![]() |
|
ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز به‌شی (2) |
||||||||||
|
قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران ماوه‌ی 9 مانگ که‌وتووه‌ته نێوان نامیلکه‌ی یه‌که‌م و دووه‌می "ئه‌فسانه ... "، که‌واته پێویسته هه‌ر لێره‌دا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له خۆمان بگرین که له‌م ماوه‌یه‌دا قوسووریمان هه‌بووه. هه‌ندێک که‌موکووڕی له‌وه‌دا هه‌بووه، که ئێمه له‌ناو خۆماندا به باشی کاره‌کانمان دابه‌ش نه‌کردبوو، که هه‌ڵبه‌ت پێمان وایه، ئێستا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر کراوه، وه ڕه‌نگه ئه‌مه گرنگترین هۆی ئه‌و دواکه‌وتنه بووبێ. ئه‌وه‌ش بڵێین، هه‌ندێک مه‌سه‌له که به‌پێی ته‌رحه‌که‌ی پێشوو، قه‌رار وا بوو که له‌م زنجیره وتارانه‌دا باسیان بکه‌ین، ئێستا له نووسراوه‌کانی ترماندا باسیان کراوه. لێکۆڵینه‌وه و قسه‌وباس له‌سه‌ر پێشمه‌رجه‌کانی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ئێران که ته‌وه‌ری ئه‌م باسه پرۆسه‌ی ده‌سکۆتاکردنی ساڵانی شه‌سته، وه به‌پێی ته‌رحه‌که‌ی پێشوو، ده‌بووایه ببێته ناوه‌ڕۆکی نامیلکه‌ی چواره‌می "ئه‌فسانه‌ی ... "، به شێوه‌یه‌کی گشتی، له کتێبی "کۆمۆنیسته‌کان و بزووتنه‌وه‌ی جووتیاریی پاش چاره‌سه‌ری ئیمپریالیستیی مه‌سه‌له‌ی زه‌وی"دا، مانگی ئاداری ساڵی 80، پێشکه‌ش کراوه. هه‌ر به‌م جۆره هه‌ندێک خاڵ سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رمایه‌داریی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا، وه‌ک پاشکۆی کتێبی "دوورنمای فه‌لاکه‌ت و هه‌ڵچوونی سه‌رله‌نوێی شۆڕش" ئاداری 80 نووسراوه، که له نامیلکه‌ی پێنجه‌می "ئه‌فسانه ... "دا به درێژی له سه‌ری ده‌ڕۆین. به‌ڵام هیچ کام له‌مانه، به بڕوای ئێمه ناتوانن ببنه بیانوویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م زنجیره وتارانه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بڵاو نه‌که‌ینه‌وه، وه ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به‌ڵێنه‌که‌مان دووپات که‌ینه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر شێلگیربوون له به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه‌دا بکه‌ین، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له داهاتوودا دیسانه‌وه که‌مته‌رخه‌میمان کرد، هاوڕێیان ده‌ستیان ئاواڵه‌تر بێ بۆ ڕه‌خنه‌گرتن لێمان، له کۆتایی ئه‌م نامیلکه‌یه‌دا ته‌رحی گشتیی ئه‌م زنجیره وتارانه وه‌ک پاشکۆی ئه‌م نامیلکه‌یه پێشکه‌ش ده‌که‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئێمه ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ نامیلکه‌کانی "ئه‌فسانه ... "مان واز لێهێنا، ڕاستییه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی وازیان نه‌هێنا و ده‌ستیان له گه‌رووی ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی به‌ر نه‌دا. ساڵێک له‌وه‌پێش، ئه‌گه‌ر که‌سێک له ڕووی دڵسۆزییه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری "ئیهانه"یه‌کی به "بۆرژوازیی میللی" کردبایه، ئه‌گه‌ر وتبای "بۆرژوازیی میللی" دژ به شۆڕشه، وتبای بۆرژوازی ڕێی ناکه‌وێ شانی له شانی وشه‌ی "میللی" (که له وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا، ته‌نیا مانای "دژی ئیمپریالیست"ی لێ ده‌درێته‌وه) بدا، وه ئه‌گه‌ر که‌سێک پێشبینی خه‌یانه‌ته‌کانی (ئه‌و بۆرژوازییه‌ی) کردبا، وه وای له کرێکاران کردبا که لێی بپرینگێنه‌وه، وه ...، ئه‌و ئاشقانه‌ی که به‌رۆکیان بۆ ئه‌م داوه‌ڵه شڕه داده‌دڕی، هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستا و به ڕێژنه ناونیتکه‌ی "سیاسی" وه‌ک، "شێوه ترۆتسکیست" و"چه‌پڕه‌و" و ئه‌م جۆره شتانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌باراند، هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه هه‌قیشیان بووبێ! تۆ بڵێی له‌وان سه‌رده‌می له مێژینه! دا، شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ ئێستا جیاواز بووبێ، قۆناغی شۆڕش جیاواز بووبێ، ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی نێو تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار جیاواز بووبێ، حه‌قیقه‌ت له‌گه‌ڵ ئێستا فه‌رقی بووبێ، "مارکسیزم" فه‌رقی بووبێ، وه ...!؟ به‌ڵام هه‌ر چی بووبێ ئێستا وا نییه. ئه‌و لافاوه‌ی که له خوێنی پاکی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی شۆڕشگێڕ و جه‌نگاوه‌رانی کۆمۆنیستی ئێران له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته، له کوردستان، بلووچستان، تورکمان سه‌حرا، خووزستان، ئیسفه‌هان، تاران و ... به "لوتف و که‌ره‌می" هه‌ر ئه‌و ئاغایه‌نه‌ی "بۆرژوازیی میللیی ئێران" له یه‌ک ساڵی ڕابوردوودا که‌وته ڕێ، بناغه‌ی خۆشخه‌یاڵییه مه‌نشه‌ڤیکییه‌کانی به‌شێکی به‌رین له کۆمۆنیسته‌کانی ئێرانی له‌قاندووه. "بۆرژوازیی میللیی ئێران " سیمای دزێو و گه‌نده‌ڵی خۆی به ئاشکرا نیشان داوه. ئه‌و به‌ڵگه و سه‌نه‌ده "که‌شف کراو"انه‌ی که نیشانی ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌م ئاغایانه سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکایان گوڵباران کرد، زۆربه‌ی هێزه‌کان ده‌خه‌نه‌وه بیری بۆمببارانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، وه ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز، به حوکمی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی خه‌باتی چینایه‌تی، جارێ هه‌تا نۆره‌یه‌کی تر، خرایه گۆڕه‌وه. به‌ڵێ! به ڕاستی واقعییه‌تی ڕووداوه‌کان زۆر باشتر له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه، توانیویه‌تی کام مێشک هه‌ره وشک و ڕه‌قه، له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت ئاشنا بکا. به‌ڵام ئه‌و شێوه‌یه، که به‌شێکی به‌رین له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به‌رانبه‌ر به‌م "ناسینه" (یانی ناسینی بۆرژوازیی میللی) و گۆڕینی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و گرتوویه‌ته پێش، یه‌کجار جێگه‌ی سه‌رنجه. هه‌موومان دیتمان که چۆن زاراوه‌ی "بۆرژوازیی میللی" ئیتر به‌سه‌ر زاری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا نه‌هات. سه‌ره‌تا وشه‌ی "میللی"یان وه‌ک ئاوه‌ڵناوێکی لاوه‌کی و ته‌واوکه‌ر له پاڵ ئاوه‌ڵناوی وه‌ک "لیبراڵ"، "تایبه‌تی" و "ناوه‌نجی"یه‌وه، له‌نێو که‌وان په‌ستاوت و پاشان له ماوه‌ی نێوان دوو نامیلکه، دوو ڕاگه‌یاندن، وه یان له ماوه‌ی نێوان دوو ژماره‌ی گۆڤارێک‌دا، بێ ئه‌وه‌ی مته‌قیان لێ بێ، سه‌ری که‌وانه‌کانیشیان به بن گۆمدا کرد. ئه‌مڕۆ ئیتر وای لێهاتووه، که له بڵاوکراوه‌ی "ڕه‌زمه‌ند‌گان"، "په‌یکار"، "کار"، "نه‌به‌رد" و ته‌نانه‌ت له بڵاوکراوه‌ی "زه‌حمه‌ت"دا، زاراوه‌ی "بۆرژوازیی میللی" بۆ ده‌رمانیش وه چنگ ناکه‌وێ(1). به‌ڵام ئایا له‌م هه‌نگاوه‌دا (که به هه‌ر حاڵ هه‌نگاوێکه به‌ره‌و پێش) هیچ ده‌سکه‌وتێکی تیۆری بۆ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری جێگیر کراوه؟ ئایا هیچ کام له‌و هێزانه‌ی که هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رانبه‌ر به "بۆرژوازیی میللی" گۆڕیوه، به ڕاشکاوی ئه‌وه‌یان به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ڕاگه‌یاندووه که بۆچی له ڕابوردوودا وایان بیر ده‌کرده‌وه؟ هه‌ڵه‌که‌یان له چیدا بووه؟ وه کام بۆچوونی تازه به‌رانبه‌ر به په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵدا، وه یان چ بۆچوونێک به‌رانبه‌ر به مارکسیزم بووه‌ته بناغه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێستگرتنه‌ی ئێستایان؟ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستیی ئێران و باقی وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزم، چۆن ده‌توانن کارێکی وا بکه‌ن که له داهاتوودا تووشی هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه نه‌بنه‌وه؟ ئایا ئه‌و هێزانه‌ی که باسی "بۆرژوازیی میللی"یان له ده‌زگای فیکریی خۆیان ئاوا ده‌رهاویشتووه، هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که پێویسته ئاڵ‌وگۆڕێک له باقی به‌شه‌کانی ئه‌م ده‌زگا فیکرییه‌دا پێک بهێنن؟ وه بێگومان وه‌ڵامه‌که "نا"یه. چونکه وا دیاره هه‌موو هونه‌ری "تیۆریسینێکی باش"ی سیکتاریست له‌وه‌دایه، به جۆرێک هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێ، که گا به کولانه‌دا به‌رێته ده‌ره‌وه و هیچ که‌س پێی نه‌زانێ و هه‌تا بۆی بکرێ کارێکی وا بکا، که‌وا به‌رچاو بکه‌وێ، که هه‌ڵوێستی ئێستای گرووپه‌که‌ی یان ڕێکخراوه‌که‌ی، هه‌ر درێژه‌ی "ڕێکوپێکی" هه‌ڵوێستی پێشوویه‌تی. ئه‌م شێوه‌یه له لایه‌که‌وه بۆیه "باشه" که گرووپه‌که‌یان بێ پێز نابێ و له چالاکی ناکه‌وێ، ئه‌و کادرانه‌ی که له مه‌یدانی جۆراوجۆردا فه‌عالییه‌ت ده‌که‌ن، دڵ‌سارد نابنه‌وه، وه بوونی تێکه‌ولێکه‌ی فیکری و خوا نه‌کرده داماوی و به‌ربه‌ستبوونی تیۆرییان به‌سه‌ردا ناچێ، وه سه‌رنجیان بۆ لای گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی تر ڕاناکێشرێ و ده‌یان "که‌ڵکی" تری له‌م چه‌شنه‌ی هه‌یه: وه له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م که‌ڵکه‌شی هه‌یه که تیۆریسینه‌که‌مان هه‌میشه ده‌توانێ بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ گیروگرفتێک بێ، باداته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی، بێ ئه‌وه‌ی له‌م هاتووچۆ و بێنه‌و‌به‌ره و ته‌ڕ و وشککردنه‌دا، "ڕێکوپێکی" و حورمه‌ته‌که‌ی له کیس بچێ، وه لێره‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به لایانه‌وه هه‌ر هیچ بایه‌خێکی نییه، که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی له هه‌ر چه‌شنه ده‌سکه‌وتێکی تیۆری بێبه‌ش ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه ده‌که‌وێته شوێن ڕووداوه‌کان، هه‌موو جارێک له سفره‌وه ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و شکست له دوای شکست ده‌بێته باری سه‌ر باری. سیکتاریزم، یانی ئه‌وه‌ی که گرووپێک به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به بانتر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری بزانێ، وه سیکتاریزمی تیۆری شێوه‌ی هه‌ره پوخت و قاڵکراوی سیکتاریزمه. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران که لێبڕاوانه ده‌یه‌وێ و پێویستی به‌وه هه‌یه "هه‌ڵه‌کان بکوتین"، ناتوانێ مل به‌م پێشه‌نگه بدا. پرۆلیتاریای ئێران ناتوانێ هه‌تا هه‌تایه قوربانی بدا، له خوێن و ئاره‌قه ئه‌زموون وه‌رگرێ و پێشکه‌شی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بکا و له‌بری ئه‌و "ئابڕوومه‌ندیی تیۆری" وه‌ربگرێ. تیۆری ناتوانێ هه‌تا هه‌تایه چاو له دوای کرده‌وه بێ، چونکه به‌بێ تیۆری شۆڕشگێڕانه، کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه به ناچار تووشی داوکه‌وتن و شکست ده‌بێ. به‌ڵام لایه‌نی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که، یانی هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێک کون و که‌له‌به‌ر بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه لاده‌رانه‌ی که له‌بیر براونه‌ته‌وه یان بێده‌نگه‌یان لێ کراوه، تا ئه‌و جێگایه‌ی که به چه‌مکی "بۆرژوازیی میللی" په‌یوه‌سته، یه‌کجار گرنگه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له نووسینی ئه‌م نامیلکانه ته‌نیا ئه‌وه بووایه که ئه‌و وشه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا نه‌مێنێ، ده‌بووایه هه‌ر ئێستا ده‌ستمان له کار هه‌ڵگرتایه و پاڵمان بدایه‌ته‌وه، وه ڕامانگه‌یاندایه که ویسته‌که‌مان به‌دی هاتووه و جێبه‌جێ بووه. به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌کی لێره‌دایه (هه‌ر وه‌کوو له نامیلکه‌ی یه‌که‌میشدا باسمان کرد)، چه‌مکی "بۆرژوازیی میللی" شوێنی پێک گه‌یشتنه‌وه‌ی لادانێکی بنچینه‌ییتر و ڕیشه‌دارتره. لادانێک که له شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆردا خۆ ده‌نوێنن، وه چه‌مکی "بۆرژوازیی میللی" ته‌نیا شکڵێکه له‌و لادانه و ڕه‌نگه له ساڵی ڕابوردوودا ئاشکراترین شکڵی بووبێ. که‌واته، هه‌ڵوێستگۆڕین به‌رانبه‌ر به چه‌مکی "بۆرژوازیی میللی"، تا ئه‌و کاته‌ی که به ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی به‌رانبه‌ر به ته‌واوه‌تی ئه‌و ده‌زگا فیکرییه‌ی که ئه‌م چه‌مکه به‌شێکێتی، پشت ئه‌ستوور نه‌بێ و پشت به‌م ڕه‌خنه مارکسیستییه نه‌به‌ستێ، تا ئه‌و کاته‌ی که ڕه‌خنه‌لێگرتن و وه‌لانان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مکه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جێگیربوونی حوکمه بنچینه‌یی و ئوسووڵییه‌کانی مارکسیزم لێنینیزم له زه‌مینه‌ی ئیمپریالیزم، سه‌رمایه‌داری، وه تایبه‌تییه‌کانی شۆڕشی دیموکراتیک له وڵاتی سه‌رمایه‌داریی ژێرده‌سته‌دا نه‌بێ، هیچ بایه‌خێکی پایه‌داری سیاسیی تیۆریی نابێ. ئه‌و لادانانه‌ی که تا دوێنێ له‌و بڕوایه‌دا خۆی ده‌نواند که "بۆرژوازیی میللی" له شۆڕشی ئێمه‌دا هه‌یه و ده‌ورێکی "پێشکه‌وتنخوازانه" ده‌گێڕێ، ئه‌مڕۆ له شکڵی ئه‌و تیۆرییه‌دا خۆی نیشان ده‌دا که ده‌ڕوانێته سه‌ر باڵباڵکردن و ده‌سته‌به‌ندیکردنی تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار، وه شێوه‌ی هه‌ڵوێستگرتنی به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی فریوده‌ری بۆرژوازی، وه سبه‌ینێ له بۆچوونی مه‌نشه‌ڤیکی و ڕێفۆرمیستی به‌رانبه‌ر به به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی له شۆڕشی ئێستادا، وه به تایبه‌ت له فۆرموولبه‌ندیی داخوازییه‌کانی پرۆلیتاریا له‌م شۆڕشه‌دا خۆ ده‌نوێنێ. درێژه‌ی ئاسایی ئه‌و لادانه بنچینه‌یییانه‌ی که بڕوا به "بۆرژوازیی میللی"، یه‌که‌م شکڵی بوو، جگه له‌وه‌ی سه‌ره‌نجام سه‌ربکێشێته سه‌لماندنی تێڕوانینی ڕێگای گه‌شه‌ی ناسه‌رمایه‌داری و تێزی سێ جیهان، هیچ ڕێگایه‌کی تری له پێشدا نییه. وه ئه‌مه ئاگادارکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌یه که له لایه‌که‌وه ده‌یانه‌وێ سنووری نێوان خۆیان و ئه‌م تێڕوانینه دیاری بکه‌ن، وه له لایه‌کی تره‌وه هێشتا له زه‌مینه‌ی بینای ئابووریی کۆمه‌ڵ و جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی شۆڕشی ئێستادا، ده‌ستیان له لاساییکردنه‌وه و بۆچوونی میکانیکی هه‌ڵنه‌گرتووه. که‌واته، ئه‌گه‌ر چی گوشاری خۆبه‌خۆی تاقیکردنه‌وه پاشه‌کشه‌ی به‌و که‌سانه کردووه که بڕوایان به ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز هه‌بوو، هێشتا بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی شکستی ئه‌م بۆچوون و تێڕوانینه‌ی تیۆریزه و جێگیر نه‌کردووه و خه‌بات له دژی ئه‌م لادانه ده‌بێ درێژه‌ی پێ بدرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاشکرایه که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز لانی که‌م له‌م قۆناغه‌دا که‌مڕه‌نگ بووه‌ته‌وه، ئه‌م خه‌باته ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی تر درێژه‌ی پێ بدرێ، وه بچێته سه‌ر وه‌لانان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک شکڵ و شێوه‌ی تری ئه‌م لادانه بنچینه‌یییانه. ئه‌و شته‌ی که خه‌باتی ئێمه ده‌بێ بچێته سه‌ری، به بڕوای ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی کۆتاییدا، مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی ناوه‌ڕۆکی ئابووریی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیکی ئێران له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی پرۆلیتاریاوه‌یه. ناوه‌ڕۆکێک که ده‌بێ هه‌ر ئێستا کاکڵه‌که‌ی وه‌ک داخوازیی پرۆلیتاریا له به‌رنامه‌ی کۆمۆنیسته‌کاندا له‌به‌رچاو بگیرێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، سنووری یه‌کلایی نێوان بۆڵشه‌ڤیزم و مه‌نشه‌ڤیزم له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه‌دا به سه‌لماندن وه یان نه سه‌لماندنی جێوشوێن و پێویستی و دڵخوازبوونی دامه‌زراندنی "سه‌رمایه‌ی میللی و سه‌ربه‌خۆی ئێران" وه‌ک ناوه‌ڕۆکی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش دیاری ده‌کرێ. ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ ئێستا ته‌نیا دارده‌سته جێبه‌جێکه‌ره‌که‌ی خۆی (واته، "بۆرژوازیی میللی"ی) له ده‌ست داوه. وه مه‌نشه‌ڤیزم به ته‌مایه خودی پرۆلیتاریا بکاته دارده‌ست بۆ به‌دیهێنانی "سه‌مایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ"، وه ئه‌وه به ئه‌رکی سه‌رشانی پرۆلیتاریا دابنێ که هه‌ر چی که‌ند و کۆسپێ له‌سه‌ر ڕێگای گه‌شه‌ی "سه‌رمایه‌داریی میللی"دا هه‌یه، لای ببات. به‌رانبه‌ر به‌مه کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێ به تێکشکاندنی ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ به هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه، داخوازییه‌کانی پرۆلیتاریا له شۆڕشی دیموکراتیکدا، به ڕوونترین شێوه ڕابگه‌یه‌نن و جێگیریان بکه‌ن. ئه‌و داخوازییانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، که پرۆلیتاریا بۆ بزاوتی کۆتایی به‌ره‌و سۆسیالیزم، پێویستی به به‌دیهێنانی ئه‌و پێشمه‌رجانه هه‌یه که ڕێگای بۆ خۆش بکه‌ن. که‌واته، تا ئه‌و جێگایه‌ی که به‌م زنجیره نامیلکانه‌وه په‌یوه‌سته، کاره‌که‌مان نه‌ک هه‌ر کۆتایی پێ نه‌هاتووه، به‌ڵکوو له ڕاستیدا ده‌بێ تازه ده‌ست پێ بکا. ئه‌م نامیلکانه ده‌بێ به تایبه‌تی خزمه‌ت به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن. هه‌ر وه‌کوو له نامیلکه‌ی پێشوودا وتمان، ئه‌م وتارانه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌کان و سه‌ره‌تاکانی مارکسیزم له مه‌ڕ سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم ده‌ست پێ ده‌کات. له‌م به‌شه‌دا، مه‌به‌ستمان دووپاتکردنه‌وه‌ی پێناسه و پێناسه گشتییه‌کان نییه، به‌ڵکه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندییانه ده‌ستنیشان بکه‌ین که نه‌بوونی ده‌رک و تێگه‌یشتنی مارکسیستی لێیان، ژێرخان و بناغه‌ی بۆچوونی لاده‌رانه له‌مه‌ڕ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابووری_ چینایه‌تییانه‌ن که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا زاڵن. به وته‌یه‌کی تر، ئێمه به سازکردنی ئامرازی تیۆری، یان باشتر بڵێین، به بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامرازه تیۆرییانه‌ی که ڕابه‌رانی مه‌زنی پرۆلیتاریا، مارکس، ئه‌نگڵس و لێنین سازیان کردووه، ده‌ست پێ ده‌که‌ین و پاشان له نامیلکه‌کانی تردا، به‌پێی توانا، ئه‌و ئامرازانه وه‌ک چه‌کێک بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ به ده‌سته‌وه ده‌گرین، له هه‌مان کاتدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، له هه‌ر قۆناغێکدا، به له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی مه‌عریفه‌تی ئه‌و باسه‌ی که ده‌ستی پێ ده‌که‌ین، ڕیشه‌ی تیۆریی ئه‌و لادانانه له هه‌مان پله‌ی لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌دا شی بکه‌ینه‌وه. ناوی ئه‌و کتێبانه‌ی له‌م نامیلکه‌یه‌دا ناویان هێنراوه، به‌م جۆره کورت کراونه‌ته‌وه:
|
||||||||||