردایه‌تی، هه‌نگاوێکی یه‌کگرتووانه‌یه که چیتر له
ده‌سه‌ڵات قبوڵناکرێ که به تیرۆر و سه‌رکوت وه‌ڵامی
داواکاری خه‌ڵک و ڕه‌خنه بداته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش
گرنگه که به چ شیعارێكی ڕۆشن و شه‌فافه‌وه ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته ئاسۆدار ئه‌که‌ین. هه‌ندێك ئه‌ڵێن که ئه‌بێ
وه‌زیری ناوخۆ ئیستقاله بکا. من ئه‌ڵێم گه‌ر قسه له‌سه‌ر
ئیستقاله‌کردنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات بێ له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆر و
سه‌رکوته‌ی که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی ئه‌که‌نه‌وه
ئه‌وا ئه‌بێ له سه‌رانی هه‌ر به‌رز و سه‌ره‌وه، واته
له مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌ست پێ بکات و به ته‌واوی
به‌رپرسی داموده‌زگاکانی خواره‌وه کۆتایی بێت. ئه‌مه‌ش
یانی ته‌واو بوون و به‌سه‌ر چوونی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی. یانی ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگا له ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وان و دانانی ده‌سه‌ڵاتێكی تری خه‌ڵک که هه‌م
خواسته‌کانی خه‌ڵک به دیبهێنێ و هه‌م ئازادیه‌کانی
فه‌راهه‌م بکات و هه‌م کوردستانیش له‌م وه‌زعه‌یه‌ته‌ی
ئێستای ده‌ربهێنێ و بیکاته ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. ته‌نها
ئه‌و کات ئه‌توانین ئازادی سیاسی و ئازادی بیروڕا به
ده‌ست بهێنین."
ئه‌مه و به دوای ئه‌م ووته‌یه‌دا ووته‌ی ڕێکخراوی چاک
کوردۆساید له لایه‌ن نالیه‌وه پێشکه‌ش کرا که ئه‌ویش
پێداگری خۆی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئازادی له کوردستان
ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌شی ووت که به هه‌موو جۆرێک له‌گه‌ڵ
خه‌باتی گه‌نجان و خه‌ڵکی کوردستاندان بۆ به دیهاتنی
ئازادی.
دواتر ووته‌ی حزبی شیوعی کوردستان له لایه‌ن دڵشاد
خدره‌وه پێشکه‌ش کرا که وێڕای سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکار و
هاوکار و هاوڕێیانی سه‌رده‌شت عوسمان، باسی له‌وه کرد
که به داخه‌وه له کوردستان ئازادی بیروڕا و ڕاده‌ربڕین
نییه و ڕێزی لێ ناگیرێ. وه جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی
که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌بن له پێناوی ئازایدا.
دوا به دوای ئه‌و ووته‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
له‌لایه‌ن کامل ئه‌حمه‌ده‌وه پێشکه‌ش کرا. کامل له
ووته‌که‌یدا هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که:"حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق به توندی ئیدانه‌ی فڕاندن و تیرۆرکردنی
ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ین و پێمان وایه
ئه‌م کرده ترسنۆکانه‌یه له درێژه‌ی هه‌موو ئه‌و
کاروکرده‌وانه‌دایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌ر
له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتنیانه‌وه ده‌ستیان داوه‌تێ له
دژی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی که له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بۆ ئازادی و
یه‌کسانی تێکۆشاون و تێده‌کۆشن. ئه‌مه هه‌مان ئه‌ڵقه‌ی
ئه‌و پێشێلکاریانه‌یه که بۆ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و
ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی ڕۆژانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له
لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه میلیشیایی یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان
به ده‌سته‌وه‌یه له کوردستان دا، ده‌سه‌ڵاتێک که تا
بینه قاقای دژایه‌تی کردنه له گه‌ڵ ئازادی، ده‌سه‌ڵاتێک
که تا بینه‌قاقای نوقمی گه‌نده‌ڵی یه، ده‌سه‌ڵاتێک که
ده‌یه‌وێت کۆنه‌په‌رستی و جه‌هاله‌ت به سه‌ر کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا بسه‌پێنێت، ده‌سه‌ڵاتێک که هیچ ڕێزێکی بۆ
ئازادی ڕاده‌ربڕین نی یه و ناتوانێت موخالفه‌کانی خۆی
قبوڵ بکات و یه‌که‌م وه‌ڵامی به چه‌ک و کوشتن و
تۆقاندنه." هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌کانیدا
ووتی: " به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کاره‌ش ڕاسته‌وخۆ له
ئه‌ستۆی پارتی دیمکراتی کوردستاندایه. ده‌بێت به زووترین
کات بکوژانی سه‌رده‌شتی ئازیز ئاشکرا بکرێن و هه‌مو
مولابه‌ساته‌کانی ئه‌م تاوانه‌ش بۆ ڕای گشتی خه‌ڵکی
کوردستان ئاشکرا بکرێت. ده‌بێت نه‌هێڵین ئه‌م جاره‌یان
وه‌ک جاره‌کانی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیزه به‌ده‌رخۆنه
بکرێت."
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌و یاداشته‌ی که به
ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه درا به کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مانی نه‌رویجه‌وه تاکو له‌وه‌وه بگات به مه‌سعود
بارزانی، به زمانی کوردی له لایه‌ن عامر رسوله‌وه بۆ
ئاماده‌بووان خوێندرایه‌وه و دواتر له لایه‌ن جه‌مال
محسن و به‌هار مونزیره‌وه درایه ده‌ست په‌رله‌مان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌که‌یه:
بۆ به‌ڕێزان له کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویجی
له ڕێی ئێوه‌وه بگات به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان
بابه‌ت/ یاداشت و داواکاری
دوای سڵاو،
داواتان لێ ئه‌که‌ین که له ڕێگه‌ی کۆمیته‌که‌تان و
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجه‌وه و به ناوی
خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆوه ئه‌م داواکاریانه بگه‌یه‌نن به
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. یاداشته‌که
سه‌باره‌ت به فڕاندن و تیرۆرکردنی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نوس
(سه‌رده‌شت عوسمان)ه.
سه‌رده‌شت عوسمان خوێندکاری پۆلی چواره‌می زمانی ئینگلیزی
بوو وه به شێوه‌ی فریڵانس کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌کرد.
ڕۆژی 04.05 له به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ی خۆی و به به‌رچاوی
خه‌ڵکه‌وه و به ڕۆژی ڕووناک به سه‌یاره فڕاندنیان و
دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
فڕاندنی که‌سێک له ڕۆژی ڕووناکدا و له شاری هه‌ولێر
به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگاکانیه‌وه نیشانه‌ی
نه‌بوونی هیچ ئه‌منیه‌تێکه له‌و هه‌رێمه و ده‌زگاکانی
ئاسایشی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رپرسن له‌و
کاره‌ساته.
هه‌ربۆیه ئێمه داوا ئه‌که‌ین که:
1.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر به‌رپرسیارێتی ڕوودانی ئه‌م
تاوانه له ئه‌ستۆ بگرن و ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌که بۆ
ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌ن و تاوانباران به سزای شایسته‌ی
خۆیان بگه‌ن.
2.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پابه‌ند بوونی خۆیان به
پاراستنی ئازادییه‌کان و گیانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و
ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕابگه‌یه‌نن و هه‌نگاوی به کرده‌وه بنێن
بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئینسانکوژی
له کوردستان.
سه‌باره‌ت به‌م نامه‌یه و وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ئێمه خۆمان په‌یگری ئه‌که‌ین و ئێوه‌ش ئه‌توانن
په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونه یان
ئیمه‌یڵه‌وه:
جه‌مال محسن: 47276028 یان ئیمه‌یڵی:
wpk.norway@gmail.com
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
خۆپیشانده‌رانی ڕۆژی 4 شه‌ممه 12.5.2010
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی نه‌رویج
12.05.2010 |