|
ئه‌نته‌رناسیونال :
له‌ڕوانگه‌ی خواستنی په‌یگیرانه‌ی دیموكراسیه‌وه چه‌ند ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆر له
مۆدێلی په‌رله‌مانی ده‌گیرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ناتوانرێت نوێنه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه لاببرێن كه هه‌ڵیان بژاردبوون، ئیحتكاركردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
له‌لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه، پڕ خه‌رجیبوونی مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا
وه‌كو كاندید (پاڵێوراو) و تاڕاده‌یه‌كیش وه‌كو ده‌نگده‌ر، هه‌ڵبژێردرانی كۆمه‌ڵه
ده‌وڵه‌تێك كه‌به‌كرده‌وه به‌شێكی كه‌می خه‌ڵك ده‌نگی داونه‌تێ، چ به‌هۆی كه‌می
راده‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو چ به‌هۆی شێوه‌ی دیاریكردنی
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌نگی حیزبه‌كان و شتی له‌م
بابه‌ته. ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه له دیموكراسی له‌باسی ئێوه‌دا چ جۆره جێگا و ڕێگا
و بایه‌خێكی هه‌یه؟
مه‌نسور
حیکمه‌ت: ئه‌مانه كۆمه‌ڵه ڕه‌خنه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نین له‌م سیستمه.
به‌شێكیان وه‌كو ناڕه‌زایه‌تی له‌و سیسته‌مانه‌ی له‌چه‌شنی به‌ریتانیا كه
كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌پێی رێژه‌ی سه‌دی ڕاسته‌وخۆی ده‌نگه‌كان دابه‌ش ناكرێن،
له‌بنه‌ره‌ته‌وه ته‌نانه‌ت وه‌كو ڕه‌خنه‌ش ناژمێردرێن. هه‌رچۆنێك بێت، پێش له
هه‌مووكه‌س خودی خاوه‌نبیرانی بۆرژوایی به ڕوونی و ڕِاشكاوی
ته‌واوه‌وه ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌ی باس ده‌كه‌ن و به گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌بده‌ئه‌كانی
دیموكراسی و لیبراڵیزم، باش و خراپی ئه‌م خاڵانه بۆ هه‌موومان لێكده‌ده‌نه‌وه.
لاوازی بنه‌ڕه‌تی، خاڵێك كه به بڕوای من كرۆكی ڕه‌خنه‌ی ماركسیستییه له‌م
نیزامه، ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌شێكی جیا له
ئابوری سیاسی و خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه له كۆمه‌ڵگادا ده‌ژمێردرێت و ته‌فسیرێكی
حقوقی و ئیداری ڕووت بۆ ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌و ته‌سویره‌ی كه‌لای
وایه ئه‌وه خه‌ڵكن كه تائێستا له پرۆسه‌یه‌كی كه‌م تا زۆر ئازاد‌و
دادپه‌روه‌رانه‌دا، به‌ده‌نگی خۆیان ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن، ته‌سویرێكی
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه.
له‌سه‌ر
بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه
به‌سه‌ر ژیانی به‌رهه‌مهێنان و كۆمه‌ڵایه‌تی دا‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی
ئایدیۆلۆژێكی كۆمه‌ڵگا وخۆهۆشیاری خه‌ڵك، خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت پێشتر
دیاریكراوه. به‌ر له هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان هێزی چه‌كداری سه‌ركوتگه‌ری
بۆرژوایی بۆ پارێزگاری قه‌هراوی له‌م ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌ته هه‌یه و رێكخراوه.
یاسا‌وحقوقه جه‌زاییه‌كان، به نووسراو نه‌نووسراوه‌وه، بۆ پارێزگاری
له‌ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی و پیرۆز ڕاگرتنی ته‌صویری بۆرژوا له‌كۆمه‌ڵَگا،
هه‌روه‌ها دادگا و زیندانه‌كانیش بۆده‌سته‌به‌ركردنی جێبه‌جێ بوونیان له ئارادان.
هه‌ڵبژاردن ئه‌وه دیاری ده‌كات كه كام ره‌وت و حیزب و كۆمه‌ڵه ئه‌فراد، به كام
به‌رچاو ڕۆشنی به‌رنامه‌یی و شێوكاریه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیسته‌مه و
دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌ته ته‌نفیزیه‌كانی بۆ ده‌وره‌یه‌ك له ئه‌ستۆده‌گرن.
كۆمه‌ڵه ڕه‌خنه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته، كه‌هه‌ر چۆنێك بێت له ڕووی دڵسۆزییه‌وه بۆ
حاڵی چه‌پ ده‌خرێته ڕوو، هۆی بنه‌ڕه‌تی ناكامی چه‌پی ڕادیكاڵ له نیزامه
په‌رله‌مانییه‌كاندا په‌رده‌پۆش ده‌كات و مۆری ڕاست و دروستی ده‌دات له
ته‌وه‌هوماتی په‌رله‌مانیی چه‌پ به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپاییدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌صوری ڕه‌خنه‌گرانی دیموكرات له دیموكراسی په‌رله‌مانی، هۆی
بنچینه‌یی ئه‌وه‌ی كه چه‌پی ڕادیكاڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر به‌كه‌می شتێك به
شتێك ده‌كات ئه‌وه‌نییه كه‌پاره‌یان نییه، ته‌بلیغات وه‌ڕێبخه‌ن، پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن دیموكراتیك نییه و یان ئه‌شكالی ڕیازیاتی دیاریكردنی كورسییه‌كان
له‌په‌یوه‌ند به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه به قازانجی حیزبه گه‌وره‌كان كارده‌كات
و شتی له‌م بابه‌تانه ... هۆیه‌كه ئه‌مه‌یه كه ده‌نگده‌ر، به‌ر له هه‌مووان
جه‌ماوه‌ری فراوانی خودی چینی كرێكار، ته‌صویرێكی واقعی تر‌و بێ ته‌وه‌هوم تری
هه‌یه سه‌باره‌ت به‌جێگاوڕێگای هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له‌ژیانی خۆیاندا.
ده‌زانن
كه هه‌ڵبژاردن وه‌سیله‌ی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی نییه له كۆمه‌ڵگادا، ده‌زانن كه
خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه‌وه دیاری
ناكرێت ، ده‌زانن كه لانی زۆری چاوه‌ڕوانی له‌په‌رله‌مان بریتی یه له كۆمه‌ككردن
به مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێكی دیاریكراو، ده‌زانن كه هه‌ڵبژاردن بۆ بوون و
نه‌بوونی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شی ئه‌وان
له ئیمكاناتی كۆمه‌ڵگای ئێستا له‌ده‌وره‌ی داهاتوودا هه‌ندێ كه‌م و زیادبكات،
ده‌زانن كه ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م تا زۆر
وه‌فادارانه‌ی هێزو هاوسه‌نگییه‌ك ده‌بێ كه ئێستا، له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و
دیموكراسیدا، له‌ناو چینه‌كاندا به‌رقه‌راره.
ڕه‌نگه
كرێكار هۆشیارانه دوژمنی سه‌رمایه‌داری بێت، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا
به‌گشتی نه‌ك ده‌نگ به‌و حیزبانه ده‌دات كه خوازیاری شۆرش له دژی سه‌رمایه،
به‌ڵكو ده‌نگ به‌باڵی چه‌پی بۆرژوازی خۆی ده‌دات. ده‌نگ به حیزبێك ده‌دات كه
به‌حیسابی خۆی ده‌توانێ جێگاوڕێگای له په‌یوه‌ند به سه‌رمایه‌كه‌یه‌وه كه
خه‌ریكی كاركردنه چاك بكات. ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی وه‌ك شتێكی عه‌مه‌لی
نه‌یه‌ته به‌رچاو (كه خودی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و ئه‌صاله‌تی په‌رله‌مان و
وجوودی بارودۆخی ناشۆرشگێڕانه ئه‌مه له خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت) ئه‌وا ئه‌و كاته
زۆر ئاساییه كه توێژه بێبه‌شه‌كان كه ئیتر ده‌بێ به‌ڕیفۆرم ڕازی بن، به‌و
كه‌سایه‌تی و حیزبه ریفۆرمخوازانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌نگ بده‌ن كه به حیسابی
خۆیان توانای ماددی عه‌مه‌لیكردنی ئه‌م ئیصلاحانه‌یان هه‌یه. گیروگرفتی چه‌پ
ئه‌مه نییه كه بۆچی دیاریكردنی كورسییه‌كان به‌ڕێژه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌نگه‌كان نین
و بۆچی حیزبێكی ترۆتسكیستی لاكۆڵان له توانای ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كسان
به‌هره‌مه‌ند نییه تا به‌ڵكو له‌ناو 400 نه‌فه‌ردا، ئه‌ویش بۆ خۆی نوێنه‌رێكی
هه‌بێت. گرفته‌كه له‌وێدایه كه له بارودۆخی ئاسایی‌دا كرێكار به‌گشتی ئه‌و
كه‌سه به نوێنه‌رێكی باش نازانی بۆ شوێنكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی یه ڕۆژانه‌كانی
له‌م ڕێره‌وه تایبه‌ته‌دا، كه له هه‌ڵوێستی شۆرش دژی سه‌رمایه‌وه ده‌یه‌وێ بۆ
ماوه‌ی چوار ساڵ ببێته نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌ن. خه‌ڵك ته‌نها له ده‌ورانی
ئه‌زمه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا نه‌بێت (كه له‌وباره‌دا ئیتر په‌رله‌مانیش وه‌ك جاران
ناوه‌ندی یاسادانان نییه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه استقراری تێدایه به‌ڵكو
بڵندگۆیه‌كه بۆ ئاژیتاسیۆن و مانۆڕی سیاسی) ئیتر به‌ته‌واوی شاره‌زای مقه‌ره‌رات
یارییه په‌رله‌مانییه‌كانن و ڕیعایه‌تی ده‌كه‌ن. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌م
مقره‌راتانه ئه‌وه‌یه كه براوه‌ی چینایه‌تی یارییه‌كه له‌پێشه‌وه دیاره و
له‌غه‌یری ئه‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو ئه‌م باروبنه‌یه ده‌پێچرێته‌وه.
ئه‌نته‌رناسیونال :
به‌م پێیه به‌بڕوای ئێوه به‌دیهێنانی ئه‌م جۆره ئیسلاحاتانه له نیزامی
په‌رله‌مانیدا ئه‌م نیزامه له ته‌سویری ماركسیستی بۆ ئازادی نزیكتر ناكاته‌وه ؟
مه‌نسور
حیکمه‌ت: باس ئازادی له‌ڕوانگه‌ی ماركسیستییه‌وه به ته‌واوی له‌لاپه‌ره‌یه‌كی
تره‌وه ده‌ست پێده‌كات. بابه‌تی دیموكراسی "ده‌وڵه‌تی شه‌رعی" یه. به‌ڵام ئازادی
مه‌قوله‌یه‌ك نییه په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌ی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندی نێوان فه‌رد و
ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خودی حكوومه‌ت‌و بوون نه‌بوونی
ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه. مه‌فهومێكی بنه‌ڕه‌تی له‌باسی ئازادی دا، چین و ئیستیمسارو
سه‌ركوتی چینایه‌تییه. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌ته. مه‌رجی ئازادی واقعی ئینسان
سڕینه‌وه‌ی دابه‌شبوونی چینایه‌تی، كۆتایهاتنی ئیستیمساری به‌شێكی كۆمه‌ڵگا
له‌لایه‌ن به‌شێكی تره‌یه‌وه، له‌به‌ین چوونی بنه‌مای سه‌ركوت و زه‌وتكردنی ئازادی
و له‌ئاكامدا ئاوابوون و نه‌مانی ده‌وڵه‌ته وه‌كو وه‌سیله‌ی داسه‌پاندنی
به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كان و پاراستنی باڵاده‌ستی چینایه‌تی. نیزامی
په‌رله‌مانی نه‌ك هه‌ر نووكه ده‌رزیه‌ك له‌م مه‌فاهیمانه نزیكتر نابێته‌وه،
به‌ڵكو خۆی یه‌كێكه له‌و ڕێگری و كۆسپانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ئینسانی له‌ڕێره‌وی
ئازادی كامل و واقعیدا ده‌بێ له‌سه‌ر ڕێگای لابه‌رێَت.
مه‌فهومی
ئازادی له ماركسیزم دا به‌ش به‌ش ناكرێت بۆ مه‌یدانی سیاسه‌ت و ئابووری وه‌یان بۆ
كۆمه‌ڵگا و فكر. ڕزگاری، ڕزگاری ته‌واو كه‌ماڵه. ناوخۆیی و ده‌ره‌كی. هه‌ر ئه‌و
پرۆسه‌یه ئه‌و ڕێگری یه ناوخۆییانه له‌ناوده‌بات كه ڕێگا له ئیراده‌ی ئازادی
ئینسانه‌كان ده‌كرێت، له‌خۆنامۆبوونی ئینسانه‌كان و هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
ماددی‌و ئه‌و مه‌عنه‌ویاته لنگه‌وقوچانه‌ی كه ئینسانه‌كان بۆ قبوڵكردنی
ئه‌خلاقیانه‌ی نایه‌كسانی و كۆیله‌تی‌و قبوڵكردنی ده‌وری سه‌ركوتگه‌ر و سه‌ركوتكردن
و پاڵ پێوه‌ده‌نێت، له‌نێو ده‌بات. یاساكان و پێویستی یاساكان هه‌ردووكیان
پێكه‌وه له‌نێوده‌چن هه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه یه‌كسانی دێنی، له‌گه‌ڵ خۆیدا
ئینسان دۆستی و ڕێزگرتنی قوڵ له ئاسوده‌یی‌و ئازادی یه‌كتریش دێنێ. ناكرێ
له‌لایه‌كه‌وه كه‌سێك هه‌بێ كرێ بدات و به‌شوێن قازانجه‌وه بێت و له‌ولاشه‌وه
كه‌سێك كرێ وه‌ربگرێت و ناچار به‌كاركردن بكرێت و كه‌چی له مه‌یدانی سیاسیش‌دا
ئازاد بێت. ناكرێ چینه باڵاده‌سته‌كان و چینه چه‌وساوه‌كان هه‌بن و ده‌مارگیری و
دواكه‌وتوویی و زوڵم و زۆرداری و تاوان له‌ئارادا نه‌بن. ئازادی واقعی ته‌نها
به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕی سۆشیالیستیانه‌ی كۆمه‌ڵگاوده‌رچوونی ئینسانه له‌ده‌ورانی
وه‌حشیگه‌رییه چینایه‌تیه‌كه‌ی. ئازادی واقعی مه‌فهوومێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. نه‌ك ته‌نها مه‌فهومێكی حقوقی و ئیداری. به‌م پێ یه ئازادی
واقعی مه‌وزوعێكی دیموكراسی نییه چونكه دیموكراسی و لیبراڵیزم دوای به‌فه‌وز
وه‌رگرتنی ئه‌ساسی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆرژوایی، و دوای به‌فه‌رز وه‌رگرتنی
وجودی سه‌رمایه و قازانج وكرێ و بازاڕ و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، ده‌چێته سه‌ر
موشه‌خه‌ساتی سه‌رخانی سیاسی و ئیداری كۆمه‌ڵگا.
تێبینی
ئه‌م بابه‌ته له ئۆكتۆبه‌ری ژماره 11 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|