|
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دووایانه‌ی
شاری به‌غدا، كه‌ناوی "یه‌كشممه‌ی ره‌ش"یان لێنا و زیاتر له135
هاولاتی بێتاوانی كرده قوربانی وسه‌دان برینداری
لێكه‌وته‌وه، ڕای گشتی جیهانی به‌سۆزێكی بێوینه‌وه بۆ
هه‌لومه‌رجه مه‌ینه‌تبارو سه‌خته‌كانی خه‌ڵكی عپَراق رشاكێشا.
به‌تایبه‌تی كه كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌مجاره له‌كه‌نار
وه‌زاره‌تی عه‌دل و شوێنه حكومییه‌كاندا قوتابخانه‌ی ساوایانی
كرده ئامانجی خۆیی و منالانیكی له‌سه‌رتای ژیاندا به‌قوربانی
وه‌رگرت. به‌لام هاوكات له‌گه‌ل ئه‌م تراژیدیا خۆێناوییه‌دا
كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ولاتی سوید ڕاپۆرته هه‌وڵێكی
ده‌نگی وێنه‌یی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی فرۆشتنی
منالان له‌شاری به‌غداد بلاوكرده‌وه، كه‌هێنده‌ی تر بووه
جێگای بێزاری و دڵته‌نگی گه‌وره‌ی بینه‌ران وبیسه‌رانی ئه‌م
ڕاپۆرته وته‌واوی خه‌ڵكی وولاتی سویدی له‌دڵه‌وه هه‌ژاند.
سه‌رتای ڕاپۆرته‌كه به‌ئاماژه كردن به‌چه‌ند دیارده‌ی دزێو و
نائینسانی له‌وانه، به‌رده‌باران كردنی ژنان و شه‌لاق كردنی
لاوان و ئیغتسابی ژنان و زیندانی كردنی چه‌ندین هاولاتی
بێ‌تاوان وبێسه‌ر وشوێن كردنیان ده‌ستی پێكرد و پاشان وێنایه‌كی
دڵته‌نگی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی فرۆشتنی منالان
و هه‌تیوان وكچانێكی لاو كه‌بێوه‌ژن كه‌وتون بلاوكرده‌وه.
ڕاپۆرته‌كه سه‌ره‌تا له‌یه‌كێك له‌پڕفرۆشترین و ناودارترین
ڕۆژنامه‌ی ولاتی سویده‌وه بلاوكرایه‌وه وپاشان كه‌ناڵێكی
ته‌له‌فزیۆنی فلیمێكی له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كه‌وه بلاوكرده‌وه،
كه‌له‌لایه‌ن ڕۆژنامه نیگاری به‌ناوبانگی سویدیه‌وه
"ئه‌ندێرسۆن" ئاماده كرابوو، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی وله‌ڕێگای
سه‌یاره‌كی فۆكس واگۆنی به‌ڕازیلیه‌وه له‌دووی ده‌لالانی مناڵ
فرۆش و بازاڕی فرۆش وكڕیارانی ده‌گه‌ڕێ و پاشان ئاشكرایان
ده‌كات. به‌دوای چه‌ند دیمه‌نێك له‌ومنالانه‌ی كه‌كڕیاران
خه‌ریكی كڕین ومامه‌ڵه‌كردنن به‌منالانه‌وه، مناڵیكی كچ و
هه‌رزه‌كارانێك نیشان ده‌درێ كه‌له‌نێویاندا كچانێكیش هه‌یه.
ئه‌وه‌ی وه‌ك تراژیدیایه‌كی ئینسانی بووه جێگای زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی سوید، له‌نیشاندانی ئه‌م فلیمه‌دا ئه‌وه بوو
كه"ئه‌ندێرسۆن" ئاماده كاری فلیمه‌كه له‌ووته‌یه‌كدا ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ت كه‌كچێكی مناڵی دوو ساڵه‌ی له‌نێو بازاڕی
مناڵفرۆشیدا وێنه گرتووه كه نرخی 500 دۆلاری له‌سه‌ر دانراوه
و وه‌ك سه‌رنجێكیش ئه‌وه به‌بینه‌ران ده‌ڵێت كه نرخی ئه‌م
مناڵه كه‌متره له‌نرخی ئه‌و چه‌پكه گوڵه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار،
تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقی، مالیكی
له‌ڕازاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه
ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌كانیاندا به‌كاری دێنن.
شایانی باسه به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌م فلیمه‌و
وبابه‌تێك كه‌له‌سه‌ری ده‌دوێ به‌خێرایییه‌كی بێوێنه فلیمه‌كه
به12 زمانی ئه‌وروپایی وه‌رگێڕدرا و له‌ده‌زگای هه‌واڵنێری
ئاسۆشێتتپرێسه‌وه خرایه‌به‌رده‌م ڕای جیهان. هه‌موو ئه‌م
هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه‌بڕیاره له‌ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن
بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سازبدرێ
و له‌لاشه‌وه كیتله وحزبه‌كانی به‌شدار له‌م سیناریۆیه‌دا هێشتا
ڕێكه‌وتنی خۆیان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتووه و كێشه‌و ده‌عوای حزب ولایه‌نه‌كان
به‌بێ هیچ به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر به ژیان و
ئه‌منییه‌تی هاولاتیان به‌رده‌وامه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێره‌دا
ده‌یبینن له‌و ڕۆژنامه سویدیه‌وه وه‌رگیراوه كه‌سه‌ره‌تا
هه‌واڵه‌كه‌ی بلاوكرۆته‌وه. |