وه‌رگێڕانی: شه‌ماڵ علی
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه قسه‌وباسه‌كانی مه‌نسور حیكمه‌ته له مێزگردی (كاری هه‌رزان، كرێكاری خامۆش)دا. ئه‌م مێزگرده له ساڵی 1990 له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ته‌شكیلاته محه‌للیه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، به دستپێشخه‌ری مه‌نصور حكمه‌ت خۆی سازدراوه. قسه‌وباسێك كه لێره‌دا له‌لایه‌ن مه‌نسور حیكمه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به یاسای كاری جمهوری ئیسلامی ئیران كراوه سه‌ره‌ڕای لایه‌نی تایبه‌ت به ئێرانی، بایه‌خێكی گشتی‌و بناغه‌یی بۆ تێگه‌یشتن له یاسای كار‌و لێكدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ی جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌یه. یه‌كێك له كێشه‌كانی كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسای كارێكه كه لانی كه‌می ماف‌و خواسته‌كانیان دابین بكات‌و یه‌كێك له خواسته‌كانی كرێكاران جێگیركردن‌و كارپێكردنی یاسای كارێكی پێشڕه‌وه، وه‌رگێڕانی ئه‌م باسه ده‌كرێ كۆمه‌ك به بردنه‌سه‌ری ئاستی هۆشیاری كرێكاران‌و ڕابه‌رانیان بكات له‌بابه‌ت یاسای كاره‌وه. ته‌رجومه‌ی ته‌واوی ئه‌م باسه به شێوه‌ی زنجیره له ژماره‌كانی داهاتووی هاوپشتی كرێكاری‌دا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌سلی یه‌كه‌م
به‌شی یه‌كه‌م
لایه‌نه گشتیه‌كانی یاسای كاری جمهوری ئیسلامی (ئیران)
پێوه‌ره بنچینه‌ییه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسای كاردا
مسته‌فا سابیر: پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی باسی په‌یوه‌ندیدار به پرۆژه‌ی یاسای كاری ڕژێمه‌وه ده‌مه‌وێت تێڕوانینی گشتیت سه‌باره‌ت به‌و ده‌قه بڵێیت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌قه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڤێرژنی یاسای كاردا به‌راورد بكه‌یت، ئه‌وه‌ی كه له بابی كرێگرتن (ئیجاره‌دا) نووسرابوو، گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره ده‌بینین. گۆڕانكارییه‌ك كه ده‌كرێ بڵێین به ئاراسته‌ی ملدان به هه‌ندێك له خواسته‌كانی كرێكاران ئه‌نجامدراوه یا خه‌ستی ئیسلامیه‌تی له یاسای كاری جمهوری ئیسلامی كه‌م كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌م گۆڕانكارییانه له ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه ئه‌م ڤێرژنه‌ی دوایی له‌وانه‌ی پێشتر جیاده‌كاته‌وه؟ به‌گشتی ئه‌گه‌ر بته‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه داوه‌ریی بكه‌یت‌و كه‌م‌وكوڕییه بناغه‌ییه‌كانی بژمێریت په‌نجه ده‌خه‌یته سه‌ر كام خاڵانه؟
مه‌نسور حكمه‌ت: وێڕای ته‌ئیدی ئه‌و قسانه‌ی كه پێشتر كران، ده‌مه‌وێت چه‌ند خاڵ زیاد بكه‌م، به بڕوای من پێوانه بناغه‌ییه‌كان هه‌مان ئازادی ڕێكخراوبوون‌و ئازادی مانگرتنن‌و چاكه لێره‌دا زۆرتر سه‌باره‌ت به مانای ووردی ئه‌و ده‌سته‌واژانه بدوێین. نه‌بوونی ئه‌وانه‌و خودی ئیسلامی بوونی ئه‌م یاسایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌و ڕایبگه‌یه‌نین كه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌رباری ئه‌و خاڵانه یاسای كارێك كه بیه‌وێت بابه‌تی قه‌بوڵكردنی چینی كرێكار بێت، ده‌بێت لانی كه‌م ئه‌م خاسیه‌تانه‌شی هه‌بێت:
یه‌كه‌م، ده‌بێ ببینین كه جێگا‌وشوێن‌و مه‌ودای كاركردنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی له مه‌سه‌له‌ی چاودێری كردنی جێبه‌جێبوونی یاسای كار، له دیاریكردنی پێوه‌ره‌كانی جێگای باس له یاساكه‌دا‌و له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ناكۆكی چییه‌و چه‌نده. تۆ سه‌یركه، ته‌نها ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به پێی یاساكه بۆ داوه‌ری‌و چاودێری‌و به‌دواداچوون‌و شتی تر پێیان بۆ مه‌یدانه‌كه ڕاكێشراوه بژمێره‌و بزانه كامانه‌ن. ناوی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی دێت، ناوی شورای ئیسلامی یان ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی دێت، ده‌سته‌ی دیاریكردن (هه‌یئه‌تی ته‌شخیص) هه‌یه، ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری ناكوكی هه‌یه، شورای بالای كار هه‌یه، وه‌زیری كار هه‌یه، هه‌یئه‌تی وه‌زیران له جێگایه‌كدا ده‌بێ رای خۆی بدات، شورای بالای پارێزگاری ته‌كنیكی‌و ته‌ندروستی كار ده‌بێ شتێك بڵێ، سازمانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قاچی له‌ناودایه، سازمانی ژینگه-باشی (بهزیستی) هه‌موو ووڵات، كۆمیته‌ی پارێزگاری ته‌كنیكی‌و ته‌ندروستی كار، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری وه‌زاره‌تی كار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ته‌نانه‌ت سازمانی كاروباری به‌كارخستن. ئه‌مانه ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن كه كاتێك مادده‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌خوێنیته‌وه، ده‌بینی هه‌ركامیان له جێگایه‌كدا كارێكیان هه‌یه، چاودێری ده‌كه‌ن، ته‌ده‌خول ده‌كه‌ن‌و...هتد. له هیچ كام له‌وانه‌دا پێی كرێكار نه‌هاتۆته ناوه‌وه. ته‌نانه‌ت له بابه‌ت ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه كه بڕیاره دوو نوێنه‌ری كرێكارانیش تیایدا به‌شدار بن، دوو كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، یه‌كه‌م، بۆ نموونه له 15 كه‌س دووانیان نوێنه‌ری كرێكارن، دووه‌م ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كرێكارانیش نوێنه‌ری شورای ئیسلامی‌و شورای ئیسلامی سه‌راسه‌رین كه خودا ده‌زانێت به چ میكانیزمێك هه‌ڵبژێرراون. كرێكار له‌م یاسای كاره‌دا هیچ كاره‌یه. له ڕاستیدا ئه‌م یاسای كاره یاسای كارێكی ئاغا-ڕه‌عیه‌تیه كه هه‌رچه‌نده ڕه‌شنووسی دواتری له‌وه‌ی پێشووتر باشر بووبێت، هێشتا وه‌ك ئه‌وه وایه ئاغا بڕیاری دابێت كه سه‌باره‌ت به ڕعیه‌ته‌كه‌ی خۆی "ئیحسانی" زۆرتر بكات. ئه‌م ده‌قه هێشتا له چوارچێوه‌ی ملكه‌چی كرێكار بۆ سه‌رمایه‌دایه. من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له مه‌سه‌له‌ی دیاریكردن‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ناكۆكی، له دیاریكردنی موفره‌داتی وه‌ك كاتی كار، كرێ، مۆڵه‌ت‌و بیمه‌كان‌و شتی تر هیچ ڕۆڵێكی نییه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسای كاره ڕه‌ت بكرێته‌وه.
فاكته‌رێكی تر به بڕوای من ئه‌وه‌یه كه یاسای كار چه‌ند له خۆیدا ئیمكانیه‌تی ئاڵ‌وگۆڕی دواتری داناوه. وای دابنێین ئه‌م ساڵ ده‌ڵێن 44 سه‌عات كار له هه‌فته‌یه‌كدا‌و گریمان كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریكن هه‌فته‌ی 56 سه‌عات كار له كرێكار ده‌كێشنه‌وه، كه‌سێك بۆ ئه‌م 44 سه‌عات كاره "به‌ه به‌ه"یش بكات، 5 ساڵی تر چی؟ ئایا ده‌بێ دووباره كۆببینه‌وه، قوربانی بده‌ین، تێهه‌ڵدان بخۆین‌و له‌سه‌ر جاده‌كان له‌گه‌ڵ سوپا‌و پاسدار‌و هه‌ركه‌س ئه‌و ڕۆژه تفه‌نگی له‌سه‌رشان بوو ده‌سته‌ویه‌خه بین، تا دووباره له 44 سه‌عاته‌وه بیكه‌ین به 42 سه‌عات؟ سه‌ره‌نجام یاسای كار ده‌بێ له‌ناو ماده‌كانی خۆیدا ئه‌وه بڵێت كه میكانیزنی مه‌نتیقی گۆڕانكاری پاشتر‌و ناوبه‌ناوی خۆی چییه. ئێستا ئێوه خه‌ریكن 90 ڕۆژ مۆڵه‌ت به ژنی دووگیان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئێمه‌ی كرێكار بمانه‌وێت كارێك بكه‌ین كه ئه‌مه ببێته 6 مانگ له چ كه‌ناڵێكه‌وه ده‌بێ هه‌نگاو هه‌ڵبگرین‌و كاری بۆ بكه‌ین. بێجگه له شه‌ڕ كردن ڕێگایه‌ك له‌به‌رده‌م به‌شه‌ردا ناهێڵێته‌وه. ئاشكرایه كه ئه‌م یاسای كاره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نووسراوه‌كه به بڕوای ئه‌وان گوزه‌رانی كرێكار ده‌بێ له‌م ئاسته‌دا بێت‌و ئه‌گه‌ر شتێكی زیاتری ده‌وێت ده‌بێ به‌ره‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بچێت. لێره‌دا ئیتر كرێكار له‌گه‌ڵ سوپا‌و ساواك‌و نموونه‌ی ئه‌وانه، كه تا ئێستا خوێنی كرێكاریان ڕشتووه، به‌رامبه‌ره. به‌م پێیه ئه‌مه‌ش كه‌ماسیه‌ك‌و خاسیه‌تێكی یاسای كاره خاوه‌نكاریه‌كانه (به فارسی قانون كارهای كارفرمائی-و) كه پێمان ناڵێت چۆنچۆنی بڕیار وایه هه‌ل‌ومه‌رج له ئاینده‌دا بگۆڕێت. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به سه‌عاته‌كانی كار ئه‌گه‌ر یاسای ئه‌مڕۆ بنووسێت 35 سه‌عات كار ده‌بێ له هه‌مان شوێندا بڵێت كه له چ میكانیزمێكی سروشتی‌و پێناسه‌كراودا، كه تیایدا پێویست نییه كه‌س خوێنی بڕژێ‌و خوێن بڕێژێ‌و شه‌ڕ بكات، ئه‌مه ده‌بێته 30 سه‌عات.
خاسیه‌تێكی تری ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌و بێماناكردن تیایدا هه‌یه. له به‌ندێكدا به‌ڕواڵه‌ت مافێكی داوه‌و دواتر حه‌واڵه‌ی كردووه بۆ كۆمیسیۆنێك‌و ئایننامه‌یه‌ك كه هێشتا نه‌نووسراوه‌و تازه نووسه‌ره‌كه‌شی هه‌ر بڕیار وایه وه‌زیری كار بێت. كه ئه‌ویش ده‌بێ بۆ په‌سه‌ندكردن بیدات به هیئه‌تی وه‌زیران! باشه منی كرێكار به‌چی بزانم ئه‌وان دواتر چی ده‌نووسن‌و چی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به ده‌ركردن له‌سه‌ركار به‌م جۆره‌یه. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كرێكار "ئه‌ركه ڕاسپێرراوه‌كان" باش ئه‌نجام نه‌دات‌و "ده‌ستووری كاری دیسپلینی" ژێرپێ بنێت له‌وانه‌یه ده‌ربكرێت. "ئه‌ركه ڕاسپێرراوه‌كان" مانای چییه؟ كێ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ڕاسپاردووه؟ ئه‌مه كه‌لێنێَكه ئیتر. چونكه سبه‌ینێ به بیانووی ئه‌وه‌ی كه (فڵانه ئه‌ركم به كرێكارێك سپارد‌و بۆی ئه‌نجام نه‌دام) خاوه‌نكار ده‌توانێت حوكمی ده‌ركردنی كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ربكات. "ده‌ستووری كاری دیسپلینی" یش به هه‌مان شێوه، به پێی هه‌مان به‌ند بڕیاره كه‌سێك له جێگایه‌كدا بینووسێت. باشه منی كرێكار چۆن بزانم بڕیاره چی له‌وه‌دا بنووسن؟ ده‌یان حه‌ڵه‌تی له‌م بابه‌ته له‌ناو ئه‌م ده‌قه‌دا هه‌یه كه به ڕواڵه‌ت مافێك ده‌به‌خشێ یان به ڕواڵه‌ت ڕێگریه‌كی له‌به‌رده‌م ناهه‌قیكردن ده‌رهه‌ق به كرێكار پێكهێناوه، به‌ڵام دوو به‌ند ئه‌ولاتر ڕێڕه‌وی وه‌لانان‌و ژێرپێنانی ئه‌وانه‌ی بۆ خاوه‌نكار داناوه. نموونه‌یه‌كی تر سه‌باره‌ت به زیاده‌كاریه، به بیانووی هه‌ل‌ومه‌رجی نائاساییه‌وه خاوه‌نكار ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ تاكو 16 سه‌عات كار به كرێكار بكات. زیاده‌كاری تا 16 سه‌عات له‌و یاسای كاره‌دا هه‌یه. له حاڵێكدا كه ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه كاری به‌زۆر (ئیجباری) به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه. خاڵێكی تر ئاستی ستانداردی موفره‌داتی وه‌ك سه‌عاتكار‌و كرێ‌و بیمه‌و شتی تره له‌م یاسای كاره‌دا. سه‌ره‌نجام باشی‌و خراپی یاسای كارێك له‌م بابه‌ته‌شه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه ئایا ئه‌م یاسای كاره سه‌ره‌تا هه‌فته‌ی كاریی به چه‌ند سه‌عات پێناسه كردووه، كه‌ی به‌شه‌ر ده‌توانێت خانه‌نشین بێت‌و شتی له‌م بابه‌ته. من وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م یاسایه له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه.
به كورتی به بڕوای من مافی ڕێكخراوبوون، مافی مانگرتن، بوونی میكانیزمێك بۆ ئاڵ‌وگۆڕ‌و چاتركردنی به‌رده‌وامی پێوانه‌كانی كار له كۆمه‌ڵگادا، جێگاوشوێنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری له یاسای كاردا، سفتی‌و ڕۆشنی‌و بوارنه‌دان به لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی یاساكه به قازانجی خاوه‌نكار‌و له‌سه‌ره‌وه بوونی ستاندارده‌كانی خۆشگوزه‌رانی‌و ماددی كرێكار مه‌سه‌له‌ی ژیانیین. له گشت‌دا منیش وه‌ك باقی دۆستان كه قسه‌یان كرد وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م یاسای كاره له ڕوانگه‌ی كرێكاری ئیرانه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه‌و هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌ندی لێره‌و له‌وێ بۆ زیاد بكه‌ن كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر گۆڕینی خه‌سڵه‌ته دژه كرێكاریه‌كه‌ی نابێت.
مسته‌فا سابیر: به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێوانه‌ی ساده‌و كورت بۆ داوه‌ری كردن سه‌باره‌ت به‌م یاسایه بده‌ینه ده‌ستی كرێكار، ده‌بێ چی بڵێین؟
مه‌نسور حكمه‌ت: به بڕوای من به‌ر له هه‌ر شتێك كرێكار ده‌بێت له خۆی بپرسێت كه: من له‌م یاسایه‌دا له چ ڕۆڵێكدا ده‌رده‌كه‌وم؟ هه‌ر كرێكارێك كه ئه‌م یاسایه دروست بخوێنێته‌وه ده‌ڵێ: ئه‌م یاسایه من وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان مامه‌ڵه ده‌كات. ئه‌ویش كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان كه زمانی نییه، ئیراده‌ی خۆی نییه. ده‌یه‌وێت وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان سوودی خۆی له من وه‌ربگرێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تا ڕاده‌یه‌ك به‌ر به فه‌وتانی ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه‌ش بگرێت‌و به‌هه‌رحاڵ به شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو كارم لێ بكێشێته‌وه. یه‌كه‌مین پرنسیپێك كه كرێكار ده‌بێت له ڕه‌تكردنه‌وه‌و قه‌بوڵكردنی یاسای كارێك له‌به‌رچاوی بگرێت ئه‌وه‌یه كه بڵێت من وه‌ك ئه‌ندامێكی ئازادی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆم، له ژینگه‌و شوێنی كارم، له دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكم هێزی كاری خۆم له‌به‌رامبه‌ر چی‌و چۆن ده‌فرۆشم‌و بڕیاروایه له چ هه‌ل‌ومه‌رجێكدا كار بكه‌م‌و شتی تر، چه‌نده ڕۆڵم هه‌یه؟ یه‌كه‌مین پێوه‌ر ئه‌وه‌یه كه كرێكار وه‌ك كه‌سێكی ئازاد‌و هاوڵاتیه‌كی خاوه‌ن ئیختیار‌و ئیراده ده‌ربكه‌وێت. له‌م یاسای كاره‌دا كرێكار چكۆله‌و خاوه‌نكاریش ئاغای كۆمه‌ڵگایه. ئه‌مه زۆر به‌رجه‌سته‌یه. ده‌قه‌كه بخوێننه‌وه تا بیبینن. دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسای كاره هاتووه چاو‌و گوێی منی داخستووه‌و به ڕووی خۆی ناهێنێت كه كرێكار له گۆشه‌یه‌كی تری دنیا چ مافێكی به‌ده‌ستهێناوه. به جۆرێك له‌گه‌ڵمدا مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له دنیا بێ خه‌به‌ر بم. كاكه گیان من به‌شه‌رم‌و ئه‌زانم له ئه‌ڵمانیا، له فه‌ره‌نسا، له به‌ریتانیا‌و ئیسپانیا‌و شوێنی تر كرێكاران له چ مافێك به‌هره‌مه‌ندن. ئاوا نییه كه ده‌بێ دانیشم‌و سه‌بر بكه‌م تا ڕۆژێك انشاالله بۆیان بلوێ‌و هه‌ل‌ومه‌رجی ژیانی من بگه‌یه‌ننه ئاستی ئیستای ئه‌ڵمانیا. به بڕوای من هه‌ر به‌و جۆره‌ی كرێكاری ئه‌ڵمانی ده‌ژی‌و كار ده‌كات، كرێكاری ئێرانیش ده‌بێ ئه‌و ژیانه‌و هه‌ل‌ومه‌رجی كاركردنه بخوازێت. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌ریكه له جێگایه‌كی تری جیهان 35 سه‌عات كار بۆ سه‌رمایه ده‌كات، منیش له ئیران هه‌ر 35 سه‌عات كار بۆ سه‌رمایه ده‌كه‌م، نه‌ك زیاتر. به بڕوای من ئه‌مه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانه. سه‌یركه، سه‌رمایه له هه‌ر جێگایه‌ك سوودی كه‌م بێت پاره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت‌و ده‌یبات بۆ جێگایه‌كی تر، له جووڵه‌دایه، هه‌ل‌ومه‌رجی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه له دنیادا به‌ره‌و ستاندارد بوون ده‌چێت. به‌ڵام هه‌ل‌ومه‌رجی كاركردن، به لوتفی ئه‌و سنووره‌ی له نێوان ووڵاته‌كان كێشاویانه‌و سوپا‌و سه‌ربازیان داناوه كه كه‌س له جێگای خۆی نه‌بزوێت، جیاوازه. یانی ئۆردوگایه‌كی كاركردنیان داناوه‌و ناویان لێ ناوه ئێران. له حاڵێكدا كه له جێگای تر كرێكار بۆ نموونه هه‌فته‌ی 35 سه‌عات كار ده‌كات، لێره هێزی چه‌كداریان هێناوه‌و سه‌ره‌نێزه‌یان له‌سه‌ر ملی كرێكار داناوه‌و ده‌ڵێن 44 سه‌عات كار بكه! له‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر فه‌رمانم دا كه 68 سه‌عات كاربكه! ده‌بێ بیكه‌یت. به‌م پێیه پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسه‌یه له به‌راوورد به دنیا چی ده‌ڵێت. خۆ من له سه‌ده‌ی 19 ناژیم. ئه‌مه كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌و ده‌مه‌وێت وه‌ك به‌شه‌رێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م بژیم.
پێوه‌ری تر له‌م باسه‌دا ئاماژه‌ی پێ كرا. به بڕوای من مافی بێ قه‌ید‌و شه‌رتی ڕێكخراوبوونی كرێكاریی، سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت، پارێزراو بوونی ڕێكخراوه‌ی كرێكاریی له په‌لاماری ده‌وڵه‌ت‌و مافی بێ قه‌ید‌وشه‌رتی مانگرتنی كرێكاریی له پێوه‌ره بناغه‌ییه‌كانن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئیره‌جی ئازه‌رین ووتی، خاوه‌نكار چه‌ند جار مانده‌گرێت‌و كه‌س گوێی پێ نادات، پاره‌یه‌ك كه ده‌توانێت خه‌رجی كڕینی كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی‌و پێداویستیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌و فراوانكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بكات ده‌یخه‌وێنێت. ئه‌مه مانگرتنه. ده‌ی باشه ئه‌و پاره‌كه‌ی ده‌خه‌وێنێت‌و منیش كاره‌كه‌م، ئیدی. به‌ڵام ئه‌و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر پاره‌وپولی خۆیدا هه‌یه. ده‌وڵه‌ت‌و خاوه‌نكار وه‌ك سه‌رمایه‌دار هه‌ر ڕۆژێك بیانه‌وێت ده‌توانن مانبگرن، سه‌رمایه‌گوزاری ناكه‌ن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه هێزی كاری خۆی ده‌فرۆشێت ئه‌مه‌یان ناو ناوه مانگرتن‌و هاوار ده‌كه‌ن كه "ئه‌ها ئه‌وه شار تێكچوو"و به هه‌زار‌و یه‌ك بیانوو ڕێگای پێ‌ده‌گرن. كرێكار ده‌بێت هه‌ر كات ویستی‌و ئیراده‌ی كرد بتوانێت بڵێت كه ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه به هه‌ل‌ومه‌رجێكی گونجاو بۆ كاركردن نازانم‌و هه‌ر ئێستا كار ڕاده‌گرم. كرێكار ده‌بێ بتوانێت ده‌ست له كار بكێشێته‌وه تا بزانێت سه‌ره‌نجامی بابه‌تی ناكۆكی نێوان خۆی‌و خاوه‌نكار به كوێ ده‌گات. به‌م پێیه مافی مانگرتن بێ قه‌ید‌وشه‌رت‌و به دانی ته‌واوی هه‌قده‌سته‌وه خاسیه‌تی هه‌ر یاسای كارێكه كه كرێكار تیایدا به ئینسان حیساب كرابێت. پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه یاسای كار بۆ هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێكی چكۆله له ئاینده‌دا به‌شه‌ر به‌ره‌و شه‌ڕی مان‌ونه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نه‌بات. ئه‌مه یانی ته‌جروبه كردنی بێبه‌شی‌و موسیبه‌ت‌و ڕۆژڕه‌شی له لایه‌ن خێزانه كرێكاریه‌كانه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له 10 ساڵدا نیو سه‌عات له سه‌عاتكاری هه‌فتانه كه‌م بكه‌یته‌وه. یاسای كار ده‌بێ ئه‌و ئیمكانی ئاڵ‌وگۆڕی له ناو خۆیدا هه‌بێت. پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه ڕێكخراوه‌ی كرێكاریی له یاسای كاردا چ ڕۆڵێك وازی ده‌كات. سه‌یركه! ئه‌مه یاسایه‌كه‌و تازه بڕیاروایه له‌سه‌ر مه‌بنای ئه‌م یاسایه كار‌وكاردانه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجامبدرێت، هه‌زار‌ویه‌كجار كار ده‌كێشێته بڕیار‌و حوكمدانی تایبه‌ت، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی‌و شتی له‌م بابه‌ته. ڕێكخراوه‌ی كرێكاریی له‌م نێوه‌دا چ جێگاوشوێنێكی هه‌یه؟ چه‌ند كه‌سیان له جه‌ماعه‌تی خۆیان به ناوی شورای ئیسلامییه‌وه كردووه به نوێنه‌ری كرێكاران. ئه‌مه زۆر دوواكه‌وتوو دژی كرێكارییه. به‌بڕوای من هه‌ر یاسای كارێك كه تیایدا ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی به ڕه‌سمی نه‌ناسرابێت‌و له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كانی شوێنی كار‌و پێوانه‌كانی چاو‌دێر به‌سه‌ر كار‌و كاركردندا له كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی بناغه‌یی پێ نه‌درابێت، ئه‌و یاسایه خاوه‌نكاریی (یاسایه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دار- كارفرمایی به فارسی)و دژی كرێكارییه. 16
مسته‌فا سابیر: ئێوه له قسه‌كانتاندا ووتتان كه یاسای كار ده‌بێت سه‌ره‌تا كرێكار وه‌ك هاوڵاتیه‌ك به ڕه‌سمی بناسێت. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له خودی كۆمه‌ڵگای بورجوازیدا هه‌رڕۆژه ئه‌مه ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه‌و له‌ڕاستیدا تاكه‌كه‌س له زۆر ماف بێبه‌شه، ئێوه چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌تان هه‌یه كه ئه‌م مافانه له یاسای كاردا به‌ڕه‌سمی بناسرێت؟
مه‌نسور حكمه‌ت: میكانیزمی كۆمه‌ڵگا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. ئه‌وه‌ی كه كرێكار مافی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیش مافی ده‌نگدان په‌یدا بكات. ئێمه خه‌ریكین سه‌باره‌ت به یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر كرێكاری ئێرانی له‌م مه‌یدانه‌دا مافی خۆی وه‌ربگرێت هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌می ڕۆژنامه‌گه‌ریش ببه‌ستێت. ئه‌مه ئاراسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی جووڵانی كۆمه‌ڵگایه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئاوا نییه كه ڕۆژێك سه‌رمایه‌دار له خه‌و هه‌ستێت‌و به خۆی بڵێ ئه‌مڕۆ سه‌رحاڵم، هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه، بڕۆن هه‌مووتان ئازادن قسه‌ی خۆتان بكه‌ن. ده‌بێ به زۆر ناچار بكرێت كه مل به ئازادی بدات. یه‌كێك له‌و مه‌یدانانه‌ی كه تیایدا چینی ده‌سه‌ڵاتدار ناچار ده‌كه‌ن مل به ئازادی بدات خه‌باتی كرێكاره له پێناوی مافه كرێكاریه‌كاندا. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر كرێكار مافی پێكهێنانی سه‌ندیكا‌و شورا‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی كاركردنی ئه‌مانه وه‌ربگرێت‌و بیسه‌پێنێت، ئه‌وده‌م هیچ كه‌س ناتوانێت بۆ نموونه ده‌می ڕۆژنامه‌كان دابخات. به هه‌رحاڵ به بڕوای من ڕه‌وه‌ندی ڕاسته‌قینه پێچه‌وانه‌یه. ئه‌وه خه‌باتی كرێكار‌و وه‌رگرتنی مافه‌كان له لایه‌ن كرێكاره‌وه‌یه كه ئه‌وه دیاری ده‌كات هاوڵاتی به گشتی له كۆمه‌ڵگادا چ مافێكی هه‌یه‌و ئه‌م مافانه زه‌مانه‌ت ده‌كات.
بەشى دووه‌م
فەسلى یەکەم
لایەنە گشتیەکانى یاساى کارى جمهورى ئیسلامى (ئیران)
پێوەرە بنچینەییەکان لە هەڵسەنگاندنى یاساى کاردا
مستەفا سابیر: بەهەرحاڵ یاساى کارى ئێستا لە مانگى9 یان 10 1989 لە لایەن مەجلیسەوە پەسەند کراو ئەگەرى گەورەى ئەوە هەیە کە بەم زووانە لەلایەن شوراى تەشخیسى مەسڵەحەتى ڕژێمیشەوە پەسەند بکرێت، یان بە هەرحاڵ لەوێ گیرى کردووە. ئێوە سەبارەت بەو نەزەرەى کە دەڵێ: ئەمە هەر چۆن بێت لە هیچ باشترە، چى دەڵێن؟
مەنسور حکمەت: ژمارەیەک بەچکە حاجى ساختەچى چوون شتێکیان نووسیوەو هێناویانەو ئەیانەوێت هەروا یەکسەر بیکه‌نه قاڵب. بە ناوى ئەوەى کە سی(30) ڕۆژ مۆڵەتدانی بە کرێکار تیایە، یان "قەرارە" بێن‌و پیشەکان پلەبەندى بکەن‌و بە فڵانه ڕێگا دوو ڕیال بخەنە سەر کرێی کرێکارانى فڵانە بەش، ئەمانە بەڵێنى مفتن. هەمان ئەو خاڵانە کە بە قسەى شورا ئیسلامییەکان لایەنى پۆزەتیڤى ئەم یاسایەیە، بەڵێنى مفتن. هیچ زەمانەتێکى جێبەجێکردن بۆ ئەم بەندانە بوونى نییە. سەیرکە! ئەم یاسای کارەیان جۆرێک نووسیوە کە ژنى دووگیان بڕیارە 90 ڕۆژ مۆڵەتى پێ بدرێت. دەڵێن کە لەم ماوەیەدا موچە بە تۆ دەدەین. بەڵام بڕۆ ئەم مووچەیە لە سازمانى بیمەى کۆمەڵایەتى وەربگرە. بەڵام ئەو کرێکارە واجب الحجە (کە حەج لەسەرى بۆتە واجب بە پێی شەرع) سەیرە ، کە من نازانم کەى کرێکار لە سایەى ئەم سیستەمەدا دەتوانێت واجب الحج بێت، دواى مانگێک کە لە حەج ده‌گه‌ڕێتەوە تەواوى موچەکەیان لە هەمان جێگا‌و لەسەر هەمان حیساب بانکى هەمیشەیی بۆ داناوەو وەریدەگرێت. ئەمە ئیتر فێڵبازیە. ئەگەر تۆ بەڕاستى ئەتەوێت موچەى ئەو کرێکارەى کە منداڵى بووە بدەیت، ئەگەر ماستەکەت موویەکى تیا نییە، دەى بە هەمان شێوە ڕابردوو پارەکە بدە ئیدی. ئەڵێی کوڕە ساختەچى شاریى خەریکە کڵاو دەنێتە سەر "دێهاتیەکى بێخەبەر". لەبەرخاترى دوو بەند کە هێشتا دیار نییە بە کردەوە دەبێتە چى کرێکار خه‌ریکه قەباڵەى کۆیلەیەتى خۆى بۆ ماوەیەکى دوور‌و درێژ ئیمزا دەکات. کاتێک ئیمزا دەخەیتە ژێر ئەم یاسایە ئیتر خۆ نا‌توانیت بۆ سبه‌ینێکه‌ی بیانوو بگریت. دەبێ شەش ساڵ لە سایەى ئەم یاسایەدا کار بکەیت تا تازە بتوانیت سەبارەت بە گۆڕینى قسە بکەیت. ئەمە سەرکەوتنێکى کۆمەڵایەتى دەبێت بۆ جمهوری ئیسلامى ئەگەر بتوانێت بێ ڕێکخراوەیی‌و قەدەغەبوونى مانگرتن، ئاغابانسەرى شورا ئیسلامیەکان‌و ئەوەى کە وەزیرى کار‌و چوار مامۆستاى زانکۆ کە هەر خۆى هەڵیاندەبژێرێت هەل‌ومەرجى کارى کرێکاران دیارى بکەن، بەسەر کرێکاراندا بسەپێنێت. ئەمە یانى ئەوەى کرێکار دۆڕ‌انى خۆى لە ئاستى کۆمەڵایەتیدا قەبووڵ بکات. ڕاى منیش وەک ڕاى ڕەزا موقەدەمە. کرێکار دەتوانێت ئەو چەند بەندەى کە جێبەجێبوونى فەوریان بە قازانجى خۆى دەزانێت لەسەر کاغەزێک بنووسێت‌و خوازیارى جێبەجێبوونیان بێت. ئەگەر نەیانکرد ئەو کاته قسەمان ئەوە دەبێت کە ئێوە خۆتان لە یاساى پەسەندکراوى خۆتاندا ئەمانەتان ووتوە، بۆچى جێبەجێی ناکەن؟ ئەودەم تەواو ئاشکرا دەبێت کە ئەوان چۆنچۆنى خوازیارى قەبووڵکردنى تەواوى ئەو یاسایە لە لایەن کرێکارەوەن. جێبەجێکردنى ئەو چەند بەندەیان بەوەوە بەستۆتەوە کە کرێکار ئیرادە‌و ئیختیارى ژیانى خۆى بۆ ماوەى دوور‌و درێژ بەوان بسپێرێت. ئەمە قسەى ئەوانە. ئەگەر ڕژێم ڕاست دەکات‌و دەیەوێت ئەم یاسایە جێبەجێ بکات، با بێت‌و ئەو بەندانە کە هەر ئێستا کرێکاران خوازیارى جێبەجێکردنین جێبەجێیان بکات. ئەگەر نایکات ئەوە ئاشکرایە کە باقى بەندەکانى تر ئەو خاڵانەیە کە خاوەنکار دەیەوێت لە یاسای کاردا جێیان بکاتەوە. بە بڕواى من، کرێکار‌و هەر ئینسانێکى شەرافەتمەندى ئەم کۆمەڵگایە، دەبێ یاساى کارى ڕژێم ڕەتبکه‌نه‌وه‌و لە هەمان حاڵ‌دا کرێکار دەبێ لیستێک لەو خاڵانەى کە لە ڕوانگەى ئەوەوە دەبێ جێبەجێبکرێت لەم یاسایە دەربهێنێت‌و پێ لەسەر جێبەجێکردنیان دابگرێت. خاڵێکى تر ئەوەیە کە ئەم یاساى کارە چ بە پەسەندکردنى یان پەسەندنەکردنى لە لایەن دەوڵەتەوە لە ڕوانگەى کرێکارەوە مەشروعیەتى نییە. یەکلایەنە چوونەتە ئەنجومەن‌و پەیماننامەیەکیان هێناوە. نە نوێنەرى کرێکار بوونى هەیە کە قسەیەک بکات، نە ڕاى کرێکار دەپرسن. کرێکاران هەر ئەوەیان بۆ دەمێنێتەوە کە دواتر بچن بە پێی ئەم یاسایە کار بکەن. لە نێوان خۆیاندا (سه‌رمایه‌داران‌و کاربه‌ده‌ستان-وه‌رگێڕ-) کە مامەڵەیەک دەکەن ئەگەر دەربکەوێت کە حاجى فڵان فێڵى لە حاجى فەلتان کردووە، ئەو پەیماننامە‌و کۆنتەراتە هەڵدەوەشێتەوە. بەڵام لە پەیوەند بە کار‌و کرێکارەوە دەتوانن دەقێک، کۆمەڵێکیان بینووسن‌و کۆمەڵێکى تریان پەسەندى بکەن‌و دواتر بیهێنن جێبەجێی بª
