|
وه‌رگێڕانى:
حه‌مه‌غه‌فور
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی
پێویست:
(شراره‌ها) ناوی ڕادیۆیه‌کی فارسی زمانه له ستۆکهۆڵم که له ساڵی
1992وه
له سوید به‌رنامه په‌خش‌ئه‌کا. ساڵی 1998 ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ (مه‌نسور
حکمه‌ت)دا سازداوه. ئه‌سڵی ئه‌م باسه شه‌فه‌ییه. ئه‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان
له‌لایه‌ن (داریوش باغانی)وه له‌به‌ر فایلی ده‌نگی ماڵپه‌ڕی (روزنه)دا
نووسراوه‌ته‌وه. فاتح شێخ‌یش سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ فایله ده‌نگییه‌که‌ی‌دا
به‌راوردی‌کردووه‌و نووسیویه‌تیه‌وه. ئه‌مه‌ش لینکی ماڵپه‌ڕی (مه‌نسور
حکمه‌ت)ه :
http://www.hekmat.public-archive.net
وه‌رگێڕ
جمشید اطیابی:
ئه‌م کاته‌تان باش ئاغای حکمه‌ت. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ بفه‌رموون
سه‌ره‌تا ڕوونکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی خۆتان سه‌باره‌ت به ئازادی‌و مافی
ئازادی به‌یانی بیروڕا وه دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئازادی‌و
دیموکراسی‌دا باس‌بکه‌ن، به‌گشتی له بنه‌ڕه‌تدا تێگه‌یشتنی ئێوه ده‌رباره‌ی
ئازادی‌و دیموکراسی چۆنه؟
مه‌نسور حکمه‌ت:
ئه‌م شته‌ی که ئه‌یڵێیت مه‌فهومێکی ئێجگار شمولیی ئه‌گرێته‌به‌ر.
من باش ده‌زانم مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م باسه کامه‌یه وه چ شتێک
بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که بگاته ئه‌و ئاسته که ڕادیۆی ئێوه‌ش به‌رنامه‌ی
له‌باره‌وه په‌خش‌بکات. بریا هێلکه‌یه‌کی دیکه‌شیان بهاویشتایه به‌ڵکو
باسی سۆشیالیزمیش مه‌تره‌ح‌بووایه. به‌ڵام پێم‌وایه ئه‌و هێڵه
گشتیانه‌ی که بتوانێ باسی ئازادی به‌یان ته‌رح‌کات، ئه‌مانه‌یه؛ یه‌که‌م،
ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینی بیروڕا ته‌نها به مانای ووتن‌و قسه‌کردن
نایه‌ت. له شوێنێک له نووسینێکدا- که وابزانم له‌لایه‌ن ئاغای (عسکر
اهنین له کانوونی نووسه‌ران بوو- نووسیبوویان که ڕشته‌ی نووسه‌رو
هونه‌رمه‌ند زۆر زیاتر له- میکانیکییه‌ک یا له کرێکارێکی ساده-
پێویستی به ئازادی ده‌ربڕین هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی نووسین‌و
ووتنه بۆیه سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یان حه‌ساس‌تره. ئه‌م وێنایه
له ئازادی ده‌ربڕین، که گوایا ئازادی به‌یانی بیروڕا واتای ئازادی
ووتن، ئازادی په‌خشان، ئازادی نووسین ئه‌دابه‌ده‌سته‌وه، وێنایه‌کی هه‌ڵه‌یه.
ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین وه‌کو یه‌کێک له مافه مه‌ده‌نییه‌کانی
ئینسان، ئازادی ده‌رکه‌وتنی بوونه(زات)؛ ئازادی ووتن‌و قسه‌کردن بۆ خه‌ڵکی،
نووسین، سازکردنی فیلم، ناڕه‌زایه‌تی نوواندن، شیعارووتن‌و هوتافکێشان
وه به‌هه‌ر شێوازێک نمایش‌کردنی بیروڕای زات‌و ئه‌حساسی تاک سه‌باره‌ت
به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک وه گه‌یاندنی به گوێی کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان، به
ڕای گشتی‌و به کۆمه‌ڵگاکه‌ی. هه‌ر تاکێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به
ئاگاداری کۆمه‌ڵگای بگه‌یه‌نێ که چۆن بیرئه‌کاته‌وه‌و چ هه‌ستێکی هه‌یه.
هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی که سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا بۆ لای دیدگا‌و
بیروباوه‌ڕی خۆی، بۆ لای ئه‌حساسی خۆی‌و ڕه‌خنه‌ی خۆی ڕابکێشێ، به‌ڕای
من ئه‌مه‌ش نابێ هیچ سنوورێک بناسێ؛ واته به‌گوێره‌ی بۆچوونی سوننه‌تی
کۆنی کۆمۆنیستیی.
بیست ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک ئێمه به‌رنامه‌ی (اتحاد
مبارزان کمونیست- یه‌کێتی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)مان ده‌نووسی، گه‌ڕاینه‌وه
بۆ به‌رنامه‌ی به‌لشه‌فیزم. له‌وێش‌دا فۆرمۆڵه‌ی "ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی
به‌یان" هه‌بوو؛ "ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی" و له‌وانه‌ش "ئازادی
بێ قه‌یدو شه‌رتی ده‌ربڕین". به ڕای ئێمه به ته‌واوی عاقڵانه هات،
چونکه ڕێگه‌دان به هه‌ر جۆره کۆت‌و به‌ندێک بۆ ئازادی ده‌ربڕین به
مانای ده‌ست‌واڵاکردنی که‌سانێک که ئه‌توانن ئه‌م کۆت‌و به‌ندانه له
کۆمه‌ڵ‌دا هه‌موواربکه‌ن. مرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێ ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
یا ده‌زگایه‌کی سیاسی سانسۆر یا کۆنترۆڵ بکات؛ له هه‌ر سیسته‌مێکدا هه‌میشه
سه‌ره‌وه(ده‌سه‌ڵات)یه که خواره‌وه(هاووڵاتیان) سانسۆرئه‌کات. به‌مپێ‌یه
دانانی هه‌ر جۆره قه‌یدو به‌ندێک- وه‌کو ئازادی ده‌ربڕین بۆ خه‌ڵک، یا
ئازادی ده‌ربڕین بۆ لایه‌نگرانی نیشتمان، یا‌خود ئازادی به‌یان بۆ
ئینسانه شۆڕشگێڕه‌کان وه یا ئازادی بیروڕا بۆ ئه‌فکاری بنیاتنه‌ر-
دیارده‌یه‌ک پێناسه‌ئه‌کات وه‌کو قازی‌و داوه‌ری ئه‌م فاکته‌رانه که
ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته؛ ده‌وڵه‌ت یا هه‌ر مه‌قامێکی تر له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ته
له ووڵاتی ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س ده‌وڵه‌ته، جۆرێکه له ده‌زگای
ئیسلام‌و ئاخونده‌کان.
ئازادی بیروڕاو ئازادی ئه‌ندێشه ده‌بێ بێ کۆت‌و به‌ند
بێ؛ ئێمه ئه‌مه‌مان له هه‌مان بیست ساڵ پێشتر له به‌رنامه‌ی (یه‌کێتی
تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)دا نووسی‌و ده‌سبه‌جێ سه‌دای ناڕه‌زایه‌تی زۆرێک
له شۆڕشگێڕانی ئه‌و ووڵاته به‌رزبۆوه که ئه‌یانووت ده‌بێ ئازادی بۆ
خه‌ڵک بێ‌و سه‌رکوتیش بۆ دژی خه‌ڵکی، یا ئازادی بۆ کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و
سه‌رکوتیش بۆ چه‌وسێنه‌ران؛ ووتیان ئه‌م "ئازادی بێ کۆت‌و مه‌رجه
سیاسی‌یه" لیبڕاڵی‌یه‌و ئه‌مانه (فه‌رهه‌نگی ڕۆشتووه‌کان- لێره‌دا مه‌به‌ست
کۆمۆنیزمه-و)یان له به‌رنامه‌یان‌دا نووسیوه، که ئه‌مه‌ش ترۆتسکیست‌بوونی
ئه‌مانه ئه‌خاته‌ڕوو، یا‌خود بۆ نموونه ئه‌مه نیشانه‌ی
ناشۆڕشگێڕبوونی (یه‌کێتی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)ه. من له یادمه که
ئه‌و کاته به‌نیازبوون ڕۆژنامه‌ی (میزان)، ڕۆژنامه‌ی ئه‌ندازیار
بازرگان دابخه‌ن. شایعه‌یان داخست که ئه‌مانه ڕۆشتوون به فۆرمۆلبه‌ندییه‌ک
بۆ به‌رگری له بڵاوکراوه‌ی میزان ده‌رکه‌ون وه ئه‌م فۆرمۆلبه‌ندی
ئازادی بێ قه‌یدو مه‌رجه‌ی به‌یان ئه‌چێته‌خزمه‌تی ئه‌م کاره‌یانه‌وه.
ئه‌مڕۆ تا ئه‌و سه‌رده‌مه زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و
ئێستا پێم‌وایه ئیتر هه‌موو که‌س، چه‌مکی ئازادی بێ‌قه‌یدو شه‌رت لانی‌که‌م
سه‌رزاره‌کیش بێ ئه‌ڵێته‌وه. سه‌ره‌نجام شتێک که به‌ڕای من ده‌بێ
ببێته جێگای سه‌نج ئه‌وه‌یه که ئه‌مه مه‌قوله‌یه‌که که ته‌نها په‌یوه‌ست
نییه به سیاسه‌ته‌وه، به ته‌نها نه‌به‌سراوه به شۆڕش‌و خه‌باتی
شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌ندنییه به ئازادی ئه‌حزابی سیاسی‌و به ئازادی
چۆن‌ده‌ڵێی ده‌ربڕینی بیروڕاوه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا. ئازادی هه‌ر
جۆره خۆده‌رخستنێکی تاکه‌که‌سه که تێڕووانینی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م
جیهانه بخاته‌ڕوو. یه‌کێک له‌و باسانه که بۆ نموونه له ئه‌مریکاو
بڕێک ووڵاتانی دیکه که سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یان مه‌تره‌حه، مه‌سه‌له‌ی
ئازادی ده‌ربڕین‌و چه‌مکی پاکداوێنی‌و نه‌جابه‌ته. باسی
پۆڕنۆگرافی(ادب و فن اباحي)؛ بۆ نموونه ئایا خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
که وێنه‌و فیلمی ڕه‌فتاری سێکسی خۆیان بگرن‌و نیشانی خه‌ڵکی تری بده‌ن
یان نا؟ وه یا‌خود ئایا هێشتا له ئه‌مریکا خه‌ڵکی ناڕازی مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه په‌رچه‌می ئه‌مریکا بسووتێنن یا ده‌بێ ئه‌و کاره قه‌ده‌غه‌بکرێ؟
تا ئه‌م ساته‌ش نیشتمان‌په‌رستان‌و باڵی ڕاست له ئه‌مریکا نه‌یانتوانیوه
تابوبوونی سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریکا (له‌ناو یاسادا) بگونجێنن. ئه‌سڵی
ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین ده‌ڵێ که نا‌توانیت ئه‌م کاره بکه‌یت. خه‌ڵکی
ناڕازی ئه‌مریکا مافی خۆیانه به سووتاندنی په‌رچه‌می ئه‌مریکا قسه‌و
بیروڕای خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌وێ بڵێم که ئازادی به‌یان به‌ته‌واوی
ته‌نها به‌سراوه نییه به سیاسه‌ته‌وه، به حیزبی سیاسی‌و شۆڕشگێرو
به کۆمه‌ڵگای ئیستیبدادییه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر جۆره کۆنترۆڵێک له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵگاوه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ی که یه‌ک که‌س بتوانێ قسه‌ی خۆی به هه‌ر
شێوازێک که خۆی پێی‌باشه به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت. ئه‌مه باسی
ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینه‌و ده‌بێ ته‌واوی قه‌ڵه‌مڕه‌ڕه‌وه‌کان بگرێته‌به‌ر.
یه‌ک شت که له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا هه‌یه‌و ئه‌مه‌وێ
سه‌رنجی گوێگرانی ڕادیۆکه‌تانی بۆ ڕاکێشم ئه‌مه‌یه که ئێمه له‌وێدا
ووتوومانه ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن وه هیچ فاکتۆرو هیچ موقه‌ده‌ساتێک که
به‌نیازبێ ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن سنوورداربکات قبوڵ‌ناکه‌ین. بۆ نموونه،
کاتێک که ڕه‌خنه له‌گه‌ڵ عه‌واتفی جه‌معیی گروپێکی تایبه‌ت به‌ریه‌کبکه‌ون.
به بڕوای ئێمه ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌واتفی جه‌معیی
گروپێکی تایبه‌تی، قه‌ومی یا جه‌ماوه‌ری به‌ریه‌کیش بکه‌ون دیسان ڕه‌خنه‌گرتن
هه‌ر ڕێ‌پێدراوه. یا‌خود کاتێک له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئایینی که‌سێکدا ده‌که‌وێته
ناکۆکییه‌وه. به بڕوای ئێمه موقه‌ده‌ساتی دینی، میللی، نیشتمانی‌و
یا ئه‌و فاکتۆرانه‌ی له چه‌شنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی یا ئاسایشی ووڵات
هیچکامیان ناتوانێ ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێگا بۆ ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه
تا به‌ربگرێت به خۆده‌رخستنی تاک‌و ده‌ربڕینی هاووڵاتیان.
ئه‌مه ته‌واوی باسی چه‌مکی ئازادی به‌یان‌و ڕاده‌ر‌بڕینه
به‌واتای ماف؛ ده‌ره‌نجام ئێستا شتێک که له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی
ووتارخوێندنه‌وه‌وه یا حوزووری پیاوانی ڕژێم له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
هاتۆته‌ئاراوه، باسێکی هێناوه‌ته‌به‌ره‌وه که ئه‌ویش ئه‌مه‌یه،
ئایا ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی یه‌ک ووتارخوێندنه‌وه، بۆ نموونه پیکتکردنی
ووتارێک یا‌خود ڕێگرتن له خوێنه‌وه‌ی ووتارێک، ئه‌مه پێشێلکردنی
ئازادی ڕاده‌ربڕینی ووتاربێژه یان نا؟ ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێ که
ئینسان بۆ ئه‌و باسانه‌ی که تائێستا کردوویه‌تی ته‌نها یه‌ک ڕوونکردنه‌وه
زیادبکات وه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی خواره‌وه‌یه.
پارێزراوبوونی قسه‌و به‌یان‌و ده‌ربڕینی خواره‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر
سه‌ره‌وه‌دا. له ڕووی حقوقی‌یه‌وه پێناسه‌ی ئازادی به‌یانی بیروڕا ئه‌مه‌یه.
به‌م واتایه که ئه‌گه‌ر تۆ قسه‌بکه‌یت‌و مه‌سه‌له‌ن من ده‌نگه‌ده‌نگ
بکه‌م‌و قسه‌ی ئێوه به گوێگر نه‌گات، من ڕێم له ئازادی به‌یانی
بیروڕای ئێوه نه‌گرتووه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، من خه‌ریکم ئازادی
به‌یانی خۆم به‌کرده‌وه ده‌ردێنم. من به هاوارو ده‌نگه‌ده‌نگ کردن،
به شاورلێدان‌و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب ڕێگائه‌گر‌م له‌وه‌ی ئێوه بتوانن قسه‌کانتان
بکه‌ن. ئێوه ئازادن قسه‌ی خۆتان بکه‌ن، هێج که‌س ئه‌و مافه‌ی ئێوه‌ی
زه‌وتنه‌کردووه. به‌ڵام من به قسه‌کردنی خۆم یا به سازکردنی هه‌ر
جۆره ئاکسیۆنێک وه‌کو خۆپیشاندان‌و پیکت، ئه‌بمه کۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی
قسه‌کانتان به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که مه‌به‌ستتانه. ئه‌مه هیچ ڕه‌خنه‌و
ئیرادێکی تیانییه. ئه‌توانم نموونه بهێنمه‌وه؛ له‌بیرمه چه‌ندین
ساڵ پێشتر فاشیسته‌کان خۆپیشاندانیان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم له
ستۆکهۆڵم بوو، خه‌باتکارانی دژی فاشیزمی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م
به‌و پیرییه‌ی خۆیانه‌وه هاتن به چه‌ترو عاساکانیان ڕاویان‌نان. هه‌موومان
به‌م کاره خۆشحاڵ‌بووین؛ که‌سیش نه‌یووت کاکه لێ‌گه‌ڕێن با فاشیسته‌کان
قسه‌کانیان بکه‌ن. فاشیسته‌کان ده‌بێ قسه‌ی خۆیان بکه‌ن، خه‌ریکبوون
قسه‌یان ده‌کرد، ئازادی به‌یانی خۆشیان له ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رگرتبوو،
دابینیان‌کردبوو مێزو کورسیان دانابوو وه پۆلیس پارێزگاری لێده‌کردن
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بتوانن میتینگه‌که‌یان به‌رپابکه‌ن. ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر
که له‌گه‌ڵ ئه‌م فاشیزمه جه‌نگاوه‌و ماهییه‌تیان ده‌ناسێ، هاتووه
سوود له ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینی خۆی وه‌رده‌گرێ، هاتووه هاوربکا،
ڕیسواگه‌ری بکا، هات‌وهاواربکات‌و نه‌هێڵێ میتینگی ئه‌مانه به‌وجۆره‌ی
خۆیان ده‌یانه‌وێ بچێته‌پێشه‌وه. یا هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فاشیسته‌کان
بیانه‌وێ له‌ناو گتۆی جوله‌که‌کان‌دا له جێیه‌ک یا‌خود له گتۆی
موسڵمانه‌کانی جێگایه‌ک پیشانگایه‌ک دابنێن‌و (خارجی ستیزی- دژایه‌تی‌کردنی
خۆیان بۆ بێگانه) نیشان‌بده‌ن، ئاشکرایه که خه‌ڵک کۆئه‌بنه‌وه‌و
هووهایان لێده‌کێشن، هاوارو ده‌نگه‌ده‌نگ به‌رپائه‌که‌ن‌و ناهێڵن ئه‌مانه
قسه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه پێشێلکردنی ئازادی به‌یانی ئه‌و فاشیسته
نییه، به‌ڵکو ئه‌مه ده‌رکه‌وتنی ئازادی به‌یان‌و ڕاده‌ربڕینی
قوربانیانی فاشیزمه که له‌وێدا هه‌ستاوه‌و بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌دا. ئازادی به‌یانی بیروڕا مه‌قوله‌یه‌که
له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌ژین، له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و هاووڵاتیان‌دا،
له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران‌و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌وان‌دا
ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن؛ نه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی نێوان دوو هاووڵاتی.
ئه‌مه‌یان به‌هیچ‌جۆرێک له‌گه‌ڵ مه‌قوله‌ی ئازادی به‌یان‌دا یه‌کناگرێته‌وه.
ئه‌مه په‌یوه‌سته به جوامێریی، ئه‌ده‌ب، دڵفراوانیی، تۆڵیڕانس‌و ئه‌م
شتانه‌وه، به‌ڵام به‌ندنابێته‌وه به چه‌مکی ئازادی به‌یان‌و پێناسه‌ی
حقوقیی ئازادی به‌یانی بیروڕاوه که خه‌ڵکی یه‌ک عومر له‌پێناوی‌دا خه‌باتیان‌کردووه.
هاتوهاوارکردنی دراوسێیه‌ک بۆ بێ‌ده‌نگکردنی هاوسێکه‌ی ته‌نیشتی، په‌یوه‌ندییه‌کی
نییه به مه‌قوله‌ی ئازادی به‌یانه‌وه.
جمشید
اطیابی:
ئاغای حکمه‌ت ئێوه له قسه‌کانتان‌دا ووتتان که هه‌میشه
له سه‌ره‌وه یانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه که سانسۆر ئه‌نجامئه‌درێ‌و
هه‌قی ئازادی به‌یان له هاووڵاتیان زه‌وتئه‌کات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م مافی ئازادی بیروڕایه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا نه‌خرێته‌ژێرپێ‌وه،
دوو دیدگا له ئارادایه؛ یه‌کێکیان ئه‌وله‌وییه‌تی ئازادی ئه‌دا به‌سه‌ر
دیموکراسی‌داو ده‌ڵێ له ڕێگه‌ی دابین‌بوونی ئازادی ته‌واوکه‌ماڵه‌وه‌یه
که ئه‌شێ به دیموکراسی واقعی واته ته‌وزیعی عادلانه‌ی داهات بگه‌یت
له کۆمه‌ڵ‌دا، تێڕووانینێکی تر که ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی که ئینسان
بتوانێ ئازادی به‌یانی کامل ته‌ئمین‌بکات‌و به کرده‌وه جێ‌به‌جێی‌بکات،
پێویسته که دیموکراسی به‌مانای واقعیی خۆی- یانی دابه‌شکردنی عادلانه‌ی
سه‌روه‌ت‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی‌و خاوه‌ندارێتی
کۆمه‌ڵایه‌تی- له کۆمه‌ڵگادا به‌رقه‌راربێ. ئێوه له‌مباره‌وه چۆن
بیرده‌که‌نه‌وه؟ پێتوایه که دیموکراسی له‌به‌رتره تا ئازادی یا‌خود
ئازادی له‌پێشتره له‌چاو دیموکراسی‌دا؟
مه‌نسور
حکمه‌ت:
ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی که تۆ بۆ دیموکراسی
کردت له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی من‌دا ناوی سۆشیالیزمه. یه‌کسانی
ئابووری‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له فه‌رهه‌نگی
زمانه‌وانی من‌دا ناوی سۆشیالیزمه. به‌ڵام من له مه‌به‌ستتان ده‌گه‌م.
که‌وایه ڕێگه‌بده‌ن من به فۆرمۆڵه‌ی سۆشیالیزم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌و
له‌م زمانه که‌ڵکوه‌رگرم. ئایا ئازادی به‌یانی بیروڕا شتێکه که قه‌راره
دوای سۆشیالیزم ته‌حقیق‌ببێ یا‌خود شتێکه که خۆی ئامرازی ته‌حقیق‌بوونی
سۆشیالیزمه؟ با بلێین یه‌ک کۆمه‌ڵگای ئازاد. ئایا ئازادی به‌یان پێش‌مه‌رجی
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاده یا به‌رهه‌می ئه‌وه؟ من ئه‌گه‌ر وادانێم
پرسیاره‌که‌ی ئێوه به‌مشێوه‌یه تێگه‌یشتم، له چه‌ند ڕسته‌یه‌کدا ئه‌توانم
وه‌ڵامه‌که‌ی بڵێم. به‌ڕای من ئازادی به‌یانی بیروڕا یه‌ک هه‌قی فه‌وری،
بێ‌ئه‌ملاولاو هه‌میشه‌یی هه‌ر ئینسانێکه که دێته‌دنیاوه؛ چ‌بڕیاربێ
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سۆشیالیزم بڕوا، چ‌نه‌ڕوا، چ‌هه‌ر شتێک سبه‌ینێ چاوه‌ڕوانمان‌بێ،
ئازادی به‌یان‌و ده‌بڕین له خودی خۆی‌دا موهیممه، له‌زاتی خۆی‌دا
مافێکی سروشتی‌و هه‌قێکی زاتیی هه‌ر ئینسانێکه‌و پێویسته له هه‌ر
سیسته‌مێکدا دابین‌بکرێ. به‌مجۆره نییه که که‌سێک به من بڵێ: دۆستی
عه‌زیز ته‌ماشاکه، ئێمه له‌پێناوی ئه‌مه‌ی که به ئاراسته‌ی
سۆشیالیزم‌دا بڕۆین ده‌بێ لێره‌دا بۆ نموونه ده‌می که‌سانێک داخه‌ین‌و
من بڵێم که ئه‌ها، مادامێکه ئه‌مانه‌وێ به‌ره‌و سۆشیالیزم بڕۆین که‌واته
قه‌یدی نییه با ده‌می ژماره‌یه‌ک دابخه‌ین. ئه‌مه به‌شێکه له حقوقی
خه‌ڵک. ڕێگام بده‌ن به شێوه‌ی کاتی من ئاوا پێناسه‌ی‌بکه‌م: {ئازادی
به‌یانی بیروڕا} مافێکه که به سرفی وجودی ناسنامه‌ی ته‌ره‌ف وه نه‌فسی
بوونیی(مه‌به‌ست بوونی فیزیکییه لێره‌دا-و) که‌سه‌که، ئه‌و هه‌قه له‌گه‌ڵ
خۆی‌دا ده‌هێنێ. بڕیارنییه ئینسان مه‌عامه‌له بۆ ئیعتیبارنامه به
که‌س پێشکه‌ش‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه وه‌ربگرێ. هه‌ر مرۆڤێک وه‌ختێ
له‌دایکئه‌بێ‌و پێ‌ئه‌خاته سه‌ر ڕووی زه‌وی مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م
جیهانه‌ی که پێی‌تێ‌ناوه ئازادانه کاروکاردانه‌وه‌ی هه‌بێ. هیچ که‌سێکی
دیکه هه‌قی نییه وه بۆی نییه که بێت‌و ڕێ‌بگرێ به په‌یوه‌ندی
ئازادانه‌ی ئه‌م ئینسانه له‌گه‌ڵ موحیتی ژیان‌و ده‌وروبه‌ری‌دا. به‌مپێ‌یه
ئازادی بیروڕا یه‌ک مافی ده‌سبه‌جێ‌یه؛ له هه‌ر شوێنێک بێت. چ‌سۆشیالیزمێک
به‌ڕێوه‌بێ، چ‌به‌ڵێنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد درابێ‌و چ‌نه‌درابێ،
مافێکه که پێویسته هه‌ر هه‌مان ئان‌و سات وه‌ربگیرێ‌و بشدرێ. به‌بڕوای
من ناکرێ‌و ناتوانرێ به شێواز‌و ڕه‌وشتی غه‌یره‌ئازاد هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد بهێنرێته‌ئاراوه. من وای بۆ ئه‌چم ناتوانرێ هیچ سۆشیالیزمێک
بهێنرێته‌ئاراوه له ڕێگای سنووردارکردنی ئازادی ئینسانه‌کانه‌وه له
کۆمه‌ڵگای ئیستادا که ئاراسته‌که‌ی به‌ناو ڕێگای جۆرێک له نه‌بوونی
ئازادی‌و جۆرێک له داخران(انقیاد)دا تێ‌په‌ڕێ. ئه‌گه‌ریش له مێژوودا
شتی وا ڕووی‌دابێ ئه‌وه سۆشیالیزم نه‌بووه...(پچڕانی ده‌نگ) یا سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه‌داری له یه‌ک ووڵاتدا هه‌یه، ئه‌مانه به‌ناوی سۆشیالیزمه‌وه
کاریان‌کردووه. وه‌کو حاڵی حازر چۆن هه‌ر که‌س قووتئه‌بێته‌وه ده‌ڵێ
من لایه‌نگری دیموکراسیم. ئێستا له ناو ڕژێمه‌کانی دنیادا زۆر هه‌ن
لایه‌نگری دیموکراسین‌و خه‌ریکه هه‌زارو یه‌ک ته‌جروبه له دیموکراسی
دێته‌ئاراوه. بێگومان که‌سێک که دیموکراته- له گیومه- ئه‌توانێ
پێتان‌بڵێ که ئه‌مانه دیموکرات نین‌و ئه‌مه‌ش دیموکراسی نییه. سه‌باره‌ت
به سۆشیالیزمیش هه‌ر هه‌مان شکڵه. خه‌باتی سۆشیالیستی له هه‌ر
ساتێکی‌دا، یه‌ک خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و ئازادئه‌ندێشانه‌یه. خه‌باتێک
نییه که بڵێم ده‌ورانێکی سه‌ختی هه‌یه، ده‌وره‌یه‌ک ده‌بێ خۆشمان‌و
ئه‌وانی تریش سانسۆرکه‌ین، مه‌حدودییه‌ت بکێشین‌و ئه‌ساره‌ت‌و داخران
ته‌حه‌مول‌که‌ین، ئیتر ئازادئه‌بین‌و ئینجا انشاءالله له‌و کۆمه‌ڵگا
ئازاده‌دا ڕۆژێک دێین‌و ئازادی به‌یانی بیروڕای خه‌ڵکی ده‌گێڕینه‌وه
بۆیان. ئازادی به‌یان‌و ئازادی ده‌ربڕین ده‌بێ هه‌ر ئێستا وه له هه‌ر
ڕژێمێک‌دا ته‌ئمین‌بکرێ، مێژوو به هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا بیه‌وێ بڕوات.
جمشید اطیابی:
ئاغای حکمه‌ت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی که ئێستا ئێوه خستتانه‌ڕوو
ڕاسته. له لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین که ته‌کنۆلۆژی‌و سه‌رمایه
هێنده پێشکه‌وتوون که هه‌ر له سه‌ته‌لاییته‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته
ئه‌م ڕادیۆ محه‌للییه‌ی ئێمه، بۆ به‌یانی بیروڕای خۆیان به‌کاردێنن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌سه‌ته‌لایتیان هه‌یه ئه‌توانن به‌رنامه‌کانیان له
ئاستی ناوچه‌ی جیاجیای جیهان‌دا په‌خش‌که‌ن. ئێمه ئه‌و ئیمکانه‌مان
نییه‌و هه‌رچۆن‌بێ لێره‌دا باسی دیموکراسی له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی
مالییه‌وه دێته‌پێشه‌وه. واته له ڕووی ئابووری‌یه‌وه ئێمه ئه‌و
تواناییه‌مان نییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕادیۆیه بیتوانیایه بۆ ئێران په‌خش‌بکرایه،
ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی که ئه‌یتوانی دایبنێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که
ئێستا ته‌نها له یه‌ک شاردا دایئه‌نێ له‌سه‌داسه‌د جیاوازی ده‌کرد.
مه‌نسور حکمه‌ت:
له قسه‌کانتان تێ‌ئه‌گه‌م. به‌م مانایه که تۆ ئه‌ڵێی
له‌ڕووی ماددیه‌وه، ئازادی به‌یان‌و ئازادییه فه‌ردییه‌کان به‌مشێوه‌یه
ناتوانێ ته‌حقیق‌ببێ مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی که یه‌کسانی له کۆمه‌ڵ‌دا به‌رقه‌راربووبێ
که هیچ ئیمتیازێک له‌ده‌ستی که‌سدا نه‌بێ‌و میدیاکان له‌ده‌ستی که‌سێکدا
چه‌قی‌نه‌به‌ستبێ‌و ئه‌سڵه‌ن سوودبینینی ئینحیساری(مۆنۆپۆڵی) له‌ئارادانه‌بێ.
من ئه‌مه ده‌زانم‌و به‌ته‌واوی قبوڵمه. به‌ڵام له‌نێوان ئازادی به‌یانی
بیروڕا وه‌کو مافێک، وه‌کو هه‌قێک که ده‌کرێ که‌م یا زۆر سوودی لێ‌وه‌ربگیرێ،
له‌گه‌ڵ ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین‌دا وه‌کو یه‌ک واقعییه‌ت که خه‌ریکه
هه‌رڕۆژه له زینده‌گی ئینسانه‌کان‌دا پراتیکئه‌بێ، ئه‌بێ جیاوازی
دابنێینن. کاتێ ئه‌ڵێین ئازادی هه‌قێکه که هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ
ئینسان هه‌یبێ، له‌ئاستی شکڵی‌دا به‌شێوه‌ی مافێک هه‌ر له ئێستاوه ئه‌بێ
هه‌تبێ. واته تۆ ده‌توانی بڵێی ڕاسته که من وه‌کو (مرداک)
Keith Rupert Murdoch
میدیاکانم له‌ژێرده‌ستدانییه‌و من ڕه‌ئیسی
CNN
نیم یان ژورنالیستی
CNN
نیم یا‌خود سه‌رۆکی فڵان ئه‌نجوومه‌ن‌و په‌رله‌مان نیم‌و ناتوانم قسه‌کانم
به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئه‌وه کێ‌یه که به‌شێوه‌ی سلبی
ڕێگره له‌به‌ده‌م قسه‌کردنی ئێمه‌دا؟ ئه‌گه‌ر قسه‌بکه‌م له‌گه‌ڵ هێزی
سه‌رکوتگه‌ر به‌ره‌وڕونابمه‌وه. یه‌ک جیاوازی که له‌نێوان کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئیستیبدادی وه‌کو ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپای ڕۆژاوا یا ئه‌مریکادا هه‌یه،
هه‌ر ئه‌مه‌یه. که هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا هه‌م نیسبی‌یه وه هه‌م به
هه‌زار که‌ڵه‌ک ده‌می ئینسان دائه‌خه‌ن. وه‌لێ واده‌رئه‌که‌وێ له
کوللیه‌تی مه‌سه‌له‌که‌دا جیاوازییه‌ک که هه‌یه ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر
لێره قسه‌یه‌ک بکه‌یت، ده‌نگتان به‌گوێی که‌سێک ناگات، به‌لای قاره‌مانیتان‌دا
ڕه‌تئه‌بن، بڵندگۆتان به‌ده‌سته‌وه نییه‌و کارایی قسه‌تان که‌مه. به‌ڵام
پۆلیس‌و هێزی سه‌رکوت نایه‌ت به‌خاتری ئه‌و قسانه‌ی که کردوونت بتگرێ‌و
بتبات. له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو ئێران‌دا، نه‌ک هه‌ر ته‌نها هیچ
میدیایه‌کتان له ده‌ستدا نییه‌و ده‌نگتان ناگات به‌گوێی که‌سێک، به‌ڵکو
ئه‌گه‌ر گوزارشت له‌سه‌ر بدرێ که قسه‌کانت ته‌نها به‌گوێی دوو نه‌فه‌ریش
گه‌یشتووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه که قسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ت کردووه،
به‌سرفی ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ت کردووه ئیتر تۆ تاوانباریت‌و ئه‌خرێیته‌ژێر
چاودێرییه‌وه‌و سه‌رکوتده‌کرێی. هه‌بوونی ئازادی به‌یانی بیروڕا به‌م
واتایه‌یه که له ڕووی یاساییه‌وه تۆ ڕێگه‌دراو بیت قسه‌ی خۆت بکه‌یت.
وای‌دانێ تۆ له سوید ئه‌ته‌وێ فیلمێ به‌رهه‌م‌بێنیت‌و تیایدا ڕه‌خنه
له ده‌زگای مه‌زهه‌ب‌و ئایین بگریت، بۆ نموونه بڵێیت مه‌سیح له
خورافه‌یه‌ک زیاتر نییه، یا‌خود مه‌سیح بوونی ماددیی نه‌بووه-
لێکۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ی نیشانداوه- یا به‌نیاز بیت شانۆگه‌رییه‌ک ده‌ربهێنی‌و
دوایین وه‌سوه‌سه‌ی مه‌سیح ڕوونکه‌یته‌وه. ئه‌مه ئیرادێکی تیا نییه.
لانی‌که‌م له هێڵی گشتی‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆر نایه‌ت پێتبڵێ تۆ
ناتوانی‌و بۆت نییه ئه‌م شانۆییه به‌رهه‌مبێنی، تۆ ناتوانی ئه‌م قسه‌یه
بکه‌یت، ناڵێ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه یا ئه‌تگرین زیندانت‌ئه‌که‌ین
یا ئه‌شکه‌نجه‌ت‌ئه‌ده‌ین. له ئێران به‌م شێوه‌یه نییه. له ئێران
ئازادی به‌یانی بیروڕا مافێکه وه‌کو یه‌ک هه‌قی شکڵی؛ وه وه‌کو شتێک
که ئه‌گه‌ر چی تۆ ئامراز‌و پاره‌ت نییه که له ئاستی فراوان‌دا
پراتیکی‌که‌یت، وه‌لێ ته‌نانه‌ت لانی‌که‌م به‌شێوه‌ی گشتی تۆ ناتوانی
قسه‌کانیشت بکه‌یت. له ئێران به‌یانی بیروڕاو ڕه‌خنه ممنوع‌و تابو و
سنوورداره. جیاوازی ئه‌م دوو سیسته‌مه ئاله‌م شوێنه‌دایه. ئه‌ڵبه‌ته
[هه‌ر وه‌کو ووتم] هه‌مان سیسته‌می(ڕۆژاواش) هه‌م کاری تۆقێنه‌ر ده‌کات،
ئه‌م سیسته‌مه خانه‌نشین‌ئه‌کات، له‌سه‌رکار ده‌رئه‌کات، هه‌موو
کرێکاران ناتوانن قسه‌یه‌ک بکه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی کاری تێدائه‌که‌ن،
له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن کاره‌که‌ی‌دا ناتوانێ قسه‌یه‌ک بکات، هه‌ر کارمه‌ندێک
ناتوانێ هه‌رچی بخوازێ سه‌باره‌ت به ئیداره‌و سه‌رۆکی بیڵێ، ئه‌و
ژورنالیستانه‌ی که له میدیا جیاجیاکان‌دا کارده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ووتاره‌کانیان
جێگای په‌سه‌ندی سه‌ره‌وه نه‌بێ پله‌ی شوغڵیان سه‌رناکه‌وێ، ده‌ره‌نجام
یه‌ک ڕه‌وش‌و شێوازی دیکه جگه له پۆلیس‌و سوپا‌و ڕێکخراوه‌کانی سه‌رکوت
بۆ کۆنترۆڵی بیروباوه‌ڕو سانسۆری بیروڕا له‌ئارادایه. جیاوازی ئه‌م
دووانه هه‌ر ئه‌مه‌نده‌یه. من قسه‌ی تۆ به‌م مانایه به ته‌واوی تێ‌ئه‌گه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به هه‌ق هه‌ر جۆره ئازادی‌یه‌ک به شێوه‌ی
ئیدیاڵ‌و ئاسایی وه زامن‌بووی به‌ده‌س‌بێنێ وه ته‌نانه‌ت له
سوودبینین له ئازاداییه‌کانیشیان‌دا یه‌کسان‌بن، ده‌بێ بنه‌مای
ئابووری کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کسان دامه‌زرابێت. هیچ گومانێک له‌مه‌دا
نییه. به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم باسێک که ئێستا هه‌مانه،(زیاتر) سه‌باره‌ت
به هه‌قی ئازادی به‌یانه تا پراتیکبوونی ئازادی به‌یان. چونکه ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی بمانه‌وێ به‌م ئاسته بگه‌ین که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادمان هه‌بێ
که له‌ڕووی بونیاد‌و پێکهاته ئابووری‌یه‌که‌یه‌وه ئازاد بووبێ وه
به‌شێکی کۆمه‌ڵ بۆ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی بێگاری‌نه‌کات، پێشتر ده‌بێ قسه‌وباسی
زۆر زیاترمان کردبێ له‌م ڕژێمه داخراوه‌دا به‌بێ بوونی هه‌ر ئه‌م
میدیا‌و ڕاگه‌یاندنانه. پێویسته له دژی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕین
وه ئه‌مه‌ش یه‌ک واقعییه‌ته که میدیاکان‌و ده‌زگاکانی ئه‌فکارسازی
له‌ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردایه‌و شۆڕشێک که ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م
سیسته‌مه‌دا به‌رپابکرێ، ده‌بێ له خاڵی هه‌ڵسانی زۆر پایین‌تره‌وه ده‌سپێ‌بکات،
وه‌لێ سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ر له‌م سیسته‌مه‌دا ئازادی به‌یان‌و ئازادی
بیروڕا به‌ده‌سبهێنرێ. به‌جۆرێک که بتوانی له‌ڕێی ڕۆژنامه بچووکه‌کان‌و
ڕادیۆ بچووکه‌کانه‌وه قسه‌کانی خۆت بکه‌یت. ئه‌مه خۆی یه‌ک جیاوازی
ماددی‌یه. به‌س ته‌نها به‌مه‌ی که بۆ نموونه لێره میدیا‌و که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندن له ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا کۆبۆته‌وه، ئازادی به‌یانی
بیروڕا لێره به هه‌مان ڕاده‌ی ووڵاتێکی وه‌کو ئێران‌و عه‌ره‌بستانی
سعودی له‌به‌رده‌م ته‌هدیدکردن‌دا نییه.
جمشید اطیابی:
ئاغای حکمه‌ت، ئێوه له‌و قسانه‌دا که فه‌رمووتان ئه‌وه‌تان
ته‌رح‌کرد که له ڕژێمێکی عادلانه‌دا وه له سیسته‌مێکی سۆشیالیستی‌دا،
له‌پێناوی ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س بتوانێ به‌شێوه‌ی ته‌واوکه‌ماڵ له
مافی ئازادی به‌یان به‌هره‌مه‌ندبێ پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن‌و
چاپه‌مه‌نی‌یه‌کان بکه‌ونه ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی‌یه‌وه. ئایا دوای
سه‌رنگومبوونی ڕژێم ئه‌گه‌ر هاتوو- به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌رن
که ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌وه باسه‌کانی خۆمان ئه‌به‌ینه‌پێشه‌وه-
ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ستی چه‌پ، به‌باوه‌ڕی ئێوه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ هه‌قی
ئازادی ده‌ربڕین‌و ئیمکاناتی به‌یانی خۆ(خود)و نه‌زه‌راتی خۆ بۆ
پیاوانی جمهوری ئیسلامی به‌ڕه‌سمی بناسرێ یان نا؟ مه‌به‌ستم هه‌ڵگرانی
ته‌فه‌کوراتی جمهوری ئیسلامی‌یه نه‌ک مۆره ده‌وڵه‌تی‌یه‌کان که
تائێستاش له‌ناو سه‌رچاوه‌ی کاردان.
مه‌نسور حکمه‌ت:
ئیجازه‌بده‌ن سه‌ره‌تا ئه‌و پێشه‌کییه ڕاستکه‌مه‌وه
که بۆ پرسیاره‌که ووتت. من نه‌مووت ده‌بێ ده‌وڵه‌ت با بێت ده‌خاله‌ت‌کاو
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن‌و میدیا بکرێنه ده‌وڵه‌تی. دواتر ئه‌گه‌ر
پێویست بوو ئه‌توانین سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌بکه‌ین...
جمشید اطیابی:
نه‌خێر، به‌هه‌حاڵ سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی مه‌رکه‌زی [میدیا‌و
ڕاگه‌یاندن]...
...به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه، من بڕوام به‌مه نییه. ته‌نانه‌ت
واتێ‌ده‌گه‌م کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆژی خه‌ریکه شێوازی دیکه ده‌رئه‌هاوێته‌ده‌ره‌وه؛
بۆ نموونه ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌کانی ڕادیۆیی‌و ته‌له‌فزیۆنیی ده‌زگای ده‌نگی‌و
(ویژواڵی) ده‌نگ‌وڕه‌نگ که له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه. به‌مپێ‌یه
سبه‌ینێ هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌توانێ له‌سه‌ر تۆڕی ئینترنێت ڕ‌ادیۆو ته‌له‌فزیۆنمان
هه‌بێ وه به‌م مانایه ئه‌مه خه‌ریکه ئینحیساری زۆرێکیان ده‌شکێنێ.
به‌ڵام ئێستا نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه. من تێگه‌یشتنێکی وام
نییه که ده‌بێ یه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌عاده‌تئامێز(خیر)و یه‌ک ده‌وڵه‌تی
ژیر بهێنرێته‌ئاراوه که ده‌زانێ ئه‌توانێ هه‌موو شتێک کۆنترۆڵ یا سه‌همییه‌به‌ندی
بکاو بۆ هه‌ر یه‌کێکمان 20بیست ده‌قیقه شه‌به‌که(ئانتێن) فه‌راهه‌م‌و
ته‌وزیع‌کات. با جارێ ئه‌مه له‌ولا بوه‌ستێ.
سه‌باره‌ت به باسی پیاوانی جمهوری ئیسلامی یا‌خود به‌گشتی
لایه‌نگرانی جمهوری ئیسلامی: له سبه‌ینێی شۆڕش‌دا، به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌شتنی
چه‌پ‌دا، حقوقی ئه‌مانه له‌ڕووی ئازادی به‌یانه‌وه چۆن‌ئه‌بێ؟ پێم‌وایه
ئه‌مه پرسیاره‌که‌ی تۆ بوو. به ڕای من پێویسته له‌نێوان ئازادی ده‌ربڕین‌و
ڕه‌خنه‌و ووتنی قسه‌ی خۆدا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوبوون‌و کارکردن وه‌کو یه‌ک
حه‌ره‌که‌ی سیاسی دیاریکراو جیاوازی دابنێین. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م
که مه‌حه‌کی ئازادی به‌یانی بیروڕا ئه‌مه‌یه که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی
هه‌بێ ناهه‌موارترین ئه‌فکار ببیستێ. هه‌ڵگری ناهه‌موارترین‌و قورسترین
بیروڕا ئه‌بێ بتوانێ بڵێ من ئه‌م بیرکردنه‌وه‌م هه‌یه‌و بخوازێ قسه‌ی
خۆی به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێ‌و بخوازێ قسه‌کانی بخاته‌ڕوو. من له
دووتوێی ئه‌م شته‌دا ئیرادێک نابینم. تۆ وادابنێ- لایه‌نگری ڕژێمی
ئیسلامی بخه‌لاوه- خودی ئیسلام به‌لای منه‌وه به هه‌مان ڕاده‌ی
ئیسلامی سیاسی کوشنده‌یه، خودی مه‌سیحییه‌ت‌و ئایین به هه‌مان ئه‌ندازه
شۆکهێنه‌رو کوشنده‌یه که انکیزیسیۆن*Inquisitionی
ئیسپانیا‌و قه‌تڵ‌وعامی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان، نه‌فسی ئه‌مه‌ی که بۆ
نموونه قاره‌مانانی ووڵاتان قاره‌مانانی جه‌نگیشیانه که له ڤێتنام
کوشتارئه‌که‌ن‌و پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌دالیا وه‌رئه‌گرن به ئه‌ندازه‌ی
کافی جه‌رگبڕه، ڕووداوی زۆر هه‌ن که ئه‌گه‌ر تۆ دانیشیت‌و بخوازی
بیانژمێری که کامیان له‌گه‌ڵ من ده‌که‌وێته ناکۆکی‌یه‌وه‌و من ته‌حه‌مولی
کامه‌یان ناکه‌م، ئه‌توانی یه‌ک لیستی بڵندباڵا له‌و شتانه‌ی که ئه‌که‌ونه
خانه‌ی دژی تۆ‌وه، ناشیرینن، ناهه‌موارن‌و له فه‌رهه‌نگی ئازادی‌دا
کوفرن، ڕیزبکه‌یت؛ به‌ڕاستی ئه‌توانی لیستیان‌که‌ی. که‌سێ که به‌رگری
له کاری مناڵان ئه‌کات، که‌سێ که خه‌ریکه ته‌بلیغ بۆ ئه‌وه ده‌کات
که خه‌ڵک ده‌بێ خۆیان پا‌ره‌ی داووده‌رمانیان بده‌ن‌و خه‌ریکه دوو
جۆر پزیشکیی ڕێکئه‌خات، یه‌کێک بۆ هه‌ژاران‌و یه‌کێکیش بۆ ده‌و‌ڵه‌مه‌ندان،
بۆ نموونه که که‌سێک دێت‌و خه‌ڵک مه‌حکوم‌ئه‌کا که له هه‌لومه‌رجی
بیئه‌یه‌کی تا‌یبه‌تی‌دا زینده‌گی‌بکه‌ن به‌بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه‌بێ
که خه‌ریکن تاقیکردنه‌وه‌ی کیمیایی یا‌خود تاقیکردنه‌وه‌ی ڕادیۆئه‌کتیڤێان
له‌سه‌ر ئه‌نجام‌ئه‌ده‌ن؛ هه‌موو ئه‌م کارانه‌یان له کۆمه‌ڵگادا ئه‌نجام‌داوه.
ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان شۆکهێنه‌رو دڵته‌زێنن. وه‌لێ ئازادی به‌یان‌و
مه‌قوله‌ی ئازدی ده‌ربڕینی بیروڕا یانی ئه‌مه‌ی که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی
هه‌بێ ناهه‌موارترین، غه‌ریبترین، عه‌جیبترین‌و دژترین ئه‌فکارو بیروڕا
ئیمکانی ده‌رکه‌وتنی هه‌بێ‌و بهێڵن خه‌ڵک بیانبیستن. چونکه ئه‌گه‌ر به‌نیازبیت
ئه‌مه بسڕیته‌وه، ئه‌و کاته ده‌بێ یه‌ک قازی‌و یه‌ک دادوه‌ر پێناسه‌که‌یت
که بڵێ کام بیروڕا به‌ڵێ باهه‌بێ‌و کامیان نه‌خێر بانه‌بێ؛ ئه‌مه‌ش
ئیتر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سانسۆر‌و داخران‌و ئیختیناقه. ئازادی به‌یان
یانی هه‌ر که‌سێک هه‌قی هه‌یه قسه‌ی خۆی بکات، چونکه له پێش‌دا
نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه؛ لانی‌که‌م وافه‌رزئه‌که‌ین که له پێش‌دا
نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه. لانی‌که‌م ده‌بێ ڕێگابده‌ین هه‌موو که‌س
قسه‌ی خۆی بکات. له‌نێوان ئه‌مه‌دا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که
سیسته‌مێک ئیجازه‌بدا بۆ نموونه فاشیسته هیتله‌رییه‌کان دووباره
خۆیان ڕێکخه‌نه‌وه‌و په‌لاماربه‌رنه‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی قه‌ومه‌کانی تر‌و
کوشتاریان‌که‌ن، یا مه‌سه‌له‌ن ئیسلامییه‌کان سه‌رله‌نوێ خۆیان
ڕێکخراوکه‌نه‌وه‌و له‌ناو قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئێمه‌دا
بۆمبگوزاری‌بکه‌ن. له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا جیاوازی هه‌یه. له‌نێوان
ئه‌مه‌ی که موسڵمانێکی فه‌نده‌مێنتالیزمی کۆنه‌په‌رست ئیجازه‌ی هه‌بێ
قسه‌ی خۆی بکات‌و ڕۆژنامه‌ی خۆی ببێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی یه‌ک ڕێکخراوی
ئیسلامی کۆنه‌په‌رست هه‌بێ که ئیجازه‌ی پێ‌بێ بۆمب بته‌قێنێته‌وه
فه‌رق هه‌یه؛ وه ته‌واوی ئاڵۆزیی کاری یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئازادیخواز‌و یه‌ک
ده‌وڵه‌تی ئازاد ئه‌مه‌یه که ده‌بێ ئه‌م سنووره ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر
ئێوه ده‌سبکه‌ن به داخستنی ده‌می خه‌ڵکی، ئیتر کۆمه‌ڵ ئازاد نییه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه میکانیزم‌گه‌لێک بهێننه‌ئاراوه که کۆمه‌ڵ
بتوانێ له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کان‌دا، حه‌ره‌کاتی دژه‌ئینسانی‌دا
به‌رگری له‌خۆی‌بکات، ئه‌وکاته‌یه که یه‌ک ڕژێمی سیاسی ئازاد دێته‌ئاراوه.
به‌م واتایه ده‌ڵێم که ئه‌گه‌ر دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی چه‌په‌کان،
ئیحتیماله ئه‌گه‌ر [ژماره‌یه‌ک] ووتیان ئێمه هێشتا بڕوامان وایه که
خومه‌ینی له‌سه‌ر هه‌ق بوو، من ئه‌گه‌ر له ئیداره‌ی ئه‌وێدا کارێکم
به‌ده‌س بوو ده‌ڵێم: بابه، ڕێگابده‌ن با قسه‌ی خۆی بکات. ئه‌گه‌ر
بینیمان خه‌ریکه ڕێکخراو دائه‌مه‌زرێنێ، به هه‌موو خه‌ڵک ئه‌ڵێین ئه‌دره‌سی
ڕێکخراوه‌که‌ی له کوێ‌یه. ده‌بێ نووسینگه‌یان هه‌بێ، خیتاب‌و
ووتاریان ده‌بێ ئاشکرابێ. ڕێگانادین پیلانگێڕی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بخوازن
گرفت یا ڕێگریی بۆ حقوقی که‌سێک پێک‌بێنن، ئه‌گه‌ر به‌نیازبن کاری
نایاسایی ئه‌نجام‌بده‌ن، ده‌سبه‌جێ به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نایاساییه‌یان
ده‌وه‌ستینه‌وه. ده‌رباره‌ی که‌سانێکیش که له‌م سیسته‌مانه‌دا به‌شداربوون،
به‌بڕوای من ئاده‌میزاد یا بێ‌تاوانه یا‌خود گوناهباره. ئه‌گه‌ر
تاوانباره،- له‌باره‌ی ئایینده‌ی ئێرانه‌وه به فه‌رزوه‌رده‌گرین، که
ئێران یه‌ک کۆمه‌ڵگای [ئازاده که] یاسایه‌کی عادلانه‌ی تێدایه- ئه‌و
سزایه‌ی که بۆ ئه‌و تاوانه یا ئه‌و گوناهه مناسبه ده‌درێ به ئه‌نجامده‌ری
تاوانه‌که‌و جگه‌له‌وه ئیتر ئازارنادرێ. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڕه‌ڵاکرا
که له‌سه‌ر شه‌قام بڕوات، بچێته زانکۆ ده‌رس بخوێنێ یا وانه بڵێته‌وه،
ئه‌توانێ سواری پاس ببێ، ئه‌توانێ له که‌نارو له‌پاڵ باقی خه‌ڵکی‌دا
زینده‌گی بکات‌و ته‌واوی مافه‌کانی خۆشی هه‌بێ. سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت
به سزادان‌و زه‌وتکردنی حقوقی که‌سانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌دا
کاریان‌کردووه، به‌ڕای من تاوان‌و گوناه ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌ردی
پێناسه‌بکرێ وه سزاش پێویسته هه‌ر فه‌ردی پێناسه‌بکرێ. گوناهباربوونی
به کۆمه‌ڵ‌و سزادانی جه‌معی به‌لای منه‌وه ئێجگار خه‌ته‌رناکه‌و نابێ
ئه‌م کاره ئه‌نجام‌بدرێت. بۆ نموونه نابێ بووترێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
له‌ناو جمهوری ئیسلامی‌دا له ئیداراتدا کاریان‌ده‌کرد، فڵان مافی مه‌ده‌نی
له‌ده‌سئه‌ده‌ن. چونکه یه‌که‌م مونسیفانه‌نییه، دووهه‌م، بابه‌تی ئه‌م
تاوانه دیارنییه، ئه‌سڵی ئه‌م تاوانه، یا‌خود که‌سێک که ئه‌م تاوانه‌ی
ئه‌نجام‌داوه چ جۆره که‌سێک بووه. هه‌ر که‌سێ که له‌ناو جمهوری
ئیسلامی‌دا داوا‌و شکاتنامه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه، ده‌بێ خۆی‌و په‌روه‌نده‌که‌ی
سه‌یربکرێ‌و ببرێته داگا. له‌وانه‌یه سێ ساڵ حه‌بسی بده‌نێ یا هه‌ر
هیچ زیندان نه‌کرێ، ئیحتیماله غه‌رامه‌بکرێ، یا له‌وانه‌یه ناچار به
هه‌زار کاری تر بکرێت، وه‌لێ نابێ گوناهو تاوان به کۆمه‌ڵ یا به‌شێوه‌ی
ده‌سته‌جه‌معی پێناسه‌بکرێ. نابێ قه‌رارو بڕیاره‌کان به‌گوێره‌ی
بیروباوه‌ڕ لێکهه‌ڵپێکرێن وه نابێ بڵێین که‌سانێک که باوه‌ڕیان به
دیارده‌یه‌ک هه‌یه له‌م یا‌خود له‌و مافی مه‌ده‌نی بێ‌به‌شن. به‌بڕوای
من ئه‌مه ڕێ‌پێدراونییه.
جمشید اطیابی:
ئاغای حکمه‌ت، له کۆتایی‌دا ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک یا‌خود
په‌یامێکت هه‌یه بۆ هاووڵاتیانی ئێمه، بۆ گوێگرانی عه‌زیزی ئه‌م
ڕادیۆیه، ئه‌توانیت بفه‌رمووی وه ئه‌گه‌ر نا با ئێمه سوپاسی ئێوه
بکه‌ین.
مه‌نسور حکمه‌ت:
ڕاستی‌یه‌که‌ی جێگای خۆیه‌تی وه‌کو که‌سێکی حیزبیی وه‌فادار
بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی، هه‌موو گوێگرانی ئێوه بانگه‌وازکه‌م که ڕۆژنامه‌کانی
ئێمه بخوێننه‌وه. پێـم‌وایه هه‌ر که‌س که به‌ویژدان بێ ڕابردووی
پێکهاته‌ی شه‌خسیی خۆی له بیست ساڵی ڕابردوودا قورسایی نه‌خاته سه‌ر
شانی، هه‌ر که‌سێ که به‌ڕاستی ئه‌و مه‌تڵه‌ب‌و ووتارانه‌ی که له‌ناو
ڕۆژنامه‌کان‌دا هه‌ن به یه‌کتر به‌راوردبکا، هه‌ر که‌س که ئامانجی
سیاسی ئاراسته‌و ڕه‌وته‌کان له مه‌حه‌ک ئه‌دات، وه‌کو یه‌ک ئینسانی
ئازادیخواز‌و سۆشیالیست ئه‌توانێ به‌م ئاکامه بگات که کاتی ئه‌وه
هاتووه به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌یه‌وه په‌یوه‌ست‌ببێ. له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا مۆد نییه که ئینسان بێته‌ده‌ره‌وه‌و بانگه‌وازبکا
جه‌ماعه‌ت بێنه ناو حیزبی ئێمه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئه‌م کاره
بکه‌ین. چونکه ده‌رفه‌تی زۆر نه‌ماوه. جمهوری ئیسلامی له‌ناو قه‌یرانێکی
قووڵدایه. ده‌بێ کار له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه یه‌کلابکرێته‌وه. به‌بڕوای
من ئه‌م جاره‌یان پێویسته، سۆشیالیسته‌کان، کۆمۆنیسته کرێکاری‌یه‌کان،
چینی کرێکار سه‌ربه‌خۆ بێنه‌مه‌یدان. له‌ژێر په‌رچه‌می خۆیان‌دا ده‌رکه‌ون
وه ئیتر ڕێگانه‌ده‌ن ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی که له‌م یه‌کسه‌د ساڵه‌دا،
مێژووی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌م ته‌ره‌ف‌و ئه‌و باردا به‌کێش‌کردووه‌و
ئیستیبداد دوای ئیستیبدادیان له گیرفان ده‌رهێناوه، مه‌یداندار بن.
من بانگه‌وازو داوام بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رنامه‌ی ئێوه ده‌بیستن
ئه‌مه‌یه که- زۆر ساده- بێن له‌ناو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا وه
له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا یه‌کبگرن. من واتێئه‌گه‌م ده‌توانین
ئاڵوگۆڕی موهم له‌و ووڵاته‌دا بهێنینه‌ئاراوه. زۆر سوپاسی موحیببه‌تیشتان
ئه‌که‌م.
جمشید اطیابی:
به‌خۆشحاڵی‌یه‌وه. ئێمه ئێجگار سوپاسگوزارین که کاتت
پێ‌داین وه په‌سه‌ندتکرد که دیمانه‌ت له‌گه‌ڵمان ببێ. سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبیت.
*
انکيزيسيون
Inquisition:
ناوی ده‌زگای مه‌حاکمی کڵێسا‌ی کاسۆلیکی‌یه که له‌سه‌ده‌ی 15 و 16ی
زایینی‌دا موهیممه‌ی سه‌رکوت‌و تیرۆری ئازادی‌یه‌کان بووه. وه
زاناکان‌و توێژه‌ره‌کانی تاوانبارده‌کرد به کوفر‌و بێ‌خودایی(الحاد)،
هه‌ر که‌سێکیش ئیدانه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی بکردایه یا ده‌کوژرا یا ده‌سووتێنرا.
24/12/07
|