|
هاوڕێ‌ی به‌ڕێز كاك قادر .. دوای سلاو
له‌نامه‌یه‌كدا پرسیاری ئه‌وه‌تان كردبوو كه‌بۆچی له‌ووتاری
"كرێكاران وحكومه‌تی نوێ‌ی بنكه‌فراوان" دا ئاماژه به‌داخوازیه
چینایه‌تی‌یه‌كانی كرێكاران نه‌كراوه؟ به‌سوپاسه‌وه ئه‌مه‌ی
خواره‌وه وه‌لامی منه به‌پرسیاره‌كه‌ت:
سه‌رتا ئه‌وه بڵێم كه ووتاره‌كه ئاراسته‌یه بۆ نیشاندانی
ناوه‌رۆكی چینایه‌تی حكومه‌تی نوێ‌ی كه‌بڕیاره یه‌كیتی
وپارتی دوای هه‌ڵبژاردن پێكی بهێنن. ئه‌وه‌شی له‌مباره‌وه
گرنگه ئه‌وه‌یه كه بۆرژوازی كورد گه‌ره‌كیه‌تی حكومه‌تی
تازه‌ی خۆی به‌ناوی حكومه‌تی خه‌ڵك و بنكه فراوانه‌وه
ناوزه‌د بكات، تابتوانێ ده‌سه‌لاتی خۆی به‌ناوی زۆرینه‌وه
به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكیشدا
به‌حكومه‌تی ره‌سمی وشه‌رعی بناسێنێ و مافی
ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان پایه‌ماڵبكات. ئه‌مه له‌كاتێكدا
كه‌هه‌رحكومه‌تێك نوێنه‌ری چینێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵه‌و
بۆقازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه داده‌مه‌زرێ و ده‌سه‌لات
به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ، بۆیه ده‌بێ كرێكاران هه‌ڵوێستی خۆیان
له‌م حكومه‌ته وه‌ربگرن.
بیگومان ئاشنابوون به‌ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی هه‌رحكومه‌تێك
بۆكرێكاران بناغه‌ی هه‌ڵوێست گرتن و سنوركێشانی ئه‌م چینه‌یه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ووتاره‌كه هه‌وڵیداوه ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی
حكومه‌تی نوێ بناسینێ و په‌رده‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ئیدعایانه
هه‌لمَاڵی كه‌ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد به‌ناوی حكومه‌تی
زۆرینه‌و بنكه فراوانه‌وه خه‌لكی پی چاوه‌شه ده‌كه‌ن. به‌لام
مه‌غزای ووتاره‌كه بۆ سه‌رده‌می پێكهاتنی حكومه‌ت
ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م سه‌ردامانه‌شدا كرێكاران ناتوانن هه‌رچینێكی
داواخوازبن و ده‌سه‌لات و حكمڕانی بۆ چینه داراكانی كوردستان
به‌جێ بهێڵن. به‌بڕوای من له‌سه‌رده‌مێكدا كه‌ده‌سه‌لاتی سیاسی
له‌كوردستان كراوه‌یه و ده‌وله‌تیك وحكومه‌تیكی واقعی له‌سه‌ر
كارنییه‌و زۆرتریش ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی كلاوی
حكومه‌تی كراوه‌ته‌سه‌ر، چینی كرێكار ده‌بی هه‌میشه وه‌ك
به‌دیلێكی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی،خۆی بخاته پێشچاوی كۆمه‌لگاو
باس له‌ده‌سه‌لات بكات. له‌ئه‌ده‌بیاتی كۆمۆنیستی وكرێكاریدا
ئه‌وه زانراوه كه كاری ئیكۆنۆمیسته‌كان له‌سه‌رده‌مانی
حكومه‌تسازی بۆرژوازی و فه‌راغی ده‌سه‌لاتدا، كریكاران به‌ته‌نها
هانبده‌ن بۆ خه‌باتی ئابووری وپشت له‌سیاسه‌ت بكه‌ن و
بیرله‌ده‌سه‌لات نه‌كه‌نه‌وه و ته‌نها وه‌ك چینێكی داواخواز
له‌كۆمه‌لگادا به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه
كۆمۆنیسته كرێكاریه‌كان هه‌م حكومه‌تمان ده‌وێ و هه‌م
داواخوازیشین. ئه‌مه به‌ومانایه‌ی كه‌ئێمه كرێكاران بانگه‌واز
وڕیكخراو ده‌كه‌ین بۆ گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی وچه‌سپاندنی
به‌دیلی چینایه‌تی خۆمان، چونكه ئه‌م فاكتۆره پێشمه‌رجی
به‌دیهێنانی ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی‌یه و هه‌موو ئه‌و خواسته
چینایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌ی كه‌بۆرژوازی ناتوانی
وه‌لامیان پێبداته‌وه، مسۆگه‌ر ده‌كات. دیاره داواكاری
چینایه‌تی وچاكسازی له‌ڕوانگه‌ی كرێكارانه‌وه كارێكی حه‌یاتی
و هه‌ر ڕۆژه‌و پێویسته‌و دیارده‌یه‌كه كه‌له مه‌وجودیه‌تی
كرێكاران جیا نابێته‌وه، به‌لام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه‌كرێكاران
به‌ته‌نها وه‌ك چینێكی داواكار بمیننه‌وه و بۆگرتنی ده‌سه‌لات
ودامه‌زراندنی حكومه‌تی كرێكاری ئاڕاسته‌ی‌نه‌روانن،
به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌مانی قه‌یرانی ده‌سه‌لاتدارێتی
بۆرژوازی‌دا. دروست ووتاره‌كه‌ش به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌یه‌وێت
سنوربه‌ندی چینایه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌ی بۆرژوا
ناسیونالیسته‌كان بكا‌و هانیان بدات بۆبیركردنه‌وه له‌به‌دیلی
ده‌سه‌لاتدارێتی خۆیان.
بێگومان داخوازی یاسای كار و باشكردنی بژێوی و به‌ده‌ست
هێنانی بیمه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هه‌موو ئه‌وخواستانه‌ی كه
ئێوه ئاماژه‌تان پێكردووه، خواست گه‌لێكی گرنگ وحه‌یاتین
بۆچینی كرێكار، ئێمه وێرای ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین
كریكاران له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی وچینایه‌تیدا ڕیِكخراو بكه‌ین
و له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی بۆرژواناسیونالیستدا
بیهێنینه مه‌یدانه‌وه، هاوكاتیش له‌ریزی پیشه‌وه‌ی
به‌دیهینانی بچوكترین داخوازی كرێكاری‌دا راده‌وه‌ستین.
له‌مباره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ووتاره‌كانی داهاتوودا له‌باره‌ی
داخوازیه كرێكاریه‌كانه‌وه ووتاربنوسین و قسه‌یان له‌سه‌ر
بكه‌ین. به‌لام ئه‌وه‌ش به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین كه چینی
كرێكار له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و حكومه‌تی بۆرژوازی‌دا وه‌ك
به‌دیلێك هه‌ڵخه‌ین و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای بۆڕاكێشین. كه‌وایه
ئێمه كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كان هه‌م ده‌سه‌لاتمان ده‌وێ و هه‌م
داخوازیشمان هه‌یه. ئه‌مه ده‌توانێ بنه‌مایه‌ی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی
مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و هه‌ڵسوورانی سیاسی و ئابووری
وكۆمه‌لایه‌تیمانبێت.. به‌وهیوایه‌ی هه‌موشتێك بۆئێوه‌ش ڕۆشنبێت.
خه‌سره‌وسایه
كاك خه‌سره‌و
ئه‌م كاته‌تان باش..
بابه‌ته‌كه‌تانم خوینده‌وه"كریكاران وحكومه‌تی نوێ‌ی بنكه
فراوان"كه‌له ئۆكتۆبه‌ری ژماره 37 دابلاوكرایه‌وه. ده‌ستان خۆش
به‌لام كریكاران داواكاری چینایه‌تی خۆیان هه‌یه، له‌وانه
نه‌بوونی یاسای كار، ریكخراوی سه‌ندیكای ئازاد ودیموكراتیك،
یاسای دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، یاسای خانه نشینی،
نه‌مانی بیكاری، .. ئه‌مانه له‌كاتیكدایه كه‌كریكاران به12
هه‌زار په‌په‌نجه‌مۆره‌وه چوونه به‌رده‌م په‌رلمان و داوای
گۆرینی یاسای كاری 51 ی سالی 1978بۆیاسایه‌كی گونجاوتر،
خسته‌روو، به‌لام بیسود بوو.. به‌داخه‌وه له‌بابه‌ته‌كه‌تاندا
ئه‌م داخوازیانه‌تان باس نه‌كردووه .. بۆ؟
هیوادارم له‌مباره‌وه رۆشنكردنه‌وه‌ی خۆتان بده‌ن.. له‌خۆشیدابن
قادر ره‌شید |