|
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
هه‌واڵه‌كانی چه‌ندڕۆژی ڕابردوو، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه
په‌رلمانی توركیا له‌سه‌ر داوای سوپاسالاری ده‌وله‌تی توركیا،
بڕیاری له‌شكركێشی بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی كوردستان
بۆماوه‌ی ساڵێكی‌تر درێژكرده‌وه. به‌پێ‌ی بڕیاره‌كه‌ش سوپای
توركیا ده‌ستی ئاوه‌لاده‌بێت له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پیویستدا بۆی
هه‌یه هێزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سنوری توركیا- كوردستان
كۆبكاته‌وه و به‌ره‌و قولایی بچیت. دیاره بۆئه‌م حاڵه‌تانه‌ش
بوونی هێزه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كا له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك
به‌هانه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی بۆسه‌ركوردستان
توند ده‌كاته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رلمانی توركیا
هاوكاته‌له‌گه‌ڵ سه‌ردانێكی پیشبینی كراوی ره‌جه‌ب ته‌یب
ئۆردوگان بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی حكومه‌تی
مالیكی تاله‌سه‌ر ڕێكه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی ئه‌منی كه‌پێشتر
به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكراوه، هه‌نگاوی نوی‌ی
هاوبه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه ئه‌منیه‌كانی سنوری عیراق و توركیا
قسه‌وباسی له‌سه‌ر بكرێ به‌تایبه‌تی كه چه‌كداره‌كانی
په‌كه‌كا هێشتا ئاماده‌یی‌یان بۆچالاكی له‌ناوچه‌كه‌داهه‌یه.
به‌لام كاردانه‌وه‌ی سه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌زمانی جه‌بار
یاوه‌رو سه‌فین دزیی‌یه‌وه، ئه‌وه‌یان نیشاندا كه‌نه‌ك هه‌ر
مه‌ترسیه‌كی جدی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رلمانی توركیا
و هه‌وڵێك كه بۆ توندكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی بۆسه‌ر
كوردستان خراوه‌ته‌گه‌ر، له‌ئارادانییه، به‌ڵكو خودی
بڕیاره‌كه‌شیان به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی نێو خۆیی حكومه‌تی توركیا
ناوزه‌د كرد. وپێده‌چێت، له‌پشتی ئه‌م جۆره ده‌ڕبڕینانه‌وه،
سیاسه‌تی هاوكاری وكارئاسانی ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان بۆ
سوپای توركیا له‌گۆڕبێت. به‌تایبه‌تی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا
ئه‌م سیاسه‌ته به‌كرده‌وه خۆی نیشانداوه و هێزه‌كانی یه‌كیتی
وپارتی وده‌سه‌لاتێك كه‌له‌كوردستاندا هه‌یانه به‌دژی په‌كه‌كا
خراوته‌گه‌ڕ و به‌كار هێنراوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدان كه‌باسی كرانه‌وه وپرسی
دیموكراسی بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا، ماوه‌یه‌كه
بۆته باسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا و ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستانیش به‌خۆشخه‌یاڵكردنی خه‌ڵك خه‌ریكی هاوكارین له‌گه‌ڵ
ده‌وله‌تی توركیا. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵی له‌مه‌وپێشی یه‌كیتی
وپارتی بۆسازدانی كۆنفرانسی هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی كورد
كه‌ڕاسته‌وخۆ ڕووی له‌چه‌ك داماڵینی په‌كه‌كاو پێشكه‌شكردنی
هاوكاریه‌كی ئاشكرای ئه‌م ده‌سه‌لاته بوو به‌ده‌وله‌تی توركیا.
خه‌لكی كوردستان نابێت به‌م سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رانی
ناسیونالیزمی كورد فریو بخۆن وده‌بێت به‌هه‌ستیاری زۆره‌وه
له‌ڕووداوكانی ناوچه‌كه‌و بڕیاری په‌رلمانی توركیا بڕوانن.
به‌تایبه‌تی كه له‌شكركێشی سوپای توركیا به‌مانای نائه‌من
كردنی ژیانی شاره‌كانی كوردستانی به‌دواوه ده‌بێت و ژیان
وچاره‌نوسی هاولاتیان ده‌خاته نێو جه‌نگێكی كۆنه‌په‌رستانه‌وه.
جه‌نگێك كه ئاكامه زیانباره‌كانی ڕووی له‌ماڵویرانی وكوشتارو
تێكچوونی ئارامی كۆمه‌لایه‌تییه.
كۆردستان كه18 ساڵه له‌ژێرسایه‌ی سه‌رگه‌ردانی و نه‌بوونی
ده‌وڵه‌تدا به‌هۆی له‌ئارادابوونی ده‌سه‌لاتی ملیشیایی
ناسیونالیزمی كورده‌وه، تێده‌په‌ڕێنی، ئه‌وفرسه‌ته‌ی
به‌كراوه‌یی داوه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌تانی ناوچكه
تاده‌خاڵه‌تبكه‌ن و بۆمه‌رامی سیاسیان ده‌ستبه‌رن بۆله‌شكركێشی
وژیانی هاولاتیانی كوردستان بخه‌نه نێو مه‌نگه‌نه‌ی شه‌ڕو
كوشتاره‌وه. هه‌ربۆیه به‌رپرسیارێتی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌و
تێكچوونی ئارامی كۆمه‌لایه‌تی له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستاندایه‌و خه‌ڵكی كوردستان بۆدورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی
له‌شكركێشی وئاكامه زیانباره‌كانی، ده‌بێ یه‌خه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌لاته‌ی بۆ بگرن و ڕێگانه‌ده‌ن ژیان وچاره‌نوسی ئه‌وان
له‌نێو بۆته‌ی ئاگرو ئاسن وشه‌ڕ وپشێویدا ڕابگیرێ. خواستی
جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهینانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی
به‌ڕه‌سمی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌توانێ ئالاهه‌ڵگری
دورخستنه‌وه‌ی ترسی له‌شكركێشی و ده‌خاله‌تی ولاتانی
ناوچه‌كه‌بێت. |