پێشووته
شانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له کاتێکدا که هێرشی بۆرژوازی و تۆپخانه‌یه‌کی ته‌بلیغاتی گه‌وره له ئاستی جیهانیدا بۆ سه‌ر کۆمۆنیزم و ئامانجه ئینسانیه‌کان له‌وپه‌ڕی خۆیدا بوو گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئینته‌رناسیۆنال له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمه‌ت که به ناونیشانی مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ که‌وته به‌رده‌ست، دنیای دوای جه‌نگی سارد و نه‌مانی بلۆکی شه‌رقی به‌ناو سۆسیالیستی خسته به‌رده‌م لێکدانه‌وه و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستیه‌وه. ئه‌م باسه‌ش به وێنه‌ی باسه سیاسی و تیۆریه‌کانی تری ئه‌م ڕابه‌ره مه‌زنه هاته سه‌ر خه‌رمانه‌ی لێکدانه‌وه مارکسیستیه هاوچه‌رخه‌کان. هاوشان له‌گه‌ڵ دروستکردنی حزبێکی کۆمۆنیستی کرێکارییدا، وه‌ک ئامڕازێکی خه‌باتکارانه بۆ گۆڕینی جیهانی ژیره‌ژووری سه‌رمایه، ئه‌م باسه‌ش وه‌ک چه‌کێک هاته ده‌ست کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه. به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گفتوگۆکه به زمانی فارسی له ئینته‌رناسۆنالدا، ئاوات سه‌عیدیش خوێنه‌رانی کوردی زمانی له‌م به‌رهه‌مه فیکریه گرنگه به‌هره‌مه‌ند کرد و به‌شێوه‌ی نامیلکه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی کۆمۆنیسته‌وه بڵاوکرایه‌وه. به‌مجۆره چه‌ندین نه‌وه له پێگه‌یاندن و گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌باتی کۆمۆنیستیدا سوودیان لێوه‌رگرت. به داخه‌وه که ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌کی که‌م به‌شێوه‌ی تایپه کۆنه‌که‌ی لێ ماوه‌ته‌وه و وه‌ک ئه‌ده‌بیاتێکی سیاسی گرنگ به فراوانی له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کوردی زماندا نه‌بووه. هه‌ربۆیه به پێویستمان زانی جارێکی تر تایپی بکه‌ینه‌وه. تایپکردنه‌وه‌ی ته‌واوی نامیلکه کۆنه‌که به هیمه‌تی په‌یمان غه‌ریب چووه پێشه‌وه.
هه‌ڵه‌بژێری و به‌راورد و پیاچوونه‌وه به ناملیکه‌که و تایپکردنه تازه‌که و هاوکاتیش ده‌قی ته‌رجومه کراوه‌که من گرتمه ئه‌ستۆ. من هه‌وڵم داوه له هه‌ندێ شوێندا که پێم وایه زمانه‌که‌ی ئه‌کرا ڕۆشنتر بێت چاک و ده‌ستکاری بکه‌م و له هه‌ندێ شوێنیش‌دا به ناچاری هه‌ندێ ووشه‌م گۆڕیوه. له کاتی به‌روارددا هه‌ر دوو ده‌قی فارسیه‌که و ئینگلیزه‌که‌م به‌کارهێناوه تاکو له هه‌ر شوێنێک پێویست به گۆڕین بووبێت بتوانم به باشترین شێوه بیکه‌م. له هه‌ندێ شوێندا وه‌رگێر مانای عه‌ره‌بی چه‌ند ووشه‌یه‌ک یان ڕۆشنکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ووشه‌ی خستۆته ناو که‌وانه‌ی بچووکه‌وه، واته (...)، به‌ڵام گه‌ر له شوێنێک پێویست بووبێت من ئیزافه‌یه‌ک بکه‌م یان شتێک ڕۆشن بکه‌مه‌وه خستوومه‌ته ناوی که‌وانه‌ی گه‌وره‌وه، واته [...]. به‌مجۆره هیوام وایه توانیبێتمان به دووباره تایپکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه زۆر گرنگه‌ی مه‌نسور حکمه‌ت جێگه‌یه‌ك پڕ بکه‌ینه‌وه.
جه‌مال موحسین
سه‌ره‌تای جونی 2008
مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ
گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئینته‌رناسیۆنال له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمت
ئینته‌رناسیۆنال
پاشه‌کشه‌ی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به تێکشکانی سۆشیالیزم و کۆتایی هاتنی کۆمۆنیزم ناو ده‌به‌ن. ئایا هیچ ڕاستیه‌ک له پشتی ئه‌م داڕشتنه ڕه‌سمی و باوه‌ی بورژوازییه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه خۆی حه‌شارداوه؟ به ڕای ئێوه تاچ ڕادده‌یه‌ک ده‌توانرێت بووترێت تێکڕمانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتووی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم بووه؟
مه‌نسور حکمه‌ت
تا ئه‌و جێگایه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مارکسیزم وه‌ک چوارچێوه‌ی فیکری و تیئوری ئه‌و، ئه‌م ڕووداوانه نه تێکشکانی سۆشیالیزم ده‌رده‌خه‌ن و نه کۆتاییهاتنی کۆمۆنیزم. ئه‌مه تێکشکان و کۆتاییهاتنی جۆرێکی دیاریکراوه له سۆشیالیزمی بۆرژوازی و مۆدێلێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی که بنه‌ماکه‌ی پێکده‌هێنا. ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت ووڵاتێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت به ته‌واوه‌تی نامۆ بوو به ئاسۆی مارکسیستانه بۆ سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم، نه‌ک ته‌نها بۆ به‌شی هه‌ره زۆر و له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی ئه‌و توێژه‌ی که هه‌ر‌چۆنێک بێت خۆی به کۆمۆنیست ناوده‌برد ڕۆشن بوو، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت موفه‌کیران و سۆڤیه‌تناسانی جۆراوجۆری بۆرژوا دانیان پیادا ده‌نا. پێداگریی ئه‌مڕۆی ئایدیۆلۆژی ڕه‌سمی بۆرژوایی له‌سه‌ر ناوبردنی سه‌رله‌نوێی سۆڤیه‌ت به کۆمۆنیزم و مارکسیزم و درز تێکه‌وتنی کۆمه‌ڵه لێکدانه‌وه و ته‌فسیره‌کانی تا ئێستای زۆرێک له چاودێران و ئه‌کادیمیه بۆرژواییه‌کان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شته‌ی ده‌سه‌لماند، نووکی ڕمێکی ته‌بلیغاتییه له هێرشێکدا که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی تێکشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێته سه‌ر مارکسیزم و کۆمۆنیزمی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاریی. ده‌ڵێن سۆشیالیزم تێکشکاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێکیبشکێنن، ده‌ڵێن کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆتایی پێ‌بێنن. ئه‌مانه هه‌مووی خۆهه‌ڵکێشان و هه‌را و زه‌نای جه‌نگی بۆرژوازییه و هه‌ر چه‌نده گوێ سووکتر بکرێت زیاتر ده‌لاله‌ت له زیندوو بوونی کۆمۆنیزم وه‌ک ئاسۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کرێکاریی له کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی ده‌کات.
خودی پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا داوه‌رییه‌ک له‌باره‌ی سۆشیالیزم و کومۆنیزمه‌وه نادات به‌ده‌سته‌وه، چونکه سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به هیچ پێودانگێک، هه‌ر له پێودانگی ئابوری و سیاسیه‌وه تا ئیداری و ئایدۆلوژی، نوێنه‌رایه‌تی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمیان نه‌کردووه. به‌ڵام بێ گومان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به گشتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو بووه بۆ شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتۆبه‌ر. ئێمه بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه پێشتر له بۆڵتنه‌کانی مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی سۆڤیه‌تدا خستۆته‌ڕوو. به بۆچوونی من شۆڕشی کرێکاریی ساڵی1917 توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له چنگ بۆرژوازی ده‌ربێنێت و به‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ڕاسته‌وخۆ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رنگون کراوه‌کانی ڕوسیادا که ده‌یانوویست نیزامی سیاسی کۆن بگێڕنه‌وه سه‌رکه‌وێت. به‌ڵام له‌م قۆناغه به‌دواوه چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریی ڕاسته‌وخۆ به‌سترابۆوه به‌وه‌وه که ئایا توانای گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کانی هه‌یه یان نا و به‌رنامه‌ی ئابوری سۆشیالیستی چینی کرێکار داده‌مه‌زرێنێ یان نا، وه لێره‌وه بوو که شۆڕشی ڕوسیا نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بکات. به ده‌وڵه‌تی بوونی سه‌رمایه و خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا جێی مه‌سه‌له‌ی به ئیشتراکی کردن و گۆڕینی ته‌واوی هۆیه‌کانی کارکردن و به‌رهه‌مهێنان به موڵکی گشتی هاوڵاتیانی گرته‌وه. کرێ و کاری به کرێ، پاره، به‌های ئاڵووێر (القیمة التبادلیة) و جیابوونه‌وه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له جێی خۆیان مانه‌وه. له نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی بیستدا بینای ئابوریه‌کی میللی به پێی ئه‌لگۆی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی، که به کرده‌وه به‌هۆی ڕوودانی شۆڕشێکی کرێکارییه‌وه ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤی له ڕووی مێژووییه‌وه مومکینی بورژوازی بوو بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه له‌م ووڵاته‌دا، بووه بنه‌ما و ناچار له‌گه‌ڵ پته‌و بوونی ئابوریانه‌ی سه‌رمایه‌دا، سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینی کرێکاری ڕوسیاش زه‌وت کرایه‌وه. له جێی حکومه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی کرێکاریی سه‌رده‌می لینین، بیروکراتیه‌تێکی بۆرژوازیانه‌ی متمرکزی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر سۆڤیه‌تدا زاڵ بوو. له سۆڤیه‌ت ناسیونالیزمی بۆرژوازی، پشت به‌ستوو به ئه‌لگۆیه‌کی ده‌ستکاریکراوی سه‌رمایه‌داری، به‌سه‌ر کۆمۆنیزمدا سه‌رکه‌وت. ته‌واوی ئه‌م دیارده‌یه له‌مڕۆدا هاتۆته دواوه. نه‌ک پاشه‌کشه به‌ڵکو په‌یدا بوونی ئه‌م دیارده‌یه شایه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوویی سۆشیالیزمی کرێکارییه. که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مڕۆ و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ.
سه‌باره‌ت به هۆیه‌کانی ئه‌م که‌موکوڕییه ده‌توانرێت زۆر شت بووترێت. به‌کورتی، وای بۆ ده‌چم که ده‌رسی بنه‌ڕه‌تی ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت بۆ مارکسیسته‌کان ئه‌وه‌یه که شۆڕشی کرێکاریی هه‌ر وه‌ک چۆن مارکسیزم به تایبه‌تی له باره‌ی ته‌جروبه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریسه‌وه ته‌ئکیدی لێ کردۆته‌وه به بێ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه ئابوریه‌که‌ی خۆی، به بێ به‌رپاکردنی شۆڕشێک له بنه‌مای ئابوری کۆمه‌ڵگادا، هه‌ر تێکده‌شکێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی به‌بێ ئه‌م شۆڕشه ئابوریه سه‌رئه‌نجام دووچاری ناکامییه. شۆڕشی سۆشیالیستی ناتوانرێت به‌ش به‌ش بکرێت و ده‌بێت له کولیه‌تی خۆیدا، وه‌ک شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رکه‌وتن بگات. شۆڕش به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کاندا، پێویسته به‌ڕاستی شۆڕش بێت نه‌ک سه‌پاندنی کۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێک به‌سه‌ر نیزامی ئێستادا. بنه‌مای ئه‌م شۆڕشه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری به‌کرێ و ئیشتراکی کردنی ته‌واوی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش کردنه. ئه‌م کاره هه‌رگیز ئه‌نجام نه‌درا له سۆڤیه‌ت.
ئینته‌رناسیۆنال
ده‌ورانی گرنگ له مێژووی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا کاریگه‌ری ته‌کانده‌ریان له‌سه‌ر گشت بزووتنه‌وه‌ی ناوبراو به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و شه‌خسیه‌تی سۆشیالیزم هه‌بوو. دادوه‌رییه‌کانی(محاکمات) ده‌یه‌ی سییه‌کان، باسه نهێنییه‌کانی خرۆشۆڤ ده‌رباره‌ی په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر سه‌رده‌می ستالین، داگیرکردنی هه‌نگاریا و دواتر چیکسلۆفاکیا هه‌ر کامیان بوونه هۆی شه‌پۆلێک له جیابوونه‌وه له مارکسیزم و کۆمۆنیزم له‌ودیو سنوره‌کانی خودی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوودا به‌راورد ناکرێت. سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وه‌نده خێرایه‌ی جیابوونه‌وه‌ی "کۆمۆنیسته‌کانی" پێشوو له مارکسیزم ده‌ڵێن چی؟ به بڕوای تۆ پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات تا چ ڕادده‌یه‌ک پێویستی پێداچوونه‌وه به مارکسیزمدا دێنێته ئاراوه؟
مه‌نسور حکمه‌ت
مارکسیزم به‌ر له‌وه‌ی ڕسته‌یه‌ک ئه‌حکام و پێشبینی بێت، ڕه‌خنه‌گرتنه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. ڕۆشنه که ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه خۆی پشتی به شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئیسپاتی له بنه‌ماکانی ئه‌م نیزامه و ناکۆکییه ده‌رونییه‌کانی به‌ستووه. به بۆچوونی من جیابوونه‌وه له مارکسیزم جیابوونه‌وه‌یه له حه‌قیقه‌ت. هه‌زار سۆڤیه‌ت بێت و بڕوات هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌خنه‌ی من وه‌کو مارکسیستێک له کۆمه‌ڵگای ئێستا، تێڕوانینێک که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی شایسته به ئینسانی ئازاد و سه‌باره‌ت به‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگا نوێیه له دڵی کۆمه‌ڵگای ئێستادا هه‌مه، ڕوونادات. مارکسیزم تێروانینێکی یه‌کجار قووڵ و له ڕووی میتۆدۆلۆژی و ناوه‌ڕۆکه‌وه پته‌و و مونسه‌جیمه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. مارکسیزم ڕه‌خنه و تاوانبارکردنی به‌شێکی دیاری کراوی کۆمه‌ڵگایه، واته چینی کرێکاری به‌کرێ، دژ به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستا. به‌ڕای من نه‌ک ته‌نها ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆی سۆڤیه‌ت به‌ڵکو ته‌واوی ڕاستییه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه، ته‌واوی سه‌رقاڵییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له ده‌زگا گشتیه‌کان و زانکۆکان، له‌مه‌یدانه‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و... هتدا وه‌ک مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ده‌درێنه به‌ر باس، هه‌موو ڕۆژه ته‌ئکید له ڕاست و دروستی تێڕوانین و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستیانه له‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌که‌نه‌وه. گاڵته‌یان به مارکس ده‌کرد که په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کان به بنه‌مای ژیانی سیاسی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت. ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر ڕێبوارێکی نێو شه‌قامه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ڕاسیزم و فاشیزم و ناسیۆنالیزم و تاوانکاری هه‌تا خراپ بوونی فڵانه شێوازی وێنه‌کێشان و مۆسیقایی پرسیار بکرێت، ئه‌مانه ده‌به‌ستێته‌وه به وه‌زعیه‌تی ئابوریه‌وه. مه‌لا له ئێران مانه‌وه‌ی دیانه‌ت له‌کارکردی بانقی مه‌رکه‌زی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و نرخی به‌رامبه‌ر یه‌کی ڕیاڵ و دۆلاردا ده‌بیننه‌وه. هه‌مووان ده‌زانن که مه‌سه‌له له سه‌ر قازانج و به‌رهه‌مهێنه‌ریی کاره(انتاجیة العمل) [labour productivity]. هه‌موویان پڕ به دڵیان ده‌زانن که ده‌وڵه‌ت وه‌سیله‌ی چ کارێکه و پۆلیس و سوپا بۆچی دروست کراون. هه‌موویان ده‌زانن که له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگادا کێشمه‌کێشێکی هه‌میشه‌یی له نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار و کرێ وه‌رگر و کرێده‌ردا هه‌یه. ڕۆشن بۆته‌وه که تۆزقالێک ئازادی و ئینسانیه‌ت له کۆمه‌ڵگادا به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕادده‌ی توانایی و هێزی کار و ڕێکخراوی کرێکارییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌کانی سه‌رمایه‌داری و حزب و ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان که دژی چه‌وسانه‌وه و ئیستبداد بن، دژی هه‌ڵاواردن بن، خوازیاری خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد بن، بووه‌ته چاوه‌ڕوانیی سروشتی خه‌ڵک. کرێکار به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و بۆرژوازی به هه‌ڵاوردن و چه‌ته‌گه‌ری و تاڵانی ناسراون. به بۆچونی من سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی مارکسیزم و گشتی بوون و هه‌مه‌گیر بوونی لێکدانه‌وه مارکسیستیه‌کان بوو سه‌باره‌ت به جیهانی سه‌رمایه‌داری. به‌م پێیه تا ئه‌و جێیه‌ی که په‌یوه‌ندی به مارکسیزمه‌وه هه‌یه وه‌ک تێڕوانینێک که باس له ناسین و ته‌عریفی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات، به‌ڕای من نه‌ک هیچ پاساوێک له‌ئارادا نییه بۆ پێداچونه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه، به‌ڵکو ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان سه‌د ئه‌وه‌نده ڕاست و ڕه‌وابوونی ئه‌م بیر و بۆچونه‌ی سه‌لماندووه.
به‌ڵام شه‌پۆلی دوورکه‌وتنه‌وه له مارکسیزم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕاست و دروستی یان هه‌ڵه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیستیه‌وه نییه. ئه‌مه ڕه‌وه‌ندێکی سیاسییه. ئیختیاره‌کان سیاسیانه‌یه نه‌ک زانستیانه. وانییه که له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سۆڤیه‌ت له‌ناکاو تیشکی مه‌عریفه چووبیێته دڵی که‌سێکه‌وه. ڕاست بوون یان ڕاست نه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیزم بۆ کۆمه‌ڵگا لێره‌دا ده‌ورێکی زۆر ناگێڕێ و ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕواڵه‌تی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی زانستییانه بده‌ن به‌م پاشه‌کشه سیاسیه‌ی چه‌پ له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به بڕوای من که‌سانێکن که کات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و به نرخی ڕۆژ نان ده‌خۆن. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که هێرشی سیاسی و فکری بۆرژوازی بۆ سه‌ر مارکسیزم و سۆشیالیزم، به پشت به‌ستن به له‌ناوچوونی بلۆکی سۆشیالیزمێکی درۆزن، فشارێکی سیاسی و ته‌بلیغاتی زۆری خستۆته سه‌ر با‌ڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگا. ڕه‌وه‌ندی ڕوو تێکردنی ڕۆشنبیرانی ڕیفۆرمیستی کۆمه‌ڵگا له مارکسیزم، که تایبه‌تمه‌ندی ده‌وره‌ی ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی هه‌فتا بوو، پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه. زۆری ده‌وێ تا ئه‌م شه‌پۆله هێرشبه‌رانه‌یه پووچه‌ڵ بێته‌وه و پێویسته زه‌ربه‌ی کرێکاریی گرنگ بدرێ له بۆرژوازی تا جارێکی تر ڕۆشنبیرانی بۆرژوا خۆناوبردنیان به مارکسیست به مایه‌ی چوونه سه‌ری ئیعتباریان بزانن. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ش ته‌ئکید بکه‌مه‌وه که به‌شێکی زۆری "مارکسیسته‌کان" له واقعدا ناڕازیان و ڕه‌خنه‌گرانی غه‌یره سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگای مه‌وجود بوون که به ڕه‌چاوکردنی ئیعتباری گشتی مارکسیزم له بزووتنه‌وه ئیعترازییه دژی سه‌رمایه‌داریه‌کاندا ناچار ئه‌م به‌رگه‌یان پۆشیبوو. ناسیونالیسته‌کان، ڕیفۆرمیسته‌کان، لایه‌نگرانی پیشه‌سازی له جیهانی سێیه‌مدا، سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان، موخالیفانی ئیحتکارات، که‌مایه‌تیه زۆڵم لێکراوه‌کان و به شێوه‌یه‌کی گشتی چه‌ندین ده‌سته و تاقمی جۆراوجۆر مارکسیزم و سۆشیالیزمیان کردبووه چوارچێوه‌ی به‌یانکردنی ئیعتراز و داواکاریه‌کانیان له کۆمه‌ڵگای ئیستادا. دوێنێ مارکسیزم مۆدێل بوو ئه‌مانه بوونه مارکسیست، ئه‌مڕۆ "دیموکراسی" مۆدێله و هه‌موویان له‌ده‌وری خڕبوونه‌ته‌وه و جێبه‌جێبوونی هه‌مان ئامانج و خواست و ئاره‌زوویان له دیموکراسی و بازاڕ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مانه له مارکسیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا چاوه‌ڕوان کراو و به بڕوای من مایه‌ی خۆشحاڵییه. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی فه‌زا له مارکسیزم ته‌سکتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام کاری شکڵدان به کۆمۆنیزمێکی کرێکاریی و مارکسیستی قووڵ له زۆر ڕووه‌وه ئاسانتر ده‌کاته‌وه.
به بڕوای من پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به مارکسیزمدا، ئه‌گه‌ر مارکسیزم له‌و کڵێشانه‌ی که له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا به درێژایی ده‌یان ساڵ به مه‌به‌ستی ساغ کردنه‌وه‌ی سیاسی جۆراوجۆر هێنراونه‌ته بازاڕ جیابکه‌ینه‌وه، زه‌رووری نییه. ئه‌وه‌ی که زه‌روورییه به‌شداری ته‌حلیلی و نه‌زه‌ریی جیدی مارکسیه‌کانه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی تیئوری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. جێگای هه‌ڵوێستی مارکسیستیانه سه‌باره‌ت به لایه‌نه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و ئه‌و ڕه‌وه‌نده یه‌کلاکه‌ره‌وانه‌ی که جیهانی ئه‌مڕۆ پێیاندا تێپه‌ڕئه‌بێت، خاڵییه. پێ داگرتن و پشت به‌ستن به مارکسیزم وه‌ک جیهانبینی و تیئۆریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به مانای ووتنه‌وه‌ی پایه گشتییه‌کانی مارکسیزم سه‌ربه‌ست له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. به‌ڵکو به مانای به‌شدارییه له خه‌باتی فکری هه‌ر سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک مارکسیست و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و خستنه‌ڕووی شیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و گیروگرفته نوێیانه‌ی که له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی مێژوویی کۆمه‌ڵگا و خه‌باتی چینایه‌تیدا دێنه‌گۆڕێ. ئێمه پێویستیمان به پێداچوونه‌وه نییه له تاکه تێڕوانینی ڕاست و ڕادیکالدا بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکو پێویستمان به به‌کارهێنانیه‌تی له جیهانی هاوچه‌رخ و گیروگرفته جۆراوجۆره‌کانیدا.
ئینته‌رناسیۆنال
سه‌باره‌ت به لینین و لینینزم چۆنه؟ ئایا لینینیزم پێویستی به پێداچوونه‌وه نییه؟ ئایا تۆ هه‌تا ئێستا خۆت به لینینیست داده‌نێیت؟
مه‌نسور حکمه‌ت
زه‌مانه به جۆرێکه که پێش وه‌ڵامدانه‌وه به‌م جۆره پرسیارانه ده‌بێت سه‌ره‌تا مه‌قولاته‌کانمان پێناسه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعیانه‌ی لینین، ڕاست و دروستی نه‌زه‌رات و پراتیکی ئه‌و له بۆچونی مارکسیزمه‌وه و به‌شدارییه‌تی له بیرکردنه‌وه و کاری شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار و له‌م جۆره شتانه، ده‌بێت بڵێم که بێگومان من لینینیستم. به بۆچوونی من لینین مارکسیستێکی ڕه‌سه‌ن به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو دروسته‌وه له‌م تێڕوانینه و ڕابه‌رێکی شایسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی چینی کرێکاری دنیا بوو.
لینینیزم وه‌ک له‌قه‌بێک و "ناونیشان"ی جیاکه‌ره‌وه‌ی باڵه جیاوازه‌کان و مه‌یلی دیاریکراوی نێو بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به کۆمۆنیزم، مێژووچه‌ی خۆی هه‌یه و داهێنه‌رانی سه‌ره‌تایی ئه‌م له‌قه‌به له سه‌رده‌می ستالین یان کۆمه‌ڵه ڕه‌وتێک که لێک جیابوونه‌وه‌کانی دواتری نێو ئه‌م پایه ڕه‌سمییه‌ی کۆمۆنیزم وه‌ک مارکسیست_لینینیست ناسران، که‌ڵکیان له‌م جۆره ناونیشانه ڕێک هه‌روه‌ک زۆرێک له زاراوه مارکسیستییه‌کانی دیکه وه‌رگرتووه بۆ ده‌ربڕینی جیاوازیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیه غه‌یره سۆشیالیستیه‌کان. به بۆچوونی من ئه‌مانه نه‌ک ته‌نها خراپ که‌ڵک لێ وه‌رگرتن بوون له ئیعتیباری لینین به‌ڵکو لینینیزم به‌و ده‌ربڕینه‌ی که من له باره‌یه‌وه هه‌مه، به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره " لینینیست"انه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه. قسه‌که‌رانی بۆرژوازیش لای خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رجه‌م ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت بده‌نه پاڵ لینین و وه‌ک درێژکراوه‌ی سروشتیی ڕێبازی لینین له قه‌ڵه‌می بده‌ن. بێگومان ئه‌مه ئه‌مڕۆ زیاتر بووه به باو. ئه‌وان ئه‌وه له یاد ده‌که‌ن که له ڕۆژی خۆیدا، له بڕگه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ته‌نانه‌ت خودی بۆرژوازیش به ئاشکرا دانی ناوه به جێگه و ڕێگه‌ی لینینیدا وه‌ک شۆڕشگێڕێکی ئازادی خواز و عه‌داله‌تخواز. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که لینینیزم نه له بیروبۆچوون و کار و کرده‌وه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی سۆڤیه‌ت و چین و ئه‌لبانیادا نه له ته‌جروبه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سۆڤیه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کراوه. ئه‌م حزبانه و ئه‌م ته‌جروبه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی لینین و بیروبۆچوون و ئامانجه‌کانی دامه‌زراون. لینین نوێنه‌ری به‌تین و تاوی یه‌کسانی و ئازادی و ئینسانیه‌ت بوو. دیکتاتۆری و بیرۆکراتی و سه‌رکوتی میللی و سه‌ره‌گرتن بۆ نان و گۆشت، به هیچ بیانوویه‌که‌وه ناکرێت بدرێته پاڵ لینین.
له بواری بیرکردنه‌وه و پراتیکی مارکسیستیدا لینین جێگا و ڕێگایه‌کی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه. ئه‌مجۆره داڕشتنانه‌ی که ده‌ڵێت (لینینیزم مارکسیزمی سه‌رده‌می ئیمپریالیزمه) و شتی له‌و بابه‌ته به ڕای من بێناوه‌ڕۆکه. پێویسته گرنگی لینین و ڕۆڵی دیاریکراوی لینین له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا له‌و په‌یوه‌ندیه ڕۆشنه‌دا بدۆزینه‌وه که ئه‌و له نێوان تیۆری و پراتیکی شۆڕشگێڕانه‌دا پێکیدێنێت. به بڕوای من لینین به‌رجه‌سته‌که‌ری ته‌واو که‌ماڵی وه‌فادارییه به ته‌عبیره‌که‌ی مارکس له کۆمۆنیزم وه‌ک "ماتریالیزمی پراکتیک". ڕۆڵی تایبه‌تی لینین تێگه‌یشتنه له ده‌وری ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار له ڕه‌وتی ماددی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا و تێگه‌یشتنه له بواری پراکتیکی توخمی هه‌ڵسوڕاوی شۆڕشی کرێکاریی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سه‌له مه‌وزوعییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر قۆناغێک. لینین پاشه‌کشه‌ی به تێڕوانینی ته‌کامولییانه و ئینفیعالیانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر نێو نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مدا کرد و هه‌مان تێگه‌یشتنی ئاکتیڤانه‌ی له کۆمۆنیزم به ده‌سته‌وه‌دا که جێی مه‌به‌ستی مارکسه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باسه‌که‌م ساده بکه‌مه‌وه، سۆشیالیزمی پێش لینین به گشتی "زه‌رووری و حه‌تمی بوون"ی سۆشیالیزم له مارکسه‌وه فێربووه. لینین ته‌ئکید له "مومکین بوون"ی سۆشیالیزم ده‌کاته‌وه له‌م چه‌رخه‌دا و به عه‌مه‌لی ده‌ست به‌کار ده‌بێت بۆ به‌دیهاتنی. تێگه‌یشتنی لینین بۆ مێژوو و بۆ ڕۆڵی پراتیکی شۆڕشگێڕانه‌ی چینه‌کان له گۆڕانگاری مێژوویی‌دا به قووڵی مارکسیستیانه‌یه. لینین جێ بۆ ئه‌م پراکتیکه ده‌کاته‌وه و ڕێکیده‌خات. ده‌زانم که لێکدانه‌وه‌کانی دواتر و به گشتی لێکدانه‌وه وورده بۆرژواییه‌کان سه‌باره‌ت به گرنگی توخمی هه‌ڵسوڕاو (العامل الذاتى) و پراتیکی شۆڕشگێڕانه مه‌یلێکی ئیراده‌گه‌ریانه و ئێلیتیستی (نوخبه‌وی) و پیلانگێڕانه‌ی له

