وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه:
جه‌مال موحسین
به‌شی یه‌که‌م
علی جوادی:مه‌نسور حکمه‌ت ئیجازه
بده‌ن له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که ئه‌سڵه‌ن بۆچی ئێوه و حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی لایه‌نگری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کاری به کرێن؟ کێشه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه و
ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی ئێوه له هه‌بوونی کاری به کرێ له کۆمه‌ڵگادا چییه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: ئه‌گه‌ر له کاری به کرێ له کۆمه‌ڵگادا بڕوانین، له‌وه تێ
ئه‌گه‌ین که چ مه‌سه‌له‌یه‌کی نابه‌جێ به‌ڕێوه‌یه. ته‌ماشاکه‌ن، ئه‌وه‌ی که
که‌سێک ئه‌بێ له‌پێناوی کرێدا کار بکات، شتێکی تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی مه‌وجودی
ئه‌م که‌سه به ده‌سته‌وه ئه‌دات و ئه‌وه‌ش هه‌رئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سه
ناتوانێ بڕوات خۆی کار بکات، ئه‌بێ کاره‌که‌ی بفرۆشێت. مه‌به‌ستم له‌وه‌ی که ئه‌بێ
بڕوات خۆی کار بکات ئه‌وه نییه به‌رهه‌مێکی بچوکی خۆی هه‌بێ. یانی له هیچ
ئامڕازێکی به‌رهه‌مهێناندا به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شدار نییه و ئیراده و کۆنترۆڵی
به‌سه‌ریدا نییه. سه‌رئه‌نجام ئه‌بێ کاره‌که‌ی به که‌سێک بفرۆشێت که ڕووه‌که‌ی
تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه که که‌سانێک هه‌ن کار ئه‌كڕن. وه سه‌رئه‌نجام
ئه‌وه ئه‌مانن که ئه‌بێ ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان هه‌بێت. چه‌ند که‌سێک
خاوه‌نی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تین که ئه‌م ئامڕازانه‌ی
به‌رهه‌مهێنان له بزمار و چه‌کوش و بچوکترین ئامڕازی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بگره تا
کارگه‌کان، تا ئامێره‌کانی بارهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌وره و تا ئه‌و
دامه‌زراوه و سیستمانه‌ی که به‌رهه‌مه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به به‌رهه‌م دێنن به
هه‌موو ئاڵۆزیه‌کانیه‌وه ئه‌گرێته‌وه. ئه‌مانه تایبه‌تن به توێژ و به‌شێکی
کۆمه‌ڵگا و زۆرینه‌ش ئه‌بێ بڕۆن و هێزی کاریان به‌وان بفرۆشن تا بتوانن له
به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌ک وه‌ربگرن. یانی به کرێیه‌ک که پاره‌یه‌که له‌به‌رامبه‌ر
فرۆشتنی هێزی کاریاندا وه‌ری ئه‌گرن. ئه‌بێ دوایی بتوانن بڕۆن له بازاڕی به‌رهه‌می
کاره‌که‌ی خۆیان که دوێنێ خۆیان دروستیان کردوون به‌و پاره‌یه له بازاڕی بکڕن.
به واتایه‌کی تر، ئێوه ئه‌چن کار ئه‌که‌ن، هێزی کارتان ئه‌فرۆشن، ئه‌وه هێزی
کاری ئێوه‌یه. که‌سانێک که خاوه‌نی سه‌رمایه‌ن، خاوه‌نی ئامڕازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانن سوود له‌و هێزی کاره ئه‌بینن. ئه‌و هێزی کاره سه‌رف ئه‌بێ و چه‌ند
کاڵایه‌ک به‌رهه‌م دێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه کارتان بۆی کردووه، به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی تایبه‌ت به که‌سێکه که خاوه‌نی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه،
تایبه‌ت به خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌کان ئه‌هێنێته بازاڕه‌وه و
ئێوه‌ش ئه‌چن به کرێکه‌تان به‌شێک له‌وانه ئه‌کڕن تاکو بتوانن زیندوو بمێننه‌وه.
ئه‌ڕۆن ئه‌یکڕن تاکو بتوانن سبه‌ی دووباره بڕۆنه‌وه کار بکه‌نه‌وه. زۆرتر
کرێکه‌ی ئێوه، له سه‌دا نه‌وه‌د و شتێکی کرێکه‌ی ئێوه بۆ زیندوو مانه‌وه‌ی
ئێوه، بۆ سه‌رپه‌نادانی خۆتان و خێزانتان خه‌رج ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن
دووباره سبه‌ینی کار بکه‌ن. ئه‌مه به‌زمی له ژیاندا مانه‌وه‌یه و هه‌موو ڕۆژێک
دووباره ئه‌بێته‌وه.
کاری به‌کرێ درێژکراوه‌ی سیستمه چه‌وسێنه‌ره‌کانی تره. سه‌رده‌مێک بوو که خودی
ئینسانی کارگه‌ر، خودی له‌شیشی تایبه‌ت به ئه‌ربابه‌کان بوو. کۆیله‌تی شتێک نییه
جگه له‌وه‌ی کۆیله کار ئه‌کات و ئه‌ربابیش ئه‌و به زیندووێتی ئه‌هێڵێته‌وه.
ئه‌م سیستمی کاری به کرێیه به‌جۆرێکه که کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ، کۆمه‌ڵگای مۆدێرنی
سه‌رمایه‌داری ئه‌یه‌وێ هه‌مان په‌یوه‌ندی چه‌وسێنه‌رانه‌ی کۆن له‌وێدا شکڵ پێ
بداته‌وه. یانی کۆمه‌ڵێک ئینسان ناچارن بۆ که‌سانی تر کار بکه‌ن. له سیستمی
پێشوودا ئه‌وه به هۆی ته‌وقێکه‌وه بوو که کرابووه ملی کۆیله‌کان، که پێیان
ئه‌ووت ته‌وقی کۆیله‌تی. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌هۆی جیایی له ئامڕازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و نه‌بوونی هیچ جۆره کۆنترۆڵێک به‌سه‌ر ئامڕازه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا ناچاره له کۆمه‌ڵگادا هێزی جه‌سه‌دی خۆی به وێنه‌ی کاڵا بفرۆشێت
تاکو بتوانێت به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به ده‌ست بهێنێت و به‌کاری بهێنێت!
خودی ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌لومه‌رجێکی قاسیه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه له یه‌که‌م
ڕۆژه‌وه نه‌بووه و تا ئه‌به‌دیش نابێ. هه‌لومه‌رجێک نییه که ئه‌بێ ئینسان به
شێوه‌یه‌کی غه‌ریزه‌یی تیایدا بێت. ئه‌مه به‌رهه‌می په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه و
ئه‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه بگۆڕدڕێن. بنه‌مای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ئه‌وه‌یه که من و ئێوه و که‌سانێکی تر که ئه‌چین کار ئه‌که‌ین و هێزی جسمی
خۆمان ئه‌فرۆشین به که‌سانێک که پێشتر چنگیان له ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
گیرکردووه که خودی ئه‌و ئامڕازانه‌ی به‌رهه‌مهێنان له قۆناغه‌کانی پێشتردا
به‌رهه‌می کاری خودی ئێمه بوون، و ئێمه‌یان لێ بێبه‌ش کردوون. سه‌رئه‌نجام ئه‌بێ
بڕۆین و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و ئامرازانه بۆ زینده‌گی خۆمان به کار بهێنین،
ئه‌بێ کار بۆ ئه‌وان بکه‌ین.
ته‌سه‌ورکردنی ساده‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌واوی ئه‌و ئامڕازانه
له‌به‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵگادا بوونایه، ئه‌وکات که‌سێک کرێی به که‌سێکی تر نه‌ئه‌دا.
ئینسانه‌کان ئه‌ڕۆیشتن و کاریان به‌و ئامڕازانه ئه‌کرد، جا به‌هه‌ر شێوه
ڕێکخستنێک که له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یانه، و دواتر ئه‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه و
به‌رهه‌مه‌کانیان به‌کار ئه‌هێنا، مۆڵه‌تیان هه‌بوو بچوونایه بڕێک به‌نزین که
پێویستیان پێیه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگایه وه‌ریانگرتایه، که‌سێک ئاڵووێری به پاره
نه‌ئه‌کرد، که‌سێک شتێکی نه‌ئه‌فرۆشت. له سیستمێکدا که ئامڕازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان موڵکی تایبه‌تی تاقمێکی که‌مه ئه‌وکات ئێوه ئه‌بێ هێزی کارتان
بفرۆشن تا بتوانن به‌و ئامڕازانه کار بکه‌ن و ژیانتان دابین بکه‌ن.
علی جوادی:
لایه‌نێک له‌و
ڕه‌خنانه‌ی که ئێوه باستان کرد، ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌خلاقییه له سیستمی
سه‌رمایه‌داری. ئایا وا‌یه؟ لایه‌نه‌کانی تری ڕه‌خنه‌ی ئێوه له مه‌سه‌له‌ی
فرۆشتنی هێزی کار چییه؟ بۆ نمونه حه‌قده‌ست بۆ فرۆشتنی هێزی کار، هه‌لومه‌رجی
فرۆشتنی هێزی کار و شتی له‌و بابه‌ته؟
مه‌نسور حکمه‌ت:ئه‌و ڕه‌خنه ئه‌خلاقییه ڕه‌نگه ووشه‌یه‌کی گونجاو نه‌بێ. ئه‌گه‌ر
ئێوه ئینسانێکی یه‌کسانیخواز بن و باوه‌ڕتان به‌وه بێ که ئه‌بێ به یه‌ک چاو
سه‌یری ئینسانه‌کان بکرێ و کۆمه‌ڵگا نابێ پۆلێن بکرێ و ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای
سه‌رتر و خوارتر دابه‌ش نه‌کرێن، ئه‌و کات ئێوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن
به‌رامبه‌ر به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که تیایدا به‌شێک له ئینسانه‌کان، که‌مینه‌یه‌کی
بچووک، به حوکمی کۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، حوکم
ئه‌که‌ن و سه‌روه‌ت پێکه‌وه ئه‌نێن و له به‌رامبه‌ریشدا زۆرینه‌یه‌کی زۆریش
بێجگه له هێزی کاریان هیچی تریان نییه که بیفرۆشن و توانای کارکردن یان توانای
به‌رهه‌مهێنانیان ئه‌فرۆشن. ئایا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه ئه‌خلاقییه؟ به‌و مانایه
ئه‌خلاقییه که له یه‌کسانیخوازی ئێوه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام
ئه‌خلاقی نییه، بگره زۆریش زانستییه چونکه کۆمه‌ڵگا ناتوانێ ته‌حه‌مولی ئه‌و
نایه‌کسانییه بکات. ئه‌و زۆرینه‌یه ته‌حه‌مولی ئه‌م نایه‌کسانییه ناکات و
سه‌رئه‌نجام ئه‌مه‌ش بانگه‌وازێکه سه‌باره‌ت به ئاینده و نیشاندانی ڕێگای
ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگایه.
سه‌باره‌ت به لایه‌نه عه‌مه‌لیتره‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌علومه که له‌م
سیستمه‌دا ئه‌و زۆرینه‌یه له زۆربه‌ی خۆشیه‌کانی زینده‌گی بێبه‌شن و له کۆتایی
ته‌مه‌نیاندا که ئاوڕ ئه‌ده‌نه‌وه و سه‌یرێکی ژیانیان ئه‌که‌ن ئه‌بینن سی ساڵ، چل
ساڵ ڕۆژ به ڕۆژ کڕیاریان بۆ هێزی کاره‌که‌یان په‌یدا کردووه و فرۆشتوویانه و له
کۆتایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زار فرتوفێڵی تر و یا به
هه‌زار فشاری تر مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینی خۆیان ته‌رتیب نه‌کردبێ، ئیتر خاوه‌نی هیچ
شتێک نین. ئه‌مه له کاتێکدا که دێوێک که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا ساز کراوه،
دێوی سه‌رمایه، که به هێزی خودی ئه‌وان درووست بووه، سه‌د قات به‌هێزتر بووه.
هه‌رچی زیاتر کار بکه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ریان به‌هێزتر ئه‌بێ. ئێوه هه‌رچی زیاتر
کار بکه‌ن، سه‌رمایه‌داری زیاتر گه‌شه ئه‌کات و سه‌رمایه‌داران به‌هێزتر ئه‌بن و
ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسیان فراوانتر ئه‌بێته‌وه.
هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک ئه‌به‌یته بازاڕ و ئه‌یفرۆشیت و ئه‌وان له به‌رامبه‌ردا
کرێیه‌ک به‌و بڕه ئه‌ده‌ن که ئێوه بتوانن بڕۆن و خۆتان تازه بکه‌نه‌وه و
دووباره سبه‌ینێ بێنه‌وه و له ڕه‌وه‌ندی کاردا به‌شداری بکه‌ن. ئیتر ڕۆشنه که
ئه‌و خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه به پێویست به مانایه‌ک مه‌مره و مه‌ژی نییه.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که کرێکار به‌هه‌رحاڵ چ له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه
ڕۆژئاواییه‌کاندا و چ له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووتره‌کاندا وه‌ک ئێران، به به‌راورد
به خاوه‌نانی سه‌رمایه و به‌ڕێوه‌به‌ران و شتی له‌و بابه‌ته، ئه‌م توێژه
که‌مده‌رامه‌تترن. هه‌میشه کرێکار به پێی پێناسه‌یه‌ک که هه‌یه‌تی و ئه‌بێ هێزی
کاره‌که‌ی بفرۆشێ و ئه‌بێ له پرۆسه‌ی کاردا به‌شداری بکات، له‌به‌ر مه‌ترسی
مونافه‌سه‌یه‌ک که له ڕیزه‌کانی ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه‌دا هه‌یه، به ئه‌ندازه‌ی
مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ستاندارده‌کانی ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگادا کرێ وه‌رئه‌گرێ
نه‌ک زیاتر. ئه‌مه ئیتر ده‌ستپێکردنی مه‌سه‌له‌کانی له چه‌شنی هه‌ژاری، بێبه‌شی،
دواکه‌وتوویی و زۆر شتی زه‌ره‌رمه‌ندی تری وه‌ک ئالوده بوون، له‌شفرۆشی،
بێفه‌رهه‌نگی و هه‌زار و یه‌ک موسیبه‌تی تره که کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی له خۆیدا نوقم
کردووه. له پشت هه‌موو ئه‌مانه‌وه هه‌مان په‌یوه‌ندی کۆیله‌تی کرێ ڕاوه‌ستاوه.
علی جوادی:
ئیجازه بده‌ن من
پرسیارێکی ترتان لێ بکه‌م. ئێوه کاتێک ته‌رحی ئه‌وه ئه‌که‌ن که خوازیاری
کۆمه‌ڵگایه‌کن تیایدا که‌س ناچار به فرۆشتنی هێزی کاره‌که‌ی نه‌بێ و یان ئه‌سڵه‌ن
میکانیزمێکی له‌و چه‌شنه بۆ دابینکردنی زینده‌گی له ئارادا نه‌بێ، یه‌که‌مین
پرسیارێک که دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه بۆ نمونه چ میکانیزمێک جێی ئه‌و میکانیزمه
ئه‌گرێته‌وه که له‌ژێر ڕه‌خنه‌دایه؟ هێنانه‌دی پێداویستیه‌کانی ئینسانه‌کان له
ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، چه‌ند و چۆنێتیه‌که‌ی به چ جۆرێک دابین ئه‌بێ؟
مه‌نسور حکمه‌ت: به‌هه‌رحاڵ مه‌بستتان له‌وه‌یه که له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه
قسه بکه‌ین نه‌ک دابه‌شکردنه‌که‌ی...
علی جوادی:به‌ڵێ
مه‌نسور حکمه‌ت: لایه‌نی به‌رهه‌می میکانیزمه‌کانی جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌م نیزامه
ساده‌یه. ئه‌گه‌ر له هه‌مان ئه‌م ئارایشی به‌رهه‌مهێنانه که ئێستا هه‌مانه
بمانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌بوون و موڵکدارێتی که به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵه بگۆڕین
ئه‌توانێ تا چه‌ند ماوه‌یه‌ک کار بکات. ڕۆشنه که ئاڵ‌وگۆڕێک له شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌بردن و چه‌رخاندنه‌که‌ی به ده‌ستدێنین. ڕۆشنه که ئاڵ‌وگۆڕێک له سه‌عاتی
کار یان هه‌لومه‌رجی کار یان ئاسایشی شوێنی کار و شتی له‌و بابه‌ته به‌ده‌ستدێنین.
با ئێستا به فه‌رز وا وه‌ریبگرین که کارخانه‌یه‌کی دروستکردنی کۆمپیوته‌ر هه‌ر
ئێستا له جێی خۆیدا هه‌یه من و ئێوه ئه‌چین له‌وێدا کار ئه‌که‌ین به‌ڵام ئه‌و
کارخانه‌یه ئیتر په‌یوه‌ست به خاوه‌نێکی دیاریکراوی خۆیه‌وه به ناوی کاک فڵان
یان فڵان خانه‌وه نییه که به‌رهه‌مه‌کانی ببنه موڵکی ئه‌و و دواتر ئه‌و به‌شێک
له‌وه به شێوه‌ی کرێ بدات به ئێمه، به‌ڵکو ئه‌و کارخانه‌یه و به‌رهه‌مه‌کانی
موڵکی کۆمه‌ڵگان. له‌و حاڵه‌ته‌دا کۆمه‌ڵگا هه‌موو ئێمه وه‌ک هاوڵاتی یه‌کسان و
هاوبه‌شانی خۆی ته‌ماشا ئه‌کات، پاره‌یه‌ک ئاڵووێری پێ ناکرێت. ئێمه ئه‌چین کار
ئه‌که‌ین و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه. قوباتخانه‌مان مه‌علومه، مه‌علومه دکتۆری
ئێمه کێیه، ئه‌توانین هه‌ر کاتێک بمانه‌وێ سواری وه‌سیله‌کانی گواستنه‌وه ببین،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بچین بۆ شانۆ ده‌روازه‌که‌ی به ڕووی هه‌موواندا کراوه‌یه،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خۆراکێکمان هه‌بێ له به‌رده‌ستماندا ئه‌بێت. هه‌ر ئێستا هه‌موو
خه‌ڵک له ئه‌وروپا له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه شت ئه‌کڕن، ئێوه ئه‌و کات ده‌ست به
دوو دوگمه‌دا ئه‌نێن یان ئه‌ڕۆن له سوپه‌رمارکێتێک شتێک ئه‌هێننه‌وه به بێ
ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ناچار بن پاره‌یه‌ک بده‌ن.
ئێستا بۆچی ئه‌بێ پاره وجودی هه‌بێ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجی حاکمی
ئێستادا، ئه‌م کاڵایانه خاوه‌نیان هه‌یه و ئه‌یانه‌وێ پاره وه‌ربگرن و له‌و
ڕێیه‌وه پاره پێکه‌وه بنێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینسانه‌کان بێبه‌شن و
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی کافی له ئارادا نییه. ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی
مه‌سکه‌ن، بۆ نمونه، به مافی هه‌ر که‌سێک بزانرێت و کۆمه‌ڵگا مه‌سکه‌ن و
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وه ڕێکبخات به جۆرێک که هه‌ر که‌سێک مافی هه‌بێ له
فه‌زایه‌کی گونجاو و مه‌سکه‌نێکی گونجاو به‌هره‌مه‌ند بێت، که زۆرێک له
ووڵاته‌کان هه‌تا له هه‌لومه‌رجی ئێستادا به ده‌ره‌جه‌یه‌ک له‌م ڕووه‌وه
چوونه‌ته پێشه‌وه، ئه‌و کات من و ئێوه که ئه‌گه‌ینه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی
ئه‌ڕۆین و موراجه‌عه ئه‌که‌ین به شورای نیشته‌جێبوونی گه‌ڕه‌کی زینده‌گیمان و
له‌وێ ناوی هه‌موو ئێمه ئه‌نووسن و یه‌کێک له خانووه‌کانمان ئه‌ده‌نێ و ئه‌توانین
تیایدا بژین. ئیتر بۆچی ئه‌بێ پاره بدرێ به که‌سێک؟ وه ئیتر ئه‌گه‌ر من کرێ
نه‌ده‌م و پاره به قوتابخانه نه‌ده‌م، پاره‌ی خۆراک نه‌ده‌م، کرێی خان‌و نه‌ده‌م،
ئه‌گه‌ر پاره به گواستنه‌وه و هاتوچۆ نه‌ده‌م، پاره به کۆمپیوته‌ریش نه‌ده‌م،
پاره به جلوبه‌رگ نه‌ده‌م، میکانیزمی کۆمه‌ڵگا ئیتر پێویستیه‌کی به‌وه نییه که
پاره بدات به من تا بڕۆم ئه‌و شتانه به‌و پاره‌یه بکڕم. هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که هاووڵاتیم، ئه‌توانم بڕۆم سوود له‌و شتانه وه‌رگرم که هه‌ن.
سه‌رمایه‌داران به ئێمه ئه‌ڵێن: ئه‌و کاته خه‌ڵک هێرش ئه‌به‌ن هه‌موو شته‌کان
ئه‌به‌ن بۆ خۆیان. به‌ڵام واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که به‌وجۆره نابێ چونکه
ئینسانه‌کان کاتێک مومکینه هێرش ببه‌ن که بیر ئه‌که‌نه‌وه ئه‌و شتانه‌ی تاڵانی
ئه‌که‌ن به شێوه‌ی ئاسایی نایانده‌نێ. ئێوه ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌حزه کاره‌با له لوس
ئه‌نجلس ببڕن هه‌موو شار تاڵان ئه‌کرێ، یه‌ک له‌حزه، بیست ده‌قیقه کاره‌با له
لوس ئه‌نجلس یان نیویۆرک ببڕێ شار تاڵان ئه‌کرێ. به‌ڵام کۆمه‌ڵگایه‌ک که تیایدا
ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه موڵکی هه‌مووانه و هه‌ر کاتێک بتانه‌وێ ئه‌توانن موراجه‌عه
بکه‌ن، بۆ نمونه ئه‌و کتێبخانانه‌ی که ئێستا هه‌ن و ئێوه ئه‌توانن موراجه‌عه‌یان
بکه‌ن و کتێب وه‌ربگرن تووشی وه‌زعێکی له‌و چه‌شنه نابن. ئێستا گه‌ر کاره‌با ببڕێ
که‌سانێک هێرش نابه‌ن کتێب له‌و کتێبخانانه قه‌رز بکه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان
بنووسن. خه‌ڵک هێرش بۆ شتێک ئه‌به‌ن که پێیان وا‌یه به گشتی پێیان ناده‌ن و پێیان
وا‌یه ئیمتیازێکه که هه‌رگیز ده‌ست ئه‌وان ناکه‌وێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه مافێکی سرووشتی هه‌ر که‌سێک بێت که بڕوات سوود له سه‌نته‌ره
هونه‌رییه‌کان وه‌ربگرێت، بڕوات و له شه‌قامی گه‌ڕه‌که‌ی خۆی سوود له کۆمپیوته‌ری
ناو سه‌نته‌ره فه‌رهه‌نگیه‌که وه‌ربگرێت، له مه‌له‌وانگه‌کانی گه‌ڕه‌کدا مه‌له
بکات، ئه‌وکات هێرش بکاته سه‌ر چی؟ کاڵایه‌ک له ئارادا نییه که که‌سێک بیه‌وێ
بیبات بۆ شوێنێک. ئه‌و ته‌ماع و چاوچنۆکیه‌ی که کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری خۆی
به‌رهه‌می هێناوه نیسبه‌تێکی داوه به ئینسان. ئنجا له‌به‌رامبه‌ر
کۆمۆنیسته‌کاندا ئه‌و باسه دێته پێشه‌وه که وه‌زعیه‌تێکی که من باسی ئه‌که‌م،
ئیمکانی نییه، له کاتێکدا به ته‌واوه‌تی مومکینه.
(ده‌قی نووسراوه له گفتوگۆی ڕادیۆییه‌وه)
له ده‌قی فارسیه‌که‌وه وه‌رگێڕدراوه که له
هه‌ڵبژارده‌ی کاره‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت
(لاپه‌ڕه‌کانی 1533 تا 1537) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له بڵاوکراوه‌کانی حزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ریی _ حکمه‌تیست، ساڵی 2005. ده‌قی فارسیه‌که له ژێر ناونیشانی (در
باره لغو کار مزدى
گفتگو با على جوادى، راديو انترناسيونال - اوت ٢٠٠٠، متن پياده شده از روی مصاحبه
راديويی)
دا له‌سه‌ر سایتی مه‌نسور حکمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێ
http://hekmat.public-archive.net/