|
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
به‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕیاری له‌سێداره‌دانی
چالاكوانی سیاسی ومه‌ده‌نی، ئیحسان فه‌تاحیان كورَِه لاوی 28 ساڵه‌و له‌دایك
بووی شاری كرمانشان ودانیشتوی شاری سنه، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی فراوان وتوندی سه‌دان ڕێكخراو و حیزب و لایه‌نی
داكۆكی‌كه‌رله‌مافه‌كانی مارۆڤ وكۆمیته‌كانی دژی سزای له‌سێداره‌دان
ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامی له‌ئێران بوه‌وه. ئیحسان فه‌تاحیان
كه‌پێشتر به‌هۆی نه‌یاری به‌كۆماری ئیسلامی ئێران له‌جه‌رگه‌ی
خۆپێشاندانه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له‌شاری كامیاران ده‌ستگیركراو بڕیاری 10سال
زیندانی به‌سه‌ردادرا، له‌چاوپێداخشانه‌وه‌یه‌كدا سزاكه‌ی گۆڕدارا به‌سزای
له‌سێداره‌دان و دوێنێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن
تاوانكاران وجه‌لادانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئێعدامكرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی دیدار به‌كه‌سوكاری ئیحسان بدرێ كه‌چاویان به‌كۆڕه‌كه‌یان بكه‌وێت.
له‌لایتره‌وه، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له به‌رده‌م
دادگای ڕژیم له شاری سنه بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌م بڕیاره‌و خوازیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌بوون. ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌م مانگه له‌به‌رده‌م
دادگوسته‌ری شاری سنه، كۆبوونه‌وه. هه‌رله‌مباره‌وه ڕێكخراوی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری
ئیسلامی كردووه كه، حوكمی ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحیان ڕاگرن وهه‌ر له‌و
به‌یاننامه‌یه‌شدا ڕیكخراوی ناوبراو بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی
مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی "ئێحسان فه‌تاحیان"ی
ڕاگه‌یاند. هاوكات به‌دوای له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی‌و
سیاسی له‌كوردستان ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مانگرتن له‌ناو گیراوانی شاری سنه
دا ده‌ستی پێکردووه‌و ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی ڕێکخراوو لایه‌نه‌سیاسییه‌کانیشی
لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی داکۆکی له‌به‌ندکراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له
شاره‌كانی كوردستانی ئێران رۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی
ئیحسان فه‌تاحیان، لێدوانێکی نوسراوی ئاراسته‌ی ڕای گشتی ناوخۆیی‌و جیهانی کردووه.
وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر
له‌سێداره‌دانی ئه‌م چالاكوانه‌دا، گیراوانی سیاسی له‌زیندانه‌کانی ورمێ،
مه‌هاباد، قروه‌و چه‌ند شوێنێکی تر ده‌ستیان به‌مانگرتن له‌خو‌اردن کردووه.
له‌زیندانی ناوه‌ندی سنه که‌سوكاروی گیراوه‌كان كه ژماره‌یان 18 زیدانیه
ده‌ستیان دایه مانگرتن و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین. له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتیش زۆرینه‌ی
حیزب و ڕێكخراوه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دژ به‌كۆماری ئیسلامی ئێران ناڕه‌زایه‌تی
توندیان دژ به‌تاوانی له‌سێداره‌دانی ژژژژئیحسان وهه‌ڵسوراوانی سیاسی له‌م
ولاته‌دا ده‌ربڕی و هه‌ریه‌كه‌یان له‌دیدی خۆیه‌وه به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌كردنی
ئه‌م كارنامه ره‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌ڕای گشتی دنیا ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 11ی مانگ
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌باخچه‌ی گشتی شاری سلیمانی وبه‌ئاماده‌بوونی
چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ ئیدانه‌و
مه‌حكومكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان سازدرا‌و تێیدا ناڕِه‌زایه‌ی
توند به‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یه‌نراو هاوپشتی ئاماده‌بووانیش
بۆخه‌باتی هه‌ق خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران دووپات كرایه‌وه.
شایانی باسه تائێستا له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ڕه‌شی
ئیسلامی ومه‌لاكاندا به‌هه‌زاران كه‌س سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا
سه‌پێنراوه و ده‌یان هه‌زاریش له‌گرتووخانه‌كاندا به‌ند كراون و سه‌دانی تریش
له‌به‌رده‌م بڕیاری له‌سێداره‌داندا ڕاگیراون. كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌مه‌به‌ستی چاوترساندن و پێكهێنانی فه‌زای ترس‌و تۆقاندن و دورخستنه‌وه‌ی
هه‌وڵی شۆڕشگیرانه بۆرووخانی ئه‌م ڕژێمه نه‌گریشه، په‌نای بۆسه‌ركوت
وئیستبدای ڕه‌ش و كوشتن وله‌سێداره‌دان بردووه. |