|
تراژیدیای ژنانی كوردستان
راپۆرته ئاماریك ده‌رباره‌ی قوربانیانی توندوتیژی له‌دژی ژنان
توندوتیژی و بێمافی و
سه‌ركوت و ناچاركردن به‌خۆ سوتاندنی ژنان، تا كوشتن به‌به‌هانه‌ی
شه‌ره‌ف یه‌ك حاڵه‌تی به‌رده‌وامه كه‌ژنانی كوردستان
به‌درێژایی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتی له‌ژێر سایه‌یدا ژیان
ده‌كه‌ن. تراژیدیاكانی ئه‌م تاوانانه نه‌ك هه‌ر جه‌هه‌نه‌مێكی
شاره‌واو كوشتارێكی له‌به‌ر ڕۆیشتویان بۆ ئینسانی ژن له‌م
ولاته‌دا پێكهێناوه، به‌ڵكو ڕووداوه‌كانی كردۆته په‌ڵه‌یه‌كی
ڕه‌ش به نێوچه‌وانی ده‌سه‌لاتێكه‌وه، كه‌به"ئه‌زموونی
دیموكراسی" ناوده‌برێ. له‌مباره‌وه خودی ڕاپۆرتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی له‌دژی ژنانی سه‌ر
به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌به‌رله ماوه‌یه‌ك
به‌چه‌ندین كه‌م وكوڕییه‌وه بلاوكرایه‌وه و هه‌روه‌ها ڕاپۆرته
ئاماریه‌كه‌ی "بانكی زانیاری مافی مرۆڤ" به‌ڵگه‌ن بۆ ڕاستی
ئه‌م بوَچوونه‌ی كه‌لێره‌دا ئاماژه‌ی پێدراه‌وه.
ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌هێشتا له‌به‌رده‌م بتی ده‌سه‌لاتدا سوجده
ده‌به‌ن و نایه‌نه‌وێت ڕاستی وتراژیدایه‌ك كه‌ڕووی له‌ژنانی
كوردستان كردووه ببینین، با سه‌ره‌نجێك له‌م ڕاپۆرته ئاماریه
بده‌ن و بزانن چ كوشتارگایه‌ك له‌دژی ئینسانی ژن له‌م
كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ڕێخراوه. كوشتارگایه‌ك كه ژماره‌ی
قوربانیه‌كانی له‌جه‌نگێكی ناوچه‌پی كه‌متر نییه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م
ڕاپۆرته‌ی كه‌لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، تایبه‌ته ته‌نها
به‌ڕووداوه‌كانی 16 مانگی ڕابردووی شاری هه‌ولێرو قه‌زاو
ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به‌لام وه‌ك ووتویانه مشتێك
له‌خه‌رمانێك ئه‌توانی ڕاستی گشتی تری پێ بپێورێت. هه‌ربۆیه
ئه‌م ڕاپۆرته ئاماره‌ش ده‌توانێ گوزارشت له‌ڕاستیه‌كانی
سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان وهه‌لومه‌رجێك بكات كه‌ئه‌وان تێیدا
ده‌ژین.
هه‌رلێره‌ش ئه‌وه بڵێین
كه ئه‌م ڕاپۆرته سێهه‌م ڕاپۆرته كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی
ڕابردوودا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژنان ئاماده كراوه. ئێمه لێره‌دا
وێرای ته‌قدیرو سوپاسی هه‌وڵ و ماندوو بوونی ئاماده‌كارانی
ڕاپۆرته‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین كارێك كه‌ئه‌وان كردوویانه
كۆمه‌كێكی گه‌وره‌یه له‌ڕاستای ده‌رخستنی ڕاستیه‌كانی ژیانی
ژنانی كوردستان و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش زیاد ده‌كات بۆ ڕێكخراوه‌كانی
ژنان و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خۆازی له‌كوردستان تا
به‌ده‌ست پڕیوه بۆ به‌دیهێنانی چاكسازی و ئاڵوگۆر له‌ڕه‌وشی
ناله‌باری ژناندا به‌ده‌ستیه‌وه بگرن .
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
ئه‌نجامدانی توند و تیژی دژی ژنان له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌م
دونیایه‌دا درێژه ده‌كێشیت. عیراق و كوردستانیش ژینگه‌یه‌كی
له‌باره بۆ رووداوه‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان ئه‌مه‌ی
لێره‌دا ده‌یخویننه‌وه هه‌وڵێكه بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كانی
ژیانی ژنانی كوردستان.
هه‌واڵ و ئاماری ئه‌م
جاره‌یان له پارێزگای هه‌ولێر كه له‌سنوری گشت قه‌زاو
ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجامدراوه، ئه‌ویش
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توند و تیژی ژنان له هه‌ولێر و
نوسینگه‌ی سۆران كه سه‌ر به‌هه‌مان به‌ڕێوه به‌رایه‌تی‌یه
كۆكراوه‌ته‌وه و پیداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌رداكراوه. ئاماره‌كان
رووداوه تۆماركاوه‌كان، له‌ماوه‌ی 16 مانگی ڕابردوودا واته له
مانگی (1)ی 2008 تا 30/4/2009 ده‌گرێته خۆی و ئه‌و توند و
تیژیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجامدراوه ده‌گرێته خۆی
كه‌به‌سه‌رجه‌م ده‌كاته 280 حاڵه‌ت كه‌ته‌نها كوشتن و خۆكوشتن و
سوتان و خۆسوتانن ده‌گرێته خۆی. به‌لام ته‌نها له‌ساڵی 2008
(163 ) ڕووداوی سوتان هه‌بووه 68 ڕووداو له ناو هه‌ولێر دابووه
95 ڕووداو له قه‌زاو ناحیه‌كان و گونده‌كانی سه‌ر به پارێزگای
هه‌ولێر بوون له‌ناو ئه‌و ڕێژه‌یه‌دا له‌و ساڵه‌دا 77 ڕووداوی
خۆسوتاندن و 86 ڕووداوی سوتانی ژنان هه‌بووه كه له‌ناویاندا 91
كه‌س به‌و هۆیه‌وه 72 گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌هۆی سه‌ختی
برینه‌كانیان وه 72 كه‌س تر له نه خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ریان
بۆ كراوه وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م ساڵه‌دا 52 ڕووداوی كوشتن یان
خۆكوشتن یان به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌بووه كه به‌و
هۆیه‌وه ژنان یان كچان گیانیان له ده‌ست داوه به هۆی توند و
تیژی جۆراو جۆره‌وه‌بووه. وه هه‌ر له‌و سنوره له به‌رواری
1/1/2009 تا 30/4/2009 (10 ) ڕووداوی كوشتن هه‌بووه به هۆی
به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی ژنان وه 4مانگی ته‌واوی ساڵی
2009 دا 55 ڕووداوی سوتان هه‌بووه وه ئه‌و ئاماره ده‌ری
ده‌خات كه 69% سوتاوه‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان
له ده‌ست داوه وه 31% ی سوتاوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان
چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و یان چاك بوونه‌وه یان به‌ره‌وچاك
بوونه‌وه ده‌چن .
هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌ك
له‌حاله‌تی توندوتیژی جۆراوجۆر ڕوویانداوه كه‌ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن كه‌س و كاری ژنان یان پیاوانێكه‌وه ڕوویانداوه
له‌وانه‌ش له ماوه‌ی 16 مانگدا 1695 سكالا له‌لایه‌ن
ئه‌وژنانه‌وه تۆمار كراوه‌كه توندنو تیژیان به‌رامبه‌ر
ئه‌نجامدراوه. ئه‌و سكالایانه‌ی له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ژنانی
چه‌وسێنراوه‌وه، تۆمار كراون 1280 سكالایه و له ناویاندا 334
تۆمه‌تبار به‌و هۆیه‌وه گیراون وه 546 دۆسیه‌یی تۆمه‌تبار
داخراوه به‌هۆی چاره‌سه‌ری جۆراو جۆره‌وه. هه‌روه‌ها 95 كێشه
نێردراوه بۆ دادگا به مه‌به‌ستی دادگایی كردن، وه 66
تۆمه‌تبار دادگایی كردنیان ته‌واو بووه‌و به‌پێی مادده‌ی جۆراو
جۆر له‌یاسای سزادانی عێراقی دادگایی كراون و حكوم دراون وه
415 سكالا له سه‌ره‌تای مانگی (1)ی 2009 تا 30/4/2009،
له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه تۆمار كراون، له‌هه‌مان سنوری پارێزگای
هه‌ولێر كه 142 دۆسیه داخراوه به‌هه‌ر هۆكارێك بوبێت وه 273
دۆسیه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
شایانی باسه
لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كان له بنكه و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر كراوه و
نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر ژیله‌مۆ عبدالقادر معروف به‌ڕێوه‌به‌ری به
دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌ولێر وێرای پشت
ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامارانه و ده‌رخستنی ڕاستی ئاماراكان،
له‌كات وشوینی ناوبراودا، به په‌رۆشه‌وه ڕایگه‌یاند كه توند‌و
تیژی هه‌ر به‌رده‌وامه به‌لام له‌گه‌ڵ دروست بوونی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان، له ئاست كێشه‌كان
بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نابن وهه‌روه‌ها به‌ڕێزیان دووباتی
كرده‌وه‌كه لاله‌یه‌ن خۆیانه‌وه زۆر كێشه‌یان چاره‌سه‌ركردوه
وه پشتگیری ته‌واوی ژنان ده‌كه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی هه‌ر توند‌و
تیژیه‌ك ده‌بنه‌وه. نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه
كه له‌و كاته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه دروست بووه
توندوتیژی دژی ئافره‌تان ڕووی له‌كه‌میه كه‌سه‌یر بكه‌ین له
چاو ئه‌و ئامارانه‌ی كه باسكران له ساڵی 2007 دا ته‌نها سوتان
یان خۆسوتان166 ڕووداو هه‌بووه وه 64 كوشتن یان خۆكوشتن هه‌بووه
له هه‌مان سنوردا وئه‌مه‌ش رووی له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه.
گۆشه‌یه‌ك
له تاوانه‌كانی كوشتن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنانی
كوردستان ته‌نها له یه‌ك مانگی رابردوودا!!
ڕۆژی 30/9/2009 له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری
هه‌ولێر, ژنێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌ناوی (س. م. س. ) به هۆی
ته‌قینی غازه‌وه به‌سه‌ختی سووتاوه. بۆ چاره‌سه‌ركردن براوه‌ته
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر. وه به‌هوَی زوَریی ڕێژه‌ی
سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 90% ه , ژیانی له مه‌ترسیدایه.
* شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11 ی 10 /2009 له گه‌ڕه‌كی
كانیسپیكه‌ی شاری سلێمانی, ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی( ر. أ. س.
) له ماڵی خۆیاندا ئاگری له‌خۆی به‌رداوه‌و خۆی سوتاندووه,
به‌هوَی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه هه‌ر هه‌مان شه‌و گیانی
له‌ده‌ستداوه. ناوبراو ژنی دووهه‌می هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه ناوی
( ش. ر. ) ه وه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند كه هۆكاری
خوسوتاندنه‌كه كیشه‌ی خێزانی بووه.
* ڕۆژی 29/9/2009 له گه‌ڕه‌كی دوكانیانی شاری
قه‌لاَدزه, ژنێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی( گ. ح. ر.) كه
خوێندكاری كۆلیژی زمانه له زانكۆی قه‌لاَدزه, له ماڵی خۆیاندا
ده‌سووتیت, به‌لاَم هێشتا هوَكاری خۆ سووتاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
به‌هۆی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه 98% بووه به‌ڕێكراوه بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی.به‌لاَم ڕۆژی 4/10/2009 گیانی
له‌ده‌ستدا.ناوبراو سكالاَی له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردووه. به‌لاَم
به‌مه‌به‌ستی لێكوَڵینه‌وه‌و زانینی ڕاستی هوَكاره‌كانی
خوَسووتاندنه‌كه وه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه
هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن پوَلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
* ڕۆژی 28/9/2009 له ناحیه‌ی سكتان, ژنێك
به‌ناوی ( پ. ح. ) كه دایكی پێنج منداڵه, به كوژراوی له ماڵی
خۆیاندا دوَزراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ڕووداوه‌كه
ڕایگه‌یاند كه شوێنه‌واری فیشه‌كێكی كلاَشینكوَف به سنگیه‌وه
بووه. وه ئاماژه‌یشی به‌وه دا كه هۆكاری ئه‌م خوَكوشتنه دیار
نیه به‌لاَم وا باسده‌كرێت كه ناوبراو نه‌خۆشیی ده‌روونیی
هه‌بووه‌و ڕه‌نگه خوَیكوشتبێت. وه هۆكاری توشبوونیشی به
نه‌خۆشیی ده‌روونی ئاشكرا نه‌بووه. وه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری
لێكۆڵینه‌وه پۆلیس ده‌ستی به لیكۆلینه‌وه له ڕووداوه‌كه
كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌شیان له گوڕه‌كه‌ی ده‌رهیناوه‌ته‌وه و
ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێریان كردووه چونكه به بێ
ئاگاداری پوَلیس و ڕاپوَرتی پزیشكی دادوه‌ری نێژرابوو.
* ژنیك به‌ناوی ( أ . م. ) كه دایكی چوار
منداڵه‌و دانیشتووی شاری هه‌ولێره, له ڕۆژی 2/8/2009 وه بزر
بووه و تا ئێستا چاره‌نووسی دیارنیه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند كه هاوسه‌ری ناوبراو كه سه‌ر به یه‌كێك
له حزبه ئیسلامیه‌كانه, زۆر خراپ بووه له‌گه‌ڵیداو چه‌ند جارێك
لێیداوه‌و جارێكیش به چه‌قۆ برینداریكردووه. سه‌ره‌ڕای
ئاگاداربوونی پوَلیس و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی به‌دواداچوونی توندوتیژی
له دیارنه‌مانی ناوبراو تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌وه
نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 7/10/2009 له گه‌ڕه‌كی قه‌لاَتی
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی (. ر. أ. ع. ) له لایه‌ن
مێرده‌كه‌یه‌وه كه ناوی ( د. م. ك. ) به دار و مست و شه‌ق
لێیده‌درێت. پاشان بۆ چاره‌سه‌ركردن گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه. پاش تۆماركردنی سكالای یاسایی له‌لایه‌ن ( ر. )
ه‌وه له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی, دادوه‌ری قه‌زای ڕانیه به‌پێی ماده‌ی
413 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رده‌كات.
* ڕۆژی 26/9/2009 له گه‌ڕه‌كی سورێنی
هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه, كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به ناوی ( چ. م. ) كه
خوێندكاری پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی بووه, له‌ماڵی خۆیاندا خۆی
ده‌سووتێنیت.له‌به‌ر زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌ی 90% زیاتر بووه.
دوای سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی گیانی
له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند كه
هوَكاری ئه‌م خۆ سووتاندنه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه
كه هه‌مان ڕۆژ له لایه‌ن سێ برایه‌وه به ناوه‌كانی ( ك. م. )
,( ن. م. ) و ( ی. م. ) به سۆنده و دار‌و شیش لێیده‌درێت. پاش
ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی چوونه قوتابخانه و چوونه ده‌ره‌وه
له‌ماڵیشی لێده‌گرن. هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه
دوای سووتانه‌كه‌یشی براكانی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه‌و پێیان وتووه
كه نابێت بڵێت خۆی سووتاندووه وده‌بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی
پوَلیسدا بڵێت كه له‌كاتی دروستكردنی خواردندا ئاگری تێبه‌ر
بووه.
* ڕۆژی 26/10/2009 له له گه‌ڕه‌كی قوله‌ی
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌ناوی ( ش . ر. ) له ماڵی
خوَیاندا نه‌وتی به‌خوَیداكردووه و خوَی سوتاندووه. هه‌تا ئێستا
هوَكاری خوَسووتاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه. به هوَی زوَریی ڕێژه‌ی
سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 80% بووه, له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی
ڕانیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن نێردراوه بوَ نه‌خوَشخانه‌ی
ئیمێرجنسیی سلێمانی.
* ڕۆژی 25/10/2009 له گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌شی
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به ناوی ( ن. أ. ) له ڕووداوێكی
نادیاردا سووتاوه و هوكاری سووتانه‌كه‌یشی نه‌زانراوه. ڕێژه‌ی
سووتانه‌كه‌ی 65% بووه به‌وهۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی
ڕانیه‌وه به‌ڕێكراوه بو نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی.
* ڕۆژی 23/10/2009 له گه‌ڕه‌كی ڕه‌شه‌مێرگی
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌ناوی (ه. أ. ) له ماڵی خۆیاندا
سووتاوه. ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی 10% بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه چاره‌سه‌ری بۆكراوه.تا ئێستا هوَكاری سووتانه‌كه‌ی
نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 17/10/2009 له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رینی
قه‌لاَدزه, ژنێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ناوی ( ح .ب. ع. ) له ماڵی
خۆیاندا نه‌وتی به‌خۆیداكردووه و خۆی سووتاندووه. به هوَی
زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 45% بووه له قه‌لاَدزه‌وه
ڕه‌وانه‌كراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی و داوایشی
له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵی
نه‌بووه تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووه.
* ڕۆژی 14/10/2009 له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی
ڕانیه, كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی ( د. ح. ), پاش لێدان و
سووكایه‌تی پێكردنی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه, به نیازی خۆكوژی
چه‌ند پارچه حه‌بی خواردووه. پاشان براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی
ڕانیه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
خێزانه‌كه‌یان ڕایگه‌یاند كه ناوبراو له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه
به‌زوَر به‌شودراوه به‌كه‌سێكی نزیكی خۆیان و گه‌وره به بچوكی
پێكراوه وه به‌هوَی ڕازینه‌بوونیه‌وه كه‌سوكاری لێیانداوه و
ئه‌مه‌یش وایلێكردووه په‌نابه‌رێته به‌ر خۆكوشتن.
* ڕۆژی 13/10/2009 له گه‌ڕه‌كی بۆڵیانی
چوارقوڕنه, ژنێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به ناوی ( گ. أ.) به مه‌به‌ستی
خۆكوشتن ده پارچه حه‌بی له جوَری پوَنستان, خواردووه. پاشان
له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه.
هه‌رچه‌نده تائێستا هوَكاری ڕووداوه‌كه دیارنیه و ناوبراویش
داوای له‌سه‌ركه‌س تۆمارنه‌كردووه, پوَلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه
ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه كردووه.
* ڕۆژی 17/10/2009 له گوندی قه‌مته‌رانی سه‌ر
به ناحیه‌ی چوارقوڕنه, كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی ( س. أ. م.
) له ماڵی خۆیاندا سووتاوه. تا ئێستا هوَكاری سووتانه‌كه‌ی
نه‌زانراوه. به هوَی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كه 85%
بووه له نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌وه به‌ڕێكراوه بۆ
نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی. به‌لاَم دوای سێ ڕۆژ به هوَی
سه‌ختیی سووتانه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
* ڕۆژی 11/10/2009 له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌ناوی( م .أ. ) به مه‌به‌ستی
خۆكوژی بڕێك ده‌رمانی دژه‌مێرووی خواردووه و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به
كاریگه‌ریی ئه‌م ده‌رمانه گیانی له‌ده‌ستداوه, پێش ئه‌وه‌ی كه
هیچ ووته‌یه‌كی لێوه‌ربگیرێت. پوَلیسی ڕانیه بۆ زانینی ڕاستیی
ڕووداوه‌كه ده‌ستی به لێكوَڵینه‌وه كردووه, وه ته‌رمی
ناوبراویش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كراوه به
مه‌به‌ستی لێكوَڵینه‌وه.به‌لاَم تا ئێستا هوَكاری ئه‌م ڕووداوه
نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 22/10/2009 له گه‌ڕه‌كی حاجیاوای كۆن
له حاجیاوا, كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌ناوی ( ف . س. ) به
مه‌به‌ستی خۆكوژی بڕێك ده‌رمانی مشكی خواردووه. پاشان براوه‌ته
نه‌خوَشخانه‌ی گشتیی ڕانیه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه.
به‌لاَم تا ئێستا هوَكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه و ناوبراویش
داوایشی له‌سه‌ر كه‌س نه‌بووه.
* ڕۆژی 21/10/2009 له گه‌ڕه‌كی ئاشتیی
قه‌لاَدزه, ژنێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوی ( ز . م. ) له گه‌رماوی
ماڵه‌كه‌یاندا سووتاوه. به‌هوَی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه
كه 90% بووه ڕه‌وانه‌ی نه‌خوَشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی كراوه
به‌لاَم دوای چوار ڕۆژ گیان له‌ده‌ستئه‌دات. تائێستا هوَكاری
سووتانی ناوبراو نه‌زانراوه.
* ڕۆژی 25/10/2009 له ده‌وروبه‌ری قه‌زای
ڕانیه, ژنێكی ته‌مه‌ن 43 ساڵ (و .م . ج. ) له ڕووداویكی نادیاردا
گیانی له‌ده‌ستداوه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بنكه‌ی پوَلیسی
نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه گومانیان له مردنه‌كه‌ی ناوبراو هه‌بووه,
ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ زانینی
ڕاستیی هوَكاری مردنی ناوبراو.به‌لاَم تا ئێستا داوا له‌سه‌ر كه‌س
تۆمار نه‌كراوه‌و لێكوَڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
* رۆژی 25/10/2009 له گه‌ره‌كی كیوه‌ره‌شی
رانیه, ژنیكی ته‌مه‌ن 23 سال به‌ناوی ( ئا. پ. ح. ) فیشه‌كیكی
له‌خۆی داوه. تا ئیستا هوكاره‌كانی ئه‌م رووداوه نه‌زانراوه و
هیچ ووته‌یه‌كیش له ناوبراو وه‌رنه‌گیراوه.به هوی ناجیگیریی
باری ته‌ندروستیی ناوبراوه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی رانیه‌وه
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسیی سلیمانی.
بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر |