|
شۆڕشی
ساڵی 1979 (57) له ئێران، هه‌رچه‌نده به ئامانجه دیموکراتیکدا
و شۆڕشگێڕییه‌کانی خۆی نه‌گه‌یشت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
بزووتنه‌وه‌ی نوێی کۆمۆنیستی ئێران، سه‌ره‌تایه‌کی ڕووی له
هه‌ورازبوون و پێشڕه‌وی و گه‌شه بوو. کۆمۆنیزم، مارکسیزمی مارکس و
لێنین، له‌نێو ئه‌م شۆڕشه‌دا به خاوێنی و خالیسییه‌کی که‌موێنه‌وه
خۆی گرت و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رکوتگه‌ری و تاوانا‌نه‌ی
بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی دژی کرێکارانی شۆڕشگێڕ و
کۆمۆنیسته‌کان کردیان، ڕه‌وتی پڕگۆڕانکاری گه‌شه‌ی خۆی، هه‌تا
پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ره‌و پێش برد. یه‌کێک له
ته‌وه‌ره ئه‌سڵییه‌کانی ئه‌م گه‌شه‌ی کۆمۆنیزمه له ئێران‌دا،
خه‌باتێکی تیۆریی قووڵ بوو، که له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران‌دا
به‌ره‌و پێش چوو. ئه‌و پڕوپووچه ڕیڤیژینیستییه گیانسه‌ختانه‌ی
که ساڵه‌های ساڵ که‌وتبوونه جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران و
ته‌نانه‌ت سه‌رتاپای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی داپۆشیبوو، ئێستا
به‌رانبه‌ر به هێرشی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ له ڕه‌وتی شۆڕشێکدا که
خۆی به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی بوو به "یارمه‌تیده‌ری کۆمۆنیسته‌کان"
و بوو به به‌ڵگه بۆ ڕاست و ڕه‌وابوونی مارکسیزم، یه‌ک له‌دوای
یه‌ك توانه‌وه و له‌نێو بران. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر مێژوونووسێك بێت و
بیروڕا بنچینه‌ییه‌کانی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وپێشی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی
که زۆرترین کۆمۆنیسته‌کانیان تێدا بوو لێك بداته‌وه، نیشانێکی وا
له مارکسیزمیان تێدا نابینێ. شۆڕشگێڕی کورتبینانه‌ی ورده‌بۆرژوایی
له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا زاڵ بوو.
له باری فه‌لسه‌فی و میتۆدۆلۆژیی لێکدانه‌وه‌وه،
ماته‌ریالیزمێکی میکانیکی و نه‌زانانه ڕه‌واجی ته‌واوی بوو، که
له مه‌کته‌بی ڕیڤیژینیزمی مۆدێرنه‌وه وه‌رگیرابوو. بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پی ئێران به‌گشتی، ئاشنایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ نووسراوه
بنچینه‌یییه‌کانی مارکسدا نه‌بوو. به‌شی هه‌ره زۆری کۆمۆنیسته‌کان
ده‌ستیان به کاپیتاڵی مارکس (که نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه‌گرییه‌که له
ئابووریی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌کی
زیندووه له به‌کارهێنانی دیالێکتیک له زانستی کۆمه‌ڵدا)
نه‌گه‌یشتبوو. ئه‌م بۆشایییه، به نووسراوه
ده‌ستتێوه‌ردراوه‌کانی ڕیڤیژینیستییه ڕووسییه‌کان و نووسراوه
"فه‌لسه‌فی"یه کاڵ و خاوه میتافیزیکییه‌کانی "ماوتسیتۆنگ" پڕ
کرابووه‌وه. له زانستی ئابووریدا، ناسیۆنالیزمی تۆخ
(ناسیۆنالیزمێک که پاڵی به تیۆری مه‌کته‌بی بۆرژوایی له چه‌شنی
"ئابووریی گه‌شه‌کردن"ه‌وه دابوو) زاڵ بوو، ئه‌و تیۆرییانه‌ی که
له باشترین و پوخته‌ترین حاڵه‌تی خۆیدا، ناڕه‌زایه‌تی دژی
مۆنۆپۆڵی ورده‌بۆرژوازیی داماوی وڵاتی ژێرده‌سته‌ی وه‌ك ئێرانی
به‌یان ده‌کرد. له‌ودیوی وشه‌گه‌لی شێوه مارکسیستییه‌وه خه‌ون و
خه‌یاڵی به‌رپاکردنی سه‌رمایه‌دارییه‌کی به‌هێز و ڕێكوپێكی "میللی"
(که گوایه ده‌بوو هه‌لومه‌رج بۆ شۆڕشی سۆسیالیستی له سه‌ده
داهاتووه‌کاندا له‌بار بکا) خۆی ده‌نواند. قاره‌مانی ئه‌م خه‌ون و
خه‌یاڵه منداڵانه و یۆتۆپیایییه‌ی ورده‌بۆرژوایی، شتێکی
ئه‌فسانه‌یی بوو به نێوی "بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز" که
به بڕوای به‌شی زۆری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
ده‌بوو له ئاکامی خه‌باتی چینایه‌تیی پرۆلیتاریا بپارێزرایه و
وه‌کوو هاوپه‌یمانی چینی کرێکار له شۆڕشی "گه‌لیی"دا به‌قه‌د‌ر و
حورمه‌ت بمایه‌ته‌وه. له باری سیاسییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی
ئێران له‌دوای شۆڕشگێڕییه‌کی کورتبینانه‌ی هه‌ر ته‌نیا "دژی
ده‌وڵه‌تی" و به ڕواڵه‌ت و به قسه دژی ئیمپریالیستی ئه‌سیر بوو،
که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ند و هه‌ڵوێستی
ورده‌بۆرژوازی ئێران بوو. له‌م سیسته‌مه فیکرییه‌دا خه‌باتی
چینایه‌تی به‌کرده‌وه ده‌شاردرایه‌وه و بێده‌نگه‌ی لێ ده‌کرا.
به بیانووی پاراستنی "یه‌کێتیی گه‌ل" به‌رانبه‌ر به
"ئیمپریالیزم"، داوا له کرێکاران ده‌کرا، که به‌رژه‌وه‌ندیی
چینایه‌تی خۆیان له‌بیر به‌رنه‌وه، جارێ له پێکهێنانی ڕیزی
سه‌ربه‌خۆی خۆیان له شۆڕشدا چاوپۆشی بکه‌ن و له‌وه گه‌ڕێن که
ستراتیژی و تاکتیکی وه‌ها هه‌ڵبژێرن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تییانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
مارکسیزمی شۆڕشگێڕ له ئێران‌دا، له یه‌که‌م هه‌نگاویدا ئه‌م
سۆسیالیزمه ورده‌بۆرژوایییه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆی دی. پۆپۆلیزم،
یان ڕیڤیژینیزمی پۆپۆلیستی، ناوێک بوو که مارکسیزم نایه سه‌ر
ئه‌و سۆسیالیزمه "گه‌لیی"یه و ئه‌و ناسیۆنالیزمه سیاسی و
ئابوورییه. به درێژایی چه‌ند ساڵ بنج و بناغه‌ی میتۆدۆلۆژیک و
سیاسی ئه‌م شێوه ڕیڤیژینیزمه که له ئێران باو بوو ڕه‌خنه‌ی لێ
گیرا. مارکسیزمی شۆڕشگێڕ له ئێران‌دا له‌م کێشه ئایدیۆلۆژیکه
دیاریکراوه‌دا سه‌رکه‌وت و توانی ڕه‌وتێکی ڕێکوپێك و گونجاوی حیزبی
و له ئاکامیشدا حیزبێکی سیاسی پته‌و پێك بینێ. حیزبێک که بۆ
مه‌به‌ستی تێوه‌چوونی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار له شۆڕشدا مه‌رجێکی
حه‌یاتییه و هه‌روه‌ها ئامرازی سه‌ره‌کییه بۆ سه‌رکه‌وتن له
کێشه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیکی یه‌کجار حه‌یاتیتردا دژ به ڕیڤیژینیزمی
مۆدێرن.
نامیلکه‌کانی "ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز"
گۆشه‌یه‌ک له‌م کێشه تیۆرییه‌ی مارکسیزمی شۆڕشگێڕی ئێرانه. ئه‌م
نووسراوانه به‌شبه‌حاڵی خۆیان، له تێکشکاندنی سه‌نگه‌ره‌کانی
سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوایی له مه‌یدانی بیروڕادا ده‌ورێکی
کاریگه‌ری گێڕا. نووسینی به‌شه‌کانی دیکه "ئه‌فسانه ..." به هۆی
جۆربه‌جۆره‌وه ده‌ستی نه‌دا، به‌ڵام ئه‌و قسه و باسانه و ئه‌و
لێکۆڵینه‌وا‌نه‌ی که ده‌بوو به‌شوێن ئه‌و نامیلکانه‌دا بێته
گۆڕێ، له چه‌ند نووسراوه‌ی تردا له لایه‌ن "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی
کۆمۆنیست"وه بڵاو کرایه‌وه. له‌وانه ده‌کرێ باسی "سێ سه‌رچاوه
و سێ به‌شی سۆسیالیزمی گه‌لیی ئێران"، "دوورنمای فه‌لاکه‌ت و ڕوو
له هه‌ورازبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی شۆڕش"، "کۆمۆنیسته‌کان و
بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری" و "کێشه له‌سه‌ر به‌دیهێنانی سۆسیالیزمی
گه‌لی" بکه‌ین.
ئه‌م نووسراوه‌یه‌ش دیاره له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێداویستیی
ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراو له گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و
کۆمۆنیستی ئێران‌دا نووسراوه. به‌ڵام ئه‌و لادانانه‌ی له‌م
نووسراوه‌یه‌دا دراونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه، له باقی وڵاته
ژێرده‌سته‌کانی ئیمپریالیزمیشدا، نوێنه‌رانی سیاسیی خۆیان هه‌یه.
له‌م بابه‌ته‌وه وه‌رگێڕانی ئه‌م نووسراوه‌یه به زمانی دیکه،
وه له‌وانه به کوردی، بێگومان به ڕاده‌یه‌کی به‌رینتر
یارمه‌تیی خه‌باتی مارکسیسته‌کان دژی لادانه بۆرژوایی و
ورده‌بۆرژوایییه‌کان ده‌دا.
له کۆتاییشدا که‌ڵک له‌م هه‌له، که وه‌رگێڕانی ئه‌م نامیلکه‌یه
به زمانی کوردی پێی داوم، وه‌رده‌گرم و سه‌باره‌ت به
ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" خاڵێک ڕوون
ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پی ئێران‌دا زۆر باو بوو. پۆپۆلیسته‌کان له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا،
یانی به‌وه‌ی که سیسته‌می ئابووریی ئێرانیان ناو ده‌نا
"سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" به‌کرده‌وه حاشایان له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌دارانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئابووریی
ئێران ده‌کرد. وه‌ك بڵێی "سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" سیسته‌مێکی
به‌رهه‌مهێنانی جیا له سه‌رمایه‌دارییه و له قانوونمه‌ندی
گشتیی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، به‌و جۆره که مارکسیزم
لێکی داوه‌ته‌وه، که‌م تا زۆر جیاوازه! ئه‌مه‌ش به‌ناچار، ده‌بوو
به پاکانه‌یه‌کی تیۆریک بۆ نه‌فیکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی که
ته‌وه‌ری گۆڕانکاری بار و دۆخه له هه‌ر سیسته‌مێکی
سه‌رمایه‌داریدا.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێمان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که
"سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" هه‌ر هه‌مان سه‌رمایه‌دارییه له
وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
سه‌رمایه‌داری له‌م وڵاتانه‌دا، نه‌ک هه‌ر به هیچ چه‌شنێک_
قانوونمه‌ندییه گشتییه‌کانی سه‌رمایه‌داری نه‌فی ناکاته‌وه، نه‌ک
هه‌ر (به هیچ چه‌شنێک) ڕێگا ناکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی
چینایه‌تیی کرێکاران دژی بۆرژوازی خۆوڵاتی له تیژی بکه‌وێ،
به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ناکۆکییه چینایه‌تییه به
توندترین شێوه ده‌خاته به‌رچاو و پێویستیی قه‌واره‌گرتنی ڕیزی
سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار چه‌ند لانه زیاتر ده‌هێنێته گۆڕ.
ئێمه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه که ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رمایه‌داریی
وابه‌سته" جه‌وهه‌ری بۆچوونێکی لاده‌رانه‌ی له‌م چه‌شنه بوو، له
ئه‌ده‌بییاتی سیاسیی خۆماندا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان وه‌لاناو له
جێگای ئه‌وه "سه‌رمایه‌داری له وڵاتی ژێرده‌سته‌ی
ئیمپریالیزم"مان دانا.
مه‌نسوور حیکمه‌ت
10/ 01/ 1985
21ی به‌فرانباری 1363 |