مەنسوور
حیکمەت
و پرسە
ئابووریەکان
ئینته‌رناسیۆنال:
لایه‌نێکی سه‌ره‌کی
له
هێرشی دژی سۆشیالیستی ئێستادا لایه‌نی ئابوریه‌تی.
تێکشکانی سۆڤیه‌ت بره‌وی
داوه
به‌و حو‌کمه‌ی که سه‌رمایه‌داری و بازاڕ باشترین و
لێهاتووترین و مومکینترین
ئه‌لگۆی ئابوریه که کۆمه‌ڵگای ئینسانی به درێژایی
مێژوو بینیویه‌تی. تۆ وه‌ک
مارکسیستێک چۆن وه‌ڵامی ئه‌م ئیدیعایه ده‌ده‌یته‌وه؟
مه‌نسور
حکمه‌ت:
لێره‌دا پێویسته
دوو
مه‌وزوع لێک جیا بکه‌ینه‌وه. یه‌کێکیان به‌راورد
کردنی کارکردی مۆدیله
جیاوازه‌کانی سه‌رمایه‌دارییه له ڕۆژئاوا و
ڕۆژهه‌ڵات و دووه‌م به‌راورد کردنی
سه‌رمایه‌دارییه (چ مونافه‌سه‌یی بێت یان هیتر)
له‌گه‌ڵ سۆشیالیزم‌دا وه‌ک
ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی. سۆشیالیزم
به‌و مانایه‌ی که جێی
مه‌به‌ستی مارکسیسته‌کانه تا ئه‌مڕۆ به کرده‌وه له
هیچ جێیه‌ک به‌رپا نه‌بووه.
ئێمه
له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که نیزامی ئابوری له سۆڤیه‌ت
له هیچ بڕگه‌یه‌کدا له
تێڕوانینی کرێکاریی و مارکسیسته‌وه بتوانرایه به
سۆشیالیستی ناو ببرێت. به‌م
پێیه
دواتر دێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رمایه‌داری و
سۆشیالیزم و سه‌ره‌تا
ئیشاره‌ت به چه‌ند خاڵێک ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به
مۆدێله جۆراوجۆره‌کانی گه‌شه‌ی
سه‌رمایه‌داری له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات.
ئایا
سه‌رمایه‌داری پشت به‌ستوو به بازاڕ و مونافه‌سه
"باشترین، لێهاتووترین،
مومکینترین" ئه‌لگۆی ئابوریه بۆ کۆمه‌ڵگا که تا
ئێستا به کرده‌وه هه‌بووه؟ بۆ
ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه بتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره بدرێته‌وه پێویسته
پێودانێکی پێناسه کراو بۆ داوه‌ریکردنی باشتر بوون و
خراپتر بوون و لێهاتووتر بوون
و
لێهاتووتر نه‌بوونی سیستمه ئابوریه‌کان له ده‌ستدا
بێت. ئه‌م ووشانه یه‌کجار
زاتی
و ناڕۆشنن، چونکه به‌بێ ئه‌وه‌ی که موفه‌سیره‌که چ
چاوه‌ڕوانییه‌کی له
ئه‌لگۆی ئابوری هه‌بێت، پێودانی ته‌شخیس کردنه‌که
ده‌کرێت بگۆڕێت. ئه‌مه له خودی
زانستی ئابوری بورژوازییدا ماوه‌یه‌کی زۆر مه‌وزوعێکی
جێ باس و لێکۆڵینه‌وه بووه.
گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی ئابوری، گه‌شه‌ی ته‌کنیکی، شێوازی
دابه‌شکردنی سامان، بنه‌مای
پیاشه‌سازی، ئاستی کارکردن، مه‌رغوب بوونی به‌رووبووم،
خۆبژێوی (الاکتفاء الذاتی)
یان
مه‌وقعیه‌تی پته‌و له بازاڕی جیهانیدا و... هتد له
خودی مه‌کته‌به
جیاجیاکانی ئابوری بۆرژوازییدا وه‌ک پێودان و پێوه‌ری
جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به
یه‌ک
بۆ پێناسه‌کردنی ئه‌لگۆکانی به‌رهه‌مهێنانی باشتر و
خراپتر به‌کار هێنراون و
مه‌کته‌به ئابوریه‌کان و حزبه سیاسییه بۆرژوازییه
جیاجیاکانی کێشاوه‌ته
ململانێوه. له به‌رامبه‌ر خه‌سڵه‌تی"لێهاتووترین و
مومکینترین" مۆدیلی ئابوری‌دا
ده‌کرێت پرسیار له‌وه بکه‌ین که "لێهاتووترین و
مومکین ترین" ئه‌لگۆی ئابوری بۆ چ
کۆمه‌ڵگایه‌ک، له چ ده‌وره‌یه‌کدا و به‌کام
گیروگرفته‌وه؟ ئه‌مه خۆی به
تایبه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنی ئابوری گه‌شه‌کردن
(الاقتصاد التنموی) بووه. بۆ
نموونه، مۆدیلی بازاڕی ئازاد بۆ سه‌رمایه‌داری و
بۆرژوازی ڕووسیا پاش شۆڕشی
کرێکاریی ئۆکتوبه‌ر هه‌رگیز ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی مومکین و
لێهاتوو نه‌بوو. مێژووی
به‌شی
هه‌ره‌زۆری ووڵاتانی دواکه‌وتووتر(یان ته‌نانه‌ت
ووڵاتانی وه‌ک یابان)
شایه‌تی ئه‌و ڕاستیه‌ن که ته‌نانه‌ت دروست بوونی
بازاڕی ناوخۆی کار و کاڵا له
قۆناغه‌کانی یه‌که‌مدا یان پێکهێنانی بنه‌مایه‌کی
سه‌ره‌تایی و ئه‌وه‌ڵی بۆ
پیشه‌سازی، وه‌لانانی قۆناغی پێش سه‌رمایه‌داری و شتی
له‌م بابه‌ته به‌بێ
ده‌خاڵه‌ت کردن له‌سه‌ره‌وه له میکانیزمی بازاڕدا
نه‌ده‌توانرا بکرێت. مێژووی
خودی
سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا پڕه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که
ده‌وڵه‌ت ناچار‌بووه
به‌شداری بکات له‌میکانیزمی بازاڕدا بۆ زاڵ بوون
به‌سه‌ر قه‌یران و که‌ساده‌کاندا
یان
به مه‌به‌ستی هێنانه ناوه‌وه و نوێ کردنه‌وه
ته‌کنۆلۆژیه‌کان. هه‌ر
ئه‌مڕۆش، زاراوه‌ی مونافه‌سه و بازاڕی ئازاد
ناتوانێت، به‌بێ ده‌ستکارییه‌کی گرنگی
ئه‌م
چه‌مکانه، به‌کاربهێنرێت بۆ وه‌سف کردنی
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری
ڕۆژئاوا چونکه ده‌وڵه‌ت و ئیحتکاراته غه‌یره
ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌وری
بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له بواری وه‌گه‌ڕخستنی
سه‌رمایه‌کان و دیاریکردنی مؤشراته
ئابوریه‌کانی وه‌ک نرخه‌کان، پێکهاته‌ی به‌رهه‌مهێنان،
نیسبه‌تی گه‌شه، ئاستی
کارپێکردن و... هتد.
له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا، به‌ڕای من، کاتێک به‌رگریلێکه‌رانی
سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا
باشتربوونی مۆدیلی ئابوری ڕۆژئاوا له‌چاو ڕۆژهه‌ڵاتدا
ڕاده‌گه‌یه‌نن چ به
به‌کارهێنانی پێوانه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری و چ له ڕووی مؤشراته
چه‌ندایه‌تیه‌کانی کارکردی ئابوری دوو بلۆکه‌که‌وه
بێت له ئاستێکی فراوانتری
مێژوویی‌دا، به‌ته‌واوه‌تی ڕاستیان ووتووه. مۆدیلی
ئابوری سۆڤیه‌ت، وه‌ک مۆدێلێکی
ئیسڵاحکراوی سه‌رمایه‌داری، نه‌یتوانی چوارچێوه‌یه‌کی
گونجاوتر و لێهاتووتر بۆ
که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه و هێورکردنه‌وه‌ی نا‌کۆکییه
ده‌روونییه‌کانی شێوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی بنیاتنراو له‌سه‌ر سه‌رمایه بدات به
ده‌سته‌وه. خه‌سڵه‌تی
جیاکه‌ره‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌رمایه‌داری جۆری سۆڤیه‌ت
هه‌وڵێک بووه بۆ
دوورخستنه‌وه‌ی میکانیزمی بازاڕ له‌لایه‌ن سیسته‌مێکی
ئیدارییه‌وه، ئه‌وه‌ی که
پێی
ده‌ووترێت به‌رابه‌رکێی به‌رنامه و بازاڕ. له
نێوبردنی میکانیزمی بازاڕ
مومکینه، به‌مه‌رجێک گشت بنه‌مای ئابوری
سه‌رمایه‌داری، یانی کاڵابوونی هێزی کار،
له‌ئارادابوونی سیسته‌مێکی نرخ دانان وه‌ک بنه‌مای
ئاڵووێر و دابه‌شکردنی به‌رهه‌م
له
نێوان به‌شه‌کان و تا‌که جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا،
ئابوریه‌کی بنیاتنراو
له‌سه‌ر پاره و... هتد به‌ته‌واوه‌تی له ناوببرێت.
به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م
په‌یوه‌ندییانه و له هه‌مان کاتیش‌دا لابردنی بازاڕ
وه‌ک سه‌کۆیه‌کی دیاریکردنی
ماددییانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندی و مه‌قولاتانه و
میکانیزمێک که پێکیانه‌وه
ده‌به‌ستێت مومکین نابێت به‌بێ په‌کخستنی جددیانه‌ی
کارکردی سه‌رمایه‌داری. هه‌ر
ئه‌مه‌ش بوو که له سۆڤیه‌ت ڕوویدا. ئه‌وه‌ی که له
سۆڤیه‌ت ڕوویدا جێگرتنه‌وه‌ی
بازاڕ
نه‌بوو به به‌رنامه، به‌ڵکو گواستنه‌وه‌ی
ئه‌رکه‌کانی(وظائف) بازاڕ بوو بۆ
کۆمه‌ڵه دامه‌زراوێکی بڕیارده‌ری ئیداری.
له سیسته‌می
سه‌رمایه‌داریدا بازاڕ(سه‌ربه‌ست له سنووری
مونافه‌سه و ئیحتکار)
کۆمه‌ڵه ئه‌رکێکی ئاڵوز و جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌بێت چی به‌رهه‌م بهێنرێت،
چه‌نده به‌رهه‌م بهێنرێت، چ ته‌کنیکێک ده‌بێت به‌کار
بهێنرێت، ده‌بێت چه‌نده
سه‌رف(استهلاک) بکرێت، چ که‌سێک ده‌بێت سه‌رف بکات،
هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنان،
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و هێزی ئینسانی له چ
بارودوخێکدا و له کام به‌شه‌دا
ده‌بێت وه‌گه‌ڕبخرێت، نرخ و به‌های کاڵاکان هه‌ر له
هێزی کاره‌وه بگره تا
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان له‌هه‌ر
ده‌وره‌یه‌کدا چییه، کام سیستمی
به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێت به‌کاربهنرێت،
کام پێداویستیانه ده‌بێت دابین
بکرێن
و کام پێداویستیانه ده‌بێت پشت گوێ بخرێن، ئابوری
به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ک
ئه‌ڕوات، کام هۆیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت لاببرێت،
کام ته‌کنیک ده‌بێت بخرێته
لاوه؟ و... هتد. به‌و ڕادده‌یه‌ی که کۆمه‌ڵگا له
ڕووی پیشه‌سازی و به‌رهه‌م
هێنانه‌وه گه‌شه ده‌کات و به‌رهه‌م و پێداویستیه‌کان
زیاتر جۆراوجۆر ده‌بن، ڕۆڵی
بازاڕ
ئاڵوزتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت. وه‌لانانی ئه‌م میکانیزمه
و سپاردنی دیاریکردنی
ئه‌م
مؤشرات و نیسبه‌ت و گواستنه‌وانه به دامه‌زراوه
ئیدارییه‌کان، دره‌نگ یان
زوو
سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ست. بۆ ماوه‌یه‌کی
دوور و درێژ ئیدعای
سۆڤیه‌ت ئه‌وه بوو که به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژئاواوه
ئه‌م ڕووبه‌ڕووی دیارده‌ی وه‌ک
قه‌یرانه ده‌وریه‌کان و بێ‌کاری نییه. به‌ڵام بۆ
سه‌رمایه‌داری ئه‌م قه‌یران و
بێ‌کاری و رکود و گه‌شه ده‌وریانه، میکانیزمه‌کانی
بازاڕن بۆ گونجاندنی سه‌رمایه
له‌گه‌ڵ نا‌کۆکییه ئابوریه پایه‌ییتره‌کاندا.
ئه‌مانه شێوازه‌کانی یه‌کهاتنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی هێزه به‌رهه‌م
هێنه‌ره‌کان له جه‌رگه‌ی ئه‌م
نیزامه‌دا، کۆمه‌ڵه میکانیزمێکن که تیایاندا
سه‌رمایه خۆی نوێ ده‌کاته‌وه و
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی
(ته‌کنۆلۆژیانه‌ی) هێزه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا دێته‌وه. هه‌موو شێوه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان به درێژایی مێژوو،
به‌هه‌ر ڕادده‌ش چه‌وسێنه‌رانه و چینایه‌تی بووبن،
له دوا شیکردنه‌وه‌دا
ڕێکخراوێک بوون بۆ فراوان کردنی ڕادده‌ی
به‌رهه‌مهێنان، گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیانه‌ی
به‌رهه‌مهێنان و دابینبوونی پێداویستیه ئابوریه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له
بنه‌ڕه‌تدا بکرێت شتێک له‌باره‌ی ئابوری سۆڤیه‌ته‌وه
بووترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م
مۆدێله، له سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا له‌م ڕووه‌وه
گه‌یشته بنبه‌ست. ته‌جروبه‌ی
سۆڤیه‌ت نیشانی‌دا که بازاڕ خۆی لێهاتووترین هۆکاره
بۆ موحاسه‌به‌ی ئابوریانه و
ڕێکخستنی هاوکێشه ئابوریه‌کان له نیزامی
سه‌رمایه‌داریدا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له
ژێر
هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا لابردنی میکانیزمی بازاڕ و
سپاردنی ئه‌رکه‌کانی به
سیستمێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئیداری له نێوان به‌شه
ئابوریه دیاریکراوه‌کاندا
مومکین بێت، له درێژ ماوه‌دا گه‌شه‌ی ته‌کنیکی و
جۆراوجۆربوونی پێداویستیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری، ئه‌م شێوازه
ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ست.
ئه‌مڕۆ بازاڕ
تۆڵه له سیستمی ئابوری سۆڤیه‌ت ده‌کاته‌وه.
قه‌یرانه له
ئارادا نه‌بووه‌کان، بێکاریه شاردراوه‌کان، نرخه له
خواره‌وه ڕاگیراوه‌کان،
پیشه‌سازییه کۆمه‌ک پێکراوه‌کان له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه و... هتد له ناکاو جێی
خۆیان
ده‌ده‌ن به بێ‌کاری ملیۆنی، هه‌ڵاوسانی سه‌ر سوڕهێنه‌ر
و کارگه‌ی له‌کار
که‌وتوو. ڕۆشن ده‌بێته‌وه که به درێژایی ئه‌م
ماوه‌یه مه‌نتقی بازاڕ به
شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه و مه‌نفی ئیشی خۆی کردووه.
مۆدێلی سۆڤیه‌ت، ئه‌ویش
به‌ڕادده‌یه‌کی زۆر به‌هۆی توانای هه‌ڵخڕاندنێکی
ئایدیۆلۆژی و سیاسی که به‌رهه‌می
ئاوێزان بوونه له‌گه‌ڵ میراتی شۆڕشی کرێکاریی
ئۆکتۆبه‌ردا، له‌گه‌شه‌ی سه‌ره‌تایی
پیشه‌سازی له‌م ووڵاته و پێکهێنانی ژێربینایه‌کی
ئابوری‌دا ڕۆڵێکی کارای گێرا.
به‌تایبه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی که گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان
له بنه‌ڕه‌تدا پشتی به‌ست
بوو
به به‌کارهێنانی زیاتری هێزی ئینسانی و
به‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی ڕه‌ها (فائض
القیمة المطلق) و ئه‌م هێزه ئینسانیه‌ش له به‌شی
دێهاتیه‌وه قابیلی دابین کردن
بوو،
لاوازییه‌کانی ئه‌م سیستمه به‌رجه‌سته نه‌ده‌بوو.
به‌ڵام له‌م قۆناغه
واوه‌تر، به‌تایبه‌تی کاتێک که به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی نسبی(فائض القیمة النسبي)
له
ڕێگه‌ی باشکردنی ته‌کنیکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه گرنگی
په‌یدا ده‌کات، کاتێک که
پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به به‌کارهێنان و
به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌مه‌جۆری په‌یدا
ئه‌کات، کاتێک که مه‌سه‌له‌ی مه‌رغوبیه‌تی
به‌روبوومه‌کان چ له‌به‌رهه‌مهێنان و چ
له
به‌کارهێناندا بایه‌خ په‌یدا ده‌که‌ن، ئه‌م سیستمه
لاوازی بنه‌ڕه‌تی خۆی نیشان
ده‌دات. سۆڤیه‌ت نه‌یتوانی له شۆڕشی ته‌کنیکی دوو
ده‌یه‌ی دواییدا به‌شداری بکات.
مۆدێلی سۆڤیه‌ت، هه‌لومه‌رجی دابین کردنی پێداویستیه
جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنان
و
به‌کارهێنانی ئابوریه‌کی پێشکه‌وتووی نه‌بوو. هه‌ر
بۆیه له گۆشه‌نیگای
سه‌رمایه‌وه ئه‌م مۆدێله که‌ڵکی لێ وه‌رناگیرێت و
مۆدێلی ڕۆژئاوا، سه‌رمایه‌داری
پشت
به‌ستوو به ڕۆڵی میحوه‌ری بازاڕ، هێشتا به تا‌که
مۆدێلی لێهاتوو و مومکین
داده‌نرێت.
له‌وانه‌یه
بووترێت کۆمه‌ڵگای سۆڤیه‌ت کۆمه‌ڵگایه‌کی عادلانه‌تر
بوو. ته‌ئمینی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی ئابوری زیاتر بوو، جیاوازی
چینایه‌تی که‌متر بوو... هتد.
له
گۆشه‌نیگای بۆرژوازی ڕۆژئاواییه‌وه عه‌داله‌تی ئابوری
به ناچاری پێوه‌ری
باشتر
بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک نییه. باڵی چه‌پی بۆرژوازی،
سۆشیال دیموکراتی و مه‌یله
نزیکه‌کانی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕزگاربوون له هه‌ڵچوونی
هه‌ژاران له لانکی
پیشه‌سازی و مه‌ده‌نیه‌تدا ئه‌م مه‌قوله‌یه‌ی
هێنابووه ناو سیستمی ئابوری خۆیه‌وه
و
هه‌میشه به ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵچوون و داچوونی ڕادده‌ی
[کێرڤی] قازانج
ده‌ستبه‌رداری بووه و وازی لێ هێناوه. ئێمه‌ش وه‌ک
کۆمونیست و کرێکار،
ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆمان هه‌یه بۆ عه‌داله‌تی ئابوری.
مه‌سه‌له‌ی ئێمه یه‌که‌م،
هێنانه‌کایه‌وه‌ی نیزامێکه که له‌سه‌ر ئه‌م
عه‌داله‌ته ئابوریه دروست بووبێت،
ئه‌م
عه‌داله‌ته ئابوریه هه‌میشه دووباره به‌رهه‌م
بێنێته‌وه و له
بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌شه بکات. چل
ساڵ "عه‌داله‌ت" له که‌ڵک
وه‌رگرتن له ئیمکاناتی که‌م و ته‌سک ئه‌ویش به کاری
تاقه‌ت پڕوکێن و دواتر
که‌وتنه ناو هه‌ژاری و بێ‌کاری موتڵه‌قه‌وه و
که‌وتنه داوی کۆنه‌په‌رستی ئابوری و
سیاسی
و فکری له په‌ت به‌ربوو، جێگای خۆشحالی ئێمه نییه.
دووه‌م، ئێمه
جێگایه‌کی حه‌یاتی ده‌ده‌ین به گه‌شه‌ی ئابوری،
پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی و په‌ره‌گرتنی
هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و چوونه سه‌ری ئاستی
به‌کارهێنان و خۆشگوزه‌رانی و کاتی
حه‌وانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئینسانی. دابه‌شکردنی
که‌موکوڕییه‌کان ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه
نییه. هه‌ر که‌موکوڕییه‌ک هه‌بێت، بێ ئه‌ملاولا
ده‌بێت هه‌موان له ئه‌ستۆی بگرن،
به‌ڵام سۆشیالیزم ئابوری په‌ره‌گرتنی ئیمکاناتی
ئینسانه‌کان و ئابوری دابین بوونی
هه‌رچی زیاتری پێداویستیه ماددی و
مه‌عنه‌وییه‌کانیانه.
به‌ڵام
سه‌باره‌ت به ڕووی دووه‌می پرسیاره‌که له
به‌رامبه‌ر ئه‌و
ئیددیعایه‌دا که سه‌رمایه‌داری، ئه‌ویش مۆدێله
ڕۆژئاوایی و "سه‌رکه‌وتوو"ه‌که‌ی،
باشترین و لێهاتووترین نیزامی له‌ده‌ست دابوو و
مومکینی تا ئێستا بووه بۆ ئینسان،
ده‌توانرێت چی بووترێت. نیزامێکی ئابوری یه‌کجار باشتر
بۆ ژیانی ئینسان به درێژایی
ئه‌م
سه‌ده‌یه‌ی ئێستا مومکین و مه‌تره‌ح بووه. ئه‌گه‌ر
ئینسانه‌کان ئه‌مڕۆ له
په‌یوه‌ندییه سۆشیالیستییه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر نابه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌یه که نیزامی
کۆن
به چنگ و ددان، به کوشتار و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و
تۆقاندن و گێژکردن و
جیاوازی نانه‌وه، به‌رگری له خۆی ده‌کات. ئه‌م
نیزامه باشتره پێناسه‌کراوه.
ملیۆنه‌ها ئینسان له پێناو ئه‌م نیزامه‌دا جه‌نگیون و
ده‌جه‌نگن. ئه‌وه‌ی که
سه‌رمایه‌داری باشترین نه‌زمی ئابوریه گه‌وره‌ترین
درۆی مێژووی به‌شه‌ره. دزێوی
له‌سه‌ر و که‌لله‌ی ئه‌م نیزامه ده‌بارێت. له
کاتێکدا که سه‌دان ملیۆن ئینسان جێ
و ڕێی
نیشته‌جێ بوونیان نییه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان
نییه، له قوتابخانه
بێ
به‌شن، له خۆشی بێبه‌شن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان
خواردنیان نییه، هۆیه‌کانی
به‌رهه‌م هێنان و ده‌سته به‌رکردنی ئه‌م
پێداویستیانه ئیش ناکه‌ن و له‌کار
که‌وتوون و ده‌یان ملیۆن ئینسان که ده‌توانن ئه‌م
هۆیانه بخه‌نه گه‌ڕ و ئه‌م
که‌موکوڕییانه نه‌هێڵن، بێکارکراون. که‌سانێکیان
ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌گه‌ر بێتوو کرێکاران له خۆیانه‌وه ده‌ست بده‌نه
ئه‌م هۆکارانه‌ی
به‌رهه‌مهێنان گولله‌بارانیان بکه‌ن. پۆلیس له لانکی
شارستانێتی ڕۆژئاوادا
مه‌عده‌نچییه‌ک که ده‌یه‌وێت سووته‌مه‌نی به‌رهه‌م
بهێنێت، کوته‌ککاری ده‌کات و
ده‌یخاته زیندانه‌وه. به‌بار گه‌نم و که‌ره له
عه‌ماره‌کانی بازاڕی ئه‌وروپیدا
بۆگه‌ن ده‌کات و که‌مێک له‌ولاتر خه‌ڵک خه‌ریکه له
برسان ده‌مرن. پێویست ناکات
نمونه له‌سه‌ر له‌شفرۆشی و هه‌ژاری و بێ خانه‌و
لانه‌یی و برسێتی یان له‌سه‌ر
وه‌زعیه‌تی خه‌ڵک له ووڵاتانی دواکه‌وتوودا
بێنینه‌وه. له‌خودی ئه‌مریکا ٣٠ ملیۆن
که‌س
له ژێر ڕادده‌ی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، ١٠ ملیۆن منداڵ
له بیمه‌ی ده‌رمانی بێ
به‌شن، له نیویۆرکه‌وه تا لۆس ئه‌نجلس بێ مه‌سکه‌نیی
به لێشاوه. له‌شفرۆشی له
ته‌واوی جیهاندا شێوازێکی گوزه‌رانه و ڕێکخستنی
له‌شفرۆشی و به‌رهه‌مهێنان و
دابه‌شکردنی که‌ره‌سه‌ی بێهۆشکه‌ر شێوازێکی پڕ
ئیفتخاری پاره په‌یدا کردنه. له
به‌ریتانیا منه‌ت به‌وه‌وه ده‌که‌ن که زستانان
به‌شه‌و ده‌رگای میترۆکان ئاواڵه
ده‌هێڵنه‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێ جێ‌وڕێ له سه‌رمادا
نه‌مرن. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
به‌بێ
کاری نێوماڵ و ژێر ده‌سته‌یی ژن له مه‌یدانی ئابوری‌دا
ناتوانێت له‌سه‌ر پێی
خۆی
بوه‌ستێت. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه منداڵان ده‌نێته ژێر باری
کارکردنه‌وه، پیره‌کان
له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کات، و به‌بێ به‌کوشت دان و
په‌کخستن و له‌کارخستن ناتوانێت
به‌رهه‌م بێنێت. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌بێ ئینکاری کردنی
ئینسانی بوونی زۆربه‌ی
دانیشتوانی سه‌رزه‌وی و به‌بێ چاوپۆشین له
پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان،
له‌خواردن و خزمه‌تگوزاری پزیشکی و مه‌سکه‌ن و ئاسایشی
ئابوریه‌وه تا کاتی
حه‌وانه‌وه و زانیاری و هونه‌ر، ناتوانێت هاوسه‌نگی
خۆی بپارێزێت.
له هه‌مووی
گرنگتر، بنه‌مای ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌و ڕاستیه
شه‌رمهێنه‌ره‌یه
که
به‌شی به‌رفراوانی، واته زۆرینه‌ی، بۆ ژیان
به‌سه‌ربردن له‌و جیهانه‌دا که
چاویان پێ هه‌ڵهێناوه ده‌بێت توانای جسمی و فکری
خۆیان به که‌مایه‌تییه‌ک بفرۆشن.
به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌کان و هۆکاره‌کانی ژیانی
ئینسانه‌کان به‌نده به
قازانجهێنه‌ری سه‌رمایه‌وه و ئه‌م ڕاستیه ڕیشه‌ی
هه‌موو ئه‌م نایه‌کسانی و بێ
به‌شییانه‌یه. کاری به‌کرێ، دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگا بۆ
کرێکار و سه‌رمایه‌دار، بۆ
که‌سێک که کرێ وه‌رده‌گرێت و که‌سێک که کرێ ده‌دات و
هێنانه خواره‌وه‌ی کار،
وه‌ک
چالاکیه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ر، بۆ"ئیش" وه‌ک
شێوازی دابین کردنی
گوزه‌ران، خۆی له خۆیدا حوکمی تێکشکاویی ئه‌م
نیزامه‌یه.
به‌ڕای من
که‌سێک که نیزامی ئابوری ئێستا به باشترین و
مومکینترین نه‌زم ناو
ده‌بات، دان به دڕنده‌یی خۆیدا ده‌نێت. ڕاستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که به‌تایبه‌تی به
ڕه‌خنه‌ی مارکس له‌سه‌رمایه‌داری، ئینسان زه‌روره‌ت و
ئیمکان بوونی نیزامێکی ئابوری
و
کۆمه‌ڵایه‌تی باڵاتری ڕاگه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت هێڵه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه‌ی کێشاوه. کۆمه‌ڵگایه‌کی
پشت به‌ستوو به یه‌کسانی و
ئازادی ته‌واوی ئینسانه‌کان، کۆمه‌ڵگایه‌کی دامه‌زراو
له‌سه‌ر هه‌وڵ و کۆششی
داهێنه‌رانه‌ی گشتی بۆ دابین کردنی پێداویستیه
ئینسانییه‌کان، کۆمه‌ڵگایه‌ک که
تیایدا هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان موڵکی هاوبه‌شی خه‌ڵک
بێت، کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی بێ
چین،
بێ هه‌ڵاواردن، بێ ووڵات و ده‌وڵه‌ت ده‌مێکه مومکینه
دامه‌زرێت. خودی
سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تا ماددییه‌کانی ئه‌م نیزامه
ئابوریه نوێیه‌ی فه‌راهه‌م
کردووه.
* لەنامیلکەى
"مارکسیزم و جیهانى ئەمرۆ" وە وەرگیراوە