عیراق و کوردستان لەریزى پیشەوەى ولاتانى توشبوو بەپەتاى گەنداڵى دانراوە!

 

ماڵه‌وه

 

بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى شەفافیەتى جیهانى کوردستان و عێراق لەڕیزى پێشەوەى ئەو ولاتانەدایە کەپەتاى گەندەلى لێداوە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەسالانە لەنێوان 20 بۆ 40 ملیار دۆلار وەک ڕەشوە دەدرێت وەیا وەردەگیریت لە پڕۆژە ئابوورى و کۆمەلایەتیەکان کەلەکەرتى تایبەتیدا کاردەکەن. هەموو ئەم پڕۆژانەش لەژێرناوى ئاوەدان کردنەوە وچاکسازى و پەرەپێدانى ئابوورى کومەلایەتیدا پێشکەش کراوە. ئەو ولاتانەى کەلەڕێزى پێشەوەى گەنداڵیدان، ولاتى کامیرۆن ولیبریا و ئۆگەنداو سیرالیۆن لەڕیزى سەرەوەدان و بەدواى ئەمانیشدا ئەرمینیا وپۆلیڤیا وگانا وعێراق کەکوردستان بەشیکەڵاى دێت.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات کەگەندەڵى لەم وولاتانەدا شێوازى دزى و تالانکارى وشاردنەوەى داهاتى دەوڵەت وپرۆژەکانى بەشیوەى جۆراوجۆر، گرتۆتە خۆ. بۆنمونە لە بوارى فرۆشتنى نەوت بەشیوەى نایاسایى ودەست بەسەردا گرتنى بۆدجەى  پڕۆژەکانى ئاوەدانکردنەوە و فریاگوزارى دانیشتوان کەبەلاى سروشتى لێیداون، وەلەهەندیک ولاتى تریش قەیرانى سیاسى و ئاوارەبوونى دانیشتوان کەوەک بابەتیک بۆتە مایەى کۆمەکڕەسانى و سەرەوژیربوونەوەى پارەو ئیمکانات، گەندەلى بەدەرکەوتووە.. ئەم تالانکردنانەش زۆرتر لەلایەن کەسانى بەرپرس و کۆمپانیاى وەهمى یەوە بەڕێوەچوون و سودیان لەبانکە ناوخۆیى و جیهانیەکان بۆ ئاودیوکردنى پارە وەرگرتووە. ئاشکرایە کە لەم کارەشدا تۆڕێکى ئاڵۆز لەکۆکردنەوەى هەواڵ و وەگەڕخستنى دەلال و ئەو کارمەندانەى کە تواناى تەزویرو کارى نایاسایىیان هەیە چالاکن. بەلام راپۆرتەکە بەتایبەتى لەسەر ئەو ولاتانەى کە قەیرانى سیاسیان تێدایەو دەوڵەت پایەکانى شل بۆتەوە، وەیا ولات گەلیکن کەحالەتى دواى جەنگ بەسەر دەبەن زۆرترین فرسەتى بۆکارى گەندەلى رەخساندووە. بۆنمونە کوردستان کەدەسەلات بەدەست ئەحزابى چەکدارەوەیە، مەسەلەى فرۆشى نەوت و شاردنەوەى بۆدجەو بەفیڕۆدانى بۆقازانجى ئەم حزبانەو هاوکات شاردنەوەى داهاتى هەزاران پرۆژە..ئەمانە ئەو باەبتانەن کەبەرپرسیارانى کوردستان بۆکارى گەندەلى لەسەرى دەژین.

 
   

ماڵه‌وه