ماڵه‌وه

ناڕه‌زایه‌تی نه‌دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌ئوسترالیا

نارەزایەتی رەوەندی کوردی شاری سدنی دژبە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان

ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌پاراستنى ئازادی سیاسی، بیروڕاو ویژدان، ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن‌ رابگه‌یه‌نن. به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆرو ئینسان کوژى له‌ کوردستان.

لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی ئۆسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوروستان رۆژی هەینی 14/5/2010 کاتژمیر 4 ی سەر لە ئێوارە ، بەشێک لە رەوەندی کوردی لە کۆمونیست و ئازادیخوازانی دانیشتوی شاری سدنی و چەند کەسێک کە لە شاری ملبۆرنەوە، کە بۆ ئەممەبەستە هاتبون ، لە بەردەم نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردوستاندا کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان سازدا. رێورەسمی کۆبونەوەکە نزیکەی سەعاتونیویکی خایاند بەمجۆرە بوو:

سەرەتا هاورێ موزەفەر عەبدوللا( لێپرسراوی کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) بەخێر هاتنی ئامادەبوانیکرد وکورتەیەکی روداوی رفاندنوتیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانی باسکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە ئیستا کۆبوینەتەوە بۆ ئەوەی نارەزایەتیو تورەیی بەشێکی رەوەندی کوردی ئۆسترالیا دەرببرین و ئەوەی کە ئێمە حکومەتی هەرێمی کوردوستان و بە تایبەتی دەسەلاتی پارتی بە لێپرسراو دەزانین بەرامبەر ئەمکارە قێزەوەنە و خوازیارین هەرچی زوترە لەمکارە بکۆلدرێتەوە و ئەنجامەکانیشی بە زووترینکات ئاشکرا بکرێت و لە کۆتایشدا یادشتنامەیەکی نارەزایەتی بە ناوی ئامادەبوانەوە دەدینە لێپرسراوانی نوسینگەکە، دواتر هاورێ عامر سابیر مەبەستی کۆبونەوەکەی بە زمانی ئینگلیزی رۆشنکردوە و دوای ئەو هاورێ جەبار مستەفا ( لێپبرسراوی کۆمیتەی ئۆسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردوستان) بەیاننامەی حزبی بە ئینگلیزی خۆیندەوە. پاشان حسن معروف ئەووتارەی کە سەردەشت عوسمان نوسیبوی کە تیایدا پیشبینی تیرۆری خۆی دەکات خویندوە.

پاشئەوە پۆلیس ئاگاداری ئامادەبوانیکردوە کە لێپرسراوانی نوسینگە خوازیاری دیدارن لەگەل نۆێنەرانی کۆبونەوەکە، هاورێیان عەنان کەریم و جەبار مستەفا بە نۆێنەراتی ئامادەبوان رۆیشتن بۆ ماوەی نێوسەعاتێک لەگەل هەڤال دۆسکی لێپرسراوی نوسینگە دانیشتن . هەردو هاورێی نۆێنەر مەبەستی کۆبونەوەکەیان رۆشنکردەوە و جەختیان لەوەکرد کە ئەمکۆبونەوەیە بەشێکە لەو نارەزایەتیە سەرانسەریەی لە کوردوستان و هەندەران لە دژی ئەو تیرۆرە بەرپابووە و ئێمەش حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی دەسەلاتی پارتی شاری هەولێر بە بەرپرسیار دەزانین و دەبێ هەچیزوە ئەنجامەکانی بۆرای گشتی ئاشکرابکرێت و تاونباران بەسزایخۆێان بدرێن و ئەو لایەنەش ئاشکرابکرێت کە لەپشت ئەمکارە چەپەلەوە وەستاون ، لەوەلامدا هەڤال دۆسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانیش تورەو بێزارن لەوکارە و لێکۆلینەوەیان دەستپێکردوە و تەنانەت سەرەداۆێکیشیان وەدەستهێناوە و ئەوان ئەمکارە بەدەستی دوژمنانی حکومەتی هەرێمو میللەتی کورد دەزانن و لە کۆتاییدا بەلێنیدا کە یادشتنامەکە(کە هاوپێچی ئەم راپۆرتەیە) بگەێنێتە لێپرسراوانی حکومەتی هەرێم .
لە کۆتایدا هەردوو هاورێێ نۆێنەر هاتنەوە ناو دانیشتەکەو قسەو باسەکانی خۆیان لە گەل هەڤال دۆسکی باسکرد و دەقی یادشتنامەکەیان بۆ ئامادەبوان خۆیندەوە و دواتر موزەفەر عەبدوللا و جەبار مستەفا جارێکیتر سوپاسی ئامادەبوانیان کردەوە و کۆبونەوەکە کۆتایهات . شایانی باسە ئامادەبوان هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی، کۆبونەوەکەوەیان رازاندەوە ، بە ووتنی دروشمی نا بۆ تیرور و ئینسان کوژی بەلێ بۆ ئازادی سیاسی ، بەلێ بۆ ئازادی رۆژنامەگەری بیرورا ، پاراستنی گیانی هەلسوراوانی سیاسی و رۆژنامەگەری ئەرکی دەسەلاتدارانە و ........ بە کوردی و ئینگلیزی.

جەبار مستەفا
سدنی / ئوسترالیا
15/5/2010

یاداشتی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان/ له سیدنی

ئێمه‌ به‌شداربوانی خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان که‌ ئه‌مڕۆ(14/5/2010 ) له‌به‌رده‌م (نۆینه رایه تى حکومه تى هه ریمى کوردوستان له شارى سیدنى/ ئوسترالیا ) کۆبوینه‌ته‌وه‌ له‌رێگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌و ریسواکردنی ئه‌و کرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌، ناره‌زایه‌تی توندی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که‌:

1- سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ ده‌سه‌لاتدارى واقعیی هه‌ولیره‌ به‌رپرسیارێتى رودانی ئه‌م تاوانه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرن. ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له‌ پرۆسه‌یه‌کی شه‌فافدا ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که‌ و ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ له‌پشتی تیرۆره‌که‌وه‌ وه‌ستاوه‌ بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.

2- ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌پاراستنى ئازادی سیاسی، بیروڕاو ویژدان، ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن‌ رابگه‌یه‌نن. به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆرو ئینسان کوژى له‌ کوردستان.
 

ماڵه‌وه