بسووی
سۆسیالیسم: به‌ڵگه‌نامه‌ی "هه‌لومه‌رجی جیهان و جێگاوشوێنی کۆمۆنیزم" قه‌یران و
داکوژانی
سۆسیالیزمه بۆرژوایییه‌کانی داوه‌ته
به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و له هه‌لومه‌رجی داڕووخانی ئه‌مانه و هێرشی به‌رینی
بۆرژوازی بۆ سه‌ر سۆسیالیزمدا، وه‌ك ته‌نیا ڕه‌وتێك له کۆمۆنیزمی کرێکاری قسه
ده‌کا که ئاسۆی پێشڕه‌وی و هه‌ڵدانی له‌پێشه.
تا ئێستا چه‌ند مانگ زیاتر له په‌سه‌ندکرانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له کۆنگره‌ی
سێیه‌مدا ڕانه‌بردووه. به‌ڵام ڕووداوه‌کان زۆر خێرا ڕوویاندا: ڕووداوه‌کانی
پۆڵۆنیا، داڕووخان له یۆگۆسلاڤیا، وه‌رسووڕان
له هه‌نگاریا، ڕووداوه خێراکانی خودی سۆڤێت و
ئه‌م دوایییانه‌ش هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری و سه‌رکوتی خوێناوی له چین. ئایا تۆ پێت
وابوو ئه‌م ڕه‌وته ئاوا خێرا بچێته پێش؟ ئێستا قسه‌ی "قه‌یرانی کۆمۆنیزم" له‌گه‌ڵ
ئه‌و ته‌فسیره به‌رده‌وامانه که ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌کانی بۆرژوازیی ڕۆژئاوا له‌م
ڕووداوانه‌ی ده‌که‌ن، له بیروڕای گشتیدا بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جێکه‌وتوو.
بؤچوونت سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایییانه چییه؟
مه‌نسوور
حیکمه‌ت: پێم وایه هه‌ر ڕووداوه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابوردوو زۆر باشتر له
هه‌موو ئه‌و ده‌لیل و باسانه‌ی که ئێمه ده‌مانتوانی له کۆنگره‌ی سێیه‌می حیزب‌دا
بیانهێنینه گۆڕ، دروستی لێکدانه‌وه‌کانی ئێمه له‌و گوزارشه‌دا ده‌سه‌لمێنێ که
دامان به کۆنگره. ته‌نانه‌ت له‌م گوزارشه‌شدا ئێمه ده‌وره‌یه‌کی درێژخایه‌نمان
بۆ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه پێشبینی نه‌ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ڕووداوه‌کانی ئه‌م
دوایییانه زۆر خێرا ڕوویان دا. به بڕوای من ئاڵوگۆڕه‌کانی سۆڤێت و ئه‌م
وڵاتانه‌ی پێیان ده‌گوترێ بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایییانه‌ی چین،
گۆشه جیاوازه‌کانی ڕه‌وتێکی گشتیی تێداچوونی سۆسیالیزمی بۆرژوایی نیشان ده‌ده‌ن و
نابێ ئه‌و جیاوازییه بنچینه‌یییانه‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ که پێکه‌وه هه‌یانه،
سۆسیالیزمی بۆرژوایی له چین وه‌ك ئۆردوویه‌کی سۆسیالیزمی بۆرژوایی و وه‌ك
جه‌مسه‌رێك له بزووتنه‌وه‌ی به نێو کۆمۆنیستیدا، زۆر پێش ئێستا تێک شکا و بێ
ئیعتیبار ببوو. ماویزم هه‌ر له حه‌فتاکاندا شکستی به‌سه‌ر هات و له مه‌یدانی
سیاسی چووه ده‌ره‌وه. زۆر له‌وه‌پێش چینی پاش ما‌و هه‌ر چه‌شنه بانگه‌شه‌یه‌کی
سۆسیالیستی وه‌لا نابوو. ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی چین زیاتر نیشانده‌ری کێشمه‌کێشی
ڕێکخستنی ماددیی بینای سیاسی و کارگێڕییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و
جیهه‌تگیرییه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی که پێشتر له ئاستی ئابووریی سیاسی ئه‌م وڵاته و
له باری ئایدیۆلۆژییه‌وه پێک هاتبوو. ئێمه ئێستا شایه‌دی به کۆتایی گه‌ییشتنی
ئه‌م ڕه‌وتانه‌ین که زۆر پێشتر له چین ده‌ستی پێ‌کردبوو و چ له ناوخۆی وڵات و چ
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کۆتایی به عومر
و ئیعتیباری
سۆسیالیزمی بۆرژوایی له چین هێنابوو. به مانایه‌ك، بۆیه ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی
چین به هه‌موو زه‌قییه‌کانییه‌وه له‌چاو ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سۆڤێت و
کاریگه‌رییه‌کانیان له ئاستی جیهانیدا گرنگییه‌کی زۆر که‌متریان هه‌یه. ئێمه له
سۆڤێت له‌گه‌ڵ وه‌رسووڕانێکی مێژووساز به‌ره‌وڕووین که بێجگه له
کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر په‌یوه‌نده سیاسی و ئابوورییه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان،
په‌روه‌نده‌ی ڕێڕه‌وی سه‌ره‌کی تا ئێستای سۆسیالیزمی بۆرژوایی وه‌لا ده‌نێ.
ئاڵوگۆڕه سیاسی و فیکرییه‌کان له سۆڤێت زۆر خێراتر له ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌کان
ڕوویان داوه. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وته بێگه‌ڕانه‌وه‌یه که ده‌ستی پێکردووه له
یه‌که‌م هه‌نگاودا ته‌واوی مۆدێلی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی شکست پێ هێناوه و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واو و کامڵی به ناو ئۆردووگای سۆسیالیستی و کۆتایی سۆسیالیزمی
بۆرژوایی ڕووسی به‌دواوه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌ڵایه‌ك نییه که هه‌ر داوێنی به
ئیستیڵاح ڕیڤیژینیسته‌کانی گرتبێته‌وه. وێڕای تێداچوونی ئه‌م ڕه‌وته، به بڕوای
من ته‌واوی مه‌یل و ڕه‌وته شێوه مارکسیستی و
غه‌یره کرێکارییه‌کانیش که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌خنه‌کانیان له‌و ڕێڕه‌وه
سه‌ره‌کییه پێک هاتبوون کۆتایی به ته‌مه‌نیان دێ.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه
"قه‌یرانی
کۆمۆنیزم"، یان "کۆتایی پێهاتنی کۆمۆنیزم"ه؟ ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که من ئه‌م
دنیایه به مه‌یدانی شه‌ڕ و کێشه‌ی مه‌کته‌به‌کان نازانم. مێژووی واقیعی، مێژووی
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌کانه. ئاشکرایه له‌م ناوه‌دا "شتێك"
شکستی به‌سه‌ر هاتووه و کۆتایی پێ هاتووه. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه نیشانده‌ری شکستی
بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوایی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تییه. بۆرژوازی به‌م بزووتنه‌وه‌یه
ده‌ڵێ کومۆنیستی و به نێوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به ملیۆنه‌ها مرۆڤی
ناساندووه. له باری مێژووییشه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستییه‌وه هه‌ڵیداوه و پاش تێپه‌ڕکردنی چه‌ند ده‌وره‌ی دیاریکراو خۆی وه‌ك
ڕێڕه‌وی فه‌رمیی کۆمۆنیزم جێخستووه. بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری، یانی
کۆمۆنیزمێك که له کۆمه‌ڵی ئێستادا ئاڵای خه‌باتی دژی سه‌رمایه‌داریی کرێکاره،
له پاڵ ئه‌م کۆمۆنیزمه فه‌رمییه‌وه درێژه‌ی به ژیانی داوه و ئاشکرایه به
زاڵبوونی ئه‌م ڕه‌وته سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تییه تووشی هه‌ڵسوکه‌وت و
پاشه‌کشه بووه. ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه که منیش هه‌ر وه‌كوو مانیفێستی
کۆمۆنیست ده‌ڵێ به نێوی کۆمۆنیزمی کرێکاری باسی ده‌که‌م. شکستی سۆسیالیزمی
بۆرژوایی له ڕووسیا و به ناچار داکوژانی هه‌ر جۆره سۆسیالیزمێکی غه‌یره
کرێکاری دیکه، له ناسیۆنال ڕێفۆرمیزمی چه‌په‌وه تا پۆپۆلیزم و ... هاتوهاواری
دژی مارکسیستیی بۆرژوازی توند و تیژتر کردووته‌وه و دیاره کۆمۆنیزمی کرێکاریش
ده‌خاته ژێر گوشارێکی ئایدیۆلۆژیی زیاتر. به‌ڵام قه‌یرانی سۆسیالیزمی بۆرژوایی نه
زه‌مینه‌کانی سۆسیالیزمی کرێکاری کز و لاواز ده‌کا و نه ده‌یخاته قه‌یرانه‌وه.
ڕێك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر وه‌ك له گوزارشی
کۆنگره‌شدا نووسیومه و له سیمیناری یه‌که‌می کۆمۆنیزمی کرێکاریدا چه‌ند مانگ
پێشتر ڕۆشنم کردووه‌ته‌وه، ده‌ورێکی نوێی خه‌باتی کۆمۆنیستی کرێکاریمان له‌پێشه.
ئه‌مڕۆ ڕێڕه‌وی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێ کۆمۆنیزمی کرێکاری، خه‌ریکه
جارێکی تر ده‌گوێزرێته‌وه نێو چینی کرێکار. کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وا دیسان جێگاوشوێنی واقیعی خۆی له‌نێو کۆمه‌ڵدا
ده‌دۆزێته‌وه. هێز و توانایی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه یه‌کجار زۆره. به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وانه‌ی که به خه‌یاڵ کۆتایی پێهاتنی ده‌وره‌ی مارکس و مارکسیزمیان
ڕاگه‌یاندووه، من ده‌وره‌ی داهاتوو به ده‌وره‌ی گه‌شه و هه‌ڵدانی سه‌رله‌نوێی
مارکسیزم ده‌زانم، چونکه بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌م مارکسیزمه
ده‌توانێ ئاڵای بێ، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دژی سه‌رمایه‌داریی کرێکار، تازه
خه‌ریکه پاش شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و ده‌یان ساڵ زاڵبوونی جم و جووڵی شێوه
مارکسیستی سه‌ر ڕاست ده‌کاته‌وه. با دور نه‌چین. به بڕوای من ده ساڵی ڕابوردوو
ده ساڵی ناڕه‌زایه‌تییه
ڕادیکاڵه‌کانی
کرێکاری له ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌کانی ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و ده ساڵی
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌کی نوێی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانه. حیزبه کۆمۆنیسته
کرێکارییه‌کان. به بڕوای من مارکسیزم وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌کی قووڵ و زۆر گه‌وره له
کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، وه‌ك تیۆرییه‌ك، خه‌وش و قه‌یران هه‌ڵناگرێ. هه‌ر ئه‌م
ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆش دروستی مارکسیزم ده‌سه‌لمێنێ. تیۆری شۆڕشی کرێکاری ته‌نیا خودی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و پراتیکی کرێکاری ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ.
هه‌ڵدێرانی ڕه‌وته
غه‌یره کرێکارییه‌کان که بۆ گه‌یشتن به ناسیۆنالیزم، دیموکراسی، ڕێفۆرم و
پیشه‌سازیبوون خۆیان به مارکسیزمه‌وه هه‌ڵواسیبوو، هیچی تر جگه له‌وه
ناسه‌لمێنێ.
بسووی
سۆسیالیسم: وا پێده‌چێ حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش وێڕای دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی،
ئاڵوگۆڕێکی گرنگی به‌سه‌ردا بێ. پێم وایه نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامانی حیزب، به‌ڵکوو
ته‌نانه‌ت هه‌ر که‌سێکیش له‌ده‌ره‌وه ده‌ڕوانێته حیزبی ئێمه و به‌شوێن
ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌وه بێ به تایبه‌ت له ده‌وره‌ی پاش کۆنگره‌ی سێیه‌مدا، ئاگاداری
ناکۆکی و ته‌نانه‌ت کێشمه‌کێشی ناوخۆی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ده‌بێ. هه‌ر ئه‌و
گوزارشه‌ی که پێشکه‌شی گونگره‌ت کرد و قسه و باسێکی که له کۆنگره‌دا له‌سه‌رت
کرد، ئه‌و نووسراوانه‌ی که سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووڕانی حیزبی ئێمه له کوردستان،
له گۆڤاری "کۆمۆنیست"دا چاپ کراوه، باسی ئه‌ندامه‌تی کرێکاری و شتی تر، هه‌موویان
نیشانده‌ری ئه‌م ناکۆکییانه‌ن. ئه‌م مه‌وقیعییه‌ته چۆن ده‌بینی و باسی کۆمۆنیزمی
کرێکاری تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاتۆته گۆڕ و چ گرنگییه‌کی هه‌یه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش وه‌ك هه‌موو حیزبێکی واقیعی دیکه باڵ
و مه‌یلی چه‌پ و ڕاست و ناوه‌ندی هه‌یه.
کێشمه‌کێشی ئه‌م مه‌یلانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاتنی
حیزبه‌وه وجوودی بووه. له واقیعدا ئه‌م مه‌یلانه به‌رهه‌می گوشار و مه‌یل و
بۆچوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن و ڕاستییه‌که‌ی نه‌بوونیان هۆی سه‌رسووڕمانه. به‌ڵام
له چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا و به تایبه‌ت له یه‌کساڵی ڕابوردوودا به‌رانبه‌رکێ و
ناکۆکی نێوان مه‌یله‌کانی ناو خۆی حیزب، به هێندێك ده‌لیلی سیاسی زۆر ڕۆشن زیادی
کردووه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
کۆمۆنیزمی کرێکاری و باسه‌کانی ئێمه له‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌یه، به‌ڵکوو له‌وپه‌ڕی
خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و واقیعییه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه‌یه که
له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشوودا باسم کرد. باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری له بار و دۆخی
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ده‌رنه‌کێشراوه. ئه‌م با‌سه به‌یان و لێکدانه‌وه‌ی
بنه‌ڕه‌تیترین مه‌سه‌له‌کانی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی ئێستایه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به هه‌ر حاڵ له پێش هه‌موو کۆمۆنیستێك دانراوه و ده‌بێ به جۆرێك وه‌ڵام
بدرێته‌وه. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕوانگه و باسێکه که له
لایه‌ن مه‌یلی چه‌پی نێو حیزبه‌وه هێنراوه‌ته گۆڕ. ڕه‌خنه‌گرییه‌که له بۆچوون و
شێوه و بیروباوه‌ڕه‌کانی مه‌یله‌کانی دیکه‌ی نێو حیزب. ڕه‌خنه‌گرییه‌که له‌و
مه‌وقیعییه‌ته‌ی که ئه‌م مه‌یلانه به‌سه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنن.
باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری "چ کردن" و پلاتفۆرمێکی سیاسی و عه‌مه‌لیی تایبه‌ت ده‌نێته
به‌رانبه‌ر حیزب، که له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی مه‌یله‌کانی تر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان و
ئاسۆی حیزب جیاوازه.
له لایه‌کی تره‌وه
جێگاوشوێنی مه‌یله‌کانی دیکه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا هێندێك ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌ر ئه‌م ڕه‌وته جیهانییه که سۆسیالیزمی ناکرێکاریی له
ئاستی جیهانیدا گه‌یاندووه‌ته بنبه‌ست، له‌نێو حیزبیشدا مه‌یله سۆسیالیستییه
ناکرێکارییهکان تووشی بێ ئاسۆیی ده‌کا. که‌وابێ ئێمه شایه‌دی ڕه‌وتێکی به‌ره‌وپاش
گه‌ڕانه‌وه له ناو حیزب‌دا بووین. چه‌پ و ڕاست و ناوه‌ند ئه‌مڕۆ زیاتر له
هه‌میشه به ئاسۆی جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك له کێشه‌دان.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ
مه‌وقیعییه‌تی ئه‌مڕۆتان بۆ باس بکه‌م و ناوه‌ڕۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وتی
به‌ره‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌یله جوراجۆره‌کانی نێو حیزب ڕۆشن بکه‌مه‌وه، ده‌بێ
به گشتی سه‌باره‌ت به حیزب و ئه‌و جێگاوشوێنه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه بدوێم
که حیزب تێیدایه. بار و دۆخی ئێستا به‌رهه‌می ڕه‌وتێکی ته‌کامولییه که ده‌بێ
ئه‌و هه‌لومه‌رج و هۆیانه‌ی ده‌خاڵه‌تیان تێیدایه بناسرێ.
بسووی سۆسیالیسم:
به‌شێکی گرنگی ئه‌م وتووێژه سه‌باره‌ت به حیزب و
ئاڵوگۆڕه‌کانی
داهاتووی ده‌بێ. به‌ڵام پێم باشه کاتێك بچینه سه‌ر ئه‌م با‌سه که له پێشدا
زیاترمان له‌سه‌ر خودی کۆمۆنیزمی کرێکاری قسه کردبێ. مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه
که لێره‌دا بچینه سه‌ر ئه‌و ناوه‌ڕۆکانه‌ی که پێشتر به شێوه‌ی ئیسپاتی ڕۆشن
کرانه‌وه، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ هێندێك گۆشه‌ی تایبه‌تیی ئه‌م با‌سه ڕۆشن بکه‌یه‌وه.
ده‌سته‌واژه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌نێو ئێمه‌دا مانای جۆراوجۆری لێ وه‌رگیراوه.
له ڕاستیدا خودی تۆش ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ت به مانای جۆراجۆر به‌کار هێناوه:
وه‌ك ڕوانگه و بۆچوون و ته‌نانه‌ت مه‌کته‌ب، وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ماددیی
کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك مه‌یلێکی سیاسی، یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی حیزبی و شتی له‌م
چه‌شنه، پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌مانه کامیان ده‌قیقتر و له باسه‌که‌ی تۆدا
بنچینه‌ییترن؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه. من "کۆمۆنیزمی کرێکاری" له جێگای وشه‌ی
"کۆمۆنیزم" به‌کار دێنم. چونکه ئێستا ئیتر وشه‌ی کۆمۆنیزم ئه‌م خه‌سڵه‌ته
چینایه‌تییه تایبه‌ته ناگه‌یه‌نێ که له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی مانیفێستی کۆمۆنیست
له ساڵی 1848دا بووی. ئه‌و کاته مانای وشه‌ی کۆمۆنیزم له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی
کرێکاری یه‌ك بوو. ئه‌نگڵس ئه‌و کاته هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه بۆ ئاڵایه‌ك
که به مانیفێست به‌رزیان کرده‌وه ڕێك هه‌ر ئاوا باس ده‌کا. مارکس و ئه‌نگڵس بۆ
نیشاندانی دووری و جیاوازییان له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی ناکرێکاریی سه‌رده‌می خۆیان
نێوێکیان هه‌ڵبژارد که بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری له‌سه‌ر خۆی
دانابوو. هه‌ر وشه‌یه‌کی مانیفێستی کۆمۆنیست سه‌باره‌ت به‌وه‌یه که ئه‌مه
به‌یانییه‌ی سۆسیالیزمی کرێکارییه و ئه‌م ڕه‌وته تایبه‌ته چینایه‌تییه
سه‌باره‌ت به دنیا و کۆمه‌ڵی مه‌وجوود و سۆسیالیزمه مه‌وجوده‌کا‌نه ده‌ڵێ چی.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مارکس و ئه‌نگڵس زیندوو ببانه‌وه و دیبایان که چۆن نێوی کۆمۆنیزم
له لایه‌ن ڕه‌وته ناڕا‌زییه شێوه سۆسیالیستییه‌کانی چینه‌کانی تره‌وه
به‌ده‌سته‌وه گیراوه، بێگومان فیکرێکیان له حاڵی نێوی مانیفێستی کۆمۆنیست و به
گشتی وشه‌ی کۆمۆنیزم ده‌کرده‌وه. ڕه‌نگه وه‌ك
من سیفه‌تی
"کرێکاری"یان بۆ زیاد کردبا، تا به ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه و ئه‌و
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئه‌م کتێبه بڵاوکراوه‌که‌ی بوو بگه‌یه‌نێ.
به‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه،
وه‌ڵامی من به ئه‌سڵی پرسیاره‌که‌ت ڕۆشنه. هه‌ر وه‌ك چۆن کۆمۆنیزم له
هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆردا مانا ده‌به‌خشێ، ڕوانگه‌یه‌ك، مه‌کته‌بێك و
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وتێکی حیزبی و شتی له‌م چه‌شنه، کۆمۆنیزمی
کرێکاریش که نێوی پڕاوپڕی هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌موو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه و هه‌موو ئه‌م مانایانه
له‌خۆ ده‌گرێ. کۆمۆنیزمی کرێکاری له هه‌موو ئه‌مانه‌دا فه‌رقی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته
هه‌یه که دنیا له په‌نجا ساڵی ڕابوردوودا نێوی کۆمۆنیزمی لێناوه. مه‌کته‌بێکی
تره، بزووتنه‌وه‌یه‌کی تره، جۆرێکی تر له ئه‌حزابی پێویسته، مێژوویه‌کی
جیاوازی بووه، ئوسووڵ و پرانسیپێکی دیکه‌ی هه‌یه و ... خه‌بات له پێناو
کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، خه‌باتێکه بۆ نیشاندانی ئه‌م جیاوازییانه و بۆ سه‌روسامان
پێدانی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه.
بسووی سۆسیالیسم:
ئایا به‌م جۆره باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری هه‌مان باسی کۆنتری "گه‌ڕانه‌وه بۆ
مارکسیزمی ڕه‌سه‌ن" نییه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
نه‌خێر. کۆمۆنیزمی کرێکاری بێگومان له باری فیکری و تیۆرییه‌وه هیچ شتێك جگه له
مارکسیزم، به‌و جۆره‌ی که له کلاسیکه‌کانی مارکسیزم وه‌رده‌گیرێ، نییه. به‌ڵام
گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌م جۆره، یانی "گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکسیزمی
ڕه‌سه‌ن" له ڕوانگه‌ی باسه‌که‌ی ئێمه‌وه نه دروسته و نه هه‌رگیز ده‌توانێ ئه‌و
گیروگرفته فیکری و عه‌مه‌لییانه به‌یان بکا که له‌ژێر ناوی گشتیی کۆمۆنیزمی
کرێکاریدا باسی ده‌که‌ین. به چه‌ند ده‌لیل: یه‌که‌م، "گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکسیزم"
خۆی له‌خۆیدا جۆرێك هه‌ڵوێستی فیکری و تیۆری ده‌خاته‌وه بیر. هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی
به‌ناو "دژی ڕیڤیژینیستی" له ده‌وره جۆراوجۆره‌کاندا و له لقه جۆراوجۆره‌کانیدا
بانگه‌شه‌یه‌کی جگه له‌وه نه‌بوو. کۆمۆنیزمی کرێکاری مۆدێلێکی تری ڕه‌وتگه‌لی دژی
ڕیڤیژینیستی نییه. پێشووتر که لێکدانه‌وه‌یه‌کی بنچینه‌یی بڕواگه‌ری و فیکری
ئاوامان له سیمای خۆمان و کاری خۆمان هه‌بوو، ناوی ڕه‌وتی خۆمانمان نابوو
"مارکسیزمی شۆڕشگێڕ"، که ڕێك هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته وه‌فاداری و ڕادیکاڵه
ئه‌رته‌دۆکسه‌ی ده‌خسته‌وه بیر. کۆمۆنیزمی کرێکاری نیشانده‌ری ئاوێزانبوونێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پێی ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌یه‌کی فیکرییه. کۆمۆنیزمی کرێکاری
ده‌یه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی هه‌ر ئێستا مه‌وجوودی چینێکی تایبه‌ت ڕێك
بخا، چینی کرێکار. مارکسیزمیش ڕێك وه‌ك ئاڵای ئه‌م نه‌ریته چینایه‌تییه بۆ ئێمه
گرنگه. دووه‌م، که‌سێك ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك که له پێشدا لێی ترازابێ و
لێی دوورکه‌وتبێته‌وه. ڕاستیش ئه‌وه‌یه ڕه‌وتێك که خۆی وا هه‌ڵسه‌نگاندبێ که
له‌نێو مێژووی کۆمۆنیزمی نا‌کرێکاری و به ناچار نا‌مارکسیستی ئێستادایه، بۆ
جیابوونه‌وه له‌م نه‌ریته ده‌بێ "بگه‌ڕێته‌وه" بۆ مارکسیزم. ده‌بێ له باری
فیکری، یان له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست و جێگا و شوێنێکی
تر. به‌ڵام باسی ئێمه ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌ک و ڕه‌وتێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی نا‌کرێکاری تا ئێستایه. له‌سه‌ر
جێی خۆیه‌تی. تیۆری مارکسیزم له سه‌ره‌تاوه له‌نێو ئه‌م سۆسیالیزمه
کرێکارییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له هه‌مان حاڵ‌دا له ده‌وره‌یه‌كدا حیزبه
کۆمۆنیسته‌کان قسه‌که‌ر و ئۆتۆریته‌ی مارکسیزمی سه‌رده‌می خۆیان بوون. پاش
ئاڵوگۆڕه‌کانی ئینته‌رناسیۆناڵی دووه‌م، پاش زاڵبوونی ناسیۆنالیزم و ڕێفۆرمیزم له
ڕووسیا‌ی کۆتایی بیسته‌کاندا، پاش په‌ره‌سه‌ندنی ناسیۆنالیزمی چه‌پ له وڵاتانی
ژێرده‌سته و به تایبه‌ت پاش شۆڕشی چین، پاش سه‌رهه‌ڵدانی "مارکسیزمی ڕۆژئاوا" و
دواییش چه‌پی نوێ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی مارکسیزم گۆڕا و
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه ناکرێکارییهکان له شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆردا بوونه
ته‌فسیرکه‌ره‌وه‌ی مارکسیزم. گۆڕینی به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیی تیۆرییه‌کانی مارکس
به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، ناوه‌ڕۆکی کرێکاری و شۆڕشگێڕانه و ڕۆشنی،
نه‌ده‌کرا. بۆ ڕه‌وتێک که له جه‌رگه‌ی ئه‌م نه‌ریتانه‌وه هه‌ستاوه هه‌ر جۆره
سه‌رنجدانێکی ناوه‌ڕۆکی واقیعی و چینایه‌تی مارکسیزم به گه‌ڕانه‌وه ده‌ژمێردرێ.
به وته‌یه‌کی تر به بڕوای من مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر ڕۆشنگه‌ری فیکری نییه.
کۆمۆنیزمی کرێکاری له باری فیکرییه‌وه یانی، مارکسیزم و له باری
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یانی، بزووتنه‌وه‌ی دژی سه‌رمایه‌داریی کرێکار. ئه‌م
بزووتنه‌وه بابه‌تییه و ئه‌و تیۆرییه‌ش هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌ناو دڵی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌دا بین و له‌وێوه قسه بکه‌ین ئه‌وجار مه‌سه‌له له‌سه‌ر ڕێکخستنی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و چاودێرکردنی ته‌واو و کامڵی ئه‌م تیۆرییه‌یه به‌سه‌ریدا.
سێیه‌م، فۆرموولی "گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکسیزم" ناوه‌ڕۆکی ئه‌سڵی باسه‌کانی ئه‌مڕۆمان
ده‌رده‌هاوێژێ و وه‌لای ده‌نێ. ئێمه له دنیایه‌کی جیاواز و له ده‌ورانێکی
جیاوازدا مارکسیستین. خودی مارکس‌یش ئه‌مڕۆ ده‌با به هه‌مان شێوه و به هه‌مان
به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به‌م دنیایه و ئه‌م بار و دۆخه قسه‌ی
کردبا. گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکسیزم بۆ زۆر که‌س مانای دووپاتکردنه‌وه‌ی حوکمه‌کان و
فۆرموولبه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مارکسیزمه. بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئێمه، بۆ
کۆمۆنیزمی کرێکاری که هیچ کات له‌م حوکم و لێکدانه‌وه بنه‌ڕه‌تییانه لای
نه‌داوه، مه‌سه‌له‌ی حه‌یاتیتر به‌کارهێنانی مارکسیزمه وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك له
دنیای ئه‌مڕۆ و له هێزه چینایه‌تی و سیاسییه مه‌وجووده‌که‌نی ئه‌م دنیایه‌دا.
به کورتییه‌که‌ی،
فۆرموولی گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکسیزمی واقیعی به هیچ جۆرێک چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه و باسی
ئه‌مڕۆی ئێمه به‌یان ناکا. ئه‌گه‌ر بناغه و سیمای کۆمه‌ڵایه‌تیی بزووتنه‌وه به
ده‌سلێنه‌دراو و جێگیر فه‌رزکه‌ین، ئه‌وجار بێگومان ده‌کرا قسه‌ی ڕیڤیژینیزم و
خه‌باتی دژی ڕیڤیژینیستی وه‌ك ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک که په‌یوه‌ندییان به‌م
بزووتنه‌وه چینایه‌تییه‌وه هه‌یه بکه‌ین، به‌ڵام کاتێك ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به
گشتی، یان به هه‌ر حاڵ ئۆردووگا جیهانییه‌کانی، ئیتر له‌سه‌ر بنچینه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تییه ناکرێکارییهکان دانراوه، مه‌سه‌له‌که له ئاستی
فیکریدا، یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م یان ئه‌و تیۆری و خه‌بات له دژی ئه‌م یان ئه‌و
ده‌ستتێوه‌ردانانه، نامێنێته‌وه. سه‌رجه‌م بینای کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیزمی
مه‌وجوود، وه به‌پێی ئه‌وه فیکره‌که‌شی، ده‌بێ بدرێته به‌ر ڕه‌خنه. ئه‌م
ڕه‌خنه‌یه ده‌بێ به‌پێی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیاواز بگیرێ، کۆمۆنیزمی
مارکس، کۆمۆنیزمی کرێکاری، پێش ئه‌وه‌ی بیروڕای سۆسیالیزمی نا‌کرێکاری سه‌رده‌می
خۆی بداته به‌ر ڕه‌خنه و بانگه‌وازێك بێ بۆ گۆڕینی بیروباوه‌ڕ، جێگاوشوێنی
کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وانی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی نا‌کرێکاری ڕوون کرده‌وه و بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار و ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستیی کرێکاری له به‌رانبه‌ریاندا
دانا. مارکس له‌نێو دڵی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه‌وه سۆسیالیزمی
سه‌رده‌می خۆی نه‌فی کرده‌وه و دایه به‌ر ڕه‌خنه. ئه‌مه کارێکه، ئه‌مڕۆ ئێمه
ده‌مانه‌وێ به هێنانه‌گۆڕی باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری بیکه‌ین.
بسووی سۆسیالیسم:
ئه‌م خاڵه‌ی دوایی ئه‌گه‌ر زیاتر ڕۆشن بکه‌یته‌وه. ده‌ڵێی کۆمۆنیزمی کرێکاری
ناکۆکی و جیاوازییه‌کی چینایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی مه‌وجوود هه‌یه و
ناکۆکی فیکری به‌پێی ئه‌م ناکۆکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه دێته گۆڕ. ده‌مه‌وێ هۆی ئه‌م
جه‌ختکردنه‌وه‌یه و جێگاوشوێنی له باسه‌کانتدا زیاتر شی بکه‌یه‌وه.
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
کۆمۆنیزمی کرێکاری پێشتر جارێك خۆی له جیاوازی له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمه‌کانی تردا
ته‌وزیح داوه و باسی کردووه. مانیفێستی کۆمۆنیست له بنچینه‌دا ڕاگه‌یاندنێک بوو
بۆ ئه‌م کاره. شێوه‌ی مارکس له مانیفێستدا، جیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی
کۆمۆنیزمی کرێکاری له مه‌یله‌کانی تره نه‌ك جیاکردنه‌وه مه‌کته‌بییه‌که‌ی. مارکس
له‌وێدا، دوای ئه‌وه‌ی کۆمۆنیزم وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری و
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری ڕوون
ده‌کاته‌وه، جیاوازییه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی چینه‌کانی
دیکه، سۆسیالیزمی فیۆداڵی، بۆرژوایی و ورده‌بۆژوایی، ده‌بژێرێ. مانیفێست ئه‌م
ڕه‌وتانه نه‌ك وه‌ك مه‌کته‌ب، به‌ڵکوو وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تیی دیاریکراو،
وه‌ك به‌ره‌نجامی هه‌لومه‌رجی دیاریکراو و هه‌ڵقوڵاو له به‌رژه‌وه‌نده
دیاریکراوه‌کان باس ده‌کا و سنووری کۆمۆنیزمی کرێکارییان له‌گه‌ڵ جیا ده‌کاته‌وه.
به وته‌یه‌کی تر مارکس له‌به‌رانبه‌رکێی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه باسی به‌رانبه‌رکێی بیروباوه‌ڕ ده‌کا. به لای
مارکسه‌وه کۆمۆنیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌کی هه‌ر ئێستا مه‌وجوود و بابه‌تیی
کۆمه‌ڵایه‌تی بوو که پێش فیکره‌کان و تێکۆشانی خۆی هه‌بوو، وه ته‌نانه‌ت هه‌ر
ئه‌و کاته ڕابه‌رانی فیکری و فۆرموولبه‌ندییه تیۆرییه‌کانیشی له ده‌روونییه‌وه
ڕه‌خساندبوو. مارکسیزم سه‌روسامانپێدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و چه‌کدارکردنی به
ئاسۆ و ئامانجی ڕۆشن و به ڕه‌خنه‌یه‌کی قووڵ و پته‌و له کۆمه‌ڵی مه‌وجووددا کرد
به ئامانجی خۆی. زۆر خێرا مارکسیزم بوو به ئاڵای کۆمۆنیزمی کرێکاری.
ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌م
شێوه‌یه‌ی مانیفێست چاو له دنیا ده‌که‌ین. بۆ ئێمه کۆمۆنیزمی کرێکاری پێش هه‌موو
شتێك بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و بابه‌تییه. ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه
ده‌چینه ناو باس و فیکر و سیاسه‌تێك که ده‌ڕوانێته سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و
جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌یله سۆسیالیستییه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵی ئه‌م
سه‌رده‌مه. ئه‌مه ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه و بۆچوونی هه‌موو مه‌یله‌کانی
کۆمۆنیزمی مه‌وجوود له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه. یه‌کێک له نموونه‌کانی جیایی
ئه‌م کۆمۆنیزمه له چینی کرێکار و کۆمۆنیزمی کرێکاری هه‌ر ئه‌م حاشاکردنه‌یه له
بابه‌تێتی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمۆنیزمی کرێکاری. به لای ئه‌وانه‌وه سۆسیالیزمی
کرێکاری به‌شێکه که له ئایدیۆلۆژیی سۆسیالیستی ده‌بێته‌وه. مه‌کته‌بی
سۆسیالیستی خوڵقێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستیی چینی کرێکاره. ئه‌وانه
مارکسیزم، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک تێی بگه‌ن، به سه‌رچاوه‌ی سۆسیالیزمی کرێکاری
ده‌زانن. په‌یوه‌ندیی بزووتنه‌وه و فیکر، کۆمه‌ڵ و فیکر، به ته‌واوی به لای
ئه‌وانه‌وه سه‌روبن بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م مارکسیزمه به ده‌ستێبراو و گۆڕاو
بزانن، ئه‌وجا ناچار ده‌بن حاشا له بابه‌تێتی ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستی کرێکار
بکه‌ن. ئێمه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری له دژی کۆمه‌ڵی
مه‌وجوود ده‌که‌ینه بنه‌ما. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و مارکسیزم و ئه‌و کۆمۆنیزمه
حیزبییه که هیدایه‌ت و سه‌روسامانپێدانی ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستیی کرێکاری به
ئامانجی خۆی دانابوو، ئیدی پاشه‌کشه‌ی پێکراوه و کۆمۆنیزمی مه‌وجوود به‌دوای
مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه که‌وتووه، ئه‌مه ته‌نیا به مانای کزبوون و
سه‌رلێشێواوی و بێ ڕابه‌رمانه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه نه‌ك
نابوودکردنی. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مارکس‌یش زیندوو بباوه و ڕوانیبایه کۆمه‌ڵ و
ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارانی دیبا، دیسانیش ده‌ستی ده‌دایه نووسینی مانیفێستێکی
کۆمۆنیزمی کرێکاری که ئاڵای ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستی کرێکار به‌رز
کاته‌وه و به‌رانبه‌ر به سه‌رجه‌م سۆسیالیزمی چینه‌کانی تر، که به‌داخه‌وه نێوی
کۆمۆنیستیشیان له‌سه‌ر خۆیان داناوه، ئاسۆ و ڕه‌خنه به‌م بزووتنه‌وه‌یه ببخشێ.
ئێمه ئه‌مڕۆ مارکسمان نییه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی خۆمان
هه‌یه و به خۆشییه‌وه له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا نفووزی قووڵی مارکسیشمان وه‌ك
مه‌یلی غه‌ریزی و ئیتر "خۆرسك"ی کرێکاریی تێکۆشه‌ر به مارکسیزم هه‌یه، باسی
کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ ئێمه یانی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌م بزووتنه‌وه و
ناڕه‌زایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه،
نه‌ك داهێنانی مه‌یلێکی دیکه له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی کۆمۆنیزمی مه‌وجووددا.
وه‌ڵامی ئێمه به‌م کۆمۆنیزمه وه‌ڵامێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕه‌خنه‌ی ئێمه عه‌مه‌لی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه، بابه‌تی کاری ئێمه جیاوازه. وه‌ڵامی ئێمه هه‌مان وه‌ڵامه
که به گشتی به بۆرژوازی ده‌یده‌ینه‌وه: پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی
کۆمۆنیستیی کرێکاری.
بسووی سۆسیالیسم:
به ته‌واوی له‌و گرنگییه ده‌گه‌م که دایده‌نێی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکاری و له‌پێشتربوونه ته‌حلیلییه‌که‌ی له هه‌ر جۆره سنوورکێشانێکی
باوه‌ڕگه‌ری و سیاسی. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا، لێره‌دا دوو پرسیاری سه‌ره‌کی دێته
گۆڕ. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که به‌م جۆره تیۆری و سنووردانانی تیۆریك له‌گه‌ڵ
لقه‌کانی دیکه که بانگه‌شه‌ی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم ده‌که‌ن، له‌م ڕوانگه‌یه‌دا چ
جێگاوشوێنێکی ده‌بێ و دووه‌م: ئه‌و بابه‌تانه‌ن که به بڕوای تۆ کێشه‌یه‌کی تیۆری
ئاوها ده‌بێ له ده‌ور هه‌ڵخڕێ. له بابه‌ت پرسیاری یه‌که‌مه‌وه، یانی مه‌سه‌له‌ی
جێگاوشوێنی تیۆری و کێشه‌ی تیۆریك، ده‌مه‌وێ سه‌رنجت ڕاکێشمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که له
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا به‌رانبه‌ر به یه‌كدانانی تیۆری و بزووتنه‌وه
شێوه‌یه‌کی کۆن و له‌مێژینه‌یه. پێت وانییه بگوترێ باسه‌که‌ی تۆش خه‌ریکه هه‌ر
به‌م چوارچێوه فیکرییه له‌مێژینه‌ی چه‌په‌وه جه‌خت له‌سه‌ر تیۆری هه‌ڵده‌گرێ و
دایده‌نێته سه‌ر بزووتنه‌وه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
ڕه‌نگه زۆر شت به باسه‌کانی من بڵێن و له‌وانه، "به‌پێشخستنی بزووتنه‌وه"، یان
"ئیکۆنۆمیزم"، پیرۆزکردنه‌وه‌ی "خۆرسك" به‌رانبه‌ر به وشیاری و شتی تر. به بڕوای
من ئه‌م خه‌سڵه‌تنوێنییانه له باسه‌کانی ئێمه به‌رله‌وه‌ی شتێك سه‌باره‌ت به
ناوه‌ڕۆکی بیر و بۆچوونه‌کانی ئێمه و که‌م و کووڕییه‌کانی بڵێ، بیرکردنه‌وه‌ی
قاڵبیی ڕه‌خنه‌گره ئیحتیمالییه‌که‌مان نیشان ده‌دا. با‌سه‌که به هیچ جۆرێک
له‌سه‌ر "تیۆری و بزووتنه‌وه" نییه. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه: "کام
بزووتنه‌وه". سه‌روبنی قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که لقه جۆراوجۆره‌کانی
سوسیالیزمی تا ئێستا جیا له‌و داس و چه‌کوشه‌ی که له‌سه‌ر ئاڵاکه‌یان بووه و ناوی
مارکس و لێنین که ویردی زمانیان بووه، زۆربه‌یان بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی
چینه ناڕازییه‌کانی دیکه بۆ ڕێفۆرمات و ئاڵوگۆڕی غه‌یره سۆسیالیستی بوون.
ئه‌وه‌ی که له ناو ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا تیۆری و کرده‌وه‌ی سیاسیی حیزبه‌کان چ
په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه بووه، کامیان که‌وتووه‌ته به‌ر تیشکی ئه‌وی تریان و
شتی له‌م چه‌شنه، ده‌کرێ له‌ناو خودی ئه‌م نه‌ریتانه‌دا جێی قسه و باس بێ. قسه‌ی
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، که هی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه‌ین، که هه‌م
به تیۆری جیاوازی خۆیه‌وه و هه‌م به‌کرده‌وه‌ی خۆیه‌وه، له پاڵ ئه‌م
سۆسیالیزمه غه‌یره کرێکارییه‌وه هه‌بووه و هه‌یه، جا به هه‌ڵکه‌وت له‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌دا که ئێمه قسه‌ی لێ ده‌که‌ین، یانی کۆمۆنیزمی کرێکاری، ناکرێ
تیۆری و بزووتنه‌وه به دوو به‌شی جیاواز که هه‌رکامیان له‌سه‌ر پێی خۆ
ڕاوه‌ستابن دابه‌ش بکه‌ی. باسی له‌پێش بزووتنه‌وه خستنی تیۆری یان له‌پێش تیۆری
خستنی بزووتنه‌وه مانای نابێ. ئه‌مانه ئاستی جۆراوجۆری خۆنواندنی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانه‌ن. به بڕوای من هه‌ر که‌س مانیفێستی
کۆمۆنیست به وردی بخوێنێته‌وه، تێده‌گا که ئه‌مه ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارییه، نه‌ک گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رباسه‌کانی کۆمه‌ڵناسییه‌کی زانستی،
که هه‌ر که‌س بتوانێ جیا له‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه چینایه‌تییه به‌ده‌رس
بیڵێته‌وه، یان ده‌ست بداته وردکردنه‌وه‌ی زیاتری و بیکاته به‌شێک له خۆیدا.
به بڕوای من ئه‌و
چاره‌نووسه‌ی که مارکسیزم له باری تیۆرییه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌و
پرۆبلێماتیکه تیۆرییانه‌ی که له‌نێوخۆی نه‌ریتی مارکسیستی تا ئێستادا هاتوونه‌ته
گۆڕ و بوونه‌ته بنه‌مای سنووردانانی خه‌ته‌کان و مه‌یله‌کان و جه‌مسه‌ره
جۆراجۆره‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌یه‌ك که وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی نێوی لێ
براوه، جیاواز له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵایه‌تیی مارکسیزم و به‌کارهێنانی
چینایه‌تییه‌ك که ئه‌م تیۆرییه به‌ده‌ستی هێناوه ده‌رك ناکرێ. هه‌ر چۆن
ڕوانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و سیاسی، مه‌کته‌بێکی فیکری، جیا له پایه ماددییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی و پێویستییه مێژوویی_ چینایه‌تییه‌کانی هه‌ڵناسه‌نگێندرێ،
ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش که له‌نێوخۆی ئه‌م مه‌کته‌به‌دا به‌ره‌و پێش ده‌برێ و کێشه‌ی
له‌سه‌ر ده‌کرێ، به‌بێ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که له پشتیانه‌وه خه‌وتووه ده‌رك ناکرێ. مارکسیزم وه‌ك
تیۆرییه‌ك و مه‌کته‌بێك، پته‌وییه‌کی ده‌روونی هه‌یه، شێوه و میتۆدێکی هه‌یه و
به ئه‌نجامگیری ئاشکرا و دیاریکراو سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ، سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی
خه‌باتکارانه ده‌گا. مارکسیزم وه‌ك تیۆری به ئیعتیباری خۆی ده‌کرێ
بخوێند‌رێته‌وه و ده‌رك بکرێ. کێشه و سنووردانانی مه‌کته‌بی کاتێك په‌ره ده‌گرێ
و مه‌سه‌له‌ی ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر و جاروبار دژ به‌یه‌ك له‌م تیۆرییه کاتێك دێته گۆڕ،
که مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م تیۆرییه له جیهانی واقیعیدا دێته گۆڕ و مه‌یل
و بۆچوون و مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گیروگرفته
تایبه‌تییه‌کانیان ده‌ست بۆ لای ئه‌م تیۆرییه ڕاده‌کێشن. بۆ وێنه تیۆری مارکس
تیۆرێکی دیاریکراو سه‌باره‌ت به شۆڕشی کۆمۆنیستی، هه‌لومه‌رجی به‌دیهاتنی و
ئه‌رکه‌کانی به‌ده‌سته‌وه داوه، به‌ڵام پرۆبلێماتیکی سۆسیالیزم له وڵاتێكدا له
جه‌رگه‌ی کێشمه‌کێشێکی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان مه‌یله زیندووه‌کانی شۆڕشی
ڕووسیا‌دا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئابووریی ڕووسیا پێک دێ. مارکس له کتێبی
سه‌رمایه‌دا به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو په‌یوه‌ندیی نێوان نرخ و بایی له کۆمه‌ڵی
سه‌رمایه‌داریدا باس ده‌کا، به‌ڵام کێشه‌ی "گۆڕینی بایی به نرخه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان" ته‌نیا له‌جه‌رگه‌ی هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی
دیاریکراودا و له لایه‌ن ڕه‌وتێکی دیاریکراوه‌وه ده‌کرێته پرۆبلێماتیکی تیۆریك.
تێزی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ژێرخان و سه‌رخان و
چلۆنایه‌تی کاریگه‌ریدانانیان له‌سه‌ر یه‌کتر، سۆسیالیزم و بازاڕ و شتی تری دیکه‌ش
که هه‌رکامیان سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی زۆر گرنگ و درێژخایه‌نی نێو نه‌ریتی به‌ناو
مارکسیستی بوون، به‌بێ ده‌رککردنی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پشت
سه‌ریان و به‌بێ تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له‌یه که ئه‌م کێشه و پرۆبلێماتیکه
قاڵبی کام کێشمه‌کێشی بابه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ناکرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ.
به کورتی قسه‌ی من
ئه‌وه‌یه که ئه‌م کێشه و گیروگرفت و گرێوگۆڵه تیۆرییانه، هه‌ر له‌خۆیه‌وه و
بێ ئه‌وه‌ی شتێك ڕووی دابێ، له چوونه ناو ده‌ریای تیۆرییه‌کانی مارکس و
لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایانه و دۆزینه‌وه‌ی "ناڕۆشنییه‌کان"یان وه‌ك
مه‌کته‌بێك هه‌ڵناقوڵێ، به‌ڵکوو به‌رهه‌می شێوه به‌کارهێنانێکی تایبه‌تیی
مارکسیزمه که ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان هه‌وڵیان بۆ داوه. ڕه‌نگه
ئه‌م کێشمه‌کێشانه به ڕاستیش سه‌رنجی ئێمه‌یان بۆ لای هێندێك ناڕۆشنیی خودی
تیۆرییه‌که‌ش ڕاکێشابێ. من خۆم بڕوایه‌کم به‌مه نییه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له
حاڵه‌تێکی واشدا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه نییه که تیۆرییه‌که ته‌فسیر
هه‌ڵئه‌گرێ، به‌ڵکوو بوونی ته‌فسیرکه‌ری جۆراوجۆر و بوونی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
گرنگه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که ئه‌م ته‌فسیره جۆراوجۆره‌یان له مارکسیزم بۆ
ده‌کرێ. به بڕوای من هه‌موو ئه‌و به‌ڵایه‌ی که به‌سه‌ر تیۆرییه‌کانی مارکسدا
هاتووه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراجۆره‌کان
هه‌وڵیان داوه بیکه‌نه ئامراز‌ی به‌ره‌وپێشبردنی شتی وا که له‌گه‌ڵ خودی ئه‌م
تیۆرییه یه‌ك ناگرێته‌وه. مارکسیزم تیۆری لێکدانه‌وه‌ی ئابووری و حیسابکردنی
بایییه‌کان و نرخه‌کان و گه‌یشتن به هاوکێشه‌ی ماتماتیکی بۆ پێکهێنانی هاوسه‌نگی
له‌نێو به‌شه جۆراوجۆره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کاندا نییه. ئه‌گه‌ر که‌سێك بیه‌وێ بۆ
ئه‌م کاره که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ، دیاره ده‌بێ ده‌ستی تێبه‌رێ و دیاره به‌بێ
ڕه‌خنه‌گرتن له تیۆری بایی مارکس، یان گۆڕینی مارکس به ڕیکاردۆ ئه‌م کاره
سه‌رناگرێ. ڕاستییه‌که‌ی به بڕوای من ڕیشه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م
پرۆبلێماتیکه تیۆرییانه‌ی نه‌ریتی مارکسیستی تا ئێستا له کێشمه‌کێشی ئه‌و
ڕه‌وتانه‌دایه که ناوه‌ڕۆکی ئه‌سڵی ئه‌م تیۆرییه، یانی ڕه‌خنه‌گری له
سه‌رمایه‌داری و پێویستیی شۆڕشی کرێکارییان وه‌لا ناوه و هه‌وڵیان داوه له‌م
تیۆرییه کۆمه‌ڵناسییه‌کی زانستی، یان زانستی ئابوورییه‌کی جێگر بۆ باڵی چه‌پی
بۆرژوازی ساز بکه‌ن، یان بڕوبیانووی تیۆریك بۆ باسکردنی زه‌مینیترین
به‌رژه‌وه‌ندییه ناکرێکارییهکان، ناسیونالیزمی ڕووسی و چینی و ناکۆکی فیرقه‌یی و
شتی تر ساز بکه‌ن.
هه‌ر بۆیه کاتێك
سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌رخوردکردن به تیۆری لێم ده‌پرسی، پێویسته سنووری خۆم
له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌کارهێنانه ئیسکۆلاستیکه، یان ئۆپۆرتیۆنیستییه‌ی مارکسیزم به
ڕۆشنی دانابێ. تیۆری و خه‌باتی تیۆریك جێگاوشوێنێکی زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازی بۆ
سۆسیالیزمی کرێکاری هه‌یه. به‌ڵام بۆ مارکسیزم ئامراز و وه‌سیله‌ی ڕه‌خنه‌گرییه.
ئامراز‌ی ناسینی قووڵترین ڕیشه‌کانی به‌ڵایه‌که که به‌شه‌ر به گشتی و کرێکار به
تایبه‌تی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا تاقی ده‌کاته‌وه. ئامراز‌ی وه‌ده‌ستهێنانی
هۆشیارییه‌کی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویییه بۆ کرێکار و ناسینی ئه‌و
ئیمکاناته‌یه که بۆ ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵی مه‌وجوود هه‌یه. ئه‌مانه خه‌سڵه‌ته
ئیسپاتییه‌کانی تیۆری مارکسن که ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانه ناکرێکارییه‌کانی تا ئێستای
نه‌بوایه، ده‌کرا ڕاسته‌وخۆ ببرێته ناو کۆمه‌ڵ و چینی کرێکار و ڕیزبه‌ستنێکی
فیکریی به‌هێز به‌رانبه‌ر به بیروباوه‌ڕی زاڵ له‌نێو کۆمه‌ڵدا پێک بێنێ. کۆمۆنیزمی
کرێکاری ده‌بێ ڕه‌وتێکی فیکری به‌هێزی ناو کۆمه‌ڵ بێ به‌رانبه‌ر به مه‌یل و بیر و
بۆچوونه فیکرییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بۆرژوازی، وه‌ك لیبراڵیزم، دیموکراسی،
ناسیۆنالیزم، ئۆمانیزم، سۆسیال دیموکراسی و شتی تر، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر مارکسیزم
به‌رانبه‌ر به ڕه‌وتی وه‌ك ماویزم، ترۆتسکیزم، سۆسیالیزمی ڕووسی، یان چه‌پی نوێ
به زمانێکی تر باس بکا. ئه‌مه جێگاوشوێنێکه که ئێمه بۆ تیۆری داده‌نێین.
بڕوانه، ئێمه خه‌سڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌کانی کۆمۆنیزممان باس
کردووه. ئێمه ئه‌وه‌مان باس کردووه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بێته‌گۆڕ که
"کۆمۆنیسته‌کان ده‌ڵێن چی"، ئه‌مه پرسیاره که کۆمۆنیزم ئاڵای کام به‌شی کۆمه‌ڵ و
کام چینه. ئێمه گوتوومانه ته‌نیا وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکار چاو
له کۆمۆنیزم ده‌که‌ین و ته‌نیا له‌جه‌رگه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چینه
نوێیه‌دایه ده‌کرێ کۆمۆنیزم وه‌ك مه‌کته‌بێك، ڕوانگه‌یه‌ك و تیۆرییه‌کی
شۆڕشگێڕانه ده‌رك بکرێ و خه‌باتی بۆ بکرێ. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌م
په‌رچه‌کرداره هاتووه‌ته پێش که "تیۆریی چی به سه‌ردێ؟". من ئه‌مه به
په‌رچه‌کرداری ئاسایی هه‌مان به‌ش و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مان نه‌ریتی سیاسی
ده‌زانم که خه‌ریکم ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرم. کۆمۆنیزم بۆ سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی مه‌وجوود
تیۆرییه‌که. هێنانه‌خوار و کردنی کۆمۆنیزم به ده‌زگایه‌کی فیکری بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان، یان کردنی به "زانستی مێژوو"، وه شتی له‌م چه‌شنه
ڕێگایه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناک‌بیری چه‌پگه‌رای بۆرژوا، بیرۆکراتی ڕێفۆرمخواز،
ناسیۆنالیست و دیموکراتی چینی و بۆلیڤی و ئێرانی، خۆی له مارکسیزم و کۆمۆنیزمدا
وه‌ك کرێکار به خاوه‌ن حه‌ق دانێ. کاتێك ئێمه ده‌ڵێین کۆمۆنیزم ته‌نیا وه‌ك
ڕه‌وتێکی کرێکاری شیاوی ئه‌م ناوه‌یه، ده‌ڵێن ئه‌ی تیۆری چی به‌سه‌ر دێ؟ به بڕوای
من مه‌به‌ستی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که "ئێمه چیمان به‌سه‌ر دی". ئه‌گه‌ر ئه‌مانه
ئه‌وه‌نده‌یان له مارکس
وه‌رنه‌گرتبێ که
کۆمۆنیزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕگه‌رایی نییه، به‌ڵکوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی_ چینایه‌تیی دیاریکراوه، بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکارییه، ئه‌وجار ئیتر
نابێ نیگه‌رانی ده‌ربڕینیان بۆ تیۆریی له‌به‌رانبه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاریدا به جیددی
وه‌ربگیرێ. هه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه‌یان له باسه‌کانی ئێمه یانی، حاڵینه‌بوون له
بنچینه‌ی مارکسیزم وه‌ك تیۆریییه‌ك. با بڵێم تیۆری "چی به‌سه‌ر دێ". تیۆری له
ئامراز‌ی ناڕۆشنی داتاشینه‌وه، له‌وه‌وه که ببێته ئامراز‌ی داپۆشینی قازانجه
غه‌یره کرێکارییه‌کان له‌ژێر ناوی مارکسیزمدا، له ئامراز‌ی خۆشباوه‌ڕی پێکهێنان بۆ
باڵی چه‌پی بۆرژوازییه‌وه، له ئامراز‌ی سه‌لماندنی به‌رزتربوونی پله‌ی
خوێنده‌وارانه‌وه ته‌نانه‌ت له‌نێو حیزبه مارکسیستییه‌کانیشدا و له شتی له‌م
چه‌شنه‌وه، ده‌بێته هه‌مان ڕه‌خنه‌ی توند و تیژ، کرێکاری، قووڵ و شاره‌زایانه،
که له ئاساره کلاسیکییه مارکسیستییه‌کاندا ده‌یبینین. تیۆری جارێکی تر
ده‌بێته‌وه چه‌کێکی کاریگه‌ر له خه‌باتی چینایه‌تیدا. ده‌بێته
ئیددیعا‌نامه‌یه‌کی ئاشکراکه‌ره‌وه‌ی ڕۆشن، بێخه‌وش و خاڵ و شیاوی تێگه‌یشتن
به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵی مه‌وجوود و میکانیزمه به ڕواڵه‌ت ئالۆزه‌کا‌نی. ده‌بێته
هێزێکی ماددیی نێو کۆمه‌ڵ که بیر و بۆچوونی کرێکاری ناڕازیی دنیای ئه‌مڕۆ شکڵ پێ
ده‌دا. باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ خودی ئێمه به‌رهه‌می وردبوونه‌وه‌یه‌کی تیۆری
زۆر بووه و ئه‌رکی تیۆریی جۆراوجۆر و زۆر جیددی‌تر له پێشوومان ده‌خاته سه‌رشان.
باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری تازه چوارچێوه‌یه‌کی پێداوین که بتوانین له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا په‌لامارێکی به‌رینی تیۆریك ده‌ست پێ بکه‌ین.
بسووی
سۆسیالیسم:
ئه‌م په‌لاماره تیۆرییه بێگومان له باری تیۆرییه‌وه سنووری خۆی له‌گه‌ڵ لقه
جۆراوجۆره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی به‌ناو کۆمۆنیستیی مه‌وجوود ده‌کێشێ و هه‌روه‌ها
ته‌کلیفی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆسپ و پرسیاره سه‌ره‌کییه‌کانه‌ی که له گۆڕن ڕۆشن
ده‌کاته‌وه. به وته‌یه‌کی تر ده‌بێ ڕۆشن بکرێته‌وه که کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ك
ڕوانگه و نه‌ریتێکی دیاریکراوی مارکسیستی له کوێ سنووری خۆی له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی
تر، که خۆیان به مارکسیست له‌قه‌ڵه‌م داوه جیا ده‌کاته‌وه. پرسیاره‌که‌مان
ئه‌وه‌یه، که ئه‌م کێشه و سنووردانانه تیۆرییانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وت و
مه‌کته‌بانه ده‌بێ له‌ده‌وری چی هه‌ڵخرێ و به‌ڕێوه ببرێ و ئه‌م ئه‌رکه
سه‌ره‌کییانه‌ی که له‌م باره‌وه ده‌بێ په‌یره‌وییان لێ بکرێ کامانه‌ن؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
با له پێشدا خاڵێك ڕۆشن که‌مه‌وه. به گشتی ڕه‌وته چه‌په ڕادیکاڵه‌کان کاتێك
باسی خه‌باتی فیکری ده‌که‌ن، پێش هه‌موو شتێك مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ
لقه‌کانی تری چه‌پ "سه‌باره‌ت به مارکسیزم" قسه و باس بکه‌ن. "خه‌باتی
ئایدیۆلۆژیك" بۆ ئه‌م ڕه‌وتانه مانای جه‌ده‌لێکی ده‌روون مه‌کته‌بی په‌یدا
کردووه. خودی ئێمه‌ش له ڕابوردوودا زۆرمان ئه‌م کاره کردووه. من ناتوانم لێره
بچمه ناو ئه‌م با‌سه که بۆچی و چۆن و له چ ڕه‌وتێکدا خه‌باتی فیکری ئه‌م مانا
به‌رته‌سکه‌ی به خۆوه گرتووه. به‌ڵام پێویسته بڵێم که ئه‌مه خۆی وێنه‌یه‌ك
بووه له خه‌سڵه‌تی غه‌یره کۆمه‌ڵایه‌تی و فیرقه‌یی چه‌پی ڕادیکاڵ و به‌ناو
کۆمۆنیست. بۆ ئێمه خه‌باتی فیکری مه‌یدانێکی خه‌باتی چینایه‌تییه و به‌ناچار
هاوبه‌شه له دژی بیروباوه‌ڕی زاڵ له‌نێو کۆمه‌ڵدا، بیروباوه‌ڕی ئه‌و چینانه که
له دنیای ماددی و له مه‌یدانی عه‌مه‌لیدا وه‌ك چینێك له‌به‌رانبه‌ریاندا
ڕاوه‌ستاوین. شه‌ڕێک له دژی ئه‌و بیروباوه‌ڕ و مه‌کته‌ب و نه‌ریته تیۆرییه
بۆرژوایییانه که توانیویانه له ڕاده‌ی ده‌یان ملیۆنیدا مۆری خۆیان له‌سه‌ر بیر
و بۆچوونی مرۆڤه‌کان بده‌ن. جه‌ده‌لکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی مارکسیزمیان
هه‌یه گۆشه‌یه‌کی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆرێک ته‌وه‌ری کار نییه
و به تایبه‌ت ڕێڕه‌وێك نییه که سیمای تیۆریی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌و ڕێگایه‌وه
بکێشرێته‌وه و ڕۆشن بکرێته‌وه. ئه‌و په‌لاماره سیاسییه‌ی من باسم کرد،
په‌لامارێک که ده‌بێ کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی کرێکاری، مارکسیزم وه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی، ده‌ستی بداتێ په‌لامارێکه له دژی نه‌ریته فیکری و
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بۆرژوازی. ئه‌و نه‌ریتانه‌ی که ته‌نانه‌ت هیچ بانگه‌شه‌ی
مارکسیستبوونیشیان نییه. ئێمه له مه‌یدانی کێشه‌ی فیکریدا له‌گه‌ڵ لیبراڵیزم و
دیموکراسی، له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزم، ڕێفۆرمیزم، سۆسیال دیموکراتیزم و ئانارشیزم و شتی
له‌م چه‌شنه به‌ره‌وڕووین. ڕاستییه‌که‌ی من پێم وایه به‌بێ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و
دیتنی نفووزی قووڵی ئه‌م نه‌ریته سه‌ره‌کیتره تیۆری و سیاسییانه که له بیر و
بۆچوون و جیهانبینی شێوه مارکسیسته‌کاندا هه‌یه، ناکرێ کێشه و جه‌ده‌ل له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ش بکه‌ی که بانگه‌شه‌ی مارکسیزمیان هه‌یه.
بسووی سۆسیالیسم:
ئه‌م با‌سه ده‌بێ زیاتر شی بکه‌یه‌وه، چونکه جه‌ده‌لی ده‌روون مه‌کته‌بی، یان
ده‌روون بزووتنه‌وه‌یی به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی نه‌ریتی کۆمۆنیستی، هه‌مان نه‌ریتی
کۆمۆنیستی کرێکاریی مارکس و لێنینیش بووه. ئێمه جه‌ده‌له‌کانی مارکس و
مارکسیسته‌کانمان له دژی بیر و بۆچوونی پرۆدۆ‌ن و لاسال هه‌یه، جه‌ده‌له‌کانی
لێنینمان له دژی سه‌رده‌مدارانی فیکریی ئینته‌رناسیۆنالی دووه‌م هه‌یه، که
ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دیارده سیاسی و فیکرییه‌کانی لێنینیزم ده‌رده‌خا و
گه‌ڵاڵه‌ی ده‌کا. وه سه‌ره‌نجام مه‌سه‌له‌ی ڕیڤیژینیزممان له‌پێش بووه، که
ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ك کۆسپێکی واقیعی به‌ری شکڵ‌گرتنی حیزبه مارکسیستییه
شۆڕشگێڕه‌کانی گرتووه و کۆسپی سه‌ر ڕێگای سۆسیالیزمی کرێکاریی واقیعی بووه. ئه‌م
باره‌ی خه‌باتی فیکری چ جێگاوشوێنێکی له ڕوانگه‌ی ئێوه‌دا هه‌یه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
من نه‌ك هه‌ر جه‌ده‌لی ده‌روون بزووتنه‌وه‌یی به‌ڵکوو جه‌ده‌لی ده‌روون مه‌کته‌بیش
به هیچ جۆر ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه. به‌ڵام با بزانین ئه‌م کێشه و جه‌ده‌لانه تا ئه‌و
جێگایه‌ی که به واقیع لایه‌کیان مارکسیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاری بووه، له کام
چوارچێوه‌ی مێژوویی‌دا ڕووی داوه و چ ده‌ور و نه‌خشێکی له ڕه‌وتی گشتیی خه‌باتی
فیکری و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا بووه. ئه‌وه‌ی مارکسیزم ده‌کا به مارکسیزم و
کۆمۆنیزم ده‌کاته کۆمۆنیزم سنووردانانه جه‌ده‌لییه‌کانی مارکس له‌گه‌ڵ پرۆدۆ‌ن و
لاساڵ نییه. ڕه‌خنه‌ی گشتی مارکس ڕه‌خنه‌یه‌که له سه‌رمایه‌داری و به گشتی له
بیر و بۆچوونی بۆرژوایی. مارکس ئایدیۆلۆژی ئه‌ڵمانی و بیر و بۆچوونی فه‌لسه‌فی پێش
خۆی ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. سه‌رده‌مدارانی فیکریی ئابووریی سیاسی هاوچه‌رخی خۆی و
پێش خۆی له چکۆڵه‌ترین ڕاده‌ی خۆشی‌دا ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش
گرنگتر دینامیزمی کۆمه‌ڵی مه‌وجوود و په‌یامه‌کا‌نی، له چه‌وسانه‌وه و
هه‌ژارییه‌وه بگره تا ئیمپریالیزم، کۆیله‌داری، فه‌حشا، ئایین، دیموکراسی،
ناسیۆنالیزم و شتی تر ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. مارکس ده‌چێته شه‌ڕی چینه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و بیر و بۆچوونه زاڵه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ. به‌بێ کتێبی سه‌رمایه و
ئایدیۆلۆژی ئه‌ڵمانی، ناکرێ ڕه‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا بگرێ و مه‌کته‌ب و
نه‌ریتێکی فیکری پێک ناهێنێ. مارکسیزم ڕه‌خنه له دۆخێکی ئابووری، سیاسی و فیکری
گشتی و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گرێ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ر
ڕه‌خنه‌گره سه‌تحی و ناشۆڕشگێڕه‌که‌ی ئه‌م نیزامه‌ش. نموونه‌ی جه‌ده‌له‌کانی لێنین
له‌گه‌ڵ ئینته‌رناسیۆناڵی دووه‌مت هێنایه‌وه. من ده‌پرسم به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن له
ئیمپریالیزم و ناسیۆنالیزم، به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن له دیموکراسی بۆرژوایی وه‌ك بیر و
بۆچوونێکی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریتی مارکسیستی ئه‌سڵه‌ن چۆن ده‌کرا په‌لامارێکی ئاوا
بکرێته سه‌ر ئینته‌رناسیۆناڵی دووه‌م. ئه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌کی گشتی و واوه‌تر له
ڕه‌خنه‌ی مه‌کته‌بی و ڕه‌خنه‌ی بزووتنه‌وه‌یی بوو که لێنینزم وه‌ك ڕه‌گه‌یه‌کی
فیکری شۆڕشگێڕ و موعتبه‌ر به‌رانبه‌ر به ئینته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م شکڵ پێدا.
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێم مارکس و لێنین هه‌ردووکیان خۆیان له‌به‌رانبه‌ر
مه‌یلگه‌لێکی شێوه سۆسیالیستی به‌هێزدا دیبوو. ئه‌مانه ڕه‌وتگه‌لێک بوون که له
ڕاده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کاریگه‌رییان نابووه سه‌ر بیروباوه‌ڕی کرێکاری ناڕازی. به
بڕوای من کێشه و جه‌ده‌ل له‌گه‌ڵ ڕه‌وته زیندووه‌کانی دیکه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی
چینایه‌تی به مانای واقیعیی وشه هه‌میشه حه‌یاتییه و ئه‌ویش ناخه‌مه ژێر
سه‌ردێڕی کێشه جه‌ده‌لی مه‌کته‌بییه‌وه.
ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ڕیڤیژینیزم باسێکی زیاتر بکه‌ین. مانای ڕیڤیژینیزم هه‌رچی هاتووینه پێشتر ئایینی
تر و فیقهی تر بووه‌ته‌وه. بۆ کۆمۆنیزمی ده‌ورانی مارکس دیاره نه ده‌کرا
ده‌سته‌واژه‌ی ڕیڤیژینیزم له گۆڕ بێ. به بڕوای لێنین ده‌ستتێوه‌ردان و
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌یله‌کانی تر له بیر و بۆچوونی مارکسیستی په‌یوه‌ندییه‌کی
ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و هێزه ماددییانه هه‌یه که
پێویستییان به‌م ده‌ستتێوه‌ردانه بووه. به وته‌یه‌کی تر، به بڕوای لێنین
ڕیڤیژینیزم ئاڵای ڕه‌وتێکی ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو بووه که له‌پێشدا به
هۆی جێگاوشوێنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ره. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
یانی، له کێشه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه سیاسییه‌کانی چینه‌کانی تردا، لێنین به‌رگری
له دروستیی حوکمه‌کانی مارکسیزم ده‌کا و تێده‌کۆشێ به‌ری گۆڕینی مارکسیزم له
لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بگرێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ڕیڤیژینیزم پێش ئه‌وه‌ی له
چوارچێوه‌ی مه‌کته‌بێکدا و به مه‌حه‌کی واوه هاتبێته گۆڕ که ئاخۆ کام به‌ش له
حوکمه‌کانی مارکسیزم ده‌سکاری ده‌کا و ده‌یگۆڕێ، وه‌ك ئاڵای فیکریی به‌رژه‌وه‌ند و
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه غه‌یره کۆمۆنیستی و غه‌یره کرێکارییه‌کان مانا
ده‌کرێته‌وه. ڕیڤیژینیزم به مانای غه‌یره ئایینییه‌که‌ی یانی، سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه غه‌یره کۆمۆنیستی و غه‌یره کرێکارییه‌کان له‌ژێر
ناوی مارکسیزمدا. لقێکی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی له سۆڤێت له‌ژێر
ناوی مارکسیزمدا کاری کردووه و به ناچار ته‌فسیرێکی تایبه‌تیشی له‌م تیۆرییه
داوه‌ته ده‌ست. ئه‌مه ڕیڤیژینیزمه. بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیمپریالیزمی و
ناسیۆنالیستی چینیش هه‌روه‌ها. ئه‌مه‌ش ڕیڤیژینیزمێکه. کۆمۆنیزمی کرێکاری
به‌رانبه‌ر به ناسیۆنالیزم و سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی که به ئیعتیباری خۆیان
هه‌ن، پێ ده‌نێته مه‌یدانی کێشه و جه‌ده‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌م لقه شێوه
مارکسیستانه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ش. به‌ڵام سیمای سیاسی و تیۆرییه‌که‌ی، به
پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دژی ڕیڤیژینیستی چه‌پی ڕادیکاڵ، له سنوورکێشان له‌گه‌ڵ
ماویزم، یان په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌کانی 20 و 22ی حیزبی سۆڤێت و تێزی ڕێگای
گه‌شه و هه‌ڵدانی غه‌یره سه‌رمایه‌داری و شتی تره‌وه ده‌رناکێشرێ. به وته‌یه‌کی
تر خودی خه‌سڵه‌تی ده‌روون مه‌کته‌بیی حه‌یاتی فیکری چه‌پی ڕادیکاڵ و ئه‌م
واقعییه‌ته که ئه‌مانه سیمای تایبه‌تی خۆیان له سنووردانان له‌گه‌ڵ
جه‌مسه‌ره‌کان و ئۆردووگا مه‌وجووده‌کا‌نی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم ده‌رده‌کێشن،
نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌ردووکیان هی جێگاوشوێنێك و بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شن. چه‌پی ڕادیکاڵی تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌ی که
ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوون له ڕه‌وتێکی هاوبه‌شی چینایه‌تیدا بوون. سنووردانانه‌کانی
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ڕیڤیژینیزم له سۆڤێت و له چین، مه‌کته‌بی و شێوه ئایینییه،
چونکه له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ
نه‌بوون و به‌رگرییان له ئامانج و ئامانجێکی جیاواز نه‌کردووه. ڕه‌خنه‌که‌یان له
سه‌رمایه‌داری هه‌ر ئه‌وه بووه، تێگه‌یشتنیان له سۆسیالیزم هه‌ر ئه‌وه بووه.
کێشه‌ی ئه‌مانه "لادان"ی ئه‌م جه‌مسه‌رانه له حوکمه تیۆرییه‌کان، یان له
سیاسه‌ت و تاکتیکه دیاریکراوه‌کان بووه. له باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه هه‌موو
لقه‌کانی چه‌پی ڕادیکاڵ، له بۆردیگیزم و ترۆتسکیزمه‌وه تا ئه‌مڕۆ، وه‌ك
ڕه‌خنه‌گری ڕه‌وتی سه‌ره‌کی و به ئیعتیباری وجوودی ئه‌م ڕه‌وته ئه‌سڵییه،
مه‌وجوودییه‌تیان به‌ده‌ست هێناوه. که‌س ناتوانێ ترۆتسکیزم ڕاسته‌وخۆ له
به‌رانبه‌رکێیه‌کی تایبه‌تی ئه‌م ڕه‌وته‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری بناسێنێ.
ئه‌م ڕه‌وته به‌رهه‌می لاوه‌کی هه‌مان ڕه‌وتی سه‌ره‌کییه. به زمانێکی تایبه‌ت
له چوارچێوه‌ی هه‌مان بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌دوێ.
به کورتی قسه‌که‌م
ئه‌وه‌یه، گه‌رچی حه‌تمه‌ن ده‌بێ کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌رانبه‌ر به‌م نه‌ریتانه‌ش
قسه بکا، به‌ڵام سیما سیاسییه‌که‌ی له به‌رانبه‌رکێی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی
سه‌رمایه‌داریدا به گشتی و له‌گه‌ڵ مه‌یل و بزووتنه‌وه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه
سه‌ره‌کییه‌کانی بۆرژوازی له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا دیاری ده‌کرێ. تۆ جه‌ده‌له‌کانی
ڕابوردووی نه‌ریتی مارکسیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریت وه‌ك نموونه هێنایه‌وه. زۆر
باشه، به‌ڵام من ده‌پرسم، ئه‌مڕۆ بۆ شکڵپێدانی ڕیزی شۆڕشی کرێکاری کام کێشه و
جه‌ده‌لی تیۆری حه‌یاتییه. کێشه له‌گه‌ڵ ماویزم و ترۆتسکیزم و چه‌پی نوێ و ...
یان له‌گه‌ڵ
ناسیۆنالیزم، تریدیۆنیزم، لیبراڵیزم و دیموکراسی، ڕێفۆرمیزم، سۆسیال دیموکراسی،
گۆرباتشۆفیزم، تاتچه‌ریزم و شتی تر؟ یانی له‌گه‌ڵ ئه‌و فیکر و ته‌فسیرانه‌ی کۆمه‌ڵی
ئه‌مڕۆ که بیر و بۆچوونی کرێکاران و هه‌موو کۆمه‌ڵ به گشتی شکڵ پێ ده‌دا.
کۆمۆنیزمی کرێکاری له مارکسه‌وه تا ئێستا خوازیاری به‌رانبه‌رکێیه‌کی چینایه‌تی و
هه‌مه لایه‌نه له‌گه‌ڵ بۆرژوازی و کۆمه‌ڵی بۆرژوایی بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی که
پاکی و په‌تیبوونی فیکری له‌چاو چه‌پترین ڕه‌وته‌کانی پاڵ ده‌ستی بپارێزرێ.
با چه‌ند خاڵی تریش باس
بکه‌م. یه‌که‌م، ده‌بێ بزانین له‌م ده‌وره‌یه‌دا که پێمان تێناوه، خودی ئه‌مانه
چه‌نده خۆ به مارکسه‌وه هه‌ڵده‌واسن. جارێ وا پێده‌چێ که هه‌موویان خۆیانیان
وێڕای ئه‌م و ئه‌و قسه له کۆتایی پێهاتنی مارکسیزم ده‌که‌ن، یان سه‌ریان
به‌رداوه‌ته‌وه تا ئه‌م شه‌پۆله تێپه‌ڕێ. له ئاخری شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای
حه‌فتاکاندا که مارکسیزم له‌ناو ڕووناکبیراندا باو بوو، بێگومان پێویستییه‌کی
زیاتر به‌وه هه‌بوو که سۆسیالیزمی کرێکاری له‌سه‌ر ڕه‌وابوونی ڕیوایه‌تی کرێکاری
له مارکسیزم خه‌بات بکا. دووه‌م، نابێ بکه‌وینه داوی کێشه و خه‌باتی مه‌کته‌بی.
مه‌سه‌له‌ن بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له ماویزم و پۆپۆلیزم، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر ئه‌وه‌ی
که مارکس واقیعه‌ن چی وتووه، هێنده پێویست نییه. مرۆڤ ده‌توانێ ڕاست بچێته
سه‌ر کاکڵ و ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کیی ناسیۆنالیستی ئه‌م ڕه‌وته و ئاشکرای کا. به
بڕوای من زیاده‌ڕه‌وی له جه‌ده‌لکردنی "ده‌روون مه‌کته‌بی" له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌یلانه
ئه‌م ناڕۆشنییه که سه‌باره‌ت به مه‌وجوودییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مانه هه‌یه
زیاد ده‌کا. سێیه‌م، هه‌ر وه‌ك باسم کرد، ڕیوایه‌ته‌کانی تر که له مارکسیزم
ده‌کرێ، هی خراپ تێگه‌یشتن و جیاوازیی نێوان تێگه‌یشتنه‌کان نییه. ئه‌مانه
ته‌فسیری مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ترن که وه‌ك تیۆرییه‌ك له مارکسیزم
ده‌کرێن. ته‌فسیری ناسیۆنالیزم، ڕێفۆرمیزم و دیموکراسی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی جۆراوجۆری
کۆمه‌ڵایه‌تین له مه‌کته‌بێکی فیکری و سیاسی. ئه‌م مه‌یلانه ته‌نیا ده‌ستیان له
مارکسیزم وه‌رنه‌داوه. بۆ نموونه، پایه‌یه‌کی ناسیۆنالیزم ڕه‌گه‌زپه‌ر‌ستییه و
ڕه‌نگه له‌م ڕێگایه‌وه ڕیوایه‌تێکی تایبه‌تیش له داروینیزم بکا. به‌ڵام
جه‌ده‌لکردن له مه‌یدانی بیۆلۆژی و تیۆری په‌ره‌سه‌ندنی سرووشتیدا نه ته‌نیا
سنوورێك پێک ناهێنێ، به‌ڵکوو بنچینه‌ی ناکۆکییه‌که‌ش داده‌پۆشێ. چواره‌م، ڕه‌واجی
جه‌ده‌لی تیۆری و باسی "مارکس واقیعه‌ن ده‌یگوت چی" تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌و
گفتوگۆیانه ده‌خاته‌وه بیر، که مه‌یله غه‌یره کرێکارییه‌کان بۆ تیۆرییه‌کانی
مارکس سازیان کردووه. ڕووناک‌بیری بۆرژوا هونه‌رێکی له‌م جه‌ده‌لانه ساز کردووه و
ئه‌م هونه‌ره لانی که‌م تا حه‌وت هه‌شت ساڵ پێش، جیاواز له خه‌باتی کۆمۆنیستی
ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و خۆی ڕاده‌کێشا. پێم وایه، به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك که قورسایی
سه‌ره‌کیی هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیستی بگوێزرێته‌وه ناو چینی کرێکار و به هه‌ر
ڕاده‌یه‌ك که ڕابه‌رانی کرێکاری ببنه موخاته‌بی سه‌ره‌کیی پلمیکه تیۆرییه‌کان،
خه‌سڵه‌تی مه‌کته‌بی سنوورکێشانه تیۆرییه‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه و حاڵه‌تێکی
کلاسیكتر، وه‌ك به‌رانبه‌رکێی سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم و لیبراڵیزم و
شتی تری له‌م چه‌شنه به خۆوه ده‌گرێ. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ، ته‌نانه‌ت له
خه‌باتی فیکریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی بانگه‌شه‌ی مارکسیزمیان هه‌یه، ده‌بێ
بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌کیی کارمان دابنێینه سه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و
بزووتنه‌وه فیکرییه بۆرژوایییانه که له لێکدانه‌وه و ته‌فسیری ئه‌مانه له
مارکسیزم و سیاسه‌تی کۆمۆنیستیدا هه‌یه. ته‌نیا کاتێك که ناحه‌زی و چه‌په‌ڵی
ناسیۆنالیزم وه‌ك بیر و بۆچوونێك، وه‌ك ڕوانگه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ تێڕوانینی جیهانی
مه‌وجوود ئاشکرا بووبێت، جا ئه‌وجار ده‌کرێ ناوه‌ڕۆکی غه‌یره کرێکاری و غه‌یره
مارکسیستی پۆپۆلیزم و ماویزم نیشان بدرێ. ئه‌گه‌ر چه‌پێک، چه‌پێکی وه‌ك چه‌پی
ڕادیکاڵی ئێران له ده ساڵی ڕابوردوودا به هه‌موو نه‌ریتی پۆپۆلیزم و ماویزمه‌وه
هه‌بێ که شانازیش به ناسیۆنالیستیبوونی خۆیه‌وه کردبێ، یان به هه‌ر حاڵ به
بێزاری
له
ناسیۆنالیزمه‌وه بار نه‌هاتبێ، جه‌ده‌لکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌په له‌سه‌ر مارکسیزم
و سیاسه‌تی مارکسیستی خۆ فریودانه و به‌رهه‌مێکی نییه. به بڕوای من ده‌بێ چه‌پی
غه‌یره کرێکاری وه‌ك ڕیوایه‌تێکی تایبه‌ت له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
گشتی‌تر و سه‌ره‌کیتری بۆرژوایی له‌نێو کۆمه‌ڵدا چاوی لێ بکرێ و له دڵی ئه‌و
وه‌ڵامه فیکری و سیاسییه‌دا که ده‌یده‌ینه‌وه به‌م بزووتنه‌وه گشتیتره،
به‌رهه‌مه شێوه مارکسیستییه‌که‌یشی بکوتین.
وه سه‌ره‌نجام با ئه‌وه‌ش
بڵێم که له‌مێژه مارکسیزم وه‌ك تیۆرییه‌ك بووه‌ته هونه‌ر و زانستی پاراستنی
پته‌وی و له‌سه‌رخه‌تڕاگرتنی فیرقه‌ی خۆ. تیۆریسینی مارکسیست تا ڕاده‌ی که‌سێك
هێنراوه‌ته خواره‌وه، که بتوانی وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه بداته‌وه که له‌پێشدا
خۆیان وه‌ك هاومه‌کته‌بی ئه‌و ڕاگه‌یاندووه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه،
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م "بازاڕ"ه له‌پێشدا دیاریکراوه، تیۆریسینه ناوبراوه‌که
ته‌نانه‌ت زانا و ڕه‌خنه‌گرێکی موعته‌به‌ر و به نفووزی جیهانی هاوچه‌رخی خۆیشی
نییه. ڕاستییه‌که‌ی ته‌نانه‌ت له باری ڕاده‌ی فیکری و وزه و توانای
مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌رده‌مدارێکی فیکری پله دووه‌مه. مارکس چووه شه‌ڕی دێوه‌زمه
فیکرییه‌کانی
جیهانی بۆرژوایی و له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له باری مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌رکه‌وت.
هیگڵ و فۆیه‌رباخ، ڕیکاردۆ و ئاده‌م سمیت و میل و ماڵتۆسی له‌به‌ر ناکۆکییه‌کانیان
تێكشکاند و وردی کردن. ده‌کرێ هه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به لێنین، لوکسامبۆرگ،
ترۆتسکی، بوخارین، پرئوبراژینیسکی و به‌شێکی زۆری ڕابه‌رانی کۆمۆنیزم له سه‌ره‌تای
ئه‌و سه‌ده‌یه‌شدا بگوترێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مداری فیکری و ڕابه‌ری فیکری چه‌پی
ڕادیکاڵ به‌پێی توانایییه‌که‌ی بۆ جه‌ده‌لکردن له‌گه‌ڵ مه‌یلی پاڵ ده‌ست و
سنوورکێشانی ده‌روون مه‌کته‌بی له‌گه‌ڵ که‌سانی تر ڕێز و بایه‌خی بۆ داده‌نرێ.
فیکره‌که‌ی مه‌سره‌فی ده‌روون فیرقه‌یی هه‌یه و به‌پێی فیرقه و ڕه‌وته‌که‌ی
ئه‌همییه‌تی پێ ده‌درێ. ئه‌گه‌ر ئێوه ماویزم له مه‌یدان ده‌رکه‌ن بتڵهایمێك له
مه‌یدانی بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا نامێنێته‌وه. به بڕوای من تیۆری
کۆمۆنیستی و به‌پێی ئه‌مه‌ش تیۆریسیه‌ن و ڕه‌خنه‌گری کۆمۆنیست، ده‌بێ وه‌ك
ڕه‌خنه‌گرێك بێته مه‌یدان که ڕه‌خنه له بیر و بۆچوونی زاڵ ده‌گرێ. ده‌بێ
جیهان به جه‌ماوه‌ری به‌رینی چینی کرێکار بناسێنێ. ده‌بێ له شکڵپێدانی
تێگه‌یشتوویی گشتیی چینایه‌تیدا ده‌ور و نه‌خشی خۆی بنوێنێ، نه‌ك ته‌نیا ڕێنوێنی
ئه‌سحابه‌کان و په‌یڕه‌وانی خۆی بێ. کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌وه بووه. به
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕه‌وته و شکڵگرتن و ده‌ربڕینی ئه‌م جیهانبینییه له لایه‌ن
مارکس و مارکسیزمه‌وه ڕێگه‌یه‌کی
ڕه‌خنه‌گرانه به
بره‌وێکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێک هات. دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕه‌وته
تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵ له ده‌وڵه‌ت، ئابووری، ئایین، دادوه‌ریی، مێژوو و داهاتووی
مرۆڤایه‌تی و به کورتی هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به شێوه‌یه‌کی
بێگه‌ڕانه‌وه گۆڕا. ئێستاش ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌مان پێویسته. کێ له کۆمۆنیزم و چینی
کرێکار قه‌بووڵ ده‌کا له هه‌لومه‌رجێکدا که
هه‌ر سه‌عات و ساتێك نه‌ریته فیکرییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی بۆرژوایی، به
ئه‌سڵدانانی خاوه‌ندارێتی و به ناسیۆنالیزم، ڕێفۆرمیزم، دیموکراسی، لیبراڵیزم،
ڕاسیزم و به شتی له‌م چه‌شنه مێشك و زه‌ینی سه‌دان مرۆڤ له قاڵب ده‌ده‌ن، خۆی
به جه‌ده‌لکردن له‌گه‌ڵ ماویزم و ترۆتسکیزم و چه‌پی نوێ و شتی تره‌وه خه‌ریك کا و
خۆیشی به مه‌یلێکی زیندووی فیکری و ڕه‌وتێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی موعته‌به‌ری جیهانی
ئه‌مڕۆ بزانێ. ئێمه ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌و فیرقانه بده‌ینه‌وه که
بانگه‌شه‌ی مارکسیزمیان هه‌یه. به‌ڵام کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌بێ جارێکی تریش وه‌ك
ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی له دژی بیر و بۆچوونی زاڵی نێو کۆمه‌ڵ
هه‌ستێ. ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێ. کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ك بیر و بۆچوون و
جیهانبینییه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به گژ جیهانی
بۆرژوایی و بیر و بۆچوونی بۆرژوایی ڕۆچێ، بره‌وی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێ.
بسووی سۆسیالیسم:
زۆر ڕاسته. هه‌ر ئه‌و شێوه چاو له تیۆری و چاو له ئه‌رکه تیۆرییه‌کانی
کۆمۆنیزمی کرێکاریکردنه خۆی جیایییه‌کی فیکری جیددی له چه‌پی غه‌یره کرێکاری تا
ئێستا ده‌سه‌لمێنێ. به‌ڵام ڕه‌نگه بگووترێ ئه‌م با‌سه تازه ئه‌مڕۆ ده‌توانێ
بکرێ، یانی له هه‌لومه‌رجێکدا که سۆسیالیزمی بۆرژوایی هه‌ر وه‌ك له گوزارشی
کۆنگره‌شدا باسی کراوه له هه‌موو لقه جۆراوجۆره‌کانیدا گه‌یشووه‌ته بنبه‌ست.
ئه‌مڕۆ هه‌ر ته‌نیا دژی ڕیڤیژینیزمبوون شتێکی زۆر ناگه‌یه‌نێ و ناتوانێ نیشانه‌ی
له‌سه‌ر هه‌قبوونی ڕه‌وتێك، یان شێوه و ڕه‌وشتێکی ناساندن و داڕشتنی سیمای سیاسی و
تیۆریی ڕه‌وتێکی کۆمۆنیستیی شۆڕشگێڕ بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆت له هه‌لومه‌رجی سی چل
ساڵ له‌وه‌پێش و له کاتێکدا دابنێی، که ئۆردووگای شێوه سۆسیالیستی له سۆڤێت به
سه‌ر سه‌رجه‌م بیر و بۆچوون و پراتیکی کۆمۆنیسته‌کاندا زاڵ بوو، ئایا نه‌ده‌کرا
بڵێی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ڕه‌وتێکی کۆمۆنیستی واقیعی و له ڕاستیدا گه‌شه و هه‌ڵدانی
کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی حیزبی له ڕێگای خه‌باتێکی دژی
ڕیڤیژینیستییه‌وه تێده‌په‌ڕێ؟ ئایا له مێژووی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا جێگایه‌ك بۆ
نه‌ریتی دژی ڕیڤیژینیستی به تایبه‌ت له چل ساڵی ڕابوردوودا داده‌نێن؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
بێگومان تێگه‌یشتن و هه‌روه‌ها باسکردنی ڕوانگه‌ی ئێمه ئێستا له‌چاو سی چڵ ساڵ
له‌وه پێشتر زۆر ئاسانتر بووه‌ته‌وه. گومانێکم له‌وه‌دا نییه. ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌شم قه‌بووڵه له هه‌لومه‌رجێکدا که بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی
له سۆڤێت هێشتا جێگاوشوێنی درۆینه‌ی خۆی وه‌ك کلیلبه‌ده‌ست و سه‌رده‌مداری
مارکسیزم له‌ده‌ست نه‌دابوو، کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌رکێکی زیاتری له جۆری "خه‌باتی
دژی ڕیڤیژینیستی" له‌سه‌رشان بوو. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌رق و
جیاوازییه‌ك له باسه‌کانی مندا پێک ناهێنێ و حوکم نییه ئه‌و ڕه‌وته
دیاریکراوانه به باش بزانین که له ماوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا به گژ ئه‌م
ڕێڕه‌وه فه‌رمییه ڕۆچوون و لێی جیابوونه‌وه. وه یان مه‌رج نییه ئه‌مانه به
سۆسیالیزمی کرێکاری وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك یان جیهانبینییه‌ك، نزیکتر بن، یان
به‌شێکی زیاتریان پێوه‌ی هه‌بێ. به پێچه‌وانه‌وه کاتێك به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو
ده‌ڕوانینه ناوه‌ڕۆکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گره‌ی ئۆردووگای به‌ناو
سۆسیالیستی، تێده‌گه‌ین که سه‌رهه‌ڵدانی خودی ئه‌مانه هاوکات بووه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزم وه‌ك تیۆرییه‌ك و بزووتنه‌وه‌یه‌ك، له پایه‌ی چینایه‌تیی خۆی
پتر دوور که‌وتووه‌ته‌وه. ماویزم ڕه‌خنه له سۆسیالیزمی ڕووسی ده‌گرێ. به‌ڵام خۆی
به هه‌مان ڕاده غه‌یره مارکسیستی و غه‌یره کرێکارییه. چه‌پی نوێش هه‌روا،
ترۆتسکیزمیش هه‌روا، ئورۆکۆمۆنیزمیش هه‌روا، ڕه‌وتی لایه‌نگری ئه‌لبانیش هه‌روا و
سۆسیالیزمی خه‌ڵکییش هه‌روا. له ڕاستیدا له‌پشت ئه‌م ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
جیایی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ له کرێکار و کۆمۆنیزمی کرێکاری به ڕۆشنییه‌کی
زیاتره‌وه ده‌بینرێ، چونکه ئه‌مانه پێشینه‌ی شۆڕشێکی کرێکاری به‌رین و
گه‌وره‌یان نه‌بووه و به ئاشکرا له ئاستی کۆمه‌ڵدا له شوێنه غه‌یره
کرێکارییه‌کانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و هه‌ر له‌وێش جێگیر بوون. له باری
بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌رگیز بنچینه‌کانی سۆسیالیزمی بۆرژوایی له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه
ڕه‌خنه‌یان لی نه‌گیرا. تێگه‌یشتنیان له سۆسیالیزم و خاوه‌ندارێتی سۆسیالیستی هه‌ر
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌وانه. کاتێك چاو له جیاوازییه‌کانیان ده‌که‌ی،
به‌رژه‌وه‌ندییه غه‌یره کرێکارییه ڕۆشنه‌کانی ئه‌وان و نفووزی مه‌یله فیکری و
سیاسییه بۆرژوایییه‌کانی ئه‌وانیان به ئاشکرا تێدا ده‌بینی. ڕه‌خنه‌ی
ئورۆکۆمۆنیزم، ماویزم و پۆپۆلیزم له‌و ڕێڕه‌وه فه‌رمییه به ته‌واوی
ناسیۆنالیستییه. ڕه‌خنه‌ی ترۆتسکیزم و لیبراڵیزمی چه‌پ و چه‌پی نوێ ڕه‌خنه‌یه‌که
که له هه‌ڵوێستی دیموکراسییه‌وه ده‌گیرێ. له باری عه‌مه‌لی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌م ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گرانه هه‌رگیز نوێنه‌ری هاتنه‌مه‌یدانی
کرێکاران به‌رانبه‌ر به‌م جه‌مسه‌ره فه‌رمییه نه‌بوون. به پێچه‌وانه‌وه
ڕادیکاڵیزمی سیاسیی ئه‌مانه تێکه‌ڵاوی ئه‌وه بوو، که هێزی هه‌ڵسووڕاویان
بکه‌نه خوێندکاری و ڕووناک‌بیری و ناوه‌ندی سه‌رنجدانی مارکسیزم به‌رنه نێو
زانکۆکان و نێو شوێنی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاری. ئه‌مانه هه‌رگیز ئاڵای
ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارییان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرت. ئه‌مانه هه‌رگیز مه‌یلێك نه‌بوون
که ناڕه‌زایه‌تیی سۆسیالیستیی کرێکار به‌رانبه‌ر به سۆسیالیزمی بۆرژوایی له
ڕووسیا‌دا به‌ده‌سته‌وه بگرن و ڕێکی بخه‌ن. هه‌ر بۆیه بینیمان کاتێك پاش چه‌ندین
ساڵ ئه‌م جه‌مسه‌ره فه‌رمییه درزی تێکه‌وت و له‌ژێر گوشاره بابه‌تییه
ئابوورییه‌کان و هێرشه‌کانی بۆرژوازیی لایه‌نگری بازاڕدا به‌ره‌و له‌به‌ریه‌كچوون
ده‌ڕوا، کرێکاران نه‌ك هه‌ر له‌ژێر ئاڵای ئه‌م ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گرانه‌دا کۆ
نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت به سۆسیالیزمیش به‌دگومانن. ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزمی
کرێکاری ڕیزی خۆی به‌رانبه‌ر به‌م قوتبانه پێک هێنابا، ئه‌مڕۆ ئێمه نه له
وڵاتانی سه‌ر به ئۆردووگای سۆڤێت شایه‌دی ئه‌وه ده‌بووین که کلیسا و
محافه‌زه‌کاریی نوێ ده‌ستدرێژ بکه‌نه سه‌ر بزووتنه‌وه کرێکارییه ڕوو له
گه‌شه‌کان و نه ئه‌وه‌ی که له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری بدرێته
ده‌ستی سۆسیال دیموکراسی و تریدیۆنیۆنیزم.
ده‌کرێ بۆ سی چل ساڵی
ڕابوردوو بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌رکه‌کانی "دژی ڕیڤیژینیستی"ی کۆمۆنیزمی کرێکاری
بناسین، ئه‌رکگه‌لێک که له واقیعدا و به هیچ جۆرێک لێدان و له‌ناوبردنی
حیزبه‌کانی ئه‌م نه‌ریته نه‌بووه. به‌ڵام به بڕوای من تێکۆشانێکی له‌و جۆره له
لایه‌ن سۆسیالیزمی کرێکارییه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه تیۆری و پراتیکییه‌کانی چه‌پی
ڕادیکاڵی ڕه‌خنه‌گری ڕووسیا به هیچ جۆرێک قبووڵ ناکات. ئه‌م چه‌په ڕادیکاڵه به
بڕوای من، له مێژووی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، هیچ پشکێکی ڕاسته‌وخۆی نییه. له
هێنانه‌کایه‌وه‌ی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ و میلیتانتدا ئه‌شێ، به‌ڵام له مێژووی
سۆسیالیزمی کرێکاریدا نه‌خێر. (ئه‌م په‌ره‌گرافه له وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌دا
نه‌بوو، له ده‌قه فارسییه‌که‌وه وه‌رمان گرتووه/ سالار)
بسووی سۆسیالیسم:
وتت به بڕوای تۆ ده‌بێ خه‌بات و سنوورکێشانی فیکری و تیۆری له‌گه‌ڵ ڕه‌وته به‌ناو
سۆسیالیستی و کۆمۆنیستییه‌کان یه‌کێك له‌و شتانه بێ که په‌یڕه‌وی له
به‌رانبه‌رکێی کۆمۆنیزم له‌گه‌ڵ ڕه‌وته فیکرییه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه‌کانی نێو
کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری ده‌کا. ئه‌م ڕه‌وتانه کامانه‌ن و به بڕوای تۆ کۆمۆنیزمی
کرێکاری له پێشڕه‌وی خۆیدا به‌ر له هه‌موویان به‌رانبه‌ر به کامیانه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌ویست له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشووتدا جه‌ختی بکه‌مه سه‌ر
ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌کی فیکری وا نییه که به دوای
پایه‌ی پراتیکیی خۆیدا بگه‌ڕێ، به پێچه‌وانه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی ماددی و پراتیکی
جیاوازه که به‌پێی ئه‌مه‌ش ده‌بێ له کێشه و جه‌ده‌لێکی فیکری زۆر گه‌وره له
ئاستی کۆمه‌ڵیشدا ببێ. که‌وابێ ته‌نیا کاتێك که ئێمه ڕیزی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان
وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك، به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵی مه‌وجوود و هه‌موو بزووتنه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تر که به‌شێکیان له‌ژێر نێوی کۆمۆنیزمیدا هه‌ن، به باشی
بناسین ده‌توانین هه‌نگاو بنێینه ناو مه‌یدانی به‌رانبه‌رکێیه‌کی تیۆری له‌گه‌ڵ
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا.
کۆمۆنیزمی کرێکاری،
مارکسیزم، ڕه‌خنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراو له نیزامی مه‌وجوود، یانی له
نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. ڕه‌خنه‌ی به‌شێکی کۆمه‌ڵه. ڕه‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و
ئاڵوگۆڕبه‌خشی چینێکه که قازانجێکی له ڕاگرتنی چوارچێوه‌ی نیزامی مه‌وجووددا
نییه. کۆمۆنیزمی کرێکاری دژی سه‌رتاپای سه‌رمایه‌داری و خودی وجوودی
سه‌رمایه‌دارییه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ڕه‌خنه‌ی مه‌وجوود نییه. هه‌ر له‌نێو
چوارچێوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا مه‌وجووده‌دا ئاڵای ڕه‌خنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تریش،
ته‌نانه‌ت به‌ر له سۆسیالیزمی کرێکاری، هه‌ڵدراوه و کۆمه‌ڵی بۆرژوایی له‌ده‌وری
خۆی قوتبی کردووه‌ته‌وه. ئه‌مانه مه‌یلێکن که چوارچێوه‌ی فیکری و سیاسی کۆمه‌ڵی
بۆرژوایییان پێک هێناوه و له هه‌مان حاڵ‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رکامیان شێوه
و ئۆلگوویه‌کی تایبه‌تییان بۆ گه‌شه و هه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری بووه و لێره و
له‌وێ به‌رانبه‌ر به ڕه‌وتێکی تایبه‌ت که گه‌شه و هه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری له‌م
وڵات و ئه‌و وڵات، یان له‌م ده‌وره‌یه و ئه‌و ده‌وره‌یه‌دا به خۆوه گرتووه،
که‌وتوونه‌ته هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه. به بڕوای من سه‌ره‌کیترین ئه‌م
مه‌یلانه که مۆر و نیشانی خۆیان چ به بیر و بۆچوونی فه‌رمی و چ به بیر و
بۆچوونی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کۆمه‌ڵی بۆرژوایییه‌وه ناوه بریتین له ناسیۆنالیزم،
دیموکراسی و ڕێفۆرمیزم. مێژووی کۆمۆنیزمی کرێکاری مێژووی کێشمه‌کێشکردن له‌گه‌ڵ
ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییانه و ئه‌و ئارمه ڕیشه‌داکوتراوانه‌ی کۆمه‌ڵی
هاوچه‌رخیشه. به بڕوای من سۆسیالیزمی کرێکاری به گشتی تا ئێستا، جگه له چه‌ند
ده‌وره‌ی کورت، بۆ نموونه سه‌ره‌تای بیسته‌کان له ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا، له
ڕاده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له لایه‌ن ئه‌م ڕه‌وتانه‌وه چاوترسێن کراوه و ته‌نانه‌ت
له باری توانستی خۆی له‌نێو خودی چینی کرێکاریشدا، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ژێر
کاریگه‌ریی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا بووه. خودی ئه‌م ڕه‌وتانه نه‌ك نوێنه‌ری ناکۆکیی
چینایه‌تیی ناو کۆمه‌ڵ، به‌ڵکوو نوێنه‌ری ناکۆکیی بابه‌تیی نێوخۆی بۆرژوازی بوون.
ئه‌مانه چ تاکتاک و چ پێکه‌وه سه‌رچاوه‌ی به‌شێک له بزووتنه‌وه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخمان بوون و هه‌رکامیان له ده‌وره‌یه‌كدا، له‌م
یان ئه‌و وڵات، ده‌ستی باڵایان هه‌بووه و بوونه‌ته خه‌تی زاڵ له‌نێو کۆمه‌ڵی
بۆرژواییدا. به بڕوای من مه‌یلی جۆراوجۆری کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی تا ئێستا زیاتر
به‌رهه‌می ئه‌م مه‌یله به‌هێزه ناکرێکارییه‌ی نێو کۆمه‌ڵ و تا ڕاده‌یه‌کی که‌میش
سازان له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاری بوون. به‌پێی ئه‌وه‌ی کام یه‌ك له‌م مه‌یل و
بزووتنه‌وه بنه‌ڕه‌تییانه له قه‌واره‌پێدانی ئه‌م لقانه‌ی سۆسیالیزمدا ده‌ور و
نه‌خشیان بووبێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ لقی جۆراوجۆری کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم به‌ره‌و ڕوو
ده‌بین. دیارده‌ی ناسیۆنالیزم له ماویزمدا زۆر به‌هێزه. له حاڵێکدا له
ترۆتسکیزمدا ڕێفۆرمیزم و دیموکراسی زه‌قه و ناسیۆنالیزم ده‌ور و نه‌خشێکی هێنده‌ی
تیادا نییه. پۆپۆلیزم تێکه‌ڵاوێك بوو له ناسیۆنالیزم و ڕێفۆرمیزمی تایبه‌تی وڵاتی
ژێرده‌سته و لانی که‌م له سه‌ره‌تاکانیدا به‌شێکی که‌متری دیموکراسی تێدا بوو.
چه‌پی نوێ، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌یه‌ک له خه‌تی فه‌رمی له
ڕوانگه‌ی دیموکراسییه‌وه بوو. "کۆمۆنیزم"ی ڕووسی هه‌ر وه‌ك له باسه‌کانی بۆڵتنی
"مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی سۆڤێت"دا وتمان، به‌رهه‌می زاڵبوونی ناسیۆنالیزم و
ڕێفۆرمیزم بوو به‌سه‌ر کومۆنیزمی کرێکاریدا و ئه‌مڕۆ خه‌ریکه ڕێفۆرمیزمه‌که‌ی به
قازانجی دیموکراسی وه‌لا ده‌نێ. وه‌ختێك مێژووی چه‌پی ئێران ده‌خوێنینه‌وه هه‌ر
ئه‌م نه‌ریته بنه‌ڕه‌تییانه‌ی ڕه‌خنه‌ی بۆرژوایی ده‌بینین که مه‌شرووته، به‌ره‌ی
میللی و حیزبی تووده، ڕێبازی چریکی و سۆسیالیزمی خه‌ڵکی شکڵ پێده‌ده‌ن.
سه‌رده‌مدارانی ئه‌م ڕه‌وتانه، ئه‌مڕۆ که ئیتر گلاسنۆست (سازکردنه‌وه‌ی ئابووری)
هه‌موو جێگایه‌کی دنیای داگرتووه، له بیره‌وه‌رییه سیاسییه‌کانیدا به ڕۆشنی
هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م مه‌یله بنه‌ڕه‌تییانه‌ی ڕه‌خنه‌ی بۆرژوایی له
سه‌رمایه‌داری، باسی کاکڵی بزووتنه‌وه‌کان و حیزبه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م ڕه‌وتانه
ته‌نیا ده‌زگای فیکری و مه‌کته‌ب نین. ئه‌مانه بزووتنه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تین و له ڕه‌وتدان. ئه‌مانه به‌شێك له بیروباوه‌ڕه‌کانی چینی
ده‌سه‌ڵاتداران که بیر و بۆچوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤیان شکڵ پێ داوه، بوونه‌ته هێزی
ماددی و ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان شکڵ پێ داوه. گوشاری ئه‌مانه
له‌سه‌ر سۆسیالیزمی کرێکاری گوشارێکی واقیعی و گه‌وره و به‌رینه. ئێمه وه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیاواز به‌رانبه‌ر به‌م ڕه‌وتانه ڕاوه‌ستاوین. جیاوازییه‌کانی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌یلانه له‌سه‌ر سۆسیالیزمی مه‌وجوود و تا ئێستا له ڕاستیدا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازییه‌کانمانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه و ڕه‌وته به‌رین و
به‌هێزانه‌ی بۆرژوایی. به بڕوای ئێمه ئه‌م ڕه‌وته بنه‌ڕه‌تییانه به‌شیان به
سۆسیالیزم و شۆڕشی کرێکارییه‌وه نییه. له ئاڵوگۆڕپێدانی هه‌لومه‌رجی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا که ڕه‌نگه کاری شۆڕشی کرێکاری ئاسان کردبێته‌وه یان دژوار،
ده‌کرێ بڵێی کاریگه‌رییان بووه، به‌ڵام له خودی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌دا، نا.
ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵایه‌تین که له‌گه‌ڵ گشت
سه‌رمایه و هه‌موو
ڕه‌وت و بزووتنه‌وه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی نا‌کرێکاری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له
کێشه‌داین.
ئه‌مڕۆ سۆسیالیزمی
نا‌کرێکاری له هه‌موو لقه‌کانی خۆیدا تووشی قه‌یران بووه. زیاتریش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که ڕێفۆرمیزم وه‌ک ڕه‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ك نه‌ریتێك که ناوه‌ڕۆکی
ئابووریی سۆسیالیزمی نا‌کرێکاری دابین ده‌کرد، هه‌موو ئاسۆی خۆی له‌ده‌ست داوه و
هه‌ر بۆیه‌ش مه‌یله‌کانی تر، دیموکراسی و تا ڕاده‌یه‌کیش ناسیۆنالیزم، ده‌ستیان
ڕه‌سه‌ر که‌وتووه. به‌و جۆره‌ی که ئه‌مانه خه‌ریکن ده‌چنه پێشه‌وه، ڕه‌نگه
پلمیکی تیۆریی جیددی له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی تا ئێستای چه‌پی نا‌کرێکاری بابه‌تێتی خۆی
له‌ده‌ست بدا و ئێمه ڕێك و ئاسان ببینه لایه‌نی مه‌یله سه‌ره‌کییه‌کان. به‌ڵام
به هه‌ر حاڵ، به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك که بۆ تیژترکردنی بیری مێژوویی کرێکار و
گه‌شترکردنی تێڕوانینی دنیای ئه‌مڕۆ جه‌ده‌لکردن و سنوورکێشان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه
پێویست بێ، ئێمه جیاوازییه‌کانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له مه‌یله
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌م ڕه‌وتانه ڕۆشن ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه بووه‌ته
مۆد که شێوه مارکسیسته‌کان به‌دوای ئه‌مه‌دا بگه‌ڕێن که کام یه‌كێک له سێ
مادده‌ی سه‌ره‌تایی له سۆسیالیزمه‌که‌یاندا که‌م به‌کار کراوه. ده‌یانه‌وێ
سۆسیالیزم دیموکراتیکتر بکه‌ن. جێگایه‌کی زیاتری بۆ ناسیۆنالیزم تێدا بکه‌نه‌وه و
شتی تر. مه‌کته‌بی خۆیانه و هه‌ر کارێکی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، ده‌توانن. به‌ڵام بۆ
کۆمۆنیزمی کرێکاری، هیچ تێکه‌ڵاوییه‌ک له‌گه‌ڵ هیچ کام له‌م مه‌یلانه پێویست
نییه. ڕێك به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ختی ئه‌وه هاتووه که جارێکی دی، هه‌ر به‌و
جۆره‌ی که کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌رانبه‌ر به شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ناسیۆنالیزمی
کوتا و له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا وه‌ڵامی دیموکراسی دایه‌وه، دیسانیش له ڕاده‌یه‌کی
به‌رینتری کۆمه‌ڵایه‌تیدا، کۆمۆنیزم له چنگ هه‌ر جۆره پاشماوه‌یه‌کی نفووزی ئه‌م
ڕه‌وتانه ئازاد بکه‌ین.
ڕه‌وته شێوه
سۆسیالیستییه‌کان که له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م مه‌یله بنه‌ڕه‌تییه بۆرژوایییانه‌دا
شکڵیان گرت، ناچار له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه سه‌رجه‌م مارکسیزمیان له میتۆد و
فه‌لسه‌فه‌وه تا تیۆری سیاسی و ڕه‌خنه ئابوورییه‌که‌ی گۆڕیوه و بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانیاندا بێته‌وه، کردوویانه‌ته شتێکی تر. له سیمیناری
چه‌ند مانگ له‌وه پێش، بۆ باسکردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری هه‌وڵم دا به کورتی
تێگه‌یشتنی خۆم سه‌باره‌ت به بنچینه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تیۆری مارکس له‌و مه‌یدانه
سه‌ره‌کییانه‌دا باس بکه‌م. ئه‌مه تێگه‌یشتنێکه که هه‌ر که‌س به هه‌ڵوێستی
کرێکارێکی ناڕازییه‌وه نووسراوه‌کانی مارکس بخوێنێته‌وه پێی ده‌گا. به بڕوای من
جیاوازیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رکه نادروست و ڕایجانه‌ی که له تیۆری مارکس
ده‌کرێ، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کۆنکرێتترانه نییه که له ڕه‌وتی گه‌شه و
هه‌ڵدانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا هاتووه‌ته سه‌ر ڕێگای، به‌ڵکوو
هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌ته‌کانیان. من لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند
جیاوازییه‌کی بنچینه‌یی ده‌که‌م.
یه‌که‌مین جیاوازیی تیۆری
ئێمه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژووی تا ئێستا، به
شێوه‌یه‌ك که کۆمۆنیزمی ڕابوردوو له خۆی ده‌گه‌یشت و به‌خۆی ده‌ناساند. کۆمۆنیزمی
تا ئێستا له کوێ به‌شوێن مێژووی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ. ئه‌مه نیشانی ده‌دا که هی کام
گۆشه‌ی واقیعیی کۆمه‌ڵه. من تێناگه‌م بۆچی هه‌ر که‌س له‌ژێر ئاڵای داس و چه‌کوشدا،
به‌دوای داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئابووریی میللی و ڕێکخستنی کاری به‌کرێ له وڵاتی
خۆیدا که‌وتووه، ویستوویه‌تی مافی میللی به‌ده‌ست بێنێ، به‌شوێن خواردنی نان و
ماست و په‌نیری خاکی پاکی نیشتمانه‌که‌یه‌وه بووه، داوای دیموکراسی کردووه، یان
له کۆمه‌ڵی "له پیشه‌سازی واوه‌تر"دا هه‌ستی به "نامۆ‌بوون له‌گه‌ڵ خۆی"دا
کردووه، ده‌بێ به به‌شێکی مێژووی کۆمۆنیزمی بزانین، به‌ڵام مانگرتنی مه‌عده‌نچی
ئینگلیزی که ساڵێكی ته‌واو به گژ سه‌رجه‌م بۆرژوازی به پۆلیسییه‌وه تا نووسه‌ری
ڕۆچووه، له مێژووی یۆنیۆنیزمدا بینووسین، یان
بزووتنه‌وه‌ی شوورایی کرێکاری له فڵان وڵات‌دا، به مێژووی ئانارشیزم و
ئانارکۆسه‌ندیکالیزم له قه‌ڵه‌م بده‌ین. که‌وابێ، یه‌که‌مین جیاوازیی ئێمه
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سۆسیالیزمی تا ئێستا، له‌سه‌ر خودی مێژووی کۆمۆنیزمه. نه‌ك هه‌ر
مێژووی ڕابوردوو، به‌ڵکوو مێژووی زیندووی ئه‌مڕۆ که له‌پێش چاوی هه‌مووان له
ڕه‌وتدایه. بۆ ئێمه مێژووی کۆمۆنیزم نه‌ک مێژووی مه‌کته‌بێك، به‌ڵکوو مێژووی
ناڕه‌زایه‌تییه‌کی چینایه‌تییه. کاتێك له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڕوانین، تازه
تێده‌گه‌ین که ئه‌م جه‌ماعه‌ته چی‌یان به سه‌ر خودی مه‌کته‌به‌که هێناوه و چۆن
ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕۆیانه، کاتێك بزووتنه‌وه‌که‌یان گه‌یشتووه‌ته کۆتایی، خه‌ریکن
کۆتایی پێهاتنی مارکسیزم، یانی کۆتایی پێهاتنی ڕه‌خنه‌ی کرێکاری له سه‌رمایه‌داریش
ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌م تێڕوانینه جیاوازه‌ی مێژووی کۆمۆنیزم نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی سیناریۆی تا ئێستا و پرۆبلێماتیکه‌کانی تا ئێستا قه‌بووڵ نه‌که‌ین، به‌ڵکوو
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی به‌رین و ته‌واو جیاواز له گیروگرفته تیۆری
و عه‌مه‌لییه‌کان به‌ره‌وڕوو ده‌کا، که کۆمۆنیزمی مه‌وجوود و مه‌یله
جۆراوجۆره‌کانی ئه‌سڵه‌ن ناچنه سه‌ریان. به‌شێك له جیاوازییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ
ئه‌م ڕه‌وتانه به ناچار خۆی له‌و شتانه‌دا نیشان ده‌دا که ئه‌مانه نایڵێن و
تێیناگه‌ن.
جیاوازییه‌کی دیکه‌مان
له‌سه‌ر خودی سۆسیالیزمه. سۆسیالیزم چییه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌مه دیاریی
ده‌کا که مرۆڤ ده‌ردی له کۆمه‌ڵی موجووددا چی بێ. مارکس له ڕوانگه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆشنی کرێکارییه‌وه، ئه‌م ده‌رده‌ی به نیزامی کاری به‌کرێ و
خاوه‌ندارێتی بۆرژوایی به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ده‌زانی و هه‌ر بۆیه‌ش
سۆسیالیزمی وه‌ك به کۆتایی گه‌یاندنی ئه‌م دۆخه، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
کۆیه‌له‌تی به‌کرێ و پێکهێنانی کۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی خاوه‌ندارێتی هاوبه‌ش باس
ده‌کرد. مارکس توانی له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه هه‌موو به‌ڵا و مه‌ینه‌ته‌کانی مرۆڤ،
له بێ مافیی سیاسی و نائه‌منی ئابوورییه‌وه تا کۆیله‌تییه‌که‌ی له چنگ
په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به ڕواڵه‌ت غه‌یره قابیلی ده‌رك و خورافاتی
فیکری، شی بکاته‌وه و ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێ. سۆسیالیزم ڕزگاریی کامڵی مرۆڤه له
هه‌ر جۆره بێبه‌شی و کۆیله‌تییه‌ك و سه‌رکه‌وتنی مرۆڤه به سه‌ر چاره‌نووسی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خۆیدا. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ته‌نیا به نابوودکردنی
سه‌رمایه، وه‌ك هێزێکی به‌ده‌ر له کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌وخۆ و دژ به
کرێکاری کرێگرته ده‌کرێ. به‌ڵام مه‌یله‌کانی دیکه ئه‌مه گیروگرفتیان نییه. بۆ
به‌شێکی هه‌ره زۆریان سۆسیالیزم وه‌ڵامی "ئانارشی به‌رهه‌مهێنان"ی نیزامی
سه‌رمایه‌دارییه، یان ستراتیژییه‌کی تایبه‌ته بۆ گه‌شه‌پێدانی هێزه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان. هه‌روه‌کوو باوه، ئه‌م ڕه‌وتانه سۆسیالیزم به مانای
ده‌وڵه‌تیکردن و به‌رنامه‌داڕشتن تێگه‌یشتوون. که‌وابێ سۆسیالیزمی ئه‌مانه ئاڵای
بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا، که نه‌ك له ڕه‌خنه‌گری
له په‌یوه‌ندیی نێوان کار و سه‌رمایه، نه‌ك له ڕه‌خنه‌گری له نیزامی
کرێگرته‌وه، به‌ڵکوو له ڕه‌خنه‌گرتن له که‌م و کووڕییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
دابه‌شکردنی سه‌رمایه‌داری کۆنترۆڵ نه‌کراوه‌وه بۆی ده‌چن. که‌وابێ جیاوازی ئێمه
له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمۆنیزمه نا‌کرێکارییه، هه‌ر له‌و بنچینه‌یه‌دایه که مارکس له
مانیفێستی کۆمۆنیست‌دا وه‌ك ڕه‌خنه له سۆسیالیزمی بۆرژوایی باسی ده‌کا. ئه‌وه‌ی
که ئه‌م بزووتنه‌وه سۆسیالیزمه بۆرژوایییه ئاڵای مارکس و مارکسیزمی هه‌ڵگرت،
هه‌ڵبه‌ت نیشانه‌ی به‌هێزبوونی مارکسیزم وه‌ك مه‌کته‌بێکی فیکری و به‌هێزبوونی
کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو. به‌ڵام ئه‌وه
خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی سۆسیالیزمی بۆرژوایی ناگۆڕێ. ئه‌مڕۆ ئه‌مانه ده‌ست له
مارکسیزم به‌ر ده‌ده‌ن چونکه بزووتنه‌وه‌که‌یان بۆ ڕێفۆرمکردنی سه‌رمایه‌داری به‌و
شێوه‌یه‌ی که ده‌یانه‌ویست نه‌چووه پێشه‌وه و شکستی به‌سه‌ردا هاتووه. به‌ڵام
مه‌ینه‌ته‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و ڕه‌خنه‌ی کرێکار، چ له ئاستی تیۆریدا و چ
له کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی گشت کۆمه‌ڵدا، هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه و له‌جێی خۆیه‌تی.
ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه‌ی ئێمه له نیزامی مه‌وجوود چییه و به ناچار سۆسیالیزم
نه‌فیکردنه‌وه‌ی چ بار و دۆخێکه، جیاوازییه‌کی ته‌وه‌ره‌یی کۆمۆنیزمی کرێکارییه
له‌گه‌ڵ لقه جۆراوجۆره‌کانی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی ئێستادا. ئه‌م جیاوازییانه
له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له کۆمه‌ڵی مه‌وجوود و له‌سه‌ر سۆسیالیزم وه‌ك بار و دۆخێکی
دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی، خۆی سه‌رچاوه‌ی زنجیره جیاوازییه‌کی به‌رنامه‌یی و سیاسی
بنه‌ڕه‌تییه له‌نێوان ئێمه و ڕه‌وته‌کانی تردا. ئه‌مه له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا
خۆی له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی شۆڕشی کرێکاری و ده‌سته‌به‌ندی تیۆری و
کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌پدا نیشان ده‌دا. له باسی ئه‌زموونی سۆڤێت له بۆڵتنه‌کاندا ئێمه
نموونه‌یه‌ك له‌م جیاوازیی بۆچوونانه ده‌بینین. له هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژووی چه‌پی
ئێرانیشدا هه‌روه‌ها، له تێگه‌یشتنمان له بنه‌ماکانی به‌رنامه‌ی حیزبێکی
کۆمۆنیستیشدا هه‌روه‌ها. به‌شێکی زۆر له‌م جیاوازییه تیۆری و سیاسییانه هه‌ر له‌و
ده‌وره‌یه‌دا دێنینه گۆڕ و باسیان ده‌که‌ین.
جیاوازییه‌کی دیکه‌مان
له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌یلانه که به کۆمۆنیست و سۆسیالیست ناسراون، یان به وته‌یه‌کی
تر خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی کۆمۆنیزمی کرێکاری، مه‌سه‌له‌ی به‌رخورد له‌گه‌ڵ
ڕێفۆرمگه‌لی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رخورد به خه‌باتی ئابووریی چینی
کرێکاره. من ئه‌م کێشه‌یه به یه‌کێك له‌بنچینه‌ییترین پایه‌کانی جیاوازی
لقه‌کانی کۆمۆنیزمی مه‌وجوود له‌گه‌ڵ کرێکار و ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری و یه‌کێك له
زه‌مینه‌کان و ڕێڕه‌وه سه‌ره‌کییه‌کانی به تاكکه‌وتنه‌وه‌ی چه‌پی ڕادیکاڵ له‌م
ده‌وره‌یه‌دا ده‌زانم. بۆ ئێمه خه‌باتی ئابووریی کرێکار و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ
باشتربوونی وه‌زعی چینی کرێکار له ڕێگای داسه‌پاندنی ڕێفۆرمی سیاسی و ئابووری
به‌سه‌ر بۆرژوازیدا به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی خه‌باتی کرێکاری و به‌شێکی له‌پێشدا
سه‌لمێندراوه. مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیی شۆڕشی کرێکاری له‌گه‌ڵ ڕێفۆرم و له‌گه‌ڵ
خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ئابووریی چینی کرێکار بۆ ئێمه گرێژنه‌یه‌کی بنچینه‌ییه له
هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیستیدا. سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی تا ئێستا به‌رانبه‌ر به‌م
مه‌سه‌له‌یه پشتی له عه‌رز دراوه. ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی که له ڕواڵه‌تدا بایه‌خیان
به خه‌باتی ئابووری بۆ پێکهێنانی ڕێفۆرم داوه، که ئه‌مه پتر خه‌سڵه‌تی
ڕه‌وته‌کانی خه‌تی فه‌رمیی کۆمۆنیزمه تا پێش شه‌سته‌کانی زایینی، ئه‌ساسه‌ن وه‌ك
ڕه‌وتێکی ڕێفۆرمیست کاریان کردووه. ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه مه‌یلیان به‌ره‌و ئه‌وه
بووه که له خه‌بات بۆ پێکهێنانی ڕێفۆرمدا به‌شداری بکه‌ن، سه‌رچاوه‌که‌ی
له‌وه‌دایه که ئامانج و مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی کرێکارییان وه‌لاناوه. باڵی
چه‌پی بۆرژوازی هه‌میشه له مه‌یدانی خه‌بات بۆ پێکهێنانی ڕێفۆرمدا هه‌ڵسووڕاو
بووه و ئه‌مانه‌ش نه‌ریتی سیاسی ئه‌م به‌شه له کۆمه‌ڵ بوون. له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌مه‌دا، ئه‌و چه‌په ڕادیکاڵه‌ی که به ڕه‌خنه‌گرتن له خه‌تی فه‌رمییه‌وه
هاته مه‌یدان، جا چ به شێوه‌ی ماویزم بووبێت، یان تا ڕاده‌یه‌ك ترۆتسکیزم،
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له خه‌باتی ئابووریی ڕۆژانه‌ی چینی کرێکار بڕا و ناوه‌ندی
هه‌ڵسووڕانی به فه‌رمی برده نێو ڕووناکبیرانی کۆمه‌ڵ و دووه‌م، ده‌وری ڕێفۆرمی
خه‌ت کێشا. ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که "سه‌رمایه‌داری ناتوانێ ڕێفۆرم بکا" بووه
یه‌کێك له پایه‌کانی خۆ به شۆڕشگێڕ نواندنی ئه‌مانه. هه‌موو شۆڕشگێڕییه‌که‌یان
شتێك نه‌بوو جگه له داسه‌پاندنی ڕێفۆرمێکی ئابووری و ئیداری و فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ر
بۆرژوازیدا، به‌ڵام له ئاستی تیۆری و له پراتیکی عه‌مه‌لیدا، خه‌بات بۆ پێکهێنانی
ڕێفۆرم له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌مانه‌دا بووه کفرێکی گه‌وره. کۆمۆنیزمی کرێکاری
بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ شۆڕشی کرێکاری و کۆمۆنیستی. ئێمه پێمان وایه ئه‌م شۆڕشه
هه‌ر ئێستا ده‌کرێ و له ده‌ستووردایه. به‌ڵام وه‌ك چینێکی ژێرده‌سته ئێمه بۆ
هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له باشتربوونی بار و دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی به قازانجی چوونه‌سه‌ری
توانای سیاسی و ئابووری و چوونه سه‌ری که‌رامه‌تی مرۆیی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و بۆ
به‌رفرا‌وانبوونه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی و فه‌رهه‌نگی که خه‌باتمان ئاسانتر کاته‌وه
لێبڕاوانه خه‌بات ده‌که‌ین. له مه‌یدانی خه‌باتدابوون بۆ باشتربوونی بار و دۆخ،
شتێکه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کۆمۆنیزمی کرێکاری بوویه‌تی و پێشمه‌رج بووه،
کارێك نییه که به په‌سندکردن بڕیارنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بێنێته ده‌ستوور. ئێمه
هه‌م حوکوومه‌تی کرێکاریمان ده‌وێ و هه‌م زیادبوونی لانی که‌می حه‌قده‌سته‌کان،
هه‌م به نیازی به‌سۆسیالیستکردنی هه‌موو ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانین و هه‌م
ده‌مانه‌وێ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی که‌م بکرێته‌وه. هه‌م ده‌مانه‌وێ له دژی
حوکوومه‌ته بۆرژوایییه‌کان شۆڕش بکه‌ین و هه‌م بیمه‌ی بێ‌کاریمان ده‌وێ. بۆ ئێمه
به‌رابه‌ری مافی ژن و پیاو گرنگه، جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت گرنگه، فێربوونی
خوێنده‌واری گرنگه، ده‌واوده‌رمان گرنگه، ئازادیی به‌یان و مافی فه‌ردی گرنگه،
چونکه پێویستی ئه‌مانه‌مان له کتێب ده‌رنه‌کێشاوه، به‌ڵکوو له ژیانی هه‌موو
ڕۆژه‌ماندا وه‌ك چینێك هه‌ستمان پێ کردووه. ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه‌ی مارکسیزمه که
چه‌پی ڕادیکاڵی غه‌یره کرێکاری قازانجێکی له تێگه‌یشتنیدا نه‌بووه. به قه‌ولی
مارکس، خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌وه‌یه که بۆ "بردنه پێشه‌وه‌ی
گشت بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی" له هه‌موو قۆناغ و ساته‌کاندا هه‌وڵ ده‌دا.
له زه‌مینه‌ی تیۆری
ڕێکخستن، په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و چینی کرێکار، خه‌سڵه‌ته‌کانی حیزبی چینایه‌تی،
پایه گشتییه‌کانی تاکتیك، تێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به ئینته‌رناسیۆنالیزم و شتی تریش،
زۆر جیاوازیی بنچینه‌ییمان له‌گه‌ڵ مه‌یله جۆراوجۆره‌کانی سۆسیالیزمی تا ئێستادا
هه‌یه. کاتێک گشت ئه‌مانه‌ش ده‌خه‌ینه لاوه، ده‌بینین که چۆن هه‌ر جۆره
هه‌ستکردنێک به نزیکایه‌تی چه‌پی ڕادیکاڵ له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاریدا
گومڕاکه‌ره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا ئه‌وه‌یه، به
نه‌مانی سۆسیالیزمی بۆرژوایی، زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ خستنه‌ڕووی ڕاسته‌وخۆ و
ئیسپاتی مارکسیزم هاتۆته کایه‌وه. من پێم وایه ئه‌مه بۆخۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر
کاری ئێمه بۆ "سه‌رله‌نوێ ناساندنه‌وه"ی مارکسیزم له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی
ئیسپاتی بۆ په‌یکه‌ری خودی ئه‌م تیۆرییه ئاسان ده‌کات. (ئه‌م په‌ره‌گرافه له
وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌دا نه‌بوو، له ده‌قه فارسییه‌که‌وه وه‌رمان گرتووه/
سالار)
بسووی
سۆسیالیسم:
ئیجازه بده با هێندێك بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی پێشوو که سه‌باره‌ت به
کۆمۆنیزمی کرێکاری و ڕێفۆرم باست کرد. به بڕوای من لێره‌دا لانی که‌م له
چاوپێکه‌وتنی یه‌که‌مدا ناکۆکییه‌ك به‌رچاو ده‌که‌وێ. له وه‌ڵامی پرسیاری
پێشوودا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ت له سیمیناره‌که‌شتدا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه،
به بارێكی مه‌نفییه‌وه باسی دیموکراسی و ناسیۆنالیزم و ڕێفۆرمیزمت کرد. ئه‌مانه‌ت
به ڕه‌وتگه‌لێک له‌به‌رانبه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاری دانا و له لایه‌کی تریشه‌وه
جه‌خت ده‌که‌یته سه‌ر گرنگی خه‌بات بۆ پێکهێنانی ڕێفۆرم. ئه‌مانه چۆن پێکه‌وه
ڕێك ده‌خه‌ی؟ ئایا یه‌کێکیان پێویستی به دوورکه‌وتنه‌وه له بزووتنه‌وه
دیموکراتیك و ڕێفۆرمخوازه‌کان و ئه‌وه‌ی تریان پێویستی به لێنزیكبوونه‌وه‌یان
نییه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
ئه‌مه خاڵێکی زۆر گرنگه. پێم وایه ئه‌م ناکۆکییه له‌و بۆچوونه‌ی چه‌پی ڕادیکاڵی
تا ئێستادایه که سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ڕێفۆرم له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا
بوویه‌تی. ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ بکا ڕێفۆرم باشه، ئه‌و کاته خۆی ناچار ده‌بێ که
ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی، که گوایه خاوه‌ن ئیمتییازی خه‌بات بۆ ڕێفۆرمه، بگرێته
باوه‌ش، ئه‌گه‌ریش بیه‌وێ دووره‌په‌رێزی لێ بکا، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له مه‌یدانی
سیاسی‌دا هێزێکی سه‌ربه‌خۆ بێ، ئه‌وجار ده‌بێ ڕێفۆرم وه‌لانێ و ببێته ڕه‌وتێکی
ماخولیایی و لاکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵ و بێکاریگه‌ر له‌سه‌ر بار و دۆخی بابه‌تی. پرسیارێکی
تر هه‌یه ئه‌وه‌یه، کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری چ نوقسانییه‌کی زگماکی هه‌یه،
که له ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه ناتوانێ خۆی ئاڵای ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تیش
به‌رزکاته‌وه؟ (له حاڵێکدا که واقیعییه‌ت ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه‌ی
سه‌لماندووه). هه‌ر وه‌ك باسم کرد باشترکردنی بار و دۆخی ئابووری و سیاسی و
فه‌رهه‌نگی له چوارچێوه‌ی هه‌ر ئه‌م نیزامه مه‌وجووده‌دا کارێکی هه‌میشه‌یی
کرێکار و سۆسیالیزمی کرێکارییه. ئه‌وه پێشفه‌رزی وجوودی سۆسیالیزمی کرێکارییه
وه‌ك ڕه‌وتێکی شۆڕشی کرێکاری. بۆچی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای لابردنی سته‌می میللی
ده‌بێ کرێکار له ناسیۆنالیزم، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك و بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌شێك له بۆرژوازی، نزیك بکاته‌وه؟ بۆچی داخوازیی په‌ره‌پێدان و
به‌رینکردنه‌وه‌ی مافه سیاسییه‌کانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵی مه‌وجووددا، ده‌بێ کرێکار
به‌شوێن دیموکراسی بۆرژوایی، وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن سه‌روبه‌ره و خاوه‌ن
ئاڵای چینی حاکم بخات.
به بڕوای من، تا ئه‌و
جێگایه‌ی خه‌ریکین له ئاستی تیۆریدا قسه‌ی لێ ده‌که‌ین، کێشه له‌و ڕوانگه
غه‌یره ماددی و غه‌یره مێژوویییه‌ی چه‌پی ڕادیکاڵدایه که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ
هه‌یه‌تی. چه‌پ له بیری ده‌چێته‌وه که بیروباوه‌ڕی زاڵ له‌نێو کۆمه‌ڵدا و ئه‌و
پرا‌نسیپانه‌ی که به ڕواڵه‌ت له خودی به‌شه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بیر و
بۆچوون و پرا‌نسیپه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌مانه شکڵ و شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و
دیاریکراون که بۆرژوازی ئامانجه مرۆییه‌کانی له قاڵبی ئه‌مانه‌دا خستووه‌ته
به‌رچاو. ئازادی دیارده‌یه‌که و ئامانجێکه، به‌ڵام دیموکراسی بزووتنه‌وه‌ی
بۆرژوازییه بۆ ئازادی و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕوانگه‌ی به‌رته‌سکی بۆرژوا سه‌باره‌ت
به ئازادی دانراوه. دیموکراسی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراوه، به
ته‌فسیرێکی تایبه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به مرۆڤ، سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ و ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌ی که ده‌بێ تێیدا دامه‌زرابێ. دیموکراسی ناوێک نییه بۆ
ئازادیخوازی به شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌ڵکوو ڕیوایه‌تێکی تایبه‌ته له ئازادیخوازی
که به‌شێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵ، بۆرژوازی، به‌ده‌سته‌وه‌ی داوه. کرێکار ئازادی
ده‌وێ. به‌ڵام بۆچی ده‌بێ ڕیوایه‌تی بۆرژوازی له ئازادی قبووڵ بکا و بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی به بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوازییه‌وه په‌یوه‌ست بێ. دیموکراسی
حاڵه‌تێکی تایبه‌تی له سۆسیالیزم نییه. وێنایه‌کی دوو ڕه‌هه‌ندی و سیاسی له
ئامانجه سێ ڕه‌هه‌ندی و کۆمه‌ڵایه‌تی_ ئابوورییه‌کانی کرێکار نییه. حاڵه‌تێکی
گشتیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، به پێشمه‌رجه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیه‌وه.
دیموکراسی وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ده‌بێ له کتێبی فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا بدۆزرێته‌وه.
به‌ڵام وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك، ناوه‌ڕۆکی دیموکراسی ئیتر هه‌ر نه‌ك سیاسه‌ت، به‌ڵکوو
مرۆڤ و کۆمه‌ڵی مرۆیییه به گشتی و به هه‌موو لایه‌نه ئابووری، سیاسی، حوقووقی،
ئیداری و ئه‌خلاقی و شته‌کانی ترییه‌وه. ئه‌گه‌ر دیموکراسی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك
خۆی له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵدا قه‌تیس ده‌کا و ڕواڵه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌ك
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێفۆرمی سیاسی و ئیداری به‌خۆ ده‌گرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که
مه‌وقیعییه‌تی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌وجوودی به‌فه‌رز گرتووه و
ده‌یهێڵێته‌وه. دیموکراسیش وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك، ڕێك وه‌ك سۆسیالیزمی کرێکاری،
نه‌ك هه‌ر سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و مافی سیاسیی فه‌رد، به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به
سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵ و هه‌موو لایه‌نه‌کانی حوکم ده‌کات. به‌م جۆره سۆسیالیزمی کرێکاری
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک و دیموکراسی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ك یه‌کتری ته‌واو ناکه‌ن،
به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ یه‌کتر له کێشه‌دان. گه‌شه و هه‌ڵدانی سۆسیالیزمی کرێکاری
بێگومان به مانای داکوژانی دیموکراسی، ناسیۆنالیزم و ئه‌وانه‌ی تره وه‌ك
بزووتنه‌وه‌ی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تی.
دیموکراسی وه‌ك ئامانجێك،
ته‌سویرکردن و ڕاگه‌یاندنێکی تایبه‌ته له ئازادی به شێوه‌یه‌کی گشتی. ئه‌مه
شێوه‌یه‌کی تایبه‌ته که چینێکی دیاریکراو، بۆرژوازی، له ڕه‌وتی مێژوودا به‌م
شێوه‌یه قسه‌ی له ئازادی کردووه. مارکسیزمیش به زمانی خۆی قسه له
ئازادی ده‌کا. لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی له ئازادیی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیی نێوان تاک و
کۆمه‌ڵ ڕه‌خنه‌یه‌کی توند و تیژتریشه له دیموکراسی. مارکس له مرۆڤه‌وه ده‌ست پێ
ده‌کا، نه‌ك له که‌مایه‌تی و زۆرایه‌تییه‌وه. له ڕاستیدا ته‌نیا ڕێگایه‌ک که
بۆرژوازی بۆ سازان له‌گه‌ڵ ئامانجی مرۆڤ و به‌رابه‌ریی مرۆڤه‌کان هه‌یه‌تی هه‌ر
ئه‌وه‌یه. یانی پته‌وکردنه‌وه‌ی مه‌وقیعییه‌تی نابه‌رابه‌رییان له
به‌رهه‌مهێناندا و پێکهێنانی ڕواڵه‌تێك له به‌رابه‌ریی درۆیینه‌ی حوقووقی له‌نێو
تاکه‌کاندا. دیموکراسی له مرۆڤه‌وه وه‌ك مه‌وجوودییه‌تێکی به‌فه‌رزگیراو،
موعته‌به‌ر و پیرۆز، ده‌ست پێ ناکا، به‌ڵکوو له تاکه‌وه وه‌ك یه‌که‌یه‌ک که
ده‌بژێردرێ، بۆی ده‌چێ. مرۆڤ له دیموکراسیدا تا ڕاده‌ی ڕه‌ئی ده‌کێشرێته
خواره‌وه. دیموکراته‌کانی ئێمه ئه‌مڕۆ له‌بیر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه که به
فه‌رمیناسرانی کرێکار و ژن و کۆچه‌ر و سوورپێست و ڕه‌شپێست وه‌ك که‌سانێك که
ده‌بژێردرێن، وه ئه‌وه‌ی که دیموکراسی ئه‌مانه‌شی گرتووه‌ته‌به‌ر خۆی به‌رهه‌می
ده‌یان ساڵ خه‌باتی نادیمو‌کراتیکی مرۆڤه‌کان بووه له دژی دیموکراسییه‌کانی
مه‌وجوود، که تازه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م دیموکراسییانه‌ی که قیبله‌ی
ئه‌مانه‌یه، هێشتا کاری پێ نه‌کراوه. بۆ نموونه تازه دیموکراته‌کانی ئێرانی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌بیریان چووه‌ته‌وه که خۆیان له لانکی دیموکراسیدا وه‌ك
کۆچه‌ر چکۆڵه‌ترین مافێکیان بۆ ڕه‌ئیدان له هه‌مان هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ساڵ جارێکی
نێوان میتێرانه‌کان و لوپه‌نه‌کان و تاتچره‌کان و کیناکه‌کاندا نییه. تازه گومانم
له‌وه‌دا نییه که زۆربه‌یان له ئێرانی دیموکراتیکیاندا مافێکی ئاوا ناده‌ن به
کۆچه‌ره ئه‌فغانییه‌کان. ئه‌مانه له‌بیر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه که ڕه‌ئییه‌ك، یانی
مرۆڤێك بۆ دیموکراسیش هه‌ر به‌قه‌د ئیستیبدادیترین و ملهوڕترین نیزامه‌کان بێ
بایه‌خ و بێ کاریگه‌رییه و ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ،
بایه‌خێکی بۆ دیموکراسی نییه. ئه‌مانه له‌بیر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه که بۆرژوازی
له هه‌ر کوێ مافی مرۆڤ به مانای واقیعی وشه، وه مه‌سه‌له‌ی به‌رابه‌ری
مرۆڤه‌کان، به شێوه‌ی واقیعی هێنرابێته گۆڕ، چۆن هه‌ر له‌و مانایه‌ی دموکراسی و
ڕه‌ئییه که‌ڵکی وه‌رگرتووه و له دژی ئازادی و ئازادیخوازی به‌کاری هێناوه.
ئه‌مانه له‌بیر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه که دیموکراسی له هه‌ر سات و کاتێكدا سه‌نگ و
سووکی نێوان هێزه‌کانه، که له‌نێوان مرۆڤ و کۆمه‌ڵی دژی مرۆیی بۆرژوازیدا
دامه‌زراوه. من ئێستا به‌سه‌ر باسی سه‌ره‌کی مارکسیزمدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی
نێوان ئازادیی سیاسی و مافی فه‌ردی له‌گه‌ڵ ژێرخانی ئابووری و پێویستیی گۆڕینی
ئابووریی کۆمه‌ڵ بۆ به‌دیهاتنی ئازادیی مرۆڤه‌کان تێده‌په‌ڕم، چونکه پێم وایه
هه‌موو مارکسیستێك ئه‌مه‌ی له‌به‌ره.
به هه‌ر حاڵ، ئێمه‌ی
کۆمۆنیست بۆ ئازادیخوازیبوون پێویستییه‌کمان به سازان له‌گه‌ڵ دیموکراسی و
ده‌رسوه‌رگرتن له دیموکراسی نییه. ئێمه له هه‌ڵوێستی ئازادی و به‌رابه‌ری
مرۆڤه‌کانه‌وه ڕه‌خنه له دیموکراسی ده‌گرین. بۆ ئێمه مرۆڤ ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌ته.
ناوی ئازادیخوازیی ئێمه، ناوی باوه‌ڕمان به مافی تێکڕا و فه‌ردیی مرۆڤه‌کان، وه
ئاڵای خه‌باتی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی ئازادی و به‌رابه‌ری، سۆسیالیزمه.
ئێمه داکۆکی له مافی مرۆڤ، نه‌ک هه‌ر له لایه‌نه حوقووقی و سیاسییه‌که‌یدا،
به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌تیترین لایه‌نه ئابوورییه‌کاندا ده‌که‌ین، چونکه
سۆسیالیستین. وه ئه‌مه ئه‌سڵێکی پرانسیپی ئێمه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
بۆرژوازی له هه‌موو خه‌ڵکی دنیاش، له دژی ئه‌م مافانه ڕه‌ئی وه‌رگرێ.
ناسیۆنالیزم
مه‌سه‌له‌که‌ی له‌وه‌ش ڕۆشنتره، چونکه ئه‌مه‌یان ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌کی
کورتکراوه، یان ڕیوایه‌تێکی نیوه و نیوه‌چڵی یه‌کێک له ئامانجه حه‌قخوازانه و
به‌رابه‌ریخوازانه‌کانی مرۆڤیش نییه. بڕوانن بزانن ناسیۆنالیزم چ په‌یامێکی بۆ
خه‌ڵکی بێبه‌شی جیهان هه‌یه. هه‌موو ناوه‌ڕۆکی ناسیۆنالیزم پشتیوانیکردن له چینی
ده‌سه‌ڵاتداری نێوخۆیه. له چه‌وساندنه‌وه‌که‌یدا، له شه‌ڕه‌که‌یدا، له بره‌ودان
به خورافاته‌که‌یدا، له پێشێلکردنی م