|
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
ئه‌مرۆ 31
ئۆكتۆبه‌ر، پلنۆمی سێ رۆژه‌ی
یه‌كیتی نیشتمانی له‌ته‌لاری
هونه‌ر له شاری سلیمانی
وله‌غیابی كه‌ناله‌كانی
ڕاگه‌یاندنی ناحزبی ته‌واو بوو.
ئه‌م پلنۆمه كه‌ته‌واوی
ئه‌ندامانی یه‌كیتی ئومێدی
خۆیان بۆ تێپه‌ڕكردنی كێشه‌و
گرفته نێوخویی‌یه‌كان گرێ
دابووه‌وه، پێناچێت ئه‌نجامێكی
ئه‌وتۆی لێكه‌وتبێته‌وه.
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا
له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی
یه‌كیتی‌یه‌وه ئاشكرا كراوه،
له‌په‌سه‌ندكردنی چه‌ند
ڕاپۆرتێكی كاروباره
ڕوتینییه‌كان و هه‌ندێ بروسه‌كه
كه‌ئاڕاسته‌ی‌لایه‌نه‌كان كراوه،
تێپه‌ڕ ناكات. تائه‌و شوێنه‌شی
قسه‌وباس بووه له‌سه‌ر
هه‌ڵویستگرتن له‌ئه‌ندامانی
سه‌ركردایه‌تی كه‌یه‌كیتیان
جێهێشتووه و بڕایاروابووه پلنۆم
هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌ربگرێ و
به‌كه‌سانی نوێ شوێنه‌كانیان
پڕبكاته‌وه، باسه‌كه
هه‌ڵگیراوه بۆكاتێكی‌تر، گوایه
كاتی ته‌واو به‌ده‌سته‌وه
نه‌بووه تا له‌سه‌ر ئه‌م
كێشه‌یه پلنۆم بگاته
ئه‌نجامێك!. ئه‌مه له‌كاتێكدایه
پێویستی ئه‌م پلنۆمه
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی
نێوخۆییه‌كان وبه‌لاداخستنی
چاره‌نوسی ئه‌و ئه‌ندام
سه‌ركردایه‌تانه بووه كه
جیابوونه‌وه و‌ئێستا لیستی
گۆڕانیان پێكهێناوه.
قه‌یرانێك كه یه‌كیتی نیشتمانی له‌ناوخۆیدا
ده‌رگیره، به‌رئه‌نجامی جه‌نگێكی ته‌شكیلاتیه كه‌له‌سه‌ر
ده‌سه‌لات و بردنی ئیمتیازات وپاره‌و داهاتی ئه‌م حیزبه
سازبووه. به‌لام یه‌كیتی وه‌ك حزبێكی بۆرژوا ناسیونالیست،
كه‌پێشتر چوارچێوه‌یه‌ك بوه بۆ خه‌تی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
جیاواز، به‌دوای ڕاپه‌ڕین و گرتنی ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی خۆی
كارنامه‌و و هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی به‌كرده‌وه له‌ڕاستای قازانجی
وبه‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ندانی كوردستاندا
ماهیه‌تی خۆی ناساندووه و هه‌رله‌م ڕه‌وه‌نده‌شدا
سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسیارانی گۆردراون به‌تاقمێكی مشه‌خۆرو دز
وگه‌نده‌ڵ. له‌ولاشه‌وه نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك فاسیله‌یه‌ان
لێگرتووه، به‌ڵكو ڕۆژانه وه‌ك حزبێكی ده‌سه‌لاتدرا كه‌وتۆته
به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌وه. دوركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌یه‌كیتی
فاكتۆرێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان
و ته‌ریك مانه‌وه‌ی ئه‌م حزبه. ئه‌مه‌ش به‌ڕۆشنی
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵدا خۆی ده‌رخست.
به‌لام ئه‌وه ی كه‌پلنۆم هێشتا یه‌كیتی
به‌كێشه ناوخۆیه‌كانه‌وه هێشتۆته‌ته‌وه، ته‌نها لایه‌نێكی ئه‌م
قه‌یرانه‌یه. دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشكرابوونی به‌رپرسیارانی
بالای ئه‌م حزبه به‌دزی وتیوه‌گلانیان به‌گه‌نده‌ڵی له‌وه
گه‌وره‌تره كه‌ئه‌م حزبه بتوانێ له‌ڕێگای پلنۆم و
كۆنگره‌كانیه‌وه له‌م قه‌یرانه‌ی ده‌رچێت. هه‌ربۆیه چاره‌نوسی
یه‌كیتی وه‌ك هه‌رحزبێكی بۆرژوازی شكست و بنبه‌سته
به‌تایبه‌تی له‌وكاتانه‌دا كه‌ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك
ده‌بێته‌وه.
|