|
1)
ده‌سته‌واژه و چه‌مکه بنچینه‌یییه‌کان: سه‌رمایه‌داری
(به‌شی یه‌که‌م)
له نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا وتمان، که ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و
پێشکه‌وتنخواز، وه ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ
(وه هه‌ر به‌م پێیه ئه‌و ڕێڕه‌وه ڕاستڕه‌و و سازشکارانهیهی
که پشت به‌م ئۆتۆپیایه ده‌به‌ستێ) له سایه‌ی سه‌ری زاڵبوونی دوو
بۆچوونی لاده‌رانه‌ی بنچینه‌یی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی
ئێمه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن، یه‌که‌م: ده‌سته‌واژه‌کانی سه‌رمایه و
نیزامی سه‌رمایه‌داری نه‌ک له ڕوانگه‌ی مارکسیستییه‌وه، به‌ڵکوو
له ڕوانگه‌یه‌کی ته‌واو بۆرژوایییه‌وه چاویان لێ ده‌کرێ و
ده‌رکیان پێ ده‌کرێ. دووه‌م: وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه،
له‌جیاتی بۆچوونی لێنینی به‌رانبه‌ر به ئیمپریالیزم وه‌ک باڵاترین
قۆناغی سه‌رمایه‌داری، بیر و بۆچوونی ناسیۆنالیستی، که
ئیمپریالیزم به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی زلهێزه‌کان ده‌زانێ، وه یان
پێی وایه، میکانیزمێکه له‌ودیوی سنووره‌کان بۆ تاڵانچێتی و
ڕاووڕووت دانراوه. که‌وایه ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م
قسه و باسه‌مان له قه‌ده‌ر توانا هه‌مه لایه‌نه و تێر و
ته‌سه‌ل بێ، پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی چه‌ند و چوونی
په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له ئێران‌دا، وه هه‌ڵسه‌نگاندنی
بناغه‌ی ماددیی جووڵه‌ی چینه جیاجیاکان له‌م نیزامه‌دا، وه پێش
ئه‌وه‌ی ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی شۆڕشی ئێستا
و ئۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین، پێویسته
هه‌ڵوێستی خۆ به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سته‌واژه بنچینه‌یییانه ڕۆشن
بکه‌ینه‌وه که تێگه‌یشتنی غهيره مارکسیستی لێیان، بناغه‌ی
هه‌موو ئه‌و لادانانهیه که له بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا باون.
که‌واته، ده‌بێ ئێمه‌ش له سه‌رمایه، سه‌رمایه‌داری و
ئیمپریالیزمه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین و پێش هه‌موو شتێک سه‌رخه‌تی
بۆچوون و تێگه‌یشتنی مارکسیست_ لێنینستی له‌و ده‌سته‌واژانه
به‌بیر بخه‌ینه‌وه. به تایبه‌ت به بڕوای ئێمه ده‌کرێ پرتووکاوی
و په‌ککه‌وتوویی بیروباوه‌ڕی لایه‌نگرانی "بۆرژوازیی میللی" (وه
یان تێکه‌ولێکه‌ی فیکری ئه‌و که‌سانه‌ی که لێبڕاوانه سنووری
نێوان خۆیان و ئه‌م بۆچوونه بۆرژوایییه دیاری ناکه‌ن) هه‌ر
لێره له باسی ده‌سته‌واژه بنچینهیییهکاندا، وه به
په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ده‌زگا و
ئامرازه‌کانی لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌ر فڕی به‌سه‌ر
مارکسیزمه‌وه نییه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بخه‌ینه به‌رچاو.
که‌واته، یه‌که‌مین پرسیار که وه‌بیرخستنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌یمان
به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان داناوه ئه‌وه‌یه که: "سه‌رمایه
چییه و نیزامی سه‌رمایه‌داری کامه‌یه؟ ئاشکرایه که وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌کی هه‌ره ڕۆشن و تێر و ته‌سه‌ل، له
به‌رهه‌مه کلاسیکییه‌کانی مارکس، ئه‌نگڵس و لێنیندا هه‌یه و وا
له به‌رده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی ئێراندایه، وه ئه‌رکی
ئێمه دووپاتکردنه‌وه‌ی نییه، ئه‌و شته‌ی که به تایبه‌تی ئه‌رکی
ئێمه‌یه، بریتییه له‌وه‌ی که یه‌که‌م: خۆمان به‌م ده‌سکه‌وتانه
ته‌یار که‌ین، وه دووه‌م: نیشانیشی بده‌ین که چۆن ئه‌و بۆچوونه
لادهرانانهی که باون، ته‌نیا به شێواندن و پێشیلکردن و
په‌رده‌پۆشکردنی سه‌ره‌تاکانی مارکسیزم لێنینیزم توانیویانه خۆیان
به پێوه ڕابگرن.
1) به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری وه‌ک یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنان و پرۆسه‌ی زۆرکردنی بایی (به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)
سه‌رمایه‌داری چییه و چۆن له باقی نیزامه‌کانی به‌رهه‌مهێنان جیا
ده‌کرێته‌وه؟ مارکس به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به
"یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پرۆسه‌ی زیادکردنی بایی
(به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)" ده‌زانێ. بۆ ناسینی جه‌وهه‌ری نیزامی
سه‌رمایه‌داری، ده‌بێ هێندێک له‌و گوته‌یه‌ی مارکس وردبینه‌وه و
زیاتر تێی فکرین.
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشمه‌رجی بوونی هه‌موو
کۆمه‌ڵگایه‌که و ژێرخانی بنچینهیییهتی. لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موو
شێوازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به درێژایی مێژووی
ئینسان، هه‌مان پرۆسه‌ی فیزیکیی کاره: پرۆسه‌یه‌ک که تێیدا
ئینسان به یارمه‌تی ئامرازه‌کانی خۆی، کار ده‌کاته سه‌ر سرووشت،
شکڵ و شێوه‌که‌ی ده‌گۆڕێ و ئه‌و شتانه‌ی که پێویستی پێیان هه‌یه،
له ده‌روونی سرووشته‌وه ده‌ردێنێ. "کار به‌ر له هه‌موو شتێک
پرۆسه‌یه‌که له نێوان ئینسان و سرووشتدا، پرۆسه‌یه‌ک که تێیدا
ئینسان به هه‌ڵسووڕانی خۆی، له میتابۆلیزمی نێوان خۆی و سرووشتدا
ده‌خاڵه‌ت ده‌کا، ڕێکوپێکی ده‌کا و ده‌یهێنێته ژێر چاودێری و
ده‌سه‌ڵاتی خۆی. "(به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 173). پرۆسه‌ی کار،
ڕێک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موو شێوازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تییه، له شکڵه دیاریکراوه‌کانی
په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له هه‌موو قۆناغه
دیاریکراوه‌کانی پرۆسه‌ی مێژووی ئینسان جیایه. به وته‌یه‌کی تر،
له ناخی هه‌موو نیزامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، پرۆسه‌ی کار،
پرۆسه‌یه‌کی هاوبه‌شه. "تازه‌ترین و کۆنترین قۆناغه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیاریکراودا که به‌بێ
ئه‌وان به‌رهه‌مهێنان ئیمکانی نییه، هاوبه‌شن". (گروندریس،
لاپه‌ڕه‌ی 85). ماکه بنچینه‌یییه‌کانی پرۆسه‌ی کار، که جیاواز
له شێوازی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پله‌ی گه‌شه‌ی هێزه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بنه‌ما و بناغه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک دێنن، بریتین له: 1) کار 2) ئه‌و
شته یان ئه‌و بابه‌ته‌ی که کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ 3) ئامرازه‌کانی
کار. "که‌واته، له پرۆسه‌ی کاردا، هه‌ڵسووڕانی ئینسان به‌هۆی
ئامرازه‌کانی کاره‌وه، ده‌بێته هۆی پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ له بابه‌تی
کاره‌که‌دا یانی، هه‌ر ئه‌و شته‌ی که له سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ست
بووه. پرۆسه‌ی کار له به‌رهه‌مدا به ئاکامی خۆی ده‌گا. کار له
ئاکامی پرۆسه‌ی خۆیدا بایی مه‌سره‌ف (consumption
value)
به‌رهه‌م دێنێ، یانی هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی خاو به ئاڵ‌وگۆڕێک که
به‌سه‌ر شکڵهکهیان ده‌هێنرێ، وایان لێ ده‌کرێ بۆ ئه‌وه بشێن که
پێداویستییه‌کانی مرۆڤ دابین بکه‌ن." (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی
177). "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی کار له ڕوانگه‌ی ئاکامه
نیهایییهکهیهوه چاو لێ بکه‌ین، دیاره هه‌م ئامرازی کار و
هه‌م بابه‌تی کار (مه‌وزووعی کار) هه‌ردووکیان ئه‌جزای هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانن، وه خودی کار، کاری به‌رهه‌مهێنه‌ره". (هه‌مان
سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی 176).
به کورتی، پرۆسه‌ی کار و به‌رهه‌مهێنانی بایی مه‌سره‌ف به‌هۆی
پرۆسه‌ی کاره‌وه، پێشمه‌رجی بوونی ئینسان و هه‌موو نیزامێکی
کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانێ له باری مه‌یدانی
په‌ره‌سه‌ندن و شکڵی عه‌مه‌لیی خۆیه‌وه، له قۆناغه
جۆراوجۆره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی کۆمه‌ڵگاکاندا، لایه‌نی
جۆراوجۆری هه‌بێ، به‌ڵام له‌پشت ئه‌م لایه‌ن و شکڵه
جۆراوجۆرانه‌وه، بوونی دوو هۆی سه‌ره‌کی یانی، کار و ئامرازه‌کانی
کار، مه‌رجی هه‌ره پێویست و حاشا هه‌ڵنه‌گرن. پرۆسه‌ی کار و
به‌رانبه‌رکێی هۆیه‌کانی ناوخۆی ئه‌م پرۆسه‌یه (واته کار و
ئامرازه‌کانی کار)، بناغه‌ی فیزیکی و ماددی هه‌موو نیزامێکی
به‌رهه‌مهێنانه و مارکس پێی ده‌ڵێ: "هه‌لومه‌رجه گشتییه‌کانی
هه‌ر جۆره به‌رهه‌مهێنانێک" (وه هه‌ر به‌م پێیه‌ش، مه‌رجی
سه‌ره‌کیی وجوودی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک)
به‌ڵام ناسینی ئه‌م "هه‌لومه‌رجه گشتییانه"، یانی تێگه‌یشتن له
پێویستبوونی وجوودی پرۆسه‌ی کار و ئه‌و جێوشوێنه ته‌وه‌ری و
سه‌ره‌کییه‌ی که ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌موو نیزامێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه‌تی، خۆی له هه‌مان کاتدا، که بۆ ناسینی
یاسای حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵگاکان ئوسووڵیترین خاڵی ده‌ستپێکردنه بۆ
ناسینی ئه‌و یاسایانه به‌س نین.
هێنانه‌گۆڕی ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوو، وه دینامیزمی ناوخۆی
حه‌ره‌که‌ته‌که‌ی، وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که
په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنه‌دا،
شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌گرنه خۆ، وه له هه‌ر قۆناغێکی
دیاریکراودا یاسای بزاوتی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، یه‌کێک له
ده‌سکه‌وته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ماته‌ریالیزمی مێژوویییه. مارکسیزم
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئایدیۆلۆژییه بۆرژوایییه‌کان، که
په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی ده‌زانن،
ڕێک په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، که ئه‌م
په‌یوه‌ندییه تایبه‌تی قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراوه، له
هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراودا په‌یدا ده‌بێ، حه‌ره‌که‌ت ده‌کا و
به‌ره‌و فه‌وتان و تێداچوون ده‌چێ و هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لێکی
ده‌داته‌وه، دیاره که لێکدانه‌وه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه، ناتوانێ
ته‌نیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسینی "هه‌لومه‌رجی گشتیی به‌رهه‌مهێنان"
دامه‌زرێ، چونکه قسه له‌سه‌ر یاسا سه‌ربه‌خۆکانی بزاوتی کۆمه‌ڵ
له چه‌ند قۆناغێکی دیاریکراوی مێژووییدایه، وه "ئه‌م به‌ناو
هه‌لومه‌رجی گشتیی به‌رهه‌مهێنانه، جگه له ده‌سته‌واژه‌ی
موجه‌ڕه‌د که هیچ کام له قۆناغه مێژوویییه ڕاسته‌قینه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان دیاری ناکا، هیچی تر نییه". (گروندریس لاپه‌ڕه‌ی
88، ته‌ئکید هی مارکسه). که‌واته، "هه‌ر کاتێک باسی
به‌رهه‌مهێنان ده‌که‌ین، هه‌میشه مه‌به‌ستمان به‌رهه‌مهێنانه له
قۆناغێکی تایبه‌تیی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ...
به‌رهه‌مهێنان به گشتی خۆی تهجریدێکه، به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه‌ی
که لایه‌نه هاوبه‌شه‌کان دیاری ده‌کا و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کا
و له دووپاتبوونه‌وه به‌رگری ده‌کا، تهجریدێکی گونجاو و
مه‌نتیقییه". (هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 85). ئه‌وه‌ی ئێمه
ده‌مانه‌وێ بیزانین، بریتییه له یاساکانی بزاوتی نیزامی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری وه‌کوو نیزامێکی به‌رهه‌مهێنانی
دیاریکراو، قۆناغێکی مێژوویی تایبه‌تی، وه ئاشکرایه که بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته، ناتوانین لێکۆڵینه‌وه‌ی "هه‌لومه‌رجی گشتیی
به‌رهه‌مهێنان" (پرۆسه‌ی کار) که لایه‌نی هاوبه‌شی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و باقی نیزامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، به
ده‌سته‌وه بگرین. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ ڕێک به شوێن ناسین
و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له به‌رهه‌مهێناندا بچین که
شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له باقی شێوازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی، که هه‌موویان له بوونی پرۆسه‌ی کار
و به‌رهه‌مهێنانی بایی مه‌سره‌فدا هاوبه‌شن، جیا ده‌کاته‌وه. با
بزانین پێکنه‌ره‌کان و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری کامانه‌ن؟
بینیمان که لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له خودی خۆیدا، به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی دیاریکراوی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ر
چه‌ندیش به ناخی په‌یوه‌ندییه‌کانی کار و ئامرازه‌کانی کاردا
ڕۆچین و لێی ورد بینه‌وه، خۆی له خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی
ئێمه ناداته‌وه، هه‌ر به‌م جۆره‌ش، هه‌ڵه و به‌لاڕێداچوونه
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "چه‌وسانه‌وه" به شێوه‌یه‌کی موجه‌ڕه‌د
بده‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه. هه‌ر وه‌ک چۆن پرۆسه‌ی کار، پێشمه‌رجی
گشتی هه‌موو نیزامێکی به‌رهه‌مهێنانه، بوونی زێدهبهرههمیش
(به‌رهه‌مێکی زیاتر له پێویستییه‌کانی ژیان و سازکردنه‌وه‌ی
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان) مه‌رجی پێویسته بۆ بوونی هه‌موو
کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان. گه‌شه‌کردنی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان
له‌ناو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگا کۆمۆنییه سه‌ره‌تایییه‌کاندا، وه
زێده‌به‌رهه‌مهێنانی، مه‌رجی پێویسته بۆ په‌یدابوونی چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چونکه به‌بێ ئه‌م زێدهبهرههمه هه‌ر
ناکرێ به‌رهه‌می کاری چینێک له کۆمه‌ڵ، له لایه‌ن چینێکی تره‌وه
ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ (چه‌وسانه‌وه). که‌واته، بوونی
زێده‌به‌رهه‌م، ده‌توانێ ته‌نیا یه‌کێک له فاکته‌ره
سه‌ره‌کییه‌کانی جیاوازیی نێوان کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان و کۆمۆنی
سه‌ره‌تایی بێ. وه دیسانیش، ڕێک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه
لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موو کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کانه، ناتوانێ
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌کانی چینه‌کان له
قۆناغی دیاریکراو و جۆراوجۆری په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی کۆمه‌ڵگاکاندا
به‌یان بکا، وه یان یاسا ئابوورییه سه‌ربه‌خۆکانی بزاوتی هه‌ر
قۆناغێک له قۆناغه‌کانی تر جیا بکاته‌وه. چه‌وسانه‌وه به گشتی
(زه‌وتکرانی زێدهبهرههمی به‌رهه‌مهێنه‌ران له لایه‌ن چینی
ده‌سه‌ڵاتدار، وه یان چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه)، نیزامه
چینایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان له یه‌کتر جیا ناکاته‌وه. ئه‌و خانه
ده‌ست ڕۆیشتووهی که سه‌رانه ده‌ستێنێ، ئه‌و مه‌لایه‌ی زه‌کات و
سه‌رفیتره وه‌رده‌گرێ، ئه‌و ده‌ره‌به‌گه‌ی نیوه‌یی و ده و دوو
ده‌با، ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی قازانج ده‌ڕفێنێ و ئه‌و سهلهمخۆرهی
سه‌له‌م ده‌خوا، هه‌ریه‌که‌ی به‌شێک له به‌رهه‌می کاری
کۆمه‌ڵایه‌تی که خۆیان هیچ ده‌ورێکیان له پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنانیدا نه‌بووه، ده‌به‌ن. هه‌ر به‌م جۆره‌ش ئه‌و
کۆیله‌یه‌ی که خۆی بۆ خاوه‌نه‌که‌ی دهپڕووکێنێ، ئه‌و ڕهعیهتهی
که بێگاری ده‌کا و ئه‌و کرێکاره‌ی که هێزی کاری خۆی "ئازادانه"
له بازاڕدا به سه‌رمایه‌دار ده‌فرۆشێ، هه‌موویان، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانی کۆمه‌ڵن، هه‌ر ئه‌و لانی که‌م
بژێوهیان پێ ده‌بڕێ که له هه‌ر قۆناغێکی دیاریکراو له
کۆمه‌ڵدا، به ئاشکرا یان له په‌ناوه به ڕه‌سمی ده‌ناسرێ، وه
له‌مه زیاتر به‌شیان به‌سه‌ر هیچی تره‌وه نییه. که‌واته،
جیاوازیی قۆناغه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له مێژووی
کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کاندا، له بوون وه یان نه‌بوونی
چه‌وساندنه‌وه و مشه‌خۆریدا نییه، به‌ڵکوو له‌و په‌یوه‌ندی و
قانوونمه‌ندییه تایبه‌ته ئابوورییه‌دایه که چه‌وساندنه‌وه و
مشه‌خۆری له هه‌ر قۆناغێکی دیاریکراودا، له چوارچێوه‌ی
دیاریکراو و سه‌ربه‌خۆیدا شکڵ ده‌گرێ. مارکس فاکته‌ری سه‌ره‌کیی
جیاوازی نێوان کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان به کورتی به‌م
جۆره ده‌خاته ڕوو: "ئه‌وه‌ی فۆرماسیۆنه ئابوورییه
جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگاکان لێک جیا ده‌کاته‌وه ... شکڵێکه که
تێیدا ئه‌م کاره زیادییه له به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌وخۆ_ کرێکار
(به مانا گشتییه‌که‌ی) ده‌کێشرێته‌وه (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی
209). که‌واته، ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌کاته سه‌رمایه‌داری،
ئه‌وه نییه که ئه‌م نیزامه، نیزامێکی به‌رهه‌مهێنانه و تێیدا
ئینسان به یارمه‌تی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، بایی مه‌سره‌ف
دروست ده‌کا، چونکه ئه‌مه خه‌سڵه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی
ئینسانییه: دیسانیش، سه‌رمایه‌داری به‌م فاکته‌ره جیا
ناکرێته‌وه که له‌م نیزامه‌دا، له به‌رهه‌مهێنه‌ران_ کرێکاران
(به مانا گشتییه‌که‌ی)_ زێدهکار ده‌کێشرێته‌وه و زێده‌به‌رهه‌م
ده‌چێته گیرفانی ئه‌و که‌سانه‌وه که خاوه‌نی ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانن، چونکه ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو نیزامه
کۆمه‌ڵایه‌تییه چینایه‌تییه‌کانه. ئه‌و شته‌ی که جه‌وهه‌رێکی
جیاواز و یاسایه‌کی سه‌ربه‌خۆ به سه‌رمایه‌داری ده‌دا،
شێوه‌یه‌که که هه‌ر تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به‌پێی ئه‌م شێوه‌یه،
زێده‌به‌رهه‌م له‌م نیزامه‌دا، له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که
خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.
ئه‌م شکڵ و شێوه‌یه جگه له به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی هیچی تر
نییه. به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، نیزامێکه که تێیدا
"په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" یانی، "پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی"
به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ ده‌بێ و پرۆسه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تیی کار له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه
(به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)دا ده‌به‌سترێته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی
بچینه سه‌ر باسی هه‌لومه‌رجی زاڵبوونی سه‌رمایه به‌سه‌ر
به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، پێویسته هه‌ندێک له خودی
"په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" یانی، پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی
ورد بینه‌وه:
ئه‌وه‌ی که زێده‌به‌رهه‌م وه‌ک زێده‌بایی خۆی بنوێنێ، به‌ر له
هه‌موو شتێک پێویستی به‌وه هه‌یه که به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی کار
(پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان) وێڕای بایی مه‌سره‌ف، باییشیان هه‌بێ،
واته بووبن به کاڵا. به‌م جۆره، هه‌م له ڕوانگه‌ی شیکارییه‌وه،
هه‌م له باری گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی ده‌سته‌واژه و
دیارده و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانه‌وه، بوونی کاڵا
ده‌که‌وێته پێش سه‌رمایه‌وه(2). به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری،
شێوازی گه‌شه‌کردوو و په‌ره‌سه‌ندووی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایییه.
به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی که تێیدا به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ که
خاوه‌نی ئامرازی کاری خۆیانن (وه یان بازرگانه‌کان)، به‌رهه‌می
خۆیان (وه یان زێدهبهرههمی به‌رهه‌مهێنه‌رانی تر) له بازاڕدا
ده‌گۆڕنه‌وه، خۆی ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه. ئه‌م شێوازه‌ی
به‌رهه‌مهێنان، له پاڵ نیزامه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی پێش
سه‌رمایه‌داریدا، گه‌شه ده‌کا و به‌ره‌به‌ره گه‌رای ئه‌و ئۆرگان
و په‌یوه‌ندییه ئابوورییانه که له دواییدا له نیزامی
سه‌رمایه‌داریدا ده‌بنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی په‌یوه‌ندییه‌کانی
حاکم_ وه‌ک پاره، بازاڕ، جیابوونه‌وه‌ی مانیفاکتۆر له کشتوکاڵ،
په‌ره‌ی بازرگانی ..._ دروست ده‌کا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له
چوارچێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییدایه که به‌رهه‌مه‌کانی
پرۆسه‌ی کار جگه له بایی مه‌سره‌ف، پێکنه‌ری باییشیان تێدایه،
کاڵا یه‌کانگیربوونی بایی مه‌سره‌ف و بایییه، وه به‌رهه‌مهێنانی
کاڵا، "یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
بایییه". به‌ڵام له به‌رهه‌مهێنانی کاڵاوه هه‌تا به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری، چ له ڕوانگه‌ی شیکارییه‌وه و چ له باری
په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویییه‌وه، ڕێگایه‌کی دوورودرێژه. له ڕوانگه‌ی
شیکارییه‌وه، مارکس به کورتی ئاوا باسی ئه‌م جیاوازییه ده‌کا:
"پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ر کاتێک وه‌ک یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی
کار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایی له‌به‌رچاو بگیرێ، هه‌مان
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایه، وه هه‌ر کاتێک وه‌ک
یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی زۆرکردنی بایی
(به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی) له‌به‌رچاو بگیرێ، به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری، وه یان به وته‌یه‌کی تر، شێوازی سه‌رمایه‌داریی
به‌رهه‌مهێنانی کاڵایه." (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 191). له
به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییدا، قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بایییه و
له به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی. گرنگی ئه‌م جیاوازییه له چیدایه؟
1) ئایا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، هه‌مان پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی بایی نییه، که تا ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو فراوان
کرابێته‌وه؟ وه
2) ئایا به‌م جۆره، جیاوازیی نێوان به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی و
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، ته‌نیا جیاوازییه‌کی چه‌ندایه‌تی
نییه؟
له بابه‌ت پرسیاری یه‌که‌مه‌وه ده‌بێ بڵێین، که بێگومان له
نیزامی سه‌رمایه‌داریدا وایه(3). پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی، هه‌مان پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایییه که زیاتر له
"ڕاده"یه‌کی دیاریکراو په‌ره‌ی پێ درابێ، به‌ڵام له‌و جێگایه‌دا
که به‌رهه‌مهێنانی بایی له نیزامی کاڵاییدا له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی_ که تایبه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه_
به‌راورد بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که بۆ به‌دیهاتنی ئه‌وه‌ی
دووه‌م (واته به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)، بوونی هه‌لومه‌رجێکی
بابه‌تیی دیاریکراو پێویسته، که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له
نیزامی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییدا نییه. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م
هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه، بریتییه له به‌کاڵابوونی هێزی کار. بۆ
ئه‌وه‌ی زێده‌به‌رهه‌م وه‌کوو زێده‌بایی خۆی بنوێنێ، هه‌ر
ئه‌وه‌نده به‌س نییه که به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی کار وێڕای
ئه‌وه‌ی بایی مه‌سره‌فن، باییش بن (واته ببن به کاڵا)، به‌ڵکوو
ده‌بێ "هه‌لومه‌رجی گشتیی به‌رهه‌مهێنان" (کار و ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان)یش ببن به کاڵا. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کار ببێته
پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و کار و کارتێکردنی دوو جۆره کاڵا،
وه له‌م ڕێگایه‌وه هۆیه سه‌ره‌تایییه‌کانی پرۆسه‌ی کار بتوانن
بایییان ببێ. ئامرازه‌کانی کار، هه‌ر له هه‌مان به‌رهه‌مهێنانی
کاڵاییشدا، بۆ ئه‌وه ده‌بن که تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ببن به
کاڵا، به‌ڵام به‌کاڵابوونی کار (وه یان باشتره بڵێین، هێزی کار)،
وه سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک، ڕێک
هه‌ر هه‌مان پرۆسه‌یه که مه‌رجی پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی، وه کرۆکی تایبه‌تیی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. هه‌ر
لێره‌دایه که له گرنگی ناساندنی سه‌رمایه‌داری وه‌ک
"به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییی په‌ره‌پێدراو" تێده‌گه‌ین، چونکه تا ئه‌و
کاته‌ی "به‌کاڵابوون" هێزی کاریش ئه‌گرێته خۆ، به‌رهه‌مهێنانی
کاڵایی نابێته به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری. به‌م جۆره وه‌ڵامی
پرسیاری دووه‌م هه‌ر له ئێستاوه ڕوونه. جیاوازیی نێوان
به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له باری
لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌وه، به هیچ جۆرێک جیاوازییه‌کی چه‌ندایه‌تی
نییه. سه‌رمایه‌داری هه‌ر ته‌نیا نیزامێک نییه که تێیدا
به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی په‌ره‌دارتر بووبێ، وه یان بۆ نموونه
کاڵایه‌کی زیاتر بێته به‌رهه‌م، قسه له‌سه‌ر به‌کاڵابوونی
گرنگترین دیارده‌ی ئابووری_ واته، هێزی کار_ و تیۆری
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایییه. له باری مێژوویییه‌وه، هه‌ر وه‌کوو
باسمان کرد، به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی و به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری، مه‌ودایه‌کی زۆریان له نێواندایه و ئێستا ئیتر
ئاشکرایه بۆچی وایه، گۆڕانی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی به
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، له گره‌وی ئه‌و گۆڕانکارییه
کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویییهدایه که زه‌مینه بۆ ئه‌وه پێک دێنێ،
هێزی کار ببێته کاڵا، وه ده‌یکاته کاڵا. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی کاری کرێگرته‌یه له‌نێو جه‌رگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی دیلیهێنهری فیۆداڵییهوه. مێژووی زه‌وتکردنی
خاوه‌ندارێتی له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ و جیابوونه‌وه‌ی
وه‌رزێران له زه‌وی، هه‌ر ئه‌و مێژووه‌یه که به وته‌ی مارکس،
"له ڕۆژژمێری ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، به پیتی ئاگر و خوێن نووسراوه"
(به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 669).
به‌رانبه‌رکێی کاری کرێگرته و سه‌رمایه، وه به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه، جه‌وهه‌ری "په‌یوه‌ندیی
سه‌رمایه"یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هێزی کار به ڕاده‌یه‌کی
به‌رین له کۆمه‌ڵدا ده‌بێته کاڵا، په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه
به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ ده‌بێ. وه کاتێک
سه‌رمایه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ بوو، یاسا
ئابوورییه‌کانی بزاوتی کۆمه‌ڵیش، خه‌سڵه‌تی ته‌واو
سه‌رمایه‌دارانه ده‌گرنه خۆیان. ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندی وه‌ک
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، کاڵا، پاره، بازاڕ و ئه‌م جۆره شتانه
که له باری شیکاری و مێژوویییه‌وه، پێشمه‌رج و زه‌مینه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری بوون،
ئێستا ئیتر به پشتئه‌ستووری سه‌رمایه و به‌پێی یاساکانی بزاوتی
سه‌رمایه، مه‌وجودییه‌ت په‌یدا ده‌که‌ن و جێگیر ده‌بن. "ته‌نانه‌ت
ئه‌و ده‌سته‌واژه ئابوورییانه‌ی که له‌گه‌ڵ شێوازه
ئابوورییه‌کانی پێشوو ده‌هاتنه‌وه و بۆ ئه‌و شێوازه
ئابوورییانه له‌بار بوون، له نیزامی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داریدا خه‌سڵه‌تێکی مێژوویی تازه و تایبه‌ت ده‌گرنه خۆ"
(ئه‌نجامه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی 950). سه‌رمایه دا‌غ و مۆری خۆی به
هه‌موو پرۆسه‌ی کاره‌وه ده‌نێ. په‌یوه‌ندیی نێوان ئینسان و
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، له "په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و شتانه‌دا
که سه‌رمایه‌دار کڕیویه‌تی، ئه‌و شتانه‌ی که هی سه‌رمایه‌دارن"
خۆ ده‌نوێنێ. وه پرۆسه‌ی کار، که پێشمه‌رجی بوون و مانی
کۆمه‌ڵگای ئینسانییه، ته‌نیا ده‌بێته هۆیه‌کی پێویست بۆ
به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه و که‌ڵه‌که‌کردنی
سه‌رمایه، وه ئه‌مجار به‌رفراوانبوون و په‌ره‌گرتن و چۆنیه‌تی
پرۆسه‌ی کار، خۆی له‌گه‌ڵ پێویستییه‌کانی بزاوتی سه‌رمایه ڕێک
ده‌خه‌ن. به‌رهه‌می پرۆسه‌ی کار یانی، بایی مه‌سره‌ف که
پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییه‌کان دابین ده‌کا، لێره‌دا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری فیزیکیی بایی، وه نه‌ک هه‌ر بایی،
به‌ڵکوو زێده‌بایییه، ده‌بێته شتێکی گرنگ و به‌رهه‌م دێ. "بایی
مه‌سره‌ف بێگومان ئه‌و شته نییه که به‌رهه‌مهێنانی کاڵای به
شوێندا دێ، سه‌رمایه‌داری ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه، وه ته‌نیا تا
ئه‌و جێگایه بایی مه‌سره‌ف به‌رهه‌م دێنێ، که بایی مه‌سره‌ف
هه‌ڵگری ماددی بایی گۆڕینه‌وه‌یه. سه‌رمایه‌داریی ئێمه دوو
مه‌به‌ستی هه‌یه: یه‌که‌م، ده‌یه‌وێ ئه‌و بایی مه‌سره‌فه
به‌رهه‌م بێنێ که خاوه‌نی بایی گۆڕینه‌وه بێ، یانی شمه‌کێک بێ بۆ
فرۆشتن، یانی کاڵا بێ. وه دووه‌م، ده‌یه‌وێ کاڵایه‌ک به‌رهه‌م
بێنێ که له‌چاو بایی گشت ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که به
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و کاڵایه که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و له کار
کراوه. یانی باییی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌و هێزی کاره‌ی
که به پاره‌ی خۆی له بازاڕی ئازاد کڕیویه‌تی. بایییهکی زیاتری
هه‌بێ، مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌دار هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نییه که بایی
مه‌سره‌ف به‌رهه‌م بێنێ، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه کاڵا
به‌رهه‌م بێنێ. نه‌ک ته‌نیا بایی مه‌سره‌ف، به‌ڵکوو بایی وه
دیسانیش نه‌ک هه‌ر بایی، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها زێده‌بایی" (به‌رگی
یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 181). به‌م جۆره پرۆسه‌ی کار له باری
مه‌به‌ست (ده‌ستخستنی قازانج) و هه‌لومه‌رج (به‌کاڵابوونی
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان) و یاساکانی گه‌شه‌وه (یاساکانی
که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه)، خه‌سڵه‌تێکی ته‌واو سه‌رمایه‌دارانه
ده‌گرێته خۆی.
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، "ته‌نانه‌ت به‌و ده‌سته‌واژه
ئابوورییانه‌ش که له‌گه‌ڵ نیزامی پێشوو دێنه‌وه"، ناوه‌ڕۆکێکی
تازه ده‌به‌خشێ. دابه‌شکردنی کار، کاڵا، بازاڕ، پاره، وه
بازرگان‌یش که خۆیان زه‌مینه‌ی هاتنه سه‌ر ده‌وری نیزامی
سه‌رمایه‌داری بوون، له‌م سووڕی گۆڕانه ناوخۆیییه بێبه‌ری
نه‌بوون. کاڵا که له په‌راوێزی نیزامه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی پێش
سه‌رمایه‌داریدا به‌ره‌نجام و دیارده‌ی گۆڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می
به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، وه یان زێدهبهرههمی خودی ئه‌و
نیزامانه بووه، (له نیزامی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا)
ده‌بێته شێوازی گشتی و سه‌ره‌تایی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی کاری
کۆمه‌ڵایه‌تی و "خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری
ئه‌وه‌یه که هێزی کار له‌به‌ر چاوی خودی کرێکار، له شێوه‌ی
کاڵایه‌کدا خۆی ده‌نوێنێ که هی خۆیه‌تی، له ئاکامدا کاره‌که‌ی
ده‌بێته کاری کرێگرته. له لایه‌کی تره‌وه، هه‌ر له‌و
کاته‌وه‌یه که به‌رهه‌می کار به گشتی ده‌بێته کاڵا" (به‌رگی
یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 167). هه‌ر بۆئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی
پرۆسه‌ی کار شکڵی کاڵایی به خۆوه بگرن، پێویسته سه‌رمایه
کاردابه‌شکردنی تایبه‌تیی خۆی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێناندا زاڵ بکا:
"بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بێ هه‌موو به‌رهه‌مێک شکڵی کاڵا به خۆیه‌وه
بگرێ، وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، پێویستی به‌وه
هه‌بێ که به‌رهه‌مه‌که له خۆ دوور کرێته‌وه، پێویسته
کاردابه‌شکردنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌واو پێشکه‌وتوو له گۆڕدا بێ و
له هه‌مان کاتدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، یانی ته‌نیا له‌سه‌ر
بنچینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، وه له‌م ڕێگایه‌وه،
له‌سه‌ر بنچینه‌ی کاردابه‌شکردنی سه‌رمایه‌دارانه له
کارگاکاندایه که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان شکڵی کاڵایی ده‌گرنه خۆ،
وه هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ران هه‌ر ده‌بنه به‌رهه‌مهێنه‌رانی کاڵا.
که‌واته، ته‌نیا به سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌دارییه که بایی
گۆڕینه‌وه ده‌بێته هۆی جیهانداگر و گشتیی بایی مه‌سره‌ف"
(ئه‌نجامه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی 951/ ته‌ئکیده‌کان هی مارکسه).
بازاڕ و بازرگانی که تا ئه‌م قۆناغه له سه‌ر بنچینه‌ی سووڕی
کاڵاکان گه‌شه‌یان ده‌کرد و په‌ره‌یان ده‌ستاند، له‌گه‌ڵ زاڵبوونی
سه‌رمایه ده‌گۆڕێن و ده‌بن به هه‌ندێک ده‌زگا و په‌یوه‌ندی، که
زێده‌بایی له چوارچێوه‌ی ئه‌واندا به‌دی دێ. سووڕی کاڵا،
ده‌بێته پاشکۆی سووڕی سه‌رمایه و گۆڕانی له شکڵی کاڵایییهوه
بۆ شکڵی پاره و به پێچه‌وانه‌وه. پاره، که له ڕه‌وتی گه‌شه
و په‌ره‌گرتنی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی و گۆڕینه‌وه‌دا و ڕاسته‌وخۆ
له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سووڕی کاڵاکاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، وه وه‌ک
به‌یانی سه‌ربه‌خۆ و ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی بایی، ده‌وری هۆی
گۆڕینه‌وه، پێوانه‌ی بایی و ئامرازی (پاره)دان ده‌گێڕا، له‌گه‌ڵ
زاڵبوونی سه‌رمایه، ده‌ورێکی ته‌واو تازه‌ی گرته خۆ. ئێستا
پاره، یه‌کێک له شکڵه دیاریکراوه‌کانی سه‌رمایه و "بیلقووهی
سه‌رمایه"یه." پاره، که خۆی ته‌نیا شکڵێکه له کاڵا، ته‌نیا
کاتێک ده‌بێته سه‌رمایه که هێزی کاری کرێکار بۆی بووبێ به
کاڵا" (ئه‌نجامه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی 950).
به‌م جۆره، له گه‌ڵ به‌کاڵابوونی هێزی کار، به‌رهه‌مهێنانی
کاڵایی به ناچار، بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ده‌گۆڕێت،
وه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌ش به حاڵی خۆی،
به‌رهه‌مهێنانی کاڵا له هه‌موو لایه‌نه‌کانیدا له‌سه‌ر
بنچینه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز له به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ساده، وه
له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسا و تایبه‌تییه‌کانی خۆی داده‌مه‌زرێنێ:
"ئه‌م سێ خاڵه یه‌کجار گرنگن:
1) به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، یه‌که‌مین نیزامه که کاڵا
ده‌کاته شکڵی گشتیی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان.
2) له‌و کاته‌وه که کرێکار ئیتر خۆی به‌شێک له هه‌لومه‌رجی
به‌رهه‌مهێنان نه‌بێ ... به کورتی، کاتێک که هێزی کار به گشتی
بووبێته کاڵا، به‌رهه‌مهێنانی کاڵا به ناچار ده‌بێته
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری.
3) به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری بنچینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییه
تا ئه‌و جێگایه‌ی که ئه‌وه‌ی دووه‌م (به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی)
پێویستی به به‌رهه‌مهێنانی فه‌ردی سه‌ربه‌خۆ و گۆڕینه‌وه‌ی
کاڵاکان له‌نێو خاوه‌نه‌کانیاندا هه‌یه، یانی تا ئه‌و جێگایه‌ی
که له‌سه‌ر بنچینه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی هاوتا (معادل)کانه، له‌ناو
دهباو گۆڕینه‌وه‌ی ڕواڵه‌تیی سه‌رمایه و هێزی کار ده‌بێته گشتی"
(ئه‌نجامه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی 951).
به کورتی، نیزامی سه‌رمایه‌داری به دوو لایه‌نی بنچینه‌یی گشتی و
تایبه‌ت دیاری ده‌کرێ. یه‌که‌م: له ئاستی گشتیدا، له‌پێشدا
نیزامێکی به‌رهه‌م هاورده‌یه، یانی وه‌کوو هه‌موو نیزامێکی تری
کۆمه‌ڵایه‌تی، پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کار و به‌رهه‌مهێنانی بایی
مه‌سره‌ف ده‌گرێته به‌ر، دووه‌م: نیزامێکی چینایه‌تییه یانی،
تێیدا وه‌کوو باقی نیزامه چینایه‌تییه‌کانی تر، زێدهبهرههمێکی
زیاتر له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به
پێداویستییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی گشتیی کار (کار
و ئامرازه‌کانی کار) به‌رهه‌م دێ، وه ئه‌م زێدهبهرههمه له
لایه‌ن چینێکه‌وه غه‌یری به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ، ده‌ستی
به‌سه‌ردا ده‌گیرێ. سێیه‌م: نیزامێکی کاڵایییه، یانی
به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی کار جگه له بایی مه‌سره‌ف، خاوه‌نی
پێکنه‌ری بایی و شکڵی بایی گۆڕینهوهشن. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه،
سه‌رمایه‌داری نیزامێکی تاقانه نییه، چونکه بوونی بایی و بایی
گۆڕینه‌وه به‌ره‌نجامی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییشه. پێکنه‌ری
تایبه‌تی و هه‌روه‌ها جه‌وهه‌ری تایبه‌تیی نیزامی سه‌رمایه‌داری،
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایییه، که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌کاڵابوونی
هێزی کار و به‌رانبه‌رکێی کاری کرێگرته و سه‌رمایه سه‌ر
هه‌ڵده‌دا. "لێره‌دا پرۆسه‌ی نه‌پساوه‌ی به‌رهه‌مهێنان هه‌میشه
یه‌کانگیربوونی بێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی
زۆرکردنی بایییه، ڕێک هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که کاڵا، یه‌ک شته و
له یه‌کانگیربوونی بایی مه‌سره‌ف و بایی گۆڕینه‌وه پێک هاتووه"
(ئه‌نجامه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی 952/ ته‌ئکیده‌کان هی مارکسن). به‌م
جۆره به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری نیزامێکه که تێیدا، له‌گه‌ڵ
به‌کاڵابوونی هێزی کار و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م
"کاڵا"یه، وه له گه‌ڵ قه‌رارگرتنی پرۆسه‌ی کار له ئه‌ڵقه‌ی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا، زێدهبهرههمی پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنان وه‌ک زێده‌بایی له لایه‌ن چینی چه‌وسێنه‌ری
سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵ (سه‌رمایه‌دار)ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی کاری
کرێگرته، بناغه و کرۆکی هه‌موو نیزامێکی سه‌رمایه‌دارییه، چ له
وڵاتی میترۆپۆڵ و چ له وڵاتانی ژێرده‌سته. ڕه‌نگه بڵێین ئه‌م
حوکمه بناغهیییهی مارکسیزم، ئیتر پێویستی به‌وه نه‌بوو که
ئه‌و هه‌مووه‌ی له سه‌ر بڕۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونانه که
به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی "وابه‌سته‌یی" (یانی، جۆری
سه‌رمایه‌داری له وڵاتی ژێرده‌سته‌دا) باون، وه به کورتی له
نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان پێ کردن، ده‌وره بکه‌ینه‌وه،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که دووپاتکردنه‌وه و جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌م
حوکمه سهرهتایییهش هه‌ر پێویسته، چونکه ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو
شتێک به‌رچاو ده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه، که له‌م بۆچوونه‌دا ڕێک هه‌ر
ئه‌م حوکمه سه‌ره‌تایییه‌ی مارکسیزم له‌بیر براوه‌ته‌وه.
له نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا وتمان، ئه‌و بۆچوون و گوزارشتانه‌ی که
باون، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شکڵه کۆنکرێت و دیاریکراوانه‌وه
ئاماژه به "وابه‌سته‌یی" ئێرانی ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن. به وته‌یه‌کی
تر، ئه‌م بۆچوونانه، وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه له ئێران‌دا، له
ڕووی ئاماژه‌کردن به هه‌ندێک موشاهه‌ده‌ی وه‌ک وابه‌سته‌یی
ته‌کنیکی (وابه‌سته‌یی به ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وڵاتانی
ده‌ره‌وه)، وابه‌سته‌یی پاره (وابه‌سته‌بوون به سه‌رچاوه‌کانی
پاره و ئیعتیبار(credit)ی
ده‌ره‌کی)، وابه‌سته‌یی بازاڕیی (وابه‌سته بوون به بازاڕی
ده‌ره‌وه) و ... ده‌ناسێندرێ. نیزامی به‌رهه‌مهێنانیش به پێی
ئه‌وه‌ی "سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته" ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئابووری
و سیاسه‌تدا هه‌یه، پێناسه ده‌کرێ. ئاراسته‌ی بزاوتی ئه‌م
نیزامه، وابه‌سته‌بوونی هه‌ر چی زیاتر، تاڵانی سامانی میللی،
گه‌شه‌ی ناڕێک و ناهاوسه‌نگی کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی،
بهرههمنههاتنی که‌لوپه‌لی "پێویست" و کڕین و به‌رهه‌مهێنانی
کاڵای بێ که‌ڵک و به‌کار نه‌هاتوو، نه‌بوونی پیشه‌سازیی دایک و به
گشتی "غه‌یره سه‌نعه‌تیبوون"، تێداچوونی کشتوکاڵ و به کورتی
نه‌بوونی خۆبژێوی و نه‌بوونی دینامیزمی سه‌ربه‌خۆی گه‌شه‌کردنه.
بۆرژوازی "میللی"ش هه‌ر به پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م
فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه "داده‌تاشرێ". که گوایه توێژێک له‌و
سه‌رمایه‌دارانه‌ی که که‌متر و که‌متر له باری پاره و ته‌کنیک و
بازاڕه‌وه به ده‌ره‌وه وابه‌سته‌ن و ئه‌گه‌ر ئیمپریالیزمی
له‌خۆبایی ڕێی لێ نهگرتبان، ئێرانێکی ئاوه‌دان، سه‌ربه‌خۆ،
ڕێکوپێک، خۆبژێو و پڕ له کاڵای "به که‌ڵک"یان دروست ده‌کرد.
ده‌بینین ئه‌و شته‌ی که هه‌ر باسی ناکرێ، بریتییه له
وابه‌سته‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی (په‌یوه‌ندیی
دوو لایه‌نه‌ی کاری کرێگرته و سه‌رمایه) به کارکردی سه‌رمایه‌ی
مۆنۆپۆڵییهوه. هه‌موومان به‌رهه‌مهێنانی زێدهباییمان وه‌ک
جه‌وهه‌ری نیزامی سه‌رمایه‌داری قه‌بووڵه، به‌ڵام له
لێکدانه‌وه‌ی وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه‌داریی ئێران‌دا فه‌رامۆشی
ده‌که‌ین و وابه‌سته‌یی سه‌رمایه‌داریی ئێران جیا له‌م جه‌وهه‌ره،
وه به شێوه‌یه‌کی تر باس لێ ده‌که‌ین. هه‌ر ده‌ڵێی به ئه‌نقه‌ست
وازمان له سهرمایهداریبوونی ئێران هێناوه. باسی وابه‌سته‌یی
پرۆسه‌ی کار (وابه‌سته‌یی ته‌کنه‌لۆژیک) ده‌که‌ین، باسی
حه‌ره‌که‌تی جوگرافیایی زێده‌به‌رهه‌م (تاڵانی سه‌رمایه
"میللی"_یه‌کان) ده‌که‌ین، باسی وابه‌سته‌یی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی
و باسی بایی مه‌سره‌ف (مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مهێنان و له ده‌ره‌وه
ڕاهێنانی کاڵای "بن ئه‌مباری (جه‌ڵه‌بی) و بێ که‌ڵک") ده‌که‌ین،
به‌ڵام باسی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی ناکه‌ین. که‌واته
پێویسته ته‌ئکید بکه‌ین که ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و خاڵه‌ی دواییمان
نه‌کردبێ، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باسی وابه‌سته‌یی
سه‌رمایه‌داریمان له ئێران‌دا نه‌کردووه. " که‌وایه ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ باسی وابه‌سته‌یی سه‌رمایه بکه‌ین، ده‌بێ ئه‌م
وابه‌سته‌یییه به شێوه‌ی موشه‌خه‌س و دیاری له‌سه‌ر بنچینه‌ی
وابه‌سته‌بوونی په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه (یانی به‌رانبه‌رکێی کاری
کرێگرته و سه‌رمایه_ یانی په‌یوه‌ندی نێوان چه‌وسانه‌وه و
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی) به ئیمپریالیزم، باسی لێ بکرێ و ڕوون
بکرێته‌وه. به وته‌یه‌کی تر، سه‌ره‌تا ئه‌م خاڵه ده‌بێ ڕوون
بکرێته‌وه که چۆن به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له ئێران‌دا
وابه‌سته‌یه به ئیمپریالیزمه‌وه وه پاش ناسینی جه‌وهه‌ری ئه‌م
وابه‌سته‌یییه_ وه ته‌نیا پاش ناسینی_ له خۆمان بپرسین که چۆن
ئه‌م وابهستهیییهی جه‌وهه‌ری سه‌رمایه هۆی پێکهێنانی شکڵه
کۆنکرێته ئابوورییه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ڕوون ده‌کاته‌وه"
(ئه‌فسانه"، نامیلکه‌ی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 36).
ڕه‌نگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه
به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌که، دوو ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌کی لێ بگیرێ.
یه‌که‌م، ڕه‌نگه بوترێ جه‌وهه‌ر و بنچینه‌ی وابه‌سته‌یی ناتوانێ
جیاواز له‌و شکڵه کۆنکرێته‌ی که خۆی تێدا ده‌نوێنێ، وجوودی
هه‌بی، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه
له شکڵه کۆنکرێته‌کانی وابه‌سته‌یی سه‌رمایه‌داری ئێران، خۆی
له خۆیدا جه‌وهه‌ر و بنچینه‌ی وابه‌سته‌یی په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌ش
ڕوون ده‌کاته‌وه. به وته‌یه‌کی تر، وابه‌سته‌یی په‌یوه‌ندیی
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، به ناچار له شکڵ و شێوه‌ی کۆنکرێتی
وه‌ک وابه‌سته‌یی پاره و ته‌کنیک و بازاڕ، وه شکڵی موشه‌خه‌سی
کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له بازاڕی ناوخۆدا، خۆ ده‌نوێنێ وه
ناسینی ئه‌و شکڵانه ده‌بێته هۆی ناسینی جه‌وهه‌ری
په‌یوه‌ندییه‌که‌ش ئه‌مه تێگه‌یشتنێکی ئهمپریستی
(تاقیگهرانه)یه له حوکمێکی دیالێکتیکی. ئه‌وه ڕاسته که
جه‌وهه‌ری ناوخۆی په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی (بۆ نموونه
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی) به ناچار له هه‌ندێک شکڵ و شێوه و
په‌یوه‌ندی کۆنکرێتی دیاریکراودا خۆ ده‌نوێنێ وه به‌هۆی ئه‌م
شکڵه کۆنکرێتانهوه نه‌بێ، له هیچ ڕێگایه‌کی تره‌وه بوونی خۆی
نیشان نادا، به‌ڵام ئه‌مه قه‌ت به‌و مانایه نییه که جه‌وهه‌ری
ناوخۆی په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌کرێ ته‌نیا له ڕووی
کۆکراوه‌ی هه‌موو ئه‌و شکڵه کۆنکرێتانهوه که خۆی تێدا
ده‌نوێنێ، بناسرێ وه یان بناسێنرێ. تیۆری باییی مارکس ئه‌م شێوه
هه‌ڵوێسته زۆر به باشی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه نرخ له ڕووی
بایییهوه دیاری ده‌کرێ و شکڵی کۆنکرێتی بایی به ناچار له نرخدا
خۆی ده‌نوێنێ و خۆی ده‌رده‌خا. به‌ڵام ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی
وجوود و ئاڵوگۆڕی کاڵایه‌ک له ڕووی زانین و لێکۆڵینه‌وه‌ی نرخ وه
یان ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی نرخه‌کانه‌وه به‌ده‌ست نایه، به‌ڵکوو
بایی ده‌بێ خۆی به‌پێی ده‌سته‌واژه‌ی کاری موجه‌ڕه‌دی له باری
کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته‌وه ڕوون بکرێته‌وه. ئاکامی سیاسیی
ئهمپریسیزم (پشت به تاقیکردنه‌وه به‌ستن) جگه له
شوێنکه‌وتوویی و ده‌سته‌وه‌ستانی و له‌ده‌ستدانی توانای
لێکدانه‌وه و پێشبینی هیچی تر نییه، چونکه یاسای ناوخۆی
حه‌ره‌که‌تی هه‌ر دیارده‌یه‌ک، له گۆڕانی ئه‌و دیارده‌یه له
شکڵێکی کۆنکرێته‌وه بۆ شکڵێکی تردا خۆی ده‌نوێنێ. وه که‌سێک که
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕووی شکڵی خۆنواندنی ئه‌م
په‌یوه‌ندییانه‌وه بناسێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانکارییه‌کدا سه‌ری
لێ ده‌شێوی، له بۆچوونه‌کانی پێشووی خۆی ده‌که‌وێته شک وه
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ داده‌نیشێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌بێ که‌ی شکڵه
تازه‌کان "حه‌قیقه‌تی تازه"ی بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێک
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پیشه‌سازیی قورس به
یه‌ک شت دانابێ، (که ئه‌مه یه‌کێکه له‌و بۆچوونانه که به‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیماندا زاڵن) ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیمپریالیزم به‌پێی
نیاز و پێداویستییه‌کانی خۆی ده‌ست بداته پیشه‌سازییکردنی وڵاتی
ژێرده‌سته، له باری تیۆریکه‌وه وه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا
به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ ده‌ست و پێوه‌نده خۆوڵاتییه‌کانی ئه‌م
پیشهسازییکردنه، وه‌ک هێزی "سه‌ربه‌خۆ و میللی" بناسێ و
پشتیوانی‌یان لێ بکات. وه یان ئه‌گه‌ر وابه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ
"تاڵانی" سه‌رچاوه مهعدهنییهکان و "سامانه میللییه‌کان" به
نرخێکی که‌م، به یه‌ک شت بزانێ له قسه پووچه‌کانی شای
به‌کرێگیرا و له مه‌ڕ نرخی نه‌وت و چوونه سه‌ری نرخی نه‌وت،
سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ (که بڵێی شا نه‌بووبێته دژی ئیمپریالیست؟).
له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌کانی، تاکتیکهکانیشی لێ گوم ده‌بێ و به‌بێ
ده‌نگه و سه‌ره‌گێژه، ڕێگا بۆ گه‌شه‌ی تیۆری سێ جیهان
ده‌هێڵێته‌وه وه یاخود هه‌ر خۆی ڕوو ده‌کاته ئه‌و تیۆرییه.
به‌بێ ناسینی بنچینه و جه‌وهه‌ری واقیعییه‌تێک، ڕوونکردنه‌وه‌ی
شکڵی خۆ نواندنیشی، وه له‌وه‌ش گرنگتر ناسینی پێویستی و چۆنیه‌تی
گۆڕانی له شکڵیکهوه بۆ شکڵێکی تر، ئیمکانی نیه. هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌وه‌ی ماله‌کانیان دلوپه نه‌کا به‌فری سه‌ربان
دهمالن، ره‌وابوونی شێوه هه‌ڵوێستی دیالێکتیکی به‌رانبه‌ر به
شکڵه کۆنکرێته‌کانی دیارده‌یه‌ک ئیسپات ده‌که‌ن.
به‌م جۆره ڕه‌خنه‌ی یه‌که‌م که ڕه‌نگه له هه‌ڵوێستی ئێمه
بگیرێ، که به شێوه‌ی بیلقووه له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا تیۆریزه
کراوه که به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌بوون ڕه‌چاو کراون،
خۆی نیشانده‌ری بۆچوونێکی ئهمپریسیستییه، بۆچوونێکه که به
ناشێلگیری و ده‌سته‌وه‌ستانی و داکه‌وتنی خۆی، ڕێگا بۆ هه‌موو
جۆره بیروڕای ڕیڤیژینیستی و سیاسه‌تی سازشکارانه ده‌کاته‌وه و
خۆی سه‌ره‌نجام وای لێ دێ خزمه‌تی پێ بکا.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی دووه‌م: ڕه‌نگه که‌سێک به ڕاشکاوی هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه دوایین قسه‌ی خۆی بکا و بڵێ وابه‌سته‌یی
په‌یوه‌ندییه‌که که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له ئاستی شکڵی
په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌داریدایه له ئێران‌دا و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی و دژایه‌تی کاری کرێگرته و
سه‌رمایه له بازاڕی ناوخۆی وڵات‌دا نییه. به وته‌یه‌کی ڕوونتر،
"وابه‌سته‌یی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین و جگه له‌مه هیچی تر
نییه، وابه‌سته‌یی ته‌کنه‌لۆژیک و پاره و بازاڕ و هتد. ... وه
مه‌به‌ستی "ئێمه" (هه‌ڵبه‌ت له‌م "قۆناغه"دا) هه‌ر فه‌وتاندنی
ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یه و فه‌وتاندنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش نه
پێویستی به گۆڕانی په‌یوه‌ندی نێوان کار و سه‌رمایه هه‌یه و نه
کاری ده‌کاته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر به کورتی بدوێین و لاسایی شێوه به‌یانی باوی ئێستا
بکه‌ینه‌وه، ده‌بێ بڵێین خه‌بات له دژی وابه‌سته‌یی (وه هه‌ر
به‌م پێیه خه‌بات له دژی ئیمپریالیزم) خه‌باتێکه له‌سه‌ر
بنچینه‌ی دژایه‌تیی "گه‌ل و ئیمپریالیزم" نه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی
دژایه‌تی کار و سه‌رمایه، هێشتا وه‌ختی چاره‌سه‌رکردنی دژایه‌تی
کار و سه‌رمایه نه‌هاتووه".
ئه‌گه‌ر له بابه‌ت ڕه‌خنه‌ی یه‌که‌مه‌وه، باسی مه‌یل به‌ره‌و
ڕیڤیژینیزم و سازشکاریمان کرد، له بابه‌ت ئه‌م خاڵی دووه‌مه‌وه
ئیتر ڕیڤیژینیزمی تۆخ و ته‌واو عه‌یار به جلوبه‌رگی تایبه‌تی
خۆیه‌وه، خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌م بۆچوونه ئاسۆی دواڕۆژی شۆڕشی ئێران
به‌م جۆره ده‌خاته به‌رچاو که: "سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه‌ی
ئێستا له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی وابه‌سته‌ییدا خۆ
ده‌نوێنێ، وه سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنچینه‌ی
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه حه‌ره‌که‌تی خۆی به‌ره‌و گه‌شه‌ی هێزه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی وڵات (که گوایه تا ئێستا ئیمپریالیزم
نه‌یهێشتووه گه‌شه بکه‌ن) ده‌ست پێ ده‌کا و ئێران ده‌بێته
وڵاتێکی ئاوه‌دان و ... جا ئه‌وجار نۆره‌ی چاره‌سه‌رکردنی دژایه‌تی
کار و سه‌رمایه دێ". ئه‌گه‌ر مێزه‌رێکی مه‌لایانه بنێینه سه‌ر
ئه‌م هه‌ڵوێسته، به هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌ناوبانگی "ئیمپریالیزم
(ئه‌مه‌ریکا) شه‌یتانی گه‌وره‌یه"، که گوایه چووه‌ته پێستی
بۆرژوازییه‌وه، ده‌گه‌ین، وه ئه‌رکی ئێمه‌ش هه‌ر ده‌بێته
دامه‌زراندنی خاوه‌ندارێتی "مه‌شرووع و مه‌رجدار"ی بۆرژوازی
به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا و پێکهێنانی زه‌مینه بۆ
چه‌وساندنه‌وه‌ی "مه‌شرووع و مه‌رجدار"ی چینی کرێکار! ئیمپریالیزم
له‌ناو به‌رین، سه‌رمایه‌داری بهێڵینه‌وه؟! به‌ڵێ، ئۆتۆپیای
سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ و دیموکرات (وه هه‌ڵبه‌ت
مهشرووعیش) له سه‌رده‌می ئیمپریالیزمدا، په‌یوه‌ندییه‌کی به
ناچاری له‌گه‌ڵ بۆچوونی میکانیکی و بۆرژوایی به‌رانبه‌ر به
مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی هه‌یه. ئه‌مه ئیتر ته‌نانه‌ت
ئۆتۆپیایه‌کی سۆسیالیستی نییه، به‌ڵکوو ئۆتۆپیای کاپیتالیستی
مناڵه بێ ئاوه‌ز و ڕۆمانتیکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی فرهخێزانی
بۆرژوازییه. ئه‌مه ئۆتۆپیایه، چونکه له سه‌رده‌می
ئیمپریالیزمدا، له باڵاترین قۆناغی سه‌رمایه‌داریدا، هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ بناغه‌یه‌کی ماددی بۆ به‌دیهێنانی خۆی نییه.
وه کاپیتالستییه، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له باری
ئابوورییه‌وه پووچه‌ڵه، له تیۆری و پراتیکدا، بیروڕا و درووشم و
ڕێنوێنییه سیاسییه‌کانی بۆرژوازی لیبراڵ و گزیره‌کانی ته‌ئید
ده‌کا و هه‌وڵ ده‌دا جارێکی تر کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش له‌ژێر ئاڵای
بۆرژوازیدا و بۆ خزمه‌تکردن به بۆرژوازی کۆ کاته‌وه. بیروڕای "سێ
جیهانی" و "ڕێگای گه‌شه‌ی ناسه‌رمایه‌داری" له ڕاستیدا هیچی تر
نییه جگه له‌م کاپیتالیزمه خه‌یاڵییه که له په‌رده‌ی قسه‌ی
شێوه‌ی سۆسیالیستییه‌وه پێچراوه، وه ڕێک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه،
له شۆڕشی ئێستای ئێران‌دا، گۆپاڵێکی کاریگه‌ره به ده‌ست
بۆرژوازییه‌وه. ئه‌م بیروڕا خائینانه‌یه، به خراپ که‌ڵکوه‌رگرتن
له‌وه‌ی که چینی کرێکار مه‌یلی بیلقووهی به ئۆردووگای سۆسیالیزم
هه‌یه، بانگه‌شه عه‌وام فریوانهکانی به‌شێک له بۆرژوازیی
ئێران، ئه‌و بانگه‌شه‌یانه که خودی ئه‌و توێژه بڕوای پێی نییه
و ته‌نیا وه‌ک ئامرازێکی سیاسی_ ئایدیۆلۆژی بۆ به سازشکێشانی
شۆڕشه‌که‌مان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ، به ڕه‌نگ و به‌رگی
"سۆسیالیستی" ده‌ڕازێنێته‌وه و ده‌رخواردی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری
ده‌دا. داکۆکی له ده‌سته‌واژه‌ی "بۆرژوازیی میللی و سه‌ربه‌خۆ"،
له هه‌لومه‌رجێکدا که خودی بۆرژوازیی "میللیی سه‌ربه‌خۆ" به
هه‌زار زمان پووچه‌ڵبوونی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به ئاشکرا
ڕاگه‌یاندووه، جگه له‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و
کۆمۆنیستیی ئێران به‌رێته کوشتارگا، هیچ ئه‌نجامێکی تری نابێ.
به‌م جۆره، حه‌ره‌که‌تکردن له ڕووی لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی
قووڵی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته له ئێران یانی حه‌ره‌که‌تکردن له
ڕووی ناسینی وابه‌سته‌یی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی و
پێداویستییه‌کانی له‌م نیزامه‌دا، (وه به وته‌یه‌کی تر، یانی
حه‌ره‌که‌تکردن له ڕووی دژایه‌تی کار و سه‌رمایه‌وه) به بڕوای
ئێمه ته‌وه‌ری ناسینی جه‌وهه‌ری شۆڕشی ئێستا و دیاریکردنی سنووری
نێوان هێزه‌کانی شۆڕش و دژی شۆڕش وه بناغه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی پرۆلیتێری و وه‌لانانی بۆچوون و بیروڕا
لاده‌رانه و ڕیڤیژینیستییهکانه.
ئێستا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بیروڕامان یه‌ک بێ که بۆ
لێکدانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی ئێران و وابه‌سته‌بوونی ئه‌و
سه‌رمایه‌دارییه پێویسته له په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی کاری
کرێگرته و سه‌رمایه له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی زێدهبایییهوه
ده‌ست پێ بکه‌ین، پرسیارێکی سه‌ره‌کی دێته گۆڕێ که حه‌ره‌که‌ت
به‌ره‌و وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره، چوارچێوه‌ی باقیی
بابه‌ته‌کانی ئه‌م نامیلکه‌یه و دوو نامیلکه‌که‌ی دواتر، دیاری
ده‌کا. ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌کییه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر پێویسته له
جه‌وهه‌ری "په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" له نیزامی به‌رهه‌مهێنانی
ئێرانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین و پاشان شکڵه کۆنکرێته‌کانی خۆ
نواندنی ئه‌م "په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌یه" ڕوون بکه‌ینه‌وه، ئه‌و
چه‌مک و ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندییه ئابوورییانه‌ی که ده‌بێ
وه‌ک ئامرازی تیۆریک بۆ لێکدانه‌وه‌که‌مان که‌ڵکیان لێ وه‌رگرین
کامانه‌ن؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئامرازه تیۆریکه، ده‌بێ باسه‌که‌ی
خۆمان هه‌ر له‌و شوێنه‌وه که به‌جێمان هێشتبوو ده‌س پێ
بکه‌ینه‌وه:
وتمان ئه‌وه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایییه که ده‌بێ بۆ
ناسینی قانوونمه‌ندی و یاسای تایبه‌تیی نیزامی سه‌رمایه‌داری
بدرێته به‌ر لێکدانه‌وه. ئه‌مه ڕێک هه‌ر ئه‌و کاره‌یه که
مارکس له کتێبی سه‌رمایه‌دا ده‌یکا. مارکس سه‌ره‌تا به‌م
موشاههدهیه ده‌ست پێ ده‌کا که کاڵا شکڵی سه‌ره‌تایی و توخمی
پێکهێنه‌ری سه‌روه‌ت و سامانه له کۆمه‌ڵی بۆرژواییدا (سه‌رمایه،
په‌ره‌گرافی یه‌که‌م) دوو پویی ناوخۆی کاڵا (بایی مه‌سره‌ف و بایی
گۆڕینه‌وه) نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که کاڵا له
لایه‌که‌وه ئاکامی پرۆسه‌ی کاره (بایی مه‌سره‌ف) وه له
لایه‌کی تره‌وه و له هه‌مان کاتدا ئاکامی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
بایییه (بایی گۆڕینه‌وه‌یه). به‌ڵام هه‌ر وه‌ک وتمان
به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری یه‌ک شت
نین، چونکه له به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا نه‌ک هه‌ر بایی،
به‌ڵکوو زێدهباییش به‌رهه‌م دێ. که‌واته مارکس له کاڵا واوه‌تر
ده‌چێ، وه ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌کییه دێنێته گۆڕ که: چۆن له
نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌رهه‌مهێنان و گۆڕینه‌وه‌ی هاوتای
کاڵاکان ده‌بێته هۆی زیادبوونی بایی (به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)؟
مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له شکڵی گشتیی گۆڕانی
کۆنکرێتی سه‌رمایه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا. سه‌رمایه له گشتیترین
شکڵدا له ڕه‌وتی سووڕی خۆیدا به شکڵی "پاره ـــ کاڵا ـــ پاره"
(M
– C – M`)
خۆ ده‌نوێنێ. زیادبوونی بایی له‌م فۆرموولهیهدا به‌و جۆره
به‌یان ده‌کرێ که پاره‌ی دوایی له پاره‌ی به‌رایی زیاتره. به
وته‌یه‌کی تر فۆرموولی گشتیی سه‌رمایه به‌م جۆره‌یه:
پاره‌ی
دوایی ـــ کاڵا ـــ پاره‌ی به‌رایی
M – C – M`
پاره‌ی دوایی له پاره‌ی به‌رایی زیاتره
M` > M
به‌ڵام ئه‌م فۆرمووله گشتییه چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی، یانی ئه‌و ڕاستییه که پاره‌ی دوایی (M`)
له پاره‌ی به‌رایی (M)
زیاتره، ڕوون ناکاته‌وه. مارکس به
کورتی ئه‌م گیروگرفته به‌م جۆره ئه‌خاته ڕوو:
گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه، ده‌بێ به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی که
به‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی کاڵاکاندا زاڵن به
جۆرێک ڕوون بکرێته‌وه که خاڵی ده‌ستپێکردنی حه‌ره‌که‌ته‌که‌ی
بریتی بێ له گۆڕینه‌وه‌ی هاوتاکان. جه‌نابی خاوه‌ن پاره، که
هێشتا سه‌رمایه‌دارێکه له قۆناغی ئاولهمهدا، ده‌بێ له پێشدا
کاڵاکان به‌پێی بایی خۆیان بکڕێ و پاشان به‌پێی بایی خۆیان
بیانفروشێتهوه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له دوایی پرۆسه‌که‌دا بایییهکی زیاتر له‌وه‌ی که له سه‌ره‌تادا بۆ
ده‌ستمایه داینابوو، له‌و سووڕه‌دا وه‌چنگ بینێ. گه‌شه‌کردنی جه‌نابی خاوه‌ن پاره و بوونی به
سه‌رمایه‌دارێکی تۆخ و پڕبه‌پڕ، ده‌بێ هه‌م له
ناوخۆی مه‌یدانی سووڕه‌که‌دا ئه‌نجام بگرێ و
هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌یدانه‌دا. ئه‌مانه مه‌رجی
مه‌سه‌له‌که‌ن. ئه‌مه گۆ و ئه‌م مه‌یدان". (به‌رگی یه‌که،
لاپه‌ڕه‌ی 163)
ئه‌گه‌ر له‌و
فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه وردبینه‌وه، به ڕوونی ئه‌و دژایهتییهمان
به‌رچاو ده‌که‌وێ. فۆرموولی (M
– C – M`) له دوو ئه‌ڵقه‌ی (M
– C:
کڕین) وه (C
– M`:
فرۆشتن) پێک دێ. وه له گۆڕینه‌وه‌ی کاڵاکاندا که سه‌رمایه
ده‌بێ به‌پێی ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه ده‌ربهێنرێ، له هه‌ردووک
ئه‌ڵقه‌که‌دا گۆڕینه‌وه‌ی هاوتا ڕووی داوه(4)، به‌م جۆره
سه‌رچاوه‌ی زێده‌بایی له گۆڕینه‌وه‌دا نییه. لێکدانه‌وه (ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه) به شێوه‌یه‌کی
مه‌نتیقی سه‌رده‌کێشێته مه‌یدانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه. (بڕوانه
به‌رگی یه‌که‌م، به‌شی دووه‌م، فه‌سڵی شه‌شه‌م). به‌ڵام ئه‌و
فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه هیچ وێنه‌یه‌ک له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان
ناخاته به‌رچاو. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێ له نێوان دوو
ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌دا جێبه‌جێ بکرێ و ئه‌و فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه
ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا له بڕگه‌ی
Cدا
خوڵاسه ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان (پرۆسه‌ی کار)
له فۆرموولی سه‌ره‌وه‌دا وردتر بخه‌ینه به‌رچاو، ئه‌و
فۆرموولهیه ئاوای لێ دێ(5):

به
وته‌یه‌کی تر، ئه‌و کاڵایانه‌ی که سه‌رمایه‌دار ده‌یان کڕێ، دوو
به‌شن: ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و هێزی کار. پرۆسه‌ی کار یانی،
گۆڕینه‌وه‌ی هێزی کار و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان لێک
ده‌درێنه‌وه و له ئه‌نجامدا کاڵایه‌کی سێیه‌م (C`)
به‌رهه‌م دێ، که له بازاڕدا ده‌فرۆشرێ و پاره‌ی دوایی (M`)
چنگ ده‌که‌وێ. له باری گۆڕینه‌وه‌ی هاوتاکان له ئه‌ڵقه
جۆراوجۆره‌کاندا، ئه‌م فۆرمووله وردکراوهیهی سه‌ره‌وه هیچ
جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ فۆرمووله‌که‌ی پێشوودا نییه. له ئه‌ڵقه‌یM
– C)
)دا سه‌رمایه‌دار هه‌ر وا هه‌ندێک کاڵا به‌پێی بایییهکهیان
ده‌کڕێ. ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه لێره‌دا وردتر فۆرمووله کراوه:
سه‌رمایه‌دار له ئه‌ڵقه‌ی کڕیندا له ڕاستیدا دوو گۆڕینه‌وه
ئه‌نجام ده‌دا، ئامرازی به‌رهه‌مهێنان ده‌کڕێ
M – MP))
و هێزی کار
M – L)).
له گۆڕینه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هاوتای بایی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
قه‌رار وایه به خاوه‌نه‌کانیان درابێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وای
دانێین هه‌لومه‌رجی ئاسایی کارکردی سه‌رمایه (واته هه‌لومه‌رجی
ناقهیرانی) له گۆڕدایه، بایی هێزی کاریش وه‌ک کرێ به
خاوه‌نه‌که‌ی (واته به کرێکار) دراوه(6). له ئه‌ڵقه‌ی فرۆشتن (C` – M`)یشدا
هه‌ر وه‌ک فۆرمووله‌که‌ی پێشوو کاڵای به‌رهه‌مهاتوو به‌پێی
بایییهکهی فروشراوه. گومان له‌وه‌دا نییه که بۆ زانینی هۆ و
چۆنیه‌تی زیادبوونی بایی (به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی) له‌و
فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه‌دا پێویسته له قۆناغی
P
واته، پرۆسه‌ی کار وردبینه‌وه. به‌ڵام لێره‌شدا که‌موکووڕی
سه‌ره‌کیی ئه‌م فۆرموولهیه (تا ئه‌و جێگایه‌ی که ڕوونکردنه‌وه
و ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی زێده‌بایی مه‌به‌سته) خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌م
فۆرموولهیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌چاو فۆرموولی گشتیتری (M – C – M`)
وێنه‌یه‌کی ڕۆشنتر له پرۆسه‌ی کار ده‌خاته به‌رچاو، هه‌ر له‌و
پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه که گۆڕانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه_ واته
گۆڕانی سه‌رمایه له شکڵی پاره‌وه بۆ شکڵی به‌رهه‌مهێنه‌ر، وه
پاشان بۆ شکڵی کاڵایی و دیسانه‌وه بۆ شکڵی پاره_ به‌یان ده‌کا و
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیسه. له باری شیکارییه‌وه، ئه‌م
فۆرموولهیه به قه‌ده‌ر هه‌مان فۆرموولی (M – C – M`)
موجه‌ڕه‌ده. فۆرمووله وردکراوه‌که‌ی دووه‌م، جێوشوێنی پرۆسه‌ی
کار له ڕه‌وتی سووڕ و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا
دیاری ده‌کا، به‌ڵام پرۆسه‌که ته‌نیا هه‌ر له شکڵه ماددی و
فیزیکییه‌که‌یدا، یانی هه‌ر له‌و ئاسته‌دا که له سه‌ره‌تای ئه‌م
به‌شه‌دا وتمان، نیشان ده‌دا. پرۆسه‌ی کار له‌م فۆرموولهیهدا،
ته‌نیا ئه‌وه نیشان ده‌دا که کرێکاران به که‌ڵکوه‌رگرتن له
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سته‌ی خاوه‌کان هه‌ندێک کاڵای
تر به‌رهه‌م دێنن و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به لای
ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌دا ناچێ که چۆن بایی کاڵا
به‌رهه‌مهاتووه‌کان له سه‌رجه‌می بایی ئه‌و کاڵایانه‌ی که بۆ
به‌رهه‌مهێنانیان ده‌کار کراون، زیاتره. لێره‌دا پرۆسه‌ی کار به
مانا گشتییه‌که‌ی، به مانای پرۆسه‌یه‌ک که له هه‌موو نیزامه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاوبه‌شه، به مانای پرۆسه‌یه‌ک که تێیدا
بایی مه‌سره‌ف به‌رهه‌م دێ، دخرێته به‌رچاو. که‌چی هه‌ر وه‌ک
پیش‌تر وتمان، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی زیادبوونی بایی
(به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی)، ده‌بێ پرۆسه‌ی کار له ڕوانگه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی بایییهوه بدرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه، نه‌ک له
ڕوانگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایی مه‌سره‌فه‌وه. ئه‌مه خه‌سڵه‌تی
تایبه‌تیی پرۆسه‌ی کاره له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا که
"هه‌لومه‌رجی گشتیی به‌رهه‌مهێنان" (کار و ئامرازه‌کانی کار) تێیدا
به هۆی چه‌مکی بایی به‌یان ده‌کرێن، وه هه‌ر بۆیه بۆ نیشاندانی
چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، ده‌بێ به وردی به شوێن
فۆرموول، وه یان په‌یوه‌ندییه‌کدا بگه‌ڕێین، که په‌یوه‌ندیی دوو
لایه‌نه‌ی نێوان کار و ئامرازه‌کانی کار، نه‌ک وه‌ک په‌یوه‌ندیی
نێوان هه‌ندێک شتی جۆراوجۆر به چۆنایه‌تییه‌کی جۆراوجۆره‌وه،
به‌ڵکوو وه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ند چه‌ندایه‌تییه‌کی جۆراوجۆر
له یه‌ک شت (بایی) نیشان ده‌دا.
که وابوو ئاشکرایه، بۆچی مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر و
ناوه‌ڕۆکی سه‌رمایه (زیادبوونی بایی) له چوارچێوه‌ی ئه‌و
فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی شێوه‌گۆڕی
سه‌رمایه‌دا خۆی نابه‌ستێته‌وه (دواتر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ین، که
چۆن ئه‌و بۆچوونه لادهرانانهی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی
وابه‌سته‌یی هه‌ن، هه‌ر به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه سه‌رسه‌ره‌کی و
ڕواڵه‌تییه له سه‌رمایه و له‌و ده‌سته‌واژه و بابه‌تانه‌ی که
په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وتی سووڕه‌وه هه‌یه، بۆ مه‌سه‌له‌که
ده‌چن). مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی و گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه، فۆرموولێکی تر دێنێته
گۆڕ، که به کورتی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی تیۆریی چه‌وسانه‌وه و
بۆچوونه بناغه‌یییه‌کانی مارکس له مه‌ڕ یاساکانی بزاوتی ئابووریی
سه‌رمایه‌داری و ناکۆکییه ناوخۆیییه‌کانی ڕه‌وتی کۆمابوونی
سه‌رمایه به‌یان ده‌کا. ئه‌م فۆرموولهیه، سه‌رمایه، نه‌ک
به‌پێی ئه‌و شکڵه جۆراوجۆرانه‌ی که له ڕه‌وتی سووڕی خۆیدا، له
حه‌ره‌که‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، ده‌یگرێته خۆ (پاره، کاڵا،
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان)، به‌ڵکوو به‌پێی به‌شبه‌شبوونی ناوخۆی
سه‌رمایه که ده‌بێته دوو به‌شی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ک شی
ده‌کاته‌وه. مارکس به دۆزینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی دووانه‌ی هێزی کار
(وه‌ک کاڵایه‌ک) نیشانی ده‌دا، که له ڕاستیدا به‌شی سه‌رمایه
یانی، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که بۆ کڕینی هێزی کار سه‌رف ده‌کرێ،
په‌ره ده‌سێنێ و زیاد ده‌بێ. هێزی کار تاقه کاڵایه‌که که
"به‌کاربردن و ده‌کارکردنی، به‌های تازه به‌رهه‌م دێنێ".
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سته خاوه‌کان، ته‌نیا بایی
به‌شی ده‌کارکراو و تێچوو ده‌خه‌نه سه‌ر کاڵای کۆتایی.
به‌ڵام کاتێک هێزی کار له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ده‌کار ده‌کرێ،
زێدهبایییهک ده‌ست ده‌که‌وێ، له‌و بایییهی که له هێزی کاری
دهکارکراودایه زیاتره. بناغه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی
چه‌وسانه‌وه‌ی کاره. مارکس بۆ ده‌رخستنی ناوه‌ڕۆک و جه‌وهه‌ری
سه‌رمایه، ئه‌م فۆرمووله ناسراوه‌ی داڕشتووه(7):

{سه‌رجه‌می بایی
W
= زێده‌بایی
S
+ سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک
V + سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ
2{
C
به پێچه‌وانه‌ی فۆرمووله‌که‌ی پێشوو که ئه‌و شکڵ و چۆنایه‌تییه
جۆراوجۆرانه‌ی شی ده‌کرده‌وه که سه‌رمایه له ڕه‌وتی سووڕی
خۆیدا، ده‌یانگرێته خۆ، ئه‌م فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه سه‌رمایه
به‌پێی چه‌ندایه‌تی بایی ده‌خاته به‌رچاو، به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
ئه‌م فۆرموولهیه (سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک و
زێده‌بایی) هه‌موویان ته‌نیا وه‌ک چه‌ند چه‌ندایه‌تی جۆراوجۆر له
تاکه شتێکدا، یانی بایی، له فۆرموولهکهدا خۆ ده‌نوێنن. ئه‌وه‌ی
که ئه‌م به‌شانه به شێوه‌ی چ بایییهکی مه‌سره‌ف خۆ ده‌نوێنن.
هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م به‌شانه‌دا نییه.
(هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بزانین ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
هۆی ماددیی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕن، وه ئامرازه‌کانی به‌ڕێچوون هۆی
ماددیی سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک پێک دێنن، زێده‌بایی ده‌توانێ له هه‌ر
جۆره کاڵایه‌کدا خۆ بنوێنێ). ئه‌م ته‌جریده له شکڵی کۆنکرێتی
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، به‌کاربردن و به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی
کار، تهجریدێکی بابه‌تی و واقیعییه که له کۆمه‌ڵی
سه‌رمایه‌داریدا به‌کرده‌وه ڕوو ده‌دا و به‌بێ ناسینه‌وه‌ی
ئه‌م خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌ی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، چۆنیه‌تی
په‌ره‌گرتنی ڕوون ناکرێته‌وه. سه‌رمایه بریتییه له بایییهک
که په‌ره ده‌ستێنێ و زیاد ده‌بێ، ئه‌مه جه‌وهه‌ری
سه‌رمایه‌یه. له گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌ی
په‌ره‌سه‌ندنه‌ی بایی، له پاره‌وه ده‌ست پی ده‌کا، به‌ڵام:
"ئه‌وه‌نده پاره‌یه خۆی له خۆیدا، ته‌نیا کاتێک ده‌کرێ وه‌ک
سه‌رمایه پێناسه بکرێ، که به مه‌به‌ستی زیادبوون
که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ و به تایبه‌ت بۆ زیادبوون بخرێته کار
... که‌واته، هه‌ر له‌م به‌یانه ساده‌یه‌دا، سه‌رمایه (یان
سه‌رمایه‌ی له‌مه‌ودوا)، چ وه‌ک پاره، چ وه‌ک بایی، هه‌ر چی
په‌یوه‌ندی به بایی مه‌سره‌فه‌وه هه‌یه، پچڕاوه و له‌ناو
چووه. ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش ڕوونتر ئه‌وه‌یه، که هه‌موو نیشانه
نادڵخواز و بیلقووه سهرهگێژههێنهرهکانی پرۆسه‌ی واقیعیی
کار قت ده‌کرێن (به‌رهه‌مهێنانی کاڵا و ... هتد.). هه‌ر بۆیه
خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌م
جۆره ساکار و ته‌جریدی خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی
سه‌ره‌تایی بایییهک بێ به قه‌ده‌ر
X،
ئه‌مه ته‌نیا کاتێک ده‌بێته سه‌رمایه و به مه‌به‌ستی خۆی ده‌گا
که ببێته
X
X
+
یانی
ببێته ئه‌وه‌نده پاره یان بایی که یه‌کسان بێ له‌گه‌ڵ
سه‌رجه‌می پاره‌ی هه‌وه‌ڵ له‌گه‌ڵ هێندێک زیادی، به وته‌یه‌کی تر،
کاتێک ببێته سه‌رجه‌می ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو پاره و زێدهپاره،
سه‌رجه‌می ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو بایی و زێده‌بایی. که‌وابوو،
به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی_ که ئه‌و بایییه سه‌ره‌تایییه‌ی
که پێشتریش خراوه‌ته گه‌ڕ ده‌پارێزرێ_ وه‌ک مه‌به‌ستێکی
دیاریکراو، وه‌ک هێزی بزوێنه‌ر و دوایین ئاکامی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری خۆ ده‌نوێنێ." (" ئه‌نجامه‌کان"، ل 976،
ته‌ئکیده‌کان هی مارکسن)
  به‌م
جۆره مارکس، به‌رانبه‌ر به فۆرموولی یه‌که‌م، که باسی گۆڕانی
سه‌رمایه‌ی له باری چۆنایه‌تییه‌وه ده‌کرد، جه‌وهه‌ری
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه له
باری چه‌ندایه‌تییه‌وه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرۆسه‌ی زیادبوونی
بایی داده‌ڕێژێ، وه فۆرموولی دووه‌م، که چۆنیه‌تی زیادبوونی
بایی به کورتی ڕوون ده‌کاته‌وه، ڕێک ئه‌و فۆرموولهیه که
پێویسته بۆ ناسینی ڕه‌وتی بزاوتی سه‌رمایه، له‌وێوه ده‌ست پێ
بکه‌ین. مارکس پاشان له خۆی ده‌پرسێ که چۆن
X
ده‌گۆڕێ و ده‌بێته
X
X
+
؟
چۆن سه‌رمایه په‌ره ده‌ستێنێ؟ وه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا،
مارکس هه‌نگاو به هه‌نگاو به ڕوونکردنه‌وه‌ی شوێنی سه‌رمایه‌ی
گۆڕه‌ک له دابه‌شبوونی ناوخۆی گشت سه‌رمایه‌دا، وه به
ڕوونکردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی دووانه‌ی هێزی کار، شکڵی گشتی
X
X
+
به
شێوه‌ی فۆرموولی 2، یانی
(C
+ V + S) نیشان ده‌دا. مارکس پاش ده‌رهێنانی ئه‌م فۆرموولهیه، ئه‌م
ئه‌نجامه به‌ده‌سته‌وه ده‌دا:
"که‌واته،
ئه‌و ده‌وره عه‌مه‌لییه‌ی که تایبه‌تی سه‌رمایه‌یه به مانای
تایبه‌تی وشه‌که، بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، که
هه‌ر وه‌ک دواتر نیشانی ده‌ده‌ین، جگه له به‌رهه‌مهێنانی
زێدهکار، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کاری بێ پاداش، له ره‌وتی
پرۆسه‌ی واقیعیی به‌رهه‌مهێناندا، هیچی دیکه نییه. ئه‌م کاره،
کاری بێ پاداش، له زێده‌باییدا خۆ ده‌نوێنێ"
("ئه‌نجامه‌کان"، لاپه‌ڕه‌ی 978، ته‌ئکیده‌کان هی مارکسن)
به‌م جۆره کاتێک ئێمه باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که پێویسته له
جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌وه، وه پاشان له
ڕوونکردنه‌وه‌ی شکڵه جۆراوجۆره‌کانی کارکردی کۆنکریتی سه‌رمایه و
نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، ڕێک له‌سه‌ر پێویستیی
فۆرموولی دووه‌م ته‌ئکید ده‌که‌ین. ئه‌م فۆرمووله، فۆرموولێکه
که مارکس چه‌مکه بنچینه‌یییه‌کانی ڕه‌خنه‌ی ئابووریی خۆی
به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری لێ ده‌ردێنێ، پێویسته
مارکسیسته‌کان له یه‌که‌مین هه‌نگاودا ئه‌و چه‌مکانه وه‌ک
کاریگه‌رترین ئامرازی تیۆریک و وه‌ک کاریگه‌رترین ئامراز بۆ
لێکدانه‌وه فێر بن و ڕه‌چاویان بکه‌ن. سه‌باره‌ت به
ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک وه
زێده‌بایی پێشتر دواین. ئێستا به کورتی باسی ئه‌و ده‌سته‌واژه و
په‌یوه‌ندییه بنچینهیییانهی تر ده‌که‌ین که ده‌کرێ ده‌ستبه‌جێ
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه دامه‌زرێن و بریتین
له:
|
1) |
نرخی (Ratio)
چه‌وسانه‌وه (نرخی زێده‌بایی)
= |
زێده‌بایی |
|
|
|
سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک |
|
2) |
پێکهاته‌ی ئۆرگانیکیی سرمایه = |
سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ |
|
|
|
سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک |
|
3) |
نرخی قازانج= |
زێده‌بایی |
= |
نرخی چه‌وسانه‌وه |
|
|
|
سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ +
سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک |
1 + پێکهاته‌ی ئۆرگانیک |
به‌م جۆره مارکس
یاسا و په‌یوه‌ندییه بنچینه‌یییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه‌ش له
قووڵترین ئاستی خۆیدا، هه‌ر به‌پێی ئه‌م فۆرموولهیه دێنێته گۆڕ
و ڕوونیان ده‌کاته‌وه: یاسای کۆمابوون و که‌ڵه‌که‌بوونی
سه‌رمایه، یاسای مه‌یلی به‌ره‌و داشکانی نرخی قازانج، دابه‌شبوونی
ته‌واوی سه‌رمایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به به‌شی جۆراوجۆر
(ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، شمه‌کی مه‌سره‌فی_ شمه‌کی پێویست و
شمه‌کی جوانکاری) سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رین و
که‌ڵه‌که‌کردن، نرخی به‌رهه‌مهێنان و ناونجیبوونهوهی نرخی
قازانج، کاری به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رهه‌م نههێنهر و ... به کورتی
لێکدانه‌وه‌ی یاسا گشتییه‌کانی که‌ڵه‌که‌بوون و حه‌ره‌که‌تی
سه‌رمایه و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی، ئه‌مانه هه‌موویان پێش هه‌موو
شتێک له‌سه‌ر ئه‌و فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه دامه‌زراون که به
کورتی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، چۆنیه‌تی زیادبوونی
بایی به هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌وه به‌یان ده‌کا.
ئێستا پێش ئه‌وه‌ی
بچینه سه‌ر ئه‌و باسه که ئه‌م دوو فۆرموولهیه له
لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌ییدا چ شوێنێکیان هه‌یه:
پێویسته جارێکی تر، هه‌ردووکیان له پاڵ یه‌که‌وه بخه‌ینه به‌ر
چاو:
1)
فۆرموولی یه‌که‌م نیشانده‌ری ڕه‌وتی شێوه‌گۆڕی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه
و گۆڕانی سه‌رمایه‌یه له شکڵێکه‌وه بۆ شکڵێکی تر.

هه‌ر وه‌ک وتمان
ئه‌م فۆرموولهیه دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه نیشان ده‌دا، وه
نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که جه‌وهه‌ر و بناغه‌ی سه‌رمایه که
بریتییه له زیادکردنی بایی به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌وه ڕوون
بکاته‌وه. فۆرموولی دووه‌م ڕێک کاکڵ و جه‌وهه‌ری سه‌رمایه ڕوون
ده‌کاته‌وه:
سه‌رجه‌می بایی =
زێده‌بایی + سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک + سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ
بۆ ناسینی یاساکان
و ناکۆکییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه و هه‌روه‌ها بۆ ناسینی ئه‌و
شکڵه کۆنکرێتانهی که سه‌رمایه تێیاندا خۆ ده‌نوێنێ، پێویسته
په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه بناسرێ و بزانرێ
که هه‌ر کامیان له ئاسته جۆراوجۆره‌کانی لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی
سه‌رمایه‌داریدا چ جێوشوێنێکیان هه‌یه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو
فۆرموولهیه له‌به‌رچاو بگرین، وه ئه‌و بۆچوونانه‌ی که له مه‌ڕ
مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی باو بوون وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه (له
نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا باسی ئه‌م بۆچوونانه‌مان کرد و له‌م
نامیلکهیهشدا به کورتی ئاماژه‌مان پێ کردن)، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که چ بۆچوونێکی بۆرژوایی به‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌کانیاندا زاڵ بووه،
کام فۆرموول هه‌وێنی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌یه؟ ئه‌و ده‌سته‌واژه و
چه‌مکانه‌ی که ئه‌م جۆره بۆچوونانه بۆ شیکردنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته پشتی پێ ده‌به‌ستن، له کام فۆرموولهوه
سه‌رچاوه ده‌گرن؟ بیگومان له فۆرموولی یه‌که‌مه‌وه. ئه‌م
بۆچوونانه، ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری له‌و جێگایه‌ی که ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته شی بکه‌نه‌وه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی
ڕواڵه‌ت و دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا، وه له ئاستێکی
ههستپێکراودا که به تاقیکردنه‌وه بینراوه، ده‌ناسن، یانی هه‌ر
له چوارچێوه‌ی فۆرموولی یه‌که‌مدا ده‌مێنیته‌وه. چونکه
له‌م بۆچوونه‌دا په‌یوه‌ندیی نێوان کار و سه‌رمایه که ناوه‌ڕۆکی
سه‌ره‌کیی فۆرموولی دووه‌مه، هه‌ر باسی ناکرێ و مه‌سه‌له‌ی
جیاکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی "میللی" له سه‌رمایه‌ی "وابه‌سته" به
فاکته‌ری وه‌ک وابه‌سته‌یی پاره، وابه‌سته‌یی ته‌کنیکی، جوگرافیای
بازاڕی فرۆشتن و باش و خراپبوونی کاڵای به‌رهه‌مهاتوو (به‌پێی بایی
مه‌سره‌ف) سه‌ر و بنی ده‌گیرێ:
1) وابه‌سته‌یی
پاره: به وته‌یه‌کی ڕوونتر، به‌و مانایه‌یه که له فۆرموولی
1دا خاوه‌نی پاره سه‌ره‌تایییه‌که ئێرانی نییه (وه یان بۆ
نموونه مۆنۆپۆڵه بێگانه‌کان خاوه‌نی ئه‌و پاره‌یه‌ن که خۆی
دیسان پێشکه‌وتنێکه له فۆرموولهکهدا). ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه
که بۆ سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته کراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به
وردترین و ڕوونترین شێوه‌ش به‌یان بکرێ، له ئاستی فۆرموولی
یه‌که‌م به‌ولاوه‌تر ناچێ، چونکه ئه‌وه که خاوه‌نی پاره‌ی
سه‌ره‌تایی کوێنده‌رییه، به هیچ شێوه‌یه‌ک چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی
به دوو به‌شی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ک، وه چۆنیه‌تی
چه‌وسانه‌وه‌ی به‌م پێیه و ... هتد. به‌یان ناکا، وه یان تێیدا
کاریگه‌ر نییه. موهه‌ندیس مه‌هدی بازرگان (که ساڵی پار ئه‌م
ده‌مانه، خۆشه‌ویستی دڵی لایه‌نگرانی بۆرژوازی "میللی" بوو)
ده‌توانێ کارخانه‌ی "داڕشتنی کانزا"که‌ی به سه‌رمایه‌داری
بێگانه بفرۆشێ (یان له‌وه ئاسانتر، خۆی ببێته پاشکۆی
ئه‌مه‌ریکا، وه یان دیسان له‌وه‌ش ئاسانتر، ئه‌وه ئاشکرا بکا که
"پاشکۆی ئه‌مه‌ریکا"یه) به‌بێ ئه‌وه‌ی فۆرموولی دووه‌م هیچ
ئاڵوگۆڕێکی به‌سه‌ردا هاتبێ.
2) وابه‌سته‌یی
ته‌کنیکی: دیسان ئه‌گه‌ر به به‌یانێکی وردتر ئه‌م جۆره
وابه‌سته‌یییه شی بکه‌ینه‌وه، ده‌کاته ئه‌وه‌ی که له
فۆرموولی 1دا له ئه‌ڵقه‌ی (ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان_
پاره)دا، فرۆشیاری ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، کۆمپانیای
بێگانه‌یه، دیسانیش بهرتهسکییهکه له فۆرموولی 1دایه،
چونکه له فۆرموولی 2دا هیچ نیشانه‌یه‌ک له‌وه به‌رچاو
ناکه‌وێ که ئه‌و کاڵایانه‌ی به سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ کڕدراون، له
کوێ و له‌ژێر چاودێری و خاوه‌ندارێتی کام شه‌خسی حوقووقی، وه یان
حه‌قیقیدا به‌رهه‌م هاتوون، وه هیچ پێوه‌ی دیار نییه که له
کوێوه هاتوون.
3) جوگرافیای
بازاڕی فرۆشتن: به وته‌یه‌کی وردتر، ئه‌وه‌یه که له ئه‌ڵقه‌ی
فرۆشتن (پاره‌ی دوایی _ کاڵا) له فۆرموولی 1دا کرێکار
"بێگانه"یه. دیسانیش هیچ کام له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که مارکس
له مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له فۆرموولی 2 دا
باسیان ده‌کا، نه‌هاتوونه‌ته گۆڕ. ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دار
که‌لوپه‌له‌که‌ی به کێ ده‌فرۆشێ، وه یان له کوێ ده‌یفرۆشێ، کار
ناکاته سه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌رامبه‌ریه‌کی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ،
سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک، سه‌رجه‌می ڕۆژکار، نرخی چه‌وسانه‌وه و ... که
پێش فرۆشتن ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌کرده‌وه پێک هاتووه.
4) هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌خلاقی (کاسبکارانه) له مه‌ڕ بایی مه‌سره‌فی کاڵای
به‌رهه‌مهاتوو: ئه‌و بۆچوونه که پێی وایه سه‌رمایه‌داریی
وابه‌سته کاڵای "خراپ" و به‌که‌ڵکنه‌هاتوو"(!) و "جه‌ڵه‌ب و
جهغڵهمه" و ناپێویست و ... به‌رهه‌م دێنێ، بۆ نموونه،
سه‌رمایه‌داریی "میللی" کاڵای "باش و به‌که‌ڵک و پێویست و زۆر
باش(!)" به‌رهه‌م دێنێ، هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له
چوارچێوه‌ی فۆرموولی 1 ده‌رنه‌چووه. ئه‌م شێوه بۆچوونه
به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی، کاڵای به‌رهه‌مهاتووی (`C) له فۆرموولی
یه‌که‌مدا، له ڕوانگه‌ی سه‌لیقه‌وه، وه یان له ڕوانگه‌ی نیاز و
پێویستی مه‌سره‌فی کاڵایه‌کی دیاریکراوه‌وه ده‌داته به‌ر
لێکۆڵینه‌وه (وه یان له ڕووی مه‌یل و پێخۆشبوونێکی غه‌یره
چینایه‌تییه‌وه، که پێیان خۆشه هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان
گه‌شه بکه‌ن). ئه‌وه‌ی که له پرۆسه‌ی کاردا چ بایییهکی
مه‌سره‌ف به‌رهه‌م هاتووه، به که‌ڵکی چی دێ، جاچکه‌ی منداڵانه،
یان ڕێئاکتۆری (Reactor)
ئه‌تۆمی، ڕۆژنامه‌ی "ئینقیلابی ئیسلامی"یه یان چه‌قۆی ئه‌ڵقه‌دار
و ... به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه نیشان نادا که له
بهرههمهاتنیدا، په‌یوه‌ندیی نێوان کار و سه‌رمایه چی بووه، وه
ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندییانه‌ی که باسمان کردن چ
ده‌ورێکیان گێڕاوه. ئه‌م ڕووه‌ی وابهستهییش، هیچ ڕێگایه‌ک بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه، که جه‌وهه‌ره
تایبه‌ته‌که‌ی بریتییه لهبهرههمهاتنی زێده‌بایی ناکاته‌وه.
به‌م جۆره ئه‌و
پێکنه‌ره جۆراوجۆرانه‌ی که ئه‌م بۆچوونانه له شیکردنه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌ییدا له مه‌یدانی دابه‌شکردنی ڕواڵه‌تی
سه‌رمایه‌دا پشتی پێ ده‌به‌ستن، ئه‌و په‌یوه‌ندییه حوقووقییانهی
که به‌سه‌ر شێوه‌کانی خۆنواندنی سه‌رمایه‌دا دێن، تایبه‌تییه
فیزیکییه‌کانی که‌لوپه‌له به‌رهه‌مهاتووه‌کان، جوگرافیای بازاڕی
فرۆشتن و ... به کورتی هه‌ر له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا
ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له ناسینی ڕواڵه‌تی سه‌رمایه و
وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه، وه به داخه‌وه مه‌سه‌له‌که‌ش هه‌ر
لێره‌دا ته‌واو ناکا. ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی هێزی کار_ پاره (M
– L)یش
سه‌ر به فۆرموولی یه‌که‌مه. ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه ته‌ئکید ده‌کات، که پێویسته له فۆرموولی یه‌که‌م تێپه‌ڕ
بین و بچینه فۆرموولی دووه‌م:
"ئه‌و کار و
کارتێکرانهی که له‌ناو مه‌یدانی سووڕدایه و ئێمه باسمان کرد،
ته‌نیا بریتی بوو له کڕین و فرۆشتنی هێزی کار، وه‌ک مه‌رجی
بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌یی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری". (به‌رگی
دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 357)
که‌واته، ئه‌و
که‌سانه‌ی که دڵیان له لای مه‌یدانی گۆڕینه‌وه و سووڕ و
شێوه‌کانی خونواندنی سه‌رمایه (له‌م مه‌یدانه‌دا)یه، حه‌ق وا بوو
سه‌رێکیشیان له‌م گۆڕینه‌وه دیاریکراوه بدایه. به‌ڵام نه‌خێر!
ده‌ڵێی ئه‌م "مارکسیستانه" به ئه‌نقه‌ست له بردنی ناوی کرێکار و
هێزی کار پارێز ده‌که‌ن، ئه‌گینا ده‌بوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هێزی
کاریش گوزارشتێکیان بۆ مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی هه‌بوایه ... وه
یان ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رمایه‌داره "میللی"یه‌ی که تیۆری "ئابووری"
به بزووتنه‌وه کۆمۆنیستییهکهمان فرۆشتووه، به‌پێی عاده‌تی له
مێژینه‌ی خۆی له‌چه‌ر و که‌م فرۆشیشه.
به‌ڵام له بابه‌ت
ئه‌و گوزارشته‌وه که وابه‌سته‌یی وه‌کوو تایبه‌تی ته‌واوی نیزامی
سه‌رمایه‌داری له ئێران ده‌ناسێ، له نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا وتمان:
"ئه‌و پێناسانه‌ی که له مه‌ڕ نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌وه
دێنه گۆڕ، به‌شی زۆریان پشتیان به شیکردنه‌وه‌ی میکانیکی
حه‌ره‌که‌ته ئابوورییه‌کانی بۆرژوازیی وابه‌سته به‌ستووه و
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" له ڕاستیدا وه‌ک "نیزامی
به‌رهه‌مهێنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته
"له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ". (لاپه‌ڕه‌ی 16)، وه هه‌روه‌ها وتمان، که
له‌م گوزارشتانهدا، وابه‌سته‌بوونی گشت نیزامی سه‌رمایه‌داری
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ده‌سته‌واژه‌ی گشت
سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا گشتییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی
سه‌رمایه بکرێ، ڕوون ده‌کرێته‌وه. له ڕاستیدا که‌سێک که
تێگه‌یشتنی خۆی له سه‌رمایه به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ئهتۆمیستی
له‌سه‌ر بنچینه‌ی فۆرموولی 1، یانی ئه‌و فۆرمووله‌ی که
ڕواڵه‌تی سه‌رمایه له سووڕی خۆیدا ده‌رده‌خا
دامه‌زراندووه، جگه له‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی میکانیکی پشت به
موشاههداتی خۆی ببه‌ستێ، هیچی تری له ده‌ست نایه. ئێستا ئه‌م
خاڵه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ. له‌و گوزارشتانهدا که باون،
وابه‌سته‌بوونی گشت نیزامی سه‌رمایه‌داریی ئێران به سه‌رچاوه‌کانی
پاره و ئیعتیبار (Credit)ی
ده‌ره‌کی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌ی پاره‌ی به‌شێکی
زۆر له سه‌رمایه‌داران به‌م سه‌رچاوانه‌وه وابه‌سته‌یه،
وابه‌سته‌یی ته‌کنه‌لۆژیک و بازاڕیش هه‌ر به‌م جۆره. به کورتی،
هه‌ر کاتێک به‌شی زۆر له سه‌رمایه‌داران، به‌شی زۆری
سه‌رمایه‌کانی وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و که‌لوپه‌لانه بخه‌نه
کار که به‌شی زۆریان بۆ بازاڕی ده‌ره‌وه نه‌ک بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه‌کانی "میلله‌تی ئێران" به‌رهه‌م
هێنراون، وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش به‌شی زۆری
ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش بۆ کڕینی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له
ده‌ره‌وه خرابێته کار، جا ئه‌و کاته ئیتر ئه‌وه نیزامی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌یه! به وته‌یه‌کی تر، به‌پێی ئه‌م
گوزارشتانه، هه‌ر کاتێک له فۆرموولی 1دا حه‌ره‌که‌تی
هه‌موو سه‌رمایه‌داران له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌ڵقه‌کانی
گۆڕینه‌وه‌ی "وابه‌سته" هێزیان به ئه‌ڵقه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی
"سه‌ربه‌خۆ" ده‌شکێ، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که سه‌رمایه
پارهیییهکهیان وابه‌سته‌یه، ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له
ده‌ره‌وه ده‌کڕن و کاڵایه‌ک به‌رهه‌م دێنن که ده‌ره‌وه پێویستی
پێی هه‌یه و له بازاڕی ده‌ره‌وه‌دا ده‌یفرۆشن، ده‌سه‌ڵاتیان له
ده‌ستدایه و که‌وایه به‌پێی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌م
سه‌رمایه‌دارانه هه‌موو نیزامی به‌رهه‌مهێنان به وابه‌سته
ده‌ناسرێ. له‌و ته‌عبیره بۆرژوایییانه‌دا که له بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیی ئێمه‌دا باون، جه‌وهه‌ری ناسین و ناساندنی
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته بریتییه له‌وه، که به هه‌ڵسه‌نگاندن
و سه‌نگ و سووککردنی ژماره و گه‌وره و بچووکی ئه‌تۆمه
وابه‌سته‌کان "و ئه‌تۆمه ناوابهستهکان"، وابه‌سته‌بوونی هه‌موو
نیزامی به‌رهه‌مهێنان پێناسه بکرێ.
ئه‌وه‌ش که ئه‌م
وابه‌سته‌یییه چۆن کار ده‌کاته سه‌ر ئابووریی بازاڕی ناوخۆ، هه‌ر
لێره‌دا ڕوون ده‌کرێته‌وه: ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌تۆمه
وابه‌سته‌کان یانی، پێکهێنانی هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ هێشتنه‌وه و
سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه.
کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به گوێره‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی
سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته شکڵ ده‌گرێ، پیشه‌سازیی دایک و
پیشه‌سازیی قورس (که نیشانه و سیمبۆلی سه‌ربه‌خۆیی ته‌کنیکییه)،
بانکه "میللی"یه‌کان (پاره و ئیعتیباره سه‌ربه‌خۆکان)، بازاڕی
ناوخۆی ڕێکوپێک و هاوتا و په‌ره‌دار (به‌دیهاتنی باییی کاڵاکان به
شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ) پێک نایه‌ن و ...
ئه‌نجامی سیاسیی لۆژیکی
ئه‌م جۆره "لێکدانه‌وه ئابوورییه" ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر
شۆڕشی دیموکراتیکی ئێران له ناوه‌ڕۆکی ئابووریی خۆیدا پێویست بێ
سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته له‌ناو به‌رێ، ئه‌و کاته به‌پێی ئه‌م
گوزارشتانه، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی
سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته (ئه‌م ئه‌تۆمه وابه‌ستانه که
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان به‌پێی زۆربوونیان به‌سه‌ر
ته‌واوه‌تی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ کردووه) ژێره‌وژوور
بکات. سه‌رمایه‌دارانی "میللی" (ئه‌تۆمه سه‌ربه‌خۆکان) له‌م
کێشه‌یه‌دا بێ تاوانن و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان ته‌نانه‌ت
ده‌توانێ هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان گه‌شه پێ بدات، پیشه‌سازیی
پێویست پێک بێنێ، کاڵای پێویست و به که‌ڵک به‌رهه‌م بێنێ،
سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌مهێنان دابین بکات، کاردابه‌شکردنی
کۆمه‌ڵایه‌تی و لقه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌نێو وڵات‌دا پته‌و و
ڕێکوپێک بکا و به‌م جۆره ئیشی به‌دیهاتنی کاڵا به‌رهه‌مهاتووه‌کان
له بازاڕی ناوخۆدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌کی به بازرگانی
ده‌ره‌وه هه‌بێ، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێنێ
و ... ئه‌گه‌ر شته‌که هه‌ر لێره‌دا ته‌واو ببوایه، ئه‌مه ئیتر
تیۆرییه‌کی ئابووریی بۆرژوایی ته‌واو عه‌یار، وه ڕێگا و شوێنێکی
سیاسیی بۆرژوا_ لیبراڵی به ئاشکرا بوو، که به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی
ئابووریی خۆی، بۆرژوازیی "میللی" به هێزی بزوێنه‌ر و ڕابه‌ری
ئاسایی ئه‌م شۆڕشه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه که ئه‌و گوزارشته ئابوورییانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و
گوزارشتانه‌ن که به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه‌دا
زاڵن. که‌واته، پێویسته ئه‌و ڕاستییه، که پێویستیی به‌شداری و
ڕابه‌ری چینی کرێکار له شۆڕشی دیموکراتیکدا به هیچ شێوه‌یه‌ک
له‌و لێکدانه‌وه ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، به جۆرێک
په‌رده‌پۆش بکرێ. به ناچار تێبینی "ڕاڕا"بوونی بۆژوازیی "میللی"
له شۆڕشی ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ئیختیاری له‌و
گوزارشتهدا زیاد ده‌کرێ. وه سیاسه‌تی پرۆلیتاریا به‌رانبه‌ر
"به‌م توێژه"، له سیاسه‌تێکی دوژمنانه‌وه که به ناسینی
به‌رژه‌وه‌نده بنه‌ڕه‌تییه‌کانی چینه جۆراوجۆره‌کان له‌م
شۆڕشه‌دا ڕه‌چاو کراوه، له سیاسه‌تێکه‌وه که له‌سه‌ر بنچینه‌ی
تیۆریی مارکسیستی خه‌باتی چینایه‌تی دامه‌زراوه، هه‌تا ڕاده‌ی
سیاسه‌تێکی سازشکارانه که به‌پێی دیتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جووڵه و
هه‌ستان و دانیشتنی ڕۆژانه‌ی ئه‌م توێژه به شێوه‌یه‌کی
تاقیگهرانه ڕه‌چاو کراوه، هه‌تا ڕاده‌ی "پشتیوانیی مه‌رجدار"
دێته خوار و داده‌شکێ.
پشتبه‌ستن به‌وه‌ی که
سه‌رمایه له ڕه‌وتی سووڕدا به چ شکڵ و شێوه‌یه‌ک خۆ ده‌نوێنێ
(فۆرموولی یه‌که‌م)، به ناچار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پشت
به‌وه ببه‌ستێ، بزاوتی بۆرژوازی له مه‌یدانی سیاسه‌تدا به ڕواڵه‌ت
چۆن به‌رچاو ده‌که‌وێ. ئه‌نجامی ڕواڵه‌تبینی ئابووری،
ساویلکهبوونی سیاسییه و ئه‌نجامی تاقیگه‌ری تیۆریک ده‌بێته
شوێنکه‌وتوویی له کرده‌وه‌دا. بۆرژوازیی لیبراڵ له ده‌وری
مێژوویی خۆیدا بۆ ڕزگاربوون له گێژاوی شۆڕش، به یارمه‌تی تێزی
"بۆرژوازیی میللی" به ڕووسووری به‌ڕه‌ی خۆی له‌ئاو ده‌رده‌کێشێ.
له باری تیۆرییه‌وه،
هه‌موو هونه‌ری "زانست"ی ئابووریی بۆرژوایی له‌وه‌دایه که
فۆرموولی دووه‌م په‌رده‌پۆش بکات، وه سه‌رچاوه‌ی
زێده‌بایی و قازانجی چینی سه‌رمایه‌دار، که جگه له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی
کرێکار هیچی تر نییه، بشارێته‌وه. له‌م ڕێگایه‌دا "مارکسیست"ه
به ڕواڵه‌ت بینهکانمان، لایه‌نگرانی بۆرژوازیی میللی، به دانسته
بێ یان بێ‌ئاگا، له‌م پهردهپۆشییهدا به‌شداری ده‌که‌ن. مارکسیزم
و ده‌سکه‌وته تیۆریکه‌کانی به تێکڕا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به
قه‌بووڵکردنی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی بۆرژوایی، به
ناچار ئه‌و شتانه‌ش قه‌بووڵ ده‌که‌ن که بۆرژوازی له باری
ئابوورییه‌وه سه‌ری پێیانه‌وه قاڵه. ئه‌وه‌ش که بۆ
گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری ئێران، سه‌ربه‌خۆیی پاره و ته‌کنیک و
ئه‌م جۆره شتانه پێویسته یان نا، خودی سه‌رمایه‌دار که
حه‌ره‌که‌تی چاوچنۆکانه و قازانجپه‌رستانه‌ی (ئه‌مه پێناسی
سه‌رمایه‌داره) "قه‌رار وایه" ببێته بناغه و بنچینه‌ی
گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا، باشتر تێی ده‌گا. وه
ئه‌گه‌ر کتێبه‌کانی مارکس بۆ ئه‌وه بوایه‌ن که له خزمه‌ت ئه‌م
گه‌شه‌کردنه‌دا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ، له لایه‌ن خودی
بۆرژوازییه‌وه وه‌ک کتێبی ده‌رسی "ئابووری" له قوتابخانه‌کان و
زانکۆکان ده‌خوێنران.
ئه‌وپه‌ڕی
ڕادیکاڵیزمی ڕواڵهتبینانی ئێمه له‌وه‌دا خوڵاسه ده‌بێته‌وه،
که له فۆرموولی 1دا باسی گۆڕینه‌وه‌ی ناهاوتا، باسی
چوونه ده‌ره‌وه‌ی فڵانه پاره و فیساره کاڵا له وڵات، باسی
به‌تاڵانچوونی ئه‌م یان ئه‌و سامانی میللی له ئاکامی گۆڕینه‌وه
ناهاوتاکاندا ده‌کا. ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ئه‌و ڕادیکاڵیزمه
بۆرژوایییهیه که تاوانی دواکه‌وتوویی ئابووریی خۆی به‌سه‌ر
ئه‌وه‌دا دێنێ که ئه‌و که‌سه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات ده‌ستبڕ
و گوێبڕه، یان خۆی ده‌ستوپێوه‌ندی وای نییه که به‌هۆی
ئه‌وانه‌وه ده‌ستی بڕوا، یان په‌یوه‌ندییه‌کانی بازاڕی
ناعادیلانه‌یه، وه یان داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان تووشی فه‌ساد
و خراپه بوون و ئه‌م جۆره شتانه. به‌ڵام خاوه‌ن پاره
"ڕادیکاڵ"ه‌که‌مان هه‌ر گیروگرفت و موشکیله‌یه‌کی هه‌بێ، له
ئه‌ڵقه‌ی کڕینی هێزی کاردا (واته له ئه‌ڵقه‌یM
– L ) له
فۆرموولی 1دا هیچ گیروگرفتێکی نییه، چونکه هه‌ر له
سایه‌ی سه‌ری هه‌مان ڕه‌قیبه ده‌ستبڕ و گوێبڕهکانییهوه،
ده‌ستی به سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێزی کار ڕاده‌گا، که به نان
و په‌نیر و تاقه کوخێکی به ته‌نه‌که دروستکراو "سه‌رله‌نوێ
به‌رهه‌م دێته‌وه" و کرێکه‌ی، سه‌ره‌ڕای ڕووه و کزی چوونی
کشتوکاڵ (که خۆی ئاکامی ئاسایی پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
مالکییه‌ت و پێکهێنانی هێزی کاری هه‌رزانی به‌رین له ئێران‌دا
بووه) به هۆی سیاسه‌تی ده‌رگاکردنه‌وه و لێشاوی هێنانی
به‌رهه‌می کشتوکاڵ، وه به هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی له ڕاده
به‌ده‌ری گوندنشینانی وڵات، له ئاستێکی نزمدا ماوه‌ته‌وه: له‌ژێر
سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی "به‌هێز"دا قازانج ده‌ڕفێنێ که سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی ڕادیکاڵ خۆی له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌شداری
ڕاسته‌وخۆی نییه (مه‌به‌ست حوکوومه‌تی شای به‌کرێگیراوه)، مافی
هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنێکی له چینی کرێکار پێشێل
کردووه، تێکۆشه‌رانی ئه‌م چینه، ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئیعدام
و زیندانه‌کان و شکهنجهخانهکان ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا خه‌باتی
حه‌قخوازانه‌ی کرێکاران، هێزی کڕینی سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌کی هه‌موو
سه‌رمایه‌داره‌کان تۆزێک که‌م بکاته‌وه و ... سه‌رمایه‌داری
"ڕادیکاڵ" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌م ڕاستییانه ئاگاداره، وه
یان ئه‌و کاته‌ی که هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م "ڕادیکاڵیزم"ه‌وه
(که له ڕاستیدا ته‌سبیح هه‌ڵسووڕاندن و به‌رماڵ بهکۆڵدادان و
پاکانه بۆ خۆکردنه)، وه‌ک بازرگانه‌کان و به‌ختیاره‌کان و به‌نی
سه‌دره‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بانگه‌واز ده‌کرێ، تێده‌گا
که هێشتنه‌وه و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی گشت سه‌رمایه، چ
"گیروگرفت"ێکی گه‌وره و گرانی له‌سه‌ر ڕێیه، ده‌ست له
"ڕادیکاڵیزم"ه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و به هه‌موو هێز و توانایه‌وه
هه‌وڵ ده‌دا که پاکانه بۆ بنه‌چه و خانه‌دانه‌که‌ی خۆی بکا و
کار و کرده‌وه‌یان به ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م بدا، له به‌رده‌م
باره‌گای ئیمپریالیزمدا له‌وه‌ی که پێش شۆڕش هێندێک منگه‌منگ و
بۆڵه‌بۆڵی کردووه، داوای لێبوردن ده‌کا و زۆر به دڵ‌پاکی و
دڵسۆزییه‌وه به‌ڵێن ده‌دا که هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی و داب و
ده‌ستوورانه زیندوو کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و هاوڕێ ڕواڵهتبینهی
ئێمه، که له ئاستی هه‌مان فۆرموولی یه‌که‌مدا "هاوپه‌یمان"ی
خۆی له شۆڕشدا (واته بۆرژوازی میللی) دۆزیبووه‌وه، ئێستا
ته‌ماشا ده‌کات خۆی به ته‌نیا له مه‌یداندا ماوه‌ته‌وه و واقی
وڕ ده‌مێنێ، سه‌ره‌تا به‌پێی شێوه‌ی له مێژینه‌ی خۆی، داوا له
کرێکارانی شۆڕشگێڕ ده‌کات، که ده‌وڵه‌ته "هاوپه‌یمان"ه‌که‌ی کز
و لاواز نه‌که‌ن، پاشان به‌هۆی تاقیکردنه‌وه‌وه هێندێک شت فێر
ده‌بێ، ئه‌مجار ئه‌و بۆرژوازییه "میللی"یه‌ی که په‌یمانشکێنی
کردووه ئامۆژگاری ده‌کا و به‌سه‌ریدا دێ که له هه‌ستان و
دانیشتن له‌گه‌ڵ "پاوانخوازان" خۆ بپارێزێ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کا
که "هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه" به‌رانبه‌ری ده‌گرێ، وه تازه کاتێک
دیتی که هاوپه‌یمانه‌که‌ی پێشووی ڕه‌وشتێکی چه‌نده دزێو و
ناشیرینی هه‌یه (ئه‌ویش به قیمه‌تی خۆینی گه‌لانی کورد و تورکمان
و عه‌ره‌ب و کرێکارانی بێ‌کاری ئه‌سفه‌هانی و به‌دیلگرتن و
ئه‌شکه‌نجه‌ی کرێکارانی نه‌وتی باشوور، حیمادی شهیبانییهکان و
سهعادهتییهکان و سه‌دان نموونه‌ی تر هه‌ر له چه‌ند مانگی
سه‌ره‌تای دوای ڕاپه‌ڕیندا)، ده‌زانێ دۆخه‌که چه‌نده ئاڵۆز و
په‌شێوه و سه‌رلێشێواوانه ده‌که‌وێته په‌یجۆری
"هاوپه‌یمان"ێکی تازه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای داخ و که‌سه‌ره
ئه‌وه‌یه، که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌موکووڕییه تیۆریکه‌کانی خۆی
بناسێ و کۆیان بکاته‌وه سه‌ریه‌ک و بۆ ده‌رس و په‌ندی نه‌وه‌ی
نوێی شۆڕشگێڕان که دوای ئه‌و دێنه مه‌یدان به ڕوونترین شێوه
دان به‌و کهموکووڕییانهدا بنێ، ئه‌و که‌سانه که له
سه‌ره‌تاوه ئامۆژگارییان کردبوو خه‌تابار ده‌کا، وه نه‌ک هه‌ر
ئه‌مه ده‌کا به‌ڵکوو بۆ پاراستنی ڕواڵه‌تی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی
له‌به‌رچاو نه‌که‌وێ، شێوه و فێڵی "تیۆریک"ی نوێ دادێنێ، به‌ڵێ!
ئه‌م هاوڕێیه هه‌زار فه‌رسه‌خی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پێشه‌نگی
چینی کرێکار.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته
داوی ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌وه، ده‌بێ له لێکدانه‌وه‌ی ئابووریی
خۆماندا له‌گه‌ڵ مارکس ده‌ست پێ بکه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌و بچینه
پێشه‌وه. له بابه‌ت ناسینی سه‌رمایه‌وه، ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه
پێویستی به‌وه هه‌یه که له‌گه‌ڵ مارکس له فۆرموولی
1ه‌وه به‌ره‌و فۆرموولی 2 بچین. ئه‌مه یه‌که‌مین ئامرازی
تیۆریکه که مارکس له ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داریدا بۆی ئاماده کردووین. ناسینی هه‌لومه‌رجی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی "په‌یوه‌ندیی
سه‌رمایه" (که به کورتی له فۆرموولی
C+V+Sدا
خراوه‌ته ڕوو) به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتی
ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا، خاڵی ده‌ستپێکردنی لێکدانه‌وه‌ی
یاساکانی حه‌ره‌که‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌یه. به‌م
جۆره پێش ئه‌وه‌ی شکڵه کۆنکرێته‌کانی وابه‌سته‌یی ڕوون
بکرێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ که پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
زێده‌بایی له بازاڕی ناوخۆی وڵاتی ژێرده‌سته‌دا وابه‌سته‌یه به
هه‌لومه‌رجی ئیمپریالیستیی به‌رهه‌مهێنان له‌م بازاڕه و له
بازاڕی جیهانیدا. ته‌نها پاش ده‌رک پێ کردن و ناسینی جه‌وهه‌ری
وابه‌سته‌یی له ئاستی فۆرموولی 2دا، ده‌توانین ئه‌وه ڕوون
بکه‌ینه‌وه، که پێویسته ئه‌م وابه‌سته‌یییه له شکڵ و شێوه‌ی
کۆنکرێتی دیاریکراودا (له ئاستی فۆرموولی 1دا) خۆ بنوێنێ،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش وه‌ک کۆکراوه‌ی لێکدانه‌وه‌که (نه‌ک وه‌ک
سه‌ره‌تای ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه).
2) پێشمه‌رجه
مێژوویییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری
مارکس هه‌لومه‌رجی
دامه‌زران و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی
"په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا،
ده‌کاته دوو به‌شه‌وه:
ئهلف) پێشمه‌رجه
مێژوویییه‌کانی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری
ب) هه‌لومه‌رجی ئێستای
به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی
سه‌رمایه‌داری.
جیاوازی نێوان ئه‌م دوو
پارچه‌یه له هه‌لومه‌رج، یه‌کێکه له نموونه به‌رچاوه‌کانی
هه‌ڵوێستی دیالێکتیکی به‌رانبه‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی
کۆمه‌ڵگاکان. ئابووریزانه بۆرژواکان، چ پێش مارکس و چ دوای ئه‌و،
له ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌داره‌وه، وه به مسۆگهردانانی ئه‌وه‌ی
که ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌رمایه هه‌تا هه‌تایه زیندووه، مێژوو
لێک ده‌ده‌نه‌وه و شی ده‌که‌نه‌وه. که‌چی له ڕوانگه‌ی
مارکسیزمه‌وه، سه‌رمایه‌داری وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ڵقه‌کانی
په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی کۆمه‌ڵگای مرۆیی، دیارده‌یه‌کی دیاریکراو و
به‌رته‌سکه. له نه‌بوونه‌وه پێ ده‌نێته مه‌یدانی بوون. له
ناوجه‌رگه‌ی نیزامێکی تره‌وه و به‌پێی هێندێک یاسای تر گه‌را
ده‌به‌ستێ، پاشان له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاده‌وه‌ستێ و یاساکانی بزاوتی
خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا زاڵ ده‌کا و ئه‌مجار له ناوجه‌رگه‌ی خۆیدا و
به‌پێی یاساکانی بزاوتی خۆی پێشمه‌رجه‌کانی نیزامێکی تازه
(سۆسیالیزم) فه‌راهه‌م ده‌کا. به وته‌یه‌کی تر، مارکس وته‌نی،
سه‌رمایه‌داری پێش ئه‌وه‌ی "هه‌بێ"، ده‌بوو "ببێ" وه هه‌لومه‌رجی
"بوونی" سه‌رمایه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی "پێکهاتنی" ته‌واو
جیاوازه:
"هه‌لومه‌رج و
پێشفه‌رزه‌کانی پێکهاتن و گه‌شه‌ی سه‌رمایه ڕێک
به‌و مانایه‌یه، که سه‌رمایه هێشتا وجوودی نییه، به‌ڵکوو ته‌نیا
له حاڵی پێکهاتندایه. که‌واته ئه‌م هه‌لومه‌رجانه له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌ی واقیعی، سه‌رمایه‌یه‌ک که به‌پێی واقعییه‌ته
تایبه‌ته‌کانی خۆی، هه‌لومه‌رجی به‌دیهاتنی خۆی داده‌مه‌زرێنێ،
له‌ناو ده‌چن". (گروندریس لاپه‌ڕه‌ی 659)
په‌یوه‌ندیی دیالێکتیکی
نێوان "هه‌بوون" و پێکهاتن"، بناغه‌ی فه‌لسه‌فیی ماته‌ریالیزمی
مێژوویییه. وه ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر جیاوازی نێوان پێشمه‌رجه
مێژوویییه‌کان (واته، هه‌لومه‌رجی پێکهاتن)ی سه‌رمایه،
وه هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه (یانی، هه‌لومه‌رجی بوونی
سه‌رمایه)مان له به‌رچاو نه‌بێ، به ناچار ده‌که‌وینه داوی
شێوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی بۆرژوایی و هێندێک تێگه‌یشتنی بۆرژوایی
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا
به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ین.
به‌ڵام ئه‌م لادانه چۆن
خۆی له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی س
|