|
ئه‌م نامیلکه‌یه، سه‌ره‌تایه‌که له‌سه‌ر زنجیره نووسراوێک که
"سه‌هه‌ند" به مه‌به‌ستی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێستانه و ئه‌و
تێزانه‌ی که له نامیلکه‌ی "شۆڕشی ئێران و ڕۆڵی پرۆلیتاریا"دا
هاتووه (و مانگی مارسی ساڵی 79 بڵاو بووه‌ته‌وه)، له‌مه‌ودوا
به‌رده‌وام بڵاوی ده‌کاته‌وه. له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک به‌تایبه‌تی
به هۆی ته‌نگه‌به‌ربوونی ئیمکاناته‌وه، بڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌موویان وه‌کوو کتێب ده‌ست نادا. بۆیه به‌ناچار ئه‌و
نووسراوانه وه‌کوو چه‌ند نامیلکه‌ی جیاجیا (7 تا 10 نامیلکه) له
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا، یه‌ک له‌دوای یه‌ک، بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌و کاره نه‌ک هه‌ر بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵکوو بۆ خۆشمان هه‌ندێک
گیروگرفتی تێدایه، له لایه‌که‌وه خوێنه‌ر ناتوانێ به ئاسانی
شوێنی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کان بگرێ، له لایه‌کی
تریشه‌وه پێویست ده‌کا که ئێمه‌ش هه‌موو نامیلکه‌یه‌ک به جۆرێک
ده‌رکه‌ین (که هه‌رچه‌نده دووباره‌کاری ببا) به ته‌نیا وه‌کوو
نامیلکه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌که‌ڵک بێ. له هه‌ر حاڵ‌دا، هاوڕێیان
ده‌بێ ئه‌وه‌یان له‌پێشچاو بێ که چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌وه‌ی که
له‌م زنجیره نامیلکانه‌دا پێشچاو ده‌خرێ، له نامیلکه‌ی "شۆڕشی
ئێران و ڕۆڵی پرۆلیتاریا"دا هاتووه و په‌یوه‌ندی مه‌نتیقیی
نامیلکه‌کان به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و نامیلکه‌یه
ده‌رده‌که‌وێ".
به‌شی یه‌که‌می ئه‌م زنجیره
نووسراوانه (دیاره) تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌چێته سه‌ر باسی
بابه‌ته ئابوورییه‌کان و ئێمه له‌م به‌شه‌دا زۆرتر له‌و
مه‌سه‌له تیۆریکه ئابوورییانه ده‌کۆڵینه‌وه که ژێرخانی
بنچینه‌یین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و تێزه سیاسییانه‌ی که له
نامیلکه‌ی "شۆڕشی ئێران و ڕۆڵی پرۆلیتاریا"دا هاتووه. دیاره له
ڕوانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی مارکسیستییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری
هیچ کاتێک له خۆیدا مه‌به‌ست نه‌بووه. لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری
ئه‌گه‌ر به ئاکامی دیاریکراوی سیاسی نه‌گا و ئه‌گه‌ر بۆ
به‌ره‌وپێشچوونی چینی کرێکار له خه‌باتی چینایه‌تیدا ڕێخوشکه‌ر
نه‌بێ، وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی له خه‌باتی
چینایه‌تیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و بۆ داڕشتنی به‌رنامه و تاکتیکی
خه‌بات، یارمه‌تی کۆمۆنیسته‌کان نه‌دا، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
ته‌قه‌لایه‌کی ئاکادیمیك و ڕووناکبیرانه‌یه و به‌س! له لایه‌کی
تریشه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی دروستی قانوونه
ئابوورییه‌کانی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵ به شێنه‌یی کار بکرێ و له لایه‌ن
پێشه‌نگان و توێژه هۆشیاره‌کانی چینی کرێکاره‌وه به شێنه‌یی له
تایبه‌تییه‌کانی بکۆڵرێته‌وه و گوایه بیانووی ئه‌م
شێنه‌ییبوونه ئه‌وه بێ، بڵێن با ئاکادیمیست نه‌بین، له‌وانه‌یه
ئه‌وه ببێته سه‌رچاوه‌ی لادانی ئایدیۆلۆژیکی و سیاسی و
ڕێکخراوه‌یی وه‌ها که له کرده‌وه‌دا توانای به‌ره‌وپێشچوون و
سه‌رکه‌وتن ته‌نانه‌ت له دڵسۆزترین هێزه سیاسییه‌کانی چینی
کرێکاریش بگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری ده‌بێ ئه‌وه‌مان
له‌به‌رچاو بێ، که ئێمه باسی لێکۆڵینه‌وه‌ی مارکسیستی له
ژێرخانی ئابووریی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین، نه‌ك هه‌ر باسی ڕیزکردنی
ئه‌و چینانه‌ی که له کۆمه‌ڵدا هه‌ن، چینه‌کانی کۆمه‌ڵ
تیشکدانه‌وه‌ی ئینسانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیاریکراوانه‌ی
به‌رهه‌مهێنانن که له کۆمه‌ڵدا زاڵن. مه‌رجی پێویست بۆ
لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و
ئایدیۆلۆژیکی چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کان، تێگه‌یشتن له‌وه‌یه
که ڕیشه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵ، قانوونمه‌ندی ئابووری هه‌یه، چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان ناخوڵقێنن، به‌ڵکوو
خۆیان له‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه په‌یدا بوون و له مه‌یدانی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه و به‌پێی ئه‌و قانونمه‌ندییانه‌یه که چینه
جۆراوجۆره‌کان بۆ هێشتنه‌وه، وه یان گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و
سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له ئارادایه خه‌بات ده‌که‌ن.
به‌م جۆره، ئێمه به شێوه‌ی مارکس و لێنین، سه‌ره‌تا لێره‌وه
ده‌ستپێ ده‌که‌ین، که قانوونمه‌ندی ئابووریی زاڵ له کۆمه‌ڵدا
چییه؟ پاش تێگه‌یشتن له‌وه (وه ته‌نیا پاش تێگه‌یشتن له‌وه)
ده‌وری ئابووری و سیاسیی چینه جۆراوجۆره‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
بێگومان لێکۆڵینه‌وه‌ی مارکسیستی به‌بێ باسی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵ
به چین و توێژی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تی_ سیاسی دابه‌ش بووه،
ده‌ست نادا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی مارکسیستی تا ئه‌و
ڕاده‌یه بێنیته خواره‌وه که له باسی دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵ به
چینه‌کان تێپه‌ڕ نه‌بێ، مانای ئه‌وه‌یه مارکسیزم لێنینیزمیشمان تا
ڕاده‌ی زانستێکی کۆمه‌ڵناسی ساکاری بۆرژوایی هێناوه‌ته
خواره‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ئێمه له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری
خۆماندا به‌شوێن وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری دیاریکراودا ده‌گه‌ڕێین.
مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نییه که هه‌موو کاروباری ئابووریی وڵات
بێ که‌م و زیاد بخه‌ینه پێشچاو. ئێمه به تایبه‌تی به‌شوێن
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێین که خه‌باتی چینایه‌تی
و شۆڕشی ئێستا ده‌ی نێته پێشمان، ده‌ڵێین "خه‌باتی
چینایه‌تی" و "شۆڕشی ئێستا" نه‌ك "په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری" و
"گه‌شه و هه‌ڵدانی مێژوویی کۆمه‌ڵ"! یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌موو
مارکسیستێک له هه‌ر چه‌شنه لێکدانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
پێویستییه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی له ڕوانگه‌ی قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکاره‌وه‌یه. مارکسیسته‌کان
ڕاوێژکاری ئابووریی کۆمه‌ڵی بۆرژوایی نین که بۆ نموونه، باسی
چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی کشتوکاڵی وڵات و "که‌وتنه‌ڕێگه‌ی چه‌رخی
به‌رهه‌مهێنان"، سه‌نعه‌تیکردنه‌وه، دابه‌شکردنه‌وه‌ی داهات،
ڕێفۆرمی ئیداری و شتی وا له چوارچێوه‌ی نیزامی ئێستادا
بکه‌ن. بۆرژوازی و ئیمپریالیزم به قه‌د پێویستیی خۆیان کادریان بۆ
ئه‌و کارانه په‌روه‌رده کردووه و ده‌یکه‌ن. مارکسیزم
ڕه‌خنه‌گری زانستیی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه و کلیلی
گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه. مارکسیزم زانستێکه که
ده‌بێ وه‌کوو چه‌کێک له‌ده‌ست چینی کرێکاردا بێ و شێلگیرانه
به‌کار بهێنرێ بۆ خستنه پێشچاوی ئه‌و ناکۆکییه چارهه‌ڵنه‌گرانه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری که له بنج و بناغه‌ی دایه، بۆ خستنه
پێشچاوی سه‌ره‌وگۆڕبوونی بێچاره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی، بۆ پێشبینیکردنی
بزووتنه‌وی سیاسی و ئابووریی چینه دارا‌کان له هه‌ر قۆناغێکی
گه‌شه و هه‌ڵدانی خه‌باتی چینایه‌تیدا، بۆ رزگارکردنی کۆمه‌ڵانی
به‌رینی چینی کرێکار له خورافه‌ی بۆرژوایی و ... و به‌کورتی بۆ
هه‌موو مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی.
گرنگترین پرسیارێک که شۆڕشی دیموکراتیکی ئێستای ئێران (که نه‌ك
هه‌ر بزووتنه‌وه‌کی سه‌رووچینایه‌تی نییه، به‌ڵکوو تیشکدانه‌وه و
به‌ره‌نجامی دیاریکراوی پله‌یه‌کی دیاریکراو له گه‌شه‌ی خه‌باتی
چینایه‌تییه له وڵاتی ئێمه‌دا) ده‌ینێته به‌رده‌م
مارکسیسته‌کان، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وره‌ی بۆرژوازی
لیبراڵه له شۆڕشی ئێستادا(1).
له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی چینی کرێکاری ئێرانه‌وه، خه‌بات دژی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئیمپریالیزم به‌شی جیانه‌کراوه‌ی خه‌باتێکه که
ئه‌م چینه بۆ پێکهێنانی پێشمه‌رجه‌کانی دوا هه‌ستانی خۆی
به‌ره‌و سۆسیالیزم گرتوویه‌ته پێش. له‌نێوبردنی یه‌کجاره‌کی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئیمپریالیزم له مه‌یدانه‌کانی ئابووری و
سیاسی‌دا، واته ڕووخاندنی نیزامی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئیمپریالیستی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و دیکتاتۆری ڕووت و ئاشکرای دژی کرێکاری،
شه‌رتی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ به‌دیهاتنی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له
ڕوانگه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێستا و دواڕۆژی چینی
کرێکاره‌وه. ئاشکرایه که به‌م پێیه، له ڕوانگه‌ی قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکاره‌وه، شێوه‌ی دروستی
به‌رچاوخستنی مه‌سه‌له‌که ئاوایه، ئایا هیچ کام له توێژه‌کانی
بۆرژوازی له ئێران‌دا، له دوالێکۆڵینه‌وه‌دا، بۆ له‌نێوبردنی
ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم و سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی دیکتاتۆرییه‌تی ئه‌و،
هێنده خاوه‌ن قازانج هه‌یه که له خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه‌دا دژ
به ئیمپریالیزم و به ڕابه‌ریی چینی کرێکار، به‌شداری بکات؟ ئایا
هیچ کام له توێژه‌کانی بۆرژوازی له ئێران‌دا دژ به
ئیمپریالیست و دیموکرات هه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره دوو ڕێگا هه‌یه، ڕێگای یه‌که‌م
ئه‌وه‌یه که بۆرژوازی به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی که خۆی سه‌باره‌ت به
خۆی ده‌یڵێ، به‌پێی ده‌سته‌واژه و چه‌مک و شێوه‌کانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی و مانۆره سیاسییه عه‌وامفریوده‌ره‌کانی خۆی،
داوه‌ریی له سه‌ر بکه‌ین. لێکدانه‌وه‌ی بۆرژوازیی و
ڕواڵه‌تکارانه هه‌رگیز خه‌یانه‌تی به بۆرژوازی نه‌کردوه، شێوه
بۆچوونێکی ئاوا به‌ناچار، وه‌ڵامی به‌ڵێ بۆ ئه‌و پرسیاره به‌دی
دێنێ و بێگومان جارێکی تریش چینی کرێکار له مه‌یدانی شکانی شۆڕشی
دیموکراتیکدا ده‌کێشێته‌وه زنجیر. ڕێگای دووه‌م ئه‌وه‌یه که
پشت به فێربوونه زانستی و شۆڕشگێڕه‌کانی مارکسیزم و لێنینیزم
ببه‌ستین و جه‌وهه‌ر و ماهییه‌تی توێژه جۆراوجۆره‌کانی بۆرژوازیی
ئێران و توانا و لێوه‌شاوه‌یی سیاسی، یان به‌پێی بار و دۆخی ماددی
وجوودیان، به‌پێی قانونمه‌ندی ئابووریی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵ
هه‌ڵسه‌نگێنین و به شێوه‌ی مارکس، ئه‌نگڵس و لێنین له ڕوانگه‌ی
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆ و به‌پێی ئایدیۆلۆژیی زانستی و
شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکاره‌وه، بۆرژوازی بناسین و بیناسێنین.
به بڕوای ئێمه، له ڕوانگه‌ی مارکسیزم_ لێنینیزمه‌وه وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره "نا"یه. ژێرخانی ئابووریی نیزامی سه‌رمایه‌داریی
وابه‌سته به چه‌شنێک دیکتاتۆری ڕووت و ئاشکرا ده‌خوازێ که لادان
هه‌ڵناگرێ و حوکوومه‌تی سه‌رمایه‌دارانیش له‌و نیزامه‌دا، چاوی
له‌وه نییه که کام توێژی بۆرژوازی حوکوومه‌ت ده‌کا، مادام ئه‌و
حوکوومه‌ته پێویستییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌رجه‌م
سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له بار و دۆخی ئیمپریالیستیدا ده‌بێ
دابین بکا، ناتوانێ دیموکراتیک بێ و ئه‌و دیموکراسییه‌ی که
بۆ کۆکردنه‌وه و ڕێکخستنی چینی کرێکار به‌ره‌و سۆسیالیزم پێویسته
ته‌نیا له ڕێگای بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه و به ڕابه‌ریی
چینی کرێکار و دژ به بۆرژوازی ده‌توانێ بێته بوون.
نامیلکه‌ی "شۆڕشی ئێران و ڕۆڵی پرۆلیتاریا" که وه‌کوو چه‌ند
تێزێکی گوشراو بڵاو کرابووه‌وه، پشتی به ناسینێکی دیاریکراو له
قانوونمه‌ندییه ئابوورییه‌کانی بزووتنی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریی
وابه‌سته‌ی ئێران به‌ستبوو، وه ئه‌و ئاکامه سیاسی و
ئایدیۆلۆژیکانه‌ی که سه‌باره‌ت به پێویستبوونی سه‌ربه‌خۆیی
ئایدیۆلۆژیک و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی چینی کرێکار و پێویستبوونی
دابینکردنی سه‌رکرده‌یی ئه‌م چینه له شۆڕشی دیموکراتیکی ئێران‌دا
و خه‌سڵه‌تی دژ به شۆڕشبوون و دژ به کرێکاربوون دیکتاتۆرییانه‌ی
گشت بۆرژوازی ئێران و مه‌ترسی بۆچوونه لاده‌ره "گشت
خه‌ڵکی"یه‌کان بۆ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی و به هۆی
ئه‌وه‌وه بۆ سه‌ر‌تاپای بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی وڵات و ...
به‌دی هاتبوو، هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی له تێگه‌یشتنێکی کۆنکرێت له
ژێرخانی ئابووریی ئێرانه‌وه ده‌گرت. ڕاستییه‌کانی خه‌باتی
چینایه‌تی له مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه(2)، (کاتێک که ئه‌و تێزانه
به ڕاده‌یه‌کی به‌رته‌سک بڵاو کرانه‌وه) هه‌تا ئێستا مۆری
ڕاستبوون و دروستبوونی له گه‌لێک له‌و خاڵانه‌ی که له‌و
نامیلکه‌یه‌دا هاتووه داوه. بۆرژوازی ڕه‌نگ لیبراڵی ئێران، ئه‌و
توێژه‌ی که له جه‌نگه‌ی شۆڕشدا ڕیاکارانه باسی ئازادی و ماف و
سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرد، وه ئه‌و ئێستا ئه‌رکی ڕزگارکردنی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته و ئیمپریالیزمی له تۆفانی شۆڕشی
زه‌حمه‌تکێشان گرتووه‌ته‌وه سه‌ر شان، ئه‌وه‌تا ئیتر ته‌نانه‌ت
به بیستنی ئه‌و وشانه‌ی که ده‌وره‌ی پڕ جۆش و خرۆشی ڕابردووی بیر
ده‌خاته‌وه، به بیستنی وشه‌ی وه‌کوو شۆڕش، دیموکراسی، شوورا،
سوپای گه‌ل، خودموختاری و شتی وا مووچڕکی پێدا ده‌گه‌ڕێ و بۆ
ماوه‌یه‌ك (هه‌تا ژه‌نه‌راڵه‌کان و ڕاوێژکاره‌کان ده‌بووژێنه‌وه و
ئاماده‌یی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌ننه‌وه)، ناهومێدانه و له چه‌شنی
نه‌خۆشێکی سه‌ره‌و گۆڕ، خۆی خزاندووه‌ته داوێنی "پیرۆز و
میهره‌بانی" ورده‌بۆرژوازیی کۆنه‌پارێز وه به‌رانبه‌ر به
گه‌شه‌کردنی ڕۆژ له‌ڕۆژ زیاتری شۆڕش و بیروباوه‌ڕی کرێکاری، ده‌ست
له‌ناو ده‌ستی کۆنه‌په‌رستترین که‌سان و کۆنه‌په‌رستترین هێزه‌کان،
خه‌ریکی پیلانگێڕانه بۆ خنکاندنی ئازادی و له قه‌واره‌خستنی
شۆڕش. ئه‌مجار ئیتر ئه‌وه بۆ هه‌مووان ده‌بێ له ڕۆژ ڕووناکتر بێ
که: "له سه‌رده‌می ئیمپریالیزمدا حوکوومه‌تی بۆرژوازی له ئێران
ناتوانێ دیموکرات بی! "ڕووداوه‌کان به هێزێکی چه‌ند لانه
به‌تواناتر له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه، حه‌قیقه‌ت ده‌به‌نه وشکترین
مێشکه‌وه. به‌ڵام بۆ مارکسیسته‌کان که ئه‌رکی ڕابه‌ریی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و شۆڕشی دیموکراتیکی ئێرانیان له‌سه‌ر شانه،
بۆ که‌سانێک که به‌رهه‌می تیۆریک و ئه‌زموونی زیاتر له دوو
سه‌ده خه‌باتی کرێکاری سه‌راسه‌ری جیهانیان وه‌کوو ئه‌مانه‌تێک
له لایه، ئه‌وه‌نده به‌س نییه که پاش ڕووداوێک لێی تێ بگه‌ن!
شۆڕشگێڕانی مارکسیست ئه‌رکی سه‌رشانیانه که له ڕووناکایی
ئایدیۆلۆژیی زانستی و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیاندا و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی
قانوونه‌کانی ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، وێنه‌یه‌کی ڕۆشن له
گونجاوترین ڕێڕه‌وی شۆڕش، له جیاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی شۆڕش و دژی
شۆڕش، توانا و لێهاتوویی چین و توێژه جۆراوجۆره‌کان، له مه‌یدانی
خه‌باتی چینایه‌تیدا و بار و دۆخ و پێویستییه‌کانی شۆڕش له
ڕوانگه‌ی چینی کرێکاره‌وه بخه‌نه پێشچاو. شۆڕشی دیموکراتیکی
ئێران بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی
چینی کرێکار و سه‌رکرده‌یی و ڕابه‌ربوونی ئه‌و چینه له
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا دابین بکرێ، سه‌رناکه‌وێ. بۆ
به‌دیهێنانی هه‌لومه‌رجێکی ئاوا، ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که قانوونمه‌ندی
ئابووری ڕه‌وتی کۆمه‌ڵ له ڕوانگه‌ی مارکسیست_ لێنینیسته‌وه
بناسرێ.
به ڕای ئێمه، ڕوانگه لاده‌ره گشتخه‌ڵکییه‌کان، که له
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌م وڵاته‌دا، بره‌ویان هه‌یه، وه
ئه‌وه خۆی بنچینه‌ی چه‌ککردنی سیاسیی چینی کرێکاره به‌رانبه‌ر
به بۆرژوازیی لیبراڵ و ورده‌بۆرژوازی، له ڕوانگه‌ی تیۆریکه‌وه
هی ئه‌وه‌یه ناسینی مارکسیستی و لێنینیستی له قانوونه‌کانی
ڕه‌وتی کۆمه‌ڵی ئێمه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌بووه و له جیاتی
مارکسیزم و لێنینیزم نموونه‌ی کڵێشه‌یی به شێوه‌ی میکانیکی
دانراوه. ده‌بێ بنچینه‌ی تیۆریکی ئه‌م لادانانه له‌وه‌دا
بدۆزرێته‌وه، که ڕوانگه‌ی غه‌یره مارکسیستی و غه‌یره
لێنینیستی له سه‌رمایه و نیزامی سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم و
نیزامی سه‌رمایه‌داری گرێ‌دراو، باوه و ڕه‌واجی هه‌یه. لادانی
سیاسی گرنگ (وه‌کوو ئه‌وه‌ی که به‌شێک له بۆرژوازی ئێران به
"میللی و پێشکه‌وتنخواز" دانراوه، یان ئه‌وه که له جیاتی
ڕۆیشتن به‌ره‌و پێکهێنانی به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی دژی ئیمپریالیستی،
سیاسه‌تی سازانی چینایه‌تی گیراوه‌ته پێش و به‌کرده‌وه له
ڕیسواکردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی بۆرژوازیی لیبراڵ و به‌شی کۆنه‌پارێزی
ورده‌بۆرژوازیدا که‌مکاری کراوه و به‌ناچار واز له ڕابه‌ریکردنی
سیاسیی خه‌باتی دیموکراتیک هێنراوه و خراوه‌ته باوه‌شی
ورده‌بۆرژوازی و بۆرژوازیی لیبراڵ، وه گه‌لێک هه‌ڵه‌ی له‌م
چه‌شنه) هه‌مووی له باری تیۆریکه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشایییه گه‌وره‌یه‌ن که تیۆری "شۆڕشگێڕانه" له ئێران‌دا، له
ده‌رسه‌کانی مارکس و لێنین (سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌گریی له
ئابووریی سه‌رمایه‌داری و به‌رزترین قۆناغه‌که‌ی که
ئیمپریالیزمه)، جیا ده‌کاته‌وه. به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بییاتی
تیۆریکی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی وڵاتی ئێمه (نه‌ک له ڕوانگه‌ی
مارکسیزمه‌وه، به‌ڵکوو له ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌داره‌وه) چاو له
سه‌رمایه ده‌کا و تێی ده‌گا، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و ناسینی
قانوونمه‌ندی و پێویستییه‌کانی ڕه‌وتی گشت سه‌رمایه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشمه‌رجه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و کۆمابوون له نیزامی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌ی ئێران‌دا، یه‌کسه‌ر ده‌چێته سه‌ر
لێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه جۆراوجۆره‌کانی بۆرژوازی، (نه‌ک توێژه
جۆراوجۆره‌کانی سه‌رمایه‌ش). بۆرژوازیی ئێران به‌شبه‌ش ده‌کا،
"باڵ"ه جۆراوجۆره‌کانی به‌گژ یه‌کتردا ده‌دا، قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی دژبه‌یه‌کیان بۆ هه‌ڵده‌ژمێرێت و به شێوه‌یه‌کی
میتافیزیکی و هه‌ر له‌به‌رخۆوه جارێک ئه‌م و جارێک ئه‌و توێژی
بۆرژوازی "له ڕیزی گه‌ل"دا، یان "له ده‌ره‌وه‌ی ڕیزی گه‌ل"دا
داده‌نێ، وه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌و نیزامه‌ی که له‌سه‌ر
پایه‌ی قازانجی هاوبه‌شی توێژه جۆراوجۆره‌کانی سه‌رمایه (و
دیاره بۆرژوازیش) ساغ بووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به نیزامێک که له
بناغه‌وه هه‌بوون و کۆمابوونی سه‌رمایه، به ڕاده‌یه‌کی
به‌رزی سوودبه‌خشییه‌وه گونجاو ده‌کا، سه‌باره‌ت به نیزامێک که
چینی کرێکار و پێشه‌نگانی کۆمۆنیستیی به‌پێی دوایین لێکۆڵینه‌وه
دژی ته‌واوی ئه‌و نیزامه، جه‌نگاوه‌رانه له خه‌باتدان،
ته‌نانه‌ت یه‌ک و شه‌ش ناڵێ و بێده‌نگه! ئاکامی سیاسی شێوه
بۆچوونێکی ئاوا ئاشکرایه. کاتێک کۆمۆنیسته‌کان له‌بیریان
بچێته‌وه که ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌خنه‌گری و ڕیسواکردن و
ڕووخاندنی کامه نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی و له جیاتی کێشه‌ی چینایه‌تی
که جه‌وهه‌ری شۆڕشی دیموکراتیکه، ململانێی توێژه جۆراوجۆره‌کانی
بۆرژوازی بخه‌نه پێشچاوی چینی کرێکار، کاتێک هه‌ر ڕوژه به
بیانوویه‌ک (وه‌کوو ئه‌وه‌ی که شۆڕشی ئێستا سۆسیالیستی نییه) بۆ
به‌شێک له بۆرژوازی لای چینی کرێکار شفا و لاڵه بکه‌ن و
به‌کرده‌وه (ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌کان و تێگه‌یشتنه
مه‌نتیقییه‌کانی چینی کرێکار و ته‌نانه‌ت ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی که
له‌خۆوه په‌یدای کردووه) بیروڕای تێکڕا گه‌لی (پۆپۆلیستی) خۆیان
به‌سه‌ر ئه‌و چینه داببڕن و سه‌ره‌نجام سۆسیالیزمی زانستی له
کرێکاران بشارنه‌وه، له ئاکامدا بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له هێرش
ده‌که‌وێ و کۆنه‌پارێز ده‌بێ و هیوای خۆی به حوکوومه‌تی
سازشکارانه‌وه گرێ ده‌دا. خۆی له سیاسیبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه
ئابوورییه‌کانی خۆی ده‌ترسێ و ئاخری بۆ ڕێفۆرمیسته‌کان و سازشکاران
و هه‌لپه‌رستان مل که‌چ ده‌کا و خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. مه‌رجی
پێویست بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیک به ڕابه‌ریی چینی کرێکار
ئه‌وه‌یه، که به‌شێکی گه‌وره و به‌رین له کرێکاران هه‌بن،
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی دواڕۆژی خۆیان بناسن. که چاو له
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیک وه‌کوو ئامانجێکی ڕووه‌و خۆ و
ئامانجی ئاخرین نه‌که‌ن و وه‌کوو هه‌نگاوێکی پێویست له
پێناو به‌دیهاتنی پێشمه‌رجه‌کانی حه‌ره‌که‌تی نیهایی چینی کرێکار
به‌ره‌و سۆسیالیزم چاولێ بکه‌ن.
مه‌به‌ست له‌وه‌ی که ئه‌م نامیلکانه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه
ئه‌وه‌یه که زه‌مینه‌یه‌کی تیۆریک به‌ده‌سته‌وه بده‌ین بۆ
سڕینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی "پێشکه‌وتنخواز"بوون و "میللی"بوونی به‌شێک
له بۆرژوازی ئێران. ئه‌گه‌ر لێنین سه‌باره‌ت به شۆڕشی 1905ی
ڕووسیا به لێبڕاوییه‌وه نووسی: "بۆرژوازی هێزێکی بزوێنه‌ری شۆڕشی
ڕووسیا نییه!"، ئێمه پاش ڕابووردنی زیاتر له 70 ساڵ، له
نیزامێکی سه‌رمایه‌داری و وابه‌سته‌دا، له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بێ‌گومانی ئیمپریالیزمدا، هه‌رچی لێبڕاوانه‌تر
ئه‌و وته‌یه‌ی لێنین سه‌باره‌ت به شۆڕشی دیموکراتیکی ئێستای
ئێران دووباره ده‌که‌ینه‌وه. له‌م زنجیره نامیلکانه‌دا
تێده‌کۆشین که به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت ئه‌وه نیشان بده‌ین که
به پێچه‌وانه‌ی گومانی به‌شێکی به‌رچاو له هێزه کۆمۆنیسته‌کانی
وڵاتمان، ئه‌و ململانێیه‌ی که له‌نێو توێژه جۆراوجۆره‌کانی
سه‌رمایه له وڵات‌دا هه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی هاوبه‌شی
ئه‌وان له هێشتنه‌وه و پاراستنی نیزامی به‌رهه‌مهێنانی
ئیمپریالیستی و سه‌رخانی سیاسی ئه‌و نیزامه، یانی قازانجی ئه‌وان
له دیکتاتۆری ڕووت و بێپه‌رده و دژ به کرێکاری، هه‌رگیز نه‌فی
ناکاته‌وه. ئێمه به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت ئه‌وه ڕوون
ده‌که‌ینه‌وه، که له نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌ی ئێران‌دا
(سه‌رمایه‌داری له وڵاتی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا) هیچ کام له
توێژه‌کانی بۆرژوازی (واته تیشکدانه‌وه‌ی مرۆیی و چینایه‌تی
توێژه‌کانی سه‌رمایه) قازانجێکیان له ڕووخاندن و تێکدانی بار و
دۆخی گشتیی ئیمپریالیستی به‌رهه‌مهێنان و
به‌رهه‌مهێنانه‌وه و کۆمابوونی گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له
وڵات و پێویستییه سیاسییه‌کانی ئه‌و نیزامه‌دا نییه و به‌و جۆره
بۆرژوازی هیچ خه‌سڵه‌تێکی دژی ئیمپریالیستی (میللی؟) و دیموکراتیک
(پێشکه‌وتنخواز؟)ی له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تکێشی ئێمه‌دا نییه! ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، ململانێی
توێژه جۆراوجۆره‌کانی سه‌رمایه و بۆرژوازی له سایه‌ی ئه‌و
هه‌موو ته‌وه‌هوومه پۆپۆلیستی (تێکڕاگه‌لی)یه‌وه که له
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی وڵاتی ئێمه‌دا بره‌وی هه‌یه،
ڕێگاده‌ست بۆ بۆرژوازیی سه‌رتاپێ وابه‌سته‌ی ئێران ده‌کاته‌وه که
به شێواندنی کرۆکی چینایه‌تیی شۆڕشی دژ به ئیمپریالیستی ئێستا و
به ڕاکێشانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
به‌ره‌و مه‌یدانی شه‌ڕه زێڕینگه‌رانه‌ی نێوخۆی چینی ده‌سه‌ڵاتدار،
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئیمپریالیزم، هه‌ر به‌و ناوه‌ڕۆکه ئابووری و
سیاسییه‌ی پێشووه‌وه (ڕه‌نگه به ڕواڵه‌تێکی دیکه) له‌م
وڵاته‌دا بیڵێته‌وه و بیبوژێنێته‌وه.
|