ڕێپێوانى
خەڵکى ئازادیخوازى هەڵەبجەى شەهید دژ بە تیروری
سەردەشت عوسمان
سەعات 4:30 دەقیقەى دواى نیوەروى رۆزى 17-05-2010
سەدان کەس لە خەڵکى ئازادیخوازى شارى هەڵەبجەى شەهید
کە لە سەرجەم چین و توێژەکان پێک هاتبوون ڕێپێوانێکى
نارەزایەتى دەربرینیان ساز کرد لە ناوەراستی شارەوە بۆ
بەردەم باخى گشتى، کە لەو ڕێپێوانەدا
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستانیش بەشدار بوو.کە
تیایدا چەندین شیعار دژ بە تیرۆرى سەردەشتەکان و
ئاشکرا کردن و بەسزا گەیاندنى تیرۆرکەرانى سەردەشت و
داواى بەرقەرار کردنى ئازادى ووترانەوە ، لە کۆتایشدا
جەماوەرى بەشدار بوو لە بەردەم باخى گشتی کۆبوونەوەا
کە تیایدا چەندین ووتە لە لایەن لیژنەى سەرپەرشتی ڕێپێوانەکە
و بەشدار بوانەوە پیشکەش کرا و یادداشتێکیش تەسلیم بە
قایمقامى هەڵەبجەى شەهید کرا .
لە بەشیکی ترى کۆبوونەوەکەدا ووتەى بنەماڵەى سەردەشت
عوسمان کە بەکر عوسمانى براى ناردبووى ، خویندرایەوە و
دوا بە دواى ئەمەش نەوزاد بابان ئەندامى مەکتەبى سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان ووتەیەکی کورتى
پێشکەش کرد کە تیایدا تەئکیدی لە سەر ئەوە کرد کە حزبی
کۆمۆنیستی کریکاریی لە ریزی پێشەوەى خەبات و
نارەزایەتى خەڵکى ئازادیخوازى کوردستان لە پێناو
ئازادى و کۆتاییهینان بە تیرۆر وسەرکوت و دادگایی و
سزادانى تیرۆریستان و بکوژانى سەردەشتەکان راوەستاوە .
شیاوى باسە لە کاتى ڕێپێوانەکهدا
بە سەدان نوسخە لە دوا ژمارەى بلاوکراوەى ئوکتۆبەر و
بەیاننامەى حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان لە سەر
تیرورى سەردەشت عوسمان بلاوکرانەوە
ئامادهکردنی ڕاپۆرت: ازاد احمد