وه‌رگێڕانی: شه‌ماڵ علی
ئەوەى لێرەدا دەیخوێننەوە قسه‌وباسی مه‌نسور حکمه‌ته له فه‌سڵی سێهه‌می کتێبى(کارى هەرزان، کرێکارى خامۆش). ئەم کتێبە بەرهەمى مێزگردێکە کە ساڵى 1990 به به‌شداری مەنسور حکمەت سه‌باره‌ت به یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران سازدراوه. باسێک کە لێرەدا سەبارەت بە یاسای کارى جمهورى ئیسلامى ئیران کراوە بایەخێکى گشتى‌و بناغەیی بۆ تێگەیشتن لە یاساى کار‌و لێکدانەوەى لایەنەى جۆربەجۆرەکانى هەیە.
لە حاڵێکدا کە یەکێک لە کێشە گەورەکانى کرێکارانى کوردستان نەبوونى یاساى
کارێکە کە لانى کەمى ماف‌و خواستەکانیان دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بکات‌و یەکێک لە
خواستە فەوریەکانى کرێکاران جێگیرکردن‌و کارپێکردنى یاسایەکى کارى پێشڕەوە،
وەرگێڕانى ئەم باسە دەتوانێت کۆمەک بە بردنەسەرى ئاستى هۆشیارى کرێکاران‌و
ڕابەرانیان له‌م بواره‌دا بکات. له ژماره‌کانی داهاتووی هاوپشتیی کریکاریی به
زنجیره به‌شه‌کانی تری ئه‌م کتیبه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
فه‌سڵی سێهه‌م
ئازادی ڕیکخراوبوون
مسته‌فا سابیر: ئازادی ڕێکخراوبوون لێره‌دا وه‌ک یه‌کێک له پێوه‌ره
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسای کار ئاماژه‌ی پێ کرا. فه‌سڵێکی دوور‌و
درێژ له‌و ده‌قی یاسای کاره‌دا سه‌باره‌ت به ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان هه‌یه.
ئێوه سه‌بناره‌ت به بابه‌تی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان له‌و یاسای کاره‌دا چۆن
بیر ده‌که‌نه‌وه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: من لام وایه که ئه‌م به‌ندی په‌یوه‌ندیداره به ڕێکخراوه
کرێکاریه‌کان یه‌کێکه له‌و جێگایانه‌ی که ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته
ده‌کرێت خه‌سڵه‌تی ئاغا- ڕه‌عیه‌تی ئه‌م یاسایه ببینرێت. سه‌یرکه له‌م
یاسایه‌دا خاوه‌نکاران له هه‌موو جێگایه‌ک خاوه‌نکارانی "به‌ڕێز"و کرێکاران
له هه‌موو جێگایه‌ک کرێکارانی "ئازیز". وه‌کو باوکانی* به‌ڕێز‌و مناڵانی
ئازیز. ئه‌و که‌سه‌ی تایتڵه‌که‌ی "ئازیز"ه ئه‌و که‌سه‌یه که چکۆله‌یه،
پێویستی به سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه، به‌سته‌زمانه، ده‌بێ ڕێگایه‌کی بۆ
بکرێته‌وه که قسه‌ی خۆی بکات‌و دیاره ئه‌مه کاری ئینسانه "به‌ڕێزه‌کانی"
کۆمه‌ڵگایه که ئه‌م ئه‌م کاره بۆ ئه‌و ئینسانه "ئازیزانه‌ی" کۆمه‌ڵگا
ئه‌نجامبده‌ن. به بڕوای من ئه‌گه‌ر یاسای کارێک بیه‌وێت جیددی بێت ده‌بێت یه‌ک
ڕسته سه‌باره‌ت به ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان بڵێت: ده‌وڵيت هه‌موو ڕێکخراوه‌و
نوێنه‌ره هه‌ڵبژێرراوه‌کانی کرێکاران به ڕه‌سمی ده‌ناسێت، ته‌واوی ڕێکخراوه
کرێکاریه‌کان به ڕه‌سمی ده‌ناسێت‌و له کاروباری په‌یوه‌ندیدار به کار‌و
ناکۆکی کرێکار‌و خاوه‌نکار هه‌موو ئه‌م ڕێکخراوانه مافی ته‌ده‌خولکردنیان
هه‌یه‌و هیچ که‌س مافی هێرشبردن‌و ڕێگاگرتنی له‌م ڕێکخراوانه نییه. هه‌ر
ئه‌مه‌نده. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان خه‌ریکن له ڕوانگه‌ی
خویانه‌وه سه‌باره‌ت به ئینسانی چکۆله قسه ده‌که‌ن، ئه‌و ئینسانانه‌ی که
خودی خۆیان له یاساکه‌یاندا چکۆله‌یان ده‌که‌نه‌وه تا بتوانن ده‌سته‌مۆیان
بکه‌ن‌و کاریان لێ بکێشنه‌وه. له به‌رهه‌مهێناندا کاریان به ئاینی
کرێکاره‌وه نییه، به‌ڵام کاتێک که بڕیاره قسه‌ی خۆی بکات ده‌بێت ئه‌وه
بێته پێشه‌وه که موسولمانه. ئه‌رمه‌نی تا کاتێک که کار ده‌کات کاریان به
دینه‌که‌یه‌وه نییه، به‌هائی‌و بێخوداش به هه‌مان شێوه، به ڵام کاتیک
بڕیاربوو قسه بکات‌و بڵێت من کرێکارم، پێی ده‌ڵێن نه‌خێر، من پێت ده‌ڵێم‌و
دیاری ده‌که‌م که تۆ کێیت. ئه‌مه پێناسه‌ی ئینسانی چکۆله‌یه. ئیراده‌ی
به‌سه‌ر پاره‌و پولی خۆیدا نییه، ئیراده‌ی به‌سه‌ر ژیان‌و ڕۆژ تا ئێواره‌ی
خۆیدا نییه. به بڕوای من هه‌ر ئه‌م باسه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه
بدڕێنرێت‌و پارچه پارچه بکرێت.
ڕێگا بده‌ن که‌مێک بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌تی "ئیسلامیه‌ته". له ڕاستیدا
شورا ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ کرێکاریه‌کانی پاش ڕاپه‌ڕینیان به چه‌سپاندنی وشه‌ی
ئیسلامی پێیانه‌وه له‌ناوبرد. ڕه‌زا موقه‌ده‌م له وتاره‌کانیدا له
بڵآوکراوه‌ی کۆمۆنیست ئه‌مانه‌ی به وردی ڕوونکردۆته‌وه. خاسیه‌تی ئه‌م وشه‌ی
"ئیسلامیه"ش که لێره‌دا هاتووه هه‌ر هه‌مان ئه‌مه‌یه. بۆ دروستتر تێگه‌یشتن
له‌و ده‌قی یاسایه ده‌کرێت، وه‌ک هه‌ر ئێرانیه‌ک ده‌زانێت، له ده‌قه‌که‌دا
خه‌تێک به‌سه‌ر وشه‌ی " ئیسلامی"دا بهێنرێت‌و له جێگای ئه‌و بنوسرێت
"ده‌وڵه‌تی". له سایه‌ی جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا هه‌ر دامه‌زراوێکی "ئیسلامی"
که دروست ده‌بێت دامه‌زراوێکی ده‌وڵه‌تی‌و لایه‌نگری ده‌وڵه‌ته. ده‌کرێت له
ته‌واوی ئه‌و ده‌قه‌دا خه‌تێک به ژێر هه‌موو وشه‌کانی "یسلامیدا" بهێنرێت‌و
له جێگای بنووسرێت "دژی دیموکراتیک"، دژ به ڕای ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و
ئۆرگانانه به ناویانه‌وه دروستکراوه، بۆ نموونه ئه‌نجومه‌نی "ئیسلامی"
فڵانه گه‌ڕه‌ک یان یه‌که به پێی پێناسه‌که‌ی ناوه‌ندی وان که کۆمه‌ڵێک
ئینسانی دیاریکراو که به پێی لایه‌نگری فیکری‌و ڕێکخراوه‌یی‌و سیاسیان له
ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌ته‌وه پێکیان هێناوه. که‌واته من ده‌ڵێم بێین له
جێگای هه‌ر وشه‌یه‌کی ئیسلامی ئه‌و وشانه بنوسین که من وتم. یانی هه‌ر
کرێکارێک قه‌ڵه‌مێک به ده‌سته‌وه بگرێت‌و هه‌ر جێگایه‌ک وشه‌ی "ئیسلامی"
هه‌بوو له جێگاکه‌ی بنوسێت ده‌وڵه‌تی، دژی دیموکراتیک، بنوسێت سه‌رکوتگه‌ر‌و
دوای ئه‌وه ئه‌و فه‌سڵی یاسای کاره له‌سه‌ره‌وه بخوێنێته‌وه. ئاوای لێ دێت.
"کرێکاران ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ڕێکخراو بن ده‌توانن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی
دروست بکه‌ن"!، " سه‌باره‌ت به ناکۆکیه‌کانی کرێکاران له‌گه‌ڵ خاوه‌نکار شورا
ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ خاوه‌نکار گفت‌وگۆ ده‌که‌ن"! ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه
بکه‌ین ئه‌و کاته ده‌م‌وده‌ست ده‌بینین که ئه‌م یاسایه له زه‌مینه‌ی
ڕێکخراوبوون خه‌ریکه چ مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کرێکاردا ده‌کات. به کرده‌وه
ده‌ڵێت کرێکار لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وه‌ی نییه که خۆی قسه‌ی خۆی بکات. ڕاستی
باسه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌ریکه ده‌ڵێت من له‌وه ده‌ترسم که کرێکار ڕێکخراو
بێت‌و قسه‌ی خۆی بکات. هه‌ربه‌وجۆره که ناسری جاوید وتی سه‌ره‌نجام کریکار
هه‌ر ڕێکخراو ده‌بن‌و ئه‌مه چه‌ند به‌نده بۆ ده‌وڵه‌ت‌و خاوه‌نکار بۆ ئه‌وه‌ی
هێزی خۆیان سازبده‌ن بۆ به‌رامبه‌روه‌ستانه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاریی.
سه‌رله‌به‌ری ئه‌م یاسایه ته‌ماشا بکه‌یت ده‌بینیت له هه‌رجێگایه‌ک که
بڕیاروایه نوێنه‌ری کرێکاران خۆی نیشانبدات، که ئه‌م حاڵه‌تانه له‌م
یاسایه‌دا زۆر نییه، باس له شورای ئیسلامی ده‌کرێت. به‌م مانایه ئاشکرایه
که شورا ئیسلامیه‌کان له په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییان
زۆره. ئه‌وه دروسته که یاسایه‌کی جیاواز بۆ شورا ئیسلامیه‌کان دانراوه،
به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌و یاسا جیاوازه ڕۆژێک بێت‌و که‌سێک هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڵام یاسای کار شورا ئیسلامیه‌کان ده‌کاته به‌شێکی تان‌وپۆی ئابووری‌و
به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگادا. شورا ئیسلامیه‌کان خه‌ریکن له زه‌مینه‌ی
قسه‌کردن به ناوی کرێکارانه‌وه له کۆمه‌ڵگادا جێگایه‌کی مۆنۆپۆڵی په‌یدا
ده‌که‌ن. بێمڵامه‌ت نییه که کاتێک شورای پاسه‌وان "شورای نگهبان" جارێکی تریش
ئه‌م ده‌قه ڕه‌تده‌کاته‌وه رۆژنامه‌ی "کار‌و کارگه‌ر" هاواری لێ هه‌ڵده‌سێ‌و
ده‌ڵێت له شورای دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندی "شورای تشخیس مسلحت" پشتتان
ده‌شکێنین. ئه‌و فه‌سڵی شه‌شه‌مه بۆ شورا ئیسلامیه‌کان زۆر بایه‌خداره. من وا
بیرده‌که‌مه‌وه وه‌ڵامێک که ده‌بێ کرێکار به‌م به‌م به‌ندانه‌ی بداته‌وه
ئه‌وه‌یه که -له ڕه‌تکردنه‌وه‌که‌ی بگوزه‌رێین- له به‌رامبه‌ریدا
جووڵانه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه گشتیه‌کانی خۆی بهێنێته مه‌یدان. به ڕای من وه‌ڵامی
واقیعی ئێمه به باسی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان له یاسای کاری ڕژێمدا ئه‌وه‌یه
که کرێکار له هه‌ر یه‌که‌و ناوه‌ندێک‌و کارگه‌و کارخانه‌یه‌کدا به ته‌نها
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی وه‌ک نوێنه‌ری خۆی ده‌ناسێت. هیچ که‌س مافی نییه بێت‌و
بڵێت نوێنه‌ری کرێکار یاساییه یان یاسایی نییه. هیچ که‌س مافی نییه
وشه‌گه‌لی وه‌ک ئیسلامی، نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام‌و ڕژێم‌و شتی تر به
نوێنه‌ری کرێکاره‌وه بلکێنێت. خاڵێکی تر که ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیڵێم
ئه‌وه‌یه که ئه‌م یاسایه هه‌ڵاواردنی خستۆته نێو ڕیزه‌کانی کرێکارانه‌وه.
ئه‌م یاسایه یاسایه‌ک نییه که به یه‌کسانی مامه‌ڵه‌ی کرێکاری کردبێت‌و
چاره‌نوس‌و جێگاوشوێنی کرێکاری وه‌ک دیارده‌یه‌کی ناسراو‌و زانراو مامه‌ڵه
کردبێت. جێگاوشوێنی ژن‌و پیاو له‌م یاسایه‌دا جیاوازه، ئه‌رمه‌نی‌و موسڵمان‌و
بێخوا‌و خوادار جێگاوشوێنیان جیاوازه، ئێرانی‌و ئه‌فغانی به هه‌مان شێوه.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه بیری هه‌موو که‌س ده‌هێنیته‌وه که ئه‌م یاسای کاره بۆ
کرێکاران نییه. ئه‌م یاسای کاره بۆ کۆنترۆڵی ئیسلامی-ده‌وڵه‌تی-کۆنه‌په‌رستی
چینی کرێکار‌و خه‌باتی ئه‌م چینه‌یه، ئه‌و خه‌باته‌ی که هه‌ر ئێستا خه‌ریکه
واوه‌تر له پێوانه‌کانی له‌به‌رچاوگیراوی ناو ئه‌م یاسایه‌دا به‌ره‌وپێش
ده‌چێت.
* له ده‌قه فارسیه‌که‌دا مه‌نسور حکمه‌ت ووشه‌ی اولیا‌ء به‌کار ده‌هێنێت که
ته‌رجومه حه‌رفیه‌که‌ی ده‌کاته سه‌رپه‌رشتیاران، به‌ڵام من به باوکانم
ته‌رجومه کردووه چونکه پێم وایه ئه‌مه دروستتر ئه‌و میتافۆره ده‌رده‌خات
که ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی.
سه‌رچاوه: بڵاوکراوه‌ی هاوپشتی کرێکاری
