|
به‌شی یه‌كه‌م: جه‌نگی
تیرۆریسته‌كان
دوو جه‌مسه‌ری كۆنه‌په‌رستانه
تاوانی تیرۆریستیی
سامناكی 11ی سێپته‌مبه‌ری
2001 له‌دژی به‌شه‌رییه‌ت‌و
كوشتاری هه‌زاران كه‌س له
خه‌ڵكی بێ‌دیفاع له ئه‌مریكا،
جیهانی خستۆته به‌ر ده‌روازه‌ی
یه‌كێك له تاریكترین‌و
خوێناوی‌ترین سه‌رده‌مه‌كانی
مێژووی هاوچه‌رخ. ئه‌وه‌ی
كه ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای
ئه‌مریكا ناوی لـێ ناوه
جه‌نگی جیهانی له‌دژی
تیرۆریزم، له‌راستیدا
چوونی جیهانه بۆ ناو
قۆناغێكی تازه‌و،
وێرانسازی له جه‌نگی
جیهانیی تیرۆریسته‌كاندا.
له هه‌ردوو به‌ری ئه‌م
كێشمه‌كێشه دژی به‌شه‌رییه‌دا
دوو ئۆردووی سه‌ره‌كی
تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی
راوه‌ستاون كه مۆری
خوێناویی خۆیان داوه له
ژیانی دوو نه‌وه له خه‌ڵكی
جیهانی ئێمه. له جه‌مسه‌رێكیاندا،
مه‌زنترین ماشێنی
تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی‌و
تۆقاندن‌و باجخۆریی نێونه‌ته‌وه‌یی
راوه‌ستاوه. كه
پێكهاتووه له ده‌سته‌ی
فه‌رمانڕه‌وا‌و ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا، واته ته‌نها
هێزێك كه چه‌كی ئه‌تۆمی
له‌دژی ئینسان به‌كارهێناوه‌و
سه‌دان هه‌زار ئینسانی
بێئاگا‌و بێگوناهی
هێرۆشیما‌و ناكازاكی له‌ماوه‌ی
چه‌ند چركه‌یه‌كدا كردووه‌ته
خۆڵه‌مێش، ملیۆنه‌ها
ئینسانی له ڤێتنام
كوشتووه‌و خاكه‌كه‌یانی
به بۆمبارانی كیمیایی بۆ
ساڵه‌ها سووتاندووه‌و له‌كه‌ڵكی
خستووه. ناتۆ‌و ئیئتلافه‌كانی
ده‌وڵه‌تانی غه‌ربی كه
له عێراقه‌وه تا
یوگوسلافیا ماڵا‌و مه‌دره‌سه‌و
نه‌خۆشخانه‌ی خه‌ڵكیان به‌سه‌ریاندا
روخاندووه‌و نان‌و ده‌رمانی
ملیۆنه‌ها مناڵیان به‌بارمته
گرتووه. بۆرژوازی‌و ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل، كه داگیر ده‌كات،
ده‌ست به‌سه‌را ده‌گرێت،
كوشتار ده‌كات، مه‌حروم
ده‌كات. ئه‌مانه
ئۆردوگای ئاواره‌كان ده‌ده‌نه
به‌ر بۆمب‌و رۆكێت‌و ئه‌و
مناڵه ده‌ساڵانانه‌ی كه
خۆیان له‌باوه‌شی
باوكیاندا په‌ناداوه
یان له‌ریزی مه‌دره‌سه
راوه‌ستاون، ده‌ده‌نه به‌ر
گولله. له هیرۆشیما‌و
ڤێتنامه‌وه تا گرانه‌دا‌و
عێراق، له مه‌یدانه‌كانی
تیربارانی ئه‌ندۆنیزیا‌و
شیلییه‌وه تا
كوشتارگاكانی فه‌له‌ستین،
كارنامه‌و مه‌له‌فی ئه‌م
جه‌مسه‌ره جیهانییه‌ی
تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌و
ملهوڕیی ئه‌مپریالیستی،
به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و
حاشاهه‌ڵنه‌گر به به‌رچاوی
خه‌ڵكی جیهانه‌وه‌یه.
له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ردا،
تیرۆریزمی ئیسلامی‌و
بزووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌و
چه‌په‌ڵی ئیسلامی سیاسی
راوه‌ستاوه. ئه‌مانه كه
زه‌مانێك خۆیان ده‌ست ساز‌و
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌مریكا‌و
غه‌رب بوون له جه‌نگی
سارددا‌و ئامڕازی
رێكخستنی كۆنه‌په‌رستیی
محه‌للی بوون له‌دژی چه‌پ
له كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا، ئێستا بوونه‌ته
جه‌مسه‌رێكی چالاكی
تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
یه‌كێك له ره‌قیبه‌كانی
جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوایی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا. مێژووی دژی
ئینسانیی ئیسلامی
سیاسی، له ئێران‌و ئه‌فغانستان‌و
پاكستانه‌وه تا جه‌زائیر‌و
فه‌له‌ستین لیستێكی
دوورودرێژه له كۆكوژی‌و
تاوانی دڵته‌زێن. له
كوشتاره ده‌وڵه‌تی‌و
نیمچه ده‌وڵه‌تییه‌كانی
ئێران‌و ئه‌فغانستانه‌وه
تا تاوانكاریی رۆژانه‌ی
گروپه‌كانی تیرۆری
ئیسلامی له ئیسرائیل‌و
جه‌زائیر‌و نێوجه‌رگه‌ی
ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا، له
سه‌ركوتی خوێناویی نه‌یارانی
فیكریی‌و سیاسییه‌وه تا
زاڵكردنی یاسا كۆنه‌په‌رست‌و
دژی به‌شه‌رییه‌كانی
ئیسلام به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا‌و
به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر
ژناندا، له‌سه‌ربڕین‌و ده‌ستبڕینه
شه‌رعییه‌كانه‌وه تا
بۆمب نانه‌وه‌و قه‌تلوعامه‌كانی
نێو پاس‌و كافتیریا‌و
شوێنی دیسكۆكان، ئه‌مانه
سه‌ره‌قه‌ڵه‌می كارنامه‌ی
ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه‌یه.
ئێستا بڕیاره ئه‌م كێشمه‌كێشه
سه‌دان هه‌زار‌و بگره
ملیۆنه‌ها ئینسانی دیكه،
سبه‌ینێ له ئه‌فغانستان‌و
دوو سبه‌ی له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی
دیكه‌ی جیهان، بكاته
قوربانی. ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا رابووه‌ستین.
پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی:
شانبه‌شانی ئه‌م ریزبه‌ستنه
سه‌ربازییه، ئیمه ریزبه‌ستنی
ئایدۆلۆژیی‌و ئیعلامیی ئه‌م
دوو ئۆردوگایه ده‌بینین.
درزتێكردن‌و روخاندنی ئه‌م
دیواره ئیعلامییه‌و، ده‌ركێشانی
حه‌قیقه‌ت له‌پشتی شه‌پۆلێكی
مه‌زن له ریاكاری‌و درۆ
كه جیهان لووش ده‌دات،
مه‌رجی یه‌كه‌می رێكخستنی
ریزێكی سه‌ربه‌خۆیه له
به‌شه‌رییه‌تی ئازادیخواز
له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی
جیهانیی تیرۆریسته‌كاندا.
ئاڵای توندڕه‌وان له هه‌ردوو
ئۆردوگادا له‌دووره‌وه
ئاشكرایه‌و ده‌بینرێت.
دنیای ئاڵۆزی ئه‌مڕۆ ئیتر
پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌م
بیروبۆچوونه كرچ‌وكاڵانه
ناكات. ئالای چه‌رخانی‌و
جینگوئیسمی ئه‌مریكایی‌و
غه‌ربی، راسیزم، زۆربڵێ‌یی
"شه‌ڕی شارستانیه‌ته‌كان"و
شتی له‌م بابه‌ته ته‌نها
ده‌توانێ له گۆشه‌وكه‌نارێكی
كۆمه‌ڵگای غه‌ربیدا نفوز
په‌یدا بكات. سه‌رانی ئه‌مریكا‌و
ده‌وڵه‌ته‌كان‌و میدیای
غه‌ربی خۆیان ده‌زانن كه
ئه‌م بیروبۆچوون‌و هه‌ڵوێسته
كرچ‌و كاڵانه ناتوانێت
چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی‌و
ئیعلامی كێشمه‌كێشێك
پێكبهێنن كه چوونه‌ته
ناویه‌وه. له جه‌مسه‌ری
به‌رامبه‌ریشدا بیرۆكه‌ی
جیهادی ئیسلامی،
خوێنڕشتنی بێ‌جیاوازی چ
له‌ڕێگای "خودا"و
ئاییندا، چ بۆ "ئازادی
قودس"و رزگار كردنی خاكی
ئیسلام له چنگاڵی
زایۆنیزم‌و ئه‌مپریالیزمی
خوێنخۆری جیهانیی، به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی ته‌نها له‌نێو ریزه‌كانی
خودی توندڕه‌وه‌كان‌و هه‌ڵسووڕاوانی
ئیسلامی سیاسی‌دا بره‌وی
هه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ
له پانایی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ناهێنێته
پشتی خۆی. ئه‌و مشتومره
ئیعلامی‌و نه‌به‌رده
ئایدۆلۆژییانه‌ی كه
بڕیاره ئه‌م كێشمه‌كێشه
عه‌سكه‌رییه خوێناوییه
پاساو بكات كه به‌ڕێوه‌یه،
ناتوانێ له‌سه‌ر ئه‌م
لێكدانه‌وه ساف‌وساده
توندڕه‌و، سكتاریستی‌و
ساویلكانانه‌یه بینا
بكرێت. ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجام
ده‌توانێ جه‌ماوه‌ری
فراوانی خه‌ڵك له غه‌رب‌و
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بكێشێته كامی ئه‌م جه‌نگه‌وه‌و
له پاڵا هه‌ردوو لایه‌نی
ئه‌م به‌رامبه‌ركێ كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا
رایان بگرێت، ئه‌م
بیروبۆچوونه كرچ‌وكاڵانه
نییه، به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌و
پاساوی له‌مانه ئێسك
سووكتره كه تاكو ئێره‌ش
شاهیدی په‌ره‌سه‌ندنی
خێرایان بووین.
له فۆرمۆڵه‌ی غه‌ربییه‌كاندا،
به‌جیا له ئاماژه چه‌قۆكێشانه‌كانی
بوش، "به‌شه‌رییه‌تی
شارستانی" له‌به‌رامبه‌ر
به‌ڵای تیرۆریزمدایه. ئه‌مریكا
وه‌كو رابه‌ری ئه‌م به‌ره‌ی
شارستانیه‌ته نیشان ده‌درێت.
ئامانج پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی
تیرۆریزم‌و سپاردنی
تیرۆریستانه به داد‌و
عه‌داله‌ت. مه‌سه‌له‌كه
به‌ڕواڵه‌ت له هێرش بۆ
سه‌ر عێراق‌و بۆمبارانی
به‌لگراد سروشتیتره. چ
كه‌سێك ئه‌توانی له‌سه‌ر
سیاسه‌ته عه‌سكه‌رییه‌كه‌ی
گله‌یی له "ئه‌مریكا"
بكات له‌كاتێكدا كه 6000
كه‌س له "خه‌ڵكه‌كه‌یان"
به‌و شێوه دڕندانه‌یه
كوشت؟ چ شتێك له كاردانه‌وه‌ی
عه‌سكه‌ریی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
بۆ لێدان له‌م تیرۆریزمه‌و
پاراستنی "هاووڵاتیانی"و،
بگره خه‌ڵكی جیهان، له
تاوانه‌كانی ئاینده كه
ڕه‌نگه به‌ڕیوه بێت به‌ڵگه‌نه‌ویستتره؟
بۆ ئاماده‌بوون له یانه‌ی
"به‌شه‌رییه‌تی
شارستانی"دا هیچ مه‌رجێكی
نه‌ته‌وه‌یی‌و نه‌ژادی‌و
دینییان دانه‌ناوه.
داواكاران هه‌ر ڕه‌نگ‌و
شێوه‌و دین‌و رابردوویه‌كیان
هه‌بێت، كافییه فۆرمی
پشتیوانی له ئه‌مریكا
پڕبكه‌نه‌وه. پڕوپاگه‌نده‌ی
جه‌نگیی ئه‌م جاره بڕیار
نییه نه‌ژادی، نه‌ته‌وه‌یی،
دینی‌و ته‌نانه‌ت سیاسییش
بێت. مه‌سه‌له پاراستنی
هه‌ناردنی نه‌وت، دیفاع
له دیموكراسی‌و گێڕانه‌وه‌ی
كوێت بۆ شێخه‌كانی نییه.
ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریكا
جارێكی دیكه بۆ دووباره
كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه
پێش ئه‌مه چه‌ندین جار
ئه‌نجامیداوه خۆی ئاماده
ده‌كات، وانیشان ده‌دات
كه بۆ دیفاع كردنه له‌مافی
ژیان، دیفاعه له‌مافی سه‌فه‌ر،
له‌مافی نه‌ته‌قینه‌وه‌ی
ئینسانه‌كان له‌گۆشه‌ی
ماڵا‌و شه‌قامه‌كانیان.
تاوانی 11ی سێپته‌مبه‌ر،
به‌هێزترین چوارچێوه‌ی
ئایدۆلۆژی‌و ئیعلامیی
تاكو ئێستای فه‌راهه‌م
كردووه بۆ ده‌خاله‌تگه‌ریی
عه‌سكه‌ریی ئه‌مریكا‌و
ناتۆ له گۆشه‌و كه‌ناره
دوورده‌سته‌كانی جیهان.
له‌م ساته‌دا جیاكردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك
له غه‌ربدا له‌سیاسه‌تی
عه‌سكه‌ریی ده‌سته‌ی
حوكمڕانی ئه‌م وڵاتانه
پێویستیی به كارێكی هه‌رقلیی
هۆشیاركردنه‌وه هه‌یه.
ئه‌م هاوسه‌نگییه
فیكرییه ره‌نگه له‌گه‌ڵا
ئاڵوگۆڕی تازه‌دا به‌خێرایی
بگۆڕێت، به‌ڵام له‌م ساته‌دا
تێزی "مشتومڕی شارستانێتی
له‌گه‌ڵا تیرۆریزمدا"،
كۆنترۆڵی بیروڕای گشتیی
له غه‌ربدا داوه‌ته ده‌ستی
سیاسه‌تمه‌داران‌و میدیای
غه‌ربی.
له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ریشدا
چوارچێوه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و
تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر بۆ
به‌رگری له ئیسلامی
سیاسی‌و تیرۆریزمی
ئیسلامی خه‌ریكه شكڵا ئه‌گرێت.
كه‌م كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی
هه‌یه كه دیفاع له شه‌ڵاڵـی
خوێن كردنی هه‌زاران كه‌س
له‌م تاوانه ئاشكرایه‌دا
بكات. ته‌نانه‌ت جانه‌وه‌رانی
ده‌سه‌ڵاتدار له‌ئێران‌و
ئه‌فغانستانیش ناچارن قسه‌كانیان
چاك بكه‌ن. دیفاعی ئاشكرا
له ئیسلامی سیاسی‌و
تیرۆریزمی ئیسلامی ئاڵای
ئه‌م جه‌مسه‌ره نابێت.
لایه‌نی ئیسلامی له جه‌نگی
تیرۆریسته‌كاندا پشت به
لێكدانه‌وه‌و پاساوێكی
كارا، به‌ڵام كۆن، بۆ
تیرۆریزم ده‌به‌ستێت كه
كۆڵه‌كه‌یه‌كی "دژی- ئه‌مپریالیزم"ی
ورده بۆرژوایی جیهانی سێ‌یه‌م‌و
به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست بوو. ئێمه 7
ساڵا پێش ئێستا له‌ئاكامی
شه‌پۆلێك له ئینسان
كوژیی ئیسلامیی له
ئیسرائیل‌و میسر‌و جه‌زائیر،
له ستوونی یه‌كه‌می (ئه‌نته‌رناسیۆنال)دا
راشكاوانه په‌رده‌مان له‌ڕووی
ئه‌م دیفاعه كۆنه‌په‌رستانه‌یه
له تیرۆریزم هه‌ڵماڵـی‌و
مه‌حكوممان كرد. بێ‌سوود
نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و
نووسینه كورته لێره‌دا
بهێنینه‌وه:
"شه‌پۆلێك له ئینسان
كوژیی ئیسلامی، خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقای
گرتۆته‌وه، قوربانیانی
ئه‌م شه‌پۆله، ساده‌ترین
خه‌ڵكانی ساده‌ن. له
میسر‌و جه‌زائیر خه‌ڵكی
بیانی، به كرێكار‌و گه‌شتیار‌و
بازنشسته‌وه ده‌ده‌نه
به‌ر گولله‌و سه‌ریان ده‌بڕن،
ریزی مناڵانی خوێندنگای
سه‌ره‌تایی به بۆمب
كوشتار ده‌كه‌ن، ئه‌و كچه
لاوانه‌ی كه مل به زه‌واجی
زۆره‌ملـێ ناده‌ن شه‌ڵاڵـی
خوێن ده‌كه‌ن. له گردی
ئایو رێبوارانی بێ‌ئاگا
به مناڵا‌و پیرو لاوه‌وه
له شه‌قام‌و پاسه‌كاندا
ده‌كوژن. وه قاره‌مانانه،
له ئیسرائیله‌وه تا جه‌زائیر،
به‌شه‌رییه‌تی سه‌رسام
دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه
ئه‌م "خه‌باتی چه‌كدارانه"یه
درێژه‌ی ده‌بێت.
سه‌رده‌مانێك چه‌پی ته‌قلیدی‌و
"دژی ئه‌مپریالیست" زه‌بروزه‌نگی
كوێرانه‌و هه‌وسارپچڕیوی
ره‌وته جیهان سێ‌یه‌می‌و
دژی غه‌ربییه‌كانیان ئه‌گه‌ر
به‌ستایشه‌وه سه‌یرنه‌كردایه
لانی كه‌م چاوپۆشی‌یان لـێ‌ئه‌كرد.
سته‌مێك كه له میلله‌تانی
مه‌حروم‌و گه‌لانی سته‌مدیده
ده‌كرا به قه‌ولی ئه‌مان
ئه‌م تیرۆریزمه‌ی وه‌كو
كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رحه‌ق
پاساو ده‌كرد. تیرۆریزمی
گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان،
ره‌وته موسڵمانه‌كان وه‌یان
سوپای رزگاریخوازی ئیرله‌ندا،
كه قوربانییه‌كانیان
رۆژله‌ڕۆژ زیاتر خه‌ڵكی
بێ‌دیفاع‌و بێ‌ئاگای مه‌ده‌نی
ده‌گرته‌وه، نموونه به‌رجه‌سته‌كانی
ئه‌م تیرۆریزمه "به‌رحه‌قه"
بوون له سه‌رده‌مه‌كانی
پێشوودا. تیرۆریزمێك كه
به‌ڕواڵه‌ت وه‌ڵامی سته‌مه‌كانی
رابردوو‌و ئێستای ئه‌دایه‌وه،
تیرۆریزمێك كه به‌ڕواڵه‌ت
له كاردانه‌وه به زه‌بروزه‌نگ‌و
سیاسه‌ته دژی ئینسانییه‌كانی
ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته
سه‌ركوتگه‌ره‌كان سه‌ری
هه‌ڵدابوو. سه‌یر له‌وه‌دایه
كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش
به‌درێژایی چه‌ندین ساڵا
رێك هه‌ر به‌م پاساوه،
واته به پشتبه‌ستن به
كۆكوژییه له‌وه‌سف نه‌هاتووه‌كانی
فاشیزمی هیتله‌ری‌و ره‌وته
دژی یه‌هودییه‌كان له
وڵاتانی جۆراوجۆردا له‌دژی
خه‌ڵكی یه‌هود، سه‌ركوتی
زه‌بروزه‌نگاویی خه‌ڵكی
مه‌حرومی فه‌له‌ستین‌و
كوشتاری هه‌موو رۆژه‌ی
لاوانی فه‌له‌ستینی پاساو
كردووه.
ئه‌م جۆره پاساوه‌و،
تیرۆریزمێكی كوێرانه كه
به پشتبه‌ستن به‌م
پاساوانه له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا، چ له‌لایه‌ن
رێكخراوه عه‌ره‌ب‌و فه‌له‌ستینییه‌كان‌و
چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیله‌وه به‌ڕێوه
چووه، هه‌میشه له‌لایه‌ن
كۆمۆنیزم‌و چینی كرێكاره‌وه
ریسوا‌و مه‌حكوم بووه‌و
مه‌حكومه. بچووكترین په‌یوه‌ندی
واقعی‌و مه‌شروع نه‌بووه‌و
نییه له‌نێوان ئه‌و
میحنه‌ته سامناكانه‌ی كه
له‌سه‌ده‌ی ئه‌خیردا به‌سه‌ر
خه‌ڵكی یه‌هوددا هاتووه
له‌گه‌ڵا سه‌ركوتگه‌ری‌و
تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی
راست‌و تونده‌ڕه‌وی
ئیسرائیل له‌دژی خه‌ڵكی
فه‌له‌ستین. بچووكترین په‌یوه‌ندی
واقعی‌و مه‌شروع نه‌بووه‌و
نییه له‌نێوان ئه‌و ده‌ردو
كوێره‌وه‌رییانه‌ی كه خه‌ڵكی
فه‌له‌ستین چه‌شتوویانه
له‌گه‌ڵا تیرۆریزمی ئه‌و
رێكخراوانه‌ی كه دراونه‌ته
پاڵا ئه‌م خه‌ڵكه، چ
ئیسلامی‌و چ غه‌یره
ئیسلامی. ئه‌مه به‌دكه‌ڵك
وه‌رگرتن‌و سه‌رمایه‌گوزاری
كردنی ره‌وت‌و باڵه‌كانی
بۆرژواییه، به ده‌وڵه‌تی‌و
نا ده‌وڵه‌تییه‌وه، له
كوێره‌وه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی
مه‌حروم. مه‌حكومكردن‌و
له‌مه‌یدان وه‌ده‌رنانی
ئه‌م تیرۆریزمه له‌لایه‌ن
چینی كرێكاره‌وه، به‌تایبه‌تی
له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا،
مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تیی به‌ده‌ستهێنانی
جڵه‌وی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تییه
له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه بۆ
كۆتایی هێنان به‌م كوێره‌وه‌ریانه.
شه‌پۆلی تازه‌ی ئینسان
كوژیی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت
له باكوری ئه‌فریقیا،
وادیاره ئیتر ته‌نانه‌ت
پێویستی به‌م جۆره
پاساوه سیاسییه‌ش نییه.
عه‌مامه‌یه‌ك‌و تفه‌نگێك،
گشت ئه‌و شته‌یه كه بۆ
ده‌ستپێكردنی ئه‌م جیهاده
چه‌په‌ڵه له‌دژی
ئینسانییه‌ت پێویسته. ئه‌مه
گانگسته‌ریزمی ئیسلامییه‌و
چاوگه‌كه‌ی رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری
ئێرانه. چاره‌نووسی ئه‌م
ره‌وته‌ش هه‌ر له‌ئێران
یه‌كلایی ده‌بێته‌وه."
(م. حیكمه‌ت، ئه‌نته‌رناسیۆنال-ی
16، نۆڤه‌مبه‌ری 1994)
به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م
كێشمه‌كێشه‌و به‌تایبه‌ت
به هێرشی پێشبینیكراوی
ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی
بۆسه‌ر ئه‌فغانستان، "دیفاعی
دژی ئه‌مپریالیستی" له
ره‌وتی ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت
پاساوكردنی كرده‌وه
تیرۆریستییه‌كانیان به
به‌هانه‌ی تاوانكاری‌و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی
ئه‌مریكا‌و ئیسرائیله‌وه
ده‌توانێ جارێكی دیكه
جێگای خۆی له‌ناو خه‌ڵك‌و
حیزبه سیاسییه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێك
له چه‌پی رادیكاڵـی ته‌قلیدی‌و
روشنفكریی كۆمه‌ڵگاكانی
غه‌ربدا بكاته‌وه. په‌ناگای
عه‌قیده‌یی سه‌ره‌كی
گانگسته‌ریزم‌و كۆنه‌په‌رستیی
ئیسلامی له‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌دا،
شیعاره بۆگه‌ن‌و به‌ئاشكرا
دژی به‌شه‌رییه دینی‌و
ئیسلامییه‌كان نابێت، به‌ڵكو
ئه‌م به‌ناو "دژی ئه‌مپریالیزم"ه
میللی-دینی‌و ورده
بۆرژواییه ده‌بێت.
هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی
له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی
تیرۆریسته‌كاندا ناتوانێ
به‌بێ په‌رده‌له‌ڕوو هه‌ڵماڵین‌و
تێكشكاندنی ئه‌م چوارچێوه
عه‌قیده‌ییانه‌و پڕوپاگه‌نده
جه‌نگییه ریاكارانه‌یه
له هه‌ردوو به‌ری ئه‌م
كێشمه‌كێشه كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
بێنێت.
كێشمه‌كێشه‌كه له‌سه‌ر
چییه
ئه‌مه له هه‌ردوو لاوه
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته.
تیرۆریزم واقعییه‌تێكی ئه‌م
كێشمه‌كێشه‌یه، به‌ڵام
ئه‌م مشتومڕه، وه جه‌نگێك
كه خه‌ریكه ئاگر بسێنێت،
له‌سه‌ر تیرۆریزم نییه.
هه‌مووان ده‌زانن كه
چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌مریكا
بۆناو ئه‌فغانستان‌و ته‌نانه‌ت
ده‌ستگیركردنی بن لادن به‌قه‌د
سه‌ره‌ده‌رزییه‌ك له‌و كه‌مپینه
تیرۆریستییه‌ی كه له‌لایه‌ن
ره‌وتی ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه
له غه‌رب ئه‌كات كه‌م
ناكاته‌وه‌و هێمنی‌و
ئاسووده‌ییه‌كی زیاتر بۆ
دانیشتووانی ئه‌وروپا‌و
ئه‌مریكا دابین ناكات. به‌پێچه‌وانه‌وه،
ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كه
زۆرتر ده‌كات. مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌یه
كه تیایدا ئه‌مریكا‌و
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵا یه‌ك
ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام
ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌مانای
تایبه‌تی وشه‌كه له‌سه‌ر
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستینیش نییه.
سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی
ئه‌مریكا، واته شه‌ڕێكی
عه‌سكه‌ریی "فراوان،
دێژخایه‌ن‌و هه‌مه‌لایه‌نه"
به ئاشكرا هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه،
واته مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین‌و
مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزمی
ئیسلامی، خه‌ستتر ده‌كاته‌وه.
نه‌ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو
شه‌ڕی ناوخۆیی
پێشبینیكراو له‌پاكستان
به كۆمه‌ڵێك ئاكامی زۆر
وێرانكه‌ره‌وه له‌ناوچه‌كه‌و
له‌ئاستی جیهانیدا، وه
ئه‌زمه‌ی قووڵی حكومه‌تیی
له وڵاتانی به‌ڕواڵه‌ت
سه‌قامگیری ئێستای خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا، ئه‌شێ له
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی
ئه‌م سیاسه‌ته عه‌سكه‌رییه
بێت. خۆیان ئه‌مه به‌باشی
ده‌زانن. به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا،
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی له‌م
نێوه‌دا جێخستن‌و په‌ره‌پێدانی
هه‌ژموونی‌و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و سه‌ربازیی خۆیه‌تی
به‌سه‌ر جیهاندا وه‌كو
تاكه زلهێز. چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین
یان خه‌بات له‌دژی
تیرۆریزمی ئیسلامی
ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته
نییه. پته‌وكردن‌و په‌ره‌پێدانی
جێوشوێنی جیهانیی ئه‌مریكا،
له جه‌رگه‌ی ئه‌و گوشار‌و
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی
كه تاوانی 11ی سێپته‌مبه‌ر
هێناویه‌تییه ئاراوه،
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م
سیاسه‌ته‌یه.
بۆ ئسلامییه‌كانیش ئه‌مه
شه‌رێكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
نه ده‌ردو كوێره‌وه‌رییه‌كانی
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین‌و نه
زوڵم‌و سته‌می مێژوویی غه‌رب
له شه‌رق، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م
تیرۆریزمه نییه. ره‌وتی
ئیسلامی له‌پێناوی مانه‌وه‌و
پاراستنی جێوشوێنی ڕوو له
نشێوی خۆی‌و سه‌ره‌نجام
بۆ په‌ره‌پێدانی جێوشوێنی
خۆی له بونیادی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوایی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا تێده‌كۆشێت.
تیرۆریزم‌و دوژمنایه‌تی
كوێرانه له‌گه‌ڵا هه‌ر
شتێك‌دا كه بۆنی غه‌رب‌و
غه‌ربگه‌رایی لێوه‌بێت،
سه‌رمایه‌ی سیاسی ئه‌وانه
له كۆمه‌ڵگا‌و له‌نێو ئه‌و
جه‌ماوه‌ره‌دا كه به‌حه‌ق
ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل به
فاكته‌ری سه‌ره‌كی بێ‌مافی‌و
مه‌حرومییه‌ته‌كانی خۆیان
داده‌نێن. ئاشتی له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست،
پێكهاتنی وڵاتی فه‌له‌ستین،
سووك كردنی باری ده‌ردو
كوێره‌وه‌رییه نه‌ته‌وه‌یی‌و
میللییه‌كان‌و هه‌ڵپێچانی
جیاكارییه‌ك كه به‌سه‌ر
خه‌ڵكی فه‌له‌ستیندا سه‌پێنراوه،
زه‌نگی مه‌رگی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا لێده‌دات.
تیرۆریزم ئامڕازی سه‌ره‌كی
ره‌وتی ئیسلامییه بۆ
قووڵتركردنه‌وه‌ی قه‌ڵشته
میللی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و
دینییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا‌و، بۆ زیندوو
هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م كێشمه‌كێشه
وه‌كو سه‌رمایه‌ی سیاسی‌و
سه‌رچاوه‌ی هێزگرتنی خۆی.
ئیسلامیسته‌كان، سه‌رباری
ئه‌و گوشاره عه‌سكه‌رییه‌ی
كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه
ده‌خرێته سه‌ریان،
پێشوازی له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه
ده‌كه‌ن.
بۆ بنیاتنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
بێوێنه‌و مه‌رگباره‌ی جه‌مسه‌ره
عه‌سكه‌ری‌و تیروریستییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ده‌بێ
راستییه‌كانی ئه‌م
گۆڕانكارییانه له‌پشتی
ئیعلامی جه‌نگیی‌و پاساوه‌كانی
ئۆردوگا دژه‌به‌یه‌كه‌كان
دره‌بكێشرێنه ده‌ره‌وه‌و
ببرێنه نێو خه‌ڵك. ئه‌م
رووداوه‌و سیاسه‌تێك كه
ئه‌مریكا گرتوویه‌تییه‌به‌ر،
كۆمه‌ڵێك ئاكامی جیهانیی‌و
ناوچه‌یی گرنگی هه‌یه.
روخساری سیاسی‌و فیكریی
جیهان ده‌ستخۆشی
گۆڕانكارییه‌كی قووڵا ده‌كات.
سیاسه‌ت له ئێران‌دا به
توندی كاریگه‌ری له‌م
گۆڕانكارییانه وه‌رده‌گرێت.
پێویسته بچینه سه‌ر
وێستگا سه‌ره‌كییه‌كانی
ئه‌م گۆڕانكارییانه‌و سه‌رخه‌ته‌كانی
سیاسه‌تێكی مه‌بده‌ئیی
كۆمۆنیستی.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژماره
72ی 21ی سێپته‌مبه‌ری
2001ی (انترناسیونال
هفتگی)، بڵاوكراوه‌ی
فارسی زمانی حیزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی
ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دنیا دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی دووه‌م: "جیهانی
شارستانی" له‌كوێ‌دایه
به‌ربه‌رییه‌ت حه‌تمی
نییه
جه‌نگی تیرۆریسته‌كان ده‌توانێ
سه‌ره‌تای یه‌كێك له
خوێناوی‌ترین سه‌رده‌مه‌كانی
مێژووی هاوچه‌رخ بێت. هه‌رئێستاش
ملیۆنه‌ها ئینسان هه‌ناسه
سوار بووه. به‌ڵام ئه‌م
ئاسۆیه حه‌تمی نییه.
گۆڕه‌پانه‌كه ته‌نها به
دوو لایه‌نی كێشمه‌كێشه‌كه
به‌رته‌سك نابێته‌وه.
هێزێكی سێ‌یه‌م، دێوێكی
نووستوو، له ئارادایه
كه ده‌توانێ ئه‌وزاعه‌كه
بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م
دێوه له‌خه‌و هه‌ستێت،
ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌توانێ
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی
گۆڕانكارییه‌كی ئیجابی‌و
وه‌دیهێنانی ئه‌و
ئامانجانه بێت له
جیهاندا كه مرۆڤایه‌تی
له ده‌یه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا لـێ‌ی بێ‌ئومێد
ببوو. بوش‌و بله‌ر‌و خامه‌نائی،
ئه‌مریكا‌و ناتۆ‌و
ئیسلامی سیاسی، ئه‌وه
نازانن كه به‌ڕاستی به‌شه‌رییه‌تێكی
شارستانی، جیهانێكی
شارستانی، وجودی هه‌یه
كه ره‌نگه له‌م نێوه‌دا
له‌خه‌و راپه‌ڕێت‌و له‌به‌رامبه‌ر
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا
به‌رگری له‌خۆی بكات. سه‌رباری
ئه‌م هه‌موو تاریكییه‌و
مه‌ترسییه‌ك كه له‌به‌رامبه‌ر
ئێمه‌ی خه‌ڵكدا دایان
ناوه، سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م
ده‌توانێ سه‌ده‌ی به‌ربه‌رییه‌تی
كاپیتالیستی نه‌بێت. ئه‌م
رۆژانه، رۆژانێكی چاره‌نووسسازن.
میدیاكان روخساری
ئایدۆلۆژی‌و مه‌عنه‌وی
راسته‌قینه‌ی جیهان نیشان
ناده‌ن. بۆچوونی خۆیان ده‌ڵێن،
بۆچوونی زاڵا، بۆچوونی
چینی ده‌سه‌ڵاتدار.
بۆچوونێك كه به كه‌ڵكیان
دێت. میلیتاریزم،
تیرۆریزم، راسیزم، نه‌ته‌وه‌په‌رستی،
فه‌ناتیزمی دینی‌و سودپه‌رستی،
له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندان،
به‌ڵام ئه‌مانه له
قوڵایی زه‌ینی زۆربه‌ی خه‌ڵكی
سه‌رده‌می ئێمه‌دا جێگه‌یه‌كی
مه‌حكه‌میان نییه. سه‌یركردنێكی
ساده‌ی جیهان، نیشانی ده‌دات
كه جه‌ماوه‌ری فراوانی
خه‌ڵكی جیهان له ده‌وڵه‌ت‌و
میدیاكان چه‌پترن،
ئینساندۆستترن،
ئاشتیخوازترن، یه‌كسانیخوازترن،
ئازادترن، ئازادیخوازترن.
خه‌ڵكی له هه‌ردوو به‌ری
ئه‌م كێشمه‌كێشه نه‌نگینه‌دا،
هیچ ئاره‌زوویه‌كیان له‌وه
نییه كه سه‌رانی
بۆرژوازی به‌سه‌ر خۆیاندا
سوار بكه‌ن. ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای
ملهوڕی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ
بۆی ده‌رئه‌كه‌وێ كه سه‌رباری
یه‌كێك له مه‌زنترین
تاوانه تیرۆریستییه‌كان،
سه‌رباری نمایشی زیندوو‌و
له‌حزه‌به‌له‌حزه‌ی له‌لێدان
كه‌وتنی دڵی هه‌زاران
ئینسان، سه‌رباری ماته‌می‌و
رق‌وبێزارییه‌ك كه هه‌ركه‌سێك
كه ویژدانی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك
نه‌فرۆشتبێ داده‌گرێت،
هێشتاش هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگای
غه‌ربه، هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌ی
كه هه‌موو رۆژێك مێشكی
شۆردراوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ی
كه له‌به‌یانییه‌وه تا
ئێواره به راسیزم‌و
دژایه‌تیكردنی بێگانه "ده‌رس"
ده‌درێن، خوازیاری
خۆبواردن، ئینساف، عه‌داله‌ت‌و
كاردانه‌وه‌ی ئه‌قڵانی ده‌بن.
خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
كه چ له‌دنیای چه‌په‌ڵی
نێو كه‌لله‌سه‌ری خامه‌نائییه‌كان‌و
خاته‌مییه‌كان‌و مه‌لا
محه‌مه‌د عومه‌ره‌كان‌و
شێخه ورد‌و درشته‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا‌و،
چ له ستۆدیۆ دیلۆكسه‌كانی
سی ئێن ئێن‌و بی بی سیدا
ئوممه‌تی موته‌عه‌سبی
موسڵمان‌و ئه‌ندامانی "شارستانیه‌تی
ئیسلامی" وێنا ده‌كرێن،
شانبه‌شانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا
ماته‌مبار ده‌بن‌و ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕن. ده‌رك كردنی
ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له
ئیسلامی سیاسی بێزارن، ده‌رك
كردنی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی
زۆر فراوانی خه‌ڵكی ئه‌وروپای
غه‌ربی‌و ئه‌مریكا له‌ده‌ستی
ملهوڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل وه‌ته‌نگ هاتوون‌و
خۆیان له‌پاڵا خه‌ڵكی مه‌حرومی
فه‌له‌ستیندا ده‌بیننه‌وه،
ده‌رك كردنی ئه‌وه‌ی كه
زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه
خوازیاری لابردنی گه‌مارۆی
ئابووری سه‌ر عێراقن‌و ده‌توانن
خۆیان بخه‌نه جێگای دایك‌و
باوكه جه‌رگ سوتاوه‌كانی
عێراق كه بێده‌رمانیی
مناڵه‌كانیان بۆ باوه‌شی
مه‌رگ ده‌بات، ده‌رك
كردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
جه‌ماوه‌ره فراوانه‌ی خه‌ڵكی
به‌شه‌ره‌ف‌و به‌ویژدانی
جیهان له‌م شه‌ڕی بۆش‌و
بن لادنه‌دا، ئه‌م دوو
دۆسته قه‌دیمی‌و دوژمنه‌ی
ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵا
هیچیاندا نین، هۆشێكی
زۆری ناوێت. ئه‌م به‌شه‌رییه‌ته
شارستانییه له‌ژێر كه‌لاوه‌ی
پڕوپاگه‌نده‌و مێشك
داشۆرین‌و تۆقاندندا له
غه‌رب‌و شه‌رق بێده‌نگ
كراون، به‌ڵام ده‌كرێ به‌ڕۆشنی
ئه‌وه ببینرێت كه ئه‌م
ته‌ڵه‌كه‌بازییانه‌ی
قبووڵا نه‌كردووه. ئه‌مه
هێزێكی مه‌زنه. ده‌توانێ
بێته مه‌یدان. له‌پێناوی
ئاینده‌ی به‌شه‌رییه‌تدا
ده‌بێ بێته مه‌یدان.
هه‌موو دژواریی كاره‌كه
لێره‌دایه. هێنانه مه‌یدانی
ئه‌م هێزه مه‌زنه. له
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا
جه‌بهه‌كانی شه‌ڕه‌كه
دیاری كراوه، ریزه‌كان
لێك جیاكراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌و
هێزه‌كان ئاماده‌كراون،
ئه‌مه ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی
عه‌سكه‌ری‌و سیاسی‌و
دبلۆماسیی فراوانه، سه‌رباری
هه‌موو ناڕۆشنییه‌كان، به‌ڵام
چوارچێوه‌ی فیكری‌و سیاسی
ئه‌م جه‌نگه بۆ سه‌رانی
هه‌ردوو ئۆردوگاكه رۆشنه.
به‌ڵام له جه‌بهه‌ی ئێمه‌دا،
له جه‌بهه‌ی ئه‌و به‌شه‌رییه‌ته‌دا
كه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م سیناریۆ سامناكه‌دا
بوه‌ستێته‌وه، هه‌موو
شتێك ناڕۆشنه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه
ریزی مقاوه‌مه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا
هه‌ر له‌ئێستاوه له
وڵاتانی جۆراوجۆردا
پێكهاتووه‌و كه‌وتۆته
هه‌ڵسووڕان. به‌ڵام هه‌ر
به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه
ئیسلامیسته‌كان‌و ئه‌مریكا
پێویستیان به تێۆری‌و
ستراتیجێكی رۆشن، به
لێكدانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌و
كارا هه‌یه، ئه‌م
بزووتنه‌وه خه‌ڵكییه‌ش
پێویستی به ئاڵایه‌كی
فیكری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵه
مه‌بادئێكی ستراتیجیی
كارا هه‌یه. بزووتنه‌وه
سیاسییه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت
له‌نێو باڵی چه‌پدا، له
ئاینده‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ن
كه ئه‌م مقاوه‌مه‌ته
ئاراسته بكه‌ن‌و رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی
به‌ده‌سته‌وه بگرن.
پرسیاره‌كه لێره‌دایه
كه چ خه‌تێك به‌سه‌ر
خودی ئه‌م "چه‌پ"ه‌دا
زاڵه.
له به‌شی پێشوودا وتمان
كه له‌پاڵا داڵه‌كانی هه‌ردوو
جه‌مسه‌ردا، واته
میلیتاریسته‌كانی ئه‌مریكا‌و
فاشیسته‌كانی ئیسلام، دوو
لێكدانه‌وه‌ی ئاڵۆزتر‌و
پوخته‌تر‌و "موحته‌ره‌مانه‌تر"یش
بۆ دیفاع له هه‌ردوولای
ئه‌م كێشمه‌كێشه له‌ئارادایه.
له هاوشانی میلیتاریزمی
ئه‌مریكادا كه‌سانێك هه‌ن
كه فۆرمۆڵه‌ی جه‌نگی
شارستانێتی له‌دژی
تیرۆریزم جاڕ ئه‌ده‌ن. له
هاوشانی ئینسانكوژه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیشدا،
كه‌سانێك هه‌ن كه
تیرۆریزمی ئیسلامی به "دژی-ئیمپریالیزم"ی
میللی- دینیی‌و جیهان سێ‌یه‌میی
باوی ده‌یه‌ی حه‌فتادا
پاساو ده‌كه‌ن. هیچ یه‌كێك
له‌م لێكدانه‌وانه له‌بزووتنه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكیدا
نفوزێكی جدی نابێت. حیزب‌و
گروپه‌كانی راستی سه‌نته‌ر
له غه‌رب‌و پاشماوه‌ی چه‌پی
ته‌قلیدیی خوێندكاریی-
رۆشنفكریی ده‌یه‌كانی
پێشوو له غه‌رب‌و شه‌رقدا
ده‌بنه مشته‌ری سه‌ره‌كی
ئه‌م فۆرمۆڵه ژیرانه‌تره‌ی
ئیعلامی جه‌نگیی هه‌ردوو
لایه‌ن. ئه‌وه‌ی كه له‌ئاستی
تیۆری‌و سیاسی‌دا ده‌توانێ
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی خه‌ڵكی
پێشره‌وی جیهان به‌لاڕێدا
به‌رێت، به‌ڕای من هه‌ڵوێستی
پاسفیستی‌و هه‌وڵی عه‌به‌سی
لیبراڵییه بۆ پاراستنی
ئه‌م وه‌زعه‌ی كه هه‌یه
(ته‌نها به‌رگرتن به
هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر
ئه‌فغانستان) وه‌یان
گێرانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه
بۆ دۆخی پێشوو (پێش 11ی
سێپته‌مبه‌ر).
روداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر
كرده‌وه‌یه‌كی شێتانه‌ی
بێ‌پێشنه‌ی كه‌سانێكی
دابڕاو له ده‌روونی كۆمه‌ڵگا
نه‌بوو. هه‌رچۆن كرده‌وه‌ی
عه‌سكه‌ریی ئه‌مریكاش كه
به‌م زووانه ڕوو ئه‌دات
وا نه‌بوو. جیهان به‌رله
11ی سێپته‌مبه‌ر له
هاوسه‌نگیدا نه‌بوو، به‌ڵكو
له ره‌وتێكی گۆڕانكاریی
پاشه‌وپاشگه‌ڕانه‌وه‌دا
بوو. كۆمه‌ڵێك گرفتی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی گرنگ له‌پشتی ئه‌م
ئه‌م ڕووداوانه‌وه هه‌یه.
ئه‌م گرفتانه‌ن كه
جیهانیان به‌م ئاراسته‌یه‌دا
بردووه. ئه‌م گرفتانه
ده‌بێ وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه.
11ی سێپته‌مبه‌ر گۆشه‌یه‌كه
له‌وه‌ڵامی ئیسلامی سیاسی
به‌م هه‌لومه‌رجه. هه‌رچۆن
هێنانه سه‌ركاری تاڵیبان،
وێرانكردنی به‌غداد،
برسیكردنی خه‌ڵكی عێراق،
تاساندنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین،
بۆمبارانی به‌لگراد‌و
ئێستایش "جه‌نگی درێژخایه‌ن
له‌دژی تیرۆریزم" گۆشه‌یه‌كه
له وه‌ڵامی سه‌رانی سه‌رمایه
له ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا
به‌م كێشمه‌كێشانه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ڵكیی له‌به‌رامبه‌ر
هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا
ناتوانێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی
بانگه‌شه‌كه‌ر بۆ ئارامی‌و
"هێرش بۆسه‌ر ئه‌فغانستان
قه‌ده‌غه‌یه" بێت.
ئارامی‌و پاریزگاری كردن
له دۆخی ئێستا نه‌ته‌نها
عه‌مه‌لی نییه، نه‌ته‌نها
خه‌یاڵپڵاوییه، به‌ڵكو
نه عادیلانه‌یه، نه‌ئازادیخوازانه‌و
نه كارا. بزووتنه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكیی له‌به‌رامبه‌ر
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا
ته‌نها ده‌توانێ له‌ده‌وری
وه‌ڵامه ئیسباتییه‌كان
به گرفته سیاسی‌و
ئابوورییه سه‌ره‌كییه‌كانی
سه‌رده‌می ئێمه‌و له‌ده‌وری
هه‌ڵوێستێكی چوست‌وچالاك
نه‌ك بۆ پاریزگاریكردن له
دۆخی ئێستا، به‌ڵكو بۆ
گۆڕینی دۆخی ئێستا،
رێكبخرێت. ئێمه سه‌باره‌ت
به هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی
كه به‌م رووداوانه به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه،
مه‌سه‌له‌ی باكور‌و
باشوور، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین،
مه‌سه‌له‌ی عێراق، مه‌سه‌له‌ی
ئیسلامی سیاسی، مه‌سه‌له‌ی
ئه‌فغانستان‌و ئێران، مه‌سه‌له‌ی
میلیتاریزم‌و زلهێزیی ئه‌مریكا‌و
ناتۆ له سیستمی نوێ‌ی
جیهاندا، مه‌سه‌له‌ی
راسیزم، مه‌سه‌له‌ی قه‌ڵای
ئه‌وروپا‌و …تاد به‌رنامه‌كاری
سه‌ربه‌خۆ‌و وه‌ڵامی سه‌ربه‌خۆی
خۆمان بووه. هه‌ر ئه‌مه
ده‌بێ ببێته به‌رنامه‌كار‌و
وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكیی له‌به‌رامبه‌ر
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا.
ئه‌مه جیاوازی ئێمه‌یه
له‌گه‌ڵا ئارامیخوازیی
تاڵیبان‌و ئه‌و
پاسیفیستانه‌ی كه كه‌لێن‌و
كێشمه‌كێش‌و نائارامییه‌كانی
دنیای پێش 11ی سێپته‌مبه‌ر
نابینن، یان به‌لایانه‌وه
گرنگ نییه. ئه‌گه‌ر ئێمه
به‌رله هه‌موو ئه‌م
ڕووداوانه به‌رنامه‌یه‌كمان
بۆ گۆڕینی جیهان بووه،
بناغه‌ی هه‌ڵوێستگیرییه‌كی
مه‌بده‌ئی له هه‌لومه‌رجی
ئێستاشدا ده‌بێ بردنه‌پێشه‌وه
هه‌مان به‌رنامه‌كار بێت
له‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا.
ئێمه به‌نیازنین كه ئه‌فغانستان
له‌ژێر ده‌ستی باندی
ئینسانكوژی تاڵیباندا
بهێڵینه‌وه، ئێمه به‌نیاز
نین له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مریكای ده‌ست به
مووشه‌كدا بژین، ئێمه به‌نیاز
نین ئیسلامی سیاسی‌و
حكومه‌ته ئیسلامییه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌حه‌مول
بكه‌ین، ئێمه به‌نیاز
نین به بێ‌وڵاتیی خه‌ڵكی
فه‌له‌ستین‌و سه‌ركوتی هه‌موو
ڕۆژه‌یان رازی ببین. ئێمه
تیرۆریزممان نه‌ئه‌ویست،
چ ئیسلامی‌و ئینتحاری و
چ له‌لایه‌ن سوپا‌و كه‌تافیه‌پۆشه‌وه
بێت، ئێمه ئه‌م هه‌ژارییه
له نیوه‌ی جیهاندا
قبووڵا ناكه‌ین، ئێمه سه‌ربازگه‌ی
چوارده‌وره‌ی ئه‌روپامان
ناوێت، ئێمه مل به
راسیزم‌و قه‌ومپه‌رستی
ناده‌ین. نه تاوانكاریی
11ی سێپته‌مبه‌ر‌و نه ئه‌و
جیهاده‌ی ناتۆ كه به‌م
زووانه له هیندوكش
رووئه‌دات، نابێ له
بزووتنه‌وه‌یه‌كی چوست‌وچالاك
بۆ گۆڕینی جیهان، ریزێكی
خێرخواز‌و ئارامیخوازی بێ‌ڕه‌خنه‌و
بێ‌ئه‌رك دروست بكات.
بزووتنه‌وه‌ی "ئینساندۆستانه"و
ئاشتیخوازانه وه‌ڵامی هه‌لومه‌رجی
ئه‌مڕۆ ناداته‌وه. به‌ڵام
نفوزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به‌تایبه‌ت له‌نێو خه‌ڵكی
ساده‌ی كۆمه‌ڵگای غه‌ربیدا،
به‌هۆی دژی زه‌بروزه‌نگیی‌و
ئینساندۆستی‌و هه‌روه‌ها
محافه‌زه‌كاریی خۆبه‌خۆی
خه‌ڵكه‌وه، زۆر فراوانه.
هه‌ڵوێستێكی به‌م جۆره
ده‌خاله‌تی ئه‌مریكا له
ئه‌فغانستان مه‌حكوم ده‌كات،
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر
حوكمڕانیی تاڵیباندا خۆی
به به‌رپرس نازانێت. خه‌ڵك
هاندان له‌دژی موسڵمانه‌كان‌و
راسیزم مه‌حكوم ده‌كات،
به‌ڵام هۆیه‌ك نابینێ بۆ
گوشاردانان له‌سه‌ر
ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا به‌قازانجی
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین. ئه‌م
هه‌ڵوێسته هیوای سه‌ركه‌وتن
بۆ جاك ئه‌سترا ئه‌خوازێ
له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا (بۆ
ئێران-وه‌رگێڕ) بۆئه‌وه‌ی
به‌ڵكو ئه‌م كاره جه‌مسه‌ری
تیرۆریزمی ئیسلامی ئارام‌و
جڵه‌و بكات، جا با ئه‌مه
حوكمڕانی ئه‌م گورگانه
به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانه‌وه
سه‌قامگیر بكات، ئه‌م هه‌ڵوێسته
به‌رگری له مافه مه‌ده‌نییه‌كانی
خه‌ڵكی موسڵمانی وڵاتانی
غه‌ربی ده‌كات، به‌ڵام له‌پێناوی
نه‌هێشتنی بارگرژیدا، ره‌خنه‌گرتن
له حیجابی ئیسلامی‌و بێ‌مافییه‌كانی
ژنان له وڵاته
ئیسلامییه‌كان‌و ژینگه
ئیسلامییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و
به‌ری پێده‌گرێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته
هه‌مووان بۆ مه‌یدان
چۆڵكردن‌و وازلێهێنانی هه‌لومه‌رجه‌كه
هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ی كه‌پێشتر
هه‌بوو، بانگه‌واز ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به‌سه‌ر زه‌ین‌و كرده‌وه‌ی
خه‌ڵكی ناڕازیدا زاڵا
ببێت به‌شه‌رییه‌تی
شارستانی مه‌یدان بۆ
تیرۆریسته غه‌ربی‌و شه‌رقییه‌كان
چۆڵا ده‌كات. ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ ئاینده‌یه‌ك هه‌بێت،
ئه‌وا به‌نده به په‌یدابوونی
به‌رنامه‌كارێكی چالاك،
ئازادیخوازانه‌و پێشڕه‌وه‌وه
له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكیدا.
ئه‌مه كاری كۆمۆنیسته‌كانی
ماركسه. ئه‌مه كاری
ئێمه‌یه.
له به‌شی داهاتوودا ده‌چمه
سه‌ر سه‌رخه‌ته گشتییه‌كانی
به‌رنامه‌كارێكی چالاك له‌به‌رامبه‌ر
جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا.
به‌لام پێویسته به‌كورتی
ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌وریترین
مه‌سه‌له‌یه‌ك بكه‌م كه
ئه‌م رۆژانه له‌ئارادایه،
واته هێرشی ئه‌م زووانه‌ی
ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان.
99 له‌سه‌دی خه‌ڵكی جیهان
ئه‌وه ده‌زانن‌و ده‌توانن
به‌رۆشنی ئه‌وه ڕوونبكه‌نه‌وه
كه بۆچی هێرشی عه‌سكه‌ریی
ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان‌و
ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنی
بن لادنیش، كه ئامانجی
راگه‌یه‌نراوی ئه‌م كرده‌وه
سه‌ربازیانه‌یه‌و له‌ڕووی
عه‌مه‌لییه‌وه زۆر
ناموحته‌مه‌ل دێته به‌رچاو،
نه‌ته‌نها مه‌ترسییه‌كانی
تیرۆریزم له‌دژی ئه‌مریكا‌و
ئینگلته‌را كه‌م ناكاته‌وه،
به‌ڵكو موجازه‌فه‌ی كرده‌وه
تیرۆریستییه‌كانی ئاینده
زۆر زیاتر ئه‌كات. زۆر
ئاشكرایه كه خودی ده‌وڵه‌تانی
ئه‌مریكا‌و ئه‌نگلته‌را
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌زانن.
لێكدانه‌وه‌ی ره‌سمیی غه‌رب
بۆ مه‌سه‌له‌كه له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و لێكدانه‌وه هۆلیۆدی‌و
جیمزباندییانه‌دایه كه
وادیاره ئه‌وان پێیان
وایه ده‌رخواددانی ئه‌م
جۆره لێكدانه‌وانه به
خه‌ڵكی ساده‌تر‌و خێراتره.
ملیۆنێر یان گانگسته‌رێكی
شێت له گۆشه‌یه‌كی دووره
ده‌ستی جیهاندا ده‌یه‌وێ
شارستانێتی نابوود بكات،
سه‌دام، میلۆسۆڤیچ، بن
لادن، وه قاره‌مانانی ئه‌مریكایی
بۆ نه‌جاتی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ونه
خۆ. به‌ڵام لێكدانه‌وه‌كانی
خۆیان نیشانی ده‌دات كه
ئیسلامی سیاسی‌و
تیرۆریزمی ئیسلامی یه‌ك
باره‌گایه‌كی مه‌ركه‌زی‌و
یه‌ك فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش‌و
یه‌ك رێكخراوێكی هه‌ڕه‌میی
نییه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نێونه‌ته‌وه‌ییه كه له
كۆمه‌ڵێك شانه‌و رێكخراو‌و
تۆڕ‌و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تیی
پێكهاتووه كه به كۆمه‌ڵێك
په‌یوه‌ندیی ره‌سمیی‌و
ناڕه‌سمیی، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نیهێنی، به كۆمه‌ڵێك
داهێنانی فراوانه‌وه له
ئاستی محه‌للیدا، پپَكه‌وه
به‌ستراون. بۆ غه‌رب،
چوونه ناو ئه‌فغانستانه‌وه
سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تێكی عه‌سكه‌ریی‌و
سیاسی فراوانتره. ده‌ستگیری
یان كوشتنی بن لادن ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی ده‌بێت كه له
ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكادا
له فه‌ورییه‌تی هه‌نگاوه
عه‌سكه‌رییه‌كانی دواتر
كه‌م بكاته‌وه‌و ببێته
مسداقییه‌تێك بۆ "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
ئه‌مریكا"، كه ئه‌مه‌ش
ده‌توانێ فه‌زای نێوخۆی
ئه‌مریكا تا په‌لاماری
تیرۆریستیی ئاینده‌ی
ئیسلامییه‌كان، وه ته‌نها
تا ئه‌و كاته، ئارام
بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه
هه‌نگاوێكی بچووكه له
پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌و عه‌سكه‌ریی
فراوانتر له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا كه مه‌ودای
كۆتاییه‌كه‌ی تاكو ئیسَتا
رانه‌گه‌یه‌نراوه. له
دوالێكدانه‌وه‌دا ئه‌مه
هێزنیشاندانێكه به
ئیسلامی سیاسی. واته
بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه
كه غه‌رب خۆی له په‌راوێزی
كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا هێنایه
ئاراوه‌و، به‌مه‌به‌ستی
ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵا
چه‌پ له سیستمه سه‌رمایه‌دارییه
تازه له‌دایكبووه‌كانی
ئه‌م وڵاتانه‌دا وه هه‌روه‌ها
وه‌كو گوشارێك بۆ سه‌ر
بلۆكی شه‌رق ئه‌وانی
هێنایه سه‌رشانۆ. ئه‌م
هێزنیشاندانه ده‌كرێ به
به‌رته‌سكیی بمێنێته‌وه،
به‌ڵام به‌تایبه‌ت به‌هۆی
خه‌سڵه‌تی ناموته‌مه‌ركزیی‌و
توندڕه‌وێتی ئیسلامی
سیاسی‌و تیرۆریزمی
ئیسلامییه‌وه، به
ئیحتمالێكی زۆر به‌ره‌و
یه‌كلاییكردنه‌وه‌یه‌كی
بنه‌ڕه‌تیتر به‌كێش ده‌كرێت.
ئیسلامی سیاسی به‌بێ
پشتیوانیی غه‌رب ناتوانێ
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
بمێنێته‌وه. هه‌ر به‌مه‌نده‌ی
ئێستا، په‌ره‌سه‌ندنی نه‌به‌ردی
عیلمانیه‌كان‌و ئیسلامیه‌كان
له پاكستان‌و كه‌وتنه
حاڵی په‌یكه‌ری نیوه‌گیانی
خاته‌مییه‌كان له ئێران‌و
په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی
دووباره‌ی كێشمه‌كێشی
نێوان باڵه‌كان، به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌ن كه نه‌به‌ردی غه‌ب
له‌گه‌ڵا ئیسلامی سیاسی‌دا
ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی
گۆڕانكارییه‌كی جدی له
هێزهاوسه‌نگی نێوان
فراكسیۆنه‌كانی بۆرژوایی
له‌م وڵاتانه‌دا به‌زیانی
ئیسلامییه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ر خودی هێرشی
ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان
ده‌كرێ چی بڵێین. ئایا "ده‌ست
له ئه‌فغانستان هه‌ڵگرن!"
هه‌ڵوێستێكی مه‌بده‌ئی‌و
پێشڕه‌وه؟ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان‌و
ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی شتێكی
دیكه‌ی جگه له‌مه‌تان
پێده‌ڵێن. ئاسۆی هه‌ره‌سی
تاڵیبان، واته باندێكی
ئینسانكوژ‌و ده‌ڵاڵێكی گه‌وره‌ی
مادده بیهۆشكه‌ره‌كان،
هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌فغانستانی
خستۆته جۆشوخرۆشێكی گه‌شبینانه‌وه.
خواستی روخاندنی تاڵیبان
خواستێكی ئینسانی‌و پێشڕه‌وه.
نابێ رێگابدرێت دژایه‌تی
به‌رحه‌ق‌و مه‌بده‌ئیی له‌گه‌ڵا
میلیتاریزمی ئه‌مریكادا
به وێڵاكردنی ئه‌فغانستان
له‌ژێرده‌ستی تالیباندا
راڤه‌بكرێت. ئه‌مه یه‌كێكه
له نموونه زیندووه‌كانی
ناكافی بوون‌و
نادروستبوونی ئارامیخوازی‌و
دیفاع له هه‌لومه‌رجێك
كه له‌ئارادایه. خه‌ڵكی
ئه‌فغانستان ته‌مه‌نێكه
چاوه‌ڕێ‌ی رۆژی هه‌ره‌سی
تاڵیبانن. راستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا
بۆ رزگاركردنی ئه‌فغانستان
پێ‌نانێته ئه‌م وڵاته‌وه.
خۆیان تاڵیبانیان هێنایه
سه‌ركار. ئه‌مجاره ره‌نگه
لاوازی بكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو
ئه‌مری واقع بوونی قبووڵا
بكه‌ن. قه‌ولیان به موشه‌ره‌ف
داوه كه حكومه‌تی
ئاینده‌ی ئه‌فغانستان
دیسانه‌وه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی
پاكستان بێت. قه‌راره
كۆمه‌ڵێك جانه‌وه‌ر لابه‌رن‌و
هه‌ر له‌و قوماشه كه‌سانێكی
دیكه له‌جێگایان دابنێن.
هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئی به‌شداریكردنه
له هاوشانی ئۆپۆزسیۆنی
پێشڕه‌وی ئه‌فغانستان بۆ
روخاندنی تاڵیبان له‌جه‌رگه‌ی
هه‌لومه‌رجی ئێستادا‌و به‌رقه‌راركردنی
ده‌وڵه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی
خه‌ڵكه له‌م وڵاته‌دا.
ده‌بێ ئه‌مه به‌سه‌ر غه‌رب‌و
ئه‌مریكا‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا
بسه‌پێنرێت. هه‌رجۆره
هێرشێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا‌و
هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر
خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان‌و
روخاندنی شار‌و لادێ‌و
ژێرخان‌و ئامرازه
ماددییه‌كانی ژیانیان ده‌بێ
مه‌حكوم بكرێت. هه‌رجۆره
به‌ندوبه‌ستێك له‌نێوان
ئه‌مریكا‌و پاكستان‌و
ئێران‌و باقی ده‌وڵه‌تاندا
بۆ سه‌پاندنی داروده‌سته‌یه‌كی
تر به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا
مه‌حكومه. به‌ڵام
روخاندنی تاڵیبان له‌لایه‌ن
سوپا ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه
خۆی له‌خۆیدا مه‌حكوم
نییه. تاڵیبان ده‌وڵه‌تێكی
مه‌شروع نییه له ئه‌فغانستاندا.
ده‌بێ بڕوخێنرێت. مه‌سه‌له‌كه
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه
كه له‌جێگای داده‌مه‌زرێت،
هه‌روه‌ها زامنكردنی
ئازادی‌و ئیمكانی عه‌مه‌لیی
ده‌خاله‌تی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه
له دیاریكردنی نیزامی
سیاسی ئاینده‌ی ئه‌م
وڵاته‌دا.
ئه‌م به‌شه‌ی وتاری "دنیا
دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر" بۆ
یه‌كه‌مجار له ژماره
73ی رۆژی 28ی سێپته‌مبه‌ری
2001ی (انترناسیونال
هفتگی)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دنیا دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی سێ‌یه‌م: ئاوابوونی
ئیسلامی سیاسی
له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری
به‌رامبه‌ركێ‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئه‌مڕۆدا، واته
میلیتاریزمی ئه‌مریكا‌و
ده‌وڵه‌ته غه‌ربییه‌كان
له‌لایه‌ك‌و به‌ره‌ی
ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌كی
تر، فه‌زای زاڵا به‌سه‌ر
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
ئینساندۆست‌و ئاشتیخوازی
جیهاندا فه‌زای هه‌راسانی‌و
نیگه‌رانییه. فه‌زای بێ‌ئومێدییه.
هه‌مووان نیگه‌رانی
ئاڵۆتربوونی وه‌زعه‌كه‌ن:
واته په‌ره‌سه‌ندنی
پێشبڕكێ‌ی كاری شیتانه‌و
تیرۆر. ئاواره‌یی‌و مه‌رگی
سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی
بێگوناهی ئه‌فغانستان، په‌لاماری
كیمایی‌و میكرۆبیی له‌غه‌ربدا،
ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی له‌پاكستان،
كه‌وتنه‌ده‌ستی بۆمبه ئه‌تۆمییه
"گیرفانی"و "لاپ تۆپ"ه‌كان
به‌ده‌ستی ئاوانتۆریسته
سیاسی‌و موته‌عه‌سبه
دینییه‌كان‌و تاوانكارانی
نێونه‌ته‌وه‌یی. "جه‌نگی
تازه‌ی ئه‌مریكا"و
قۆناغێكی تازه له
خوێنڕشتنێكی جیهانیی له‌ئاستێكدا
كه ته‌نها ئه‌مریكا
توانای ئه‌مه‌ی بووه‌و
هه‌یه. شیعار‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
خه‌ڵكی شه‌رافتمه‌ندی
جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
ڕووی له پاراستنی وه‌زعی
مه‌وجود‌و گێڕانه‌وه‌یه
بۆ خاڵی هاوسه‌نگیی پێشوو.
ئه‌مه به‌شه‌رییه‌تێكه
كه ئومێدێكی به ئاینده‌یه‌كی
باشتر نییه. له‌باشترین
حاڵه‌تدا داوای ئارامیی
ده‌كات. له‌ده‌ستی بۆمب‌و
جه‌نگ‌و توندوتیژی هه‌ڵدێت.
به‌شه‌رییه‌تێك كه سه‌رباری
ڕواڵه‌تی بیرساده‌یی‌و كه‌م
هۆشیاری‌و ملكه‌چی رۆژانه‌ی،
توانا دژی ئینسانییه‌كانی
ئه‌و دڕندانه‌ی كه پێیان
ناوه‌ته مه‌یدان، واته
ئیسلامی سیاسی‌و
میلیتاریزمی ئه‌مریكا، ده‌ناسن‌و
ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر قیمه‌تێك
بێت به‌ر به كاره‌ساته‌كانی
دواتر بگرن. له‌نێو ته‌یفی
فراوانی ئه‌و هێزانه‌ی كه
بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م
كێشمه‌كێشه هاتوونه‌ته
مه‌یدان، پاشماوه‌ی گروپه
چه‌په حاشیه‌ییه‌كانی ئه‌وروپاشی
له‌گه‌ڵادا بێت كه تا
10ی سێپته‌مبه‌ر به
شتێكی كه‌متر له "شۆڕشی
جیهانی" رازی نه‌ئه‌بوون،
ئێستا ئارامیی خوازیی،
كۆشش بۆ به‌رگرتن به ره‌وتێك
كه‌به‌رێ كه‌وتووه،
كۆشش بۆ پاراستنی وه‌زعی
مه‌وجود‌و گه‌رانه‌وه بۆ
هاوسه‌نگییه‌ك كه به‌رله
11ی سێپته‌مبه‌ر له‌ئاراد
بوو، بووه‌ته سیاسه‌تی
زاڵا. پاسفیزم مه‌یلی
زاڵه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌تدا. وه ئه‌مه‌ش
سیاسه‌تێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
زیانباره كه نه‌ته‌نها
به‌ر به كوێره‌وه‌ری‌و
كاره‌ساته‌كانی ئاینده
ناگرێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت
ڕوودانیان زامن ده‌كات.
سیاسه‌تی پاسفیستی، وه
شه‌واره بوون به لایه‌نی
عه‌سكه‌ریی‌و چه‌كدارانه‌ی
ئه‌م به‌رامبه‌ركێ‌یه‌و
زه‌بروزه‌نگێكی فیزیكی كه
ئه‌شێ به‌سه‌ر جیهاندا
بێت، ڕێك ئه‌و زیانه‌ی هه‌یه
كه خه‌ڵكی دوچاری
ئیفلیجیی سیاسی ده‌كات.
به‌رگرتن به‌م پێشبڕكێ
تیرۆریستییه‌و ئه‌م شه‌پۆله
له ته‌قاندنه‌وه‌و
خاپووركردن‌و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵا
كه بۆیان ئاماده‌كردووین
له‌گره‌وی ده‌خاله‌تی جه‌ماوه‌ری
فراوانی خه‌ڵكدایه، هه‌م
له ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و
هه‌م له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
وڵاتانی ناوبراو به
جیهانی سێ‌یه‌م له‌و
پرۆسه سیاسییانه‌دا كه
ئه‌م ڕووداوانه‌یان لـێ
ئه‌كه‌وێته‌وه. ده‌خاله‌تێك
له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رنامه‌كارێكی
چالاك‌و ئیسباتی. له‌م
حاڵه‌ته‌دا، ئاسۆی ئاینده
مه‌رج نییه تاریك بێت.
پێویسته ئه‌م پرۆسانه‌و
واقعییه‌ته سیاسییه‌كان
له‌ژێر خاك‌وخۆڵی ئیعلامی
جه‌نگیدا بدۆزینه‌وه.
له‌ودیوی ئیعلامی ره‌سمییه‌وه:
تیرۆریزم‌و ئیسلامی سیاسی
گومان ناكه‌م هیچ كه‌سێك،
ته‌نانه‌ت له خودی سوپای
ئه‌مریكاشدا، ئه‌م راڤه‌كردنه
قبووڵا بكات كه تاوانی
11ی سێپته‌مبه‌ر كاری
گروپێكی فه‌ناتیك بوو كه
كه‌سێك به‌ناوی ئوسامه
بن لادن له ئه‌فغانستان
رێوشوێنیان بۆ دیاری ئه‌كات
كه دوژمنایه‌تییه‌كی شه‌خسیی‌و
كوێرانه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌مریكا‌و
"شێوه‌ی ژیانی" ئه‌مریكایی‌و
"دیموكراسی"دا هه‌یه. ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی غه‌رب له‌سه‌ر
ئه‌وه سوورن كه ئه‌م
كرده‌وه‌یه "كاری
موسوڵمانه‌كان" نه‌بوو،
كه له "رێوشوێنه‌كانی
قورئان"ه‌وه سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتبوو. جۆرنالیسته
به‌ته‌جروبه‌كان هه‌وڵا
ئه‌ده‌ن كه به‌پێ‌ی
ئیمكان ناوی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل نه‌یه‌ته
ئاراوه. ده‌ڵێن هه‌رجۆره
به‌ستنه‌وه‌یه‌كی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین به‌م هێرشه
تیرۆریستییه‌وه به‌مانای
داننانه به‌وه‌ی كه ئه‌م
كرده‌وه‌یه له‌ڕاكێشانی
سه‌رنجی غه‌رب بۆ سه‌ر وه‌زعی
فه‌له‌ستینییه‌كان كاریگه‌ر
بووه. له ئه‌نجامدا له‌جیاتی
ئیسلامی سیاسی‌و ئیسرائیل،
ئیمه حه‌واڵه‌ی بن لادن‌و
ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن. جه‌نگی
ئه‌مریكا له‌گه‌ڵا
تاڵیبان له ئه‌فغانستان
روداوێكی زۆر گرنگه به
كۆمه‌ڵێك ئاكامی
درێژخایانه‌وه له‌ئاستی
ناوچه‌كه‌و جیهاندا. ئه‌م
جه‌نگه بێگومان كاریگه‌ری
له‌سه‌ر چاره‌نووسی
ئیسلامی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینیش
داده‌نێت. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی
به دۆزینه‌وه‌و سزادانی
ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه‌ی
11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه
نییه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌دژی
غه‌رب زۆر زیاد ده‌كات. (دواتر
دیمه‌وه سه‌ر ئه‌مه)
تیرۆریزمی ئیسلامی
واقعییه‌تێكی سه‌رده‌می
ئێمه‌یه. ئه‌م تیرۆریزمه
كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی
ستراتیجی ئیسلامی سیاسییه.
ئیسلامی سیاسی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوچه‌كه‌و
ئێستاش له‌ئاستی
جیهانیدایه كه له‌سه‌ر
سته‌می مێژوویی ئیسرائیل‌و
غه‌رب له خه‌ڵكی عه‌ره‌ب
زمان‌و به‌شێوه‌یه‌كی
تایبه‌تی له‌خه‌ڵكی فه‌له‌ستین،
ئه‌له‌وه‌ڕێت. بێ‌وڵاتیی
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین‌و سته‌می
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌و
هاوپه‌یمانه غه‌ربییه‌كانی
له فه‌له‌ستینییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی بێزارییه له
غه‌رب‌و ئه‌مریكا له
ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌مه‌ش گرنگتر، بوونی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین‌و پشتیوانیی
هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا‌و غه‌رب
له ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر
عه‌ره‌بدا چ له سه‌رده‌می
جه‌نگی سارد‌و چ دوای ئه‌و،
قه‌ڵشتێكی گه‌وره‌ی
ئابووری، كه‌لتووری‌و نه‌فسیی
له‌نێوان غه‌رب‌و خه‌ڵكی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
دروستكردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه ئیسلامی سیاسی وه‌كو
بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی
ئه‌وه په‌یدا ده‌كات كه
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌و قه‌ڵشته
بكاته سه‌رمایه‌ی ده‌ستی‌و
له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاكانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه
پێ‌بنێته نێوجه‌رگه‌ی
مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، ئیتر ئه‌مه‌یان
راسته‌وخۆ به‌رهه‌می خودی
ئه‌مریكا‌و غه‌ربه.
ئیسلامی سیاسی وه‌كو
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
تاوانكارانه به‌م مه‌ودا
فراوانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
دروستكراوی ده‌ستی ئه‌مریكا‌و
غه‌ربه. ئه‌م دێوه‌زمه‌یه
خودی خۆیان دروستیان كرد‌و
به‌ریاندایه گیانی خه‌ڵكی
ناوچه‌كه‌و ئه‌مڕۆش خه‌ڵكی
سه‌راسه‌ری جیهان.
ئیسلامی سیاسی ئامڕازی ده‌ستی
غه‌رب بوو له جه‌نگی
سارددا له‌دژی سۆڤێت‌و
ئامڕازی تێكشكاندنی
بزووتنه‌وه‌و شۆڕشه چه‌پ‌و
كرێكارییه‌كان بوو له هه‌موو
وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه
ئامڕازێك بوو كه دوای
بنبه‌ستی حكومه‌ته
ناسیۆنالیستییه‌كان له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
بۆ به‌رگرتن به هێزگرتنی
چه‌پ هێنایانه مه‌یدان.
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین‌و
بوونی حكومه‌ته
ئیسلامییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا، كۆڵه‌كه‌كانی
تیرۆریزمی ئیسلامی پێك ئه‌هێنن.
وه هه‌ر سیاسه‌تێكی
چالاك‌و پێشڕه‌وی خه‌ڵكی
بۆ به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵا
تیرۆریزمی ئیسلامی‌دا ده‌بێ
لێره‌وه ده‌ست پێ‌بكات:
1-چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین. ده‌بێ ئه‌م
گرفته مێژووییه چاره‌سه‌ر
بكرێت. خه‌ڵكی فه‌له‌ستین
پێویسته وڵاتی سه‌ربه‌خۆی
خۆیان هه‌بێت. ده‌بێ ئه‌مریكا‌و
ده‌وڵه‌تانی غه‌ربی ناچار
بكرێن كه ده‌ست له
پشتیوانی یه‌كلایه‌نه‌ی
خۆیان له ئیسرائیل هه‌ڵبگرن.
ده‌بێ ئیسرائیل ناچار
بكه‌ن ئاشتی‌و سه‌ربه‌خۆیی
فه‌له‌ستین قبووڵا بكات.
چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی
روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵا
ئیسلامی سیاسی‌و
تیرۆریزمی ئیسلامی‌و به‌شێكی
سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كارێكی
پێشڕه‌و‌و چالاك پێك ده‌هێنێت
له‌به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی
ئێستادا.
2- غه‌رب ده‌بێ ده‌ست له
پشتیوانیی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
له ده‌وڵه‌ته ئیسلامی‌و
كۆنه‌په‌رسته‌كان‌و حیزبه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
هه‌ڵگرێت. به‌بێ
پشتیوانیی غه‌رب رژێمی
ئیسلامیی ئێران نه‌ده‌هاته
سه‌ركار‌و له‌سه‌ر كار نه‌ده‌مایه‌وه.
به‌بێ پشتیوانیی غه‌رب
نیزامه كۆیله‌داری‌و
شێخه موته‌فه‌ڕیقه‌كانی
سعودیه‌و میرنشینه ورد‌و
درشته‌كان له‌سه‌ركار نه‌ده‌مانه‌وه.
به‌بێ پشتیوانیی غه‌رب
نه‌ته‌نها تاڵیبان، به‌ڵكو
ده‌سته‌وتاقمه‌كانی
پێشووی موجاهیدینی
موسڵمانیش نه‌یانده‌توانی
ئه‌فغانستان بكه‌ن به
شانۆی تراژیدیایه‌كی
ئینسانیی گه‌وره. هه‌ر
ئه‌مڕۆش به بڕینی ئه‌م
پشتیوانییه سیاسی‌و عه‌سكه‌ری‌و
دبلۆماسییه‌ی غه‌رب له
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، خه‌ڵكی
ناوچه‌كه به‌خێرایی ئه‌م
حكومه‌تانه ده‌كێشنه
خواره‌وه. خواستی
روخاندنی حكومه‌ته
ئیسلامییه‌كان‌و به‌رگرتن
به به‌ندوبه‌ستی ئه‌مریكا‌و
ده‌وڵه‌ته غه‌ربییه‌كان
له‌گه‌ڵا ئه‌م حكومه‌تانه‌دا
ده‌بێ به‌شێكی گرنگی
دیكه‌ی پلاتفۆرمی دژی
تیرۆریستی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پێشڕه‌وی خه‌ڵكیی بێت.
3-گه‌مارۆی ئابووریی
عێراق ده‌بێ كۆتایی پێ‌بێت.
كوێره‌وه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی
عێراق له زه‌ینی خه‌ڵكی
ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستینێكی دووه‌م.
بووه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی
زیندووی تیرۆریزمی ئه‌مریكایی‌و
غه‌ربیی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا. سه‌رباری ئه‌مه
ئه‌م گه‌مارۆی ئابوورییه
ته‌مه‌نی حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستی
عێراقی درێژكردووه‌و خه‌ڵكی
مه‌حرومی عێراقی له مه‌یدانی
خه‌باتی سیاسییه‌وه بۆ
جه‌نگێكی هه‌موو رۆژه له‌پیناوی
مانه‌وه‌ی فیزیكیدا پاشه‌كشه
پێكردووه. خه‌بات له‌پێناوی
لابردنی گه‌مارۆی ئابووری
سه‌ر عێراق كۆڵه‌كه‌یه‌كی
دیكه‌ی پلاتفۆرمێكی پێشڕه‌وه
له‌دژی تیرۆریزمی ئیسلامی.
4-ده‌بێ چالاكانه بۆ به‌رگری
له عیلمانیه‌ت له
ولاتانی موسڵمان نشین‌و
ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه
ئیسلامییه‌كان‌و گیرۆده
به‌ئیسلامه‌كان له خودی
وڵاتانی غه‌ربیدا بێینه
مه‌یدان. بۆچوونی دواكه‌وتووانه‌ی
(هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌لتووری
خۆی)و درێغی كردن له به‌رگریكردن
له‌مافه مه‌ده‌نی‌و
ئینسانییه‌كانی خه‌ڵك‌و
به‌تایبه‌ت ژنان له‌م
وڵات‌و ژینگانه‌دا، ده‌ستی
ئیسلامی سیاسی بۆ
تۆقاندنی خه‌ڵكی‌و
بزواندنی لاوان ئاوه‌ڵاكردووه.
ده‌بێ جیهانی بوونی مافه‌كانی
مرۆڤ‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی
ئینسانه‌كان به ئه‌سڵا
وه‌ربگیرێت‌و هه‌رجۆره
سازانێك له‌گه‌ڵا دین‌و
حوكمڕانیی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
دین له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانی
مرۆڤ مه‌حكوم بكرێت.
تیرۆریزمی ئیسلامیی
واقعییه‌تێكه. تیرۆریزم
كاری موسڵمانه‌كان نییه،
به‌ڵام سیاسه‌تێكی ره‌سمیی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ئیسلامییه. ئه‌مه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ‌ناوه‌ڕۆك‌و
دروستكراوی ده‌ستی غه‌ربه
له جه‌رگه‌ی جه‌نگی سارد‌و
له ململانیی ئه‌نتی
كۆمۆنیستی له‌گه‌ڵا
كرێكاران‌و ئازادیخوازانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سست‌و
لاوازه. نفوزێكی سیاسی‌و
مه‌عنه‌وی ئه‌وتۆی له‌وڵاته
گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌دا
نییه. له واقعیاته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ناوچه‌كه له‌دواتره. به‌بێ
پشتیوانی غه‌رب، ئیسلامی
سیاسی به‌ده‌ستی
سۆسیالیزم‌و عیلمانیه‌ت
له‌ناوچه‌كه‌دا شكست ده‌خوات.
له ئێران، كه وه‌كو فه‌له‌ستین،
یه‌كێك له گرنگترین مه‌یدانه‌كانی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی
ئیسلامی سیاسییه،
ئاوابوون‌و روخاندنی
ئیسلامی سیاسی هه‌رئێستا
ده‌ستی پێكردووه.
له‌به‌شی داهاتوودا:
*جه‌نگی ئه‌مریكا له
ناوچه‌كه‌دا، كه ئێستا
له ئه‌فغانستان ده‌ستی
پێكردووه، جه‌نگێك نییه
له‌دژی تیرۆریزم، چونكه
نه‌ته‌نها وه‌ڵام به‌هیچ
یه‌كێك له پێداویستییه‌كانی
خه‌بات له‌دژی تیرۆریزم،
كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م
پێكرد، ناداته‌وه بگره
پشت به به‌شێك له‌خودی
ڕه‌وتی ئیسلامی ده‌به‌ستێ.
له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا به‌بڕوای
من ئه‌مریكا چووه‌ته ناو
كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵا
ئیسلامی سیاسییه‌وه. ئه‌مه
شه‌رێكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌پێ‌ی
مه‌نتق ده‌بێته مایه‌ی
لاوازكردنی ئیسلامی سیاسی.
به‌ڵام ئامانجی غه‌رب
سڕینه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی
نییه، به‌ڵكو لاوازكردنی،
ملكه‌چ كردن‌و پێكهێنانی
ئارایشێكی تازه‌یه له‌ریزه‌كانیدا
بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌كی
تازه. جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا
له‌سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ی
پێناسه‌ی په‌یوه‌ندی غه‌ربه
له‌گه‌ڵا ئیسلامی سیاسی‌دا.
ئێمه ده‌بێ ئه‌م
چوارچێوه‌یه‌و ئه‌م
سازشه تازه‌یه بشكێنین‌و
سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی
خۆمان بۆ رزگاركردنی
ناوچه‌كه له‌م هێزه
كۆنه‌په‌رسته له‌جه‌رگه‌ی
ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا
چالاكانه‌تر ببه‌ینه
پێشه‌وه.
* هه‌ڵوێستی پاسفیستی، ئه‌م
كێشمه‌كێشه تازه‌یه‌ی غه‌رب
له‌گه‌ڵا ئیسلامی سیاسی‌دا
نابینێت، گرنگیی ئه‌مه چ
بۆ خه‌ڵكێك كه‌خۆیان
قوربانیی ئه‌م بزووتنه‌وه
كۆنه‌په‌رسته بوونه‌و،
چ گرنگییه‌كه‌ی له ره‌وتی
گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی
ئاینده‌ی جیهاندا له‌به‌رچاو
ناگرێت‌و له‌م باره‌یه‌وه
هیچ ئه‌ركێك بۆخۆی
دانانێت. ده‌بێ ره‌خنه
له‌م هه‌ڵوێسته
ئارامیخواز‌و موحافه‌زه‌كارانه‌یه
ببرێته نێو بزووتنه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكییه‌وه
له‌دژی تیرۆر‌و
میلیتاریزم.
*به‌هۆی ئه‌بعاد‌و لایه‌نه
جیهانی‌و مێژووییه‌كانی
ئه‌م كێشمه‌كێشه‌وه،
تایبه‌تمه‌ندییه
ئایدۆلۆژی‌و زه‌ینییه‌كانی
خه‌ڵكی جیهانی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت
له غه‌ربدا زۆر له‌گه‌ڵا
سه‌رده‌می هێرش بۆسه‌ر
عێراق‌و ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می
هێرش بۆسه‌ر یوگوسلافیادا
جیاوازه. به رووهێنانی
فراوانتری خه‌ڵك بۆ سیاسه‌ت‌و
خه‌باتی مه‌ده‌نی،
میلیتاریزمی ئه‌مریكا له‌م
كێشمه‌كێشه‌دا له‌ڕووی
سیاسییه‌وه لاوازتر دێته
ده‌ره‌وه. ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی
ئێستا، كه خۆی له‌سه‌ر
چه‌ند گۆشه‌یه‌كی نه‌زمی
نوێ‌ی جیهانیی دوای هه‌ره‌سی
سۆڤێته، ده‌توانێ له‌حاڵه‌تی
ده‌خاله‌تی عونسری پێشڕه‌ودا،
تێكڕای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و
خودی مه‌سه‌له‌ی زلهێزیی‌و
ملهوڕیی ئه‌مریكا له‌ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا بداته به‌ر
ره‌خنه. وه ئه‌مه له‌دیدگای
مه‌سه‌له‌ی ئازادی‌و یه‌كسانییه‌وه
له‌ئاستێكی جیهانیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی
چه‌ند به‌رابه‌ر له چاره‌نووسی
ئیسلامی سیاسی گرنگتره.
(درێژه‌ی هه‌یه)
ئه‌م به‌شه‌ی وتاری "دنیا
دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر" بۆ
یه‌كه‌م جار له ژماره
73ی رۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری
2001ی بڵاوكراوه‌ی (انترناسیونال
هفتگی)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دنیا دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی چواره‌م: دوای ئه‌فغانستان
ئه‌فغانستان:
جه‌نگ یان
تیرۆریزمی ئاسمانیی؟
له ئه‌فغانستاندا جه‌نگێك
له‌ئارادا نییه. به‌پێ‌ی
لۆژیك جه‌نگ لانی كه‌م
پێویستی به دوو لایه‌ن
هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئارادایه،
بۆمبارانی ئه‌فغانستانه
له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
له‌م تاكتیكه تازه‌داهێنراوه‌ی
تاكه زلهێزی جیهان‌و
پۆلیسی خۆسه‌پاندووی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا، تیرۆر‌و
تۆقاندن له ئاستێكی
ملیۆنیدا به‌ڕه‌سمی جێگای
جه‌نگی گرتۆته‌وه. له‌دوای
ڤێتنامه‌وه، وا بڕیاره
كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا
جارێكی تر شاهیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی
كیسه‌ی ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه
نه‌بێت كه بۆ به‌ره
دوورده‌سته‌كان نێردراون.
وه به‌های ئه‌مه‌ش ئێستا
ده‌بێ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
ئه‌و وڵاته‌دا بیداته‌وه
كه له به‌دبه‌ختیدا له
تێزه‌كانی دكتۆر سترنج
لاوهای شورای ئه‌منی قه‌ومی‌و
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا
به‌سه‌رپێیی به لانكه‌و
په‌ناگه‌ی دوژمنی چه‌توونی
ئه‌مریكا‌و رابه‌ری تازه‌ی
"ئیمبراتۆریی شه‌ڕ"
پێناسه‌كراوه. زیانێك كه
سوپای ئه‌مریكا لـێ‌یناكه‌وێت
به سه‌دقاته‌وه له خه‌ڵكێكی
مه‌ده‌نی بێ‌ئاگای ده‌سه‌نن
كه له‌وڵاتێكی عاده‌ته‌ن
هه‌ژار‌و په‌راوێزكه‌وتووی
جیهاندا خه‌ریكن به چنگه‌كڕێ
نانی خۆیان په‌یدا ئه‌كه‌ن.
رۆژێك ئه‌م بیتاقه‌یه بۆ
خه‌ڵكی عێراق ده‌رئه‌چێت،
رۆژێك یوگوسلافیا، رۆژێك
لیبیا‌و رۆژێك ئه‌فغانستان.
له‌تاریكی شه‌ودا له‌به‌رزایی
ده‌یان هه‌زار مه‌تر‌و له
كه‌شتی‌و ژێرده‌ریاییه‌كانی
ئه‌ودیوی شه‌پۆلی
ئۆقیانووسه دووره‌كانه‌وه،
ده‌یان هه‌زار ته‌ن بۆمب‌و
مووشه‌ك به‌سه‌ر شاره‌كانی
خه‌ڵكیدا ده‌بارێنن. به‌شانازییه‌وه
راده‌گه‌یه‌نن كه وڵاتی
به‌رامبه‌ر "به بۆمب ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
بۆ چاخی به‌ردین"، له‌گه‌ڵا
ئه‌مه‌شدا سوورن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه بۆمبه "ژیر"ه
ئه‌مریكییه‌كان ته‌نها
گوناهكاران ده‌پێكێ.
ئامانج تۆقاندنه.
تۆقاندنی هه‌موو كۆمه‌ڵگا.
زاڵكردنی ترس، ترس له مه‌رگ،
له ئاواره‌یی، له
خاپووركردنی هه‌موو
سیمایه‌كی شارستانی، تا
ئه‌وكاته‌ی كه كۆمه‌ڵگا
ئیفلیج ده‌بێت‌و، ئیمكانی
مقاوه‌مه‌ت نامێنێت.
سوپای پیاده‌ی ئه‌مریكا،
ئێستا ته‌نها سه‌گێكی
ڕاوه كه دوای ته‌واوبوونی
ته‌قه‌كان‌و نیشتنه‌وه‌ی
ته‌پ‌وتۆز‌و هه‌راوهوریاكان
ده‌بێ بچێت‌و نێچیره بێ‌گیانه‌كه
بهێنێت. شه‌ڕ راگه‌یاندنی
هیچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا‌و
غه‌ربیش، له‌دژی تاڵیبان
ناكرێ مه‌حكوم بكرێت.
تاڵیبان ده‌بێ بڕوات‌و
سه‌ره‌نجام ده‌بێ هه‌ر
له‌ڕێگای زه‌بروزه‌نگ‌و
كرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه
بڕوات. دوژمنایه‌تی غه‌رب
له‌گه‌ڵا تاڵیباندا
باشتره وه‌ك له‌دۆستایه‌تی
تائێستایان. هیچ كه‌سێك
به‌ر به پێچانه‌وه‌ی ده‌ورودوكانی
ئینسانكوژانێك ناگرێت كه
غه‌رب خۆی هێناونییه سه‌ركار.
به‌ڵام له‌نێوان جه‌نگ‌و
تیرۆردا جیاوازی هه‌یه.
كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا‌و
بریتانیا له ئه‌فغانستان
تیرۆریستییه. بۆمبارانی
شاره‌كان‌و ناوچه سه‌كه‌نیه‌كانی
ئه‌فغانستان ده‌بێ مه‌حكوم
بكرێت‌و رابگیرێت. ئه‌فسانه
بێ‌سه‌روبه‌ره‌كان له‌باره‌ی
توانای سه‌ربازیی تاڵیبان‌و
مێژووی به‌چۆكداهاتنی
زلهێزه‌كان له ئه‌فغانستان
خزمه‌ت به درێژه‌پێدانی
ئه‌م شێوه تیرۆریستییه
ده‌كات. موجاهیدنی ئه‌فغان
له‌جه‌نگی دژی سۆڤێتدا
هێزی خه‌تی پێشه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی
ئه‌مریكا‌و غه‌رب بوون.
تاڵیبان باندێكی گانگسته‌ریی
تاوان‌و به‌رهه‌مهێنان‌و
دابه‌شكردنی مادده سڕكه‌ره‌كانه
كه غه‌رب خۆی به
هاوكاری پاكستان‌و سعودیه
دروستی كردووه. ده‌توانن
له سویچه‌وه بیكوژێننه‌وه‌و
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا
بیپێچنه‌وه. به‌لام
تیرۆریزمی ئاسمانیی سه‌لامه‌ت
تره، به‌رچاوتره، بۆ خه‌ڵكی
ناڕازیی جیهان به‌عیبره‌ت
تره، زلهێزانه‌تره. ده‌بێ
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوه
دژی ئینسانییه‌دا رابووه‌ستین.
له‌نێوان تاڵیبان‌و
ئیسلامی سیاسی‌دا
كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی
ئه‌مریكا‌و بریتانیا له
ئه‌فغانستان، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی
روخاندنی تاڵیبان‌و مه‌رگی
بن لادنیش، نه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی
تیرۆریزمی ئیسلامی له‌دژی
غه‌رب كه‌م ناكاته‌وه،
به‌ڵكو ئه‌بعاده‌كانی ئه‌م
تیرۆریزمه په‌ره پێده‌دات.
سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی غه‌ربی
ئه‌مه ده‌زانن‌و به‌ڕه‌سمی
خه‌ڵكی غه‌رب له‌مه وریا
ئه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی
ئه‌فغانستان وه‌كو یه‌كه‌مین
گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"ی
ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر
تاوانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا،
بۆ ئه‌وان دوو خاسیه‌تی
بنه‌ڕه‌تی هه‌یه:
یه‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌شیان قبووڵا بێت كه
تیرۆریزمی ئیسلامی‌و ئه‌و
نه‌فره‌ته دژی غه‌ربییه‌ی
كه ئه‌م تیرۆریزمه له‌سه‌ری
ئه‌له‌وه‌ڕێت، واقعییه‌تێكی
سیاسییه‌و رێگاچاره‌یه‌كی
سیاسی هه‌یه، ئه‌وان ته‌نها
كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی
به هێرشێكی فیزیكی‌و سه‌ربازیی
گه‌وره كه له‌ناوخۆی
خاكی ئه‌مریكادا ئه‌نجام
دراوه به‌كافی‌و گونجاو
نازانن. میلیتاریزم كۆڵه‌كه‌یه‌كی
ئایدۆلۆژی ره‌سمییه له
ئه‌مریكا‌و به‌ردی بناغه‌ی
پێناسه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وه
وه‌كو زلهێزێك. له‌م
دیدگایه‌وه هێرش بۆ سه‌ر
ئه‌مریكا ته‌نها ده‌كرێ
به هێرش بۆسه‌ر كه‌سێكی
دیكه‌و جێگایه‌كی دیكه
وه‌ڵام بدرێته‌وه. بۆ ئه‌مریكا
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی 11ی
سێپته‌مبه‌ر، سه‌ربه‌خۆ
له ماهییه‌ت‌و زه‌مینه‌و
خه‌سڵه‌ته‌كانی ئیسلامی
سیاسی‌و تیرۆریزمی
ئیسلامی، ته‌نها ده‌كرێ
كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی
بێت. ئه‌م كرده‌وه سه‌ربازییه
ده‌بێ گه‌وره‌بێت، ده‌بێ
"رق‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا"،
زه‌بروزه‌نگی ئه‌مریكا،
نوێنه‌رایه‌تی بكات. به‌ڵام
كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره
پێویستیی به مه‌یدان هه‌یه.
جه‌نگ پێویستی به مه‌یدانی
جه‌نگ هه‌یه. هه‌ڵبژاردنی
ئه‌فغانستان له‌به‌ر
بوونی بن لادن نییه له‌وێ،
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنی
بن لادن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه له ئه‌فغانستاندایه.
كه‌م نین له ئه‌مسالی بن
لادن، له‌سه‌رانی
تیرۆریزمی ئیسلامی كه به
ئاشكرا‌و نهێنی له ئێران،
بریتانیا، فه‌ره‌نسا،
میسر، پاكستان، لوبنان‌و
فه‌له‌ستین، چیچان‌و
بۆسنه ده‌ژین. ئه‌و
وێنایه‌ی كه تیرۆریزمی
ئیسلامی تۆڕێكی هه‌ره‌مییه
به پێكهاته‌یه‌كی ئیداری
دیاریكراوه‌وه كه بن
لادن له‌سه‌ره‌وه‌ی راوه‌ستاوه،
گاڵته‌جارییه. به عه‌قڵه‌وه
ناچێت خامه‌نائییه‌ك له‌م
پێكهاته‌یه‌كی ئیدارییه‌دا
له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بن
لادن بووبێت. ئه‌فغانستان،
ده‌روازه‌یه. ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی
كه ده‌كرێ مه‌یدانی
كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی
سه‌ربازی بێت. ئه‌فغانستان
ته‌نها مه‌یدانی شیاوه
بۆ "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا"
له مه‌ودایه‌كی سه‌ربازیی
فراوان‌و سامناكدا كه ده‌سته‌ی
حوكمڕانی ئه‌م وڵاته به‌ڵێنی
داوه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان
وه‌ها ئامانجێكی سه‌ربازیی
كه بكرێ دیاری بكرێت‌و
هێرشی بكرێته سه‌ر له‌ئارادا
نییه. تازه لێره‌شدا سه‌رانی
غه‌رب دادوبێدادی ئه‌وه‌یانه
كه ته‌لاری هێنده به‌رز‌و
پردی هێنده گه‌وره‌ی تیا
نییه بۆ وێران كردنی.
دووه‌م، هه‌روه‌ك له به‌شی
پێشوودا وتم، ئه‌و شته‌ی
كه بڕیاره له‌پشتی
كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵا
تاڵیبان‌و بن لادن له ئه‌فغانستاندا
یه‌كلایی بكرێته‌وه، په‌یوه‌ندی‌و
هێزهاوسه‌نگیی ئه‌مریكا‌و
غه‌ربه له‌گه‌ڵا ئیسلامی
سیاسی‌دا. "جه‌نگی
درێژماوه له‌دژی
تیرۆریزم" ناوی ره‌مزیی
هێزنیشاندانێكه به
ئیسلامی سیاسی. جه‌نگێكی
ده‌سه‌ڵاته كه له‌ڕوانگه‌ی
ئه‌مریكاوه ده‌بێ له‌پێناوی
پێناسه‌كردنی كۆمه‌ڵێك
تایبه‌تمه‌ندی پایداری نه‌زمێكی
نوێ‌ی جیهانیی له‌دوای هه‌ره‌سی
سۆڤێته‌وه دره‌نگ یان
زوو ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
ئیسلامی سیاسی، ئه‌م به‌هه‌رمه
لاوه‌كییه‌ی جه‌نگی سارد،
له‌دوای هه‌ره‌سی سۆڤێته‌وه
وه‌كو كه‌مپێكی بۆرژوایی
خوازیاری ده‌سه‌ڵات له
وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
له مه‌ڵبه‌نده "ئیسلامی"یه‌كانی
خودی كۆمه‌ڵگا غه‌ربییه‌كاندا
سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ره‌وته
له به‌شێك له جیهان‌و
له وڵاتانێكی زۆر گرنگی
وه‌كو ئێران‌و پاكستان،
یان به‌ره‌سمی له ده‌سه‌ڵاتدایه
وه‌یان قورساییه‌كی سیاسی
زۆری هه‌یه. گۆشه‌یه‌كه
له كێشمه‌كێش له‌سه‌ر
ئاینده‌ی فه‌له‌ستین‌و
ئیسرائیل. له جمهورییه‌كانی
پێشووی سۆڤێتدا، هه‌نگاوێك
له‌م لای جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه،
راوه‌مشك ده‌كات. له
خودی غه‌ربدا، له‌سایه‌ی
پاره‌ی سعودیه‌و كۆمه‌كی
ده‌وڵه‌تیی‌و ئایدۆلۆژی
ریسوای (هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌و
كه‌لتووری خۆی)، پۆل پۆل
لاوانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه
ده‌كاته ئه‌ندامی خۆی كه
گیرۆده‌ی ئیسلام بوون. له‌روانگه‌ی
غه‌ربه‌وه ئه‌م ئیسلامه
سیاسییه ئیتر ئه‌و ره‌وته
ده‌ستكه‌لا‌و گوێڕایه‌ڵه
نییه كه بڕیار بوو له
ئابڵۆقه‌دانی سۆڤێتدا ده‌وری
هه‌بێت، به‌ر به ده‌سه‌ڵاتی
چه‌پ بگرێت له شۆڕشی دژی
پاشایه‌تی ئێران‌دا وه
ببێته ده‌ردی سه‌ر بۆ عه‌ره‌فات‌و
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب.
ئێستا ئه‌م دیارده‌یه
ئیدعای زۆرتری هه‌یه. له‌ژێر
سایه‌ی غه‌رب هاتۆته ده‌ره‌وه.
وه له 11ی سێپته‌مبه‌ردا،
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه،
ئیسلامی سیاسی پێ‌ی زیاد
درێژ كرد. هێرشی
تیرۆریستی له‌م ئاسته‌و
له نێوجه‌رگه‌ی ئه‌مریكادا،
چه‌خماخه‌ی ئه‌م
هێزنیشاندانه حه‌تمییه‌ی
لێدا. ئه‌م رووداوانه له‌بنه‌ڕه‌تدا
چه‌ند به‌ش‌و قۆناغێكی
جیاجیای جه‌نگێكی ده‌سه‌ڵات
پێكده‌هێنن له‌نێوان ئه‌مریكا‌و
غه‌رب له‌گه‌ڵا ئیسلامی
سیاسی‌دا. له‌روانگه‌ی ئه‌مریكاوه
ئه‌مه نه‌به‌ردێكه له‌گه‌ڵا
ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان،
حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و
تێكڕای بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی سیاسی‌دا. تاڵیبان،
لاوازترین‌و له‌رزۆكترین‌و
پووچترین سومبلی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی سیاسییه له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌و
سه‌ره‌نجام له‌روانگه‌ی
ئه‌مریكاوه گونجاوترین
خاڵی چوونه‌ژووره‌وه‌یه
بۆ ناو ئه‌م جه‌نگی ده‌سه‌ڵاته
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. سه‌ركه‌وتنی
ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان
له‌روی سه‌ربازیی‌و عه‌مه‌لییه‌وه،
ده‌ست له بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی سیاسی نادات.
خۆیان ئه‌مه ده‌زانن. مه‌ڵبه‌نده
سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات
له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌ئێران،
سعودیه، وه له
رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی
میسر‌و لوبنان‌و فه‌له‌ستیندایه.
به‌ڵام ئه‌مه جه‌نگی ده‌سه‌ڵاته،
جه‌نگی مان‌و نه‌مان نییه.
ئه‌فغانستان تاقه مه‌یدانه
كه تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی
واقعی، لانی كه‌م له‌چوارچێوه‌ی
ئێستای جیهاندا، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی
سه‌ربازیی له‌نێوان ئه‌مریكا‌و
ئیسلامی سیاسی‌دا ئیمكانی
هه‌یه. تاقه مه‌یدانێكه
كه "جه‌نگی درێژخایه‌ن
له‌دژی تیرۆریزم" ده‌توانێ
به كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی
به‌رچاو‌و خێرا ده‌ست
پێ‌بكات بێ‌ئه‌وه‌ی هه‌موو
شتێك به‌یه‌كجاری بدات به‌سه‌ریه‌كدا.
ئه‌مه
كێشمه‌كێشێكی سیاسییه
"جه‌نگی درێژخایه‌ن له‌دژی
تیرۆریزم"، واته جه‌نگی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵا
ئیسلامی سیاسی‌دا، دوای ئه‌فغانستان
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو
لایان له‌هه‌ندێ بڕگه‌دا
ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی
لێره‌وله‌وێ‌و كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی له‌دژی یه‌كتریش
ببه‌ن، له‌ناوه‌ڕۆكدا
كێشمه‌كێشێكی سیاسی ده‌بێت.
ئامانجی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه نه‌هێشتنی
ئیسلامی سیاسی نییه. به‌پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستخۆشانه ئیعلامییه‌كانی
دووه‌می خوردادییه‌كان (مه‌به‌ست
له‌باڵی خاته‌مییه- وه‌رگێڕ)
ئه‌وه جه‌نابی خاته‌می‌و
سیاسه‌ته ژیرانه‌كه‌ی نه‌بوو
كه "ئێرانی له بۆمباران
نه‌جات دا". هێرش بۆ سه‌ر
ئێران‌و بۆمبارانێكی له‌م
جۆره له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
له به‌رنامه‌ی غه‌ربدا
نییه. ئه‌و وێنایه‌ی كه
دوای ئه‌فغانستان ئه‌مریكا
یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڵا
ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌چێته
شه‌ڕه‌وه كه رۆژێك به‌تیرۆریست
له قه‌ڵه‌می داون، زۆر
ساویلكانه‌یه. مه‌به‌ستی
غه‌رب له‌م هێزنیشاندانه‌دا
نه‌ك نابوودی ئیسلامی
سیاسی وه‌یان ته‌نانه‌ت
مه‌رج نییه روخاندنی ده‌وڵه‌ته
ئیسلامییه‌كانیش بێت، به‌ڵكو
پێ‌قبووڵاكردنی هه‌ژموونی
سیاسی خۆیه‌تی به
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و
دیاریكردنی رێوشوێنی گه‌مه‌كه‌یه.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ
سنووری خۆی بزانێت. ده‌بێ
قه‌ڵه‌مڕه‌وی عه‌مه‌لیاته‌كانی
خۆی به ناوچه‌كه به‌رته‌سك
بكاته‌وه، جێوشوێنی خۆی‌و
جێگاوڕێگای تایبه‌تی ئه‌مریكا
ده‌رك بكات. نه‌ته‌نها ده‌وڵه‌ته
ئیسلامییه‌كان ده‌توانن
له‌سه‌ر كار بن، به‌ڵكو
ته‌نانه‌ت تیرۆریزمیش
مۆڵه‌تی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی
قوربانییه‌كانی ئه‌م
تیرۆریزمه كۆمۆنیسته‌كان‌و
چه‌په‌كانی ئێران‌و ئه‌فغانستان‌و
پاكستان‌و توركیا بن. به‌ڵام
په‌لامار له‌ناو خاكی
ئه‌مریكا خۆیدا ئه‌مه
ئیتر هه‌ڵه‌یه‌كی زیاده‌یه.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م
ده‌رسه‌و ئه‌م
هاوسه‌نگییه بباته
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه جه‌نگێكی ده‌سه‌ڵاته
نه‌ك كێشمه‌كێشێك له‌سه‌ر
ئیسلام، لیبراڵیزم،
دیموكراسی غه‌ربی، ئازادی،
مه‌ده‌نییه‌ت، ئاسایش‌و
ئارامی یان تیرۆریزم. ئه‌مه
نه‌به‌ردێكه له‌نێوان ئه‌مریكای
زلهێز له‌گه‌ڵا بزووتنه‌وه‌یه‌كی
سیاسی خوازیاری ده‌سه‌ڵات
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،
كه مه‌ودایه‌كی هه‌ڵسووڕانی
جیهانیی هه‌یه، بۆ
پێناسه‌كردنی هاوسه‌نگییه‌كی
سیاسی‌و دیاریكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كانی
نفوز‌و هه‌ژموونیی خۆی.
غه‌رب به‌شوێن پێكهێنانی
دیموكراسییه غه‌ربییه‌كانه‌وه
نییه له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مریكا‌و
پاكستان‌و ئێران‌و ته‌یفی
فراوانی كۆنه‌په‌رستان له
ناوچه‌كه‌دا له‌ئێستاوه
خه‌ریكن بۆ سه‌پاندنی
حكومه‌تێكی ئیستبدادی‌و
دواكه‌وتووی دیكه به‌سه‌ر
خه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا له‌گه‌ڵا
یه‌كتریدا به‌ندوبه‌ست ده‌كه‌ن.
ئێران‌و سعودیه‌و
پاكستان‌و شێخ نشینه‌كانی
خه‌لیج، ئه‌م كۆنه‌په‌رستترین
رژێمانه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ،
هاوپه‌یمانانی ره‌سمیی‌و
عه‌مه‌لیی غه‌ربن له‌م
كێشمه‌كمێشه‌دا. ته‌نانه‌ت
له حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی
ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیشدا،
ئالته‌رنه‌تیڤی حكومه‌تیی
جێ‌مه‌به‌ستی غه‌رب له‌ناوچه‌كه‌دا
حیزبه راسته كۆنه‌په‌رست‌و
نیزامه پۆلیسی‌و سه‌ربازییه‌كان
ده‌بێت.
ئه‌مریكا مێژوو دروست
ناكات
به‌ڵام غه‌رب ئاینده‌ی ئه‌م
ره‌وه‌نده دیاری ناكات.
سیاسه‌تی ئێستا‌و كرده‌وه‌كانی
ئه‌مریكا بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ
چوارچێوه سیاسییه‌كانی
ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ده‌شێوێنێ، به‌ڵام ئه‌وه
كۆمه‌ڵێك هێزی دیكه‌ن كه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و
ئالته‌رنه‌تیڤه دیاری ده‌كه‌ن
كه له‌ئاینده‌دا شكڵا ده‌گرێت.
گومان له‌وه‌دا نییه كه
روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی غه‌رب
له‌گه‌ڵا ئیسلامی سیاسی‌دا
ده‌بێته مایه‌ی
لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی‌و حیزب‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. به‌ڵام
ئه‌م كێشمه‌كێشه له
گۆڕه‌پانێكی خاڵیدا
رونادات. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
هه‌روه‌كو خودی غه‌رب،
شانۆی كێشمه‌كێشی نێوان
كۆمه‌ڵێك بزووتنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه كه به‌رله‌م
كێشمه‌كێشه‌ی بۆرژوازی غه‌رب
له‌گه‌ڵا ئیسلامی سیاسی‌دا
وجودیان بووه‌و ره‌وه‌ندی
سیاسی كۆمه‌ڵگا
جیاجیاكانیان شكڵا پێداوه.
كێشمه‌كێشی غه‌رب له‌گه‌ڵا
ئیسلامی سیاسی‌دا، به‌هه‌موو
گرنگییه‌كه‌وه كه هه‌یه‌تی،
هێزی بزوێنه‌ر‌و مۆتۆری
به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی
مێژوو نییه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا،
به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆی ده‌چێته
چوارچێوه‌ی ئه‌م مێژووه‌وه‌و
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
راڤه ده‌كرێت. ململانێ‌ِ
له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌زمی
نوێ‌ی جیهانی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری
گرنگتری هه‌یه. چینه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بزووتنه‌وه
سیاسیه‌كانیان چ له غه‌رب‌و
چ له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا،
بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی
سیاسی‌و ئابووری‌و كه‌لتوری
جیهان ریزبه‌ندییان
كردووه. ئه‌وه بزووتنه‌وه‌كانن
كه سه‌ربه‌خۆ له خواستی
سه‌ران‌و سیاسه‌تمه‌دارانی
غه‌رب‌و سه‌ركرده‌كانی
ئیسلامی سیاسی، دوا
ئاراسته‌ی ئه‌م ره‌وندانه
دیاری ده‌كه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو،
تا ئه‌و جێگایه‌ی په‌یوه‌ندنی
به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه
هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
غه‌رب خوازیاری پاشه‌كشه‌پێكردنێكی
جوزئیی ئیسلامی سیاسی‌و
پێناسه‌كردنی بنه‌ماكانی
پێكه‌وه‌ژیانێكی تازه‌ش
بێت له‌گه‌ڵیدا، بزووتنه‌وه
سۆسیالیستی‌و ئازادیخواز‌و
عیلمانیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا
له‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا
سه‌ربه‌خۆ له نه‌خشه‌كانی
غه‌رب دێنه سه‌ر شانۆ.
بۆ نموونه به‌ڕای من
ئیسلامی سیاسی له
ئێران‌دا ده‌ڕوخێت، نه‌ك
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه غه‌رب
له‌م روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ی
دواییدا خواست یان مه‌به‌ستێكی
به‌م جۆره‌ی هه‌یه، به‌ڵكو
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له
جه‌رگه‌و شانبه‌شانی ئه‌م
كێشمه‌كێشه تازه‌یه خه‌ڵكی
ئێران‌و له‌پێشه‌وه‌یاندا
كۆمۆنیزمی كرێكاری حكومه‌تی
ئیسلامی ده‌كێشنه خواره‌وه.
شكستی جمهوری ئیسلامی گه‌وره‌ترین
گورز ده‌بێت له په‌یكه‌ری
ئیسلامی سیاسی. ئه‌گه‌ر
چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین مه‌رجی له‌نێوبردنی
زه‌مینه سیاسی‌و فیكری‌و
كلتورییه‌كانی گه‌شه‌ی
ئیسلامی سیاسییه له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
له ئاستی جیهانیدا، ئه‌وا
شكستی جمهوری ئیسلامی
مه‌رجی تێكشاندنی ئه‌وه
وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی
خوازیاری ده‌سه‌ڵات له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به‌بێ جمهوری ئیسلامیی
ئێران ئیسلامی سیاسی له‌ئاستی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ده‌بێته ره‌وتێكی
ئۆپۆزسیۆنی بێ‌ئاسۆ‌و
بێ‌ئاینده. (درێژه‌ی هه‌یه)
(به‌ڵام به‌عه‌مه‌لی هیچ
ئه‌لقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م
باسه بڵاونه‌بووه‌وه)
ئه‌م به‌شه‌ی وتاری (دنیا
دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر) بۆ
یه‌كه‌م جار له (انترناسیونال
هفتگی)ی ژماره 77ی به‌رواری
26/10/2001 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|