|
لینین دوای مردنی ،ته‌رمه‌که‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌کی
تایبه‌ت ،نزیک به شوره‌ی کرملین له شاری مۆسکۆ
پارێزراوه.
به‌رپرسێکی ڕوسی گووتی ،که حکومه‌ت ته‌رمی ( ته‌حنیت)
کراوی ڕابه‌رودامه‌زرێنه‌ری شۆڕشگێری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت "
ڤلادیمیر ئیلیتیش ئۆلیانۆف ( لینین) ،ناگوازێته‌وه، که
ئێستا له مه‌یدانی سوور،له‌مۆسکۆ،له‌م سات وکاته دا
،هه‌نگاوێکی له‌م چه‌شنه ،ڕه‌نگه ببێته لێکترازان
ودابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگا.
ته‌رمی لینین ،که ڕابه‌رایه‌تی شۆرشی به‌لشه‌فی کرد له
ساڵی 1917و یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت،دوای مردنی له 21ی مانگی یه‌کی 1924 ده‌ست به‌جێ
ته‌رمه‌که‌ی ( ته‌حنیت) کراو مه‌زارگایه‌کی بۆ دروست کرا
له ته‌نیشت شوره‌ی کرملین. که ساڵانه هه‌زاران که‌س
سه‌ردانی ده‌که‌ن.
ناحه‌زانی کۆمۆنیزم،که لینین تاوانبار ده‌که‌ن به
به‌رپرسیاره‌تی ( هه‌روه‌ک ئه‌وان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن)
له ده‌هه‌کانی وێران بوون و داڕمان که روسیا پێدا
تێپه‌ڕیوه!.،و داوای گواستنه‌وه وناشتنی ته‌رمی ته‌حنیت
کراوی ده‌که‌ن بۆ شوێنێکی تر. رکابه‌رانی یه‌کێت
سۆڤیه‌تی ڕابردوو داوا ده‌که‌ن ،که ده‌بێت یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌ی لینین بنێژرێت.
به‌ڵام حیزبی کۆمۆنیستی روسی ،که دووه‌م گه‌وره حیزبه
له ووڵات،جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ته‌رمی ته‌حنیت کراوی
لینین ده‌کات له شوێنی خۆی.
ڤلادیمێر کوزین ،به‌رپرسی باڵه‌خانه‌ی کرملین به
ڕۆژنامه‌نوسای ڕگه‌یاند" سه‌رۆکایه‌تی له روسیا نه‌خشه‌ی
گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی لینین یان نیه له مه‌زاری ئێستایدا.
وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته،ڕه‌نگه
ببێته هۆی دابه‌ش بوون له ووڵاتدا.
ئایا ئه‌گه‌ری باس کردنی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، له
داهاتوو،و که‌ی ؟
نه‌خێر " به‌ڵام به دڵنیایی ، له داهاتووی نزیک و مام
ناوه‌ندی" نابێت.
له ڕاپرسیه‌کدا که له ساڵی 2008 کرا. که له %38 ی
روسیا پێیان باشتره که ته‌رمه‌که‌ی بنێژرێت،و %28 ده‌ڵێن
کرملین چاوه‌ڕوان بکات تا نه‌وه‌ی داهاتوو پێده‌گات ،ئینجا
بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێته‌وه،%25 یش ئاره‌زوویانه
که ته‌رمه ته‌حنیت کراوه‌که له شوێنی خۆی دا
بمێنێته‌وه.
له بی بی سی وه‌رگیراوه
ئاراس ڕه‌شید
|