كاری هه‌رزان كرێكاری خامۆش
مێزگردیک سه‌باره‌ت به یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران (به‌شی شه‌شه‌م)
مه‌نسور حکمه‌ت
ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە قسه‌وباسی مه‌نسور حکمه‌ته له فه‌سڵی پێنجه‌می کتێبی(کاری هەرزان، کرێکاری خامۆش). ئەم کتێبە بەرهەمی مێزگردێکە کە ساڵی 1990 به‌به‌شداری مەنسور حکمەت سه‌باره‌ت به‌یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران سازدراوه. باسێک کە لێرەدا سەبارەت بەیاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئیران کراوە بایەخێکی گشتی‌و بناغەیی بۆ تێگەیشتن لە یاسای کار‌و لێکدانەوەی لایەنەی جۆربەجۆرەکانی هەیە. لە حاڵێکدا کە یەکێک لە کێشە گەورەکانی کرێکارانی
کوردستان نەبوونی یاسای کارێکە کە لانی کەمی ماف‌و خواستەکانیان دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بکات‌و یەکێک لە خواستە فەوریەکانی کرێکاران جێگیرکردن‌و کارپێکردنی یاسایەکی کاری پێشڕەوە، وەرگێڕانی ئەم باسە دەتوانێت کۆمەک بەبردنەسەری ئاستی هۆشیاری کرێکاران‌و ڕابەرانیان له‌م بواره‌دا بکات. له ژماره‌کانی داهاتووی هاوپشتیی کریکارییدا به‌زنجیره به‌شه‌کانی تری ئه‌م کتیبه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
فه‌سڵی پێنجه‌م
هه‌ڵاواردن له یاسای کاردا
مسته‌فا سابیر: ئه‌گه‌ر رێگا بده‌یت بچینه سه‌ر لایه‌نێکی تری گشتی یاسای کار، که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاواردنه له یاسای کاردا. به‌گشتی ده‌کرێت هه‌موو جۆره هه‌ڵاواردنێک له‌م یاسای کاره‌دا بدۆزرێته‌وه. هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، جنسی، ئاینی، جیاکاریی‌و هه‌ڵاواردن له نێوان به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کرێکاراندا. وا بیرده‌که‌مه‌وه که پێویسته له‌م بابه‌ته‌وه زۆرتر بدوێین.
مه‌نسور حکمه‌ت: ڕێگا بده‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردنی جنسی، له‌هه‌مان ئه‌و به‌نده‌ی که له یاساکه‌دا وتویه‌تی ژن‌و پیاو به یه‌کسانی له لایه‌ن ئه‌م یاسایه‌وه پارێزگاری‌یان لێ ده‌کرێت، ده‌ست پێ بکه‌م. سه‌یرکه! لێره‌دا ناڵێت ژن‌و پیاو به‌رابه‌رن. ده‌ڵێ هه‌ردووکیان "به یه‌کسانی له لایه‌ن یاساوه پارێزگاری‌یان لێ ده‌کرێت." خودی ده‌ستوری جمهوری ئیسلامیش هه‌مان شت سه‌باره‌ت به ژن‌و پیاو له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ڵێت. ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێیت کۆیله‌و خاوه‌ن کۆیله هه‌ردووکیان به یه‌کسانی له لایه‌ن یاساوه پارێزگاری‌یان لێ ده‌کرێت. ئه‌مه یانی ئه‌وه‌ی که یاسا بۆ پارێزگاری له هه‌ر یه‌کێکیان پێوانه‌ی دیاریکراوی هه‌یه. هه‌ر یه‌که‌یان به‌شی خۆی هه‌یه. هه‌رگیز به‌و جۆره نییه که لێره‌دا وتبێتی ژن‌و پیاو له کار‌و به‌رهه‌مهێناندا له جێگاوشوێنێکی چوونیهکدان. ئه‌مه ناڵێت. ئه‌وه‌ی که چ جۆره کارێک هه‌یه که ئه‌نجامدانی له‌لایه‌ن ژنه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه، با له‌ولاوه بوه‌ستێت. چونکه له هێڵی دواتردا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت. به بۆچوونی من نه‌ک ته‌نها هه‌ڵاواردنی جنسی، به‌ڵکو هه‌ڵاواردن به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا زۆر به‌رچاوه. به ته‌واوی ئاشکرایه که مافه‌کانی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دینی ئیسلام نییه، ئه‌ویش ئه‌و ئیسلامه‌ی که به لێکدانه‌وه‌یه‌کی سنوورداره‌وه به‌کارهاتوه‌و هاوڕێیان پێش من باسیان کرد، به ته‌واوی زه‌وتکراوه. کرێکاری ئه‌رمه‌نی، کرێکاری به‌هائی، کرێکاری بێ خودا ده‌بێت سه‌ری شۆڕ کات‌و له کارخانه کار بکات‌و دواتر بچێته‌وه ماڵه‌وه. ناتوانێت هیچ کارێکی تر بکات. ناتوانێت وه‌ک کرێکار له باقی شێوه‌کانی ژیانی کرێکاریانهیدا بوونی خۆی ده‌رخات. سه‌باره‌ت به ژن، ئه‌و به‌نده‌ی که هونه‌ری کردووه‌و نووسیویه‌تی کرێی یه‌کسان له به‌رامبه‌ر کاری یه‌کساندا، ڕسته‌که‌ی زۆر سه‌رنجڕاکێشه. ده‌ڵێ: "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کارێکی یه‌کسان له کارگه‌یه‌کدا بۆ ژن‌و پیاو کرێی یه‌کسان" ده‌ده‌ن. خۆتان کڵاوی خۆتان بکه‌نه قازی. چه‌ند کارگه هه‌یه که تیایدا ژن‌و پیاو له‌و کارگه دیاریکراوه‌دا کاری یهکسانو چوونیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟ یانی خاوه‌نکار ئه‌وانی له په‌نا یه‌ک دانابێت‌و یه‌ک کار ئه‌نجام بده‌ن، چه‌ند کارگه به‌م جۆره‌یه؟ مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌مه نییه. مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی ئه‌وه‌یه که له هه‌موو پانتایی به‌رهه‌مهێنان له وڵاتدا‌و له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا کاتێک ژن‌و پیاو کاری چوون یه‌ک ده‌که‌ن، بۆ نموونه هه‌ردووکیان کرێکاری کارامه یان ناکارامه‌ن، به‌رگدروون، شۆفێرن، تهونکهرن یان هه‌رچی، کرێی یه‌کسان له ئاستی هه‌مان کاردا وه‌ربگرن. هه‌موو هونه‌ری کۆمه‌ڵگای بۆرجوازی ئه‌وه‌یه که ژن ده‌نێرێت بۆ پیشه‌ی "ژنانه". هه‌ندێک کار ده‌کاته تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان. تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت ئه‌وه ده‌ستنیشان بکه‌یت که ئه‌م ژنه‌ی لێره کار ده‌کات کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ کاری کام کرێکاری پیاو له پیشه‌یه‌کی تردا هاوتایه. هه‌موو فێڵه‌که‌یان ئه‌مه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م به‌نده‌ش هه‌ر گاڵته‌یه‌که. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من دانانی ئه‌مه‌و فه‌رامۆشکردنی وتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌سێکی تری به هۆی ژن بوونیه‌وه له کارپێدان بێبه‌ش کرد سزاکه‌ی چی ده‌بێت، هه‌مان قسه‌ی پێشووتریش - سه‌باره‌ت به کرێی یه‌کسان له یه‌ک کارگه‌دا- بێ مانا ده‌کات. که‌سێک ده‌توانێت ده به‌ندیش به قازانجی ژنان بنووسێت‌و دواتریش مۆڵه‌ت به خاوه‌نکار بدات که ئه‌گه‌ر نه‌یویست ژن دانه‌مه‌زرێنێت. یه‌ک وشه‌ش له‌م یاسایه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که خاوه‌نکار له‌سه‌ریه‌تی فرسه‌تی به‌رابه‌ر بۆ دامه‌زراندنی کرێکاران فه‌رهه‌م بکات بوونی نییه. خاوه‌نکار بۆی نییه کاتێک دوو که‌س دێن بۆ گفتوگۆ (ئینته‌رڤیو)ی کار به خۆی بڵێت ده‌ی باشه ئه‌مه‌یان که ژنه له‌وانه‌یه دووگیان بێت‌و منداڵی ببێت ساڵانه ئه‌وه‌نده ڕۆژکاره هه‌روا ده‌ڕوات، دواتر ده‌بێت دایه‌نگا بکه‌مه‌وه‌و هه‌ر سێ سه‌عات جارێک نیو سه‌عات پشووی بده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی شیر به مناڵه‌که‌ی بدات‌و به‌کورتی ده‌بێت مافی تایبه‌ت، که دیاره له‌م یاسایه‌دا زۆر نییه، بۆ ئه‌و که ژنه قایل بم، که‌وایه وێڵی که داینامهزرێنم. مه‌سه‌له‌ی ئیمکاناتی به‌رابه‌ر بۆ دامه‌زراندن له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌م یاسایه‌دا نییه. که‌وابێت مانای ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه که من له یاسای کاردا ئه‌م قسانه دهکهمو خاوه‌نکارانی "به‌ڕێز" با خۆیان ژن دانه‌مه‌زرێنن. با ژن له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه. کاتێک باسی ئیمکاناتی یه‌کسان له دامه‌زراندندا ناکات ئه‌وده‌م ئیتر نه‌ک ته‌نها ئه‌م به‌ندانه لایهنو کارکردی وه‌لانانی هه‌ڵاواردنیان نییه، به‌ڵکو له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌ڵاواردن توندتر ده‌که‌نه‌وه. که‌سێک که ده‌یه‌وێت ژن‌و پیاو له کارکردن‌و به‌رهه‌مهێناندا به‌رابه‌ر بکات ده‌بێ به پله‌ی یه‌که‌م به هه‌ڵاواردنی پۆزه‌تیڤ به قازانجی ژنان قایل بێت. یانی خاوه‌نکار ناچار بکات که خه‌رجی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرێت، کرێی زیاتر بدات، به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی تایبه‌ت بۆ ژنان فه‌راهه‌م بکات تاکو ژنان بتوانن ئاستی کار‌و (کارامه‌یی) خۆیان ببه‌نه سه‌ره‌وه. له‌مه‌ش زیاتر پێویسته زه‌مانه‌تی جێبه‌جێکردنی یاسا‌و سزادانه یاساییه‌کان له کاتی سه‌رپێچیدا، واته دانه‌مه‌زراندنی ژنان به بیانووی جۆراوجۆره‌وه، پێناسه بکرێت. به‌م پێیه به بۆچونی من ژن له‌م یاسای کاره‌دا دوو پله له پیاوی کرێکار بێبه‌ش تر‌و بێ ماف تره.
سه‌باره‌ت به "قهومو قه‌بیله" که لێره‌دا –له‌م یاسایه‌دا- وتراوه من وای بۆ ده‌چم که ئه‌مانه خۆیان سه‌ر به "قه‌بیله‌یه‌ک" ده‌زانن که خه‌ریکه خهراجو جزیه له خه‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ی جمهوری ئیسلامی که خه‌ریکه یاسای کار ده‌نووسێت‌و له شورای پاسه‌وان (نگهبان) مادده‌کانی ئه‌و یاسایه په‌سه‌ندو ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، له ڕاستیدا خۆی به "قه‌بیله‌یه‌کی" باشتر ده‌زانێت. به‌ڵام خه‌ریکه بڵێت "ئه‌و قه‌بیلانه‌ی تر که ئێمه به‌سه‌ریاندا سه‌رکه‌وتووین له ژێر سایه‌ی ئێمه‌دا ده‌توانن بژین‌و گوزه‌رانی خۆیان بکه‌ن". به‌ڵام هۆکاری نووسینی ئه‌مه لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌یه که حمید ته‌قوایی وتی. ئه‌مانه‌ی وتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێت مامه‌ڵه‌ی یاسا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له‌هه‌ر نهژادو نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و ڕه‌گه‌زێک به ته‌واوی چوونیه‌که.
خاڵیکی تر په‌یوه‌ندی به کاری کرێکارانی هاتووه‌وه* هه‌یه. به بڕوای من که‌سێک که له ئێران کار ده‌کات ده‌بێ له هه‌موو مافه‌کانی هاوڵاتیه‌کی ئێرانی به‌هره‌مه‌ند بێت‌و له‌وانه‌ش له‌و مافانه‌ی که له یاسای کاردا هه‌یه. ئه‌و دوو کرێکاره‌ی که خه‌ریکن له په‌نا یه‌کدا کار‌و ژیان ده‌که‌ن یه‌کتر به برا ده‌زانن، ئه‌وه‌ی که کاریان لێ ده‌کێشێته‌وه، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که قه‌ڵه‌شتی نه‌ته‌وه‌یی له نێویاندا بهێڵێته‌وه‌و بیانکات به گژ یه‌کتردا. به بڕوای من کۆمه‌ڵگای کارگه‌ریی ئێران ده‌بێت خوازیاری ئه‌وه بێت که کرێکاری هاتوو بۆ ئێران هه‌ر وه‌ک کرێکاری ئێرانی له هه‌موو مافێک، ته‌نانه‌ت مافی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو سه‌رۆکایه‌تی کۆمار (که له ئێرانی ئه‌مڕۆدا هیچیان پووشێک ناهێنن)، به‌هره‌مه‌ند بێت. به هه‌رحاڵ هه‌ر مافێک که کرێکارێکی ئێرانی له هه‌ر زه‌مینه‌یه‌کدا هه‌یه‌تی ده‌بێ کرێکاری هاتووش هه‌یبێت. ته‌نها ڕێگایه‌ک که کرێکار بتوانێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م پهرتکاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی سهرمایهداریو ده‌وڵه‌تدا داکۆکی له خۆی بکات ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌مه بێ هیچ لێڵی‌و پێچ‌و په‌نایه‌ک بڵێت. سه‌رتاپای ئه‌م یاسایه هه‌ڵاواردنه. کرێکاری هاتوو له مانگرتندا به‌شداری ناکات چونکه دێن‌و مۆڵه‌تی ڕه‌سمی کارکردنه‌که‌ی لێ ده‌سێننه‌وه‌و ده‌ری ده‌که‌ن. هه‌میشه ناچاره مل به کرێی که‌متر بدات. ئه‌م هه‌ڵاواردنانه‌یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئاخنیوه‌ته ناو ئه‌م یاسایه‌وه. له یه‌ک قسه‌دا من وا بیرده‌که‌مه‌وه که هیچ یاسایه‌ک ناتوانێت ئیسلامی‌و نهتهوهییو پیاوسالارانه بێت‌و له هه‌مان کاتدا لافی ئه‌وه لێ بدات که هه‌ڵاواردن له‌و یاسایه‌دا نییه‌و هه‌موو به یه‌کسان له ژێر پۆششی پاریزگاری یاسادان‌و شتی له‌م بابه‌ته.
*له‌م نووسینه‌دا مه‌نسور حکمه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی کارگران خارجی به‌کارده‌هێنێت که من به کوردی له جیاتی کرێکارانی ده‌ره‌وه یان ده‌ره‌کی ده‌سته‌واژه‌ی "کرێکاری هاتوو"م به گونجاوتر زانی. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دروستتر ده‌توانێت وه‌سفی ئه‌و به‌شه له کرێکاران بکات که مه‌نسور حکمه‌ت مهبهستیهتیو به جۆرێکیش خۆدوور گرتنه له‌و سیاسه‌تی ناولێنانه‌ی که ئێستا له کوردستان ته‌نانه‌ت به کرێکاری سنه‌ییش ده‌ڵێ ”کریکاری بیانی“.