شۆڕشێ به‌لشه‌فی وڕزگاری ژنان


 شۆڕشێ بهلشهفی وڕزگاری ژنان

The Bolshevik revolution and emancipation of women

 بهشی حهوتهم وکۆتایی

قەدەغەکردنی یاسایی لەباربردن 1936

ساڵی 1936لەباربردنی یاسایی لابراو قەدەغەکرا. ئەمکارە بەیاسایەک چووە پێشەوە کەبریتی بوو لە:

١-/ بۆ بەگری کردن لەئازارەکانی،  نەشتەرگەری لهکاتی مناڵ لەباربردندا، لەخەستەخانە و عیادە تایبەتەکاندا، وهیا لەماڵی دکتۆرەکان و دایکەکاندا نابێ مۆڵهت بدرێ، تەنیا لەکاتێکدا ئەم مۆڵەتە دەدرێ کەمنداڵبوون مەترسی سەختی بۆ سەرگیانی دایکەکە هەیە یان نەخۆشی ترسناک لەدایک و باوکەوە بۆ منداڵەکەیان گوازرابێتەوە. ئەم کارەش دەبێ لەخەستەخانە و بنکەی تایبەتی خۆی بکرێ.

٢/-هەر دکتۆرێک لەدەرەوەی خەستەخانە یا بنکەی منداڵبوون ئەم کارە ئەنجام بدات، بەڵام ئەو مەرجانەی سەرەوەی نەبێت، سزای ساڵێک یان دوو ساڵ زیندانی وەردەگرێ. ئەنجام دانی ئەم کارە بەبێ بوونی هەموو وەسیلەیەکی تەندروست یان بەهۆی کەسانێکەوە کەمۆڵەتی زانستییان نیە، سزاکەی ٣ ساڵ زیندان وهیان زیاترە.

٣/ ئیجبارکردنی ژنان بۆ لەباربردن. سزای ٢ ساڵ زیندانیە.

٤/ بۆ ئەو ژنانەی کەبە پێچەوانەی ئەم یاسایەوە دەچن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دەبێ سەرزەنشتی کۆمەڵایەتی بکرێن و ئەگەر ئەم کارە دووبارە بکەنەوە، سزاکەیان ٣٠٠ ڕۆبڵە.

بۆ ئەوەی ئەم یاسا نوێیە پەرە پێ بدەرێ. دەوڵەت بڕیاری سەخت تر لهجاران دژی ئەو سەرکار و بەڕێوەبەرانەی دانا کەلەبەرامبەر ژنانی دووگیاندا سەختگیری یان ڕەقی دەنوێنن. پشتیگیریەکی زیاتر لەدایکان و بەتایبەت خاوەن منداڵی زۆر دەکرا. بنکەی خەستەخانەکانی منداڵبوون زیادکران، یاسای قورستر بۆ جیابوونەوە دانرا هەروەها سزای قورس لەسەر ئەو پیاوانە داندرا کە لەژنەکانیان جیا دەبنەوە و خەرجیان ناکێشن. جارێکی تریش بانگەوازی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەی زیاتر کرا بۆ دەرمان وڕێگاکانی مەنع. قەدەغەکردن لەدژی لەباربردنی یاسایی بەشێک بوو لە پیاداچوونەوەی(یاسای خێزان) کە ساڵی ١٩٣٦ دەستی پێکرد ولە 1944دا کۆتایی هات. وەک پیاچوونەوەیەکی ئاشکرا یاسای خێزانی 1934 هیچ قسە وباسێک لەسەر ئەم گۆڕانانەی یاساکە لەپەرلەمان (شوورای باڵا)دا نەبوو، هەرچەندە پێش وەخت بە شێوەیەکی گشتی دەخرانە بەردەستی خەک و لێی ئاگادار دەکرانەوە. ئەم ئاگادار کردنەوانە لەپرافدا و ئەزفیستیادا بە شێوەیەکی لێکۆڵینەوەی سەلمێندراو پڕ نموونە و قسەوباسی پسپۆڕان دەنووسران. هەرچەند لە ئەزفیستیادا (کە سەرنووسەرەکهی بوخارین بوو) ئەم نووسراوانە بەجۆرێک بڵاو دەکرانەوە کە ناڕەزایی و بەرهەڵستی پێوە دیار بوو، بۆچوونی ڕابەرانی حزب لەم بارەوە بەئاشکرا دەست ناکەوێت، کەبە هۆی دادگاکانی پاکسازیەوە ئاشکرایە بۆچی؟. دیارە لەبەرامبەر ئەمەدا ناڕەزایی زۆر هەبوو بە تایبەت بەهۆی خراپی باری ئابووری ونەبوونی ماڵ ومەسکەنەوە. دیسان ژنانی قوتابی ناڕەزایەتیان دەربڕی کەناتوانن خوێندن و دایکایەتی بەیەکەوە بکەن. هەرچەند بەتەواوی قسە وباسی خەڵک نازانین چی بوون بەڵام ئاشکرایە کەهیچ دەورێکیان لەسەر ئەم یاسایە تازەیە نەبوو.

پاکانە

پاکانەکان بۆ یاسای قەدەغەکردن لە پێشەکی یاساکەدا ولە ڕوونکردنەوەی ڕەسمی بۆ یاسای نوێی خێزان  لەپرافدادا بڵاوکرایهوە. لەم قسە و باسانەدا دەردەکەوێ کەهەموو هەوڵێک بۆ ڕازیکردنی خەڵک بووهبۆ هەنگاوە تازەکان. قسەو باسەکان زۆرن، کەلە ناو هەموویاندا هێنانەوەی ووتە وبۆچوونەکانی لێنین زۆر کاریگەر بوون، بەگشتی دەیان ووت: لێنین وەک پرهنسیپێک دژی منداڵ لەباربردن بووە وئەم کارەی تەنها وەک هەنگاوێکی کاتی باس کردوە تا وەزع دەگۆڕێ، ئێستاش وەزع گۆڕاوە، بۆیە هەربەپێی بۆچوونی لێنین دەبێ لەبابردنی منداڵ نەمێنێ، بۆ ئەم قسانە نووسراوەی(چینی کرێکار و مالتوسیزمی نوێ) یان دەکردە پاڵپشت. ڕاستە کەئەم نووسراوەیە لەساڵی ١٩١٣ دا لەسەر ئاگایی چینی کرێکار پێدادەگرێ لە بەرامبەر ئەو قسە وباسانەی کە بۆرژوازی لەبابەت زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان وبرسێتیەوە دەیکەن وتویەتی: "تەنها وردە بۆرژوازیە بێ بەزەیی وخۆپەرستکاران دوای تیۆری ماڵتۆس دەکەون ودەڵێن: "خوا ڕەحم بکات خۆمان بۆ بەڕێوە بچێ، تا منداڵمان نەبێ وەزعمان چاکترە". بەڵام ئەمە دەسکاریکردنی مەبەستی لێنین بوو چونکە ئەو ئەم قسە و باسەی لەبابەت سەردەمی سەرمایەداریەوە کردوە.

قسە و باسەکانی شوورەوی بەم شێوەیە درێژەی هەیە:سۆسیالیزم بە سەرکەوتنی تەواوی خۆی گەیشتووە بۆیە لەوە زیاتر مۆڵەت بۆ منداڵ لەباربردن نیە. لێنین دەڵێ: "تەنها لە سۆسیالیزمدا، کەچەوسانەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە نامێنێ و ژن ئەندامێکی کۆمەڵایەتی یەکسانە بە پیاو کاتی بەرهەم هێنانی کۆمەڵایەتی بە هۆی پێداویستیەکانی ژیانی خەڵکەوە دیاری دەکرێ، دەتوانین منداڵ لەباربردن قەدەغە بکەین و بەشێوەی جۆراوجۆر لە بەرامبەریدا بوەستین. " ئەو کات لە سۆڤیهت دەیانوت کەپرۆژەی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان داندراون و هەندێکیان لەڕێگەی دامهزراندندان، ئەم پرۆژانە دایکان والێ دەکەن بتوانن کرێکاری بەرهەمهێن و لە هەمان کاتدا دایک بن. هەروەها لەسەر ئەوە قسەیان دەکرد کەرێژەی لەباربردن لە سۆڤیهت بەنیسبەت ئەوروپاوە کەمترە ئەمەش دەیسەلمێنێ کە ژنانی سۆڤیهت سوورن لەسەر بەجێ هێنانی ئەرکی سروشتی خۆیان لە منداڵبوون وبەخێوکردنیدا وئەرکی کۆمەڵایەتیان لەبەرهەم هێناندا. ساڵی ١٩٤٤ نیشتیمان پەروەری و ترس لەجەنگ زۆر ئاشکرا دیاربوو، دهیان ووت:"لەباربردن بەهۆی خۆ پەرستیەوە نابێ رێگەی پێ بدرێ... دەیان هەزار ژن تەندروستیی خۆیان دەشێونن ورێگە لەگەشەکردنی نەوەی دوارۆژی کۆمەڵگای سۆسیالیستی دەگرن" هەروەها دەیانوت فاشیستەکان ئەو بیرو باوەڕەیان بڵاوکردۆتەوە کەبەشدار بوون لەبەرهەم هێنانی کۆمەڵایەتیدا(کارکردن)لەگەڵ دایکایەتی یەک ناگرنەوە. ئەو ژمارە زۆرەی لەبابردن بەتراژیدیا لەقەڵەم دەدرا. پێشکەووتنی زانستیی پزیشکی تایبەت بەمنداڵ و دایک بە فراوانی پەرەی سەند، هەرچەندە هێشتا لە ئاستی پێویستدا نەبوو. لەهەمانکاتدا تەکنیکی نەشتەرگەری لەباربردن لە سۆڤیهت زۆر بەرەو پێش چوو بوو، وههەمیشە جێی ستایش و سەرسوڕمانی پسپۆڕانی ئەورووپای خۆرئاوا بوو. قسە لەسەر ئەوە بوو کە قەدەغە کردنی منداڵ لەباربردن بۆ پاراستن و بەرز کردنەوەی ژیانی سۆڤیهتە. لەبابردن وەک ئیهانە بۆ ژنیەتی، دایکایەتی و تەنانەت باوکایەتیش سەیر دەکرا. قسەی ئەوەیان دەکرد کە دەورانی سیاسەتی ئابووری نوێ نیپ) لیبرالیەتی بۆرژوازی و نامەسئولیەتی زیادکردوە کەلە ئەنجامدا لەبابردن لیبرال بۆتهوە..ئەم یاسا نوێیە ژنان لەوە دەپارێزێ کە بەزۆری مێرد، خزم ولەسەروو هەموویانەوە کارفەرما منداڵەکانیان لەباربەرن. ئەم مەسەلەیە بە پاشماوەی کۆمەڵگای بۆرژوازی دەژمێردرا و دەیانوت دەبێ لەناو ببرێ. هەروەها دەیانووت: "ئەم خێزانە تازە سۆسیالیستیە، هەر ئەو خێزانەیە کەئەنگڵس باسی لێدەکات وئیتر لەبابردن ژەهرێکە کە دوژمنانی خەڵک بۆ شیکردنەوەی خێزان و بەرگرتن لە پێکهێنانی خێزان بەکاری دێنن". ترۆتسکی بەدوژمنی گەل لە قەڵەم دەدرا. چونکە دەیووت دایکایەتی وکاری بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی بەیەکەوە ناکرێن و هەروەها دژی کولنتای قسەیان دەکرد و نووسینەکانیان بەدژی خێزان و دایکایەتی دەژمارد.

بەکوردی لەبابردنی منداڵ و ئەوانەی لەخزمەتی ئەو کارەدا بوون بە دوژمنی دەوڵەتی سۆسیالیستی لە قەڵەم درابوون.

ئەنجام

لەهەمان کاتدا کەیاسای چاک کراوی خێزان لە ساڵی ١٩٤٤دا لەباربردنی تیادا قەدەغە کرا، یاساکانی تاوانیش تاوانی لەبابردنیان پێ زیادکرا. تا ئەو جێیە بۆیان کرا دەرمان و وەسائیلی مەنعیشیان نایاسایی کرد. یاسای نوێی خێزان بەربەستیی زیاتری لەبەردەم جیابوونەوە دانا و بەڵێنی پشتگیری و خزمەتگوزاری دەوڵەتیی زیاتریدا بەخێزانەکان ودایکان و منداڵەکانیان.(میدالیای دایکایەتی) دەدرا بە ژنێک کە٥بۆ-٦ منداڵی هەبێ،(شانازی دایکایەتی) بۆ ٧-بۆ٩ منداڵ و(دایکی پاڵەوان) بۆ ١٠ منداڵ و زیاتر. ئەمانە گشتی ڕێز گرتن وپاداشت بوون بۆ دایکان کە بۆ ژنانی شوودار و بێ شوو وەک یەک بوون. ژنانی سۆڤیهت لەسەر ئەم کارە هەر بەردەوام بوون. ساڵی ١٩٥٤ سزاکانیان لەسەری لابراو ساڵی ١٩٩٥جارێکیتر یاسایی کرایەوە.

بەکورتی

چەندین هۆ هەیە بۆ قەدەغهکردنەکانی ١٩٣٤. لە نزیک بوونەوەی جەنگی جیهانی دووەمدا پێویستیان بە زیادکردنی دانیشتوان هەبوو (لە ڕاستیدا سۆڤیهت لەم جەنگەدا زیاتر لە٢٠ ملیۆن کەسی لەدەستدا)، هۆیەکی تر بەتەواوی ئابوورییە. بەوەی کەوازیان هێنابوو لە لەناوچونی سیفەتی ئابووری خێزان (وەک یەکەیهکی ئابووری کۆمەڵگا) بەزیادکردن وفراوانکردنی خزمەت گوزاریە دەوڵەتیەکان، ئەو توانا و خەرجە بۆ بەپیشەسازی کردنەوە دەتوانرا سەرف بکرێ. هەروەها وتیان ئەو دسپلینەی کەبۆ پیشەسازی کردنەوەو کۆمابوونی سەرمایە پێویستە، دەبێ خێزانی بۆ توندوتۆڵ بکرێتەوە وبکرێتە پێوەرێکی کۆنترۆڵ و قهناعهتی کۆمەڵایەتی. ئەو یاسایەی خێزان کە لە١٩٢٤دا دانرابوو ئەو خێزانانەی بە ڕەسمی ناسی بوو کەبەبێ دادگا و ڕەسم ویاسا دروست دەبوون، دەورانی نیپ بووە هۆی لێک پچڕانی ئاسانتری ئەم جۆرە خێزانانە، پیشەسازی کردن وکۆما کردنی سەرمایە بووە هۆیەکی بەهێزی ئەو داپچڕانە کۆمەڵایەتیانە. هۆیەکی تر کەدەیان ووت ئەوە بوو حزب لەو دەورەیەدا پێویستی بە بەدەست هێنانی پشتگیریەکی زیاتری جووتیاران هەیە لەمەسەلەی خێزاندا بۆچوونێکی باویان هەیە، چونکە لەو دەورەیەدا داوای لەخۆبوردوویی و قوربانیی زیاتر لەخەڵک دەکرا. بەڵام لەجەوهەردا مەسەلە ئەوە بوو کە چینێکی کۆنەپەرستی تازە هاتبووە سەرحکوم وهیچ مەبەستی ئازاد کردنی ژنان نەبوو، وهلەڕاستیدا پشتی بەهەمان شێوەی خێزانی بۆرژوازی بەستبوو لە بەهێزکردنی سەرمایەداری دەوڵەتیدا.

قەدەغەکردنی لەبابردن لادانە لە تیۆری مارکسیست- لینینیست، کە یەکێ لەئامانجە گرنگەکانی بریتیە لە ڕزگار کردنی ژنان و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کەزۆر زۆر گرانە بۆ ژنان کە کار بکەن و دایک بن وخزمەتی ماڵیشەوە بکەن، بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاری فراوانی دەوڵەتی ئەو کارانەی ماڵەوەی لەسەرشان لابردبێ. ئەم وەزعیەتە ژنان دەبەستێتەوە و ئەو مافەیان زەوت دەکات کەبە بەزرترین تواناکانی خۆیان بگەن. بەمە ژنان لەکەسانی ئیش کەرەوە دەبنە دایک. یاسای نوێ، ژنانی لە مەترسی مردن نزیک خستەوە، بەهۆی لەبابردنی ناشارەزاو بە دەستی خۆیانەوە. ئەم یاسا نوێیە زۆر بەخراپی تەئسیری لەژنانی ناوچە دواکەوتووەکان کرد ومنداڵ بوون وهەروەها لەبابردنی نایاسایی زیادی کرد لەلادێکاندا. هەروەها بۆچوون و بیروباوەڕی دواکەوتوو و کۆنەپەرست لەسەر ژنان، بەم یاسایە بەهێز بوونەوە کە تا ئێستاش لەو ناوچانە ماون. قەدەغەکردنی لەبابردن ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تیۆری مارکسیزم- لینینیزم جارێکی تر بەووریایی (نووسرایەوە!). قسەکانی لینین لە بابەت (مالتوسیزمی نوێ)وە بە شێوەیەک داڕێژرانهوهکەلە قەوارەیەکی درۆدا جێیان بێتەوە بۆئەوەی پاکانە بۆ ناردنەوەی ژمارەیەکی زۆری ژنان بۆ کونجی ماڵ بکات، کاری قورس وکۆیلەیەتی ناوماڵی بەکاری پڕ سوودی کۆمەڵایەتی" پێناسە کردبووەوە. ئەم پێناسەیە بەو هەموو پەلامارەی لینین بۆ سەرکۆیلەیەتی ناوماڵ، بەراورد بکە. هەروەها یاسا تازەکە قسەکانی ئەنگڵسی گۆڕیوە لەسەر پەیوەندی ژن وپیاو وەک "یەک پەیوەندی کە تێیدا ئازادانە سێکس و بەیەکەوە ژیان هاوسەنگ دەکرێ " بەوەی کەگوایە ئەمە باس لە پەیوەندی بەینی ژن و پیاو دەکات وەک "باوک و دایک". "خێزانی تازەی سۆڤیهت" یان بەو خێزانە نموونەییەی باس دەکرد کە ئەنگڵس بۆ سۆسیالیزم پێشبینی کردوە بەڵام دیاری نەکردوە. بەم شێوەیە تیۆری کۆمۆنیزم لەئەرکی دەوڵەت لە بەرامبەر بەخێوکردن و پەروەردە کردنی منداڵاندا بێ تەئسیر کرد و بە(کۆلنتایزم) و تووندڕەوی چەپ لە قەڵەمی دەدا. هەروەها پێداگرتنی سەرەتای بهلشەویکەکان لەوەی کە پەیوەندییە سێکسیەکانی خەڵک کاری حزب نیە. لە بیرچووبووەوە.

یاسا ئەساسیەکانی لەبابردن ووتبوی لەبابردن دەبێ هەبێ تاوەکوو "تەئسیرات و بۆچوونەکانی کۆن و گیروگرفتە ئابووریەکانی ئێستا لە بەین دەچن"، بەڵام یاسای نوێ پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە ئەم وەزعە نایەتە دی وئەو یاسایە پلانێکی هەڵە بوو. بێ شەرمترین درۆ لەوەدا بوو کەپێیان لەسەر تەواو بەدیهاتنی سۆسیالیزم دادەگرت، تا جارێکی تر مافەکانی ژنان زەوت بکەن و شێوەی کۆمهڵگای بۆرژوازی جارێکی تر پێک بهێننەوە.

ڕوونکردنەویەەک لەسەر (منع)

ئەلتەرناتیڤی مەنتقی لەبابردن مەنعە.ئەوە ڕوونە کەهیچ کەسێک یاسای لەباربردنی وەک چارەیەکی درێژ ماوە نەدیوە. کەوایە بۆچی لەم مەسەلەیە بەشێوەیەکی پەیگیرتر نەکۆڵرایەوە؟ چونکە لەسەرێکەوە (منع) بە شێوەیەکی ایجابی وەک بدیلی لەباربردن باس لێ دەکرا، بەڵام لەسەرێکی ترەوە بە شێویەکەی سلبی وەک هەڕەشە بۆ زیادبوونی دانیشتوان. هەڕەشە بۆ خێزان و بزوێنەری فهوزا و تێکەڵ وپێکەڵ بوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان باس لێ دەکرا. ئەمە ببووە یەک ناکۆکی ئاشکرا. لەپێش ساڵی ١٩١٧ دا، منع وەک بەکارهێنان تەنها چینەکانی سەرەوە کە دەستیان بەئەوروپا دەگەیشت، لێی شارەزا ببون. بەڵام بەلشەویکەکان لە بەرنامەیاندا بوو کە منع پەرە پێ بدەن و وەک بەدیلێک بۆ لەبابردن بیناسێنن. سیستەمێکی عیادە خۆڕاییەکانیان دامەزراندن و ساڵی ١٩٢٥ تاقیگایەکیان دامەزراند کەیەکەم جۆر بوو لە دنیادا، باس لەوە دەکرا کەلەگەڵ ناونووس کردنی زەماوەندەکاندا، زانیاری تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی منداڵ بوون بڵاو بکرێتەوە، بەڵام ئەم کارەیان هەر نەکرد. ئاساییە بهلشهویکەکان ئەم جۆرە بەرنامەیەیان بۆ جێگرتنەوەی لەبابردنی بووە چوونکە کەس لەبابردنی وەک چارەیەکی دوور و درێژ نەدەبینی. لانی کەم لینین دەیزانی کەگواستنەوە بۆ سۆسیالیزم – کە ئەوکات ژنان لەکاری سەختی ناوماڵ وکۆیلەیی ڕزاگاریان بووە و منداڵان لەلایەن کۆمەڵگاوە پەروەردە دەکرێن- ماوەیەکی دوور و درێژ دەخایەنێ، لەوە دەچێ وەزعییەتەکانی نیپ ئەم پلان و بەرنامەیهی داپۆشیبێ.  لە سەرەتای دەسپێکردنی بە پیشەسازیکردن و کۆما کردندا کاتێک ژنان بەتوندی وەک هێزی کار پێویست بوون، جارێکی تر پڕوپاگەندە وهەڵمەتی مەنع دەستی پێکردەوە. وەسیلەو دەرمانەکان زۆرکەم بوون، چ ئەوانەی لەبنکە وعیاەکان دەدران وچ ئەوانەش کەلە بازاڕدا بە شێوەیەکی نایاسایی دەفرۆشران بەشی هیچیان نەدەکرد. بەڵام مەنع هەمیشە وەک چەکێک لەدژی لەبابردن قسەی لەسەر دەکرا، نەک وەک مافێکی ژنان هەروەها خۆیان لەقسە وباسی تایبەت بەپلانی خێزان دوور دەخستەوە. ئەو ئەنجامە نیوە چڵانەی لەمەنعدا دەسکەوت زۆر گرینگ بوون چوونکە لەئەوروپا و ئەمریکا دەوری زۆریان بینی لە پلانی خێزاندا. ڤۆن فرانک باشترین سەرچاوەیە بۆ زانیاری و حیساباتی زیاتر لەسەر(لەباربردن ومەنع) لەسۆڤیهت. ڤۆن فرانک دەڵێ: "لەو سەردەمەدا لەبابردنی نایاسایی نە تەنها هەڕەشەی لە تەندروستی ژنان دەکرد، بەڵکوو هەڕەشە بوو بۆ ئابووریش. لاواز بوون، نەخۆش کەوتن و مردنی دایک و منداڵ زیانی لەهێزی کار دەدا، کەپشتی بەژنان بەستبوو. یەکێ لە گیروگرفتەکانی دەوڵەتی سۆڤیهت ئەوە بوو کەئەو پزیشکارانەی هەڵدەستان بەوکارە سەرچاوەیەکی ئابوریان دەست دەکەوت کە زۆر بەزەحمەت ئامادەی واز لێهێنانی بوون. هێرشی تازەی دەوڵەت بۆ سەر نەخشەکێشانی خێزان دەستی پێکردن و کۆنترۆڵ کردنی ژمارەی منداڵ لەگەڵ تاوانی نەوە لەناوبردنGenocide ، جەنگ و کوشتندا یەکسان کرایەوە.

ڤۆن فرانک هەروەکا دەڵێ تا ساڵی ١٩٢٧ هەرچەند لەلایەن دەوڵەتەوە پشتگیری لەمنع دەکرا بەڵام بە فراوانی بەکار نەدەهێندرا. هەتا ئێستاش ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی سۆڤیهت لەکەمکردن وکەم دابەش کردنی ئەو وەسیلانە هەر ماوە.

مێژووی سۆڤیهت نیشانی دەدات کە ژمارەیەکی فراوان لە ژنان یان بەپێی یاسا یان بە دزیەوە منداڵیان لەبار بردووە. دەوڵەت دوو ئەرکی کۆمەڵایەتی لەژنان داوا دەکرد: وەک کرێکارێک کەرۆژانە بەتەواوی کار دەکات هەروەها وەک دایکێک کە کرێکارانی دوارۆژ بەرهەم دێنێ. بەلشەویکەکان لەسەرەتادا لەوە تێ گەیشتن کەئەمە تەنها کاتێک ئیمکانی هەیە کەبە هۆی خزمەت گوزاری فراوانەوە ژنان لەئیشی تاقەت پڕوکێنی ناوماڵ ڕزگاریان ببێت ودەوڵەت زۆربەی هەرە زۆری ئەرکەکانی ئاگادار بوون وپەروەردەی منداڵ بخاتە سەرشانی خۆی. ئەم ئەرکانە جێبەجێ نەکران بەمەش لەباربردنی منداڵ بە بەردەوامی وەک کێشەیەکی مەرکەزی گرینگ لە مێژووی ژنانی سۆڤیهتدا مایەوە..

 تـــــــــــــهواو

Copyright 2011 شۆڕشێ به‌لشه‌فی وڕزگاری ژنان. Custom Footer text
Joomla templates 1.7 free by Hostgator