|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
زیاتر له30 هه‌زاركرێكار و
خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت، له‌ڕۆژی
19ی مانگی سه‌بتێمبه‌ردا و
له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌ندیكا
كرێكاریه‌كان خۆپیشاندانێكی
گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شاری
بێرن بۆ به‌رده‌م باره‌گای
ده‌سه‌لاتداران به‌ڕێخرا. ئامانج
له‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین بوو به‌دژی باری
خراپی بژێوی و كه‌می موچه‌و
فراوان بوونه‌وه‌ی بێكاری ..
له‌م ولاته‌دا.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تی
سویسرا به‌رله‌ماوه‌یه‌ك، بۆ
داشكانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی
ئه‌زمه‌ی ئابووری جیهانی
به‌سه‌ر هاولاتیاندا هێرشێكی
سیستماتیكی به‌دژی ژیان
وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێش به‌ڕێ خستووه
وله‌ئه‌نجامدا ئاستی هه‌ژاری و
بێكاری و لێگرتنه‌وه‌ی خزمه‌ت
گوزاریه‌كانی به‌ره‌و سه‌ره‌وه
بردووه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
وه‌زعیه‌تانه‌شدا ناڕزایه‌تی
جه‌ماوه‌ری وه‌ك كرده‌یه‌كی
واقعی هاتۆته بوون. ئه‌م
خۆپیشاندانه‌ش له‌لانكه‌ی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه كۆمه‌لایه‌تیه‌وه
سه‌چاوه‌ی گرتووه. هه‌ربۆیه
خۆپیشانده‌ران داواكاری
زیادكردنی موچه‌و دابین كردنی
كار وه‌یا بیمه‌ی بێكاری و
هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی
كه‌له‌خزمه‌تی باشبژێوی
هاولاتیاندان خسته‌ڕوو. شایانی
باسه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
یه‌كێك له‌به‌شدارانی ئه‌م
خۆپیشاندانه بوو. . |