|
بەناز فەتاح" تەمەن 36 ساڵ
سەرەتای ئەم مانگە لە وڵاتی نەرویج لەلایەن هاوسەرەکەی کە پێشتر لێی
جیابۆتەوە بەناوی کەمال محەمەد، درایە بەرچەقۆ و کوژرا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی تائێستا بە دەستی" ئۆکتۆبەر" کەوتووە، بەناز کە پێشتر
لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، کێشەیان کێشەی مناڵەکان بووە. کەمال ویستوویەتی
هەرچوار مناڵەکەی لای خۆی بێت. دیارە پێشتر دوو مناڵ لای بەناز و دووانیش
لای کەمال بوون، کەمال داوای دوو مناڵەکەی تریشی کردووە، قوڵبونەوەی ئەم
کێشەیە گەیشتووە بەو ئاستەی کە کەمال پەنابباتە بەر چەقۆ وەشاندن و بەناز
بکوژێت.
کەمال محەمەدی دوای کوشتنی بەناز لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیرکراوە بۆ
لیکۆلینەوەو بەدواداچوونی زیاتر.
|