وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه:
جه‌مال موحسین
به‌شی
دووه‌م:
علی جوادی:
ڕێگه بده‌ن من پرسیارێک بکه‌م. ڕه‌نگه له
وه‌ڵامه‌که‌ی ئێوه‌دا ئه‌و پرسیاره بێته پێشه‌وه که چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
چۆن ڕێک ئه‌خرێن؟ چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئابوری له کۆمه‌ڵگادا چۆن ڕێک
ئه‌خرێن؟ به‌شی هه‌ر تاکێک له به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
چۆن ڕێک ئه‌خرێن و به‌رنامه‌ڕێژیان بۆ ئه‌کرێت؟
مه‌نسور حکمه‌ت
ته‌ماشاکه‌ن، دابه‌شکردنی کار به مانای
دابه‌شکردنی کار له ناو ناچێت، به‌ڵام دابه‌شکردنی ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای
کار له ناو ئه‌چێت. بۆ نمونه، به‌وجۆره نییه که من ناچار بم کرێکاری قیر بم.
ڕۆشنه که دابه‌شکردنی کار هه‌یه یانی چه‌ند که‌سێک ئه‌بێ بڕۆن له ڕۆژێکدا جاده
قیر بکه‌ن یان پاشه‌ڕۆ کۆبکه‌نه‌وه یان کۆمه‌ڵێک ئه‌بێ بڕۆن به‌هه‌رحاڵ دکتۆری
بکه‌ن، کۆمه‌ڵێک ئه‌بێ بڕۆن به‌هه‌رحاڵ بیناسازی بکه‌ن یان هه‌ر کارێکی تر بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی که ئه‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ن به پێویست هه‌مان ئه‌و کۆمه‌ڵه
نین که دوێنێ ئه‌و کاره‌یان کرد، وه به پێویست ئه‌و کاره به ناوچه‌وانی
ئه‌وانه‌وه نه‌لکاوه. به‌وجۆره نییه که من ئه‌بێ بۆ ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵ
له ژیانمدا به‌رپرسی کۆکردنه‌وه‌ی زبڵ بم، یان کرێکاری مه‌عده‌ن بم، یان حه‌تمه‌ن
هه‌ر ئه‌بێ سه‌رباز بم یان شتێکی تر. که‌سێک که دێت له کۆمه‌ڵگادا کار ئه‌کات،
به‌گوێره‌ی ئاماده‌ییه‌که‌ی یان ئاره‌زووی بۆ کاری جیاجیا کار له ئه‌ستۆ ئه‌گرێت.
زۆر کار که قورس و ناپه‌سه‌نده و ئینسان ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه
ئه‌بێ، بۆ نمونه کاری قورس یان ئه‌و کارانه‌ی که قابیلی تووشکردنی نه‌خۆشیه،
یه‌که‌م ته‌کنه‌لۆژیا پێشیان ئه‌خات و دووه‌میش ئه‌بن به سه‌ره. سه‌رئه‌نجام
ئینسان له مانگێکدا دوو جاریش ئه‌ڕوات له تیمی پاککردنه‌وه‌ی شوێنی ژیانی خۆیدا
کار ئه‌کات. به‌ڵام له ڕاستیدا ئینسانه‌کان ئه‌توانن له‌م کاره‌وه بڕۆن بۆ کارێکی
تر. نه‌فه‌رێک ئه‌توانێ، به هه‌مان شێوه که مارکس ئه‌ڵێ، به‌یانی وێنه‌کێش و
ئێواره ماسیگر بێ. ئینسان ناچار نییه که کاری مه‌عده‌نچێتی و کاری شۆفێری
گواستنه‌وه‌ی گشتی ببێته کاری هه‌موو ژیان و داستانی ژیانی و من ئێوه. به‌ڵێ
ئه‌بێ بڕۆین له مانگێکدا چه‌ند سه‌عاتێکی دیاریکراو وه‌ک شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر
کار بکه‌ین و چه‌ند سه‌عاتێکی تریش له زانکۆ وانه بڵێینه‌وه، ئه‌مه
عه‌مه‌لییه، کۆمه‌ڵگا ئه‌توانێ ئه‌م کاره بکات. ئه‌وه‌ی که كێ ئه‌مه ڕێک ئه‌خات
به تایبه‌تی ئێستا به بۆنه‌ی به‌هێزبوونی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن و ئینته‌رنێت
و پێشکه‌ووتنه ته‌کنه‌لۆژیه‌کانی زانیاریه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر ساده‌تر
بۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که چۆن خه‌ڵکانێکی زۆر ئه‌توانن دابنیشن و نه‌خشه دابڕێژن و
ته‌رحه‌کانیان ته‌دقیق بکه‌ن و کار بخه‌نه به‌رده‌می ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و بۆ ئه‌وه
جلی کار له‌به‌ربکه‌ن. به‌هه‌رحاڵ دابشکردنی کار هه‌یه به‌ڵام کاره‌کان دابه‌ش
ئه‌که‌ین نه‌ک ئینسانه‌کان. ئه‌و دابه‌شکردنی کاره‌ش ئه‌بێ به نه‌خشه‌یه‌ک، به
پڕۆژه‌یه‌ک. ڕاکێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ووڵات و گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان
بۆ ئیستگه‌کان له کاتی خۆیدا له ووڵاتێکدا، ڕۆشنه که خۆی له خۆیدا کارێکه،
به‌ڵام ئینسانه‌کان مراجه‌عه ئه‌که‌ن و له پێشه‌وه زانراوه چ که‌سێک و له چ
سه‌عاتێکدا ئه‌بێ ئه‌و کاره بکات. خه‌ڵک له‌و پێناوه‌دا خولی فێربوون ئه‌بینن،
ئینسانه‌کان هه‌روه‌ها پسپۆڕیی جیاجیا په‌یدا ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا
به‌مجۆره‌ی لێهاتووه، زۆرێک له کاره‌کان که پێشتر ڕشته‌ی نه‌فه‌رێک بوون ئێستا
زۆرێک له‌و بواره‌دا پسپۆڕن و شاره‌زان ئه‌نجامی بده‌ن. به تایبه‌تی به هۆی
پێشکه‌ووتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه فێربوونی کاری جیاجیا به مانایه‌ک ساده و ساده‌تر
ئه‌بێ. ئینسانه‌کان ئه‌توانن کون و که‌له‌به‌ری ئه‌و کارانه‌ی که هه‌ن به‌رنه
پێشه‌وه و به گوێره‌ی تواناییان له دابه‌شکردنی کاردا به‌شداری بکه‌ن.
ڕۆشنه که پێویست به ته‌مه‌رکوز و بڕیاردان
هه‌یه، سه‌رئه‌نجام ئه‌و ته‌مه‌رکوز و بڕیاردانه به مانای ته‌مه‌رکوزی سیاسی
نییه، به مانای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و مه‌رکه‌زه نییه. که‌سێک که ئه‌یه‌وێت بڕیار
بدات که چۆن شار ئه‌بێ به پاکی بمێنێته‌وه، یا چۆن ئه‌بێ پارکه‌کان درووست ببن،
یا بۆ نمونه پیشه‌سازی کانزا چۆن ئه‌بێ کاره‌کانی بڕواته پێشه‌وه، به پێویست
هه‌مان ئه‌و که‌سه نییه که بڕیار ئه‌دات من و ئێوه که‌ی ئه‌خه‌نه زیندانه‌وه!
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و توانایی ئیداری
له نێوان هاوڵاتیاندا دابه‌ش ئه‌کرێ.
علی جوادی:
ڕێگه بده‌ن له کۆتایی باسه‌که‌ماندا بێینه سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سه‌عاده‌تی ئینسانه‌کانه. له
ئه‌ده‌بیاتی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریدا، و ئه‌ده‌بیاتی مارکسیزمی کلاسیک‌دا به
شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی باس له‌وه ئه‌کرێ که مه‌سه‌له‌ی سه‌عاده‌تی ئینسانه‌کان گرێی
خواردووه به ئه‌نجامدانی شۆڕشی ئابوری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری به کرێ
به‌تایبه‌تیه‌وه و هه‌وڵێکی زۆر که له مێژوودا به‌ڕێ که‌وتوون و تا ئه‌و
جێگایه‌ی که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون کاری به کرێ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه شکستیان
خواردووه و له مێژوویه‌کدا سه‌رله‌نوێ دووباره بۆته‌وه. پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر
بکرێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر ڕۆشن بکه‌نه‌وه.
مه‌نسور حکمه‌ت:
من وا بیر ئه‌که‌مه‌وه که ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی
که بتوانن مانگی بادامێک بخۆن و ته‌ماشای ئاسمان بکه‌ن و هه‌ست به سه‌عاده‌ت
بکه‌ن به‌هه‌رحاڵ که‌مه. ئه‌زانم هه‌ندێک هه‌ن ئه‌ڵێن پاره خۆشبه‌ختی ناهێنێ و
یان خۆشبه‌ختی مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌عنه‌وییه و مادی نییه. به‌ڵام ژماره‌ی که‌سانێک
که بتوانن به‌مجۆره خۆشبه‌خت ببن که‌من. زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌خت
بن پێویستیان به ئیمکانات هه‌یه، پێویستیان به خانه و لانه هه‌یه، پێویستیان
به دکتۆر هه‌یه، پیویستیان به‌وه‌یه ئه‌منیه‌تی ئابورییان هه‌بێ، پێویستیان
به‌وه‌یه ئازادی جموجۆڵیان هه‌بێ بتوانن له سه‌ر گۆی زه‌ویه‌ک که له‌سه‌ری
ئه‌ژین سه‌فه‌ر بکه‌ن، پێویستیان به‌وه هه‌یه به ئینسانی تر ئاشنا ببن،
پێویستیان به‌وه هه‌یه ده‌ست به‌رن بۆ کاری جیاجیا و کاری تازه فێر ببن. هه‌موو
ئه‌مانه‌ش یانی ئازادی ئابوری ئینسان، یانی توانایی ئابوری ئینسان. ئه‌گه‌ر ئێوه
بێن به‌شێک له کۆمه‌ڵگا به‌وه حوکم بده‌ن که ڕۆژی هه‌شت سه‌عات یان شه‌ش یان
هه‌رچه‌ندێک بڕوات کاره‌که‌ی بفرۆشێ و دواتریش ماندوو و شه‌که‌ت بڕواته‌وه
ماڵه‌وه و خۆشی تازه‌ی بکاته‌وه، به پێناسه‌ی ووشه‌که ئینسانه‌کانت له
سه‌عاده‌ت بێبه‌ش کردووه. ئینسانی خۆشبه‌خت ئینسانێکه که خه‌لاقیه‌تی خۆی بخاته
گه‌ڕ، ئینسانێکه ده‌رک ئه‌کات که کاروباره‌کانی و دیاریکردنی ژیانی له ده‌ستی
خۆیدایه، ئینسانێکه که بیر ئه‌کاته‌وه که ناچار نییه. ئینسانێکه که بیر
ئه‌کاته‌وه که ئه‌توانێ خۆی ئازادانه بڕیاره‌کانی بدات. به‌هه‌رحاڵ سه‌عاده‌ت
په‌یوه‌ندی به ئازادییه‌وه هه‌یه ئه‌م ئازادیه‌ش به بێ ئازادی ئابوری مومکین
نییه.
له جه‌رگه‌ی ئابوری کاری به‌کرێدا، له جه‌رگه‌ی
سیستمی کرێگرته‌دا، زۆریک له ئینسانه‌کان له ئازادی بێبه‌شن. زۆرێک له
ئینسانه‌کان ناچارن هه‌موو ڕۆژێک هێزی کاری خۆیان بفرۆشن و گه‌رنا ئه‌وا سبه‌ینێ
نامێنن، نامێنن هه‌تا به مانای فیزیکی ووشه‌که. یانی ڕه‌نگه له خۆراک و
پێداویستی ڕۆژانه و مه‌سکه‌ن و شتی تر، له هه‌موو ئه‌و ئیمکاناته‌ی که ڕێ ئه‌دات
ئینسان به ئینسانی بمێنێته‌وه و هه‌تا له پێداوستییه فه‌رهه‌نگی و جوانیه‌کانیش
تێر نه‌بێ. سه‌رئه‌نجام فرۆشتنی هه‌ر ڕۆژه‌ی هێزی کار و هه‌موو ڕۆژێک زوو به‌یانیان
گه‌یشتنه بازاڕی کار و به دوای موشته‌ریدا گه‌ڕان و به درێژایی عومر خه‌می
ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه کاره‌که‌م له ده‌ست ده‌ربهێنن، ئه‌مه دژایه‌تی هه‌یه
له‌گه‌ڵ خۆشبه‌ختی ئینسانه‌کاندا. مارکسیزم ئه‌و مه‌کته‌به‌یه که له پشت هه‌موو
ئه‌و قسه فه‌لسه‌فی و سۆفیانه و غه‌یره سۆفیانه‌وه که سه‌باره‌ت به مانای
ژیان و سه‌عاده‌تی ئینسان کراون وه‌ڵامێکی ڕۆشن به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات و ئه‌ڵێت:
ئینسان ئه‌بێ خۆشگوزه‌ران و ئازاد بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌ران و ئازاد بێ ئه‌بێ
ئه‌و سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایدا ئه‌ژی، سیستمێک بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی،
یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و موره‌فه‌هکردنی ئینسانه‌کان فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و سیستمه
پێک بهێنێ.
کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئه‌مه نییه، ئێمه ئازاد
نین له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچارین هێزی کارمان بفرۆشین. ئازاد نین له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌یه. خۆشگوزه‌رانی ئێمه ئامانجی
کۆمه‌ڵگا نییه، قازانج ئامانجی کۆمه‌ڵگایه. هه‌ربۆیه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئێمه
هه‌ست به سه‌عاده‌ت ناکات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئینسانیه‌ت له دانه
دانه‌ی ئێمه‌دا به پله‌یه‌ک به‌هێزه که هه‌تا له‌م چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی تێیداین، له
جه‌رگه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه و به‌م هه‌موو فشاره‌وه، چاومان له یه‌کتره و به
یه‌کتره‌وه مه‌شغوڵین و به مناڵه‌کانمانه‌وه و به مناڵی که‌سانی تره‌وه
مه‌شغوڵین. کاتێک که له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌توانین هه‌ست به
ده‌ره‌جه‌یه‌ک له خۆشبه‌ختی بکه‌ین، بهێننه به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌کسانیه
ئابورییه دابین ببێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆیله‌تی کرێیه له ناو بچێ، ئه‌گه‌ر
ناچاربوونی ڕۆژانه به کارکردن بۆ که‌سانی تر و ته‌سلیم بوون به که‌سانی تر
یه‌خه‌ی خه‌ڵک به‌ربدات، ئینسان به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک زه‌رفیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که
به شادی و خۆشبه‌ختی بژی.
له ده‌قی فارسیه‌که‌وه وه‌رگێڕدراوه که له
هه‌ڵبژارده‌ی کاره‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت
(لاپه‌ڕه‌کانی 1533 تا 1537) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له بڵاوکراوه‌کانی حزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ریی _ حکمه‌تیست، ساڵی 2005. ده‌قی فارسیه‌که له ژێر ناونیشانی (در
باره لغو کار مزدى
گفتگو با على جوادى، راديو انترناسيونال - اوت ٢٠٠٠، متن پياده شده
از روی مصاحبه
راديويی)
دا له‌سه‌ر سایتی مه‌نسور حکمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێ
http://hekmat.public-archive.net/